۳۱ فروردین ۱۳۸۷
◄ جنۆکه
1
سه‌رله‌به‌یانی ئیمڕۆ کات‌ژمێر 8،06 له ناو ئۆتۆموبیلێکی مه‌ریوان – سه‌وڵاوا کوڕێکی لاو که به زه‌حمه‌ت ته‌مه‌نی ئه‌گه‌یی به 20 ساڵ له خۆیه‌وه که‌وته قسه و دواتر کاکی شۆفیریش بۆی ئه‌سه‌نده‌وه:
- ئیمڕۆ چ رۆژێکی ناخۆشه!
- ئیمڕۆ؟ کوره هه‌موو رۆژه‌کان ناخۆشن!
- ئه‌ره‌وه‌ڵڵا! ئه‌م به‌یانییه کاتێ ئه‌ووه‌ڵ وه‌خت له ” بێساران ” به‌ره‌وه ” هه‌رسین ” له گه‌ڵ برایه‌کم‌دا ئه‌هاتین له ناکاو هه‌موو چراکانی ماشینه‌که‌مان کوژانه‌وه! ئاخر ئه‌ڵێن “هه‌رسین” جنۆکه‌ی هه‌یه! وه‌خته‌بوو زاورمان بتۆقێت!
- منیش چه‌ند جار جنۆکه‌م هه‌ست پێکردووه! ئه‌ی خه‌به‌رتان هه‌یه هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مه‌ریوان بۆ مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی هه‌ڵوه‌شیندراوه‌ته‌وه؟ – وه ئه‌ڕوانێته دواوه که بزانێت ئێمه چۆن رووبه‌ڕووی ئه‌م هه‌واڵه! ئه‌بینه‌وه
- ئه‌ڵێم: کاکه گیان هۆشیاری به‌ر پێت به! خه‌ته‌رناکه!
- کاکه ئاگام لێیه! – له‌م وڵاته ئه‌کرێت هه‌م بۆ پشته‌وه بڕوانیت و هه‌میش پێشت لێوه دیار بێت!!! -
- باشه به‌ساقه! بۆ من مه‌ڕوانه! ئه‌وه‌ی ده‌نگی داوه ئه‌بێت هه‌واڵپرسی بێت!
- یانێ …!!!
- …
2
ئێره شوێنێکه که: 1- جنۆکه‌ی زۆره و هه‌مووانیش لانی‌که‌م جارێک دیویانه و هه‌ستیان پێکردووه! 2- که‌سانێک که جنۆکه ئه‌بینن بۆی هه‌یه که جنۆکه بچێته ناو ده‌روونیانه‌وه و جنۆکه‌گیر بووبن بۆیه ده‌نگه‌کانیان ناتوانێت ده‌نگی راسته‌قینه بێت! جا بۆیه باشتر وایه گوێ به ده‌نگ و بۆچوونیان نه‌درێت!!!
۲۲ فروردین ۱۳۸۷
◄ خۆتان بڵێن!
رۆژی یه‌که‌می سه‌رماوه‌زی 86 – به چوارده‌میلیۆن و هه‌شت‌سه‌د و سی‌هه‌زار تمه‌ن زه‌وییه‌کی 159.5 مه‌تریم له مه‌ریوان سه‌ند!
رۆژی 19 ی ره‌شه‌مه‌ی 86 پاش سێ‌مانگ و نۆزده‌رۆژ فرۆشتم به بیست‌وپێنج میلیۆن و پێنسه‌د و سی‌هه‌زار تمه‌ن! هه‌ر ئه‌و رۆژه ماڵیکم سه‌ند به شه‌ست میلیۆن تمه‌ن!
رۆژی نۆزده‌ی خاکه‌لێوه، پاش مانگێک ماڵه‌که مشته‌ری هه‌شتا میلیۆن تمه‌نی بوو! هێشتا نه‌مفرۆشتووه!
ئه‌مانه‌م بۆ ئه‌وه نووسی که بزانن ئێره له رووی شانسه‌وه رۆژ ئه‌کاته‌وه ئه‌گینا که‌س به که‌سه! کێ به کێ‌یه! ئاخر له کام شوێنی‌تردا به‌م جۆره له ماوه‌ی چه‌ند مانگ‌دا شته‌کان دووبه‌رابه‌ر ئه‌بنه‌وه!
۱۸ فروردین ۱۳۸۷
◄ کورد و مێکانیسمی قه‌ره‌بووکردنه‌وه!
یه‌که‌م: کاتێ مرۆڤ گرێ‌کۆڵه‌ی نه‌بوونیی هه‌ست پێکردبێت، هه‌موو هه‌وڵه‌کانی داهاتووی بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌بوونی و بۆشاییانه ئه‌خاته گه‌ڕ و له‌م پێناوه‌دا ده‌سته‌وازه‌ی هه‌موو رێگه و پێگه‌کان ئه‌بێت! باش یان خراپ، هه‌ڵه یان دروست …
دووهه‌م: تێکنۆلۆژی هه‌موو ساتێ پاش کۆنه‌بوون و له رۆژکه‌وتنی ئه‌گاته ده‌ست ئێمه! ساڵانێ پێش ئێستا کاتێک تازه که‌ره‌سته‌ی فیلم هه‌ڵگرتن گه‌ییبووه ده‌ست کورد، له زه‌ماوه‌نه‌کاندا هه‌مووان پارتییان! جۆر ئه‌کرد و ئاشنایان ئه‌کرد به تکاکار که فیلم‌هه‌ڵگره‌که به‌ڵکوو ئاوڕێکیان لێ‌بداته‌وه و وێنه‌ی ئه‌وانیش تۆمار بکات! بۆچی؟ نازانم! ئێستا زۆرینه‌ی بنه‌ماڵه‌کان خاوه‌ن ئاخرین تێکنۆلۆژی که‌مێرای وێنه و فیلم گرتنن!
سێهه‌م: کاکه ئیشه‌ڵڵا خوا زۆرتر بدات! کاره‌سات له‌وێدایه که بۆ وێنه دووربینی میدیاکان له کاتی شایی‌دا تا ئاست خوارناوک و پشت ناو‌کی به‌شداربووان ئه‌گات! کابرا خۆی و خێزانی خه‌ریکن نان ئه‌خۆن، فیلمیان لێ ئه‌گیریت! کام کچ و ژن خۆیان هه‌ڵژه‌ندووه له ره‌نگ و رۆندا زووم ئه‌کرێن و چون ئه‌وانیش له مافه‌کانی خۆیان بێ‌خه‌به‌رن و ئیزن به هه‌مووان ئه‌ده‌ن بێ‌ده‌نگی ژیانی تایبه‌تییان بشکێندرێت هه‌مووان مافی خۆیان ئه‌زانن به هه‌ندی‌که‌مه‌کانیانه‌وه وێنه‌ی ده‌ور و به‌ر بێ ئیجازه بگرن!
چواره‌م: له سه‌یرانێکی به‌هاری پاره‌که‌دا که‌سێک له ژێر سێبه‌ری خولقێنه‌ری مۆبیلی دووربین‌داری تایبه‌تیدا فیلمی کچێکی له کاتی ده‌فعی حاجه‌ت‌دا له سه‌یرانگه‌ی هه‌ورامان گرتبوو و چه‌ند چرکه پاش ئه‌وه بلووتووسی گه‌لی کورد وه‌ری گرت و ئێستا که‌س ناوێرێت جۆرێ بجووڵێته‌وه له ترس کوردی دووربین‌به‌ده‌ستدا!
پێنجه‌م: بۆی هه‌یه به‌رنامه‌کانی وه‌کوو ” که‌مێرای شاراوه ” تان له میدیای کوردییه‌وه دیبێت! گاڵته به مافی تاکه‌که‌س و قه‌شمه‌ری به بنه‌ما ئه‌خلاقییه‌کانی مرۆڤ گه‌ییوه به ئاستێک که بۆ پێکه‌نێنکی سینه‌مایی بینه‌ر هه‌موو کارێک ئه‌که‌ن!
شه‌شه‌م: دۆعا ئه‌که‌م که‌سێکمان خه‌وێک ببینێت و ئاگادارمان بکاته‌وه با بزانین که‌ی فه‌رهه‌نگمان وه‌ها ده‌وڵه‌مه‌ن ئه‌بێت که ئیتر ئه‌م دیارده دزێوانه نه‌بینین؟!!!
۱۵ فروردین ۱۳۸۷
◄ دیسان ” شیلان ” !
کاتێک خوێندکارێکی هونه‌رستان کۆتایی به خوێندنی یه‌ت و دواناوه‌ندی ته‌واو ئه‌کات، بڕوانامه‌ی دیپلۆمی پاش شه‌ش مانگ ئه‌گاته ده‌ستی. ئیمڕۆ به سه‌رسامییه‌وه بڕوانامه‌که‌ی شیلان‌ی جوانه‌مه‌رگمان پێ گه‌یی. بڕیاره قاپی بگرین و له کارگه‌دا دایکوتین. پار ئه‌م‌کاتانه هه‌موو رۆژێک کلاسی به پێکه‌نینه هه‌میشه‌ییه‌کانی ئه‌ڕازانده‌وه و ئێستا میوانی خاکه!
۱۲ فروردین ۱۳۸۷
◄ به‌هار
به‌هار
” قوڵ ” – ” سه‌وڵاوا ” ی ” مه‌ریوان “
11 ی خاکه‌لێوه‌ی 87 – کات‌ژمێر 23 و 6 ی ئێواره
۴ فروردین ۱۳۸۷
◄ شه‌هید نامرن…
1
کێ ئه‌یه‌وێت کورد په‌سه‌ن بێت؟!
به جێی خواردنی حه‌بی هه‌ڵماسین به ” ئاسیاسێڵ ” ه‌که‌ی هه‌رێم زه‌نگێ بۆ مامه لێدا:
له‌و رۆژه‌وه مامه قنگی به ئاوی به‌غا ئه‌شۆرێت، هه‌ڵماسیوه!
2
کێ ئه‌یه‌وێت ته‌ماشای ناوی زل و شاری وێران کات
سه‌رێکی ئه‌و گرووپانه بدات خۆیان به حیزب ئه‌زانن و له خه‌ونی که‌روێشکی رابردوودا خه‌وتوون و
له بێ‌کاریدا ئه‌وانیش هه‌ڵماسیون!
3
من نامه‌وێ هه‌ڵماسم!
نه‌یشتوانم سه‌فه‌ری باکوور بکه‌م بیستنی هه‌واڵێک ته‌زوو ئه‌خاته گیانم
” سه‌رهه‌ڵدانی باکوور ” له ” نه‌ورۆز ” دا !
پڕ به گۆڕه‌که‌ی ئاتاتورک گووی دا ده‌رخوارد ئه‌و وه‌فده‌ی له به‌غداوه
داوایان له کورد کرد خۆیان بده‌ن به ده‌سته‌وه!
ریشی مامه و رووسه‌ری ژنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان به … ئاتاتورک!