۱۳۸٦/٢/٢٦
كورد و خانه‌گومانیی رووخێنه‌ر …
یه‌که‌م: له‌م ماوه‌دا كه مامۆستایانی ئێره له مانگرتنی یه‌ك له دوای یه‌كدا بوون، هه‌موو باوك و دایكه‌كان هه‌وڵیان داوه كه منداڵه‌كانیان وا ئێستا مامۆستان و كورد وته‌نی ” به سه‌ر كاره‌وه‌ن ” ! له تێكه‌ڵبوونیان به‌و كارانه‌وه به‌رگری بكه‌ن! بۆچی ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نێكیان رابوردووه و عومرێكیان لێگوزهراوه هێنده له رووداوه‌كان خانهگومانن؟! چییه وا مه‌سه‌لی ” هۆشت به كڵاوه‌كه‌ی خۆته‌وه بێت ” كه‌وتووه‌ته ناو فه‌رهه‌نگی ئێمه‌وه؟
دووهه‌م: نایه‌وێت مێژوو بخوێنیته‌وه! پێویست به‌وه ناكات مشت و مڕ له سه‌ر رابردوو بكه‌یت! ئه‌م وه‌زعه ئێسته تێیدا ئه‌ژین به‌رهه‌می بیر و رێژه‌ی ژیربوونی خۆمان و هه‌موو باوك و دایكهكانمه له درێژه‌ی مێژوودا! عاده‌تمان كردووه خۆمان به موقه‌دده‌س و ئه‌وانیتر به دوژمن بزانین! بێخهبهر له‌وه – یان خۆ له بێخهبهریدان له كاتێكدا كه ئاگاین! – هه‌میشه له پاڵ هه‌ر كه‌ڵه‌پیاوێك و له كه‌نار هه‌ر شێره‌ژنێكی كورددا، چه‌ند حیزهفێڵكهر و سهردانهوێن بۆ نه‌یاران بوون و ” معادله ” ی كوردیان به هۆی به‌هێزتر بوون و نه‌فه‌ری زۆرتر به لای خۆیاندا كێشاوه و ئێسته‌یان بۆ ئێمه و خۆیان خولقاندووه!
سێهه‌م: باوك و دایكه‌كانمان به چاوی خۆیان دیویانه كه شۆڕشگێڕانی دوێنێ، به ئاسانی وازیان له شوعارهكانیان هێناوه و هه‌میشه ئه‌وانه‌ی دڵپاك و بیرچاك و ههستخاوێن بوون زه‌ره‌ریان كردووه و به هه‌زاران گیانی ئازیز له‌م ناوه‌دا له لێدان كه‌وتوون و چه‌ندبه‌رابه‌ری خۆیان دڵیان سووتاندووه و ئێستا كه ئه‌بینن هیچ نه‌گۆڕدراوه و ئه‌وانه‌ی كاره‌كانیان ئه‌گێڕا زه‌ره‌رێكیان نه‌كردووه حه‌سره‌ت بۆ سادده‌یی خۆیان ئه‌خۆن و ئیتر نایه‌ڵن مناڵه‌كانیان هه‌ڵه‌ی خۆیان دووپات بكه‌نه‌وه و تێكه‌ڵی له جهریانێكدا بكه‌ن كه زه‌ره‌ری بێت بۆیان و كهسانێكیتر خێره‌كه ببینن! ئه‌م بیره له ئه‌وپه‌ڕی رووخێنهریدا، نیشانیداوه كه لێره زۆر خراپیش نه‌بێت!
چواره‌م: كه وابوو و هه‌وایه‌كی بێ‌بڕوایی له ناو جه‌ماوه‌ردا زاڵ بوو ئایا ئه‌بێت خولقێنه‌رانی ئه‌م خانه‌گومانی و بێبڕواییه هه‌ر وا خه‌ریكی چه‌واشه‌گه‌ری بن و له ناو تهوهههومی رێبهریدا مه‌ست بن؟! كورد ئیسباتی كردووه زوو ئه‌مانه‌ی له بیر ئه‌چێته‌وه!
۱۳۸٦/٢/۱٦
كێ شه‌ڕوانه؟!
ئه‌بێ مرۆڤ زۆر په‌ست بێت و تووشی لاوازیی شه‌ره‌ف بووبێت تا بتوانێت هاوده‌رد و هاوڕه‌گه‌ز و هاونیشتمانی خۆی كه خه‌ریكی به‌رگرییه به شه‌ڕوان بناسێنێت!
چهواشهگهرانی میدیای كوردی ماوه‌یه‌كه كوردی باكوور به شه‌ڕوان ناوئه‌به‌ن و ئه‌یانه‌وێت به لایه‌نگریی له توركیه وای نیشان بده‌ن كه ئه‌مان خه‌ریكی شه‌ڕ و ئه‌وان وه‌ڵام دانه‌وه و به‌رگرین! شه‌قی ئه‌مریكا نه‌بێت ده‌سه‌ڵاتی كوردی كه ئێستا خه‌ریكی گامهلهی ( جۆرێك له مه‌له ! ) ده‌سه‌ڵاتن، به سووكه بایه‌ك ئه‌كه‌ونه‌وه گیان یه‌ک و توركی برایش له ناوك بهرهوخواریانهوه به شه‌قی ژاندارهكانی ئاشنا ئه‌كات! تف له بیری گڵاوی ئێپۆرتۆنیست…
۱۳۸٦/٢/۱۱
قسه‌ی پیاو یه‌كێكه؟!!!
- یه‌كه‌م: مامۆستایه‌كی هاوكارم هه‌یه كه پێشتریش له كاتی خوێندكاری‌دا هاوپۆلم بوو. ئه‌و ئێستا له مه‌ریواندا وانه‌ی ” شیمی ” ئه‌ڵێته‌وه! رۆژێك سوێندی خوارد كه له كاتێكه‌وه له ده‌رگه‌ی زانكۆ هاتووه‌ته ده‌ره‌وه، لاپه‌ڕه‌یه‌ك نووسراوه كه باسێكی تازه‌ی ” شیمی ” تێدا كرابێ نه‌خوێندوه‌ته‌وه! له كاتێكه‌وه ئه‌و خوێندنی ته‌واو كردووه تا ئێستا دۆزینه‌وه‌ی گه‌وره له ” شیمی ” دا رووی داوه و كه‌شفی به‌رچاو كراوه. یانێ ئه‌مه ساڵه‌هایه زانسته‌كانی ئه‌و كۆنه بووه له هه‌مان كاتدا خوێندكاره‌كان هێنده سڕ و رهحهتخوازن كه هه‌موویان له خوایان ئه‌وێت كه‌سیان كاریان به سه‌ر یه‌كه‌وه نه‌بێت! بۆیه ئه‌و به‌م بێكهڵكییهوه بۆی ده‌ست ئه‌دات كه درێژه به كاری بدات!
- دووهه‌م: كاتێك شوعاره سه‌ره‌كییه‌كانی گرووپه كوردییه‌كان ئه‌بیسیت، هه‌ست به خهجاڵهتییهكی ته‌واو ئه‌كه‌یت! ده‌سته شوعارێكی كۆن و پرتووكاو كه ته‌نیا له ده‌ورانی گاری و داس و خاكهنازدا كاركهردیان بووه و كورد وا ئه‌زانێت بۆ هه‌میشه ئه‌كرێت ئه‌مانه بڵێته‌وه! ناهه‌قیشی نییه! جه‌ماوه‌ر هه‌ست به بۆشایی قسه و كرده‌وه‌ی تازه ناكه‌ن و ئه‌وانیش كه ئێستا ئیتر پیر و په‌ككه‌وته و چاخ و ورگن بوون نه تاقه‌تی بهڕۆژبوونهیان هه‌یه و نه توانای ئه‌و كاره‌یان ماوه! زه‌مانێك كرێكار و كرێكاری باو بووه و به هاتنی تێكنۆلۆژی تازه ژماره‌ی كاری ده‌ستی و رێژه‌ی كرێكار به ته‌واوی نزم بوونه‌ته‌وه! له وڵاتانی پێشكه‌وتوودا كه ساڵێ جارێك شوعاری كرێكار و زه‌حمه‌تكێش نادرێت، وه‌زعی كرێكاران زۆر له وڵاتانی روفهقای پێشوو كه زه‌مین و زه‌مانیان به شوعاری كرێكاری و زه‌حمه‌تكێشی! به یه‌كه‌وه دووریبوو، باشتره! له‌م ناوه‌دا سێدهسته زه‌ره‌ریان كردووه:
یه‌كه‌م ئه‌وانه‌ی به سه‌ر پشتیوانیی كرێكارانه‌وه حه‌سێبیان كردبوو! ئه‌وان حهسێبهكانیان پێچه‌وانه له ئاو ده‌رهاتن و هیچیان نه‌كرد به هیچ و كرێكاریش ئه‌وه نییه كه ئه‌وان حه‌سێبیان له سه‌ر كردبوو و وایانزانیبوو! دووهه‌م كرێكاران! ئه‌وان له پێناو شوعاره‌كانی كاسه له ئاش داخترهكاندا تۆزێكیش وه‌زعیان باشتر نه‌بووه! ئاخر شوعاردهران یان به ده‌سه‌ڵات نه‌گه‌ییون یانیش ئه‌گه‌ر گهییبن ئوردووگای كاری ئیجبارییان دامه‌زراندووه و ئه‌وه‌ی له دایه‌ره‌ی روفهقاوه چووبێته ده‌ر، كرێكار كه هیچ، خوای كرێكارانیش بووبێ، مافی هیچێ پێنه‌دراوه! سێهه‌م جه‌ماوه‌رێك كه نه كرێكار بوون و نه شوعاردهر! ئه‌مانه له هه‌موویان وه‌زعیان خراپتر بووه! بیستنی قسه‌ی قۆڕی چه‌كه‌ره هاوردووی تیكراری مێشكیانی ئازار داوه و حهوسهڵهیانی به سه‌ر بردووه! وابزام وه‌كوو مهلانهسرهددینیان لێهاتووه! لێیان پرسی چه‌ن ساڵ ته‌مه‌نته؟ وتی 30 ساڵ. پاش 20 ساڵ دیسان لێیان پرسییه‌وه! هه‌ر وتی 30 ! ئاخر چۆن ئه‌بێت وتی: قسه‌ی پیاو یه‌كێكه! هه‌مووتانم خۆش ئه‌وێت! غیره‌تی نه‌بن و وابزانن رقم له ده‌سته‌یه‌كه و لایه‌نگری له یهكێكیتر ئه‌كه‌م! وا نییه …
سێوێك و گازێك و …
كاتێك گازت گرت له سێوێك و چاوت كه‌وت به كرمێك كه به دیتنی كوتووپڕی تۆ بێچركه ماوه‌ته‌وه، په‌شێو مه‌به! ئه‌بێ كاتێك ناڕه‌حه‌ت بیت كه گاز له سێوێك بگریت و پاش گازه‌كه كرمێك ببینیت كه له‌ت بووه و نیوه‌ی له ناو ده‌متدا جاویوه و ئاماده‌ی چوونه ژووری مێعدهته!