۲۷ آذر ۱۳۸۶
:: ” لبيك اللهم لك لبيك … “
- رۆژی 31 ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ له فڕۆکه‌خانه‌ی شاری ” جه‌دده ” و پاش سه‌فه‌رێکی 15 رۆژه بۆ وڵاتی عه‌ره‌بستان و دوای ته‌واف و زیاره‌ت له شاره‌کانی مه‌ککه و مه‌دینه، کاتێک بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی وه‌زع چه‌ند پرسیارێکم له هاوڕێیانی حه‌ج کرد بۆم ده‌رکه‌وت که ئه‌م خه‌ڵکه پێویستییان به فه‌لسه‌فه نییه! له ” حاجی ماشه‌ڵڵا ” و خێزانی ” خاتوو ئایشێ ” که له ” قوروه ” وه هاتبوون پرسیارم کرد! له ” حاجی یه‌دێ ” یشم پرسی! ” کاکه حه‌سه‌ن ” و زۆر که‌سی‌تریشم دواند! که‌س نه‌یئه‌زانی بۆ هاتووه! ته‌نیا ئه‌یانزانی که حه‌ج واجبه له سه‌ر شانی هه‌ر موسوڵمانێک! به‌ڵام زۆربه‌یان سه‌ره‌کی‌ترین گێڕانه‌وه‌یان له سه‌فه‌ره‌که‌یان، ” پرته‌قاڵ ” ه گه‌وره‌کانی ناو یه‌خچاڵه‌کان و چێشتی زۆری هۆتێله‌کانیان بوو!
- ” حاجی یه‌دێ ” ئه‌یگێڕایه‌وه که جاری پێشوویش که بۆ حه‌ج هاتووه، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی چۆن باسی پرته‌قاڵه گه‌وره‌کانی بۆ میوانه‌کانی کردووه! به دزیه‌کیشه‌وه وتی : رۆڵه خۆ ئه‌زانی و بۆتانم باس کردووه که خێزانم فه‌وتی کردووه! راستت بوێت ئه‌مجاره ژنێکی ” توونێس ” ی به‌ردڵمی گرت …!
- سبه‌ی جه‌ژنی قوربانه! لێره وه‌کوو شتێکی نامووسی نابێت له گه‌ڵ باقی موسوڵمانان جه‌ژن بکرێت! هێشتا خه‌به‌رێک نییه! نازانم که‌ی خۆرش‌سه‌وزی و پڵاوی کات‌ژمێر 6 ی به‌یانی ئه‌خۆین؟! هه‌موو رۆژێک که ناوی جه‌ژنی بێت، له هه‌موومان پیرۆز…
- هاوڕێیانی سه‌فه‌ری ” حیجاز ” م ناهه‌قیان نه‌بوو! ئه‌مانه پرته‌قاڵه‌کانی ناو یه‌خچاڵی ژووره‌که‌ی ” مه‌ککه ” من!
۲۵ آذر ۱۳۸۶
:: ئێواره!
دره‌نگانێ له پشت ” ئه‌حماوا ” ی ته‌نیشت ” سه‌وڵاوا ” وه ئێره‌م دی!
کات: یه‌ک‌شه‌ممه، 25 ی سه‌رماوه‌زی 86 – کات‌ژمێر 5 و 6 خوله‌کی ئێواره
۲۳ آذر ۱۳۸۶
:: گورچیله‌فرۆشی!
ئاشنایه‌کمان مامۆستای خوێندنگه‌یه‌کی دواناوه‌ندیی کچانه‌ی شاری ” دێولان ” ه! ئه‌و شوێنه که بۆی هه‌یه ئێوه به ناوی‌دا گوزه‌رتان کردبێت و تابلۆی “دهگلان” ه‌که‌یتان دیبێت! شوێنێکی وه‌حشه‌تناک فه‌قیر! گیرۆده‌ی هه‌میشه‌یی په‌تای ” فه‌قری ماددی ” !
مامۆستا دوێ‌شه‌و باسی” عه‌ترین ” ی بۆ کردم! کچۆڵه‌یه‌کی ئیفلیج! له جۆرێکی که ته‌نانه‌ت کۆننترۆڵی جووڵاندنه‌وه‌کانی خۆیشی به ته‌واوی ناکات! ” عه‌ترین ” که له دێهاتێکی ته‌نیشت ” دێولان ” ئه‌ژی، بۆ ئه‌وه‌ی که له خوێندن وه‌دوا نه‌که‌وێت پێویست بووه له به‌ر نه‌بوونی فێرگه‌ی دواناوه‌ندی بێته شار! شاروێرانێک له جۆر باقی شاروێرانه‌کانی ده‌ور و به‌ر! باوکی قاره‌مانی که هێزی دیتنی خانه‌نشین بوونی کچۆڵه‌ی خۆی نه‌بووه و توانای دابین‌کردنی نیازه‌کانیشی نه‌بووه، گورچیله‌یه‌کی خۆی فرۆشتووه و به پاره‌که‌ی ئۆتۆموبیلێکی داشقه‌ی سه‌ندووه و هه‌موو رۆژێک ” عه‌ترین ” بۆ فێرگه هات و چوو پێئه‌کات! دیتن و بیستنی ئه‌م جۆره خۆشه‌ویستییه ناب و بێ‌خه‌وشانه دڵهه‌ژێنه! نموونه‌یان زۆر بێت…
۱۸ آذر ۱۳۸۶
:: کورد و نانه‌ڕه‌قه!
- یه‌که‌م: کاتێک مناڵ بووم – به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه که زۆرێک له شته‌کانم له بیر نه‌ماوه و له هۆشمدا سڕاونه‌ته‌وه- جوان له بیرمه که کاتێک ورده‌نانێک له ده‌ست که‌سێکه‌وه دائه‌که‌وت خێرا و بێ‌دواکه‌وتن نزیک‌ترین که‌س به ورده‌نانه‌که دائه‌نه‌ویه‌وه و هه‌ڵی‌ئه‌گرت و فوویه‌کی لێئه‌کرد و له ده‌می ئه‌نا و ئه‌یوت: ئه‌مه قورئانه! نابێ که‌وێته ژێر پێ!
- دووهه‌م: که گه‌وره‌تر بووم هێشتا ئه‌م وته کوردییه! له گوێم‌دا ئه‌زڕنایه‌وه که ” نان ” و ” قورئان ” هه‌ر دوو پیرۆزن! قافییه‌که‌یشیان با بمێنێته‌وه! به‌ڵام نان له به‌ر هه‌زاران ساڵ قڕان و قه‌حتی و وشک‌ساڵی و نه‌بوونی بوو که کوردی والێکردبوو به پێروزی دابنێت و به هاوسه‌نگی فه‌رمووده‌ی خوای بزانێت! ئێسته‌ش هێشتا ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نێکیان هه‌یه و شه‌ڕ و ده‌ربه‌ده‌ری و ئاواره‌یی‌یان ته‌جروبه‌کردووه و بێ‌نانییان چه‌شتووه، قه‌در و قیمه‌تی نان ئه‌زانن و هێشتا قافییه‌ی بۆ ئه‌بستن! مان و نه‌مانی کورد بۆ هه‌زاران ساڵ له گه‌ل نان‌دا گرێ‌درابوو!
- سێهه‌م: ئه‌مڕۆ هه‌موو رۆژێک و له هه‌موو کونج و سووچێکی کوردستان وانێت و چه‌رخ و … له وه‌خت و ناوه‌ختدا هاوارێکیان لێ‌ئه‌بیسرێت: ” رێزه‌نانه، رێزه نان ” ! – به زاراوه‌ی سنه‌یی نووسیم! زۆرینه‌ی ورده‌نان‌سێنه‌کانی لای ئێمه، ئه‌وێیین! – ! ئه‌و شتانه‌ی پێشتر بۆ کورد موقه‌دده‌س بوون، جێگه‌یان بووه به ناو ته‌لیس و گوونی دڕاوی ورده‌نان‌سێنه‌کان!
۱۴ آذر ۱۳۸۶
:: کورده‌نامووسی و تورک‌بازاڕ!
وت و وێژێکی زۆر ئاسایی له که‌سانێکی زۆر ئاسایی‌تر و دواتر وه‌ڵامێکی زۆر تیکراری له که‌سانێکی زۆر ئاشنا! بووه به ده‌سمایه‌ی کوردی نامووس‌په‌ره‌ست و تورکی کۆڵ‌به‌ر که به درێژایی مێژوو هیچ‌کامیان له هیچ “معادله”یه‌کی ناوچه‌دا به هیچ حه‌سێب نه‌کراون و خۆیان له خۆیانه‌وه که‌وتوونه‌ته گیان یه‌ک و وه‌کوو بڵێی تا ئه‌مڕۆ له گوڵ که‌متریان پێ نه‌وتراوه به‌رزه‌بڵێسک وه‌ستاون و میتینگ رێ‌ئه‌خه‌ن و مان ئه‌گرن و رێپێوان ساز ئه‌ده‌ن و له به‌ره‌که‌تی دونیای مه‌جازیش که‌ڵک وه‌رئه‌گرن و شه‌ڕه قسه و خۆهه‌ڵکیشان ئه‌که‌ن وه‌کوو بڵێی که‌س نایان‌ناسێت!
به‌ساقه‌ی هه‌مووتان بم!
ئه‌مه رێگه‌ی نییه! به‌سه‌رهاتێکی خۆمانتان بۆ بگێڕمه‌وه به‌ڵکوو واز له خۆتان بێنن: سێ‌ساڵ پێش ئێستا کاتێ مامۆستایه‌کی ناوچه‌ی سه‌وڵاوا له به‌رچاو منداڵه‌كه‌یدا که‌وته به‌ر هێرش و په‌لاماری هێزه ئینتیزامییه‌کان و تا توانیان لێیان‌دا و تا گرتی، کوشتیان، بێ‌دواکه‌تن ئێمه چه‌ند مامۆستایه‌ک که له به‌ر کتێب‌خوێندنه‌وه وامان ئه‌زانی سه‌ندیکا و مه‌ندیکا راسته! له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سینفی مامۆستایانی کوردستانه‌وه بڵاوکراوه‌یه‌کمان سازدا و کاره دزێوه‌که‌مان مه‌حکووم کرد و … شه‌و و رۆژێکی نه‌برد که بانگهێشتی دادگا کراین! به‌ڵێ! کاکی مامۆستای شه‌ق‌خواردوو بێ‌دواکه‌وتن و پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی نووسراوه‌که‌ی ئێمه ئه‌چێت بۆ لای هێزه ئینتیزامییه‌کان و ته‌ڵاق ئه‌خوات که له خۆیانه و ئێمه له خۆمانه‌وه درۆمان بڵاو کردوه‌ته‌وه و ئه‌منییه‌تی میللیمان خستوه‌ته خه‌ته‌ر!!! ئاکامی کاره‌که وه‌درۆ خستنه‌وه‌ی بڵاڤۆکه‌که‌ی ئێمه له لایه‌ن شه‌ق‌ده‌ر و شه‌ق‌خۆره‌که‌وه بوو و ئیشتاش په‌روه‌نده‌که‌ی ئێمه هێشتا له دادگا ئاوه‌ڵایه!
دوو به‌راده‌ر دوو قسه‌یان کردووه! دوو خوشک بووه به ناخۆشی نێوخۆییان! ئه‌وان ئاشتیان ئه‌بێته و شه‌قه‌که بۆ که‌سانێکی‌تر ئه‌مێنێته‌وه! واز له شلووق‌کاری بێنین که پیسی به دواوه‌یه!!!
۱۰ آذر ۱۳۸۶
:: سه‌رلێشێواوی!
- ئه‌ڵێن جارێک مامۆستا مه‌لا ئه‌بووبه‌کری موسه‌ننیفی چۆڕی که گه‌وره مه‌لایه‌کی ناسراو بووه و ئێستاش شوێن پێی له ناو حوجره‌کانا هه‌ر دیاره رێی ئه‌که‌وێته ئاوه‌دانییه‌کی ته‌نیشت چۆڕ! له فه‌قێیه‌ک کتێبێک وه‌ر ئه‌گرێت و چاوێکی پێدا ئه‌خشێنێت! له چ حاڵێکدا ئه‌بێت و چۆن، نازانم به‌ڵام که ” ذلك ” یه‌ک له ناو نووسراوه‌که‌دا ئه‌بینێت سه‌ری لێئه‌شێوێت! ئه‌و که ناسراوترین مه‌لای سه‌رده‌می کورده‌واری بووه له بیری ئه‌چێت که ئه‌مه هه‌ر ” ذالك ” ه‌که‌ی جارانه که ته‌نیا ئه‌لفێکی که‌مه! هیچ ناڵێت و وه‌کوو که‌شفێکی تازه‌ی کردبێت شه‌و بۆی ناخه‌وێت و تا به‌یانی شه‌رحێکی تێر و ته‌سه‌لی له سه‌ر ئه‌نووسێت! به‌یانی مه‌لا و فه‌قێ کۆ ئه‌کاته‌وه و ئه‌ڵێت شتێکم دۆزیوه‌ته‌وه که تا ئێستا که‌س پێی نه‌زانیوه! باقی باسه‌که خۆتان بیهێننه به‌ر چاوتان! فه‌قێیه‌کی تازه‌کار لێی دێته وه‌ڵام و ئه‌ڵێت کوره مامۆستا که‌شفی چی و شتی چی! ئه‌وه هه‌ر ” ذالك ” ه‌که‌ی خۆمانه!!!
- مامۆستا ” ئ ” هاوکارێکی ئێمه‌یه! رۆژێک مه‌سئه‌له‌یه‌کی کتێبه‌که له سه‌ر ته‌خته‌ی کلاس‌دا ئه‌نووسێت و وه‌ڵامه‌که‌یشی به ده‌ست دێنێت! که ته‌ماشای ئه‌که‌ن وه‌ڵامی مامۆستا وه‌کوو هی کتێبه‌که نییه! خۆی ناشکێنێته‌وه و ئه‌ڵێت: کتێبه‌که هه‌ڵه‌ی نووسیوه! ئه‌مه ماوه‌یه‌که خه‌ریکی نووسینی شتێکه بۆ سازمانی نووسینی کتێبه ده‌رسییه‌کان که هه‌ڵه‌که‌یان دروست بکه‌نه‌وه!!!
- مامۆستا ” ک ” به پێچه‌وانه‌ی دوو مامۆستای ژووره‌وه کاربه‌ده‌ستێکی ئیداره‌یه! ئه‌و نه هیچ ئه‌زانێت و نه هه‌وڵیش ئه‌دات بۆ فێر بوون! چی نامه ئه‌نێرن بۆ خوێندنگه‌کان ” مراسم ” کۆ ئه‌به‌ستنه‌وه و به ” مراسمات ” ئه‌ینووسن! نازانن نابێت کۆ دیسان کۆ ببه‌سترێته‌وه! ئه‌م عه‌ره‌بی و ریازییه سه‌ری له کورد شێواندووه!!!
۶ آذر ۱۳۸۶
:: ” ئه‌نسار ” !
خوا نه‌كات كورد بكه‌وێته شوێن شتێك كه پێشتر نه‌یبووه و ئێسته هه‌ست به دواكه‌وتن بكات! هه‌موو هێزی ئه‌خاته گه‌ڕ بۆ گه‌یشتن پێی و له‌م پێناوه‌دا زۆر شت پێشێل ئه‌كات و زۆر شتی‌تریش ئه‌خاته پشته‌چاوه‌وه:
- دوێنێ له شوێنێك مه‌لامحه‌مه‌وم دی! پیاوێكی رۆح‌سووكی كه‌م‌ده‌سه‌ڵات كه به كتێب‌فرۆشتنی ته‌نیشت شه‌قام رۆژه‌كانی به‌سه‌ر ئه‌بات! هاوڕێكه‌م لێی پرسی ئه‌رێ كچه‌كه‌ت چی پێكرد؟! …. بۆم ده‌ركه‌وت كه شووی كچه‌كه‌ی له فه‌للوجه خۆی ته‌قاندوه‌ته‌وه! بڕوای سه‌خته…
- دوێ‌شه‌و زه‌نگم‌دا بۆ فه‌ردین هه‌واڵی بپرسم! ساڵێك ئه‌بێت نازانم جنۆكه گرتوویه‌تی یا چاوبه‌سیان كردووه؟!!! كه‌وتووه‌ته شوێن مه‌لایه‌كی شاره‌كه‌ی و توندڕه‌وێكی ناسراوی لێ‌ده‌رهاتووه! چه‌ند رۆژێكه كوڕێكیان بووه! ناوی ناوه “ئه‌نسار” ! به گاڵته‌وه لێم پرسی ئه‌نسارولفه‌ردین دائه‌مرزێنیت؟!!!
- ئه‌م به‌یانییه زۆر كوتووپڕ ماڵپه‌ڕێكم دی كه هی دار و ده‌سته‌ی پیاوێكی كورده كه به ئیمام‌زه‌مانی ئه‌زانن!!! دینداری بۆ كورد زۆر شتی جۆراوجۆری لێ كه‌وتوه‌ته‌وه!