۱۳۸٥/۱٠/۳٠
له رۆژانی 22 تا 29 ی به‌فرانبار، پیشانگایه‌ك له كاره‌كانی ” ئیبراهیم ئه‌دوایی ” و ” یادگار به‌رقی ” له مه‌ریوان به‌رپا بووبوو. ئه‌م دوو هونه‌رمه‌نده لاوه كه كاری نه‌ققاشی و خۆشنووسی ئه‌نجام ئه‌ده‌ن به ناسینی دروستی ره‌نگ و فۆرم كاره‌كانیان رۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و گه‌یشتن به ده‌ركی باشتر له هونه‌ر ئه‌چێت و ئه‌گه‌ر بێدهسهلاتی ماددی مه‌ودا بدات …:
۱۳۸٥/۱٠/٢٤
هه‌ره‌سی هێلكه‌ی گه‌نیو !
- یه‌كه‌م: له كورده‌واریدا باوه كاتێ كه‌ڵه‌شێرێك له ناوه‌ختدا بخوێنێت، سه‌ری ئه‌بڕن! كورد به ته‌جروبه بۆی ده‌ركه‌وتووه كه نابێت له ناوه‌ختدا بخوێنیت! ئه‌مه هه‌ڵگری باری فه‌لسه‌فی قووڵه! هه‌ر كارێك و هه‌ر قسه‌یه‌ك شوێن و كاتی تایبه‌تی خۆی پێویسته و ئه‌مه یه‌كێك له پێوه‌ره‌كانی ژیری و لێهاتوویییه!
- له ” مه‌ریوان ” كه من تێیدا ئه‌ژیم، ماوه‌یه‌كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه ته‌مه‌نێكیان لێگوزهراوه و مه‌ینه‌تی رۆژگاریان زۆرتر به چاویان دیوه، پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی تهحریمكردنی ئێران كه‌وتوونه‌ته ئازووقه جهمكردنهوه و به پێی توانا له رۆن و برنجه‌وه تا ئاردیان هه‌مار كردووه! ئه‌وان ئه‌زانن كاتێ به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمه‌ڵگا ناوه‌خت ئه‌دوێن و ناپوخت قسه‌ئه‌كه‌ن، دووكه‌ڵه‌كه‌ی ئه‌چێته چاوی ئه‌مان و دیسان به ته‌جروبه‌ی گرانی و نه‌بوونی دیتنی ساڵانی زوو، خوارده‌مه‌نی – چی‌یان بۆ بكرێت – هه‌ڵئه‌گرن!
- بووشكهیهك نه‌وت كه نرخی ئاسایی چوارهه‌زار تمه‌نه، دوێنێ له مه‌ریواندا به نهوهدههزار تمه‌ن ئه‌فرۆشرا! یانێ به بیست و دوو به‌رابه‌ری خۆی! درۆیه كه ئه‌ڵێن به سه‌ر نه‌وته‌وه خه‌وتووین! راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه له ژێر هه‌ره‌سی هێلكه‌ی گه‌نیودا خه‌وتووین!
۱۳۸٥/۱٠/۱٧
ئه‌تۆم !
- یه‌كه‌م: باوكم كارمه‌ندی ده‌نگ و ره‌نگی پێش شۆڕشی گه‌لانی ئێران و له یه‌كه‌م ئیخراجییهكانی پاش شۆڕش بوو! ئه‌گێڕێته‌وه كه ساڵی 58 و كاتێ له ناوه‌ندی مه‌ریوان و باشتر بڵێم رادیۆ مه‌ریواندا كاری نووسین و بێژه‌ری ئه‌كرد، رۆژێ دوای ته‌واو بوونی كاره‌كانی، له ده‌رگه‌ی ساختمانی رادیۆ مه‌ریوان هاوڕێ له گه‌ڵ هاوكارێكیدا دێنه ده‌ره‌وه و له گه‌ڵ لووله‌ی بڕنه‌وێكی ژه‌نگ هاوردوو رووبه‌ڕوو ئه‌بنه‌وه كه خاوه‌نه‌كه‌ی هاواری كوشتنیانی سه‌رداوه! لێی ئه‌پرسن باشه بۆچی ئهمانكوژی؟ ناوبراو كه كۆنه ئاره‌قفرۆش و قه‌دیم لهیلاخیی دانیشتووی مه‌ریوان بووه ئه‌ڵێت : ئێوه هه‌واڵه‌كانی پێوه‌ندیدار به ئێمه ” ئاسانسۆر ” ئه‌كه‌ن!!! ناوبراو چه‌كداری یه‌كێك له گرووپه میلیشیاییه‌كانی سه‌ره‌تای شۆڕش بووه كه به‌یناوبه‌ین باسی ” سانسۆر ” ی بیستووه و له گه‌ڵ ” ئاسانسۆر “دا تێكه‌ڵی كردووه و هاتووه به‌و كه‌لیمه تازه فێربوویهوه دوو كه‌سی پێبكوژێت! ئاخری به چ دهردیسهرییهك نه‌جاتیان بووه!
- رۆژی هه‌ینی له شوێنێك گوێم له بوڵهندگۆی مزگه‌وتێك بوو كه نوێژی هه‌ینی تێدا ئه‌خوێنرا و مامۆستاكه‌ی بۆ خوتبه‌ی پێش نوێژ باسی “وزه‌ی ئه‌تۆمی” و “هه‌قی موسهللهم” ی خه‌ڵكی ئه‌كرد! باسی ئه‌تۆم و وزه‌ی ئه‌تۆمی هێنده تهخهسسوسییه كه من یه‌كی ناوێرم خۆمی لێبده‌م به‌ڵام ئه‌شه‌دوبیللا مامۆسایش له من كه‌متری لێئه‌زانی به‌ڵام باس هه‌ر باسه‌كه‌ی ژوور و نه‌زانینی جیاوازی ” سانسۆر” و “ئاسانسۆر” ه! مرۆڤ تا له شتێك باش سه‌ری ده‌ر نههاوردبێت نابێت باسی بكات!
۱۳۸٥/۱٠/۱۳
شوێن: مه‌ریوان – به‌رانبه‌ر سینه‌ما – ته‌نیشت مزگه‌وتی ” هه‌ژاره ”
كات: چوارشه‌ممه 13 ی به‌فرانبار – كاتژمێر 10،8 ی سه‌رله‌به‌یانی
ماوه‌یه‌كه هه‌وا وه‌حشه‌تناك سارده! سه‌هۆڵبه‌ندان به مانای ئه‌سڵی خۆی! له كاتێكدا هه‌مووان له ماڵه‌وه به ته‌مای گه‌رمبوونی هه‌وا و كرانه‌وه‌ی دووكانهكانن، ” ئه‌م ” یش به‌م ته‌مه‌نه‌وه، به گیرفانه گه‌وره و خاڵییهكهیهوه، ته‌ك و تووك دووكانێك كه بازن ئه‌پشكنێت به‌ڵكوو نانی ئه‌مڕۆی ده‌ست كه‌وێت و به برسێتی نه‌یهێڵێته‌وه…! ” میهروهرزی ” ئه‌می نه‌دۆزیوه‌ته‌وه!
۱۳۸٥/۱٠/۱٠
ئیعدامی ” سه‌ددام ” سه‌ركه‌وتنی مه‌زن!
1- وه‌زعێك كه تێیدا ئه‌ژین به‌پێی تواناكانمانه نه‌ك حه‌زه‌كانمان! هه‌موو گه‌لێكیش به رێژه‌ی وه‌زن و لیاقه‌ت و لێهاتوویی خۆیانه‌وه به ئامانجه‌كانی ئه‌گات! بڕوا ناكه‌م تا ئێستا هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك به قه‌د كورد تووشی ” تهوهههومی قیداسهت ” و ئهلهكی خۆ به پیرۆز زانین بووبێت! ئه‌گه‌ر چاویلكه‌ی ” ناپێلئۆن ” ی له چاو لابه‌ین و به روانگه‌یه‌كی حهقێقهتبینهوه بڕوانینه راستییه‌كان، به ئاسانی بۆمان روون ئه‌بێته‌وه كه گرفتی كورد، زۆرینه‌یان ناوخۆیین و به ” ئه‌وانیتر ” ه‌وه نه‌به‌ستراونه‌ته‌وه! ئێمه جیا له‌وه‌ی كه دژهمرۆڤێك وه‌كوو ” سه‌ددام ” و ده‌یان و سه‌دانی وه‌ك ئه‌و له درێژایی مێژوودا بوون به له‌مپه‌ر و رێگر له به‌رانبه‌رماندا، فره زۆرتر له‌وانه، له‌خۆمان و به فه‌رهه‌نگ و زمان و ره‌گه‌زی خۆمانه‌وه چه‌قیون به حهزهكانماندا و ئێمه‌یان كردووه به گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی خاوه‌ن كێشه‌ی ناوخۆییه‌وه كه بۆ لابردنی باری قورسی ئه‌م لاوازییه په‌نا ئه‌به‌ینه تاوانباركردنی ده‌ور و به‌رمان …
2- له كاتێكه‌وه ” سیدالرئیس ” یان گرت، ناو ده‌میان پشكنی و ژێر شه‌رواڵه‌كه‌ی گه‌ڕان و وه‌كوو خوێڕییهك نیشانیاندا به هه‌موو جیهانیان، ئیتر ئه‌و مرد و له‌و كاته‌وه ته‌نیا سه‌مبولی جه‌نایه‌تكارێكی بێڕه‌حمه كه له هه‌ر حاڵ‌دا ئه‌بێت سزای تاوانه‌كانی بداته‌وه! من له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دا نیم كه ئه‌و ئه‌بوایه‌ت جارێك وه‌ڵامی جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌ر هه‌ق به كورد بدایه‌ته‌وه! به پێچه‌وانه دادگاییكردنی به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره و مه‌زن بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه ئه‌زانم كه چیدی پێویستی به درێژه‌دان نه‌بوو! ئێستا ئیتر مێژوو نه‌ته‌وه باڵاده‌سته‌كان ناینووسنه‌وه! بۆ یه‌كه‌مجار له ته‌مه‌نمدا دوێنێ له ده‌نگ و ره‌نگی ئێرانه‌وه بیستم كه ” سه‌ددام ” بكوژی 180 هه‌زار كورد بووه له ژینۆسایدی به ناو ئه‌نفالدا! تارانییه‌ك به تاسه‌وه وتی كه چۆن ئه‌توانین هه‌ڵه‌بجه له بیر ببه‌ینه‌وه، بێئه‌وه‌ی كه كورد بێت! ئه‌وه‌ی كه هه‌مووان باس له گهورهتاوانێكی وا ئه‌كه‌ن كه پێشتر كه‌س بێجگه له خۆمان باسی نه‌ئه‌كرد ئاكامی دادگاییكردنی ناوبراوه! ئه‌مانه گشت سه‌ركه‌وتنن! ئیتر كه‌س ناتوانێت تاوانه‌كان بشارێته‌وه و له بیرییش ناچنه‌وه! ده‌ورانی ره‌وایه‌تی ده‌ماوده‌م نه‌ماوه! شته‌كان وه‌ک خۆیان تۆمار كراون! دڵنگه‌ران نه‌بین له‌وه‌ی كه بۆ چی وای لێهات! گرنگ ئه‌وه‌یه كه ژیرانه به به‌رنامه‌یه‌كی ئابڕوودارهوه هه‌نگاو بنێین و ئیتر واز له هه‌ڵه‌كانمان بێنین!
۱۳۸٥/۱٠/٩
ئاخری هه‌موو دیكتاتۆر و مرۆڤكوژان له‌ناو چوونه…
كاتژمێرێك پێش ئێستا دیكتاتۆرێكیتر كه‌م بووه‌وه…
۱۳۸٥/۱٠/٧
مرۆڤه‌كانیش بۆگه‌ن ئه‌كه‌ن!
ده‌ستدرێژی خۆماڵی…
” ئه‌ژین ” یه‌كێك له هه‌زاران منداڵێكه كه له ژێر سێبه‌ری مه‌ترسیی ده‌ستدرێژی و ته‌جاوزی جنسی وه‌حشییانه‌ی كه‌س و كاریدایه! ئه‌و ته‌نیا 15 ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی…
خۆكوژیی دایك و دواتریش باوكی بوونه‌ته هۆی به‌جێهێشتنی دوو منداڵی بێپه‌نا كه ناوبراو یه‌كێكیانه. ” ئه‌ژین ” له سه‌ره‌تای ژیانی سیخناخ له داماوی و رهشبهختییهوه وه‌كوو تۆپی یاری هه‌رڕۆژه له شوێنێك و له ئاكامی شووتی كهسێكیهوه خۆی دیتوه‌ته‌وه و ژیانی هه‌رچه‌ند مانگ له شوێنێكی ته‌جروبه كردووه! ئه‌و دوێنێ به راوێژكاری فێرگه‌ی راگه‌یاندبوو كه ئیتر له ده‌ست ئازاری ئامۆزاوه بگره تا ته‌نانه‌ت باپیری كۆن و پرتووكاویهوه به ته‌نگ هاتووه و داوای دۆزینه‌وه‌ی چاره‌ی لێكردبوو! ” ئه‌ژین “ه‌كان له هه‌موو شوێنێك هه‌ن به‌ڵام لێره كه زۆر گه‌وره نییه، به‌رچاون! ئه‌و به له به‌رچاوگرتنی رابردووی باوك و دایكی، ترسی له ناوبردنی خۆیشی هه‌یه…
میلیتاریسمی فه‌له‌ستینی، حیزبی كوردی !
چوار شت له سازمانه حوكمییهكاندا میلیتاریسم شكڵ ئه‌ده‌ن: شه‌ڕخوازی، سه‌روه‌ریی هیزه نیزامی و ئینتیزامییهكان به سه‌ر ده‌وڵه‌تدا، رێزلێگرتنی نائاسایی نیزامییه‌كان و ئاماده‌كردنی وڵات بۆ مه‌به‌سته نیزامییه‌كان. ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌م فاكته‌رانه كۆ ببنه‌وه، میلیتاریسم به ته‌واوی حاكمه و ئه‌گه‌ریش چه‌ند دانه‌یان بوونیان ببێت، میلیتاریسم نیسبییه!
عه‌ره‌ب
گه‌لی فه‌له‌ستین ساڵه‌ها له حاڵه‌تی شه‌ڕ له گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا بوون و گرووپی میلیشیایی فه‌له‌ستینی جۆراوجۆریش سه‌ریان له‌م فه‌زا ژه‌هراوی و پڕ له كوشتن و بڕینه‌دا هه‌ڵهێنابوو. ئێستا پاش گه‌یه‌شتن به ده‌سه‌ڵاتێكی هاكه‌زایی هیچ گرووپێكیان ئاماده نییه واز له تامی فریوده‌ری ده‌سه‌ڵات بێنێت و ” فه‌تح ” و ” حه‌ماس ” كه‌وتوونه‌ته نیشان دانی ئه‌سڵی خۆیان و كۆمه‌ڵگای تینووی ئاشتی و بێتهقهیی فه‌له‌ستینیان دیسان میلیتاریزه كردووه و براكوژی له ئارادایه! ئه‌مه ئاكامی به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی هه‌موو گرووپه چه‌كداره‌كانی ئه‌م ناوچه نه‌فرین كراوه‌یه وا زه‌مانێ هه‌موویان له یه‌ك مه‌ته‌رێزدا فیشه‌كیان بۆ ئازادی ته‌قاندووه و خوێنیان داوه و گیانیان به حه‌ز و ئیفتخاره‌وه به‌خشیوه…
كورد
له هه‌ر به‌شێكی كوردستانێك كه هێشتا ده‌ورانی عه‌شیره‌گه‌ریی تێپه‌ڕ نه‌كردووه، حیزب له رێژه و ژماره‌ی زۆرتر له یه‌كێكدا بووبێت به به‌ڵا و به سه‌ریدا نازڵ بووبێت، شه‌قی براكان پێش هه‌ر به‌رگرییه‌ك یه‌كتریان پێكاوه و كه‌مینه‌كانیان پێش هه‌ر شتێك گیانی له خۆیان سه‌ندووه و سه‌رۆكه‌كانیان پێش هه‌ر مێشك به كار گرتنێك بیری له ناوبردنی ئه‌ویتریانی كردووه به به‌رنامه! ئه‌مانه له كاتی به‌رگریدا ناوی ” براكوژی ” ییان به خۆوه گرتووه و پاش به ئاكام گه‌یشتنی به شێوه‌ی باوهعهمرهیشیان شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات “رهقیبكوژی” به دواوه بووه! ئه‌گه‌ر نه‌بوایه‌ت شه‌قی زلهێزه‌كان ئێستا هه‌موو چه‌كه سه‌وز و زه‌رده‌كانی كوردستانی باشوور به سه‌ر گۆڕی خاوهكانیانهوه ژه‌نگیان هێنابوو! له رواڵهتێكیتری حیزبایه‌تیی به شێوه‌ی كوردیشدا، هه‌موو خه‌ونه‌كانی میلله‌تێك ئه‌بن به گه‌مه‌جاڕی تینووانی ده‌سه‌ڵات و شه‌قی چه‌ند به‌ره‌كی ته‌قه‌ی به‌رز ئه‌بێته‌وه و خاوه‌ن شهقهكان پاش گه‌ڕان به كتێبه تۆزگرتووه پرتووكاوهكانی خۆیاندا چه‌ند وشه‌ی پێكهنینداری بۆ ئه‌دۆزنه‌وه و ئاراسته‌ی ” گه‌لی هه‌میشه قاره‌مانی كوردی ” ی ئه‌كه‌ن! چ خه‌ونێكی پێكهنینداری مناڵانه‌ی ریش و سمێڵدار!!!
ئێمه و ئه‌وانی ده‌ور و به‌رمان له ئه‌قڵدا موویه‌ك بهینمانه! كورد و عه‌ره‌ب به راستی بران!!! نه ئێمه نه ئه‌وان حیزبمان نه‌بووه… !