۳۰ خرداد ۱۳۸۶
:: زمانی كوردی، ” به‌خشین ” یا ” گرتن ” ؟
- یه‌كه‌م: زمان وه‌كوو سه‌ره‌كیترین كه‌ره‌سته‌ی گه‌یاندنی بۆچوون و مه‌به‌ستی بێژه‌ر بۆ بیسه‌ر له درێژایی مێژوو و تێپه‌ڕبوونی زه‌ماندا به هۆی تایبه‌تمه‌ندیی ” به‌خشین ” و ” گرتن ” تووشی گرفتی جۆراوجۆر و گۆڕانكاریی زۆر بووه! له‌م ناوه‌دا گه‌لانی خوارتر به هۆی پێویستی به تێكنۆلۆژی رۆژ زمانه‌كه‌یان كاری ” گرتن ” ئه‌كات و ئه‌مه سه‌ره‌تای گۆڕانكاریی به‌رچاوه به سه‌ر زمانی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌دا ! له‌م رووه‌وه كوردستان یه‌كێك له‌و شوێنانه‌یه كه زمانی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له هه‌موو بارێكه‌وه تووشی شڵه‌ژاویی به‌رچاو بووه ! ئێستا ئیتر به كارگرتنی وشه‌ی ناجۆر و ناقۆڵا له به‌رابه‌ر وشه‌ی بێ‌به‌رابه‌ری بێگانه‌دا، بێ‌گوێیی به رێباز و نیشانه‌كانی نووسین و ده‌یان گرێ‌كۆڵه‌ی‌تر نموونه‌یه‌كن له‌م پێشێلكارییانه له زماندا.
- دووهه‌م: یه‌كێك له بنه‌ماكانی گۆڕانكاری ره‌وا له زماندا، زانین و به كار گرتنی وشه به‌رابه‌ره‌كانی زمانی دایكییه له به‌رابه‌ر وشه بیانییه‌كاندا. ( ئاشكرایه كه ته‌نیا كاتێك ئه‌م كاره جوان و به‌كه‌ڵكه كه بۆ ئه‌و وشانه له زمانی خۆماندا به‌رابه‌ری جێ‌كه‌وتوو و باشمان ببێت یا به جۆرێكی رێك و پوخته له لایه‌ن بنكه‌ی زانستی – ئه‌ده‌بییه‌كانه‌وه دروست بكرێن ). بۆ ئه‌وه‌ی له كاری نه‌ته‌وه‌كانی‌تر ئاگادار بن چه‌ند نموونه‌یه‌ك له وشه‌كانی به‌رابه‌ری فارسی ئه‌نووسم كه فه‌رهه‌نگستانی زمانی فارسی پێشنیاری كردوون:
|
|
وشه‌ی به‌رابه‌ر |
|
مانیفست |
بیانیه |
|
میكسر |
همزن |
|
سریال |
زنجیره |
|
آپارتمان |
كاشانه |
|
ارگانیزه |
سازمند |
|
فریزر |
یخزن |
|
موكت |
فرشینه |
ئێمه لانی‌كه‌م به قه‌د ئه‌وان له زماندا ده‌وڵه‌مه‌ندین!
- سێهه‌م : گرفته هه‌نووكه‌ییه‌كانی ئێمه كه‌متر كێشه‌ی وشه به‌رابه‌ره‌كانه! هاوڕێیه‌ك ئه‌یگێڕایه‌وه كاتێك هاوینی رابردوو له ” سنه ” بووه به چاوی خۆی دیوه و به گوێی خۆی بیستوویه كه چۆن منداڵێكی سێ – چوار ساڵه وه‌ختێك له دووكانێكدا داوای شتێكی له دایكی كردبوو و بۆی نه‌سه‌ندبوو، به‌م وشانه دایكی ترساندبوو: به خوا بۆمی نه‌سێنێ به كوردی قسه ئه‌كه‌م!!!
- نموونه‌یه‌كیش له كوردیزه‌كردنی ناقۆڵایانه‌ی ره‌سته بێگانه‌كان: ئه‌ڵێن كه‌سێك ویستبووی ئه‌م قسه فارسییه كه فڵانه شت: به من بر‌می‌خورد! بكا به كوردی و فیزی پێوه بكات! به‌م جۆره وه‌ریگێڕابوه‌وه: به‌رم پێی ئه‌خورێت! كه مانایه‌كی سێكسی ئه‌دات!!!
- هیوادارم بتوانین له شوێنێكه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین و له زاراوه‌كانی ناوچه جیاجیاكانی كوردستان‌دا كه ده‌وڵه‌مه‌ندیی به‌رچاویان هه‌یه له وشه‌ی رێك و پوخته‌ی كوردی‌دا بدۆزینه‌وه و جێنشینی وشه‌ی بێگانه‌یان كه‌ن! سه‌خت نییه!
۲۶ خرداد ۱۳۸۶
:: به‌هار !
ئه‌مساڵ به هۆی پڕباران بوون سروشتی لای ئێمه سیخناخ بوو له ره‌نگ و لێواولێو بوو له تامی به‌هار! گوڵه‌سووره له ناوچه‌ی مه‌ریوان، به تایبه‌ت به‌شی سه‌وڵاوا دیمه‌نی جوان و پڕله‌ززه‌ت ئه‌دا به ده‌شت و نه‌وازشی بینایی مرۆڤ ئه‌كات! چه‌ند وێنه‌یه‌ك له ده‌شتی سه‌وڵاوا، 5 ی گوڵانی 86 :
۲۵ خرداد ۱۳۸۶
:: ” قانع ” و ” مه‌لا سه‌عی ” !
خوالێخۆشبوو ” مه‌لا سه‌عی ” هاوڕێی ده‌ورانی فه‌قێیه‌تی ” قانع ” شاعیری ناسروا بوو! ئه‌و به هۆی هاوڕێیه‌تی ” قانع ” ه‌وه قسه‌ی زۆری لێ فێر بووبوو! ” قانع ” یش شێعری زۆری به تایبه‌تی بۆ ” مه‌لا سه‌عی ” نووسیبوو! نازانم بۆ چیش خه‌ڵك پێیان ئه‌وت ” مه‌لا سه‌عییه شێته ” ! وا بزانم خه‌ڵكی دێی ” كاڵ ” ی مه‌ریوان بوو. چه‌ند ساڵێك له ئاوایی ” چاوگ ” ی ته‌نیشت ” مه‌ریوان ” دا مه‌لا بوو! كاتێ ئه‌یاندواند و داوایان لێئه‌كرد شتێك بخوێنێته‌وه، زۆرترین جار شێعره‌كانی ” قانع ” ی ئه‌خوێنده‌وه كه له یه‌كێكیاندا ناوی هه‌موو دۆڵ و شی‌و و ئاواییه‌كانی مه‌ریوانی بۆ نووسیبوو! ” سه‌ڵه‌سی ” تازه و كۆن دوو ئاوایی نزیك ” چاوگ ” ن! كه ئه‌گه‌یی به لای ئه‌مان شێعره‌كه‌ی ” قانع ” ئاوا بوو:
هه‌ردوو سه‌ڵه‌سی میوان په‌زێرن
پێش خوێندنه‌وه‌ی دێڕی دوایی شێعره‌كه ئه‌یوت: ( خه‌ڵكی موسوڵمان و به‌شه‌ره‌ف و موحته‌رمی چاوگ له سه‌ر ئیزنتان!)
به‌ڵام چاوگی به میوان فێرن!
۲۳ خرداد ۱۳۸۶
:: بۆچوونێك و وه‌ڵامێك!
هاوڕێیه‌كی خۆشه‌ویست له سه‌ر بابه‌تی پێشوو، تێبینییه‌كی دانابوو. بۆچوونی به‌ڕێزیان و وه‌ڵامه‌كه‌ی بخوێننه‌وه و ئێوه‌یش رایه‌كی تایبه‌تتان بوو، له نووسینی و ناردنی درێغی مه‌كه‌ن:
سه‌لام کاکه سه‌لاح !
ئه‌م هه‌وارگه نوێیه پیرۆز بێ. تێبینییه‌کی زمانییم هه‌یه؛ له‌م نووسراوه‌یه دا چه‌مکی “شوناس ” تان ده‌کار هێناوه. ئه‌من پێم وایه ئه‌وه له باشوور له ره‌گی “شناس ” فارسی وه‌رگیراوه و دوایه وه‌کوو زاراوه‌یه‌کی گۆیا کوردی جارێکی دیکه به کورد فرۆشراوه‌ته‌وه له وانه کوردی رۆژهه‌لات. باشه شناس یان شێوه‌ی شێواوی ” شوناس” به چ حیسابێک واتای
“هویت” ی تێده‌خوێندرێته‌وه؟ هیوادارم له‌مه‌و دواوه ئه‌و زاراوه خراپ داتاشراوه به‌کار نه‌هێنی.
بۆ “هویت ” فارسی و “هویه”عه‌ره‌بی ئه‌م هاوتایانه‌ی خواره‌وه‌ت پێ چۆنه ؟
1- ناسه ، له ریشه‌ی چاوگی ” ناسین “
2- هه‌ویتی له ریشه‌ی چاوگی لێکدراوی ” هه‌وبوون”
3- کێیی له حاسڵی کی
4- ناسنامه. دیاره ئه‌م زاراوه‌یه پێکهاته‌ی وه‌ک شناسنامه ی فارسییه، به‌ڵام له هێندیک نووسینی کوردیی ناوه‌ڕاست دا پێناسه وه‌کوو هاوتای شناسنامه‌ی فارسی به کار هێندراوه و ده‌هێندری.
پێم خۆش ده‌بێ له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته و فت کردنی زاراوه‌ی سه‌قه‌ت داتاشراوی “شوناس” له بۆچوونی به‌ڕێزت ئاگادار بم.
هه‌ر بژی.
هه‌ژار
- – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – -
هه‌ر وشه‌یه‌كی هاوبه‌شی فارس و كورد، فارسی نییه!
سڵاو و رێز!
- له پشووی ده‌سپێكی ساڵ و له یه‌كه‌م رۆژه‌كانی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مسا و له سه‌ردانێكی مه‌هاباددا چوومه لای هونه‌رمه‌ندی پڕبه‌هره، مامۆستا ” عه‌زیز شاڕوخ “. به‌سه‌رهاتێكی گێڕایه‌وه كه ئه‌بێ ده‌رسی لێ‌وه‌ربگرین: ئه‌یوت له چله‌كاندا كه نه‌مر مامۆستا “ماملێ” له سه‌ر لووتكه‌ی مووسیقی كوردی‌دا له رۆژهه‌ڵات، ناو و ره‌سمێكی تایبه‌تی بوو، گله‌ییم لێ‌كرد كه بۆچی تێم و ئاهه‌نگی توركی هێناوه‌ته ناو هونه‌ری كوردییه‌وه و مووسیقی ره‌سه‌نی كوردی پێ خراپ كردووه! ” ماملێ” وه‌ڵامێكی دایه‌وه كه من – واته شاڕوخ- پاش سی ساڵ لێی حاڵی بووم! وتی : رۆڵه! ئه‌وان چی ئێمه‌یان ده‌س كه‌وتووه دزیویانه و كردوویانه به هی خۆیان! چون ده‌سه‌ڵاتیشن پاش بیست- سی ساڵ هه‌مووان باوه‌ڕ ئه‌كه‌ن كه هی ئه‌وانه و ئێمه لاسایی‌یان ئه‌كه‌ینه‌وه! جا با منیش هی ئه‌وان بێنم دواتر خوا گه‌وره‌یه! با ئێمه‌یش بارمته‌مان له ئه‌وان بێت!
- پڕئاشكرایه له وڵاتێكدا كه چه‌ند نه‌ته‌وه‌بێت و هه‌موو شته‌كان به پێوه‌ره‌ی حه‌زی یه‌كێكیان دابڕێژرێت كه ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی به درێژایی مێژوویه‌كی چه‌ندهه‌زارساڵه قه‌بزه كردبێت، ئه‌گه‌ر شتێكی هاوبه‌شیان بێت ده‌سه‌ڵاتدار به هی خۆی بزانێت و بێ‌ده‌سه‌ڵاتیش تووشی ئه‌م ته‌وه‌ههومه بووبێت كه به راستی ئه‌مه هی خۆی نییه! ئه‌مڕۆ باوه هه‌ر چی له ناو كورد و فارس‌دا هاوبه‌ش بێت هه‌مووان به فارسی بزانن! جا چ مه‌علووم كوردی نه‌بێت و فارس وه‌كوو نه‌قڵه‌كه‌ی ژووره نه‌یكردبێت به هی خۆی؟! هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌م ساڵانه‌دا چوونه‌ته شاره فارس‌نشینه‌كان به ئاشكرا دیویانه كه زۆرێ له فرۆشگاكانی ئه‌و شارانه ناوی كوردیی‌یان هه‌یه: رۆژان، هیوا، رۆژین، كه‌ژاڵ و … ئه‌وان نه بۆ خۆیان كوردن و نه ئه‌م وشانه هی خۆیانه! به‌ڵام چون به لایانه‌وه خۆش بووه كه‌ڵكیان لێ‌وه‌رگرتووه و ئه‌مه من مردوو و ئێوه زیندوو، له چاپی تازه‌ی فه‌رهه‌نگه فارسییه‌كاندا مانای ئه‌كه‌نه‌وه و به ” گنجینه‌ی لغات ” ی خۆیان ئیزافه‌ی ئه‌كه‌ن!
- راستت بوێت منیش له سه‌ره‌تاوه له گه‌ڵ وشه‌یه‌كی وه‌ك ” شوناس” دا گرفتم بووه! نه حه‌زم لێ‌كردووه و نه دڵداده‌ی بووم! به‌ڵام چون ئێستا هێنده به كاریان بردووه كه ئیتر هه‌مووان به ” هویت ” ی مانا ئه‌كه‌نه‌وه، منیش ناچار وه‌كوو چۆن له زانستی ” به‌دیع ” دا ئه‌م وشانه به هه‌ڵه‌ی به‌كارهێنراو ( غلط مصطلح ) ئه‌ناسن و له به‌ر پڕكه‌ڵكی چاویان له هه‌ڵه بوونی ئه‌قونجێنن! چاوم لێ به‌ستووه! ئه‌گینا بۆچوونی جه‌نابت راسته و باوكردن و بژاركردن و دواتر جێ‌خستنی ئه‌مانه خاوه‌نێكی هێنده گه‌وره‌ی ئه‌وێت كه كورد جارێ شتی هێنده گه‌وره‌ی نییه!!!
- له كۆتایی‌دا رێزم هه‌یه بۆ تۆی خۆشه‌ویست كه ئێره‌ت به ماڵی خۆت زانیوه و ئه‌م تێبینییه‌ت داناوه! منیش له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی بۆچوونی جه‌نابت‌دا هه‌م و پێم خۆشه لێره‌وه هه‌ر چی له ده‌ستمان دێت، بیكه‌ین! داوا له میوانانی هێژایش ئه‌كه‌م له بۆچوونه‌كانیان ئاگادارمان كه‌ن!
۲۱ خرداد ۱۳۸۶
:: دێموكراسی بووشی! بانێك و چه‌ند هه‌وا…
- ئه‌ڵێن ژنێك، بووكێك و زاوایه‌كی میوانی ئه‌بن! شه‌و له سه‌ر بانی ماڵه‌كه‌یاندا جێیان بۆ رائه‌خات! نیوه‌شه‌و سه‌رێكیان ئه‌دات و ئه‌بینێت كوڕه‌كه‌ی و بووكه‌كه‌ی چه‌سپاون به یه‌كه‌وه و له باوه‌شی یه‌كدا خه‌وتوون! به پێچه‌وانه‌وه كچه‌كه‌ی و زاواكه‌ی دوور له یه‌ك و هه‌ر یه‌كه له سووچێك راكشاون و خه‌ویان لێكه‌وتووه! گورج كوڕه‌كه‌ی و بووكه‌ی له یه‌ك جیا ئه‌كاته‌وه و ئه‌ڵێت: نابینن چه‌نێ هه‌وای گه‌رمه!؟ وا مه‌كه‌ن! كچه و زاواكه‌یشی نزیك یه‌ك ئه‌خاته‌وه و ئه‌ڵێت: سه‌رماتان ئه‌بێت! بووكه‌ی كه ئه‌مه ئه‌بینێت سه‌رێك رائه‌وه‌شێنێت و ئه‌ڵێت: به قوربان خوا بم كه بانێكی هه‌یه و دوو هه‌وا !
- ئه‌م ئێواره له VOA یه‌وه بیستم كه ئاغه‌ی “بووش” له سه‌ردانی ئه‌مڕۆی له وڵاتی “ئاڵبانی”دا دیسان فه‌رمایشتیان ده‌ركردووه و له سه‌ربه‌خۆیی ناوچه‌ی “كۆزۆوۆ” به چه‌ندسه‌دهه‌زار دانیشتووه‌وه پشتگیری كردووه! ئه‌مه له حاڵێكدایه كه تۆزێك له‌ولاتری ئاڵبانییه‌وه و هه‌ر چه‌ندڕۆژ جارێك به‌رگری بیست میلیۆن كوردی وڵاتی جه‌علی توركییه له مان و شوناس و هۆوییه‌تی خۆیان به تیرۆریسم ناوئه‌بات! سه‌ربانی دێموكراسیی بووش، هه‌زارجۆر هه‌وای هه‌یه!
۲۰ خرداد ۱۳۸۶
:: ئه‌نفلۆئه‌نزای ئابووری !
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پاش ته‌واو بوونی ئه‌زموونی هونه‌رستان و دوای سه‌ندنی چه‌ند شتێك له دووكانه‌كه‌ی كاكه‌برایم، له ماڵه‌وه شتێكی سه‌یرم دی! سێ قوتوو لووبیام چاو پێكه‌وت كه هه‌ر دانه‌یه‌كیان له رۆژێكدا به‌م جۆره دروست كرابوون:
۸۵/۰۳/۰۷ ، ۸۵/۰۹/۲۲ و ۰۹/۱۰/۸۵ و نرخی رووی خۆی كه كڕیار به‌م قیمه‌ته ئه‌یسێنێت به‌م جۆره بوو: 450 ، 500 و 530 تمه‌ن! یانێ یه‌ك شت، به یه‌ك ماركه‌وه (دلپذیر) له درێژه‌ی سێ‌مانگ و شه‌ش‌ڕۆژدا سێ‌جار نرخی گۆڕابوو و زیادی كردبوو!
ئه‌م نموونه بچووكه وه‌زعی شڵه‌ژاو و نه‌خۆشی ئابووری شوێنێك به باشی نیشان ئه‌دات!
۱۷ خرداد ۱۳۸۶
:: مینێك ته‌قیه‌وه! ” زانیار” یش مرد!
- یه‌كه‌م: گه‌لاوێژی ساڵی رابردوو، كاتێ رێم كه‌وته قه‌برستانی داسێرانی شاری مه‌ریوان، ” مینه‌ڕه‌حمان “م چاو پێكه‌وت كه ئاره‌قی ره‌ش و سپی ده‌ردابوو و خه‌ریكی قه‌بركه‌ندن بوو! مینه‌ڕه‌حمانی سه‌وزی فرۆشی قه‌بر كه‌نی به‌یناوبه‌ین كۆڵه‌به‌ری سه‌رسنووری جووتیار و كرێكار! له مێژه ئه‌ناسم! ” زانیار ” ی كوڕیشی له‌گه‌ڵ بوو و وه‌كوو یاریده‌ری خاكی بۆ ده‌رئه‌دا ! لێم پرسی: ده‌رسه‌كانت ئه‌خوێنی؟ سه‌رێكی راوه‌شاند و وتی: نه‌خوێنم له باوكم خراپترم لێ یه‌ت! ئه‌و پۆلی ئه‌ووه‌ڵی دواناوه‌ندی بوو…
- دوێ‌ئێواره ” زانیاری مینه‌ڕه‌حمان ” ی زه‌حمه‌تكێشی هه‌رگیز خۆشێ‌نه‌دیوی مه‌حكووم به هه‌ژارژیان 24 سه‌عات پێش تاقی‌كرنه‌وه‌ی ” فیزیك ” ی بۆ به ده‌ست هێنانی بژیوی ئه‌و رۆژه‌ی له سه‌ر سنووری مه‌ریوان – كوردستانی باشوور به دوو گاڵۆن سووته‌مه‌نییه‌وه له گه‌ڵ هه‌ڤاڵێكیدا ئه‌چێته سه‌ر مینی چێندراو و گیانی له ده‌ست ئه‌دات! له مزگه‌وتدا ئه‌مڕۆ باوكیم دی كه ئه‌یناڵاند و زانیاری ئه‌لاوانده‌وه و ته‌زووی ئه‌خسته گیانی هه‌ر ئینسانێكه‌وه… هه‌ر چی جنێوی رووته نساری ئه‌م لا و لام كرد! زانیاریش مرد! ئێره فه‌للوجه‌یه؟؟؟!!!
۱۶ خرداد ۱۳۸۶
:: ده‌سه‌ڵات له حیزبه كوردستانیه‌كاندا
1- ده‌سه‌ڵات:
توانایی تاكه‌كه‌س ئه‌بێ سازمان بدرێت: یان به جۆری كۆكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌یه‌ك له كه‌سه‌كان یان (الگو) یه‌كی رێكخراوه‌یی كه بتوانێ ببێ به خاوه‌ن دیارده‌ی تایبه‌ت به خۆی…”
Hunter, Community power structure, P.6
له خوێندنه‌وه سیاسییه‌كاندا سه‌ره‌كیترین شتێك كه ناوی ئه‌برێت، ده‌سه‌ڵاته و سیاسه‌ت به ئاكامی ده‌سه‌ڵات ناوئه‌به‌ن و هه‌وڵ ئه‌درێت له لایه‌كه‌وه له مه‌رجه‌عییه‌ت و (Authority) و له لایهكیترهوه له زۆر جیا بكرێته‌وه. ده‌سه‌ڵات توانایی خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی بۆ مه‌جبووركردنی ئه‌وانیتر به سه‌ردانه‌واندن له به‌رانبه‌ر حه‌زه‌كانی خۆیدا به هه‌ر جۆرێ كه بێت! سروشتییه ئه‌وانه‌ی كه سیاسه‌ت وه‌كوو پیشه هه‌ڵئه‌بژێرن هه‌موو ساتێ زۆرتر له كه‌سه ئاساییه‌كان له كاره‌كانیاندا به‌رنامه‌یان ببێت و بۆ گه‌یشتن به به‌رنامه‌كانیان هه‌وڵ بده‌ن. ” پارسۆنز ” بڕوای وایه كه ده‌سه‌ڵات، تایبه‌تمه‌ندیی كۆمه‌ڵگایه‌كه وا له شوێنی تایبه‌تیی رێبه‌رییه‌وه ره‌وان ئه‌بێت كه به ئامانجه دیاریكراوه‌كان بگات. ئێستا ئامانجه‌كان ئه‌توانن جۆراوجۆر بن و له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێك و له ده‌سته‌یه‌كه‌وه بۆ ده‌سته‌یه‌ك جیاوازییان بێت!
2- حیزب:
“ژۆزێف شۆمپیتێر ” حیزب به ده‌سته‌یه‌ك ئه‌زانێت كه مه‌به‌ستی ئه‌ندامه‌كانی تێكۆشانی هاوبه‌شه له كێبه‌ركێیه‌كی شان به شان بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵاته. ئه‌وه‌ی كه ئێستا له ئه‌ده‌بییاتی سیاسی مۆدێڕن‌دا بۆ مانای حیزب دیاری كراوه بریتییه له ( گرووپێكێ خاوه‌ن سازمان به نه‌زم و دیسیپلینێكێ تایبه‌تی كه له پێناو بڕوا و ئامانجی هاوبه‌ش پێك دێت ) و به سازدانی شه‌به‌كه‌یه‌كی پان و به‌رین بۆ پێوه‌ندیی له‌گه‌ل جه‌ماوه‌ردا، هه‌وڵ ئه‌دات بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی بۆچوون و بڕواكانی به‌ڵكوو به‌م جۆره له‌گه‌ڵ هاوڕێیی جه‌ماوه‌ردا هه‌نگاو بنێ بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی. به‌م جۆره ده‌رئه‌كه‌وێ كه حیزب ته‌نیا رێكخراوه‌یه‌كی هه‌نووكه‌یی و كه‌مده‌وام نییه به‌ڵكوو سازمانێكه كه هه‌موو پله‌كانی تێدا دیاری كراوه، رووداوه‌كان و بابه‌ته‌كان وه‌كوو پرۆسه‌یه‌ك ئه‌بینێت و هیواداره كه به ئامانجه دیاریكراوه‌ه‌كانی له داهاتووی دوور و نزیكدا بگات. له زانستی سیاسییشدا چوار فاكته‌ر بۆ مانا كردنه‌وه‌ی حیزب ده‌ستنیشان كراوه:
بوونی ته‌شكیلاتی ناوه‌ندیی باده‌وام – بوونی لق به جۆرێ كه له‌گه‌ڵ ناوه‌نددا پێوه‌ندیی به‌رده‌وامیان بێت – پشتیوانی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر – هه‌وڵ بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات
3- قه‌یرانی ده‌سه‌ڵات له ناو ئه‌حزابی كوردی‌دا
به‌م جۆره و به له‌به‌رچاو گرتنی مانا سه‌ره‌كی و بنه‌ماییه‌كانی حیزب ناكرێت و ناتوانین گرووپێك ده‌ستنیشان كه‌ین كه كوردی بێت و له چوارچێوه‌ی ئوسوولی حیزبی‌دا كاربكه‌ن! كه وا بوو یان ئه‌بێت ئیتر واز له كه‌لله‌ڕه‌قی و پاڵه‌وان‌بازی بێنن و تێكۆشانی ماقووڵانه په‌یڕه‌و بكه‌ن و چیدی خه‌ریكی ده‌سته‌به‌یه‌كه‌و نان – ئه‌ویش له ناو 200-300 كه‌س ئه‌ندام‌دا – و شه‌قه‌برایی وه‌شاندن له یه‌ك نه‌بن یان بزانن كه ئه‌وان به‌و جۆره‌ی ئه‌چنه پێش، ته‌نیا گرووپێكی ” وه‌كوو میلیشیایی ” ین كه ده‌سه‌ڵاتی فیشه‌ك ته‌قاندنیشیان نه‌ماوه! ده‌سه‌ڵاتیش ئه‌وه نییه كه ئه‌وان بۆ گه‌یشتن پێی خۆی بۆ ئه‌كوژن…!
۱۵ خرداد ۱۳۸۶
:: كاره‌ساتێك به ناو خوێندن!
ساڵی خوێندن ئاخرین هه‌ناسه‌كانی ئه‌كێشێت! تاقی‌كردنه‌وه‌كان كه پتر له 2 حه‌وته‌یه ده‌سیان پێكردووه، له ته‌واوبوون‌دان! نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری زانستی و نه‌زانینی كار له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی سیسته‌می په‌روه‌رده و فێركردن له لایه‌ك، بێ‌سه‌وادی خوێندكاران و كه‌م‌سه‌وادیی مامۆستایان له لایهكیترهوه هه‌موومانی هه‌ر له ئێستاوه له چوارمانگی‌تر كه ساڵی نوێی خوێندن ده‌ست‌پێئه‌كاته‌وه تۆقاندووه! چه‌ند نموونه‌یه‌ك له خه‌رواری بار و دۆخی خوێندن لێره‌دا:
- ئاغه‌ی م مامۆستای خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تایی ناوچه‌یه‌كی سه‌وڵاوایه! ناوبراو له كاتی خوێندكاری‌دا چه‌ندساڵ هاووانه‌م بوو! پاش 3 ساڵ مانه‌وه و ره‌دبوونه‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك توانی دیپلۆم وه‌ربگرێت و له ساڵی لافاوه‌كه‌دا ( ساڵێك كه له پارێزگای كوردستان‌دا پتر له پێنسه‌د كه‌سیان بۆ ده‌وره‌ی بارهێنانی مامۆستای سه‌ره‌تایی وه‌رگرت و زۆر كه‌سی به‌ركه‌وت كه نه‌ئه‌بوایه‌ت ببن به مامۆستا!) وه‌كوو مامۆستا وه‌رگیرا! ئه‌و ئێستا به هۆی نه‌بوونی مامۆستاوه كراوه به وانه‌بێژی شیمی و فیزیك و ریازی له ئاخرین پله‌ی خوێندنی ده‌بیرستان‌دا – واته پێش‌زانكۆیی! – . ئه‌مساڵ رۆژێك خوێندكارێك لێی ئه‌پرسێت: مامۆستا! كاتالیزۆر چی‌یه؟! ئه‌ویش وه‌ڵام ئه‌داته‌وه: شتێكه كه ته‌نیا جارێك دیومه و به قه‌د مانیتۆری كامپیوتێرێك ئه‌بێت!!!
- ش خوێندكاری خۆمه! نازانم چۆن توانیوه تا دواپله‌ی خوێندنی كۆتایی بێت! ئاخر ئه‌و ئه‌مساڵ دیپلۆم وه‌رئه‌گرێت و لانی‌كه‌م ئه‌بێ ئه‌و شتانه‌ی كه پێشتر خوێندوویه‌تی بیزانێت! ش له كلاسی به‌رنامه‌نووسی ویژواڵ به‌یسیك‌دا كاتێ له ته‌نیشت وایت‌بۆردی كلاس‌دا ویستی 180 به سه‌ر یه‌ك – 1 – دا دابه‌ش‌بكات، پاش كۆڵێك حه‌سێب و كتێب‌كردن به سه‌رسوڕمانه‌وه وتی: خۆ ئه‌كاته‌وه خۆی! ئه‌و هێشتا ده‌رسی دابه‌ش‌كردن كه هه‌شت‌ساڵ پێشتر و له پۆلی 3 ی سه‌ره‌تایی‌دا خوێندوویه‌تی به باشی نایزانێت! ئه‌ی چۆن پله دوای پله سه‌ركه‌وتووه؟!
- لێره ته‌نیا شتێك كه نه له مامۆستا و نه له خوێندكاریان ناوێت، به‌رهه‌م‌هێنانی زانسته! كاربه‌ده‌ستان ئاماری سه‌ركه‌وتنی زۆرتریان ئه‌وێت( ئه‌ڵبه‌ت به سه‌ر كاغه‌زه‌و نه له راستی‌دا) و مامۆستایش چون بۆ خۆی كه‌م‌سه‌واده و خۆشی له گێچه‌ڵ نایه‌ت! نومره‌ی قه‌بووڵی به كه‌سانێك ئه‌دات كه نابێت سه‌ركه‌ون!
- … وه ئه‌م ده‌وره باتڵه هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه…!!!
۱۲ خرداد ۱۳۸۶
:: مالك یوم ا‌لدین!
ئه‌ڵێن ورده‌مالكێك كه سه‌وادی نه‌بووه كاتێ باسی دابه‌ش‌كردنی زه‌وی له ده‌وره‌ی شادا دێته ئاراوه ئه‌چێته لای ” بێهبه‌هانی ” نوێنه‌ری ناسراوی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانیی ئێران و پێی ئه‌ڵێت:
- ئێژن پاش دابه‌ش‌كردنه‌كه ئیتر ” مالك یوم ا‌لدین ” ئه‌بێته : ” زار‌ع یوم ا‌لدین ” !
- ” بێهبه‌هانی ” كه زۆر حازرجواب بووه وه‌ڵام ئه‌داته‌وه:
- ” زار‌ع یوم ا‌لدین ” ! یانێ جووتیاری رۆژێ قه‌رز! ( ئه‌و یه‌وموددینی به یه‌مووده‌ین خوێندبووه‌وه! ده‌ین یانێ قه‌رز! )
۹ خرداد ۱۳۸۶
:: ئێره ره‌وگه‌یه!
له ئه‌مڕۆوه پاش نزیك به پێنج‌ساڵ بار و بنه‌م له Persianblog ه‌وه پێچاوه بۆ ئێره و جارێ نازانم لێره‌دا تووشی چ جۆر گرفتێك ئه‌بمه‌وه! ئێره هێشتا ته‌واو نییه! هه‌وڵ ئه‌ده‌م بارگه‌یه‌كی رێك و پێك بسازێنم و ئێوه‌یش ئێره به ماڵی خۆتان بزانن!