یه‌که‌م: ئێواره هه‌واڵه‌کانی BBC م ئه‌بینی که به کوژرانی شه‌ش‌که‌س له کارمه‌ندانی UN له په‌لاماری تیرۆریستی شاری کابۆلی ئه‌فغانستان ده‌ستی پێ‌کرد! پاش هه‌واڵی سه‌ره‌کی و له درێژی هه‌واڵه‌کاندا کوژرانی هه‌شتا و پێنج که‌سی له پیشاوه‌ری پاکستان و ئه‌ویش له ئاکامی کردوه‌وه‌یه‌کی‌تری تیرۆریستی راگه‌یاند که زۆرینه‌یان ژن و مناڵ بوون! ئاشکرایه که شه‌ش‌که‌سی “خۆمانه” له هه‌شتا و پێنج‌که‌سی “بێگانه” خوێنیان ره‌نگین‌تر و به‌هایان زۆرتره که هه‌واڵه‌که‌ی بایه‌خ و گرنگیی زۆرتری پێ‌دراوه!
دووهه‌م: له ناڕه‌حه‌تی ئه‌م ته‌به‌قه‌به‌ندییه نائینسانییه‌دا که‌ناڵه‌که‌م گۆڕی بۆ کوردی‌بێژه‌کان! دانیشتنی په‌رله‌مانی کوردستانی نیشان ئه‌دا بۆ ده‌نگی متمانه‌دان به وه‌زیرانی کابینه‌ی نوێ! مه‌واخێزه‌تان بم په‌رله‌مانته‌ران ماتڵیان نه‌ئه‌کرد ناوی وه‌زیر بخوێننه‌وه، ده‌نگی متمانه‌نه‌یان پێ‌ئه‌دا! ئه‌میشه ده‌نگ‌دانی کوردی!
سێهه‌م: دیسان له ناڕه‌حه‌تی‌دا که‌ناڵم گۆڕی و کوتووپڕ چاوم که‌وت به دانیشتنی رۆژنامه‌وانیی راسته‌وخۆی سه‌رۆک وه‌زیری تورکییه و ئاغه‌ی ره‌حیمی هاوکاری سه‌رۆک وه‌زیری ئێران! نازانم بۆچی تاقمێ که‌وتوونه‌ته شوێنی که ئیسباتی که‌ن مه‌دره‌کی دوکتورای ئه‌و ده‌سکرده و ئه‌سڵه‌ن زانکۆیه‌ک به ناوی “بله‌ك‌فۆرد” هه‌ر بوونی نییه تا ئه‌و بڕوانامه‌ی دوکتۆرای ئیفتیخاری لێ وه‌ربگرێت! قیافه و قسه‌ی هاواری ئه‌که‌رد که قه‌ت به سه‌ر مێزی زانکۆوه دانه‌نیشتووه!
