۲۹ اسفند ۱۳۸۶
:: نه‌ورۆزتان پیرۆز!
هه‌مووشتێک تـــــازه و نوێیه، به‌هــــاره
بۆ هه‌موو که‌س ئیمساڵ باشتر له پاره
ته‌نیا کـــورده به ده‌ور خۆ‌یا ئه‌سووڕێ
ئامانجێــکه و هه‌ر تیــکرار و تیکراره!
هه‌ر چه‌ن ئه‌زانم ئه‌قڵ قه‌بووڵی ناکات به‌ڵام ئاواته‌خوازم ئیمساڵتان باشتر له پار و ساڵی نوێتان پڕ له هه‌ناسه‌ی هه‌نار بێت…
۲۳ اسفند ۱۳۸۶
:: مردووتر له هه‌ڵه‌بجه چی شک ئه‌به‌ن؟!
حه‌سره‌ت و داخ
بۆ گشت خوێنه رژاوه‌کان
حه‌یف و مخابن بۆ ئه‌و دڵانه‌ی ئێسته لێناده‌ن!
ته‌نانه‌ت دڵۆپه خوێنێک جێی خۆی نه‌گرتوه‌ته‌وه! ئێره فیڕۆستانه!
تو خوا له گه‌ل خۆتانا درۆ مه‌که‌ن!
هه‌ڵه‌بجه مردووه و ئاڵاکه‌ی نه‌ویوه!
۱۹ اسفند ۱۳۸۶
:: هه‌وڵی زۆر و بێهووده!
یه‌که‌م: ئه‌ڵێن کوڕی خه‌لیفه‌ی یه‌کێ له شێخه ناوداره‌کانی کوردستان بۆ دیتنی جه‌نابی شێخ ئه‌چێته خزمه‌تی! پاش ناساندنی خۆی، شێخ هه‌واڵی باوکی – که خه‌لیفه و نوێنه‌ری خۆی بووه – له کوڕه ئه‌پرسێ! ئه‌ویش به هه‌ر دوو ده‌ستی ئه‌دا به سه‌ر خۆیدا و ئه‌ڵێ: باوکم چه‌ند ساڵه فه‌وتی کردووه! وام ئه‌زانی ئێسته جه‌نابت له به‌هه‌شتدا هه‌موو شه‌وێ له گه‌ل باوکم پیاسه ئه‌که‌ن! به خوا جوانه! که‌چی هێشتا نازنی باوکم مردووه!
دووهه‌م: له کورده‌واریدا هه‌موو ساتێ که‌مینه‌یه‌کی ئه‌کتیڤ گره‌ویان له زۆرینه‌ی بێ‌حاڵ و سڕ بردۆته‌وه و دڵخوازه‌کانی خۆیان داسه‌پاندووه به سه‌ر جه‌ماوه‌ردا! چه‌ند رۆژه کێ‌به‌ر‌کێیه‌ک بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی په‌رله‌مان لێره ده‌ستی پێ‌کردووه! تا چه‌ند رۆژ پێش ئێستا ده‌م هه‌ر که‌سێکت ئه‌کرده‌وه باسی له که‌م‌کاری نوێنه‌رانی پێشووی شاره‌که‌مان ده‌رهه‌ق به خه‌ڵک ئه‌کرد و وایان نیشان ئه‌دا که قه‌ت له هه‌ڵبژاردنی پێش‌ڕوودا به‌شداری ناکه‌ن! ئێستا ئه‌بینیت هه‌ر که‌سه‌و بۆ پاڵێوراوی خزم و ئاشنای خۆی هه‌وڵ ئه‌دات و هاوریان به‌رز کردۆته‌وه! قوڕبه‌سه‌ری و داماوی بۆ که‌س یان که‌سانێک ماوه‌ته‌وه – ئه‌ڵبه‌ت له درێژایی مێژوویشدا!- که به سه‌ر ئه‌م جه‌ماوه‌ره‌وه حه‌سابیان کردووه و به به‌ڵێنه‌کانیان خڵه‌تاون!
سێهه‌م: لێره هه‌موو شێخن! له جۆری شێخه‌كه‌ی ژووره‌وه! حه‌یف بۆ که‌سێک یان ده‌سته‌یه‌ک که به هیوای تێگه‌یشتنیانه! چ بێهووده‌یه هه‌وڵی بێجێگه! ئه‌مانه ماڵ‌وێران‌که‌رن! له جۆره وه‌حشه‌تناکه‌که‌ی!
۱۳ اسفند ۱۳۸۶
:: کاوێژخانه‌ی خوێن‌ڕێژی!
- په‌رده‌ی یه‌که‌م: هیچ پێویستی به وتن و به‌ڵگه‌هاوردنه‌وه ناکات! کورد سه‌دان و هه‌زاران ساڵه به ناوی جۆراوجۆره‌وه قوربانیی داوه! له ژن و مناڵ و پیر و لاو … ئێمه پتر له هه‌ر که‌س هه‌ست به دڵشکاوی و داماوییه‌ک ئه‌که‌ین که ئاکامی هه‌ر جۆره زبری و خشوونه‌تێکه…
- په‌رده‌ی دووهه‌م: چه‌ند رۆژه دیمه‌نی زبری و ته‌ق و تۆق له ” غه‌ززه ” ئه‌بینین! وا ئه‌زانین که ئه‌مانه نه‌بوون بۆ بکوژی نامه‌رد و جه‌للادی کوردان، ” سه‌ددام ” ی له ناوچوو رێپێوانیان ساز ئه‌دا و پشتیوانیی خۆیان لێ ده‌رئه‌بڕی! هه‌ر جۆرێ بێت مرۆڤن! منداڵیش هه‌ر منداڵه! کورد بێت یان نه …
- په‌رده‌ی … ه‌م: له‌م په‌ردانه زۆرن! ناژمێردرێن! شتێک که له هه‌موویاندا هاوبه‌شه، قوربانی دانی زۆرینه‌یه‌که له پێناو شێتی و شه‌ڕه‌پشیله‌ی که‌مینه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتدارا! خه‌ڵکی ئاسایی که خۆیان به هیچ لایه‌نێکه‌وه گرێ‌نه‌داوه و زۆرینه‌ی نزیک به هه‌مووی کۆمه‌ڵگاکان ئه‌گرێته‌وه، هه‌موو ساتێ زه‌ره‌رمه‌ندی پاوان‌خوازی تاقمێکی که‌م بوون که کاوێژخانه‌ی ته‌نگ و ته‌سکیان به هیچ شتێک پڕ نابێته‌وه ئیللا خوێن‌ڕشتن نه‌بێت! ئێمه و ئه‌وان و ئه‌وانی‌تریشیان به‌شمان برسێتی و قاتی و قڕی و مردنه! له ئێمه باشتره‌کانیش …
۱۱ اسفند ۱۳۸۶
:: قه‌ندیــــــل !
کاتێک چه‌ند رۆژ پێش‌ئێستا نووسیم:
وه‌کوو شاخێک که گاڵته‌ی بێ به نزمی!
وه‌کوو هه‌ورێک هـــه‌ڵۆ بووبێ به خزمی!
و وتم که بۆم ته‌واو نه‌کراوه، به خۆشحاڵییه‌وه کاکه سۆران حوسێنی رێک و پێک به‌م جۆره به ئاکامی گه‌یاند:
” قه‌نـــــــدیل “
وەكوو شاخیك كه گالـــته‌ی بی به‌نزمی
وەكوو هه‌وریك هه‌لوی بووبی به خزمی
گریــــــــــلای كردە چه‌تری وەك بلی پیی
وەكوو ریواســـــی وەك گوینی و هه‌لزمی
چ مه‌ندیلی له سه‌ر قه‌ندیـــــــــله خوایه
له ملــــیا بی كه‌لامت هه‌ر ســـی جزمی
ته‌زیـــون لیــــی به‌زیون ترك و جـــه‌ردە
دەلی كه‌نگی حه‌ریــــــفی چـــاوی بزمـی
دەلی ســـــوران له به‌ر بالای مــــــرم من
له به‌ر هه‌ر به‌رد و داری هه‌ر تــه‌لزمی
ده‌ستیان خۆش و مه‌رحه‌متیان زیا‌و بێت ….
۸ اسفند ۱۳۸۶
:: نه‌مرن لاوک …
بڕوا ناکه‌م کوردێک ببێت که وه‌کوو منداڵی من خه‌ونی به تفه‌نگێکه‌وه نه‌دیبێت که بێ‌بڕانه‌وه ته‌قه‌ی پێ‌کردووه و قه‌ت فیشه‌کی دوایی نه‌هاتووه! ئێستاش که رقم له قسه‌ی دوور له ئه‌قڵانییه‌ت و قینم له خۆ به ئازا زانینه – نازانم بۆ و چۆن؟! – هه‌ر هێشتا وا ئه‌زانم که‌سانێک هه‌ن که فیشه‌کی تفه‌نگه‌کانیان ته‌واو بوونیان بۆ نییه! مێشکم قه‌بووڵی ناکات جامانه‌به‌سه‌رێکی دۆڕواو ببینم! ئه‌قڵم پێ ناشکێت که‌واو پانتۆڵ به‌زیو بێت! هه‌ست به نه‌مری و زیندوویی‌یه‌کی وه‌حشه‌تناک گه‌وره‌ی که‌سانێک ئه‌که‌م که وره‌به‌خشن به ده‌ور و به‌ریان! به ده‌ستی خاڵییه‌وه ئه‌ڕواننه چاوانی مه‌رگ و گه‌مه‌ی پێ‌ئه‌که‌ن! ترسیان ترساندووه و دوژمنیان تۆقاندووه! وا ئه‌زانم هه‌موو تورکییه کۆ ببنه‌وه ناتوانن جارێکیش بووبێت قودسییه‌تی ” قه‌ندیل ” بشکێنن و ئێپسیلۆنێک لێی سه‌ر که‌ون! تا نه‌فخی سوور فووی پیا ئه‌کرێت و حه‌شر به‌رپا ئه‌بێت، سڵاو له ئازادی – هه‌ر چه‌ند ئازادیخوازانی دونیا هه‌موو له گوێ‌ی “گا”دا نووستوون و که‌س کورد نابینێت – و له‌عنه‌ت له شه‌ڕ! هه‌رچیم کرد و هاتم و چووم نه‌متوانی درێژه‌ی ئه‌م به‌یته بنووسم و ته‌واوی که‌م که سه‌رله‌به‌یانی له کلاسا بۆم هات و ئه‌ووه‌ڵ و ئاخری هاتنه‌که بوو:
وه‌کوو شاخێک که گاڵته‌ی بێ به نزمی!
وه‌کوو هه‌ورێک هه‌ڵۆ بووبێ به خزمی!
ئه‌مویست ئاکامی دێڕه‌کان گرێ بده‌م به :
گه‌ریلاوه!
حه‌یف نه‌متوانی….
۵ اسفند ۱۳۸۶
:: تیکه‌ی زل!
تیکه‌ی زل هه‌م ده‌م ئه‌دڕێت و هه‌میش … !
ئێستا که کورد له قورگی تورک‌دا گیری کردووه و بۆی قووت نادرێت، زیاتر له هه‌ر کات بڕوا به‌و په‌ندی پێشینیانه دێنم! یانێ تورک ئه‌مه نازانن؟!
ئاتاتورک ته‌نیا گه‌رووی دیاره! فشاری کورد تا دێت زۆرتر ئه‌بێت! نازانم له ژێره‌وه چ خه‌به‌ره؟!
۴ اسفند ۱۳۸۶
:: “نیان” : ۲ ساڵ!
کاتێک رۆژی 3 ی ره‌شه‌مه‌ی دووساڵ پێش ئێستا، کات‌ژمێر 42 ، 4 خوله‌کی عه‌سر ” نیان ” یه‌که‌م هه‌ناسه‌ی کێشا و منیش په‌یامی ” نیان هات ” م چرکه‌یه‌ک دواتر نارد بۆ دۆستانم نه‌مئه‌زانی و بڕوام نه‌ئه‌کرد هێنده زوو و دێر!!! رۆژه‌کان تێپه‌ڕ بن! مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکی زۆر بێ‌حه‌یایه! هه‌موو سه‌ختییه‌کانی به خێرایی له بیر ئه‌چێته‌وه! “نیان” ئێستا به جوانی کوردی قسه ئه‌کات! ” خوایه وه‌ته‌ن ئاوا که‌ی ” که ئاوات هه‌موو شه‌وێ پێی ئه‌خه‌وێنێت، دووپات ئه‌کاته‌وه! ئه‌مه یانێ هه‌موو شت! دوێنی وه‌کوو -هه‌میشه- به دزییه‌وه وێنه‌یێکیم گرت!