۱۳۸٢/۱٢/٢۸
به‌هار لێره‌دایه:
له پشت ئه‌م ده‌رگه، له پاڵ ئه‌م دیواره، له نا‌و ئه‌م كووچه…
ده‌لاقه‌كه‌ت ئاوه‌ڵا‌كه، به‌هار ئه‌ڕژێته ژووره‌كه‌ت!
له‌گه‌ڵ ده‌نگی خۆشی چرۆكانی ئه‌مڕۆ
له گه‌ڵ عه‌تری باڵی مه‌لی ئاینده
تێكه‌ڵ به ئاواتی تێر‌بوون له بۆنی به‌هار
چاوه‌كانتان رۆ‌شن
به‌هارتان پیرۆز!
- – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - -
زۆرم پێ‌خۆش بوو له هه‌موو دۆستانێ كه له ساڵی رابردوودا به سه‌ردانه‌كانیان و په‌یغامه‌كانیان كۆمه‌كیان كردووین، راسته‌وخۆ ده‌ست‌خۆشانه بكه‌ین، جا كه نه‌مان‌توانی، ببوورن! شه‌رمه‌نده‌ی هه‌مووتانین!
ئاواته‌خوازم هه‌موومان نزیك بینه‌وه له خۆشه‌ویستییه‌كانمان و له‌مسیان كه‌ین!
ئه‌و نووسراوه‌ی سه‌ریشه‌وه، فه‌رانه‌ك وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه كه له وه‌ختێك‌دا بۆتانی ئه‌نووسم!
- – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - -
۱۳۸٢/۱٢/٢٦
رووناك عه‌زیزی‌پوور خوێند‌كارێكی پڕ جم و جووڵه‌یه! هه‌رڕۆژ كه تێپه‌ڕ ئه‌بێ، پتر هه‌ست به دوور كه‌وتنه‌وه‌ی له‌و شتانه‌ی ئه‌كه‌م كه بۆخۆم له مێشكی‌دا ختووكه‌م داوه!
هه‌رچه‌نده ناهومێدی له گۆڕان‌كاری و هه‌ستی پاڵه‌وانێتی و ئیحساسی وێران‌كردنی جیهان و سازكردنه‌وه‌ی دونیایه‌كی نوێ و بێ‌كاره‌سات له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی زۆرینه‌ی تازه‌لاوانه به‌ڵام ئه‌م روانگه‌یه‌كی پڕخشوونه‌تی هه‌یه!
دوێنێ پێم وت بۆ ئه‌وه‌ی له قه‌زاو‌ه‌تی ئه‌وانی‌تریش ئاگادار بیته‌وه، ئاخرین نووسراوه‌كانت له وێبلاگه‌كه‌دا ئه‌نووسم! جا ئێوه‌ش بێ‌بۆچوون خواحافیزی لێ‌مه‌كه‌ن كه بۆچوونی ئێوه‌ی به‌لاوه زۆر گرنگه!
————————————————————————
( 1 )
سێبه‌ره‌كان به رووتی هاتن!
ئه‌وان شه‌ویان قووت داوه!
له سه‌ر رێی خۆیان‌دا
مه‌زرای وه‌رزێڕی پیریشیان سووتاندووه!
من بۆ ساتێ ئه‌خوێنم و
پرچم ئه‌که‌م به په‌رچه‌م!
ئه‌وان نازانن كه مه‌زراكان
كێڵگه‌ی چاوی فریشته‌كانن!
سێبه‌ره‌كان رووت و قووتن!
رووت‌تریش ئه‌بن!
ئاخ‌خ‌خ‌خ
ئاوریان‌دا
چاومیان برد!
به‌ریان بگرن،
دووباره ئه‌خوێنمه‌وه…
له ده‌ستی خۆره‌تاو
خوێن ئه‌چۆڕێ!
ئه‌و كاته تاریكه!
خه‌مه‌كان هه‌موو جه‌من…
تاریكی رووڕه‌شه و
ته‌نیایه!
شیعر واله زیندانا…!
——————————————————————-
( 2 )
ئه‌گریم و
گه‌وره ئه‌بم و
هه‌ناسه‌كانم رۆ‌ژێ لێواولێو ئه‌بن له
تۆ!
وه له رێحان…
تۆ بار ئه‌كه‌ی و چركه‌كان و ده‌قیقه‌كان
بۆ كاتێ رائه‌وه‌ستن! و
به‌رد و كات
ئه‌و ئه‌هۆننه‌وه!
وه ئه‌ویش من!
وه له وه‌ها كاتێك‌دا
دیسانه‌وه گه‌وره ئه‌بم!
هێنده گه‌وره كه ده‌سته‌كانم
سه‌رلووتكه‌كان نه‌وازش كه‌ن!
وه ئه‌و ده‌مه له به‌ر ئاژاوه‌ی (با)
ئه‌و ته‌مێ ئه‌كه‌م!
وه پاییز و به‌هار ئاشت ئه‌ده‌مه‌وه!
ئه‌وسا بۆ ساتێ
تۆ با‌نگم ئه‌كه‌ی و منیش
ئارام و بێ‌ده‌نگ
دێمه‌وه لات…!!!
**************************
۱۳۸٢/۱٢/٢٤
هه‌ڵه‌بجه داوای هۆشیاریمان لێ‌ئه‌كات!
سه‌ر گۆڕه‌كان هه‌ڵبه‌نه‌وه
با بۆنی جامانه و عه‌تری مێخه‌ك
بۆگه‌نی ئه‌م فه‌زا ژه‌هراوییه بشواته‌وه!
بۆگه‌نێ كه له ژووری قێخاكانی وڵاتی نه‌هامه‌ت‌دا؛
(ئه‌وانه‌ی وا قسه‌كانیان بۆنی فرۆشتنی لێ‌دێ !)
پێشكه‌ش جه‌ماوه‌ر ئه‌كرێ!
(سیا)سه‌ت لێره هه‌مووی (سیا) و ئا‌كامی كاوێژی قسه‌ی زل‌پیاوانی گه‌وره‌وڵاتانی‌تره!
——————————————————————————————-
لێره كاتێ كه‌سێك شه‌هید ئه‌بێ، هه‌زاران خاوه‌ن په‌یدا ئه‌كا! له ئه‌مڕۆدا هه‌ركه‌سه و له به‌رده‌م سه‌دان میكرۆفۆن‌دا، باسی ئازایه‌تی هه‌ڵه‌بجه ئه‌كات! جه‌ماوه‌ر سه‌رمه‌ست له باده‌ی رێ‌كه‌وتن…
گومانی تێدا نییه سه‌دان هه‌زار شه‌هید كه گیانیان له پێناو گه‌یشتن به ئازادی به‌خت كردووه به شادی نه‌ته‌وه‌كه‌یان، شادن…
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه حاشاهه‌ڵنه‌گره، ئه‌مه‌یه كه ئیمزاكرانی حوكمی فیدراڵییه‌ت بۆ كوردستانی باشوور( كه كه‌م‌ڕه‌نگ‌ترین نموونی داواڕه‌واكانی ئێمه‌یه!) نه به هۆی ئازایه‌تی و فره‌زانینی ئێمه، به‌ڵكوو به خاتر ته‌كمێڵ‌بوونی پازڵی سیاسه‌تی داڕژاوی ئه‌و وڵاتانه‌یه كه بۆخۆیان ئه‌ژدیهای هه‌زارسه‌ریان خه‌لق كرد و دواتر هه‌موو سه‌ره‌كانیان قرتاند!
فریو نه‌خۆین! گۆڕان‌كاری ته‌نیا كاتێ حه‌قیقییه، كه له ڕواڵه‌ت‌دا رووی‌نه‌دابێ! مادام ببین به خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات و حوكمی هه‌موو جیهانیش، چون فكر هه‌ر فكری پێشووه و له روانگه‌كان‌دا ئاڵ و گۆڕێ رووی نه‌داوه، بازه‌م شتێ حاسڵ نه‌بووه!
ئێستاش، زیاتر له هه‌ر كات پێویستیمان به نه‌زاره‌تی جه‌ماوه‌ر هه‌یه كه ئیتر كه‌سانێ وا ئوستادی سواربوون به سه‌ر جه‌ریاناتی كوردستاندان، نه‌بن به پاڵه‌وانانی هه‌میشه دۆڕاو له ده‌ره‌وه و قاره‌مانانی ناوخۆ!
لێره قسه‌ی دوێنێ، ئه‌مڕۆ ئینكار ئه‌بێ! دوژمنی پار، ئه‌مساڵ ئه‌بێ به دۆست! ئه‌مانه له كاتێك‌دایه كه ده‌یان ساڵه له كونێكه‌وه مار گه‌ستووینی!
هه‌ڵه‌بجه مه‌دره‌سه‌یه! جێگای ده‌رس‌گرتنه له رابردوو! شه‌هیدان مامۆستان! له‌بیرمان نه‌چێ له كوردستان‌دا، ئیمكانی روودانی هه‌مووشتێ هه‌یه! بێ ته‌عه‌سسوب بڕوانینه رووداوه‌كان و بێ‌له‌به‌رچاو گرتنی جنسی هه‌وادارییه‌كانمان، بێینه مه‌یدان و پێش‌ڕوودانی كاره‌ساتی‌تر، بێ‌ته‌ئسیر گرتن له هه‌را و هووریای ئه‌وانه‌ی وا ته‌نیا قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خۆ‌یان له‌به‌رچاوه، به‌ره‌و گۆڕان‌كاری ئه‌ندێشه‌یی هه‌نگاو بنێین!
سڵاو بۆ شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه!
۱۳۸٢/۱٢/٢۱
روز زن و 8 مارس از نوع کردی!
چند روزی از 8 مارس گذشته است! امروزه به لطف انواع و اقسام دانش‌نامه‌ها و فرهنگ‌های اصطلاحات جامعه‌شناسی و … همگان امکان حفظ واژگان تخصصی این حیطه‌ها از دانش را پیدا نموده! و فیمینیسم از این جمله!
یکم – ملتی داریم لبریز از روشنفکر ( قیدها و مقیاس‌های شمارشی آن‌ها هم باید چنان خودشان عجیب باشد!) و بسیار بیش‌تر از آن‌چه حساب می‌کنید! وضعیت حاکم بر هر جامعه‌ای تجلی و نمود افکار افراد آن جامعه است. حالا که صدای فریاد حق‌طلبی زنان جامعه بلند شده است چند نتیجه‌ی فلسفی را از آن استنباط نمودن می‌توان!:
1- طبیعی است مادامی که حقی ضایع نشده باشد کسی از تباهی آن سخن نخواهد گفت پس لاجرم در کردستان (جایی که در آن زندگی می‌کنم و کاری به وضعیت دیگر مناطق ندارم! چون در این مواقع منتقدان خواهند گفت همه جا که همین حساب است و این جواب دندان‌شکن را هم تحمل نمودن نتوان!) حقوق اساسی و اولیه‌ی زنان و دخترانمان از جانب مردانشان سلب گشته است…
2- سلب حقوق زنان که دیگر از توطئه‌ی بیگانگان نبوده و از جانب اجانب و دشمنان ملت صورت نگرفته است! و این مورد به شدت داخلی می‌باشد! حاصل تفکر و اندیشه‌ی مردان کرد را در رفتارشان می‌توان به سادگی مشاهده کرد:
همین کسانی که در روزهای این‌چنینی داد سخن از زن و حقوق از دست‌رفته‌اش می‌زنند خود هرگز به سخنانشان باور نداشته و تنها به علت ماندن در صحنه! افکار به شدت سنتی خود را به شکلی مدرن بیان می‌کنند! تنها تفاوت مردان تحصیل کرده‌ی امروزی فرم و شیوه‌ی زندگی آن‌ها می‌باشد و کم‌ترین تفاوت عقیدتی و اندیشه‌ای با پدرانشان را نمی‌توان وارد دانست: كه‌وا و پانتۆڵ جای خود را به کت و شلوار داده است و بس!!! سیستم فکری همان کپی افکار قرون وسطیی کرد غیرتی می‌باشد که هنوز هم خود را خداوندگار زن و دختر خویش می‌پندارد و هر گاه زنی را در هنگامه‌ی تأثیرگذاری در جامعه مشاهده نماید با ایراد انواع اتهامات سعی در به انفعال کشیدنش دارد!
پریروز ( سه‌شنبه 82.12.19 ) یکی از همکاران را در اوج ناراحتی وقتی به سخن گفتن واداشتم مرا از فاجعه‌ای آگاه کرد که نمونه‌اش هر روز هزاران بار در این سرزمین پر از نفرت تکرار می‌شود:
یکی از دختران دانش‌آموز دبیرستان قه‌ڵاجێ بر اساس مشاهدات خود و در حد دانش و آگاهیش مطلبی را در مورد دختران کرد و دغدغه‌هایشان برای روز جهانی زن و در حضور همه‌ی شاگردان قرائت می‌کند. در این نوشته به انتقاد از برادران خود به عنوان نمونه‌ای از مردان کرد پرداخته و افسرده از این‌که برای اثبات وجود خود او را با کتک و آزار روحی از ادامه‌ی روال عادی زندگی انداخته‌اند یکی از دلایل احتمالی بروز این وضعیت را رفتار ناشی از تأثیر اندیشه‌های مردسالارانه‌ی مذهب اکراد دانسته و از دوستانش می‌پرسد که آیا من اشتباه کرده‌ام یا واقعاٍ این‌گونه است! ایجاد سوأل در ذهن پس از بروز هر مشکل از اولین علایم انسان متفکر و اندیشمند است! اما گویی در این‌جا ایجاد سوأل گناه، آن‌هم از نوع کبیره‌ی آن است! خانم معاون پس از شنیدن این موضوع شاگرد را از ادامه‌ی خواندن بازداشته و نوشته را گویی فتحی نموده باشد! برای روئیت دیگر همکاران به دفتر آموزشگاه می‌برد! چند تن از آقایان فی‌الفور و بدون درنگ شاگرد را با دفتر فرا خوانده و او را بازخواست می‌کنند به شکلی که او با تهدید وادار به اعتراف می‌شود!!!
_ ببخشید من اشتباه گفته‌ام!
خانم و آقای همکار تردید در مسائل را به جهت سستی ایمان! ممنوع می‌انگارند! همین افراد را بارها در حال موعظه و اندرز مردم به رعایت حال همسران و دخترانشان دیده‌ام…
دوم: همیشه اقشار مظلوم هنگامی که راه را برای رسیدن به آرزوهایی که هزارن سال و ده‌ها نسل در رسیدن به آن ناکام بوده‌اند می‌بینند چادر افراط را چنان بر خواسته‌هایشان می‌کشند که حقیقت را تا حد زیادی در زیر سنگینی سایه‌ی این افراط از دست رفته می‌بینیم! شک و تردیدی ندارم که حقوق زنانمان را در کریه‌ترین شکل و وسیع‌ترین حالت آن پایمال و لگدکوب کرده‌ایم! همیشه به خواهران و شاگردانم گقته‌ام که سخت‌ترین نوع شکنجه‌ی تاریخ ملت ما محکومیت به زن بودن است! و از سنگین‌ترین نوع تاوان‌ها می‌باشد! اما اگر همین زنان برای رسیدن به حقوق خود این‌بار افکار زن‌سالارانه‌ی خود را به جبران سالیان از دست رفته‌ی زندگی‌شان بر جامعه حاکم نمایند تفاوتی با مردان استثمارگر نخواهند داشت! (سالار) یت در هر حال زشت و آکنده از نفرت است! زاینده‌ی زیردست و بالادست است! حاکم و محکوم را می‌سازد!
به هر حال هرگاه ازقطار شعاردادن پایین آمده و پیاده و پیوسته شناخت حقوق متقابل و متعاقب آن رعایت آن را طی‌طریق نماییم شاید نرم نرمک قادر به تغییر وضعیت بغرنج فعلی شویم وگرنه تسلسل است و دور باطل این وضعیت…!!!
ناگفته‌ها بسیار است و فریاد مادرم برای حضور سر سفره‌ی شام بلند شده است!
۱۳۸٢/۱٢/٢٠
سپاس مامۆستا!
ئه‌نجومه‌نی سینفی مامۆستایانی پارێزگای كوردستان، له درێژه‌ی پشت‌گیری له به‌یانییه‌ی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی ئیعترازی نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نه سینفییه‌كانی ئێران له به‌ر مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی‌دا، مان‌گرتنێكی بۆ رۆژی سێ‌شه‌ممه 82.12.19 رێ‌خست كه به پشتیوانی سه‌رجه‌م مامۆستایانی پارێزگه‌ی كوردستان سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاوی به دواوه بوو.
له بازدیدی خوێندنگه‌كانی سه‌وڵاوا و مه‌ریوان له‌و رۆژه‌دا، یه‌كێتی و یه‌ك‌دڵی مامۆستایانی كورد له درێژه به چالاكی بۆ گه‌یشتن به مافه‌ڕه‌واكانیان له باری سینفییه‌وه بێ‌وێنه بوو…
له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سینفی مامۆستایانی پارێزگای كوردستانه‌وه ده‌ست خۆشانه ئه‌نێرن بۆ مامۆستایان و به‌ڵێن ئه‌ده‌ین تا گه‌یشتن به داواكارییه‌كانمان كۆڵ نه‌ده‌ین و به‌رده‌وام و شێلگیرانه وه‌دووی مافه‌كانمان كه‌وین.
ئه‌نجومه‌نی سینفی مامۆستایانی پارێزگای كوردستان – حه‌وزه‌ی سه‌وڵاوا و مه‌ریوان
۱۳۸٢/۱٢/۱۸
8 ی مارس، پیرۆز بێت!
چه‌ندڕۆژی رابردوو به هۆی رێك‌خستنی كۆنگره‌ی زانستی (یادمانی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه به جه‌خت‌كردن له سه‌ر گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان) نه‌م‌په‌رژا شتێ بنووسم!
دوێنێ 1382.12.17 له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی (به‌یان) كه له زانكۆی بووعه‌لی سینای شاری هه‌مه‌دان چالاكی ئه‌نوێنن، ئه‌م كۆنگره به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مه‌ش راپۆرتی كۆتای كۆبوونه‌وه‌كه:
كات‌ژمێر 9،5ی سه‌رله‌به‌یانی به به‌شداری میوانێكی زۆر، له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی دانشكه‌ده‌ی (علوم پایه) ی زانكۆی بووعه‌لی سینای هه‌مه‌دان كۆنگره‌كه ده‌ستی پێ‌كرد. سه‌ره‌تا چه‌ند ئایه‌ت له قورئان خوێندرایه‌وه و ئه‌مجا په‌یامی زانكۆی بووعه‌لی سینای شاری هه‌مه‌دان له لایه‌ن دوكتۆر تاهیری‌نیاوه خوێندرایه‌وه. پاش ئه‌وان، به‌یانییه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی (به‌یان) له لایه‌ن له‌یلا عه‌نایه‌ت‌زاده‌وه پێشكه‌ش كرا.
سه‌مفۆنی ئه‌نفال، پارچه مۆسیقایه‌ك بوو كه ئاسۆ مام‌زاده پێشكه‌شی كرد و دوا به دوای ئه‌و كاك حاته‌م حسه‌ینی، مامۆستای زانكۆی بووعه‌لی سینای هه‌مه‌دان له سه‌ر (ئاژاوه له كۆمه‌ڵگای جیهانی) دا بابه‌تێكی پێشكه‌ش كرد.
دوكتور روئیا تلووعی به‌رهه‌مێكی له باره‌ی ژینۆسایدی كورده‌وه خوێنده‌وه و كاك جه‌لیل ئازادی‌خوا، (واقیعی وه‌رچه‌رخانی سیاسی و ژینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه) ی باس كرد.
دوای كاك جه‌لیل، وتاری كاك عه‌بدوڵڵا كه‌یخوسره‌وی به ناوی (مێژوو، بیره‌وه‌ری و سڕینه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری) خوێندرایه‌وه.
خاتوو زڵێخا شێخانی شاهیدی زیندووی كیمیابارانی شاری سه‌رده‌شت بیره‌وه‌رییه‌كانی له‌م باره‌وه گێڕایه‌وه و به‌م جۆره
كات‌ژمێر 12.30ی نیوه‌ڕۆ كۆتایی به به‌شی ئه‌ووه‌ڵی كۆنگره هات و سه‌عات 2،30 ده‌قیقه به خوێندنه‌وه‌ێ به‌یانییه‌ی خوێندكارانی كوردی زانكۆكانی ئێران ده‌ستی پێ‌كرده‌وه. ئه‌مجا كاك بیهزاد خۆشحاڵی له باره‌ی (چه‌ندپاره‌بوونی كوردستان، ده‌ست‌پێك و ئاكام) قسه‌ی كرد و دوای ئه‌و، كاك دوكتۆر مورته‌زا جه‌وانمه‌ردی باسه‌كه‌ی به ناوی (ژینۆسایدی كورده‌كان، تاوانی سه‌ره‌كی رژێمی به‌عسی ئێراق) پێشكه‌ش به‌شداربووانی كرد.
كاك ئه‌حمه‌د غولامی (ده‌روون‌ناسی ئوردوگا) و كاك ئه‌مجه‌د غولامی (مرۆڤ، بوونه‌وه‌ری یاده‌وه‌ری) یان خوێنده‌وه.
ئه‌مجا به‌ڕێزان دوكتۆر پیرۆت نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان و كاك پشتیوان عه‌سكه‌ری و كاك دیاری گه‌ڵاڵی نوێنه‌رانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ئێران هاتنه سه‌ر سه‌حنه و به پرسیاری ئاماده‌بووان وه‌ڵامیان دایه‌وه!
منیش كه بۆخۆم موجری به‌رنامه‌كه بووم، له سێبه‌ری سه‌ری مامۆستا بوون و كوڕه مه‌لایه‌تی! ئه‌وه‌ی قسه بوو چه‌ند ساڵ حه‌زم لێی بوو و نه‌م كردبوو، هه‌ڵم ڕژاند و وتم (هر چه بادا، باد!) زۆر شتی تریش بوو كه جێگه‌ی وتنیان نه‌بوو!
قسه خۆشه‌كانی دوكتۆر پیرۆت و حاشییه‌كانی خۆ‌م له سه‌ریان! با بمێنێ بۆ دواتر!!!
كات‌ژمێر 8 ی شه‌و كۆنگره‌كه كۆتایی هات و من كه تا ئێستا شتی وا سه‌ركه‌وتووم نه‌دیبوو!
8 ی مارسیش، قسه‌ی زۆرم هه‌یه بۆی! ئه‌ویش بۆ چه‌ندڕۆژی تر!
له‌و دیویش هه‌واڵی خۆش په‌یتاپه‌یتا به ده‌ستمان ئه‌گه‌یێ و له مه‌ریوانیش ئه‌م ئێواره هه‌ر ئه‌وه بزانن كه ئه‌وزاع قاراشمیشه!
۱۳۸٢/۱٢/۱۱
مامۆستا، خوێندنگه و زمانی كوردی!
- – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – -
زۆرجار كاتێ له ده‌فته‌ری خوێندنگه باس له سه‌ر “ته‌دریس به كوردی یا فارسی” دێته گۆڕێ، زۆربه‌ی نزیك به هه‌مووی مامۆستایان “فارسی” هه‌ڵئه‌بژێرن و وا ته‌وجیهی ئه‌كه‌ن كه گوایه زمانی “ره‌سمی” فارسییه و ئه‌م منداڵانه سبه‌ی ئه‌ڕۆنه زانستگه‌كان و ئه‌شێ هه‌ر له ئێستاوه به فارسی بپه‌یڤن كه دواتر بتوانن له مافه‌كانی خۆ‌یان له زانستگه‌دا دیفاع كه‌ن! مامۆستایان له بیریان چووه كه بۆ مه‌سئه‌له‌یه‌ك كه ئیمكانی روودانی یه‌ك له سه‌ده و زۆربه‌ی خوێندكاران به هۆی جۆراوجۆر ناتوانن بڕۆنه نا‌و زانكۆكان، نابێ نیشانی شوناسی گه‌لێك بخه‌نه ژێر سێبه‌ری ره‌سمییه‌تی زمانی فارسی و مه‌ترسی گیركردنی زمانی خوێندكاران له داهاتوودا، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر رووبدات!
له ئه‌نجامی وت و وێژ و پرسێ كه ساڵه‌هایه له‌م باره‌وه له گه‌ڵ مامۆستایان ئه‌نجامم داوه، ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه زۆرتر به‌رچاو كه‌وتوون:
- زۆرینه‌ی مامۆستایان له نووسین و خوێندن به زمانی میللی خۆ‌یان بێ‌به‌هره‌ن!
- مامۆستایانی كورد له كلاس‌دا به “فارسی” ده‌رس ئه‌ده‌ن! و ئه‌مه له حاڵێكدایه كه هیچ كه‌س ناتوانێ به‌ر له “ده‌رس‌گوتن به كوردی” بگرێ و هیچ “قانون”ێك له‌م باره‌وه كه‌س مه‌جبوور ناكات!
- خانمه‌كان زۆرتر له پیاوه‌كان پێ به سه‌ر فارسی قسه‌كردن‌دا دائه‌گرن و شێلگیرانه‌تر دژایه‌تی خۆ‌یان له ته‌دریس به كوردی ده‌رئه‌بڕن!
- هه‌موویان به “له‌هجه”ه‌وه فارسی قسه‌ئه‌كه‌ن! و كاتێ پێیان ئه‌ڵێم كه میدیاكان هه‌ر هه‌موویان شه‌و و رۆژ به فارسی ئه‌دوێن و ئه‌نووسن ئه‌ویش به فارسی پاراو و چیدی پێویست ناكات ئێوه له مه‌ترسی فارسی فێر نه‌بوونی منداڵه‌كان‌دا بن، وه‌ڵامێكیان نییه!!!
- هیچ كه‌سیان “فارسی” قسه‌كردن و ته‌دریس به زمانی بێگانه بۆ مامۆستایه‌كی كورد به عه‌یب نازانن!
- زۆربه‌یان رازین له كلاسه‌كانی بارهێنانی مامۆستایان بۆ نووسین و خوێندن به كوردی به‌شداری بكه‌ن!
…
به‌ڵام بۆخۆم “ته‌ئسیری دووزمانه بوون به سه‌ر دواكه‌وتنی ته‌حسیلی خوێندكارانی كورد”دا و رۆلی ئه‌و مامۆستایانه كه “ئاگاهانه” و “نائاگاهانه” بوونه‌ته عامیلی ئه‌م رووداوه، ئاوه‌ها شی ئه‌كه‌مه‌وه:
1- سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه خوازیاری “مامۆستا”یه‌تین واته ئه‌و شته‌ی كه لێره پێی ئه‌ڵێن “گزینش” ته‌واو نییه و زۆربه‌ی كه‌سانێ كه ساڵانی پێشوو (له 7-6 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه) له زانكۆكان و سه‌نته‌ری بارهێنانی مامۆستایان بۆ ئه‌م كاره هه‌ڵبژێردراون، زۆرتر له‌وه‌ی كه “تخصص”یان له‌به‌ر چاو بووبێ، “تعهد”یان گرتۆته نه‌زه‌ر و بۆیه به داخه‌وه فره‌یه‌ك له مامۆستایانی ئێستا، له باری “علمی”یه‌وه كه‌میان هه‌یه. كه وا بوو كه‌سێ كه بۆخۆی باش ئه‌زانێ جێیه‌ك كه ئه‌و لێی دانیشتووه، له حه‌قێقه‌ت‌دا جێی ئه‌و نییه و ئه‌بێ خاوه‌نی خۆی له سه‌ری دانیشێ، ئاماده‌یه هه‌ر كارێكی پێ‌بسپێرن، بێ سێ و د‌وو ئه‌نجامی بدات و ئازایه‌تی ئه‌وه‌ی نییه كه ته‌نانه‌ت قانوونیش به باره راسته‌كه‌ی‌دا حاڵی ببێ! و بۆیه له ئه‌نجامی “ریسك”ی! بارهێنانی خوێندكاره‌كانی به “كوردی” خۆئه‌پارێزێ و حازر نییه “دردسر”! بۆ خۆی ساز كا!!!
2- كاتێ خوێند‌كارێكی كورد، ئه‌چێته زانستگه له گه‌ڵ شتانێكدا رووبه‌ڕوو ئه‌بێ كه هه‌رگیز نه‌یدیوه: تێكه‌ڵی كلاسه‌كان (دانیشتنی كچ و كوڕ له یه‌ك كلاس!)، ئازادی زۆرتر له ناوچه‌كه‌ی خۆی له هه‌موو بوواره‌كان‌دا، وه‌زعی ئابووری له‌بارتر و ده‌ست ته‌نگی كه‌متر و خولاسه دیتنی وه‌زعێكی زۆر باش‌تر له‌وه‌ی ساڵه‌های ساڵ له‌گه‌ڵیدا ژیاوه و دیویه‌تی… ئه‌مه له‌لایه‌ك و نه‌گه‌یشتنی زۆربه‌ی خوێندكاران به ئه‌و شته‌ی كه به “ثبات شخصیت”یان نا‌و بردووه له لایه‌كی‌تر، ئه‌بێته هۆی گوم كردنی ده‌ست و پێیان و ئاماده‌ن هه‌ر شتێ قه‌بووڵ كه‌ن! له‌م به‌ینه‌دا زۆرێ له “نه‌بوونی”یه‌كان و كه‌م و كورتییه‌كان ئه‌خه‌نه مل “دواكه‌وتوویی فه‌رهه‌نگی” گه‌له‌كه‌یان! و ئیتر كه‌متر حازر ئه‌بن به پێی فه‌رهه‌نگی خۆ‌یان بجووڵنه‌وه! حه‌ز كه‌ین و حه‌ز نه‌كه‌ین! حه‌قیقه‌ت ئه‌مه‌یه كه خوێندكاره كورده‌كان، له‌م حاڵه‌ته‌دا تووشی “سكته”یه‌ك ئه‌بن كه دیارده‌كانی چه‌ند‌ساڵ‌تر خۆ‌یان نیشان ئه‌ده‌ن… جا كه‌سێكی وا، سبه‌ی وه‌كوو مامۆستا له سه‌ر كلاسێكدا حازر ئه‌بێ كه ئاوێنه‌ی ژیانی رابردووی خۆیه‌تی و چون ئێستا “نقد”ی ئه‌كاته‌وه و به باشی نازانێ! هه‌وڵ ئه‌دا له رووی ئه‌و زانیارییانه‌وه كه تازه پێی گه‌یشتووه، منداڵه‌كان بار بێنێ. تا ئێره شتێكی خراپ رووی نه‌داوه… نوێخوازی و نه‌قدی خۆت و … “فی‌النفسه” باشن، خراپی له‌وێدایه كه ئه‌مان خراپ تێگه‌ێشتوون!
3- مامۆستایه‌ك له به‌رچاو بگرن كه “عه‌ره‌بی” به خوێند‌كارێكی كورد ده‌رس ئه‌دا ئه‌ویش به زمانی فارسی! یانێ ئه‌م خوێندكاره زمانێكی بێگانه، به زمانێكی بێگانه‌ی‌تر فێر ئه‌بێ… جا بێ و سه‌ركه‌وه! تائێستا لانی‌كه‌م، بۆخۆم پاش ساڵه‌های ساڵ نه‌مدیوه مامۆستایه‌كی زمانی ئینگلیزی یان عه‌ره‌بی (كه لێره بۆ ماوه‌ی 7 ساڵ له خوێندنگه ناوه‌ندی و دواناوه‌ندییه‌كاندا ئه‌گوترێنه‌وه) به كوردی ده‌رس بدات و ره‌نگ‌دانه‌وه‌ی ئه‌م كاره زه‌عفی به‌رچاوی منداڵه‌كانه له‌م ده‌رسانه‌دا!
4- باسه‌كه درێژ و تێكه‌ڵیش بوو! له چه‌ند كه‌لیمه‌دا، “لێره خۆمان كوردیمان قه‌ده‌غه كردووه”…
تێبینییه‌ك:
یه‌كێ له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وێبلاگ‌نووس بوون، ئازایه‌تییه له نووسیندا! به‌م مانا كه هه‌م ئازا‌و زوو بنووسێ و هه‌م له‌وه هه‌راسی نه‌بێ كه به دڵ هه‌مووان بێ. جا كه وا بوو ئاساییه له نووسراوه‌كاندا (كه پێدا چوونه‌وه‌یان كاری زۆر ئه‌بات و وه‌ختیش نییه!) هه‌ڵه‌ی ئیملایی تێدا بێ! و ئه‌مه‌ش شازترین تایبه‌تمه‌ندی وێبلاگێرێكه كه ترسی له هه‌ڵه به‌و جۆره‌ی كه رۆژنامه‌نووسێ هه‌یه‌تی، نییه و جیاوازی رۆژنامه‌گه‌ری و وێبلاگ‌نووسی له ئاوه‌ها شتانێكدایه!
۱۳۸٢/۱٢/۸
فارسی نازانی؟! ئه‌ی چۆ‌ن مامۆستایێكی؟؟؟!
شوێن: خوێندنگه‌یه‌كی دواناوه‌ندی كچانه‌ی سه‌وڵاوا
كات: پاییزی 1379
- – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – -
كه چوومه نا‌و كلاس، به پێی ره‌واڵی هه‌موو ساڵێ، به خوێندكاره‌كانم راگه‌یاند كه له د‌وو شت بێزارم و ته‌حه‌ممولی ناكه‌م:
یه‌كه‌م ئه‌وه كه كاتێ دێمه نا‌و كلاس، له به‌ر پێم هه‌ڵسنه‌و‌ه! و دووهه‌م ئه‌وه كه به فارسی قسه بكه‌ن! هێشتا قسه‌كه‌م ته‌واو نه‌كردبوو كه كچی هاوكارێكم، هه‌ڵسایه سه‌ر پێ و به چاشنی بزه‌یه‌كه‌وه وتی:
” ببخشید مگه شما فارسی بلد نیستید؟!”
پرسیم: تكایه به كوردی دووپاتی كه‌رۆ چون حاڵی نه‌بووم! هه‌موو خوێندكاره‌كانم كه له زمان شاگرده‌كانی ساڵانی پێشوومه‌وه كه‌م و كورت له عاده‌ته‌كانم ئاگادار بوون، دایانه ره‌گباری پێكه‌نین و وتیان:
“روئیا، به كوردی بپرسه!’
روئیاش كه سه‌ری لێ‌شێوابوو و ناڕه‌حه‌تیش بووبوو لێی‌دا چووه ده‌ره‌وه و حاڵه‌تی قینی به خۆیه‌وه گرت! راوه‌ستام تاكلاس ته‌واو بوو و چووم روئیام له گۆشه‌یه‌كی حه‌وشی مه‌دره‌سه دۆزییه‌وه و ده‌ستم گرت! قسه‌كانم هێشتا به باشی له بیره:
“رۆڵه گیان! فه‌لسه‌فه‌ی وجوودی زمان، له جه‌له‌ساتی داهاتوودا به درێژی باس ئه‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌مه بزانه ناشیرین‌ترین كارێ كه كه‌سێ ئه‌توانێ ده‌رهه‌ق به گه‌له‌كه‌ی ئه‌نجامی بدات، خزمه‌ته به فه‌رهه‌نگی بیانییه‌ك كه به فه‌رهه‌نگ و زمانی ئێمه گاڵته ئه‌كات!…”
خولاسه، چه‌ند رۆژ به جێی كلاس‌داری، باسی زمان و چۆ‌نێتی پاراستنیم كرد و ئه‌مه بوو به بنه‌مای سوننه‌تێ كه هه‌موو كلاسێ، 15 ده‌قێقه‌ی ئاخری، ته‌رخان ببێ بۆ فێركاری نووسین و خوێندنی كوردی! خۆش‌ترین به‌شی رووداوه‌كه ئه‌مه بوو كه له‌مه‌به‌دوا له‌م خوێندنگانه‌دا هه‌ر مامۆستایێك شاره‌زایی به سه‌ر زمانی كوردی‌دا نه‌بوایه، حه‌یسییه‌تی ئه‌چووه ژێر پرسیاره‌وه!
پاش ساڵێ كه ئیتر روئیا بڕوای پێ‌كردبووم و ئه‌یزانی كه مه‌به‌ستم له ته‌دریس به كوردی، نه ته‌عه‌سسوب، به‌ڵكوو ته‌عه‌ههودێكه كه لازمه‌ی درێژه‌ی ژیانی شه‌رافه‌تمندانیه، ئاخری ساڵ نه‌فه‌ری ئه‌ووه‌ڵی ئه‌زموونی كلاسی كوردی ده‌رهات! روئیا ئه‌مه چه‌ند ساڵه به هۆی ئینتقالی باوكی بۆ شاری سنه، نیشته‌جێی ئه‌وێیه و خه‌به‌رم لێی نییه! به‌ڵام هیوادارم كاریگه‌ری ئه‌وێ له سه‌رێ هێنده نه‌بووبێ كه كوردی قسه‌كردنه‌كه‌ی به زه‌عف بزانێ (شتێ كه ئێستا مۆده!)
نووسراوه‌ی داهاتووم، باسه له سه‌ر وه‌زعی بۆچوونی مامۆستا كورده‌كان له به‌رابه‌ر فێركردن به زمانی كوردییه‌وه، ئه‌رێ یا نه؟ درووست یا غه‌ڵه‌ت؟ باش یا خراپ؟ …
۱۳۸٢/۱٢/٧
شه‌كره سێوه، شه‌كره سێ‌و…
بۆشاییه‌كان له نا‌و بافتی ئیجتماعی كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا، هێنده زۆر و به‌ر چاون كه ناوبردنیان له ژمار نایێ!
جا هه‌ر كات كه‌سێ هاتبێ به حه‌سابی ده‌رده‌وڵاته‌وه، ئاخه‌كانی هه‌ڵكێشابێ و ده‌رده‌كانی هه‌ڵڕژاندبێته ده‌ره‌وه، ئازا و نائازایانه، تاقمێكی لێ په‌یدا بووه و قافییه‌یه‌كی تیكراریان بۆ هێناوه‌ته‌وه: “د‌ه‌ی ئه‌گه‌ر راست ئه‌كه‌ی و مه‌به‌ستت ئه‌مه و ئه‌وه نییه، ده‌رمانیش له ئه‌نگۆ! زوو كه بڵێ!” جا كه وا بوو و به تێكه‌ڵ‌كاری، شته‌كانمان كرد به كڵافی بێ سه‌ر و بن، كار گرێ ئه‌خوا! له هه‌ر كوێیه‌ك كه به‌ده‌وییه‌ت ره‌د كرابێ و ئه‌قڵانییه‌ت تۆزێكیش بێ، دیارده‌كانی به سه‌ر كۆمه‌ڵ‌گادا كێشابێ و له ئاوه‌ها حاڵه‌تێك‌دا، به خۆشحاڵییه‌وه له ره‌خنه‌كان پێشوازی ئه‌كه‌ن و به رێزه‌وه ئه‌ڕواننه خاوه‌نه‌كه‌ی چون هیچیش نه‌بێ ئه‌و كه‌سه‌ی له وه‌زعییه‌تی ئێستا ناڕازی بێ، كاربه‌ده‌ستان هان ئه‌دا بۆ دۆ‌زینه‌وه‌ی رێگه‌ی تازه و ئاكامیشی ته‌جاوزه به ئه‌و شتانه‌ی ئێسته هه‌ن بۆ داهێنانی نوسخه‌یێكی تازه‌تر و كه‌م‌نه‌قس‌تر له‌وه‌ی پێشوو!
شتێ كه بووه به ده‌ردی بێ ده‌رمانی كوردی ( مار گزیده! ) ئه‌وه‌یه كه كه‌سانێ له ته‌غییر و ته‌بدیل زه‌ره‌ر ئه‌كه‌ن كه بوونیان له مانه‌وه‌ی وه‌زعییه‌تی ساكنی ئه‌مڕۆدا ئه‌بینن و وه‌ك ماسی بێ ئاو ژیانی مه‌حاڵه، ئه‌مانیش به داهاتنی دۆخێكی نوێ و جیاواز له ئه‌مڕۆ باریان ئه‌كه‌وێته لاری و سه‌ر ئاخوڕه‌كه ون ئه‌كه‌ن…!!!
له كورده‌واریدا، كه‌س یا كه‌سانێ هه‌ن كه له هه‌ر حاڵه‌تێك و له هه‌ر هه‌وایه‌ك‌دا، به هۆی نه‌بوونی بۆچوونی سه‌ربه‌خۆ و شه‌خسییه‌تێ كه شیاوی ئینسانێكی باشه‌ره‌ف بێ، له هیچ كارێك بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌سته‌كانیان (كه له ته‌به‌قه‌به‌ندی نیازه‌كان‌دا، له نا‌و نیازه حه‌یوانییه‌كان‌دا دانراوه!) خۆناپارێزن و ئه‌مڕۆ سه‌ڵته‌نه‌ت ته‌ڵه‌بن، سبه‌ی ئیسلامی و دووسبه‌یش جلی دیمۆ‌كراسی له به‌ر ئه‌كه‌ن!
كه وا بوو، ته‌بیعییه ئه‌م كه‌سانه كه هه‌موو حیسسێكی ئینسانییان له پای گه‌یشتن به نیازه هاوبه‌شه‌كانی ئینسان و حه‌یوان قوربانی كردووه، ناتوانن به‌ربه‌ره‌كانێیه‌كی ئینسانیشیان له به‌رابه‌ر رایه‌ك‌دا ببێ كه له خاوه‌ن ئه‌ندێشه‌كانه‌وه ساتیع بووه و له زووترین كات‌دا ده‌ست ئه‌ده‌نه هه‌ر كارێك بۆ به‌رگری له بڵاو‌بوونه‌وه‌یان و له‌م به‌ینه‌دا تابعی هیچ پرنسیپێك نین و هه‌ر كارێ به خۆ‌یان به ره‌وا ئه‌زانن!!!
هه‌موو ئه‌م قسانه بۆ ئه‌وه بوو ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی خواره‌وه باش‌تر ده‌رك ببن:
- به‌ره‌ی تازه‌پێگه‌یشتوو، له لایێكه‌وه میراس‌داری ئه‌زموونێكی درێژ و پڕقوربانین و له سه‌رێكیشه‌وه ئاگادارن له‌و جه‌ریانه فیكری و ئه‌نێشه‌ییانه كه له دنیای بیر و وڵات‌داری‌دا هاتونه‌ته ئاراوه و به‌م حه‌سابه، چه‌ند هه‌نگاو له نه‌یاره‌كانیان له پێشه‌وه‌ن! و ستارتی راكردنێكی توندیان لێ‌داوه و هیچیش ناتوانێ راگیریان بێ!
- زه‌مانی ئه‌وه تێ‌په‌ڕیوه كه به بوختان و توهمه‌تی بێ‌به‌ڵگه، خاوه‌ن ئه‌ندێشه موخالیفه‌كان له مه‌یدان به‌ده‌ر بكرێن! هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ده‌سه‌ڵات‌داران و بێ‌ده‌سه‌ڵاته مودده‌عییه‌كان! خاوه‌ن كه‌ره‌سه‌ی پڕوپاگه‌نده و ته‌بلیغاتین، ئه‌ندێشمه‌نده‌كانیش بوون به ساحێبیان و چیدی به شێوه دایناسۆرییه‌كان ناتوانن به‌ریان بگرن مه‌گه‌ر كاتێ كه شێوه‌هایه‌كی تازه بدۆزنه‌وه كه ئه‌ویش به‌م وه‌ز‌عه له به‌هره‌ی هۆشی، مه‌حاڵه!…
درێژه‌ی به‌حسه‌كه بمێنێ بۆ دواتر! با عه‌لی مه‌ردان بخوێنێ:
شه‌كره سێوه، شه‌كره سێ‌و…
۱۳۸٢/۱٢/٤
ماڵ‌ئاوا خوێندنگه تا…
به هۆی (مه‌ئمورییه‌تی ته‌حسیلی)یه‌وه، بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ دوور ئه‌بم له خوێندنگه و تا ئه‌و كاته مه‌جبوورم هه‌ر حه‌فته جارێ سه‌ربه‌م له منداڵه‌كان و به ته‌مای ساڵی داهاتوو بمێنمه‌وه!
به‌م حه‌سابه، باش‌تر ئه‌مپه‌رژێ بنووسم و سه‌رم چۆڵ‌تر ئه‌بێ بۆ بیر كردنه‌وه له‌و شتانه‌ی ساڵه‌هایه وه‌ختی بیركردنه‌وه‌یانم نییه!
ئه‌مه دوای شه‌ڕێكی زۆر له‌گه‌ڵ خۆ‌م رووی‌دا كه ئایا ئه‌شی بڕۆم یان نه؟ وا بزانم به‌م جۆره باش‌تر بتوانم خۆ‌م ئاماده كه‌م بۆ به‌ڕێوه بردنی ئه‌ركه‌كان له داهاتوودا…
به‌هه‌ر حاڵ ئه‌زموونێكی تازه‌یه و ته‌حه‌ممولی خۆ‌م تاقی ئه‌كه‌مه‌وه له دوور كه‌وتنه‌وه له‌و شتانه‌ی عاده‌تم پێیان گرتووه…
۱۳۸٢/۱٢/۱
هه‌واڵێكی ناخۆش له ژاوه‌رۆوه!
ژاوه‌رۆ ناوچه‌یه‌كی به‌ربڵاوه كه ژماره‌یه‌كی زۆر دانیشتووی هه‌یه و به‌شێكی سه‌ر به مه‌ریوان ( ئێستا ئیتر به‌شێكه له شارستانی سه‌وڵاوا!) و به‌شێكی‌تری سه‌ر به سنه‌یه. خه‌ڵكی ژاوه‌رۆ هه‌ورامی زمانن و ناوچه‌یه‌كی خۆش له باری ته‌بێعییه‌وه و كۆن له باری ته‌ئریخی‌یه‌وه‌یه!
(ژنێن) یه‌كێ له گونده‌كانی ژاوه‌رۆی مه‌ریوانه كه450 ماڵه و ژماره‌ی دانیشتووانی 2250 كه‌سه. خوێندنگه‌ی كۆتایی و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی له (ژنێن)دا دامه‌زراوان و به‌م پێیه 6 خوێندنگه‌ی كچانه و كوڕانه له‌وێدا فه‌ععالن!
به داخه‌وه شه‌وی شه‌ممه رێكه‌وتی 82.11.24 كه‌س یا كه‌سانێ ده‌مه‌و به‌یانی ئه‌ڕۆنه نا‌و حه‌وشه‌ی خوێندنگه‌ی دواناوه‌ندی (ژنێن) و به بێنزین خوێندنگه‌كه ئاگر ئه‌ده‌ن كه له ئاكام‌دا هه‌موو وه‌سیله و ماڵی ئه‌و خوێندنگه‌یه ئه‌سووتێت كه له ناویان‌دا ده‌سگای فتۆكۆ‌پی كه چه‌ند هه‌فته بوو سنرابوو، تله‌ڤزیۆن، ڤیدیۆ، كتێب‌خانه، به‌ڵگه‌نامه‌ی ته‌حسیلی خوێندكاره‌كان و خولاسه‌ی بكه‌مه‌وه به گوێره‌ی فه‌رمایشی دۆ‌ستانی مامۆستای ئه‌و مه‌دره‌سه، زیاتر له 2،800،000 تمه‌ن خه‌ساره‌تی ماددی به خوێندنگه‌كه گه‌یشتووه! و له‌وڕۆژه‌وه خوێندكاران و مامۆستایان به هۆی ته‌عتیلی ئیجبارییه‌و‌ه ماڵنشین بوون!
له ته‌ماسێكدا كه دۆ‌ستانی مامۆستا ( هه‌رچه‌ند دێریش بوو!) له‌گه‌ڵمدا بوویان له وه‌ڵامی هۆكانی ئه‌م رووداوه، د‌وو بۆچوونی جیاوزیان بوو:
- زۆربه‌ی مامۆستایان و خه‌ڵكی ناوچه له‌و بڕوایه‌دان كه خوێندنگه‌ی (ژنێن) بووه به قوربانی جه‌ریانیاتی هه‌ڵبژاردن! و به‌و بۆنه‌وه كه مودده‌عی ئه‌سڵی هه‌ڵبژاردن، ئاغه‌ی كه‌ریمی (كه پێشتریش 4 ساڵ نوێنه‌ر بووه له ده‌وره‌ی چواره‌می مه‌جلیس‌دا) خۆی خه‌ڵكی (ژنێن)ه و هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشی لایه‌نگرانی نوێنه‌ری ئێستا كه ره‌ددی سه‌لاحییه‌ت كراوه! بۆ سه‌ر بنكه‌ی ته‌بلیغاتی ناوبراو، هه‌مان شه‌و ئه‌م كاره‌ساته رووی داوه!
- ده‌سته‌ی دووهه‌م له‌و بڕوادان كه رقه‌به‌ریایه‌تیی بنه‌ماڵه‌كان كه له‌و ناوچه‌دا پڕڕه‌نگه، عامیلی ئه‌سڵی رووداوه‌كه‌یه به‌م مانا كه به هۆی دژایه‌تی ده‌سته‌یه‌ك له گه‌ڵ مامۆستایان یان كه‌سێكیان، ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌م كاره كه‌سیفه … هه‌ر له هه‌مان رۆژانه‌دا و به فاسڵه‌ی د‌وو سێ رۆژ، به سه‌دان دار گوێز بڕاونه‌ته‌وه و سووتێنراون! ماڵی دووان له مامۆستایانیش كه‌وتووه‌ته به‌ر په‌لامار و رووتیان كردۆته‌وه!
هه رجۆرێ كه بێ، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه زه‌مان و مه‌كانی رووداوه‌كه‌یه: جێگه‌یه‌ك كه شوێنی له دایك‌بوونی یه‌كێ له پاڵێوراوانی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسه و زه‌مانێك كه پاڵێوراوان له ئه‌وجی كێ‌به‌ركێی هه‌ڵبژاردندا، هیچ پرێنسیپێك ره‌عایه‌ت ناكه‌ن و هه‌ر كارێكیان لێ به ر دێ!
من كه هیچێ ناڵێم و ته‌نیا رووداوه‌كه، به‌و جۆره‌ی كه وتوویانه، باس ئه‌كه‌م! تۆ ئه‌ڵێی چی؟