ده رۆژی رابردوو له ” تاران ” بووم و نه‌متوانی ئێره به‌ڕۆژ که‌مه‌وه! داوای لێبوردن ئه‌که‌م له ئێوه‌ی ئازیز که هاتن و هه‌ر وا گه‌ڕانه‌وه…
مانگی ره‌مه‌زان هه‌میشه بۆ من بیره‌وه‌ریی ساڵه سه‌ره‌تایی‌یه‌کانی مامۆستایی‌یه له دێهاتێکی دووری ناوچه‌ی مه‌ریوان‌دا:
هێشتا وه‌رزی پاییز ته‌واو نه‌بووبوو که نه‌خۆشیی ” که‌وته‌یی ” به راستی خستمی! پاش دوو حه‌وته هێنده بێ‌هێز و لاواز بووبووم که کورد وته‌نی : رووس به‌زه‌یی ئه‌هاته‌وه پێم‌دا! له‌م به‌یناو به‌ینه‌دا مانگی ره‌مه‌زانیش هات. نه‌خۆشیی و لاوازیی جه‌سته‌یی وای کردبوو که نه‌توانم رۆژوو بگرم! ئه‌و شوێنه‌یش که تێیدا مامۆستا بووم ” هیندووستان ” ی کورده‌واری بوو! لێواولێو له شتی ئه‌نتیکه و عه‌جیب: مزگه‌وتێکی داڕووخاویان بوو که مه‌لای نه‌بوو! هه‌ر که کاری ده‌ر و ده‌شت و وه‌رزی هاوین ته‌واو ئه‌بوو، شه‌وانه پیاوی ئاوایی له مزگه‌وتدا کۆ ئه‌بوونه‌وه بۆ گۆره‌وابازی و وه‌ره‌ق کردن! به هۆی نه‌بوونی ئاوه‌وه مانگه‌و مانگ نه‌یانئه‌توانی خۆیان بشۆرن! رێگه‌ی ماشین‌ڕه‌ویان نه‌بوو و زۆر شتی‌تر! ئه‌و ساڵه ” مه‌لاجه‌ژنی”یه‌کیان بۆ ده‌م‌به‌سی خه‌ڵکی ده‌ور و به‌ر گرتبوو که ناوی ” مه‌لامحه‌مه‌و” بوو! ئه‌مناسی. تازه حوجره‌ی ته‌واو کردبوو. رۆژێک پێش هاتنی ره‌مه‌زان هات و به ناو ئاوایی‌دا خولێکی خوارد و یه‌کترمان چاو پێکه‌وت. وتم : ” مه‌لامحه‌مه‌و” من نه‌خۆشم و تۆ مه‌لاجه‌ژنی و غه‌ریب! که‌سمان پێمان ناکرێت به‌ڕۆژوو بین! به قه‌د رۆژه‌کانی ئه‌م مانگه کۆنسێرڤی مریشک و ماسیم سه‌ندووه بۆ نیوه‌ڕوان که ماندوو له خوێندنگه ئه‌ڕۆمه بۆ ماڵ و هێزی نان خاس‌کردنم نییه! ئه‌مه کلیلی ماڵ و ئه‌وه نیشانی! به یه‌که‌وه ئه‌یانخۆین! ” مه‌لامحه‌مه‌و” خۆی تووڕه کرد! وای‌ئه‌زانی گاڵته‌ی پێئه‌که‌م! رووی هه‌ڵچه‌رخاند و لێم دوور که‌وته‌وه!
به‌یانی کات‌ژمێر نزیک ده‌ی سه‌ر له‌به‌یانی ده‌رگه‌ی کلاسیان دا به‌ر ته‌قه. کردمه‌وه. ” مه‌لامحه‌مه‌و” بوو! وتی: ئه‌و کلیله بێنه، ده‌ری نایه‌نێ! بۆ نیوه‌ڕۆ برنجێکی چه‌وری لێنابوو و ماسی‌یه‌کی بۆ پاڵی گه‌رم کردبوه‌وه. تێرمان خوارد و پاش نیوه‌ڕۆخه‌وێکی خۆش رێکه‌وتین بۆ مزگه‌وت. دوو – سێ سه‌عات پێش به‌ربانگ خه‌ڵکی له مزگه‌وت کۆ کرده‌وه و له رووی کتێبێک که له گه‌ل خۆی هانیبووی ده‌ستی کرد به مه‌وعیزه! تێر بوو و قسه‌ی باشی بۆ ئه‌هات. کاتی بانگ هاتبوو و وازی نه‌ئه‌هێنا! به زۆر تێم گه‌یاند و بانگێکی بۆ دا و … له ناوچه‌دا قسه‌یه‌ک ده‌ماوده‌م ئه‌هات و ئه‌چوو: ماشه‌ڵڵا له … مامۆستایه‌كی جه‌وان هاتووه ئه‌ڵێی موسوڵمانی سه‌دری ئیسلامه. ماندوویه‌تی ناناسێت! به زمانی به‌ڕۆژووه‌وه وه‌ها رێک و پێک و به وره قسه ئه‌کات که مه‌گه‌ر هه‌ر خۆی بتوانێت …! خولاسه‌ی بکه‌مه‌وه بڕیار بوو بۆ مانگێک مه‌لایه‌تی سی هه‌زار تمه‌ن وه‌ر بگرێت، پاش جه‌ژن و ته‌واو بوونی کاری هێنده له ناو جه‌ماوه‌ردا جێی خۆی کردبوه‌وه، سه‌د هه‌زار تمه‌نیان پێدا! کچێکی باش و رێک و پێکیش هه‌ر له‌وێ بوو به مامۆستا ژن و ده‌ستی گرت و بردی! ئێستاش پاش 13-12 ساڵ هه‌ر کات ئه‌مبینێت وه‌کوو مورید و موراد ده‌رئه‌چێت و کڕنووش ئه‌بات و هه‌وڵ ئه‌دات ده‌ستم ماچ کات! خێرێ له منی دیوه له که‌سی نه‌دیوه!