- ماڵێکی ئاشنامان هه‌یه که که‌س ناوێرێت له لایاندا وشه‌ی ” داربه‌رق” به کار بێنێت! جارێک له ماڵیاندا بووین و که‌سێک بێ هیچ مه‌به‌ستێک ئه‌م وشه قه‌ده‌غه‌کراوه‌ی به زاردا هات! خوا رۆژی وا نه‌هێنێت! کوڕ و کچ و برازا و میمکه‌زا و باوک و دایک و … به‌رزه‌بڵێسک راوه‌ستان و کارێکیان کرد که تۆزێکی له شۆڕش که‌م‌تر بوو! ئه‌وان که له ناو کۆمه‌ڵگادا به به‌رزه‌باڵایی له راده‌به‌ده‌ر ناسراون هه‌ر که‌س بێ هیچ مه‌به‌ستێک باسی درێژییان بۆ بکات زوو خۆیانی تێدا ئه‌بیننه‌وه و له به‌رابه‌ریدا رائه‌وه‌ستن!
- له‌م رۆژانه‌دا له شارێکی کوردستان چاومان به تابلۆیێک که‌وت:

نازانم “رۆژهه‌ڵات” چی تێدایه؟ کوێی خه‌ته‌ره؟ بۆ قه‌ده‌غه‌یه که ئیداره‌ی ئه‌ماکینی ئه‌و شاره به کابرای خاوه‌ن دووکانیان سڕیوه‌ته‌وه و لێیان قه‌ده‌غه کردووه! هه‌ر چی بێت کاره‌که سه‌یر و ئاکامه‌که‌ی سه‌مه‌ره‌یه! به‌و حاڵیشه‌وه خاوه‌ن دووکان چۆکی دانه‌داوه و ” رۆژهه‌ڵاتی” به “هه‌ڵات” قه‌بووڵه! ئاخر له کۆنه‌وه وتراوه که به‌ر ” رۆژ ” به ” بێژنگ ” ناگیرێت!
