25/11/1385
ئه‌مڕۆ بۆ رێزگرتن له خوێندكارانی سه‌ركه‌وتوو و ئه‌وانه‌ی كه له تاقی‌كردنه‌وه‌كانی نۆبه‌تی ئه‌ووه‌ڵی ساڵی خوێندنی ئه‌مساڵ‌دا و له كلاسه‌كانی هونه‌رستانی عیففه‌ت پله‌ی یه‌كه‌م تا سێهه‌میان به‌ده‌ست هێناوه، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به به‌شداری مامۆستایان و خوێندكارانی هونه‌رستان به‌ڕێوه چوو و هاوكات له‌گه‌ڵ به‌خشینی خه‌ڵات به هه‌ژده‌كه‌س له كچه‌كان، هاووانه‌كانیشیان بۆ ده‌ربڕینی خۆشحاڵی و هاوبه‌شی خۆیان به نواندنی شانۆ و ئاواز ره‌ونه‌قیان به كۆبوونه‌وه‌كه به‌خشی. له‌گه‌ڵ خه‌ڵاته‌كانیشدا، له لایه‌ن هونه‌رستانه‌وه ته‌قدیرنامه‌یه‌ك پێشكه‌ش خوێندكاران كرا كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
” خوێندكاری هێژا………..
ئێستا كه به یارمه‌تی خوا و هیممه‌تی خۆت و مامۆستایانت توانیوته له تاقی‌كردنه‌وه‌كانی ده‌رسی ئیمساڵدا پله‌ی … به ده‌ست بێنیت، پیرۆزبایی له خۆت و مامۆستایان و بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزت ئه‌كه‌ین و هیوادارین ببیت به خزمه‌تگوزارێكی به‌وره بۆ نیشتمان و نه‌ته‌وه‌كه‌ت و هه‌موو ساتێك به دڵه‌وه ئاگادار بیت كه مرۆڤایه‌تی پێویستی به تۆی ئاشتی‌پارێز و ئاشتی‌په‌روه‌ره و نه‌فره‌تی له شه‌ڕ و دڵ‌ڕه‌شی‌یه.
هونه‌رستانی كچانه‌ی عیففه‌تی سه‌وڵاوا “
چنان قحط سالی شد اندر دمشق که یاران فراموش کردند عشق!
زۆرێك پێش له ئێستا و له ساڵانی سه‌ره‌تایی خوێندنمدا ئه‌م شێعره‌ی ” سه‌عدی ” كه ده‌سپێكه‌كه‌ی ئه‌و به‌یته‌ی ژووره‌وه بوو، له ئاخره‌كانی كتێبی فارسی‌دا ئه‌خوێندرا! ئێستا كه دڵداران رۆژیان هه‌یه و ڤالانتاین هێدی‌هێدی بووه به به‌شێك له فه‌رهه‌نگی ئێمه‌یش كه‌وتوومه‌ته بیر ئه‌و شێعره! هه‌ر چه‌ند زۆر پێوه‌ندییان به یه‌كه‌وه نییه به‌ڵام لێره به هۆی گرفته‌كان كه له راده به‌ده‌رن، شته خۆشه‌كان له ئه‌و په‌ڕی بێ‌ڕه‌نگیدان! به هیوای به ئاكام گه‌یشتنی هه‌موو دڵدارییه‌ك…
له كاتێكدا كه كه‌س به رۆژه‌كانی رازی نییه :
رۆژه‌كانی منیش چڵكنن!
ئیمڕۆ به‌یانی ئه‌ووه‌ڵ وه‌خت به ده‌نگی بارانێكه‌وه كه زۆرده‌مه له بارین نه‌كه‌وتووه له خه‌و هه‌ڵئه‌سم! پێش هه‌ر شتێك بیر له ئۆتۆموبیلیك ئه‌كه‌مه‌وه كه تۆسقاڵێك بێنزینی تێدا نییه و ئاكامی 32 رۆژ پارك‌كردن به رووی تۆزاوی‌یه‌وه دیاره! كات‌ژمێر 7،11 ی به‌یانی رۆشنی ئه‌كه‌م و به‌ره‌و پۆمپی‌بێنزینی سه‌وڵاوا رێ‌ئه‌كه‌وم! هێشتا هیچێك نه‌بووه، چه‌ند كیلۆمێتر ماشین له سه‌فدا راوه‌ستاون و تا كات‌ژمێرێكی‌تریش پۆمپی‌بێنزین ناكرێته‌وه! تووڕه‌م! ئاخر بێنزینیش ” حق مسلم ماست ” ! به‌و حاڵه‌وه تاقه‌تی راوه‌ستانم نییه و به‌ره‌و مه‌ریوان رێ‌ئه‌كه‌وم! باران عه‌جه‌ب خۆش ئه‌بارێت! رێگه ئه‌بڕم و له “كانی‌دینار”ی نزیك مه‌ریوان، گۆماوێك كه له سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كیی مه‌ریوان – سنه ساڵه‌هایه بێ‌عورزه‌یی شاره‌وانی و ئیداره‌ی‌ڕا ئه‌بینێت و له داخدا دیسان هه‌موو رۆژێكی باراناوی سه‌رهه‌ڵئه‌داته‌وه، قرچه و ته‌قه له چه‌رخی ماشینه‌كه‌م هه‌ڵئه‌سێنێت كه تا ئاستی ده‌رگه‌كه‌ی ئاوی تێ‌هاتووه و له ناو لێنتی تورموزه‌كه‌یدا چۆڕاوه‌ته‌وه. دائه‌به‌زم و وێنه‌یه‌ك ئه‌گرم!
له مه‌ریوانیش ئاوی ناو شه‌قامه‌كان حه‌شر ئه‌كات! كه‌س ناتوانێت له شه‌قام بپه‌ڕێته‌وه! شاره‌وانی رووزه‌رد بێت! به بێ‌حاڵییه‌وه له ناوشاردا به‌ره‌و پۆمپی‌بێنزینی مه‌ریوان ویراژ ئه‌ده‌م! هه‌ی هوووووووو! سه‌فی ئێره وه‌حشه‌تناك‌تره! كات‌ژمێر 8،34 تا 10،50 له سه‌فدا وه‌خت ئه‌كوژم! له ناو سه‌فدا چه‌ن ژنی كۆڵ‌به‌ر ئه‌بینم كه به‌م باران و لێزمه له سه‌ر سنوور به تیكه‌یه‌ك نانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه! تف له سه‌رمایه و بێنزین! ئاخری به‌شی 20 لیتری سێ‌ڕۆژم وه‌رئه‌گرم! … به ناوی! كات‌ژمێر 11،14 دیسان به‌ره‌و سه‌وڵاوا ! هێشتا نه‌گه‌ییومه‌ته سه‌وڵاوا كه ئاوات زه‌نگ ئه‌دات ! به یه‌كه‌وه ئه‌چین بۆ ئیداره‌ی فێر كردن و بارهێنان! شوێنێك كه تاكه‌كه‌سێكی ناوئیداره‌كه‌ی ( بۆ ناو خوا كاك ئه‌سعه‌د نه‌بێت كه ماوه‌یه‌كه له ناو ئیداره‌یه! ) بۆ تاكه رۆژێك زانستگه‌ی نه‌دیوه!!! له گه‌ڵ یه‌كێكدا تێ‌ئه‌گیرێم! ئه‌و هێنده ناحاڵی و من هێنده تووڕه‌م كه جوێنێكی خراپ له ده‌مم ده‌ردێت! عاده‌تیان پێ‌گرتووه و سه‌ردائه‌خات و ئه‌چێت! پاش كۆڵێك ده‌ردیسه‌ری به‌ره‌و خوێندنگه رێ‌ئه‌كه‌وین! ده‌ی بێ و به‌م حاڵه‌وه ویژواڵ‌به‌یسیك ده‌رس بده! به رێگه‌ی دوور و درێژی قوڕاوی و وێرانی هونه‌رستاندا ره‌د ئه‌بین. پانتۆڵ و كه‌وشه‌كانم له قوڕ ئاوسن! ئه‌گه‌یینه خوێندنگه!…
ئاوات ئه‌دات له ده‌رگه‌ی كلاس… دنیا به ده‌وری سه‌رم‌دا خول ئه‌خوات! هێندێ‌كه‌س چه‌نده ئه‌توانن په‌ست بن! هاتوون بۆ هونه‌رستان و به ئاواتیان وتووه كه من له گه‌ڵ مناڵه‌كان ” صميمي ” م! ئه‌مه یانێ گوناهی كه‌بیره! لێره كه‌س نابێت ” صميمي “ بێت! نازانم! قیزم له ده‌ور و به‌رم ئه‌شێوێته‌وه! شانسم هێناوه كه مودیری ئێره ئاواته! له زه‌نگی‌ئاخردا كاقادری ئیداره به په‌ڕۆیه‌كی ده- پانزه میترییه‌وه خۆی ئه‌كات به ده‌فته‌ری خوێندنگه‌دا! ئه‌ڵێت وتوویانه خوێندكاره‌كان په‌ڕۆكه ئیمزا كه‌ن كه وزه‌ی ئه‌تۆمی ” حق مسلم ماست ” . ئه‌ڵێم به‌شكه‌م په‌ڕۆیه‌كیش بێنێت كه تێیدا نووسرابێت ژیانی ئاساییش ” حق مسلم ماست ” ! مناڵه‌كان له كلاسن و ئه‌ویش بێ‌ئیمزا ئه‌گه‌ڕێته‌وه! دوای ئه‌م هه‌موو گرفته، ئێواره دوای گه‌ڕانه‌وه‌مان ” نیان ” له كاتی به‌ره‌وپیری هاتنمانه‌وه – نیان تازه پێی گرتووه – پێی گیر ئه‌كات و ئه‌كه‌وێت به زه‌ویدا ! تا ئێستاش كه خه‌ریكی نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌م، هه‌ر له ئێشی پێیدا قیڕه‌ی به‌رزه و منیش له هه‌راسی به‌یانییه چڵكه‌نه‌كانی‌تردا به ئینسانه چڵكنه‌كانیه‌وه دڵه ته‌پێمه…
شوێن: رێگه‌ی هونه‌رستانی عیففه‌ت بۆ جادده‌ی ئه‌سڵیی سه‌وڵاوا، خوارتر له ده‌رگه‌ی هونه‌رستان
كات: شه‌ممه، 14 ی رێبه‌ندان. كات‌ژمێر پێنج و بیست‌و‌سێ خوله‌ك
ئێره قوڕستانه! ئه‌بێ كاربه‌ده‌ستان و شاره‌وانی چه‌نده پڕڕوو بن كه ئه‌م هه‌مووه قوڕه وا هه‌موو رۆژانی نماوی و باراناوی مناڵانی خوێندكاری هونه‌رستانی عیففه‌ت پڕ به دڵ ئازار ئه‌دات، ببینن و ته‌زوو به ویژدانیانا نه‌یه‌ت؟! هه‌ی كه بێ‌ده‌رگه‌یی باوه!
لــه كاتێكه‌وه ” وه‌ستا كه‌ریمی نه‌ججاڕ ” ژنی پێنجه‌می هێناوه
بڕوام به ” ئه‌مریكا ” نه‌ماوه!!!
له هه‌ردووكیان خانه‌گومانم!
” وه‌ستا كه‌ریم ” سی و حه‌وت ساڵ به ” خاتوو رابێ ” ی ئه‌وت: تۆ ژینمی!
كه‌چی ” داده فاتمه ” ی به سه‌ریدا هاورد!
چه‌ند ساڵه هه‌موو مه‌عشووقه پێشووه‌كانی ” ئه‌مریكا ” یش كه كۆن كه‌وتن
هه‌وێ دێت به سه‌ریاندا و
ئه‌م داستانه هه‌ر درێژه‌ی ئه‌بێت!
لــه كاتێكه‌وه ئه‌بینم كوردێك هێنده گه‌وج ئه‌بێت كه به خۆی ئه‌ڵێت ” ئێراقی ” !
بڕوام به ” حاجی تۆفێقی ئاسنگه‌ر “ نه‌ماوه!
له هه‌ردووكیان خانه‌گومانم!
هیچكامیان ناتوانن دڵیان به جۆرێ دامه‌زرێنن كه ژیانی سه‌ربه‌خۆ و جیا له براگه‌وه‌ره‌كه‌یان پێك بێنن!
ئاخر ” حاجی تۆفێق ” به حه‌فتا و شه‌ش ساڵ ته‌مه‌نه‌وه هێشتا كوڕه!
- كارم به قسه‌ی خه‌ڵكه‌وه نییه كه ئه‌ڵێن پیاوه‌تی لێ نایه‌ت! –
له كاتێكه‌وه …
بوومه‌له‌رزه‌ی به‌یعه‌تی مامه !
- بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت، له شوێنێك‌دا ئه‌ژین كه ناوی كوردستانه و به ئێمه‌یش ئه‌ڵێن كورد ! كه وا بوو دڵخواز نییه كه پشت له میلله‌ت هه‌ڵكه‌ین و ئینكاری ” هویت ” و شوناسی خۆمان بكه‌ین! ئه‌وپه‌ڕی بێ‌ویژدانیشه كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی كاتی تاقم و كه‌سێك خوشك و برایانی باقی به‌شه‌كانی كوردستان بفرۆشین وه‌كوو ئه‌وه‌ی رێبه‌رانی كورد هه‌موو كاتێك كردوویانه! ماوه‌یه‌كی كورت پێش ئێستا، سه‌رۆكی سیاسه‌ت نه‌زانی به ژیرله ده‌رچووی پێشووی كورد و ئێستای ئێێێێێێێێێێراق، مام‌جه‌لال، له ئانكارا و له به‌رانبه‌ر سه‌رۆك‌وه‌زیرانی توركییه و دووربینه‌كانی ته‌له‌ڤیزیۆنییه‌وه رای‌گه‌یاند كه دوژمنی توركییه دوژمنی ئێمه‌یه! مه‌به‌ستی راسته‌وخۆی ناوبراو، هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل و تێكۆشه‌رانی كوردی باكوور بوو! ئه‌و كه به پێی عاده‌تی هه‌میشه‌یی – كه هه‌ر چه‌ند جارێك سه‌ر له پێته‌ختێكی ناوچه ده‌ریه‌نێت و به‌یعه‌تی گه‌وره‌یی و بچووكی رائه‌گه‌نێت – مامه‌ڵه‌ی به كورد ئه‌كرد، نه‌یئه‌زانی كه ته‌ره‌فی تورك هێنده نه‌فام نییه كه ئه‌م قسه‌یه‌ی بێ‌هووده له ژێر زمانی ده‌ركێشابێت! جا چ زێر زمانێكیش!
- ئه‌ڵێن نه‌زانێك به‌ردێك ئه‌خاته چایێك كه به هه‌زار ژیر ده‌رنایه‌ت! ئێستا كه جه‌نابی توركییه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌شكه‌ركێشی بۆ سه‌ر باشووری كوردستان ئه‌كات، له ئه‌و په‌ڕی سه‌رشۆڕی‌دا له میدیاكانی زه‌رد و سه‌وزی بكوژی كورده‌وه، باس له‌وه ئه‌كرێت كه ئه‌گه‌ر هات و تورك هێرشی هێنا، ئه‌ركی گه‌ریلا چی ئه‌بێت؟! دوێنێ كه په‌یمانیان له گه‌ڵ توركییه ئه‌به‌ست و خۆیان به هاوپه‌یمانی ئه‌زانی، چی بووه كه ئێستا به جێی دادگایی كردنی خوێڕی‌گه‌ریی رێبه‌رانیان كه تووشی هه‌ڵه‌ی هێنده به‌رچاو بوون كه توركییه ئیزن به خۆی ئه‌دات ئاشكرا باس له هێرشی سه‌ربازی و داگیركردنی كه‌ركووك بكات، قسه‌ی ئه‌ركه‌كانی ه. پ. گ له كاتی هێرش‌دا ئه‌كه‌ن!
- ” خلایق هر چه لایق ” ! ئه‌م ئه‌قڵییه‌ته هه‌ر ئه‌و سه‌رۆكانیه لایه‌قه!
نه نه‌نگی‌یه نه پیاوه‌تی جیــاوازی نه‌تــه‌وایه‌تی!
تا به گوێی خۆم نه‌مبیست و به چاوی خۆم نه‌م‌دی، نه‌مئه‌زانی كوردێك ئه‌دۆزرێته‌وه كه هێنده ئه‌له‌كی خۆش بێت گه‌مه به ” میلله‌ت باوه‌ڕی ” بكات! هه‌ر كه‌سێك كه به قه‌د چۆله‌كه‌یه‌ك مێشكی ببێت و به ئه‌ندازه‌ی گووریلێك شووعوور، ناتوانێت و پێی ناكرێت كه به ” ئاگایی به‌كۆمه‌ڵ، یانێ ئاگایی به زانینی خۆی به به‌شێك له میلله‌ت- ئاگایی میللی – گاڵته بكات! ئه‌مه ساكارترین مانای ناسیونالیسمه! كوردێكم دی كه له كه‌ناڵێكی ئیجاره‌یی‌یه‌وه به زمانێكی غه‌یره كوردی بۆ ئه‌وانی شی ئه‌كرده‌وه كه كورد ئه‌وانه‌یان وا دواكه‌وتوون بڕوایان به‌م شتانه هه‌یه! كه‌وتمه‌وه بیر ئه‌م نه‌قڵه:
جارێك كه‌سێك له شوێنێكی دووركه‌وتوو و بێ‌ئیمكاناته‌وه رێی ئه‌كه‌وێته شار! ئه‌چێته ماڵ ئاشنایه‌ك! سفره‌ی نان‌خواردن رائه‌خه‌ن. ئه‌ڕوانێت ئه‌و چێشتانه‌ی دایان‌ناوه قه‌ت نه‌یدیون! به خۆی ئه‌ڵێت: رائه‌وستم، خاوه‌ن ماڵ هه‌ر چی كرد و هه‌ر جۆرێك خواردی منیش وائه‌كه‌م! خاوه‌ن ماڵ ده‌ست پێئه‌كات. ئه‌میش رێك وه‌ك ئه‌و! له درێژه‌دا خاوه‌ن ماڵ سه‌گه‌كه‌ی بانگ ئه‌كات: نی‌نی وه‌ره نه‌هاره‌كه‌ت بخۆ! ئه‌می داماویش كه ” نی‌نی ” نییه، سه‌ری لێئه‌شێوێت و باقی كاره‌كه‌ی له بیر ئه‌چێته‌وه! ئیتر نانی لێ‌ئه‌بێت به زه‌هره‌مار…
ئه‌و كوردانه‌ی ئه‌ڕوانن به ده‌ست ” ئه‌وانی‌تر ” دا و لاسایی ناشییانه‌یان ئه‌كه‌نه‌وه، ئاخری له شوێنێك‌دا ئه‌یبڕن! نیشانی ئه‌ده‌ن كه قسه‌كانیان چه‌نده ته‌قه‌للوبی‌یه! هه‌موو دونیا وازی له‌م قسه قۆڕانه هاوردووه، كوردی داماوی بێ‌كه‌س چه‌سپاوه پێیدا و بووه به كاسه‌ی له ئاش گه‌رم‌تر و وازی لێنایه‌نێت!
كۆبوونه‌وه‌ی دژه‌كان، مومكین یان نامومكین!
ساڵانێك پێش ئێستا و جارێك ره‌ئیسی ئیداره‌ی فێركردن و بارهێنانی شاره‌كه‌مان له راره‌وی ئیداره‌دا گه‌یی پێم! كه‌سێكی له‌گه‌ڵدا بوو. راوه‌ستا و هات پێمی بناسێنێت! وتی: ئه‌مه خه‌ڵكی …. ه و زۆریش ئینسانێكی باشه! ئه‌و شوێنه كه ئه‌و خه‌ڵكی ئه‌وێ بوو، لای ئێمه‌دا ناوێكی باشی نه‌بوو! به ئاغه‌ی ره‌ئیسم وت: پیاو یان ئه‌توانێت كوڕه خاسه بێت یان خه‌ڵكی …. بێت! ئه‌میش كه دێر دووقرانییه‌كه‌ی دائه‌كه‌وت، حاڵی نه‌بوو! دوو رۆژ درێژه‌ی كێشا تا گه‌یی پێم و ناڕه‌حه‌ت وتی: باشه بۆ وات وت؟! …
مرۆڤ ناتوانێت هه‌م باس له كوردستان و كرێكاری كورد! و چینی زه‌حمه‌ت‌كێشی كوردستان! بكات و هه‌میش … بێت! یان ” رومی رومی ” یان ” زنگی زنگی ” !
مامۆستا جه‌لال!
مامۆستا جه‌لال هاوڕێیه‌كی زیره‌ك و قسه‌زانه! هاوكارێكی یه‌كجار خۆشه‌ویست و ئازامان بوو كه كوردی ” بیجاڕ ” بوو! شۆخی زۆرمان به یه‌كه‌وه ئه‌كرد! جارێك جه‌لال زۆری بۆ هاورد كه گوایه ئه‌ڵێن له مه‌زهه‌بی ئه‌وان‌دا له كاتی چوون بۆ مه‌سته‌راو و له وه‌ختی ته‌واو بوونی ” ده‌فعی حاجه‌ت ” دا، ئه‌وان … یان ناشۆرن! – لێره پیره‌كان به‌وان ئه‌ڵێن قن نه‌شۆر ! – ئه‌ویش بۆ ئه‌وه پێمانی ئیسبات كات وا نییه – ئه‌ڵبه‌ته به شۆخی‌یه‌وه – چووه ده‌سشۆری و به جۆری … ی شۆردبوو كه هه‌موو گیانی به پانتۆڵه‌كه‌یشیه‌وه ته‌ڕ كردبوو!
ئێستا كوردیش كاتێ ئه‌بێت به هه‌واداری ” كاسترۆ ” كان و كاتوولیكی له پاپ كاتوولیك‌تر، بۆ ئیسباتی راست‌كردنی، وا تێ هه‌ڵئه‌چێت كه له … ه‌وه تا … ی تێی ئه‌چه‌قێت! كوره برا تۆزیكی بۆ بێڵنه‌وه!…
كوردم ئه‌من…
- یه‌كه‌م: كوردم ئه‌من…
- دووهه‌م: كوردم ئه‌من… …
- سێهه‌م: كوردم ئه‌من… … …
- چواره‌م: كه‌وا بوو، ئه‌بێ چه‌نده گێژ بێت ئه‌و نه‌یاره‌ی ئه‌یه‌وێت به زۆر به ئێمه‌ی بسه‌لمێنێت كه كوردێك وجوودی نییه! ” نیان ” یش كورده! فێرم كردووه هه‌موو رۆژێك ئاڵایه‌ك بكێشێت به سه‌ر چاویدا و تێر بۆنی بكات كه هه‌ڵگری په‌یامی ئاشتی‌هێنه‌ر و ئازادی‌خوازی ” چوارچرا ” یه! سێداره‌كه‌ی ” پێشه‌وا ” ی هه‌میشه له بیر بێت و بزانێت كه ئێمه بێجگه له خۆمان دۆستێكمان نییه! یادی ئاڵا و پێشه‌وا و چوارچرا و كۆمار پڕ له هه‌نار و كۆتر و نه‌رگس بێت…