1- مناڵ بووم. داستانێکیان بۆ ئه‌گێڕاینه‌وه که تا گه‌وره بووم لێی تێنه‌ئه‌گه‌یشتم! ئه‌یانوت پیاوێکی راوچی که‌روێشکێک و که‌وێک راو ئه‌کات! له کاتی گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و ماڵ هاوڕێیه‌کی ئه‌بینێت و هاوڕێکه‌ی داوای دانه‌یه‌ک له نه‌چیره‌کان ئه‌کات! کابرا خۆی زۆری حه‌ز له که‌و بووه! ئه‌ڵێت ئه‌گه‌ر حه‌زت له که‌روێشکه‌که‌یه فه‌رموو که‌روێشک! ئه‌گه‌ریش حه‌زت له که‌وه‌که‌ی فه‌رموو که‌روێشک!
2- مامه‌یه‌کم ئه‌مساڵ ماڵی ئه‌کرده‌وه! له یه‌كه‌م رۆژه‌کانی به‌هاردا و له کاتی ماشین‌لێخوڕیندا، له ئاوێنه‌ی ئوتومۆبیله‌که‌وه چاوم له ئوتومۆبیلی پشت سه‌رمه‌وه کرد که هه‌ر زوو زوو چرام پێ‌ئه‌دات! راوه‌ستام! مامه‌م بوو! ” کاشی”یه‌کی به ده‌سته‌وه بوو! نیشانی دام و پرسی چۆنه؟ جوانه؟! وتم خراپ نییه! وتی: سه‌د میترم لێی سه‌ندووه بۆ ئاشپه‌زخانه و مه‌سته‌راو و حه‌ممامه‌که‌مان! پرسیم مامه‌ژنم له گه‌لتا بوو؟ وتی : نه! ئێستا ئه‌ڕۆمه‌وه و پێیان نیشان ئه‌ده‌م. ئه‌گه‌ر وتیان جوانه ئه‌ڵێم ده‌ی سه‌ندوومه! ئه‌گه‌ریش وتیان جوان نییه هه‌ر ئه‌ڵێم ده‌ی سه‌ندوومه!
3- له کوردوستانی “ئه‌ودیو” وا دیاره هه‌ڵبژاردن بێت! هه‌ر چی که‌ناڵی کوردییه له سووچی لای چه‌پی ژووره‌وه نووسراوه 12 و 54! هه‌ر چی میدیا و ئیداره و کاربه‌ده‌ست و … ه هاوار بۆ لیستی کوردستانی ئه‌که‌ن! 12 یش که دیاره! پاڵێوراوی سه‌رۆکایه‌تی کوردستانه! حه‌زت لێی بێ هه‌ر ئه‌وه! قینیشت بێ هه‌ر ئه‌وه!
4- له ئیرانیش هه‌ر وا! هه‌ڵبژاردنێک کرا! من که به‌شداری نه‌بووم! ئه‌وانه‌ی که ئێستا ناڕازین ئه‌ڵێن له هه‌رحاڵدا چ ده‌نگت به ئه‌م لا دابێت چ ئه‌ولا هه‌ر ئه‌ولا ئه‌یباته‌وه! دونیا زۆر عه‌جیب و غه‌ریبه!!!



