۱۳۸٦/٢/٢٦
1
2
3
4
5
؟
پێنج ساڵ
ئیمڕۆ ئه‌چینه ناو پێنجه‌مین ساڵی دامه‌زران و به‌رده‌وامیی بلاگی مامۆستا و خوێندكاران و بیره‌وه‌ریی ئه‌م چه‌ند ساڵه له ئه‌رشیڤی یادهكانمدا ته‌واو شاز و به‌رچاوه… ژیان له دونیای مه‌جازیدا تام و چێژی تایبه‌تی هه‌یه! شتێك كه جێگه‌ی داخه، كه‌می و نه‌بوونی بلاگی كوردییه له دونیای وه‌حشه‌تناك شلووقی بلاگستاندا و بێدهوامیی ته‌ك و تووك بلاگێكه كه زۆرینه‌یشیان هه‌ڵگری نووسراوه‌ی نه زۆر تازه و پڕ ناوه‌رۆك بوون! له ده‌ور و به‌ری ئه‌م شوێنه‌ی لێی ئه‌ژیم، كه‌متر ماڵێك به‌دی ئه‌كه‌م كه كامپیوتێریان نه‌بێت و له ئینترنێت كه‌ڵك وه‌رنه‌گرن! به‌ڵام وه‌كوو هه‌موو شته‌كان، كورد لێره‌یشدا له ئیمكانات كه‌ڵكی ناڕاست وه‌رئه‌گرێت و بێجگه له چه‌ت كردن و باسی عیشقی نه‌بێت، كهڵكێكیتر له ئینترنێت و كامپیوتێر نابینێت!
ده‌ستی هه‌موو ئه‌و هه‌ڤاڵانه ئه‌گووشم كه له‌م ساڵانه‌دا هاوڕێییمانیان كردووه و به سه‌ردانه‌كانیان شاد ئه‌بین و بیستنی تێبینییه‌كانیان جێگه شانازییه…
هیوای ته‌مه‌نێكی درێژتر بۆ بلاگه‌كه‌ی خۆمان و هه‌مووتان ئه‌خوازم…
۱۳۸٦/۱/٢٧
سه‌رم وه‌ك كێوی شاهۆیه، له ده‌وری هه‌وری خه‌م كۆیه
ته‌واوی مه‌ینه‌تی دنیا، له سینــــــهی من جه‌مه ئه‌مشه‌و
خاتوو ” نه‌سرین ره‌حمانی ” مامۆستای نیشتمانپه‌روه‌ر و به‌وره جوانه‌مه‌رگ بوو و ناوچه‌ی له بوونی مامۆستایه‌كی مرۆڤدۆست كه بڕوای قووڵی به عه‌داڵه‌ت و ئینسانییه‌ت و ئیمانی پته‌وی به كوردایه‌تی بوو، مه‌حرووم كرد.
مامۆستا نه‌سرین یه‌كه‌م مامۆستای كچی سه‌وڵاوا بوو كه وانه‌ی
” ریازی ” به جۆرێ له به‌رچاو خوێندكاره‌كاندا شیرین كردبوو كه هه‌موویان خوازیاری حوزووری ئه‌و بوون له هه‌موو كلاسه‌كانی ده‌رسدا. داده نه‌سرین له گه‌ڵ دایك و براژنیدا ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی حه‌وته‌ی رابردوو به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كه‌پسوولی گاز له مه‌ریوان به سه‌ختی سووتان و ئیمڕۆ سه‌رله‌به‌یانی هه‌واڵی وه‌حشه‌تناكی فه‌وتی خۆی و دایكیمان پێگه‌یی.
نه‌سرین هاوڕێی چه‌ند ساڵه‌ی خۆم و ئاوات بوو و له نزیكه‌وه له ره‌فتاری پڕ له مرۆڤدۆستیی ئه‌و ئاگادار بووم! بۆشایی نه‌بوونی ئه‌و هه‌ر له ئێستاوه ئاشكرایه! بڕوا ناكه‌م جارێ كه‌سێك په‌یدا بێت كه وشه تهخهسسوسیه ریازییهكان بكات به كوردی و چیدی كه‌س به‌م زووانه نادۆزینه‌وه كه به مامۆستای ” هێڵ ” ی بناسن! نه‌سرین بۆ یه‌كه‌م جار كه به جێی ” خط ” لێره‌دا ” هێڵ ” ی به كار بردبوو، كه‌س لێی تێنهگهییبوو! ئه‌و یه‌كه‌م كچ و ته‌نیا كه‌سێك بوو كه هێڵی خۆسازكردووی قه‌ده‌غه‌كردنی كوردی وتنی له سهركلاسدا به‌زاند و مناڵه‌كانی به جۆرێك به‌ره‌و خۆی كێشا كه چه‌ند رۆژه كاره‌ساته‌كه‌ی بووته هۆی دڵنیگه‌رانیی هه‌مووان…
گڵكۆی پڕ بێت له نه‌رگس و یادی تێكه‌ڵ به بیری نیشتمان بێت…
۱۳۸٦/۱/۱٦
” مه‌لا حامید”
” مه‌لا حامید” مامۆستای كتێبی دینی هونه‌رستانی عیففهته! دوێشه‌و زه‌نگیدا بۆ ماڵمان كه بۆ به‌یانییه‌كه‌ی ناتوانێت بێت بۆ هونه‌رستان! هۆی ئه‌م نهبوونهیش زامداربوونی لاقی مامۆستا بوو كه له ئاكامی گه‌مه‌ی فووتباڵ رووی دابوو! منیش ئه‌م چوارینهم بۆ نووسی و بێدواكهوتن بۆمنارد!
مه‌لا حــامید، به تۆپـــــی پێ ئه‌كــا یــــاری
برینـــــداره، فوغانه ئێـــــسته ئـــه‌و كــاری
مه‌لا گـــــــهر تۆ، لهمـــــــهولا كـاری وا كه‌ی
سبه‌ینێ جا، ئه‌كه‌ی بوكس و موتورسواری!
( لێره موتورسواری نیشانه‌ی كارێكی سووك و جوانانه‌یه! )
۱۳۸٦/۱/۱٤
كاره‌سات!
له پشووی سه‌ری ساڵدا ده‌رفه‌تێكمان بۆ ره‌خسا كه سه‌ردانی دۆستان و گه‌شتێكی كوردستان بكه‌ین! سهرهستا به‌ره‌و سه‌ققز و بانه و بۆكان و مه‌هاباد و … و دواتر سه‌ره‌وخوار بوونه‌وه بۆ كرماشان و كه‌نگاوه‌ر و سه‌حنه و ئیلام و شائاباد و سه‌رپێڵ و زه‌هاو و …
بۆی هه‌یه ئه‌وانه‌ی ساڵه‌هایه شوعاری كوردی سهرئهدهن و باشووری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به 40 ملیۆن كورده‌كه ئیزافه ئه‌كه‌ن، قه‌ت ئێره‌یان نه‌دیبێت و له بۆچوونی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ئاگادار نه‌بن!
- له ناوچه سۆرانی نشینه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌م بیره پڕ له مه‌ترسییه باوه كه كورد بوون ته‌نیا به مافی خۆیان ئه‌زانن و ئه‌وانیتر به – مه‌سنووعی – ! ناوئه‌به‌ن! ئه‌م بۆچوونه ته‌نانه‌ت له ناو خوێندكارانی كوردی زانستگهكانیشدا باو بووه!
- له باشووری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كاتێ زانیم له گه‌ڵ منداڵه‌كانیاندا تا ته‌مه‌نی 5 ساڵی ته‌نیا به زمانی فارسی ئاخافتن ئه‌كه‌ن زۆر تازه‌یی نه‌بوو بۆم! ئاخر له شاری سنه‌ی پڕئوبوههتیشدا ساڵه‌هایه ئه‌مه باوه! لێره به هۆی جیاوازیی مه‌زهه‌بی له گه‌ڵ باقی ناوچه كوردنشینه‌كاندا درز كه‌وتووه‌ته به‌ینیان و كوردبوون له ناویاندا كه‌مڕه‌نگ بووه‌ته‌وه! بۆی هه‌یه ده‌سته‌یه‌كی زۆر كه‌میان تووشی ئه‌م گرفته نه‌بووبن به‌ڵام زۆرینه‌یان هێدیهێدی له كوردبوونیان دوور ئه‌كه‌ونه‌وه! نازانم دههۆڵلێدهرانی كوردایه‌تی له كاتیخۆیدا چ پلانێكیان بۆ به‌هێزكردنی هه‌ستی كوردیی ئه‌م خه‌ڵكه داڕشتووه؟! زه‌حمه‌ت نه‌بێت ئامارسازكهران پێوه‌ره‌ی رێژه و ژماره‌ی كورد ته‌نیا به پێشینه‌ی مێژوویی حهسێب نه‌كه‌ن به‌ڵكوو ئه‌مڕۆ و بۆچوونی جه‌ماوه‌ر له به‌رچاو بگرن…
شكۆدارترین نه‌ورۆزی هه‌موو ساڵه‌كان!
پێشنیوه‌رۆی ئاخر رۆژی ساڵ هه‌موو خه‌ڵك بێئه‌وه‌ی كه‌س ئاگاداری كردبن خه‌ریكی خۆڕێكخستن بۆ پێشوازی له ” نه‌ورۆز ” بوون! ئه‌مه دیارده‌یه‌كی تازه‌یه! پێشتر – تا چه‌ند ساڵ پێش ئێستا – نه‌ورۆز تا راده‌یه‌كی زۆر له بیر چووبوه‌وه! ئه‌مه سێ-چوار ساڵه ساڵ به ساڵ گڕ و تینی تایبه‌ت ئه‌گرێ به خۆوه و هه‌مووان وه‌كوو ره‌مزی یه‌كڕیزی و مه‌شخه‌ڵی تێكۆشان شكۆدارتر له پار یادی ئه‌كه‌نه‌وه! ئه‌مساڵ هه‌وڵی زۆر درا كه جه‌ماوه‌ر له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م بۆنه‌وه بێ‌تین بكه‌ن! ئه‌م شێوازه كۆنه كه هی ده‌ورانی گاری و گاوئاسنه ئێستا ئیتر كاركه‌ردی خۆیان له ده‌ست داوه و ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر له شتێكی باشیش پشتگیری بكات جه‌ماوه‌ر دژی رائه‌وه‌ستن!
ئیمشه‌و تا دره‌نگێ ئاوره‌كان گڕان و ته‌قه‌كان كران و پیرۆزباییه‌كان وتران! تا نه‌بووبیت و نه‌تدیبێت نا‌توانیت ده‌ركی بكه‌یت كه چ مهحشهرێك بوو! بێوێنه! لێواولێو له شكۆ! پڕ له كۆتر و سیخناخ له هه‌ستی شاردراوه و خنكاوی كۆن ! سه‌رهه‌ڵدانی هه‌سته حهشاردراوهكان بوو…
- - - - - - - - - - - - - - - -
سه‌وڵاوای مه‌ریوان – كاتژمێر 6 و 42 ی ئێواره – سێشه‌ممه 29 ی ره‌شه‌مه