خه‌فه‌ت
ئاخری له بچووکی ژووره‌که‌م به ته‌نگ هاتم!
کتێبخانه‌که‌م تووڕدایه به‌ر ده‌رگه‌که‌مان!
ئه‌مه دووساڵ و سێ‌مانگ و نۆ رۆژه
که‌س ده‌ستێکیشێ بۆ نه‌بردووه!
ته‌نیا خه‌فه‌ت بۆ ئانتێنی ماشینه‌که‌م ئه‌خۆم که
له‌م مانگه‌دا سێ‌جار هه‌ڵیانکه‌ندووه و بردوویانه!
شار
چه‌ند شه‌قامی خه‌ت‌خه‌تی کراو به ره‌نگی سپی
وا بزانم ته‌نیا بۆ جوانی بێت!
یان بۆ خۆشیش!
ئاخر هه‌موو ئێواره‌یه‌ک
خه‌ڵک به‌سه‌ریاندا هه‌نگاو ئه‌نێن و قسه ئه‌که‌ن
خاوه‌نی ئوتومۆبیله‌کانیش بۆقیان بۆ لێئه‌ده‌ن!
هه‌موو خۆشحاڵ و رازین!
- په‌رژینێک قایم بێت- جارێک له که‌سێکم بیست که ئه‌یوت:
خه‌ڵک نازانن شه‌قام جێی ماشینه!
ئه‌و کابرا چ گێژ بوو که له نه‌ققاشی تێ‌نه‌ئه‌گه‌یشت!
لووله‌که‌ش
“جه‌مال” ماڵه‌که‌می لووله‌کێشی کرد!
کاتێ پووڵی کاره‌که‌ی گرت
کاغه‌زێکی لۆچی له گیرفانی ده‌رهاورد!
هه‌ر که‌س باوه‌ڕ ناکات که
بڕوانامه‌ی زانکۆ ته‌نیا له‌ته کاغه‌زێکی چڵکن و بێ‌به‌هایه
ماڵه‌که‌ی لووله‌کێشی کات.
سه‌رۆک کۆمار له هه‌موومان ژیرتره!
کات‌ژمێر
بۆ ئه‌وه‌ی که بزانیت
جه‌ماوه‌ر جیاوازیی بۆچوونیان چه‌نده زۆره
هه‌موو به‌یانییه‌ک گوێ له په‌نجا و سێ مزگه‌وتی ناوشار بگره!
بانگی به‌یانی هیچ کامیان له یه‌ک کات‌ژمێردا نییه!
ئه‌م به‌یانییه تاقیم کرده‌وه!
له 4:27 ه‌وه ده‌ستیان پێ‌کرد
له 5:16 دا ته‌واویان کرد!
جا به ته‌مایشی
هه‌رماڵێک حیزبێکی نه‌بێت!!!



