یه‌که‌م:مامۆستا “ت” هاوڕێی ئێسک‌سووک و زانا ماوه‌یه‌کی زۆره ئه‌ناسم! له زانکۆی “عه‌للامه ته‌باباته‌بایی” تاران‌دا – که زانکۆی دایکی زانسته‌مرۆیی‌یه‌کانی ئێرانه- ماسته‌ری “راوێژکاری بنه‌ماڵه”ی هه‌یه! وانه‌بێژی زانکۆکانی مه‌ریوان و خوێندنگه‌کانی سه‌وڵاوایه.هه‌شت ساڵه وه‌کوو مامۆستایه‌کی”پاره وقت” به که‌م‌ترین ده‌رامه‌ده‌وه کارئه‌کات! هاوینی پاره‌كه بۆ چواره‌مین جار له “گزینش” دا بۆ دامه‌رزاندنی فه‌رمی ره‌د کرایه‌وه! ئاخر مامۆستا “ت” ته‌نیا مامۆستا و شارۆمه‌ندێکی ئاسایی‌یه!
دووهه‌م: “ه” له زانکۆی ده‌ره‌جه هه‌زاری “په‌یامی نووری” مه‌ریواندا شاگردی مامۆستا “ت” بووه! هێشتا ده‌ره‌سه‌که‌ی ته‌واو نه‌كردبوو، له “گزینش”دا سه‌رکه‌وت و بووبه هاوکاری مامۆستا “ت”! له یه‌که‌م رۆژی کارکردنی‌دا گوێم له مامه‌ی بوو که به کاربه‌ده‌ستێکی ئیداره‌ی ئه‌ووت ئێمه ده‌وڵه‌مه‌ندین و پێویستیمان به کارکردنی “ه” نییه! له ناو شار دووری نه‌خه‌نه‌وه!
سێهه‌م: ئه‌مه نیشان‌ده‌ری فه‌رهه‌نگی ئێمه و بارودۆخی ناووڵاته! وڵاتێک که هه‌زاران ده‌وڵه‌مه‌ندی بێ‌فه‌رهه‌نگ و فه‌رهه‌نگی‌ی بێ‌ده‌وڵه‌تی تێدا ئه‌ژین! ئێره چڵکاوخانه و ژینگه‌ی جڕ و جانه‌وه‌ری جۆراوجۆره!
سۆفی، ده‌روێش، سه‌له‌فی و مه‌كته‌بی بوون! من نازانم ئه‌مانه کامیان و چ ده‌سه‌گوڵێکیان به سه‌ر کورددا داناوه که له کوردستاندا خۆیانی بۆ ئه‌ده‌ن به کوشت له حاڵێکدا له لای خۆیاندا هێنده به هێز نین!






