۲۹ آبان ۱۳۸۶
:: ” عه‌دنان “
بڕوا ناكه‌م له هه‌موو ته‌مه‌نمدا رێژه‌ی خه‌وبینینم گه‌ییبێت به ده! زۆر كه‌م خه‌و ئه‌بینم! ئیمشه‌و له ناو خه‌و و خه‌به‌ری‌دا ” عه‌دنان ” م دی كه وه‌كوو هه‌میشه ده‌مه‌و ئێواره له‌و كاتانه‌دا كه له مه‌ریوان بوو، له وه‌ختی هاتنی رۆژنامه بۆ كافاتێح له نێوان ” چوارڕای شه‌بڕه‌نگ ” و ” بایه‌وه ” دا ئه‌مدی! رۆژانه ئه‌گه‌ر بته‌وێت له مه‌ریوان كه‌سێك ببینیت -به‌شه‌رتێ كه له ماڵ بێته ده‌ر!- ئه‌كرێت پیاسه‌یه‌كی ئه‌م شوێنانه كه ناوم برد بكه‌یت و دڵنیا بیت كه نه‌ك ئه‌و به‌ڵكوو زۆر كه‌سی‌تریش ئه‌بینیت!
” عه‌دنانی حه‌سه‌ن‌پوور ” كه له‌م ماوه‌دا زۆر باسی كراوه و ماوه‌یه‌كی زۆری ته‌مه‌نی له هه‌ڵمژینی هه‌وای ئازاد بێ‌به‌ش بووه، له دۆخێكی پڕمه‌ترسی‌دا ئه‌ژی! پێشتر دڵخۆش‌بووم كه له به‌ر رای جه‌ماوه‌ر و پشتگیریی زۆرینه‌ی خه‌ڵك له ئه‌و لانی‌كه‌م حوكمی ئیعدام‌كردنی له سه‌ر لاببرێت به‌ڵام هه‌ر چی به‌ره‌و پێش ئه‌چین گومانی داسه‌پاندنی حوكمی نایاسایی به‌سه‌ریدا زۆرتر ئه‌بێت!
به‌شی وه‌حشه‌تناكی خه‌وه‌كه‌م ناگێڕمه‌وه! هیوادارم له‌م رۆژانه‌دا به جێی هه‌واڵی ناخۆش ده‌نگی دڵگه‌رمیی له عه‌دنان ببیسین…
۲۷ آبان ۱۳۸۶
:: ئاڵف و ئاو! ئه‌مه ئه‌سڵی كاره!
ژیان له وڵاتێكدا كه خراپ‌كاری و نه‌زانی به‌رچاوترین ره‌فتاری به‌شێكی زۆری كاربه‌ده‌ستانیه‌تی ناتوانێت زۆر به‌تام بێت!
ئیمڕۆ سه‌رله‌به‌یانی و له یه‌كه‌م چركه‌كانی گه‌یشتن به هونه‌رستانی عیففه‌ت له گه‌ل خوێندكارێكی نه‌خۆش رووبه‌ڕوو بووم كه له ئێشی گورچیله‌ی هاواری به‌رز بووبووه‌وه! “شه‌رمین” كچۆڵه‌یه‌كی هه‌ورامانی له به‌ر بێ‌شه‌رمی و فه‌سادی ئیداری بووبوو به قوربانیی له كار كه‌وتنی سیسته‌می گه‌رامازای نووستنگه‌ی شه‌و و رۆژی كچانه‌ی سه‌وڵاوا كه ته‌نیا ساڵێك پێش ئێستا ساز كراوه و خاوه‌ن‌كاره‌كه به به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌ی كۆنه و گرتنی پاره‌ی جنسی تازه له ئیداره و شه‌ریكه‌به‌شی له گه‌ڵ كارگێڕانی ئیداره شووفاژخانه‌یه‌کی كۆنه‌ی بۆ مناڵه‌كان به جێ هێشتووه به جۆرێك كه دوێ‌شه‌و و له سه‌رمای سه‌رته‌زێنی سه‌وڵاوادا كچه‌كان تا به‌یانی له به‌ر سه‌رما له‌رزیبوون و “شه‌رمین”یش تووشی كۆڵنجی گورچیله هاتبوو! بێ‌دواكه‌وتن له گه‌ڵ مامۆستا نگین به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ی سه‌وڵاوا رێ‌كه‌وتین! كاتێ گه‌یشتینه ناو نه‌خۆشخانه‌كه سه‌ره‌تا هه‌وڵمان‌دا ژووری پزیشك بدۆزینه‌وه! بێ‌دواكه‌وتن پیاوێكی روومه‌ت قوپاو لێمان هاته جواب كه ئه‌بێ ” بليط ” بگرن و كاكی بلیت فرۆشیش له‌وێ نه‌بوو! یارۆ هاته‌وه قسه كه ده‌ی قه‌ینا راوه‌ستن تا دێته‌وه! ده‌مه‌چیڕه‌یه‌كه‌م لێ‌كرد یانێ كه‌ر مه‌به كچه‌كه‌مان پێویستی به ده‌رمانی ئازا هه‌یه و خۆ رایش ناكه‌ین دواتر پاره‌كه‌ی ئه‌ده‌ین! كاتێك زانی به پیاومان نه‌زانیوه بانگهێشتی ژووری خۆیی كردن و ده‌ركه‌وت كه پزیشكه! پێتانی ناڵێم كه پاش دیتنی شه‌رمین چۆن شۆردمه‌وه و ئێسته‌یش ئافه‌رین ئه‌نێرم بۆ خۆم كه چۆن هێنده قسه‌ی شیك و پاكه‌تیم له‌و كاته‌دا بۆ هاتووه!؟ ته‌نیا پێتانی بڵێم كه ئه‌وان هه‌موویان رۆژانه له خوێندنگه‌ی شه‌و و رۆژی سه‌وڵاوا نانی نیوه‌ڕۆ له سه‌ر حه‌سێبی ئیداره‌ی ئێمه به خۆڕایی ئه‌خۆن و ئه‌مه‌م پێ‌وت كه بۆ خواردنه‌كه‌ی ئازان به‌ڵام كاتێ ئێمه كارێكمان بێت ئه‌بین به باوه‌پیاره‌تان! 3680 تمه‌ن بوو به كووفتیان و شه‌رمینیش تا ئێستا هه‌ر له ئێشی گورچیله‌ی ئه‌ناڵێنێت!
- – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – -
ئای نیزام بۆ خۆم نیزام…
- ته‌نیا چریكه‌ی ” زیره‌ك ” ئارامی كردووم كه قسه‌ی غه‌یره‌بیهداشتیم بۆ نه‌یه‌ت! ئاخۆ به‌یانی چ به‌ڵایه‌ك به‌رۆكمان بگرێت! تۆ بڵێی به‌م وه‌زعه‌وه بمێنم تا پۆستی داهاتوو بنووسم؟؟؟!
۲۳ آبان ۱۳۸۶
:: پاییز!
پاییز لێره هێشتا به ته‌واوی ره‌نگه‌كانی خۆی ده‌رنه‌خستووه! دوێنێ سه‌ردانێكی “گۆشخانی”مان كرد! هه‌ر چه‌ند به دڵم نین به‌ڵام به‌ركوڵی وێنه‌ی پاییزین!
كات: سێ‌شه‌ممه، 22 ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 86
كات‌ژمێر: 3.21 تا 3.47 ی دوانیوه‌ڕۆ
۱۴ آبان ۱۳۸۶
:: سه‌رما !
- كات‌ژمێر 7 و 48 خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی له گه‌ل ئاوات له ژووری مامۆستایانی هونه‌رستانی عیففه‌ت دانیشتووین! دوو شه‌وه ” نیان ” سه‌رمای بووه و خه‌وی شێواوه! تێكچوونی باری ساخڵه‌می ئه‌و كه بۆ یه‌كه‌م‌جاری ته‌مه‌نی 20 مانگه‌یه‌تی، باری ده‌روونی منیشی تێكداوه و ئاماده‌ییم هه‌یه بۆ تێك‌هه‌ڵچوون! سه‌ربه‌رزكردنه‌وه‌یه‌ك به‌سه بۆ بینینی تابلۆی ناو ژووره‌كه كه بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی مامۆستایان له بڕیارنامه‌كانی ئیداره‌ی فێركردن و بارهێنان داكوتراوه! هیچی پێوه نییه به‌ڵام مامۆستایه‌ك خوێندنگه‌یه‌ك كه به شه‌ریكی له گه‌ل هونه‌رستان و له نیوڕۆژی پاش ئێمه له‌وێ ئه‌خوێنن، فارسی‌نووسی كردووه و مه‌سه‌له‌ن هاتووه كارێكی باش بكات شوعارێكی پێوه نووسیوه! ماژیكێك هه‌ڵئه‌گرم و بڕیار ئه‌ده‌م هه‌رڕۆژێك له‌وێ كاتی وانه‌وتنه‌وه‌م بێت كوردی‌نووسی بكه‌م! یه‌كه‌م شت ئه‌نووسم:
كتێب و ده‌فته‌ر و ته‌ئریخ و كاغه‌ز به كوردی گه‌ر بنووسرایه زمانی
مه‌لا وو پیر و شێخ و پادشامان هه‌تا مه‌حشه‌ر ئه‌ما ناو و نیشانی!
( حاجی قادر )
- كات‌ژمێر 8 و 1 خوله‌ك كه‌وشه‌كانم داكه‌ندووه و له كارگه‌ی كۆمپیوتێر خۆم بینیوه‌ته‌وه! ئه‌مڕۆ وانه‌ی گرافیكی كۆمپیوتێریمان هه‌یه! كچه‌كان سیسته‌مه‌كانیان هه‌ڵكردووه و Photoshop كراوه‌ته‌وه! پاش چه‌ند خوله‌كێك و ئه‌حواڵ‌پرسییان هه‌موویان له نزیك سیسته‌مێك جه‌م ئه‌كه‌مه‌وه و وانه‌ی ئه‌مڕۆیان بۆ ئه‌ڵێم: جۆره‌كانی ریتم! پاش وتنه‌وه‌ی ده‌رسه‌كه له ” رۆژین ” كه خاوه‌نی كۆمپیوتێرێكه كه له لای دانیشتووم ئه‌پرسم كه وێنه‌یه‌كی هه‌یه باسه‌كه‌مانی له رووه‌وه ئه‌نجام بده‌م؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌رێ و نه‌یه! به بینینی پووشه‌ی وێنه‌كان دیسان گرژ ئه‌بمه‌وه! لێواولێوه له وێنه‌ی گۆرانیبێژی عه‌جه‌م! ئاخ بۆ ته‌نیا كوردێك! تۆزێك رائه‌وه‌ستم و دوو سێ قوڵپ ئۆكسیژێن هه‌ڵئه‌مژم! هه‌رچی سه‌وادم هه‌یه تێكه‌ڵی ئه‌كه‌م به ئارامییه‌وه و شیكارییه‌كی باشیان بۆ ئه‌كه‌م! مناڵه‌كان تازه‌كارن و ته‌نیا مانگ و نیوێكه لێره شاگردن! پاش قسه‌كان وا دیاره رازی بووبن! قه‌زای قسه بازاڕییه‌كانی حه‌سه‌ن زیره‌ك كه‌وێت له فه‌لسه‌فه‌بافییه‌كانی شه‌جه‌رییان!
- زه‌نگ له كات‌ژمێر 9 و 15 خوله‌ك لێئه‌ده‌ن! ئاوات وه‌كوو هه‌میشه خالقی گرتووه! ” لێتان نابینه‌وه …. ” . مامۆستا هووشیار ئه‌ندازیارێكی ئێسك‌سووكه! هووشیاریش سه‌رمای بووه و به پیس نه‌خۆشه! كه‌مێك ئه‌یدوێنم و ئه‌زیه‌تی ئه‌كه‌م! ئاوات كاغه‌زێك ئه‌گێڕێت به ناو مامۆستاكاندا! بۆیانی نووسیوه كه دووشه‌ممه‌ی داهاتوو بۆ باس له سه‌ر خوێندنگه كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌بێت! ئه‌ویش به كوردی نووسیویه‌تی! مامۆستایه‌ك روومان تێ‌ئه‌كات و ئه‌ڵێ : ماشه‌ڵڵا چه‌نده خۆشتان له كوردی دێت! وا له ناو ژووری مامۆستایان‌دا به قیڕه‌وه وه‌ڵامی ئه‌ده‌مه‌وه كه ئه‌ترسم خوێندكاره‌كان گوێیان تێوه بێت و وابزانن شه‌ڕمانه! ئه‌ڵێی پاراستنی فه‌رهه‌نگی كورد ته‌نیا به میرات به ئێمه گه‌ییوه! به حه‌راره‌ته‌وه باسیان بۆ ئه‌كه‌م! باسه‌كه هێنده نامووسییه كه كه‌س ناوێرێت به پێچه‌وانه‌ی قسه بكات!!! ته‌نانه‌ت مامۆستا … كه فه‌ڕی به نیشتمانه‌وه نییه! زه‌نگی كات‌ژمێر 9 و 30 یانێ بڕۆنه كلاس! من كه كارم ته‌واو بووه و بۆ پرسه‌ی ” كاكه مه‌جی ” ئه‌بێ بڕۆم تا ئاوایی ” تفڵی ” ! ته‌نیا له یه‌ك كات‌ژمێر و نیودا ئه‌م هه‌موو رێگه بۆ شه‌ڕی ده‌روونی ئاوه‌ڵا بووه! خوا به فریامان كه‌وێت! ماشینه‌كه‌م رۆشن ئه‌كه‌م و به ترس و له‌رزی بێنزین ته‌واو كردن له ناوڕێدا، سروشتی سیخناخ له ره‌نگی پاییزی ناو رێ ئه‌بڕمچ حه‌یفه ئه‌م میراته كۆنه وا له ناو به‌ین؟!!! ! ” زولفی دانا چین به چین… ” ! مه‌گه‌ر زیره‌ك ” شه‌پۆلی زه‌وقی میللی پڕ ده‌روونی مات و چۆڵم ” كات! ده‌نگی پێ‌ئه‌ده‌م و …!
۷ آبان ۱۳۸۶
:: بژی خۆمان!
- په‌نجاكان و له سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌دا و له مه‌ریوان هاوسێیه‌كمان بووه كه گرووبانی ژاندارمێری ئه‌وكاته ئه‌بێت! كابرا دوو ژنی ئه‌بێ و به عاده‌تی ژانداری قولچماق وا دیار بووه خۆی له لای ژنه‌كانیدا زۆر زۆرتر له‌وه‌ی كه بووه نیشان داوه! دایكم ئه‌ڵێت به‌یانییه‌ك زوو یه‌كێك له ژنه‌كانی هاته به‌رده‌رگه و قیڕاندی و هاواری كرد ” فریای سه‌رگرووبان كه‌ون ئه‌یه‌وێت كوودێتا كات !!! ” . كابرا ده‌مه‌و به‌یانی ئه‌ووه‌ڵ وه‌خت ئاره‌ق سه‌گی خواردبوو و وتبووی ئه‌ڕۆم كوودێتا ئه‌كه‌م! ژنه‌ی هه‌ژاریش وای زانیبوو سه‌رگرووبان كه حاكمی ماڵه له وڵاتیش‌دا ده‌سه‌ڵاتی زۆری هه‌یه!!!
- ” ره‌جه‌ب ته‌ییێب ئه‌ردۆغان ” و سه‌رگرووبانه‌كانی توركییه‌ش وادیاره پاش خوێندنی نوێژی به‌یانی و هاتنی ئیلهامی سرووش بۆ كاكه ره‌جه‌ب و خواردنه‌وه‌ی ویسكی گرووبانه‌كانی له یه‌ك شت‌دا قسه‌ی هاوبه‌شیان هه‌یه: شه‌ر دژی تیرۆریسم! كاتێ منداڵ بووم و دواتریش كه گه‌وره بووم هه‌موو كاتێ داخم لێئه‌هات ئه‌یانگوت تورك كه‌ره! ئێستا كه پێویستی به گه‌ڕان به دووی پرته‌قاڵ‌فرۆش‌دا نییه ئه‌بێ تورك زۆر ژیر نه‌بن كه به دووی تیرۆریست‌دا ئه‌گه‌ڕن! تیرۆر له ژێر عابا و كڵاوه‌كه‌ی ئاتاتورك‌دا له دایك بووه ! به گرمه و قسه‌ی قۆڕ و مناڵانه‌ی ئه‌وانیش وڵات ناشێوێت! كورد به‌و نیشانه له ناو ناچێت كه كاتێك هاوین ته‌واو بوو و كۆمپیوتێره‌كانی هونه‌رستانم له نووسراوه و كاری پار ئه‌سڕیه‌وه، به ده‌یان ئاڵای سێ‌ڕه‌نگم تێدا دی كه ده‌سكردی مناڵه‌كان بوو!!! بژی خۆمان!
- ناشوكری نه‌بێت خوا له دوژمنیش‌دا نه‌زان‌ترینیانی پێداوین!
۵ آبان ۱۳۸۶
:: ” كاك قازی ” !
- یه‌كه‌م: كاتێك مامۆستا گۆران گوته‌نی ” شه‌پۆلی زه‌وقی میللی ” به هه‌ر شتێك هه‌ڵسێت، ئه‌و شته جیا له مانا كاكڵه‌ییه‌كانی ئه‌بێته به‌شێك له عاده‌ت و ره‌فتاری مرۆڤ! ! هه‌ر ئه‌م شته زۆر جار ئێمه‌ی بۆ ” خانه‌قا ” ئه‌كێشا و سه‌ردانمان ئه‌كرد! یه‌كه‌م جار كاتێك له رێگه‌ی بۆكان – مه‌هاباد، گوندی ” شه‌ره‌فكه‌ند ” مان به جێ هێشت و “خانه‌قای بورهان” له دووره‌وه خۆی نیشان‌دا پێمان، وێنه‌ی ده‌یان تێكۆشه‌ری بوواری ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگ و … هاته پێش چاوم كه لێره‌وه پێگه‌ییون و بوونه‌ته گه‌نجینه‌یه‌ك بۆ كورد و خزمه‌تگوزاری نیشتمان و میلله‌ت بوونئه‌مه كه بۆچی ئێره پێگه‌ی گه‌وره‌پیاوان بووه به‌شێكی زۆری ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دڵپاكی و نیشتمان‌په‌ره‌وه‌ریی خاوه‌ن خانه‌قا و نه‌وه‌كانی! له ساڵانی رابردوودا ” كاك قازی ” نه‌وه‌ی شێخی بورهان به سه‌ر كار و باری خانه‌قادا سه‌رپه‌ره‌ستی ئه‌كرد و كه‌مترین خێری ماددی له خانه‌قا نه‌ئه‌ویست و به رۆح‌سووكی و قسه‌خۆشییه‌كانیه‌وه بووبوو به خۆشه‌ویستی دڵی ته‌نانه‌ت كه‌سێك وه‌ك من كه ئێپسیلۆنێك له ته‌ریقه‌ت و ئه‌م‌جۆره شتانه نزیك نه‌بووم! بۆ ئه‌وه له رێژه‌ی رووناك‌بیری و خۆنه‌ویستی ئه‌م پیاوه گه‌وره ئاگادار بن شتێكتان بۆ ئه‌گێڕمه‌وه كه به چاوی خۆم سێ‌ساڵ پێش ئێستا دیم: هاوین بوو و ده‌مه‌و به‌یانییه‌ك له لای دانیشتبووم و له سه‌ر هه‌مووشتێك قسه‌مان ئه‌كرد! پیاوێك هات و به زۆر ده‌ستی كاك قازی ماچ كرد و خواحافیزی لێ‌كرد! تووڕه بوو و له كه‌سێكی پرسی كه ئه‌مه كێ بوو؟ وتیان قوربان خه‌لیفه … بوو! ( له ته‌ریقه‌ت و سۆفی‌گه‌ری و ده‌روێشی‌دا خه‌لیفه به نوێنه‌ری رێبه‌ری ته‌ریقه‌ت ئه‌ڵێن ) وتی خه‌لیفه یانێ كه‌ر! ئه‌بێ به ده‌س‌ماچ‌كردنه‌كه‌یدا بمزانیبا كه خه‌لیفه‌یه! ئه‌مه بۆ پیرێكی رۆشن‌دڵی وه‌ك ئه‌و كه پتر له نه‌ووه‌دساڵ ته‌مه‌نی بوو یانێ زۆر شت!
- دووهه‌م: كاتێك رۆژی پێنج‌شه‌ممه بێ ئاگاداری سه‌رمان له “خانه‌قا” دا و بیستمان كه كاك‌قازی له مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵدا و چه‌ندرۆژێك پێش ئێستا كۆچی دوایی كردووه ” شه‌پۆلی زه‌وقی میللی ” مان دامركاوه و هیچی لێنه‌ما! خۆمان بۆ نه‌گیرا و بێ‌راوه‌ستان به‌ره‌وه مه‌هاباد رێ‌كه‌تین! مه‌گه‌ر هه‌وایه‌ك كه له چوارچراوه گوزه‌ری كردووه و ئێستا تۆ هه‌ڵی‌ئه‌مژی ناخۆشییه‌كانت له بیر باته‌وه!