۲۶ شهریور ۱۳۸۶
:: كورد ” قوم” بێ یان “ملت” هه‌ر كورده!!!
- یه‌كه‌م: له سه‌فه‌ری حه‌جه‌كه‌مدا هاوسه‌فه‌رێكمان له گه‌ڵ بوو كه ته‌واو بووبوو به جێی پێكه‌نینمان! ناوبراو پیاوێكی ته‌مه‌ن 55 – 60 ساڵان بوو كه تێكه‌ڵێك بوو له تاڵ و شیرین! شتێك كه هه‌موو جار خۆی پێنه‌ئه‌گیرا و ئه‌یدركاند ئه‌وه بوو كه پاش تیاچوونی باوكی له كاتی منداڵی‌دا، دایكی شووی كردبوو و بووبوو به خاوه‌ن “باوه‌پیاره”! ئه‌یوت جارێك ده‌مه‌و به‌یانی باوه‌پیاره‌م له باوه‌ش دایكمدا دی و هه‌زار جار مردم! هاوسه‌فه‌ره‌كه‌م ئه‌م دیمه‌نه‌ی هێنده به لاوه ناخۆش بووبوو كه ئێستاش پاش 50 ساڵ هه‌ر له‌بیری‌بوو و به‌لای هه‌موو كه‌سێكه‌وه ئه‌یگێڕایه‌وه! ئه‌و ئیتر بیری له‌وه نه‌ئه‌كرده‌وه كه دایكیشی مافی خۆی هه‌یه و باوه‌پیاره‌یشی له خۆیه‌وه ژنی نه‌هێناوه!!!
- دووهه‌م: نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستانی فارس شتێك كه هه‌میشه له گه‌روویاندا گیری كردووه و خستوونیه‌ته قرخه، باسی ” نه‌ته‌وه ” یه! ئه‌وان له وشه‌ی ” ملت ” هه‌راسانن و به جێگه‌یشی ” قوم” به كاردێنن! نازانم كاحه‌مه‌ومین ئاسایی كام كورد یان تورك یان … له كاتی زارۆكی‌دا به سه‌ر خۆیانه‌وه دیوه كه ئێستاش بووه به گرێ‌كۆڵه‌ی رۆحی بۆیان و ده‌روونیانی هه‌ژاندووه و له هه‌موو شوێنێكدا زوو باسی لێئه‌كه‌ن!
- سێهه‌م: گرووپێك دۆڕاوی سیاسی و فكری كه عورزه‌ی هیچیان نییه و له ژیانیان‌دا هه‌نگاوێكیان بۆ كه‌س به راسی هه‌ڵنه‌ناوه پاش هه‌ڵهاتن له وڵاتی خۆیان چوونه‌ته باوه‌ش ئاغه‌گه‌وره و له‌وێ له رێگه‌ی VOA یه‌وه قۆڕییاتی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستانه بڵاو ئه‌كه‌نه‌وه و فارس بوونیان لێ‌ئه‌تكێ! ماوه‌یه‌كه هه‌موو كاریان بووه به خزمه‌ت به شۆڤینیسمی فارسی و له دوكتۆری پیر و پاتاڵی كۆن و پرتووكاوی هه‌ڵهاتووی فارس په‌یتاپه‌یتا داوه‌ت ئه‌كه‌ن و – نازانم دوكتۆری چین به‌ڵام دیاره شتێكی‌وا نازانن!- ئه‌وانیش مشتێك قسه‌ی قۆڕی كۆنی بۆن‌كردووی بابردووی پڕوپووچ هه‌ڵئه‌ڕژێنن و دڵی دۆڕاوی خۆیان پێ‌ئه‌خڵه‌تێنن! له یه‌ك دێڕدا: كورد ” قوم” بێ یان “ملت” هه‌ر كورده!!! هه‌ر جۆرێ حه‌ز ئه‌كه‌ن ناوی ببه‌ن!
۲۰ شهریور ۱۳۸۶
:: تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی!
ئه‌مریكا شای تیرۆریسم!
- یه‌كه‌م: كاتێ له رۆژی هه‌ینی‌یه‌كی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵدا و له شاری ” مه‌دینه ” گوێم له ” حوزه‌یفی ” ئیمامی جه‌ماعه‌تی ” مسجد‌النبی ” بوو كه له خوتبه‌كانی هه‌ینیدا پشتیوانیی ته‌واوی له تیرۆریستانی ئێراق كرد و له دۆعاكانی پاش كۆتایی نوێژدا ئاواتی سه‌ركه‌وتنی بۆ ئیرهابییه‌كان خواست تا نه‌مڕوانی به به‌رده‌م و ئه‌م لا و لای خۆمدا و عه‌ره‌بی جامانه‌به‌سه‌رم نه‌دی كه ئامینیان بۆ ئه‌وت نه‌مزانی كه له تریبوونی فه‌رمی وادا باسی وا ئه‌كه‌ن! كاتێكیش له شه‌قامه‌كانی مه‌ككه و مه‌دینه و جه‌دده‌دا هه‌ر ئۆتۆموبێلێكی وانێتم دای كه ئاڕمی كۆمپانی ” بن‌لادن” ی پێوه دیار بوو دڵنیا بووم كه ئێستاش هه‌ر فیشه‌كێك كه له ئێراق ئه‌ته‌قێت، ده‌ستی عه‌ره‌بستانییه‌كی تێدایه! له بیرم نه‌چێت كه حه‌وته‌ی دواتریشی له شاری مه‌ككه و له زاری ئیمامی ئه‌و شاره‌یشه‌وه دیسان گوێ‌بیسی ئه‌م قسانه بووم!
- دووهه‌م: یان ئه‌مریكا زۆر گه‌وجه كه نازانێت چۆن حكوومه‌ت و میلله‌تی عه‌ره‌بستان وه‌ها ئاوری تیرۆریان له دنیا هه‌ڵكردووه یان ئه‌زانێت و ده‌می به‌ستووه! جا كه منی هیچ‌كاره به‌ممه زانیوه ئاشكرایه كه ئه‌وانیش زانیبێتیان! ئه‌ی چۆنه ده‌هۆڵ‌لێده‌رانی ئازادی سه‌ریان له ئاست ئه‌م رووڕه‌شییه‌دا شۆڕ و ده‌میان كپه! ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ به پشتیوانیی راسته‌وخۆ له دیكتاتۆرترین حاكمانی وڵاتانی دونیا خۆی هۆكاری سه‌ره‌كیی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تییه و سه‌قامگیر بوونی دێموكراسی و ئازادی له جیهان‌دا به بوونی ئه‌مریكاوه مومكین نییه!
- سێهه‌م: كاتێ بۆ چه‌نده‌مین‌جار له زار ئاغه‌ی تاڵه‌بانییه‌وه بیستم كه له وه‌ڵامی پرسیاری گه‌وره‌كانی ئه‌لئه‌نباردا كه ” چۆنه وا سلێمانی هێنده ئارامه!!!؟ ” راگه‌یاند ره‌مزی ئه‌م كاره دۆستایه‌تیمانه له گه‌ڵ ئه‌مریكا! نه پێم سه‌یر بوو نه بووه هۆی سه‌رسووڕمانم! تاڵه‌بانی ئه‌بێ وابیر كاته‌وه! كه‌سێك كه به جێی هه‌ست به پشتیوانیی نه‌ته‌وه‌كه‌ی له خۆشی زه‌ماوه‌نی سیاسیی له جۆری ره‌ش و چڵكنی له گه‌ڵ ئه‌مریكا ئه‌م قسه بێ‌جێگانه تووڕ ئه‌دات له جۆری كه‌سانێكه كه گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات گرنگترین ئارمانی ته‌مه‌نی پڕكۆسپیانه! كه‌سانێك كه له باوه‌شی هه‌موو كه‌سێكدا نووستوون و زاریان به پێداهه‌ڵگوتنی هه‌موو دیكتاتۆره‌كانی ناوچه چه‌رخاندووه ئه‌بێ وا بڵێن! هه‌ر مرۆڤێكی ئاقڵی باڵغ ئه‌زانێ كه گه‌وره‌ترین پشتیوانی حكوومه‌ته‌كان جه‌ماوری وڵاته‌كه‌ی خۆیانه! مامه وه‌ك شتێك خاده‌می حه‌ره‌مه‌ینی شه‌ریفه‌ین ئامۆژگاری كردووه كه ئه‌بێ كلكی دێموكراسیی ئه‌مریكایی بگرێت و به‌ری نه‌دات!
۱۶ شهریور ۱۳۸۶
:: ته‌حریمچێتی زل ئه‌كا به گه‌وره!
- یه‌كه‌م: ئۆتۆموبیلێك له به‌رچاو بگرن كه چرای رێنوێنی لای راستی هه‌ڵكردووه و وانیشان ئه‌دات كه ئه‌یه‌وێت به‌ره‌و شانی راستی لابكاته‌وه! كه‌چی به پێچه‌وانه‌ی رێنوێنییه‌كه‌ی ئه‌یپێچێنێت به لای چه‌پ‌دا و سه‌ر له هه‌مووان ئه‌شێوێنێت! لێره تاقمێكی زۆر له‌وانه‌ی به ناو سیاسه‌تڤانن و خۆیان به سیاسه‌ته‌وه پێچاندووه هیچ كام له ئه‌خلاقییاتی سیاسه‌ت به‌ڕێوه نابه‌ن و له خوله‌كێكدا له راسته‌وه به‌ره‌و چه‌پ ئه‌پێچن و پێچه‌وانه‌یشی روو ئه‌دات!
- دووهه‌م: كاتێك له گه‌رمه‌ی كوردایه‌تی‌دا بووم! و له ره‌شه‌مه‌ی 76 دا ئاغه‌ی ئه‌ده‌ب – خوا غه‌ریقی ره‌حمه‌تی بكات – نوێنه‌ری پێشووی خه‌ڵكێ شاری سنه‌م له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یادمانی هه‌ڵه‌بجه له هۆڵی دانشكه‌ده‌ی فه‌ننی زانكۆی تارانا دی! ئه‌و كاته نه‌مئه‌زانی بۆچی؟ به‌ڵام هیچ نیشانه‌یه‌كی كوردبوونم پێوه به‌دی‌نه‌كرد! كه‌سانێك هه‌ن كه ته‌نیا كاتێك ئه‌زانن شتێك به سه‌ر بوورسه‌وه‌یه نرخی بۆدائه‌نێن و خۆیانی تێ‌هه‌ڵقوڵێنن و ئه‌بن به دووكانداری! من ناوبراوم كاتێ كه ئوستانداری پێشووی كوردستان ئاغه‌ی ره‌حیمی یاری غاری بوو له بیر مابوو! كاتێكیش له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 76 دا پیاوی ئاغه‌ی ناتیقی‌نووری بوو و هه‌وڵی ئه‌دا ناوبراو بیباته‌وه هه‌ر له بیر مابوو كه‌چی دواتر بووبوو به رێفۆرم‌خوازی كاسه له ئاش داختر و داوای به‌ڕێوه چوونی ئه‌سڵه‌كانی قانوونی ئه‌ساسی ئه‌كرد كه كه‌مینه‌كان ئه‌بێ به زمانی زكماكی خۆیان بخوێنن! كه‌س نه‌بوو بپرسێت مناڵه‌كانی خۆی بۆ چی كوردی نازانن؟ ئایا خۆی هه‌وڵی داوه تاكه وشه‌یه‌ك كوردی‌نووسین فێر بێت!
- سێهه‌م: ئه‌م خه‌ڵكه ئێمه هه‌مانه و هێشتا گه‌وره له زل و به‌هێز له پڕزۆر جیا ناكه‌نه‌وه ناتوانن بینه‌ری گه‌وره‌كان بن!!! ئه‌وان هه‌ر وائه‌زانن ئه‌مانه گه‌وره‌ن و به تاسه‌وه باسیان ئه‌كه‌ن! ئه‌قڵه‌كان له كام په‌ستوودا شاردراونه‌ته‌وه؟!
۱۰ شهریور ۱۳۸۶
:: ته‌قه له ئازادی!
ئیمشه‌و كاتێ كات‌ژمێر 1،51 خوله‌كی نیوه‌شه‌و به ته‌قه‌ی گولله و ویزه‌ی فیشه‌كی كڵاشینكۆف و تیربار له خه‌و راپه‌ڕیم هیچ بۆم گرنگ نه‌بوو كه هۆكاره‌كه‌ی چییه؟! یه‌كه‌م شتێك كه كه‌وته بیرم ئه‌وه بوو كه ئاواتم خواست ” نیان ” به‌وه ده‌نگه له خه‌و رانه‌په‌ڕێت! من خۆم قوربانیی شه‌ڕی هه‌شت‌ساڵه‌ی دوو وڵاتم! منداڵیم له دێهاته‌و دێهات‌كردن و ئاواره‌بوونی ناووڵات ئیعدام كردووه! بیره‌وه‌رییه‌كانم سیخناخن له تابلۆی ده‌رگیریی نیوه‌شه‌وانه و ئاژیری سوور و دیواری سه‌وتی شكاندنی فڕۆكه‌كانی سه‌ییدوڕه‌ئیس و ته‌رمی “سه‌یوان” و “ئازاد” و … ئه‌م میراسه نه‌گریسه ئێسته‌یش یه‌خه‌ی مناڵه‌كانمان بگرێت چی ئه‌بێت؟! ته‌قه‌ی هه‌ر فیشه‌كێك هه‌نگاوێك دووركه‌وتنه‌وه‌یه له دێموكراسی! گولله‌ی هه‌ر تفه‌نگێك ده‌مه‌لاسكێیه به ئازادی! میلیتاریزه‌كردنی هه‌ر ناوچه‌یه‌ك خزمه‌ته به مانه‌وه له ئه‌تمۆسفێڕی خنكاندن! ئێستاش نازانم هۆكاری ته‌قه‌كه‌ی ئیمشه‌وی سه‌وڵاوا چی بووه به‌ڵام دڵنیگه‌رانم بۆ مناڵه‌كانمان… !
۵ شهریور ۱۳۸۶
:: سه‌ری بێ‌كڵاو هی كێیه؟!
- یه‌كه‌م : ساڵه‌هایه – بۆ پتر له 15 ساڵ ئه‌چێت – ته‌له‌ڤیزیۆنم ته‌ماشا نه‌كردووه! له تیكراربوونی دڵم دێته‌وه به یه‌كدا! ئیمشه‌و زۆر كوتووپڕی له ماڵێكدا گوێم له هه‌واڵه‌كانی هه‌شت و نیوی شه‌وی كه‌ناڵێكی ئێران بوو! چه‌ند نوێنه‌ری ” مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی ” باسی دووسه‌د لیتر بێنزینی ئیزافی ئه‌كرد كه بڕیاره پێیانی بده‌ن چون كاریان زۆرتره! چ راست‌نه‌بێژییه‌كی بۆندار! كوردی نه‌بوو ته‌ڵاقیان پێ‌بخوات كه له ژیانی نوێنه‌رایه‌تییانداخۆیان بێنزینیان گرتبێت! له ” سه‌وڵاوا ” ی بچووك، كابرایه‌كی كارمه‌ندی ره‌ده خواری ئیداره‌ی فێركردن و په‌روه‌رده هه‌موو به‌یانییه‌ك خۆی و كچه‌كه‌ی به ئۆتۆموبیلی ئیداره له مه‌ریوانه‌وه دێنه سه‌ر كار چ بگات به له ئه‌م پیییییییاوتری!
- دووهه‌م: پاش ئه‌م هه‌واڵه كابرای هه‌واڵنێر له سه‌رۆك‌كۆماری پرسی كه ئه‌گه‌ر ژن بێنێت بۆ كوڕه‌كه‌ی ماڵی بۆ ئه‌كڕێت یان به‌كرێی ئه‌گرێت بۆی! نازانم هه‌واڵنێره‌كه خۆی نه‌زان بوو یا جه‌ماوه‌ری نه‌فام گیر هێنابوو؟؟؟!
- سێهه‌م: شه‌ش‌مانگه – له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه – پاره‌ی ئیزافه‌كاریی مامۆستایانیان نه‌داوه! شه‌ش مانگه هه‌مووان ماتڵ گرتنی هه‌قی خۆیانن! كاكی هه‌واڵنێر له سه‌رۆك كۆمار و نوێنه‌رانی مه‌جلیسی نه‌پرسی پاره‌كه چی لێهاتووه؟!
- چواره‌م: درۆكردن لێره چ ئاسایی‌یه! راست نه‌كردنیش دیسان چ ئاسایی‌یه! به جۆرێك كێ‌به‌ركێیی بێ‌شه‌رمییه‌یه! له‌م ناوه‌دا هه‌ر سه‌ر ئێمه بێ‌كڵاو ماوه‌ته‌وه!!!
۱ شهریور ۱۳۸۶
:: كه‌لانه !
كه‌لانه !
تا ساڵانی پاش كۆتایی شه‌ڕی ئێران و ئێراق و له دێهاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان شتێك وه‌كوو فرۆشتنی ماس و دۆ و كه‌ره و … پێكه‌نین‌دار و دوور له ئه‌خلاقی لادێیی بوو! له‌و كاته‌دا كه هێشتا گرانی و نه‌داری قوڕگی كه‌سی نه‌گووشیبوو و مرۆڤه‌كان هێشتا تێكنۆلۆژی چه‌كه‌ره‌ی به رابردوویان نه‌هێنابوو و مودێڕنیته فێری خواردنی چیپس و پیتزای نه‌كردبوون به‌خشینی ئه‌م شتانه‌یان به ئه‌وانه‌ی كه نه‌یانبوو به ئه‌رك ئه‌زانی و له به‌ر چاویاندا شتێكی بێ‌به‌ها بوو! ئێستا و پاش كه‌متر له بیست ساڵ له‌و ده‌ورانه ئه‌گه‌ر ئاشنایی‌یه‌كی قووڵت له گه‌ڵ خاوه‌ن شیر و ماس‌دا نه‌بێت و تا ئاست سكی سه‌رتی بۆ شۆڕ نه‌كه‌یته‌وه، به چه‌ند به‌رابه‌ری هه‌قی خۆیشی ماستت ده‌س ناكه‌وێت! ئه‌م پێشه‌كییه بۆ ئه‌وه بوو كه بڵێم ئێستا لانی‌كه‌م له ” مه‌ریوان ” به‌رد و ئاو و یه‌خ و … بوون به خاوه‌ندار و دووكانیان بۆ دانراوه و له كاتی فرۆشتنیشیاندا به‌رناكه‌ون! ” كه‌لانه ” خوارده‌منی به‌هاری ناوچه‌یه! “پیچك” گیایه‌كی كوێستانییه كه له كه‌م جێگه‌ی كوردستاندا ئه‌ڕوێت! له نه‌بوونی “پیچك”دا پیاز ده‌ور ئه‌گێڕێت و نه‌بوونییه‌كی پڕ ئه‌كاته‌وه! ئێستا له ده – دوازده دووكانی مه‌ریواندا كه‌لانه‌فرۆشی دانراوه و له سه‌ف‌دا بۆی رائه‌وه‌ستن و ئه‌یسێنن! ستاندی بژی‌و به راستی سه‌خته! له پڕبوونی سكی هه‌زاران دانیشتووی شوێنی ژیانم خانه‌گومانم! دوێنێ له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ” سه‌وڵاوا ” و له ته‌یشت مه‌ریواندا و له ” كانی‌دینار” چه‌ند چه‌رخی كه‌لانه‌فرۆشیم دی و لام‌دا و بێ‌ئێوه ناخۆش كه‌لانه و دۆیه‌كمان بۆ خوارد: