- یه‌كه‌م: هه‌وای ئه‌م پاییزه ته‌واو له پاییز ئه‌چێت! ساف، سارد و لێواولێو له ره‌نگ! كات‌ژمێر 8 له كارگه‌ی كۆمپیوتێرم. 40 خوله‌ك به‌سه بۆ ئه‌وه وانه‌ی ئیمڕۆ به مناڵه‌كان بڵێمه‌وه. Flash MX رۆژانی چوارشه‌ممه میوانمانه! كۆمپیوتێره‌كان هه‌ڵئه‌كرێن و ئه‌مه یانێ تا كات‌ژمێر 2 ی دوانیوه‌ڕۆ كار كردن!
” خۆم شه‌كه‌تی رێگام…”. (حه‌سه‌ن گه‌رمییانی) ئه‌خوێنێت و له‌ززه‌تی لێئه‌به‌ین! كوتووپڕ چاوم ئه‌كه‌وێت به لاپه‌ڕه كاغه‌زێك كه ” كوێستان ” و مناڵه‌كانی‌تر بۆ راوێژكاری هونه‌رستانیان پڕ كردۆته‌وه! دایك: نیمه! ساڵی 84 به هۆی نه‌خۆشیی دڵه‌وه فه‌وتی كردووه! ئه‌ته‌زێم! ” كوێستان ” خه‌ڵكی دێهاتێكی ناوچه‌ی ” هه‌ورامان ” ه و له نووستنگه‌ی شه‌و و رۆژیی ” سه‌وڵاوا ” دا ئه‌ژی. ئێشك سووك و هه‌میشه ده‌م به بزه‌یه. ره‌حمێكی زۆرم بۆی هه‌یه. لاواز و بێ‌هێز دیاره. به ده‌ستێكی له‌رزانه‌وه گۆرانییه‌كه رائه‌گرم و هه‌موو گیانم یه‌ته ئێش…
- ” ئه‌بووبه‌كر ” ساڵی 72 و كاتێك ئاخرساڵی خوێندنم بوو له فێرگه‌ی كۆتایی‌دا، هاوپۆلم بوو. له من چه‌ند ساڵێك گه‌وره‌تر بوو. نموونه‌ی ئینسانێكی خوێن‌گه‌رم و خۆماڵی بوو. ئه‌مزانی كه له باری ئابوورییه‌وه زۆر وه‌زعی خراپه. ساڵ ته‌واو بوو و نه‌مدی. پاش چوارساڵ و كاتێك بووم به مامۆستا له فێرگه‌كانی ” سه‌وڵاوا”دا، هه‌واڵێم له هاودێیی‌یه‌کی پرسی. وتی: مردووه! له‌و كاته‌یش‌دا ته‌زیم! ده‌ستم له‌رزی و ئه‌ژنۆم هێنده بێ‌هێز بوو كه دانیشتم. ” ئه‌بووبه‌كر ” مردبوو! گێڕایه‌وه كه چۆن ئه‌و ساڵه كه هاوپۆلی من بووه باوكی ته‌نیا هه‌زار تمه‌نی پێداوه بۆ بژیوی ساڵێكی! ئه‌ویش هه‌ر شه‌وێك له ماڵی ئاشنایه‌ك‌دا نووستووه چون نه‌یتوانیوه كرێ‌ماڵ بدات و زۆر شتی‌تر… مردوویشه بۆ ته‌نیا دوو میلیۆن تمه‌ن! نه‌خۆش بووه و نه‌یتوانیوه پووڵی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ساده دابین بكات! ” ئه‌بووبه‌كر ” خه‌ڵكی ” نوێن ” بوو! ئه‌و شوێنه كه ” كوێستان ” یش خه‌ڵكی ئه‌وێیه! ئاخۆ دایكی ئه‌و بۆ چه‌ن تمه‌ن كه نه‌یبووه، مردبێت؟!
Archive for اکتبر, 2008
ئه‌مرین! بۆ مشتێك تمه‌ن كه نیمانه!
24/10/2008دیاری رۆژهه‌ڵات بۆ باشوور!
10/10/2008- یه‌كه‌م: زه‌مانێكم له بیره كه باس له ماده‌ی بێهۆشكه‌ر له ناوچه‌كه‌ی ئێمه‌دا پێكه‌نین‌دار بوو! یانێ بێجگه له دوو – سێ كه‌سی دانیشتووی شاره‌كه‌مان كه خه‌ڵكی ده‌ور و به‌ری سنه بوون، شیره‌یی و موعتادێك بوونی نه‌بوو! ئێسته له خوێندنگه‌یه‌كدا كه وانه ئه‌ڵێمه‌وه، خوێندكاری موعتاد به‌دی ئه‌كه‌م!
- دووهه‌م: كارم نییه كێ؟ چۆن و بۆچی!؟ به‌ڵام پێم سه‌خته كاتێك ئه‌بینم كه‌سێكی وه‌ك سماییل. س ی شه‌ش‌دانگ موعتاد و خومار ئه‌چێته باشوور و به ناو هونه‌رمه‌ند قاڵبی خه‌ڵكی ئه‌که‌ن و هه‌ر به‌و خوماریشه‌وه ئه‌یخه‌نه به‌رچاوی جه‌ماوه‌ر بۆ گۆرانی وتن. ئه‌مانه فه‌رهه‌نگی تووش‌بوون به ماده‌ی سڕكه‌ریان له گه‌ل خۆدا به دیاری بردۆته باشوور و زۆری پێناچێت سلێمانیش وه‌ك سنه‌ی پێیه‌ت! زۆر وه‌ختیشه گومانی فرۆشتنی ئه‌م ماده نیشتمان وێران‌كه‌ره له لایه‌ن … ه‌وه كه هونه‌رمه‌ندێكی ناسراوه له ناو جه‌ماوه‌ری ئه‌ودیودا بڵاو بووه‌ته‌وه! نازانم كاربه‌ده‌ستان كه‌مته‌رخه‌من یا خۆیان شه‌ریكیانن؟!
- سێهه‌م: ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا كاتێك هه‌واڵی ساخته‌بوونی مه‌دره‌كی خوێندنی ” كوردان”ی وه‌زیری ناوخۆی ئێرانم گرێ‌دا به چه‌ند نموونه‌یه‌كی تره‌وه كه خۆم دیبووم، هه‌ڤاڵێك له هه‌ڵه‌یه‌ك ئاگاداری كردمه‌وه. له گه‌ل سپاس و ده‌سخۆشانه بۆ ئه‌و دۆسته رایئه‌گه‌یه‌نم كه هه‌واڵی بڵاوكراوه له باره‌ێ دوكتوره س.پ ه‌وه ناڕاست بووه و منیش وه‌كوو زۆرینه‌ی خه‌ڵك كه له كۆمه‌ڵگایه‌کی شایعه‌لێدراودا ئه‌ژیم، تووشی هه‌ڵه بووم. داوای لێبوردن له ئێوه و ئه‌و خاتوونه ئه‌که‌م.
3 هه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی شه‌قامیی مه‌ریوان!
04/10/20083 سێهه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی شه‌قامیی مه‌ریوان له دوێكه‌وه ده‌ستی به نواندن كرد. به هه‌زار گرفت و كێشه‌وه له گه‌ل هاوڕێیه‌ك له سه‌وڵاواوه به‌ره‌و مه‌ریوان به مه‌به‌ستی دیتنی چه‌ند كارێك له كاره‌كانی ئیمساڵ رێكه‌وتین. به پێی ریزی به‌رنامه‌كان كه له ئه‌ندازه‌یه‌كی گه‌وره و له سه‌ر چوارڕاكانی
ناوشاردا داكوترابوون، كات‌ژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی ئیمڕۆ له به‌ر ده‌رگه‌ی هونه‌رستانی مائیده‌ی مه‌ریوان ئاماده بووین. پاش ماتڵ بوونێكی زۆر كاتێك پرسیارمان كرد وتیان ئه‌م شانۆیه، ” نمایش ویژه ” ه‌یه و بۆ هه‌مووان نییه بیبینن! ئه‌م سیغه‌مه نه‌بیستبوو! كوره باوك خاوس! دایك خاس! ئێمه 39 كیلۆمێتر رێگه‌مان بڕیوه شانۆ له سه‌ر شه‌قامدا ببینین! ویژه‌ی چی و شتی چی! لانی كه‌م له راگه‌یاندنه‌كاندا بیانوتایه‌ت كه نه‌ماننێن به سه‌ر كاره‌وه…! به قه‌د ته‌واو ئیمساڵ ئه‌م جاره تووڕه بووم! دووربینه نازه‌نینه‌كه‌م نایه ناو كیفه‌كه‌ی و سوار بووین و تۆراین! ئه‌مه ده‌قی به‌رنامه‌كه بوو. بزانن ئێوه بوونایه له جێی ئێمه، چۆن لێی تێئه‌گه‌یین؟
برنامه‌ي اجراهای سومین جشنواره‌ي سراسری تئاتر خیابانی مریوان
|
ساعت اجرا |
10 |
30 :10 |
11 |
30 :11 |
|
نام نمایش شهرستان محل اجرا |
سه تابلو تهران هنرستان مائده |
بازی اصفهان کار و دانش عصمت |
خواب رنگی کرج دبیرستان کوثر |
چهاردیواری اختیاری تویسرکان دبیرستان شایستگان |
|
|
گرمه عروس باران سیاهکل دبیرستان هدایت |
خاطرات سیگار مریوان دبیرستان غزالی |
موریانه سقز کار و دانش رازی |
|
|
دلقک ها ورامین دانشگاه پیام نور |
دار و دایره (بخش جنبی) همدان میدان سرباز |
کمی تا قسمتی اشکی کرمانشاه دانشگاه پیام نور |
||