۲۸ مرداد ۱۳۸۶
:: ژێر پرد !
شوێن: شه‌قامی ته‌نیشت ” كه‌عبه “، ژێر پردێكی ” مه‌ككه “
كات: 27 ی پووشپه‌ڕی 86 ، كات‌ژمێر 9 و 16 خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی
وڵاتی ” خاده‌می حه‌ره‌مه‌ینی شه‌ریفه‌ین ” كه شه‌و و رۆژ پووڵ‌باران ئه‌كرێت، ماڵ‌به‌كۆڵی ئاواره‌ی به‌م جۆره‌ی تێدایه كه گۆزه‌ڵه به ده‌ست ئێره بووه به ئارامگه‌ی هه‌میشه‌یی و زه‌حمه‌ت ئه‌ویشه ناكێشێت كه مه‌سته‌راوی مزگه‌وتی به‌رانبه‌ری بكات به میوانی خۆی ! لێره هه‌موو نیعمه‌ته‌كان بۆ ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌تییه!
۲۶ مرداد ۱۳۸۶
:: ئه‌ده‌بیات !
كاكه حه‌سه‌ن قازی له وێبلاگه‌كه‌یدا ماوه‌یه‌كه باسێكی ده‌ست پێكردووه كه به‌جێیه و پێویست! ئاشكرایه كه هه‌ر كه‌س له لای خۆیه‌وه و به پێی توانا ئه‌بێ هه‌وڵ بدا بۆ پڕ كردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌كان و راست‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان! وه‌كوو كاكه حه‌سه‌ن منیش به‌یناوبه‌ین هێندێك تێبینیم بۆ دێت!
ئه‌ده‌بیات!
به هۆی ره‌حه‌ت‌خوازی و ئاماده‌خۆرییه‌وه! زۆر هه‌ڵه‌ی زمانی یه‌خه‌ی زمانی كوردی گرتووه و خۆیشمانی لێ بووه به بار!
بۆ وێنه له كوردی‌دا دوو نیشانه‌ی كۆبه‌ستن هه‌ن كه بریتین له:
ان : ماڵ + ان :: ماڵان
گه‌ل: ماڵ + گه‌ل :: ماڵ‌گه‌ل
دوو نیشانه‌ی كۆبه‌ستنی‌تریش هه‌ن كه كه‌م‌تر كه‌ڵكیان لێ وه‌رئه‌گرن: ” ها ” و ” ات ” .
” ئه‌ده‌بیات ” كه به نیشانه‌ی كۆ‌به‌ستنی ” ات ” عه‌ره‌بی ” ئه‌ده‌ب ” كۆ ئه‌كاته‌وه و ” ئه‌ده‌ب ” یش بۆ خۆی بریتییه له هه‌موو زانسته ئه‌ده‌بییه‌كان وه‌كوو : ( نحو، لغت، تصريف، عروض، قوافي، صنعت شعر، تاريخ و انساب ) وه‌كوو له‌م چوارینه‌دا كۆیان كردۆته‌وه:
نحو و صرف عروض بعده لغة
ثم اشتقاق و قرض الشعر انشأ
كذا المعاني بيان الخط قافيه
تاريخ هذا لعلم العرب احصاء
ئه‌كرێت و باشتریش وایه به جێی ئه‌ده‌بیات به‌رانبه‌ره‌كانی به‌كار بێنین:
وێژه و په‌خشان …
۲۵ مرداد ۱۳۸۶
:: چوارچرا
له كات‌ژمێر 4 و 16 خوله‌كی به‌یانییه‌وه له ژووره‌كه‌م هاتوومه‌ته ده‌ر و به‌ره‌و ” جبل‌النور” رێ‌كه‌وتووم! زۆرێ پێناچێت كه ئه‌گه‌مه پێی كێوه‌كه و به‌ره‌و ئه‌شكه‌وتی ” حه‌را ” پێیدا هه‌ڵئه‌زنم! پاش نیوه‌كاتژمێرێك ئه‌گه‌مه ته‌نیشت ئه‌شكه‌وته‌كه! له نزیك به دوو كات‌ژمێرێكدا كه به سه‌ر كێوه‌كه‌وه دانیشتووم و بای فێنك و هه‌میشه‌یی ده‌مه‌و به‌یانی ” مه‌ككه ” ئه‌دا لێم هه‌ست به بۆشاییه‌كی كوشنده‌ی ده‌روونی ئه‌كه‌م! ده‌فته‌ره بچووكه‌كه‌ی باخه‌ڵه‌م ده‌ر دێنم! چه‌نێ حه‌ز ئه‌كه‌م شتێك بنووسم! ته‌نیا قافییه‌كه‌یم بۆ دێت!!!
……………………… ” حه‌را ” یه
………………….” چوارچرا ” یه!
نازانم بۆ؟! ئه‌م ” چوار چرا ” به‌شێكی گه‌وره و هه‌میشه‌یی مێشكمی گرتووه و بووه به شابه‌یتی هه‌موو هه‌ڵسان و دانیشتنێكم! حاجی ئه‌بێ زۆر راست‌بێژ نه‌بن كه ئه‌ڵێن له كاتی حه‌ج‌دا بیر له هیچ ناكه‌یته‌وه! ئه‌شه‌دوبیللا من بیرم له دار و به‌ردی ” كانی‌سانان ” و ” ده‌ره‌تفێ ” و ” نێ ” یش كرده‌وه تا ئه‌گاته مێزی كارگه‌ی كلاسه‌كه‌م! هه‌موو شوێنێك بۆ دیتنێك و دوو – سێ شه‌و و رۆژ خۆشن به‌ڵام نیشتمان هه‌میشه خۆشه!
جبل‌النور – ئه‌شكه‌وتی حه‌را
۲۳ مرداد ۱۳۸۶
:: «ئیمه‌یش كوردیم، زوانه‌كه‌مان قه‌ده‌خه مه‌كه‌ن»
ئه‌م بابه‌ته له وێبلاگی ئیلام ئاسۆ وه‌رگیراوه:
فه‌ره‌یدوون مورادی
بێ شك، مه‌ردم كرماشان و ئیلام و جور به شێك جیا‌نكریاگ له ملله‌ت كورد، فره‌تر هه‌ڵگر خوسووسیات و میرات فه‌رهه‌نگی و زوانی ملله‌ت مادن. شایه‌د بێموناسبه‌ت نه‌وود ئه‌گه‌ر و‌ه به‌زم ” هوره” جور به‌شێك له میرات فه‌رهه‌نگی و ئایینی ماد ئێشاره بكه‌م ك ته‌نیا له به‌ین مه‌ردم كرماشان و ئیلام ئۊشریه‌د. ئه‌گه‌ر قرار بوود، ك كورده‌كان له هه‌ر ئێرانییك، ئێرانی‌تر بوون، توانیم و‌ه یه‌قین بۊشیم ك مه‌ردم كرماشان و ئیلام نه ته‌نیا له هه‌ر كوردێك كوردترن، به‌ڵكو و‌ه ئندازه‌ی كافی ئه‌ڕا كوردایه‌تی موبارزه كردنه و قوربانی و چه‌رمه سه‌ری دانه‌س. شایه‌د ته‌نیا ئشاره كردن و‌ه موبازره‌ی كورده‌كان (یارسان) ئه‌ڕا هفز ئایین و زوان كوردی كافی بوود. هه ر ئه و جوره ك سیاسه‌ت یه‌ی ملله‌ت، یه‌ی وولات و یه‌ی زوان تازه ئیتر باوی نه‌ماس. سیاسه‌ت سورانیزه كردن كورده‌كانیش تازه ئیتر ناتوانی له قازانج جونبشێ ئازادیخوازی ملله‌ت كورد بوود. هۊچ شكیك له ئه‌وه نییه ك ئیمه‌یش كوردیم، په‌س زوانه‌كه‌مان قه‌ده‌خه مه‌كه‌ن. نادیده گردن و سانسور زوان كوردی خوارنگ له ماس میدیای گروویه‌ل سیاسی كوردی ، ناتوانی چشتێك زیاتر له قه‌ده‌خه كردن زوان ئی مه‌ردمه بوود. ماس میدیای كوردی سورانی و كورمانجی هازرن و‌ه گشت زوانێك هه واله‌كان په‌خش بكه‌ن، بیجگه له زوان كوردی خوارنگ. هه‌تا ئه‌گه‌ر فه‌رز كه‌یم ك ئیوه تواین كوردایه‌تی له دڵ مه‌ردم كرماشان و ئیلام زنه‌وه كه‌ین، په‌س ئه‌ڕا هازر نییه ن و‌ه زوان ئی مه‌ردمه و‌ه گه‌ردێان قسه بكه‌ین و ده‌رد و ڕه‌نجێان و‌ه زوان خوه یان باس بكه‌ین. ئه‌گه‌ر و‌ه دموكراسی باوه‌ڕ دیرین يا و‌ه پلورالیسم سیاسی، و‌ه پلورالیسم زوانی و ئایینیش باوه‌ڕ داشتووین. په‌س ئه‌ڕا نیشان دان هوسن‌نییه‌ت و‌ه جێ هاوردن قسه‌كان و قه‌وڵه‌كانتان ،بان ده‌س پێشخه‌ری بكه‌ن و خه‌وه‌ره‌كان و‌ه زوان كوردی خوارنگ په‌خش كه‌ن و له ئێمكاناته‌كان ك نه‌تیجه‌ی موبارزه‌ی گشتمانه، ئه‌ڕا په‌ره پێدان و ئستفاده له زوان كوردی خوارنگ له ماس میدیای كوردی ئستفاده بكه‌ن…
۲۰ مرداد ۱۳۸۶
:: ئێمه ” ئه‌حله‌ین” !!!
- یه‌كه‌م: له شوێنێك كه تێیدا ئه‌ژیم وه‌ستایه‌كی رادیۆسازی تێدابوو كه به هۆی كه‌م‌زانین و خراپ‌كارییه‌كانی پێیان ئه‌وت ” ئه‌حله ” ! جارێك كابرایه‌ك رادیۆیه‌كی خراپی بۆ ئه‌بات كه بۆی دروست بكاته‌وه! پاش دوو – سێ حه‌وته هات و چوو و ئیمڕۆ و به‌یانی پێكردن ئاخری ” ئه‌حله ” پێی رائه‌گه‌یه‌نێت كه رادیۆكه‌ی بۆ دروست نه‌كراوه‌ته‌وه و تووڕی داوه و ئیتر نابێ به شوێنی‌دا بپرسێت! كابرای خاوه‌ن رادیۆ پێی ئه‌ڵێت: ئه‌شه‌دوبیللا تۆ ئه‌حله نیت! ئه‌حله منم كه تۆم ئه‌ناسی به‌ڵام به‌وه حاڵه‌شه‌وه كارم پێ‌سپاردی!
- دووهه‌م: چه‌ند ساڵه باسی جێ‌به‌جێكردنی مادده‌ی 140 له ئێراق هه‌واڵه‌كانی پێ پڕ ئه‌كرێته‌وه! مامه باسی لێئه‌كات! كاكه وه‌فدی بۆ پێك دێنێت! به سه‌وز ئه‌ینووسن و به زه‌رد دایئه‌كوتن! به‌ڵام مخابن بۆ تۆزێك عورزه و مشتێك غیره‌ت كه بتوانێت ئێپسیلۆنێك هه‌نگاو بۆ جێ‌به‌جێكردنی هه‌ڵنێت! ئه‌حله ئێمه‌ی كوردین كه كارمان به كارنه‌زان سپاردووه!
- سێهه‌م: تاكه‌ی كورد ” ئه‌حله ” ئه‌مێنێته‌وه؟!
۱۷ مرداد ۱۳۸۶
::
سنووری باشماخ – مه‌ریوان
هاوین و ته‌پ و تۆز و دڵه‌ڕاوكێی مان و نان !
۱۱ مرداد ۱۳۸۶
:: بلۆگستانی كوردی!
ئه‌گه‌ر سێ – چوار ساڵ پێش ئێستا باسی وێبلاگت له ناو ئه‌و كوردانه كه كه‌ڵك له كۆمپیوتێر وه‌رئه‌گرن، كردبایه‌ت زۆرینه‌یان شتێكیان لێنه‌ئه‌زانی! ئێستا ئیتر ناسینی سایت و وێبلاگ بۆ هه‌موو به‌كاربه‌رانی كۆمپیوتێر ئاسایی‌یه! له شاره كوردنشینه‌كاندا ده‌یان و سه‌دان كافی‌نێتی لێ دامه‌زراوه كه ئه‌وانه‌یش وا له ماڵه‌وه ئیمكانی پێوه‌ندییان به دونیای مه‌جازییه‌وه نییه ئه‌توانن كه‌ڵكی لێ‌وه‌ربگرن. به هۆی شاردنه‌وه‌ی درێژ به قه‌د مێژووی هه‌سته‌كان له ناو كورددا و په‌نگ‌خواردنه‌وه‌ی ئاوات و خولیا ره‌نگینه‌كانی سه‌دان به‌ره، ئێستا هه‌مووان زانیویانه كه ئه‌توانن بێ‌سانسۆر ئه‌وه‌ی پێیان خۆشه بیدركێنن و بڵاوی بكه‌نه‌وه! ئه‌مه به مانای ئه‌رێ وتن به ناوه‌رۆكی بڵاوكراوه‌كان نییه چون زۆرینه‌یان كێشه‌ی نووسین و ناوه‌رۆكیان هه‌یه به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده هه‌لێك ره‌خساوه كه هه‌مووان بتوانن بنووسن – ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بێجگه له خۆیان خوێنه‌رێكیشی نه‌بێت – ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ هه‌ڵڕژاندنی هه‌سته حه‌شاردراو‌ه‌كان. بلاگفا ( BLOGFA ) یه‌كێك له‌و شوێنانه‌یه كه به هۆی ئیمكاناتی زۆر و سادده‌یی به‌كارهێنانه‌وه ماوه‌یه‌كه جێگه‌ی خۆی له ناو بلاگ‌ئاوای ئێرانی‌دا كردۆته‌وه و سه‌دان هه‌زار كه‌س ورده‌واڵه‌فرۆشییه‌كی به‌لاشیان پێك هێناوه كه هه‌مه‌بابه‌تێكی له خۆی گرتووه! كوردانیش پێشوازیی باشیان لێكردووه و ره‌ونه‌قێكیان به بازاڕی داوه! شتێك كه له وێبنووسی كورده‌كاندا زۆر به‌رچاو و شازه، له به‌رچاو گرتنی شوێنێكه كه لێی ئه‌ژین و ره‌نگدانه‌وه‌ی گرفت، تایبه‌تمه‌ندی، مێژوو و باقی شوێنه‌واری ناوچه‌ییه‌كانه له وێبلاگه‌كاندا! زۆرینه‌ی نووسه‌رانیش كه به‌رده‌وامییان زۆر كه‌مه، ته‌مه‌نێكی كه‌میان هه‌یه و له چوارچێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌م ته‌مه‌نه‌دا ئه‌نووسن! له خواره‌وه ناوی چه‌ند شاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به شێوازی نووسینی باوی خۆیانه‌وه و رێژه‌ی بوونیان له بلاگفادا ئه‌بینن. هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی به ئه‌ستۆی خۆتانه!:
|
|
ناوی شار به هه‌موو جۆره نووسینێكه‌وه |
جار دۆزراوه‌ته‌وه |
|
1 |
بانه Bane Bana |
2735 |
|
2 |
Bokan bukanبۆكان بوكان |
954 |
|
3 |
پاوه Pawe pawa |
2685 |
|
4 |
پیرانشار پیرانشهر piranshar piranshahr |
1091 |
|
5 |
سنه سنندج Sanandaj Sine sne Sna |
12244 |
|
6 |
Sardasht serdest serdesht سه‌رده‌شت سردشت |
3577 |
|
7 |
سه‌قز سه‌ققز سقز Saqqez saqez seqez seqiz |
5503 |
|
8 |
Mihabad mahabad mehabadمهاباد مه‌هاباد |
9171 |
|
9 |
مه‌ریوان مریوان Mariwan Marivan Meriwan Merivan |
5796 |
۵ مرداد ۱۳۸۶
:: ده‌مه‌لاسكێ به دێموكراسی!
- یه‌كه‌م: كاتێ هه‌واڵی ده‌ركردنی حوكمی ئیعدامی دوو ئینسانم بیست، هاوكات له گه‌ڵ سه‌رسامی رووخێنه‌ردا تووشی دڵه‌ڕاوكێیه‌كی كوشنده بووم! كوشتن له به‌ر بیر كردنه‌وه – ئێستا ئه‌و بیر كردنه‌وه ئه‌توانێت دژی هه‌موو بۆچوونه‌كانی لای به‌رانبه‌ر بێت – ناله‌بارترین ره‌فتاری دژ به ئینسانه‌كانه! خه‌ونی دیتنی دیمه‌نی وا دڵهه‌ژێنه چ بگا به‌وه‌ی كه له واقیعدا بییه‌وێت رووبدات! ئه‌مه ده‌مه‌لاسكێ به دێموكراسی و مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤه…
- دووهه‌م: لایه‌ك حوكمی كوشتن ئه‌دات و لایه‌كی‌تر – یان لایه‌نكانی‌تر – له به‌رابه‌ریدا سه‌نگه‌ر ئه‌گرێ! له‌م گۆڕه‌پانه‌دا كه شه‌ڕی كوشتن رووئه‌دات جه‌رگی دایكێك ئه‌بڕێت! خوشكێك ره‌ش‌پۆش ئه‌كات! ژنێك بێوه ئه‌بێت! ئه‌خلاقییات ته‌نیا شتێكه كه هیچ‌كام له ته‌ره‌فه‌كان له به‌رچاوی ناگرن و نایپارێزن! هه‌مووان مه‌به‌ستیان پاراستنی قازانجی خۆیان و په‌ڕینه‌وه له سه‌ر پردی ته‌نانه‌ت ئینسانی بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌سته‌كانیانه! درۆیه كه‌س حه‌ز به مردن ناكات! مه‌گه‌ر ئه‌قڵانییه‌ت له لای تۆرابێت! ئێستا كه دوو كه‌س – كه له نزیكه‌وه لانی‌كه‌م یه‌كێكیان ئه‌ناسم! – بڕیاری كوشتن‌یان دراوه، ئه‌قڵ حوكم ئه‌كات كه هه‌وڵه‌كان ته‌نیا به مه‌به‌ستی پووچه‌ڵ‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و حوكمه بكه‌ونه گه‌ڕ و له تلاندنه‌وه‌ی كه‌سانێكی‌تر به‌م گرفتارییه سه‌خته خۆ بپارێزن! له‌م شه‌وانه‌دا هێنده گوێم له وت و وێژی لاوی خوێن‌گه‌رم و نه‌ترسی دانیشتووی ناوخۆ له گه‌ڵ میدیاكاندا گرتووه كه له بێ‌فیكری مرۆڤه‌كان تووشی سه‌رگێجه بووم: مه‌گه‌ر ناڵێن یه‌كێ له تاوانه سه‌ره‌كییه‌كانی عه‌دنان وت و وێژه له گه‌ڵ میدیا بیانییه‌كاندا! ده‌ی خۆ ئه‌وانه‌یش ئێستا بێ‌باكانه و بێ‌ئاگاداری له داهاتوو له ناوخۆوه وه‌ها ئه‌یاندوێنن و قسه‌یان پێئه‌دركێنن دیسان ئه‌بن به پووشی ئاگری ئازار و جه‌رگ‌بڕانی‌تر! ئه‌خلاقییات بپارێزین و واز له ماسی‌گرتن له ئاوی قوڕاویدا بێنین و بێ‌له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حیزبی له بیری ئیعترازی مه‌ده‌نی كه‌م‌هه‌زینه‌دا بین بۆ سڕینه‌وه‌ی حوكمی نایاسایی ئیعدامی دوو ئینسان و له ئه‌ندێشه‌ی‌تردا نه‌بین!
۳ مرداد ۱۳۸۶
:: سواڵكه‌ره‌كانی عه‌ره‌بستان!
له وڵاتی عه‌ره‌بستان له گه‌ڵ هه‌موو پووڵ و سه‌روه‌تی موفت و بێ‌زه‌حمه‌ت و ده‌سكه‌وتی به‌رچاوی عه‌ره‌بی بێ‌سه‌واد و نائاگا له دونیای پێشكه‌وتوو، فه‌قیر و سواڵكه‌ری به‌رچاوی تێدا ئه‌ژی!
ئه‌م وێنانه له كاتی سه‌ركه‌وتن له كێوی ” جبل النور ” و گه‌یشتن به ئه‌شكه‌وتی ” حرا ” گیراون! سواڵكه‌ره‌كانی عه‌ره‌بستان…
كات: سه‌رله‌به‌یانی 27 ی پووشپه‌ڕی 86
كات‌ژمێر : 6.30 تا 6.42 ی سه‌رله‌به‌یانی
۱ مرداد ۱۳۸۶
:: حه‌ج‌نامه!
له سه‌فه‌رێكی پانزده‌ڕۆژه بۆ وڵاتی ” عه‌ره‌بستان ” ئیمڕۆ گه‌ڕامه‌وه! له گه‌ڵ كاروانێكی حه‌ج‌دا پانزده‌ڕۆژم له شاره‌كانی مه‌دینه و مه‌ككه به‌سه‌ربرد و به هۆی ئه‌وه كه پێشتر پێم وابوو له‌وێوه ئه‌توانم بنووسم بێ‌خه‌به‌ر ئێره‌مه چۆڵ كرد به‌ڵام له‌و وڵاته‌دا هه‌رچی گه‌ڕام نه‌متوانی شوێنێك بدۆزمه‌وه كه بكرێت ده‌ستت به ئینترنێت بگات! وێنه‌ی زۆرم گرتووه! له ئه‌مڕۆوه به‌سه‌رهاتی رۆژانه‌م لێره‌دا ئه‌نووسم.
رۆژی یه‌که‌م:
پێشتر كاروانێك كه بڕیار بوو به سه‌د و سی و حه‌وت حاجییه‌وه بمانبات بۆ سه‌فه‌ر پێمانی راگه‌یاندبوو كه كات‌ژمێر چواری دوانیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌ك‌شه‌ممه 17 ی پووشپه‌ڕ له شوێنێكدا كه دیاری‌یان كردبوو ئاماده بین و هه‌ر كه‌س ته‌نانه‌ت یه‌ك خوله‌كیش دواكه‌وێت به جێی ئه‌هێڵن! پێم سه‌یر بوو و ئه‌مزانی راست نییه! كات‌ژمێر 3 هه‌موو حاجییه‌كان ئاماده بوون و خاوه‌ن كاروان دیار نه‌بوو! تا ئاماده‌بوونی جه‌نابی كات‌ژمێر كه‌وته سه‌ر پێنج و سی خوله‌ك! تێكه‌ڵ به بۆڵه‌بۆڵی هه‌مووان له سنه‌وه به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی كرماشان رێ‌كه‌وتین كه به فڕینی ژماره 1579 ی ” هما ” له كات‌ژمێر 11 و 30 خوله‌كی شه‌ودا به‌ره‌و شاری ” جه‌دده ” هه‌ڵفرین! وه‌كوو هه‌میشه فڕین به دوو سه‌عات و بیست‌خوله‌ك دواكه‌وتنه‌وه رێ‌كه‌وت! لێره ئه‌گه‌ر كاره‌كان له سه‌روه‌ختدا ئه‌نجام بدرێت جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه! له یه‌كه‌م چركه‌كانی هه‌ڵسانی فڕۆكه‌كه‌دا پیره‌ژنێكی هاوڕێمان حاڵی لێهات و دایه قیڕه‌ی دۆعا كردن! زۆر ترسابوو! تازه بیری كردبوه‌وه كه ئه‌گه‌ر له‌و ژووره‌وه داكه‌وینه خواره‌وه كارمان ته‌واوه! به هه‌رجۆرێ بوو ئارامیان كرده‌وه! فڕۆكه‌وان رایگه‌یاند كه پاش سێ‌كاتژمێر و پێنج خوله‌ك له فڕۆكه‌خانه‌ی ” جه‌دده ” دائه‌ده‌ینه‌وه! كه‌چی پاش دوو سه‌عات و چل خوله‌ك داماندایه‌و‌ه! هه‌وای شه‌رجی جه‌دده ناخۆش و بێ‌تام بوو! پاش ته‌واو بوونی كار و باری ئه‌وێ به‌ره‌و شاری مه‌دینه رێ‌كه‌وتین! پێكه‌نینی كاره‌كه له‌وێدابوو كه ئێمه سه‌ره‌تا به سه‌ر شاری مه‌دینه‌دا به فڕۆكه تێپه‌ڕ بووین تا گه‌یشتینه شاری جه‌دده و دواتر 400 كیلۆمه‌تر رێگه‌مان له جه‌دده‌وه دیسان به باس تێپه‌ڕكرد تا گه‌یشتینه‌وه شاری مه‌دینه!
مه‌دینه شارێكی خۆش و دڵنه‌وازه! كات‌ژمێر 11 و 25 خوله‌كی به‌یانی له هۆتێل ” روضه‌الدخيل ” خۆمان گرته‌وه! ئێران باش‌ترین و خۆش‌ترین هۆتێله‌كانی ئیجاره كردووه و حاجییه‌كانی له‌م رووه‌وه كه‌م و كه‌سریان نییه! پاش دامه‌زرانێكی هاكه‌زایی و دوای بیستنی بانگی نیوه‌ڕۆ هه‌موو كاروانه‌كه به‌ره‌و ” مسجد‌النبی ” مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر كه ته‌رمی خۆی و دوان له خه‌لیفه‌كان تێیدا نێژراون به‌ڕێ كه‌وتین! مزگه‌وت له مرۆڤی چه‌ند ره‌گه‌زدا شێلرابوو! یه‌كه‌م شتێ كه سه‌رنجمی بۆ لای خۆی راكێشا، دیتنی قیافه‌ی وه‌حشه‌تناك و پڕله خشوونه‌تی جه‌ماعه‌تی عه‌ره‌بی مه‌دینه‌یی بوو! ریشی تراویان ئه‌میخسته بیر ” بن لادن ” ! هه‌موویان یه‌ك قیافه‌یان هه‌یه! كاتێ ئه‌چووینه سه‌ففی نوێژه‌وه هه‌ر كه ئه‌یانزانی كه‌سێك عه‌ره‌ب نییه – به تایبه‌ت بۆ ئێرانییه‌كان – چون خۆیان به خاوه‌نی دین و شه‌رێعه‌ت ئه‌زانن، جێیان بۆ كه‌س خاڵی نه‌ئه‌كرد! نوێژمان به جه‌ماعه‌ت له ” مسجد‌النبی ” دا خوێند! سه‌فا و خۆشییه‌كی تایبه‌تی بوو!
پاش گه‌ڕاندنه‌وه و له چێشت‌خۆری هۆتێلدا حاجییه‌كان سه‌ریان لێ‌شێوا! چێشتی زۆریان دانابوو و ئه‌مانیش وایان ئه‌زانی ئه‌بێ هه‌مووی بخۆن! عه‌سر بۆی خه‌وتم و تا به‌یانی نه‌متوانی مانوویه‌تی رێگه بڕه‌وێنمه‌وه!