28/12/1385
ساڵی نوێ، كوردی نوێی پێویسته!
- نابێت له فه‌رهه‌نگی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی پێشكه‌وتنخوازدا مه‌سه‌لی له‌و چه‌شنه‌ی كه له ناو كورددا هه‌یه به‌دی بكرێت: سه‌د هه‌زار جار خۆزگه‌م به پار! ئه‌مه یانێ پار له ئه‌مساڵ ژیرتر بووین! یانێ دۆڕاندن! خۆزگه‌م به پار خواستن ئاكامی بێبه‌رنامه‌یی وه‌حشه‌تناكه!
- له یه‌كه‌م چركه‌كانی ساڵی نوێ‌دا ئه‌زانیت كه 365 رۆژ و 6 كاتژمێریتر ساڵێكی‌تر دێت و ئه‌مه‌ی كه هێشتا ده‌ستت پێنه‌كردووه كۆن ئه‌كات! به پێچه‌وانه‌وه له كوردستاندا كه‌س نازانێت سبه‌ی بڕیاره چی رووبدات و كه‌س و له هیچ جنسێك – له سه‌رۆكه‌كانه‌وه بگره تا دانیشتووانی دوورترین ئاوه‌دانی كوردستان - هیچ به‌رنامه‌یه‌كیان بۆ به‌یانی نییه! ئێره ته‌نیا له رووی شانسه‌وه ئه‌گه‌ڕێت! رێك وه‌كوو كرێكاره‌كانی سه‌ر چوارڕای ” شه‌بڕه‌نگ ” ی شاره‌كه‌ی من كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌ووه‌ڵ وه‌خت ئه‌ڕۆنه سه‌رشه‌قام و چاوه‌ڕوانی هاتنی كه‌سێك ئه‌مێننه‌وه كه كارێكیان پێدابدات و كه‌سیان نازانن كه له‌وڕۆژه‌دا كار ئه‌بێت یا نه؟ له ساڵی نوێ‌دا تا بیر و ئه‌ندێشه‌ی نوێمان نه‌بێت، وه‌زع له سه‌ر ده‌وری پێشوو ئه‌مێنێته‌وه و
- ئه‌مساڵ كه‌ڕه‌نای شه‌ڕ له لایه‌ن چهرخێنهرانی مێشكڕزیوی شه‌ڕخوازی جیهانه‌وه لێئه‌درێت و په‌یتا په‌یتا هه‌ڕه‌شه‌ی به یه‌كدا ههڵگژاندیان ئه‌بیسین! له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ‌دا ئاواته‌خوازم هه‌موومان بینه‌ری ساڵێكی بێشهڕ و روو له ئاشتی بین و دانیشتووانی كوردستانیش سروودی ئاشتی سه‌ربده‌ن و رێبهرانیش ببن به خاوه‌ن ئه‌قڵانییه‌تی پێشكه‌وتوو و دوژمنانیش ژیرتر بن! نه‌ورۆزتان پیرۆز و ساڵه‌كه‌تان لێواولێو بێت له كۆتر و نه‌رگس…
25/12/1385
شه‌هید نه‌مره، وه‌ك هه‌ڵه‌بجه!
له پشتهسهرمانهوه، مه‌رگ
گرێی داوین به یه‌که‌وه
له ژێر پێیشماندا ئه‌و جێگه‌ی پێی ئه‌ڵێن نیشتمان
لێمان بووه به گۆڕی به كۆمه‌ڵ
پێیان ناكرێت یادهكانمان پێسڕنهوه!
بژێ خۆمان كه بهرهندهین!
كاتژمێر 12 ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 25 ی ره‌شه‌مه، ده‌سته‌یه‌ك هاوشاری مه‌ریوانی بۆ به‌رزڕاگرتنی یادی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه له ژێر باران و به‌فردا رێپێوانێكیان سازدا و سه‌ره‌تا به خوله‌كێك راوه‌ستان و بێده‌نگی سه‌ری رێزیان بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدان دانه‌واند و دواتر له ته‌نیشت سه‌ددی زرێباره‌وه به‌ره‌و زانكۆی په‌یامی نووری مه‌ریوان به‌ڕێ كه‌وتن. له كۆتاییشدا به راوه‌ستان و بێده‌نگی كۆتاییان به خۆپیشاندانه‌كه هێنا. سڵاو له ئاشتی و ئاشتیخواز…
20/12/1385
به‌دبه‌ختییه‌كانی مرۆڤ ته‌واوبوونیان نییه… ” ڤان گۆغ ”
هه‌ڵه‌بجه ئاخرین به‌دبه‌ختیی كورد نییه!
” هویت ” پاژنهئاشیلی كێبه‌ركێی مان و نه‌مانی دوو فه‌رهه‌نگ، نه‌ته‌وه و نیشتمانی سه‌ر كاغه‌زه! ئه‌وه‌ی ئازا بێت به شۆردنه‌وه‌ی شوناسی ئه‌ویتر له‌ناوی ئه‌بات و ئه‌یتوێنێته‌وه ئه‌وه‌ی له به‌ره‌نگاریدا كه‌مته‌رخه‌م بێت ئیزن به‌ویتر ئه‌دات له ناویبات! نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه ” هویت ” ی روون نه‌بێت و دانیشتووانی كۆمه‌ڵگایه‌ك كه له ناوه‌وه خاڵی بن و شتێكیان بۆ وتن پێنه‌بێت و بێ ” هویت ” بن ئه‌گه‌ر له رواڵه‌تیش دا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بن ژیانیان پێكه‌نین‌دار و بێخۆشییه!
فهرزكهن سبه‌ی ئه‌ووه‌ڵ وه‌خت – پێش ئه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی ئاغه‌ی تاڵه‌بانی چاره‌سه‌ر بكرێت و به‌رله‌وه‌ی جه‌نابی بارزانی قاوهتوونهكهی بخوات! – هه‌واڵمان پێبده‌ن كه ئێمه‌یش وه‌كوو هه‌مووان بووین به خاوه‌ن ئاڵای ره‌سمی و كورسیی له ناو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان! فه‌رزیش كه‌ن ئه‌و دوو خاوه‌نشكۆ كه ناوم برد و هه‌موو خاوهنشكۆكانی كورد كه خاوه‌ن حیزبیشن، بێ یه‌ك و دوو له ده‌سه‌ڵات خۆیان كێشایه‌وه و وازیان له پێگه‌ی ئه‌م دونیا هێنا و به ته‌مای خێری ئوخرهوی مانه‌وه! چه‌كداره‌كان وازیان له حیزبایه‌تی و رهنگپهرهستی و كهسپهرهستی هێنا و چه‌كه‌كان بوون به ده‌سته‌گوڵی نه‌رگس! دووسبه‌ی هه‌ڵبژاردن كرا و بووین به خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت، كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی و سنووری جوگرافیایی. سێسبهی چی ئه‌كه‌ین؟! له‌م دونیا وه‌حشه‌تناك پڕئهندێشهی پێشكه‌وتووه‌دا چۆن هه‌ڵس و كه‌وت ئه‌كه‌ین؟ شتێكی به‌دیهی و ئاشكرایه كه پێویسته هه‌مووان هه‌وڵ به‌ین بۆ گه‌یشتن به ئاستێك له زانیاریی له شوناسی نه‌ته‌وه‌یی كه سبه‌ی روومان بێت خۆمان بكه‌ین به خاوه‌ن مێژووی پڕ له لاپه‌ڕه‌ی ره‌شی ” هه‌ڵه‌بجه ” ئاسا و به‌و وه‌زعه فهرزییهوه شانازی به خۆمان و بوونمانه‌وه بكه‌ین و له خۆشییه‌كانی ژیان به‌هره‌مه‌ند بین. سروشتیترین مافی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه خاوه‌ن مێژوویه‌كی خوێناوی و هه‌ڵگری لاپه‌ڕه‌ی وه‌كوو ” هه‌ڵه‌بجه ” یه ئه‌وه‌یه كه خاوه‌نه‌كانی ” هویت ” یان دیار و روون بێت و له ده‌روونه‌وه به خۆناسیی شیاوی ژیان له دونیای پێشكه‌وتوودا گه‌یشتبن… هۆشیار نه‌بین هه‌ڵه‌بجه ئاخرین به‌دبه‌ختیی كورد نییه!
گۆڕی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه پڕ له كۆتر و ناویان تێكه‌ڵ به عه‌تری باران بێت!
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
ئه‌م كاره‌م پێنج‌ساڵ پێش ئێستا و له كارگه‌ی گرافیكی هونه‌رستانی عیففهتدا ئه‌نجامداوه. نووسینه‌كه‌ی له‌تێكی شێعره‌كه‌ی ” گۆران ” ه كه ئه‌ڵێت:
من ئه‌و دیله‌م كه دیلكهری زۆردارم…
وه ئێستا ” زۆردار ” وه‌كوو رێگر و جه‌رده‌یه‌ك بێهێزتر له هه‌مووكات به په‌تی ملیه‌وه ماتڵ رووبه‌ڕوونه‌وه له گه‌ڵ ” عومه‌ر خاوه‌ر ” و هه‌موو عومهرخاوهرهكانه! كێ بردوویه‌ته‌وه؟
17/12/1385
سپاس مامۆستا…
له كاتژمێر 8 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17 ی ره‌شه‌مه مامۆستایانی مه‌ریوان و ده‌ور و به‌ر به هه‌ست به مه‌سئوولییه‌ت و پاش قه‌راری پێشوو و كۆبوونه‌كانی رۆژانی رابردوو، هاوكات له گه‌ڵ مامۆستایانی ئێران به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له ئاست سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی كاربه‌ده‌ستان و نه‌هاتنه دی شوعاره پێشووه‌كانیان و به نیشانه‌ی هاوده‌نگی له گه‌ڵ مامۆستایانی مانگرتووی تاران و باقی شوێنه‌كانی وڵات هاتنه به‌ر ده‌رگه‌ی ئیداره‌ی فێركردن و بارهێنانی مه‌ریوان و تا دوانیوه‌ڕۆ و له حاڵێكدا هه‌ر كات به رێژه‌ی به‌شداربووان زۆرتر ئه‌بوو خرۆشێكی كهموێنهیان له جووڵانه‌وه ئیعتازییهكانی مامۆستایانی مه‌ریوانیان سازدا.
مامۆستایانی پرۆتێستێر كه به‌ر ده‌رگه‌ی ئیداره‌یان به داكوتانی شوعاره نووسراوه‌كانیان گرتبوو خوازیاری لابردنی ” تبعيض ” و جیاوازیی وه‌حشه‌تناكی چینایه‌تی له به‌ین مامۆستا و هێندێ له ئیداره‌كانی وڵات و نه‌مانی ” فرق ” و دواتر ” فقر ” و هاتنه‌ئارای ئهتمۆسفێڕی دیالۆگی ئازاد بوون…
زۆر فه‌لسه‌فه بافی ناوێت! مامۆستا له وه‌زعی هه‌نووكه‌یی ناڕازییه! منیش له گه‌ڵ خوێندكاره‌كانم كه ئه‌مڕۆ له هونه‌رستانی كوڕانه‌ی ” مه‌وله‌وی كورد ” ی سه‌وڵاوا كلاسم له‌گه‌ڵیان بوو، له‌م كۆبوونه پڕشكۆدا به‌شدار بووم…
ده‌ستخۆش مامۆستا…
15/12/1385
له په‌راوێزی مانگرتنه سه‌راسه‌رییه‌كانی مامۆستایان‌دا
من مامۆستا‌م! كه‌وابوو، هه‌م !
- كاتێ پێنج‌ساڵ پێش ئێستا ئه‌نجومه‌نی سینفیی مامۆستایانی كوردستان دامه‌زرا، هه‌ر مامۆستایه‌كی به‌وره و به‌بڕوا له لایه‌ن خۆیه‌وه و له ده‌رفه‌تێك كه بۆی ره‌خسابوو، هه‌وڵی دا خۆی و قسه‌كانی خۆی به جۆرێك به‌وانیتر رابگه‌یه‌نێت! ئه‌مه پاش وه‌رگرتنی ” مجوز ” ی ئه‌ندامگرتن و به‌ستنی كۆنگره‌ی سه‌ره‌تاییی بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری و نووسین و په‌سه‌ندكردنی ئه‌ساسنامه‌ی ئه‌نجومه‌ن بوو! ئه‌و كات ” سیروان ” وه‌كوو بڵاڤۆكێكی كوردی بوو به جێگه‌ی نهقدكردنی ئه‌وزاع له لایه‌ن چه‌ند هاوڕێیه‌ك و هه‌موومان دهردیسهرییهكانمان به دڵئاوهڵایییهوه قه‌بووڵكرد! وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران كه هێشتا ” مجوز ” ه‌كه‌ی بهركوڵ بوو و پێنهگهییبوو، به په‌له و ترسانترسان كه‌وته بانگهێشتكردنی ئه‌ندامان و ” لغو مجوز ” و وپێكهنینه به‌ناوبانگه‌كانی سه‌یید خاته‌می دیسان ئێمه‌ی نه‌گرته‌وه!
- ئه‌و ده‌وڵه‌ته قسه‌خۆش و شیكپۆشه جێگه‌ی خۆی دا به هه‌ڵگرانی بیری چه‌ند ده‌ساڵ پێش ئێستا! ئه‌مانیش ئێمه‌یان وه‌كوو ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی سینفیی مامۆستایانی كوردستان به دژ ئه‌زانی! پێكه‌نین‌دار بوونی كار له‌وه‌دایه كه هه‌ر دوو ده‌سته له‌وه‌دا كه ئێمه ئه‌بێ ده‌رفه‌تی نهفهسكێشانمان نه‌بێت هاوبیر و هاوكار بوون!
- ئێستا هه‌مووان ئه‌زانن كه شوعاری عه‌وامانه ده‌سكه‌وتی چۆنه و بوومه‌له‌رزه‌ی وه‌عده بێپشتوانهكانی وه‌زیری په‌روه‌رده و فێركردن بووه‌ته هۆی مانگرتنه سه‌راسه‌رییه‌كانی مامۆستایان! دوو رۆژه پرسیاره‌كانی هاوڕێیانی مامۆستا‌م كه لێم ئه‌پرسن ئێمه چی بكه‌ین بێوه‌ڵام هێشتوه‌ته‌وه! هه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێشتا ماوین و له كلاسدا خوێندكاران په‌روه‌رده ئه‌كه‌ین، مه‌زنترین ده‌سكه‌وته! ئاخر ده‌نگۆی ” گزینش مجدد ” ی مامۆستایان ده‌ماوده‌م ئه‌گه‌ڕێت! مه‌ته‌رێزی ئاشتیپارێزی و ئاشتیپه‌روه‌ری و دووری له شه‌ڕ و خۆشه‌ویستیی هه‌مووان له خوێندنگه‌وه ده‌ست پێئه‌كات!
- ئێره تارانه! رۆژی شه‌ممه 12ی ره‌شه‌مه! به‌رانبه‌ر مه‌جلسی كۆماری ئیسلامیی ئێران و ئه‌مانه‌یش مامۆستان! به هه‌ر بیرێكه‌وه هاتبن بۆ مانگرتن، كاره‌كه‌یان پیرۆزه و ده‌نگی پشتیوانیی مامۆستای كورد له هه‌ر جووڵانهوهكی پۆزیتیڤی سینفی به‌رزه…
- بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌یش له هه‌وو شاره‌كانی ئێران و له به‌رانبه‌ر ئیداره‌كانی په‌روه‌رده و فێركردندا مانگرتن بێت! كاتژمێر 1 ی پاش نیوه‌ڕۆ! بژی مامۆستا…
3/12/1385
1
Autocracy جۆرێك له ده‌سه‌ڵاته كه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی هه‌یه:
- ده‌سه‌ڵاتی بێهاوتای كه‌سێك له سه‌رترین پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری.
- نه‌بوونی قانوونێك كه سه‌رۆك ناچار به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كردهواكانی بكات.
- نه‌بوونی سنوور و هێڵی دیاریكراو له ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌ردا.
ئۆتۆكرات یا ده‌سه‌ڵاتی له رێگه‌ی ره‌سم و سوننه‌تی كۆمه‌ڵگاوه به ده‌ست هێناوه یا به زۆر پێی گه‌ییوه كه له حاڵه‌تی ئه‌ووه‌ڵدا تێئۆكراسی مه‌شرووع له رێگه‌ی وه‌راسه‌ت یا سه‌ردانه‌واندنی جه‌ماوه‌ره و له حاڵه‌تی دووهه‌مدا دیكتاتۆرییه! فه‌لسه‌فه‌بافی ناوێت! كورد هێشتا به ده‌سه‌ڵات نهگییوه، گه‌نده‌ڵییه‌كانی پاش ده‌سه‌ڵات به‌رۆكی گرتووه! ئه‌گه‌ر ده‌سته‌یه‌كتان شك برد ( مانای حیزب ناتوانرێت به باڵی چه‌كدار و میلیشیای كورددا بچه‌سپێت كه كۆمه‌ڵێكیان كۆبوونه‌ته‌وه و ناوی جۆراوجۆریان له سه‌ر خۆ ناوه!) كه سه‌رۆكێكی وردهدیكتاتۆری له‌م چه‌شنه‌یان نه‌بوو، ئاگادارم كه‌ن و بمكه‌ن به منه‌تباری خۆتان…!
2
ئه‌مڕۆ سێی رهشهمهیه! بۆ كورد بیره‌وه‌ری هه‌یه و بۆ منیش زۆرتر! ” نیان ” ئه‌مڕۆ ساڵێك به سه‌ر ته‌مه‌نیدا تێپه‌ڕ ئه‌بێت! ئێستا ئیتر هێنده خۆی شیرین ئه‌كات كه سه‌ختییه‌كانی ژیان كه‌مڕه‌نگ ئه‌كاته‌وه بۆمان!