۱۳۸٦/۳/٩
بار و بنه‌م پێچاوه‌ته بۆ ئێره:
یه‌كه‌م: ماوه‌ی چوار ڕۆژه – له یه‌كه‌م رۆژی جۆزه‌ردانه‌وه – نرخی هه‌موو شتێك به جۆرێكی وه‌حشه‌تناك روو له زیاد بوونه به جۆرێك كه تا ئێسته نموونه‌ی به‌دی نه‌كراوه!
دووهه‌م: له به‌سته‌نی خانه‌یه‌ك له ته‌نیشت پاساژی زرێباری مه‌ریوان دانیشتوون! پزیشكێكی مه‌ریوانی و ژن و مناڵه‌كه‌یشی لێره‌ن! دڵم له بینینی ئه‌كه‌وێته جم و جووڵی رشانه‌وه! ناوبراو سێهه‌م پزیشكی مه‌ریوانییه كه له ماوه‌ی سێ-چوار مانگی رابردوودا ژنی دووهه‌میان ده‌س گرتووه و نائارامیی ده‌روونی كۆمه‌ڵگایان بۆ بێ‌نه‌هایه‌ت جار ئیسبات كردووه! زوو هه‌ڵئه‌سین كه بێینه ده‌ره‌وه دیمه‌نێكی دڵته‌زێنی‌تر دامان‌ئه‌چڵه‌كێنێ! دیسان دوومنداڵی بێهۆش‌كراو به مادده‌سڕكه‌ره‌كان كه سواڵی پێوه ئه‌كه‌ن! ئێره ئیتر بۆ ژیان نابێت!
كات‌ژمێر 6،12 ی دوانیوه‌ڕۆی هه‌ینی 4 ی جۆزه‌ردان

