۳۰ مهر ۱۳۸۶
:: … كه‌ڕۆژی خه‌بات له ئاستی هه‌ڵمه‌تی تیژت…
۲۵ مهر ۱۳۸۶
:: نه‌مزانی ئیمڕۆ ۲۵ ی ره‌زبه‌ره!
ساڵانێك پێش ئێستا بیركردنه‌وه له‌وه‌ی كه رۆژی دابێت نه‌زانم چه‌ند شه‌ممه‌یه یا له بیرم چێت دوێكه چیم خواردووه ئه‌میخسته پێكه‌نین! ئێستا نه ژماره‌ی رۆژه‌كانم له بیر ماوه و نه ئه‌یشزانم دوێنێ چیم خواردووه كه‌چی له بیریشم چووه‌ته‌وه كه پێی پێكه‌نم! نایشزانم ئیمڕۆ چۆن له ماڵ هاتمه ده‌ر و چۆن خۆم له لای رۆژنامه‌فرۆشی سه‌ر چوارڕای شه‌بڕه‌نگ دییه‌وه؟! ئه‌سڵه‌ن ئیمڕۆ رۆژی بیركردنه‌وه‌یه! ساڵانی پاش كۆتایی شه‌ڕ كاتێ ته‌نیا رۆژنامه‌فرۆشی مه‌ریوان كه پێیان ئه‌وت ” ئه‌ربه‌عین ” رۆژانی سێ‌شه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌وته‌یه‌ك ته‌نیا بڵاڤۆكی منداڵان و تازه‌لاوانی ئه‌وسای ئێرانی ئه‌گه‌یاند به ده‌ستم بۆ خوێندنه‌وه‌ی ” كیهان بچه‌ها ” كه به شه‌ریكی له‌گه‌ل ” چیمه‌ن ” ی خوشكم ئه‌مانسه‌ند زوو خۆم ئه‌گه‌یاند به ماڵه‌وه و هه‌موو لاپه‌ڕه‌كانیم ئه‌خوێنده‌وه!
چه‌ند رۆژنامه و حه‌وته‌نامه‌یه‌ك – بۆ خۆ خڵه‌تاندنه ئه‌گینا هیچیان به كار خوێندنه‌وه نایه‌ن – ئه‌سێنم و ئه‌یانخه‌مه بن ده‌ستم و سوار ته‌كسییه‌ك ئه‌بم كه خاوه‌كانیان ئێستا و له‌م كه‌م‌بێنزینییه‌دا زۆرتر له هه‌ر كات قوڵم و خۆگیرن! كات‌ژمێر سێ و په‌نجا و دووخوله‌كی عه‌سره! چراسووری چوارڕای بیمارستان كه ره‌د ئه‌كه‌ین، كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك له به‌ر ده‌رگه‌ی شاره‌وانی مه‌ریوان ده‌وریان له شتێك داوه! كاكی شۆفیر ئه‌پرسێت چی بووه؟ له ترسی پێكدادانی ئۆتۆموبیله‌كه‌ی له گه‌ڵ ئه‌وانی‌تردا نایه‌ڵم به‌م شلووقی و ماشین‌تێگرانی سه‌رچوارڕایه بڕوانێت بۆیان و له یه‌كه‌م چاوخشاندندا پاش ئه‌وه‌ی كوڕێك ئه‌بینم كه له ناو جه‌ماوه‌ردا راوه‌ستاوه و ئه‌ڵێت : سه‌ڵه‌وات! ئازا وه‌ڵامی شۆفیره‌كه ئه‌ده‌مه‌وه و ئه‌ڵێم پاڵه‌وانه! ئاخر لێره زۆر جار به ناو پاڵه‌وان خه‌ڵك له خۆیان كۆ ئه‌كه‌نه‌وه و مه‌عره‌كه‌یان بۆ ئه‌گرن و دواتر پووڵێكیشیان لێ‌ئه‌سێنن! ئه‌وانیش زووزوو به وتنی “سه‌ڵه‌وات” كه ئێستا ئیتر شابه‌یتی كه‌لامی هه‌موو كه‌سێكه ره‌گی غیره‌تی جه‌ماوه‌ر ئه‌جووڵێننه‌وه و پووڵی پێده‌ر‌ئه‌هێنن! هه‌نگاوێك زۆرتر دوور ناكه‌وینه‌وه كه دووقرانییه‌كه‌م دائه‌كه‌وێت! ئیمڕۆ ده‌سپێكی ” دووهه‌مین فێسیڤاڵی شانۆی شه‌قامی مه‌ریوان ” ه! ئه‌ها! ئه‌مانه‌یش گرووپێكی شانۆن! كوڕێكی لاو كه له سه‌نده‌ڵی پشت ته‌كسییه‌كه دانیشتووه ئه‌ڵێت: خاڵۆ پاڵه‌وانی چی؟! ئه‌مه شانۆیه! پێی ئه‌ڵێم به خوا كاكه‌گیان كاره‌كه‌یان زۆرتر له پاڵه‌وان‌بازی ئه‌چوو! – په‌رژینێ قایم بێت ئاخر منیش مه‌سه‌له‌ن هونه‌رم خوێندووه! هه‌ر هیچیش نه‌بێت دوو كه‌س و‌كوو جه‌مشید‌بارامی ئه‌ناسم كه كاری شانۆ ئه‌كه‌ن! – ئاخر تا ئێستا نه‌مدیبوو ئه‌وانیش زووزوو سه‌ڵه‌وات به خه‌ڵك بنێرن!
كوتووپڕ كه‌سێكی‌تر له دانیشتووانی سه‌نده‌ڵی پشته‌وه دێته قسه و ئه‌ڵێت كاكه بۆ چی سه‌ڵه‌وات چییه‌تی!؟ هه‌ڵئه‌گه‌ڕێمه‌وه و قیافه‌یه‌كی حاجی‌ماشه‌ڵڵایی و مه‌حموویی ئه‌بینم كه له ناو پشتوێن‌دا ون بووه! كاره‌كه‌م خراپ كردووه! تێكه‌ڵ‌كردنی باسه‌كه به بۆنی مه‌زهه‌بییه‌وه كارێكی خه‌ته‌رناكه! من مه‌به‌ستم ئه‌مه نه‌بووه! هێشتا هیچم نه‌وتووه كه ئه‌ڵێت: بۆیه حاڵتان هێنده خۆشه!!!! بڕواتان به‌مانه نییه! ئیتر تووڕه‌می كرد! ئه‌ڵێم: حاڵی تۆیش حه‌تمه‌ن بۆ ئه‌مه خۆشه…! باشه زوو دائه‌به‌زێت! منیش تا ئه‌گه‌مه لای ماشینه‌كانی “سه‌وڵاوا” خۆم ئه‌خۆمه‌وه! شار سیخناخه له دووكه‌ڵی جۆراوجۆر! ” دووهه‌مین فێسیڤاڵی شانووی شه‌قامی مه‌ریوان ” نزیك بوو كارم خراپتر بكات! راستتان بوێت هه‌ر حه‌زم زۆر له شانۆ نه‌بووه!!!
۲۲ مهر ۱۳۸۶
:: جه‌ژن!
دایكم ئه‌ڵێت ئه‌بێ مناڵ و مناڵه‌زام ره‌سمی كورده‌واری ته‌رك نه‌كه‌ن! ره‌سمیش لای ئه‌و به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵساندنی كات‌ژمێر پێنجی به‌یانی رۆژی جه‌ژن و خۆرش و پڵاو خواردن! ئه‌مه – كارم به سه‌ر دروست یان خراپ بوونی له باری ساخڵه‌مییه‌وه نییه!- له منداڵییه‌وه لای منیش خۆش بووه و ئێستاش هه‌ر خۆشه! شایه‌د له به‌ر ئه‌وه كه به ره‌سمی كورده‌واریم زانیوه! به‌م پێیه كاتێ دوێنێ هه‌واڵم له مه‌لاحامیدی هاوڕێم گرت كه هه‌ینیش ره‌مه‌زانه و باسی بێ‌بڕانه‌وه‌ی كه‌ی جه‌ژنه؟ هه‌ر درێژه‌ی بوو، ئیمڕۆ سه‌رله‌به‌یانی به تاریكان بۆی هه‌ڵساین! پاش ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ل باوكم روومان كرده مزگه‌وتی ” داسێران ” ! جه‌ژناوجه‌ژن رێم ئه‌كه‌وێته ئێره! مامۆستا له لای میحراب دانیشتووه! دوای ئه‌وه‌ی دانیشتووان گه‌یشتن به چه‌ند كه‌سێك مامۆستا قورئانه‌كه‌ی داگرت و له سووره‌تی ” بقره ” ه‌وه ده‌سی كرد به خوێندنه‌وه. پاش چه‌ند ئایه‌تێك دانیشتووان به ” الله اکبر، الله اکبر، الله اکبر، لا اله الا الله، الله اکبر، الله اکبر و لله الحمد ” هاوكات ده‌نگیان هه‌ڵدا ! پاش ئه‌وه‌ی كۆی دانیشتووان گه‌یی به رێژه‌یه‌ك كه بكرێت نوێژی جه‌ژن بخوێنین سه‌ففی نوێژ به‌سترا! دواتر مامۆستا كتێبه به‌رگ كۆنه‌كه‌ی ده‌رهێنا و به عه‌ره‌بییه‌كی ته‌ق و له‌ق له رووی كتێبه‌كه‌وه خوتبه‌ی نوێژی بۆ جه‌ماوه‌ری كورد خوێنده‌وه! وا بزانم خۆیشی به باشی لێی نه‌ئه‌زانی! ئاخر جار به جار فه‌تحه‌ی به كه‌سره و پێچه‌وانه ئه‌خوێنده‌وه! باری ” فقهی ” كاره‌که نازانم به‌ڵام به مه‌زه‌نه‌ی خۆم كارێكی راست نییه! خوتبه‌یه‌ك كه جه‌ماوه‌ر لێی حاڵی نه‌بن بێ‌سووده! پاش ئه‌میشه مامۆستا ناڕه‌زایه‌تی توندی خۆی له بابه‌ت چۆڵی مزگه‌وت له مانگی ره‌مه‌زان له جه‌ماوه‌ر ده‌ربڕی! باش‌ترین كاری ئاماده‌بووانی نوێژی جه‌ژنه‌كه به سه‌ركردنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی فه‌وت‌بووه‌كانی ساڵی رابردوو بوو! له گه‌ڕه‌كی ” داسێران ” و له ساڵی رابردووه‌وه هه‌شت كه‌س گیانیان له ده‌ست دابوو كه بنه‌ماڵه‌ی هه‌موویان له لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه به سه‌ركرایه‌وه! گۆشت‌برژاندنی نیوه‌ڕۆیش با بمێنێت! ئیمڕۆ تا ئێسته رۆژێكی خۆش بووه! رۆژه‌كانی ئێوه‌یش خۆش…
۱۷ مهر ۱۳۸۶
:: ته‌ڵاق !
بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، هه‌موو رۆژێ له رێگه‌ی چوون بۆ خوێندنگه دوو كچۆڵه‌ی خوێن‌شیرینی 4-5 ساڵانم ئه‌دی كه له به‌ر ده‌رگه‌ی ماڵێكدا دانیشتبوون! سه‌ره‌تا وامئه‌زانی كه خوشكه‌كان دووانه‌ن! زۆر له یه‌ك ئه‌چوون و هاوئه‌ندازه بوون، به‌ڵام وانه‌بوو و ساڵێكیان به‌ین بوو. رۆژێك وێنه‌یه‌كم لێگرتن! ماوه‌یه‌ك بوو نه‌یانم‌ئه‌دی! دڵنیگه‌ران بووم! كاتێ به شوێنیان‌دا پرسیم و وه‌ڵامه‌كه‌یم بیست ده‌ستم كه‌وته له‌رزه! دایكیان ته‌ڵاق‌درابوو! ئێستا ئه‌وان چوونه‌ته شوێنێكی‌تر و له گه‌ڵ باوه‌ژن و باوكی خه‌ریكی داڕشتنی ژیانی دوو ژنی داهاتووی شكست‌خواردوو و رۆح‌كوژراون! هه‌موو جارێ كاتێ ” نیان ” ئه‌بینم تێرتێر له خۆم خه‌جاڵه‌ت ئه‌كێشم! ئه‌وه كه تا به‌یانی هه‌ر چه‌ند جار خه‌به‌رم بێته‌وه ئه‌بێ بڕوانم پێیدا و به ژیان دڵخۆشتر بم! بۆچی ئه‌بێ هه‌مووان لانی كه‌م – ئێستا نه‌ك به‌رانبه‌ر – ژیانێكی ره‌حه‌ت و ئینسانییان بێت؟!…
۱۳ مهر ۱۳۸۶
:: حه‌ج‌نامه
هه‌ر له دووهه‌م رۆژی سه‌فه‌ردا بوو كه ده‌ركه‌وت خاوه‌ن كاروانی حه‌جی ئێمه شه‌رواڵ‌پیسه! له بچووك‌ترین ده‌رفه‌ت كه‌ڵكی وه‌رئه‌گرت و له گه‌ڵ كچ و ژنانێك‌دا كه به‌خۆوه بوون لاسی لێ‌ئه‌دا! كاروانی 137 كه‌سی ئێمه ته‌نیا 40 پیاوی تێدا بوو و باقی ژن بوون! كاكی خاوه‌ن كاروان كه مووی سپی كردبوو له كاتی دیاری كردنی جێگه‌دا له هۆتیل هه‌موو كچه‌كانی بێ‌پیاو له نهۆمێك دانابوو كه خۆی له گه‌لیاندا ته‌نیا پیاوی نهۆمی چواره‌م بوو! ئه‌وانیش ” ئاحاجی، ئاحاجی” كه‌وتبوونه شوێنی و وایان ئه‌زانی یووسفی سانییان گیر هێناوه! شه‌وانه دێر وه‌خت، كاتێ هه‌موو میلله‌ت خه‌وتبوون ئه‌یانیبرد بۆ ” زیارت ” و به‌یانی سه‌رحاڵ دیسانه‌وه ئه‌كه‌وته چه‌ت كردن له‌گه‌ڵیان! حاجی عه‌بباسم بانگ‌كرد! ئه‌و سه‌ركاروانی ئێمه بوو! پێم وت ئه‌م حیزه‌پیاوه كۆنترۆڵ نه‌كات ئه‌یتۆپێنم!!! ئه‌ویش رایگه‌یاند كه خۆیشی ئه‌وزاع ده‌رك ئه‌كات! به داخه‌وه ئه‌م جۆره كه‌سانه كه خاوه‌ن كاروانن، هێشتا ئه‌مه‌یان به چاو ئه‌وانی دیكه‌وه ” شا ” یه! له گه‌ل مه‌سعوودی هاوژوورمدا له كاتی خواردنی نانی نیوه‌ڕۆ به قیڕه‌وه له ئه‌وزاع ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕین! له‌م كاته‌وه ” ئاحاجی ” كاره‌كانی به دزییه‌وه ئه‌كات!
رۆژی سێهه‌می سه‌فه‌ر دوانیوه‌ڕۆ كات‌ژمێر نزیك 3 ی عه‌سر كاتێ ئه‌مویست بڕۆمه “مسجد‌النبی” چاوم به كتێبێكی زۆر كه‌وت كه له به‌ر ده‌رگه‌ی به‌ینی ” به‌قیع ” و مزگه‌وت‌دا هه‌ڵڕژابوو! كوڕێكی جه‌وانی ریش تراوی جامانه سووری كراس سپی له ته‌نیشتیدا راوه‌ستابوو و هه‌ر كه‌سه‌و سێ-چوار كتێبی خۆڕایی پێئه‌به‌خشی! به‌شی منیش چه‌ند دانه‌یه‌ك بوو! لێم وه‌رگرت! روانی پێم‌دا و به كه‌واو و پانتۆڵه‌كمدا زوو ناسیمی! لێمی پرسی و منیش به عه‌ره‌بییه‌كی ته‌ق و له‌ق وه‌ڵامم دایه‌وه:
- ماشائه‌ڵڵا! كوردیت؟
- به‌ڵی!
- شافیعی مه‌زهه‌بی!
- به‌ڵێ!
- ئه‌ی هه‌زار ماشه‌ڵڵا! سه‌لاحوددینی ئه‌ییوبی!!! ئه‌ویش له ئێوه بوو!
- مه‌به‌ستت چییه؟ یانێ شافیعی بوون به‌سه بۆ باش بوون؟!
- ئه‌ڵبه‌تته! ئه‌مه مه‌زن‌ترین مه‌زهه‌بی به‌رهه‌قی ئیسلامه!
- كه‌وابوو حه‌تمه‌ن ناوی ” هه‌ڵه‌بجه ” ت بیستووه! ئه‌وان و بكوژانیشیان هه‌موو شافیعی بوون!
- سه‌ری رائه‌وه‌شێنێت! تووڕه دیاره! زوو لێی دوور ئه‌كه‌ومه‌وه! هه‌موویان وه‌كوو بووشكه‌یه‌ك بۆمبی كۆنترۆڵ نه‌كراوه‌ن! نازانم بۆ؟ به‌ڵام به بینینیان هه‌ست به كوشت و كوشتار ئه‌كه‌م!
شه‌وه‌كه‌ی بڕیار ئه‌ده‌ین سه‌رێكی ناو شاری مه‌دینه بده‌ین! پاش نیوه‌شه‌و له به‌ر ده‌رگه‌ی فرۆشگه‌ی ” عادل الدولی ” راوه‌ستاوین! شوێنێكی گه‌وره‌یه! له سه‌ر ساختمانه‌كه‌ی دوو وێنه‌ی گه‌وره‌ی مه‌لیك عه‌بدوڵڵا و مه‌لیك فه‌هد دانراوه! لێره له مه‌سته‌راوه‌وه تا فڕۆكه‌خانه و فێرگه ناو و وێنه‌ی جه‌نابی پادشیان لێیه! خاوه‌ن فرۆشگه كات‌ژمێر 2 ی نیوه‌شه‌و له دووكانه‌كه‌ی دێته ده‌ره‌وه! به بینینم كه دوو – سێ كامێرای جۆراوجۆرم له شان و ملدایه پێئه‌كه‌نێ و ئه‌ڵێت:
- ئه‌مانه یه‌كێكیان ” توشه ” ی دنیاتن و ئه‌وانی‌تریشیان هی ئاخره‌تتن!
- ئه‌وان هه‌موو شتێ بۆ خۆیان به حه‌ڵاڵ ئه‌زانن و بۆ ئه‌وانی‌تر حه‌رام! وێنه‌گرتنیش حه‌رامه! –
- وایه كاكه! حه‌تمه‌ن جه‌نابیشت نازانیت كه ئه‌و دوو وێنه گه‌وره داكوتراون به ساختمانه‌كه‌تدا وێنه‌ن!
- ئه‌ڵبه‌ت یه‌كێكیان شافیعی دونیاته و ئه‌وی‌تر هی ئاخره‌تت!
- ئه‌م تۆزی ژیرتره! ئه‌چێته ناو ” مونیكا ” كه‌ی و لێئه‌خوڕێت! به خۆم ئه‌ڵێم وا كه‌ی به زیندوویی ناگه‌ڕێیته‌وه و ئه‌بێ كوردستان له خه‌ودا ببینیت! به‌ڵێن ئه‌ده‌م واز له مشت و مڕ له‌گه‌ل عه‌ره‌بدا بێنم! هه‌زار ره‌حمه‌ت به خۆمان! ئه‌گه‌ڕێمه‌وه و كات‌ژمێرێك خه‌وی بۆ ئه‌كه‌م! لێره زۆر شتت بۆ روون ئه‌بێته‌وه!!!
۳ مهر ۱۳۸۶
:: ” شیلان” یش مرد…
” شیلان” یش مرد…
هه‌موو رۆژێ ” شیلان ” له كارگه‌ی كۆمپیوتێری هونه‌رستانی عیففه‌تدا رووبه‌رووی ئه‌م قسه‌مه ئه‌بوه‌وه: ” كه‌وشه‌كانت تۆزاوی‌یه ! ” و وه‌ڵاممی وه‌كوو هه‌میشه ته‌نیا به بزه‌یه‌ك ئه‌دایه‌وه! ئه‌سڵه‌ن پێكه‌نین به‌شێكی به‌رچاوی ره‌فتاری بوو! له گه‌ڵ ” شنۆ ” دا له سه‌ر یه‌ك مێزی كار دائه‌نیشت! قه‌ت نه‌مدی وه‌كوو باقی مناڵه‌كان له گه‌ڵ هاوڕێكه‌یدا له سه‌ر كار كردن بێ به ده‌مبۆڵه‌ی! كاتێك مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ، رۆژێك مناڵه‌كان پێیان وتم كه هێندێك دێرتر بڕۆمه كارگه، نه‌مئه‌زانی چ خه‌یاڵێكیان هه‌یه! پاش چوونه ناو كلاس چاوم به مێزێك كه‌وت كه كه‌یكێكی گه‌وره‌ی له سه‌ر دانرابوو! له گه‌ڵ گوڵێكی سووری بۆن‌خۆش! مناڵه‌كان ئاخر رۆژی كلاسیان كردبوو به ده‌رفه‌تێك بۆ رێز لێنان له مامۆستاكه‌یان! دووربینه‌كه‌م پێ‌بوو! له هه‌موویان چه‌ند وێنه‌م گرت! ” شیلان ” دیسان ده‌م به پێكه‌نین بوو!
ئیمڕۆ كاتێ هه‌واڵیان پێداین كه ” شیلان ” و دایكی له كاره‌ساتی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی مینی‌باسێكدا له گه‌ڵ زۆر كه‌سی‌تر گیانیان له ده‌س داوه حاڵمان په‌رێشان بوو! پێم هێزی راوه‌ستانی نه‌ما! بڵێین چی؟! شیلانیش چوو! شیلانیش مرد…
۱ مهر ۱۳۸۶
:: دیسان ره‌زبه‌ر !
شریتی عومری رابردووم وه‌كوو خه‌و دێته به‌رچاوم!
ئه‌مڕۆ ده‌سپێكی ساڵی تازه‌ی خوێندن بوو! بێ‌ڕۆح و بێ‌تام! دوێ‌شه‌و كه هاوڕێیانی مامۆستا له ماڵمان بوون پێیانم وت كه خۆش‌ترین رۆژی ساڵ به لامه‌وه یه‌كی ره‌زبه‌ره! ساڵ به ساڵ یه‌كی ره‌زبه‌ره‌كان كاڵ‌تر و زبرتر و بێ‌ڕه‌حم‌تر ئه‌بن! ئه‌م رۆژه بۆ من لێواولێوه له یاد و بۆن و تامی كتێبی تازه‌ی به‌رگ‌گیراو و چه‌سپ‌كراو، قومقومه‌ی ئاو، كیفی پڕ له ده‌فته‌ر و قه‌ڵه‌م، كه‌وشی باته‌ی قولووچ‌قولووچ، خوێندنگه‌ی داڕووخاو و مامۆستای تووڕه و هه‌زاران یادی تاڵ و شیرینی‌تر! ئێسته پاش بیست و پێنج‌ساڵ تێپه‌ڕبوون به سه‌ر یه‌كه‌م رۆژی خوێندكاری خۆمدا دوای یازده‌ساڵ دانیشتن له سه‌ر مێزی كلاس وه‌كوو مامۆستا، خۆم به به‌خته‌وه‌ر ئه‌زانم كه له خوێندنگه‌دا چه‌ند خوێندكاری پێشووم ئێستا هاوكارمن و دڵخۆشم به دیتنی ده‌یان خوێندكاری پێشوو كه زانستگه‌یش به‌رگه‌ی ئیراده‌یانی نه‌گرت و سه‌ریان هه‌ڵدا و ده‌لاقه‌كانی ژیرییان به‌ره‌و رووی خۆیان كرده‌وه!
به هیوای داهاتوویه‌كی به‌تام و پڕله‌ززه‌ت ئه‌مساڵیش ده‌سپێئه‌كه‌ین…
ئێره ” كۆڵیژ ” ه! گوڵانی ساڵی 76 ! به باشی ناویان له‌بیر ماوه! ساڵانێك بوو پڕ له مراخانی و جامانه !