۲۷ دی ۱۳۸۶
:: ئه‌م سه‌رما ئابڕووبه‌ره !
- یه‌که‌م : ” ئه‌کبه‌ر مه‌نسووری ” مامۆستای بێ‌وێنه‌ی نیگارکێشی کوردستان ئه‌یگێڕایه‌وه که ساڵانێ پێش ئێستا و کاتێ ویستوویه‌تی له ” سنه ” وه بێت بۆ ” مه‌ریوان، دوو خوێندکاری زانکۆی مه‌ریوانی هاوسه‌فه‌ری بوون که له سه‌نده‌ڵی پێش ئه‌ودا دانیشتوون! ” ئه‌کبه‌ر ” ئه‌یوت له سنه‌وه که رێ‌که‌وتین تا گه‌ییشتینه ” نگڵ ” – نیوه‌ڕێگه‌ی سنه ، مه‌ریوان – دوو لاوه‌که بن هه‌ر به‌ردێک که گه‌یشتین وتیان ئێره مه‌عده‌نی فڵان شت و فیسار شته! ئێره گه‌زێک هه‌ڵیکه‌نی گاز و نه‌وتی تێدایه و … منیش هێنده خه‌وم ئه‌هات و قسه‌ی دوو لاوه خوێن‌گه‌رمه‌که نه‌یئه‌هێشت بنووم جگه‌ره‌یه‌کم بۆ داگرساند! – جا ئه‌کبه‌ری مه‌نسووری به هۆی ده‌ست‌کورتی جگه‌ره‌ی زۆر هه‌رزان و بۆن‌ناخۆشێ ئه‌کێشا! – . هه‌ر چی هاواریان کرد و باسی پێویستیی پاڵافتنی فه‌رهه‌نگیان له ناشیرینییه‌کان کرد گوێم نه‌دا و تا مه‌ریوان دووکه‌ڵم کرد به سه‌ریاندا!
- ئه‌م سه‌رما سه‌رته‌زێنه که ئابڕووبه‌ره‌ی زۆر که‌سه و نه‌بوونی سووته‌مه‌نیی پێویست له شوێنێکدا که به قسه‌ی دوو لاوی ناوبراو و زۆر که‌سی‌تر! گه‌زێک هه‌ڵیکه‌نی نه‌وت و گازی تێدایه! ئاسایی نییه! ئه‌م نیوه‌به‌فر و سه‌رما زه‌ره‌ری له خێری زۆر زۆرتر بووه!
- به‌یانی که چووم ئۆتۆموبیله‌که هه‌ڵکه‌م هه‌ر چی سه‌رم نا سه‌ری رۆشن نه‌بوو که نه‌بوو! ” وه‌ستا به‌ها ” م ئاگادار کرد که وتی یا ” مه‌گنێت ” ی سووتاوه یان ” دڵکۆ ” ! ده‌ی بێ و به‌م سه‌رما سازی که! جارێ به نووسینی ئه‌م دێڕانه خۆم ئه‌خڵه‌تێنم به‌ڵکوو تا نیوه‌ڕۆ خۆی رێ‌که‌وێت و ساز ببێته‌وه! لێره هه‌موو شتێ وه‌ک عه‌جه‌م ئه‌ڵێن: ” شدنی ” یه!
۲۴ دی ۱۳۸۶
:: مێخه‌ک !
پێشتر کاتێ وێنه‌یه‌کی کۆنم ئه‌دی زۆر هه‌ستم به جیاوازیی له گه‌ڵ وێنه‌کانی رۆژدا نه‌ئه‌کرد! یانێ ئاستی گۆڕانکاریی کۆمه‌ڵگا هێنده به‌رچاو نه‌بوو که هه‌ست به بۆشایی نێوان ساڵه‌کان بکه‌م! ئه‌مڕۆ و به چه‌ند دووربینێکی دیجیتاڵییه‌وه – که هه‌میشه یه‌کێکیانم پێیه – زۆرینه‌ی ئه‌و شت و دیمه‌نانه‌ی که سه‌رنج‌ڕاکێشن و ئه‌یانبینم، تۆمار ئه‌که‌م! هه‌ر چه‌ند له باری که‌یفییه‌ت و تێکنیکه‌وه به‌ره‌وپێش‌چۆۆنی تێکنۆلۆژی سه‌رسووڕهێنه‌ره به‌ڵام وێنه ره‌ش و سپییه‌کانی زوو تامێکی‌تریان هه‌یه! وه‌کوو کاتێک برسیت بێت و به هێلکه و ڕۆنێک رازی بیت و چه‌شنی نووستنگه‌ی خوێندکارێکی زانستگه که بۆ ده که‌س دوو هێلکه ساز ئه‌کرێت و تامی ئه‌و دوو تیکه که به‌رت ئه‌که‌وێت له پڵاوی کاتی ئاسایی خۆش‌تره! وێنه‌کانی زوو که‌م و جوانن! دانه دانه و شیک! به که‌سانێک له جۆرێکی‌تر! بۆنی مێخه‌ک له مراخانی و سه‌ڵته‌ی ئینسانه ره‌ش و سپییه‌کانیه‌وه ئه‌ڕژێته ده‌ره‌وه و هه‌وا عه‌ترین ئه‌کات! ئه‌مڕۆ له کۆن‌ترین ئه‌لبۆمی ماڵماندا وێنه‌یه‌کی ماڵ باوکم دی که هی ساڵی 1965 ه! کاتێ باوکم ئاواره‌ی حوجره‌کانی کوردستان بووه و تازه له باشووری کوردستان به دووربینێکی سادده‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ئاکامی گووشینی دێکلانشۆری کامێراکه‌ی ئه‌مڕۆ بووه‌ته یادگارییه‌کی کۆن بۆ خۆی و من و نیان!
۲۱ دی ۱۳۸۶
:: برۆ !
پێشتر کاتێ پیاوێک ویستبای باسی دڵبه‌ری خۆی بکات، سه‌ره‌تا و ده‌سپێکی قسه‌کانی شوبهاندنی برۆی به که‌وان و … بوو! رێک و پێکی برۆ و هاوئاهه‌نگی له گه‌ڵ باقی به‌شه‌کانی ده‌م و چاو ئه‌بێته هۆی پێک‌هێنانی تێکه‌ڵێکی جوان و ئه‌مه له مێژووی جوانکاری‌دا تایبه‌ت به ژنان بووه! ئێستا که هه‌موو عاده‌ته‌کان گۆڕاون، ئیتر زۆر ئاسایی‌یه کاتێ ئه‌ڕۆمه کلاس، ” به‌همه‌ن ” به برۆیه‌کی رێک و پێک و ژنانه‌وه ببینم و ” دیاکۆ ” به ئاڕایشێکی تونده‌وه سه‌یر بکه‌م! بینینی بێژه‌ری ناو میدیاکان و گۆرانیبێژانی خۆ به هونه‌رمه‌ندزان و … به برۆی گیراو و سووراو و سپیاوه‌وه دیمه‌نه‌که‌ی زۆر ئاسایی‌تر کردووه! خۆزگه ئه‌ندازیارانی ژێنێتیک پیاویان دروست کردبا که منداڵی بووایه‌ت! با ماوه‌یه‌ک ئێش و ئازاره‌کانی ژنانیش بووایه‌ت به تووشیانه‌وه نه‌ک لاسایی‌کردنه‌وهی ناشییانه‌یان!
یادی پیره‌پیاوه ” سنه‌یی ” یه‌که به خێر که له سه‌ره‌تای داهاتنی ئه‌م به‌زمانه‌وه و له ناو ته‌کسییه‌کی رێگه‌ی ” مه‌یان ئیقباڵ ” ، ” به‌هاران ” ی سنه، بۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به‌م دیارده نوێیه وا ده‌ربڕی:
خوا نه‌یبڕێت ئیمڕۆ بۆ ئه‌وه کچ له کوڕ جیا بکه‌یته‌وه ئه‌بێ ده‌ستێکیشی لێ‌بده‌ی…!!!
۲۰ دی ۱۳۸۶
:: پشوو!
ماوه‌ی سێ حه‌وته‌یه بێ‌کارم! چه‌ندڕۆژیان له به‌ر ساردی هه‌وا و نه‌بوونی سووته‌مه‌نی پشوو راگه‌یاند! ماوه‌یه‌کیش به هۆی هاتنی وه‌رزی تاقی‌کردنه‌وه‌ی فێرگه‌کان ته‌عتیل بوو! یه‌که‌م ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م بێ‌کارییانه ده‌سکاری زوو به زووی چوارچێوه‌ی ره‌وگه‌یه! خوا بکات زوو کار ده‌ست پێ‌بکاته‌وه تا ره‌وگه‌م نه‌فه‌وتاندووه!
۱۹ دی ۱۳۸۶
:: تیرۆر چییه؟ تیرۆریست کێیه؟!
له په‌راوێزی سه‌فه‌ری بووش بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
یه‌کێک له به‌که‌ڵک‌ترین وشه‌کانی ئه‌م ساڵانه له میدیاکان و له ناو جه‌ماوه‌ردا تیرۆر و تیرۆریسم بوون! داخ و ناخۆشی له‌وێدایه که مانای ئه‌م وشانه ده‌سه‌ڵاتی زاڵ دایئه‌ڕێژێت و دڵخوازی خۆی به دژه‌تیرۆر و به‌رانبه‌ره‌که‌ی به تیرۆریست ناوزه‌د ئه‌کات!
مانای تیرۆر و تیرۆریسم له زانستی سیاسی‌دا:
Terror له زمانی فه‌ره‌نسی‌دا به مانی ترس و دڵه‌ڕاوکێ‌خستنه و له سیاسه‌ت‌دا به کرده‌وه‌ی دژه‌یاسا و خشوونه‌ت‌زای ده‌سه‌ڵات بۆ سه‌رکوتی نه‌یاره‌کانی ئه‌وترێ و هه‌ر وه‌ها کرده‌وه‌ی گرووپه دژه‌ده‌سه‌ڵاته‌کان که بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌سته سیاسییه‌کانی خۆیان کاری نایاسایی و زبر و ترسناک ئه‌که‌ن!
تیرۆر رێبازی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌یه که به گرتن و ئه‌شکه‌نجه و رفاندن و تۆقاندن و ئیعدام، نه‌یاره‌کانی سه‌رکوت ئه‌کات و ئه‌یانترسێنێت! تیرۆر به مانای کوشتاری سیاسیش به کار ئه‌هێنرێت و ئه‌وانه‌ی ئه‌م کاره ئه‌که‌ن به تیرۆریست ناو ئه‌برێن!
ئه‌مڕۆ ده‌ست ئه‌خه‌یته سه‌ر هه‌ر وشه‌یه‌کی زبر له زانست‌نامه‌ی سیاسی‌دا راسته‌وخۆ باش‌ترین نموونه‌ی زیندووی حکوومه‌تی فاشیستی تورکییه ئه‌بینیته‌وه!
جه‌نابی بووش که ئه‌مڕۆ خۆی به ئاڵاهه‌ڵگری بیرۆکه‌ی دژه‌تیرۆریسم ئه‌زانێت به پشتیوانیی له یه‌کێک له نادیموکراتیک‌ترین حکوومه‌ته‌کانی جیهان و نموونه‌ی شاز و به‌رچاوی تیرۆریسمی ده‌وڵه‌تی ئابڕووی هه‌ر چی شوعار و وشه‌ی پڕمانایه ئه‌خاته ژێر پرسیار و گومانه‌وه و زۆرتر له رابردوو نائومێدی ئه‌خاته دڵ ئازادیخوازانه‌وه که زبری و خشوونه‌ت له لایه‌ن زلهێزانه‌وه پاڵپشتی ئه‌کرێت و نابێت په‌نا به ئه‌وانه ببه‌سترێت که ئازادی به کادۆ بنێرن بۆیان!
۱۴ دی ۱۳۸۶
:: خۆفرۆشی له جۆری نوێی!
که‌متر دۆست و هاوکارێک ئه‌بینم که خۆی به ” بانک ” نه‌فرۆشتبێت! ئاخر به هێنانی وام و قه‌رزێکی یه‌کجار قورس که دانه‌وه‌ی کارێکی وه‌حشه‌تناکه، بۆ ماوه‌ی پانزه ساڵ خۆیان ده‌ربه‌س به بانک ئه‌فرۆشن! ئه‌مه دیمه‌نێکی زۆر ئاسایی‌یه!
۱۱ دی ۱۳۸۶
:: رشانه‌وه…
بینینی کورد دوو ئاکامی فه‌لسه‌فیی به دواوه‌یه!
- خه‌جاڵه‌تی کێشان نیعمه‌تێکه که هه‌موو که‌سێک نیانه!
- له بچووکترین ده‌رفه‌ت گه‌وره‌ترین هه‌ل ئه‌ڕه‌خسێت بۆ با دان و هه‌ڵسووڕانی خوار ناوک و ئه‌و شوێنه‌ی کورد پێی ئه‌ڵێ: قوون، قن، قنگ و …
- له کاتێکدا که‌متر له سێ‌مانگی‌تر سه‌ری ساڵی تازه‌ی کوردی و هاتنی نه‌ورۆزه، مه‌گه‌ر کورد بزانێت چۆن ئه‌کرێت ساڵێک دوو ده‌سپێکی بێت و دوو جار گه‌لی کوردی هه‌ڵپه‌رکێ‌دۆست سه‌ری ساڵی نوێ به یه‌کتر پیرۆزبایی بڵێن و عه‌زیز وه‌یسی بانگ که‌ن ” بزماره و بزماره ” یان بۆ بخوێنێت! که‌رپیاوی وا له مرۆڤ ئه‌کات هه‌ست به به‌دبه‌ختییه‌کان نه‌کات و له پیری دوور بێت! وا بچێته پێشه‌وه له داهاتوودا ئیتر زۆرینه‌ی کورد پیر نابن! له وه‌ها حاڵێکداخه‌جاڵه‌تی به‌شی هه‌ر ئینسانێکی خاوه‌ن مێشکێکی بچووکیشه! رشانه‌وه‌م دێت…!
۵ دی ۱۳۸۶
:: ده‌ست خۆش مامۆستا…
چونکه ئه‌و شه‌مه تاتاری چینه!
له‌ده‌شت بێزاره و چیانشینه!…
پاش سه‌ردانێکی ئاوایی ” بندۆڵ ” و دوای ئاگاداری هاوڕێیانی مامۆستا‌م له رووداوه‌که، دوێنێ و له چه‌ند چرکه‌دا کۆی هیممه‌تی مامۆستایان له ده‌فته‌ری هونه‌رستانی “عیففه‌ت” بوو به پووڵێک که بۆ کڕینی که‌وش بۆ سه‌رجه‌م مناڵانی بندۆڵ به‌س بوو! شلێر، نگین، ئاوات، شیلان، هێرۆ و … مان ئه‌مڕۆ ئاگادار کرد که پێڵاوه دڕاوه‌کانی بندۆڵ جارێ تا چه‌ند مانگ بووژاونه‌ته‌وه! له گه‌ڵ مامۆستا شه‌فیع‌دا به سه‌ر مناڵه‌کاندا دابه‌شمان‌کرد و له گه‌ڕانه‌وه‌دا ” شه‌فیع ” که ئه‌ندازیاری ئاوه‌دانییه و هاوکاری فێرگه‌مانه، له خۆشی کاره‌که‌دا که به‌کۆ بووه و چه‌ندکه‌س به‌شداری بوون، گۆرانی دڵخوازی هه‌ڵکرد: ” یاران وه‌سیه‌تم … ” .
۳ دی ۱۳۸۶
:: ” سیا ” سه‌تی کوردی !
یه‌کێک له رۆژه سه‌ره‌تایی‌کانی پاییزی ئه‌مساڵ بوو! پاش رۆژێک کارکردنی سه‌خت و تێپه‌ڕکردنی 8 کات‌ژمێر قسه‌کردن له کارگه‌ی هونه‌رستان، به په‌له بووم که بگه‌مه ماڵ و نانێکی بۆ بخۆم که شه‌ڕه‌جوێنێکی چه‌ندکه‌سی بێ‌ده‌نگیی ته‌نیا شه‌قامی ” سه‌وڵاوا ” ی به‌یناوبه‌ین ئه‌شێواند! ژن و پیاوێک له لایه‌ک و دووپیاو و مناڵێکی مه‌لۆتکه‌کراوی سێ- چوار مانگه له لایه‌ک و منی ئاماده‌ی په‌یاکردنی بابه‌تێک بۆ نووسین له ژوور هه‌موویانه‌وه! ئه‌وان ئه‌ڕۆیین به رێدا و جوێنیان ئه‌دا و منیش به دوایان‌دا که به‌ڵکوو بتوانم شه‌ڕه‌که‌یان ببڕمه‌وه! پاش ماوه‌یه‌ک رێ‌ڕۆیین ده‌نگم هه‌ڵهێنا و پێم وتن راوه‌ستن! به سمێڵی زلیاندا دیار بوو خه‌ڵکی کوێن!
- چێشا کاکه ؟ ( چییه کاکه؟: )
- ئارۆ ته‌ڵاقشا گێرته‌ن! زارۆڵه‌که‌شا ئاوراشا! ئه‌یاش ته‌حوێڵش مه‌گێرۆ! ( ئیمڕۆ ته‌ڵاقیان گرتووه! مناڵه‌که‌یان برسییه! دایکی ته‌حوێڵی ناگرێت!)
- ” ژاوه‌رۆ ” یین! به ” هه‌ورامی ” ییه‌کی تایبه‌ت به خۆیان ئه‌دوێن! باوکی کچه‌که که به زۆر ته‌مه‌نی ئه‌گه‌یی به 15 و 16، به سپاردنی کوڕی کابرا – که ئه‌ویش ته‌مه‌نی له 20 که‌متر بوو – به خۆی ئه‌یویست هه‌قی لێ‌بکاته‌وه! دیار بوو که مناڵێکی وا پێویستی بێ‌بڕانه‌وه‌ی به دایکی هه‌یه و نه‌بوونی دایک له‌مپه‌ر و کۆسپێکی گه‌وره‌یه له به‌رانبه‌ر پێگه‌یینی‌دا! مناڵ ئه‌یقێڕاند و برسێتی زۆری بۆ هێنابوو! له باوکه‌که‌یم پرسی له که‌یه‌وه شیری نه‌خواردووه؟ وتی 8 کات‌ژمێره! به‌م وته که‌وته قسه! به دایکیم وتووه تا 2 ساڵانی رایبگره چون من ناتوانم به‌خێوی که‌م! لێی تووڕه ئه‌بم!
- مه‌گه‌ر دایکی مێشکی که‌ری خواردووه! شه‌ونخوونی پێوه بکێشێت و دواتر تۆ به ئاماده‌یی لێی
- بسێنیت و بڵێی کوڕ خۆمه!
- کوڕه له باوکی ژنی پێشووی دێته هاوار و جوێنێکی پێئه‌دات! براگه‌وره‌ی که له گه‌ڵیدایه لێی دێته گرمه و ئه‌ڵێت:
- تاته‌سه‌گ! چی ئیننه هه‌ره‌نی؟ مدره با ته‌کبیرێ که‌رمێ! ( باوک‌سه‌گ! بۆ هێنده که‌ری؟! راوه‌سته با چاره‌سه‌رییه‌ک بدۆزینه‌وه!)
له رووناک‌بیری براکه‌ی سه‌رم سوڕ ئه‌مێنێت! زۆری پێناچێت که به هه‌ڵه‌ێ خۆم ئه‌زانم:
- مشۆ سیاسه‌تت بۆ! به سیاسه‌تی هه‌تیمه‌کێت ده‌یمێ کۆڵشا! دماته‌ری وێم زانوو چێششا په‌نه واچوو! ( ئه‌بێت سیاسه‌تت بێت! به سیاسه‌ت هه‌تیوه‌که‌ت بده‌ین به کۆڵیاندا! دواتر خۆم ئه‌زانم چی‌یان پێ بڵێم!)
به‌ڵام نه‌یئه‌زانی که کورد هه‌موو سیاسه‌تڤانن! باوکی کچه له چاوترووکاندنێکدا ده‌ستی بۆ ئۆتۆموبیلێک هه‌ڵکێشا! ئۆتۆموبیل راوه‌ستا و سوار بوون و دوور که‌وتنه‌وه! باوکی کوڕه ده‌ستی کرد به گریان! نه‌ک له به‌ر جیابوونه‌وه‌ی ژنه‌که‌ی! بۆ ئه‌وه که ئه‌یوت چی که‌م له کوڕه‌که‌م؟! با بمێنێته‌وه شه‌ڕی دوو براکه‌یش له گه‌ڵ یه‌ک! کورد زۆرینه‌یان به هه‌موو رێبه‌رانیانه‌وه هه‌ر وا له سیاسه‌ت حاڵی بوون!!! وێنه‌کان له خاڵی یه‌که‌مه‌وه رووداوه‌که نیشان ئه‌ده‌ن! به سمێڵه کوردانه‌که‌ی! کاکه‌ی سیاسه‌ت‌زانی کوڕه‌که‌وه!