1- ماوه‌یه‌ک پێش له‌دایک‌بوونی ” نیان ” دایک ” ئاوات ” بێشکه و ده‌سرازه و دۆشه‌كه و باقی که‌ره‌سه‌کانی په‌روه‌رده‌کردنی کوردی مناڵانی! بۆ دابین کردبوو! ئه‌گه‌ر بێشکه‌تان نه‌دیوه بزانن چوارچێوه‌یه‌که که ده‌س و پێی مناڵی تێدا ئه‌به‌سنه‌وه و نایلۆنێک له میزه‌ڵانی هه‌ڵئه‌پێچن و ره‌وانه‌ی کاسه‌یه‌كی خوار ناو‌کی ئه‌که‌ن! ئه‌م مناڵه چه‌ندڕۆژه‌یه هه‌موو رۆژ و شه‌وه‌کانی – له زۆر ژنم بیستووه تا کاتی رۆیشتن بۆ خوێندنگه‌یش!- له ناو ئه‌م قه‌فه‌سه‌دا تێپه‌ڕ ئه‌کات! کاتێک ” نیان ” دوو ساڵ و نۆمانگ پێش ئێستا له دایک بوو، بێشکه‌یان بۆ دانا و به ئاگادار بوون له‌وه که خۆم هه‌میشه له‌م داهێنه‌ره‌ییه‌ی کورد! ره‌خنه‌م گرتووه، هه‌وڵیان‌دا ئه‌ویش قه‌فه‌سه‌پێچ‌که‌ن که نه‌یانتوانی!
2- مامه‌ژنێکم هه‌یه که بێ‌سه‌واده! کاتێ ئه‌م کاره‌ی منی دی وه‌ها باسی خۆی کرد که بێشکه‌پێچ‌کردنه‌کانی له کاتی خۆی‌دا ناوبانگیان بووه! ئه‌یوت ” ده‌سرازه”کانی – دوو په‌ڕۆی درێژ که یه‌کێکیان ده‌ست و سکی و ئه‌وی‌تریان پێی مناڵه‌که‌ی پێ‌ئه‌به‌ستنه‌وه به بێشکه‌که‌وه!- هێنده تن و تۆڵ گرێ‌داوه که ده‌ست نه‌یئه‌توانی له ناویه‌وه ره‌د بێت! بیهێننه به‌رچاو که ئه‌و زارۆکه ئه‌شێ چۆن هه‌ناسه‌ی کێشابێت و له جووڵه که‌وتبێت!
3- ” سه‌لاح ” هاوڕێمه! ئه‌ندازیاری کاره‌بایه! بێ‌سه‌واد نییه! خێزانیشی مامۆستایه! ” کانی ” ته‌نیا حه‌وت رۆژه له دایک بووه! دوێ‌شه‌و چووین بۆ دیتنیان! ئه‌ویش له ناو بێشکه‌یه‌کدا ده‌سرازه‌پێچ کرابوو! خوا ره‌حمی پێکات! “نیان” هه‌ر ئه‌هات و ئه‌چوو و دڵخۆشی خۆی له ئاست ئه‌م به‌ستنه‌وه‌دا وا ده‌رئه‌بڕی که کاتێ “کانی” گه‌وره بوو فێری ئه‌که‌م نه‌ققاشی بکێشێت، گه‌مه‌بکات، خوارده‌مه‌نی بۆ ئه‌سێنم و … ئێوه به مناڵی ئه‌م کاره‌ساته به سه‌رتاندا هاتووه؟ له‌وه‌ناچێت که‌سمان ناخۆشییه‌کانیمان له بیر مابێت!
.
