۱۳۸٥/٩/٢٤
دیسان هه‌ڵبژاردن
- ره‌فتاری كورد تێكه‌ڵێكه له شیرینی و تاڵی، ژیری و ساكاری، به به‌رنامه و بێبه‌رنامه‌یی و خولاسه شته پێچه‌وانه‌كان كه مرۆڤ هه‌ر كات چاوه‌ڕوانی ره‌فتارێكی پارادوكسیكاڵی لێئه‌كات! جار هه‌یه هه‌ڵوێستی سیاسی عه‌جیب ژیرانه‌یان هه‌یه و جاریش هه‌یه وه‌حشه‌تناك عه‌شیره‌یین! ئیمڕۆ هه‌ینی هه‌ڵبژاردنی شۆراكانی شار به‌ڕێوه ئه‌چێت! شۆرای شار ئه‌مڕۆ له به‌رچاو هه‌موو چینه‌كانی كورده‌واریدا به‌رانبه‌ره له‌گه‌ڵ شوێنی ئاوس بوونی گیرفان به پووڵی به‌سته‌زمان! دوو ده‌وره‌ی پێشووی شۆرای شار ئه‌مه‌ی ده‌رخست كه ئه‌ندامانی شۆرا بۆیان هه‌یه له مامۆستایه‌كی سادده‌ی خوێندنگه‌وه ببنه خاوه‌ن هه‌موو شتێكی گومان لێكراو! له مهریوانێكدا كه نه زۆر بچووكه و نه زۆریش گه‌وره، زیاتر له 40 كه‌س خۆیان ناونووس كردووه و بوونه‌ته پاڵێوراو و ئه‌مه یانێ جووڵانه‌وه‌ی هه‌ستی عه‌شیره‌یی لانی كه‌م 40 بنه‌ماڵه به میمك و میمكهزا و ژنبرا و خاڵۆژنهوه تا برازای بووك و خزمی خه‌سوو! بۆیه بازاڕی گه‌رم و مشته‌ری زۆره!
- ناو خۆم و ئاواتیان نووسیبوو بۆ سه‌ر سنووقی هه‌ڵبژاردنه‌كان! به فهرمانداریمان راگه‌یاند كه ده‌رفه‌تمان نییه! ئه‌مه یانێ له كیس نه‌چوونی بیسكویت و شیری سه‌ر له به‌یانی هه‌ینی له‌ززه‌ت به‌خش!
- خاتوونێكی پاڵێوراوی شاری ” سنه ” كه فیزیك و قیافهیێكی جوانی له به‌ر چاو خه‌ڵكدا بووه، پووستێره تهبلیغاتییهكهی 500 و كارته‌كانی 200 تمه‌ن ئه‌فرۆشرێت! ئه‌گه‌ر ده‌سیشت كه‌وێت شانست بووه!
۱۳۸٥/٩/۱٧
پێوه‌ندیی هه‌ڵبژاردنی شۆرای شار و وێنه‌ی خه‌له‌بانی!
یه‌كه‌م: یه‌كێك له به‌رچاوترین دیارده‌كانی سه‌فه‌ری یه‌كه‌م جاری كوردێك بۆ ” تاران ” -ئه‌ویش بۆ كرێكاری- راوه‌ستانه له به‌رانبه‌ر ” مه‌یدانی ئازادی ” كه له رووی ئیتتفاقهوه له ته‌نیشت تێرمیناڵی ناوچه كوردنشینه‌كانی تارانه و گرتنی ژێستی تایبه‌تی و وێنه‌یه‌كی یادگاری بۆ قاپگرتن و داكوتانی له سه‌ر ژووری ماڵه‌كانیاندا! كه‌متر كوردێك ببێت كه بۆ كرێكاری چووبێته تاران و وێنه‌یه‌كی له‌و شوێنه‌دا نه‌گرتبێت!
دووهه‌م: ساڵانێك پێش ئێستا و كاتێ هێشتا زۆرینه‌ی خه‌ڵك وێنه‌یه‌كی خۆیانیان به دیواری ماڵه‌كانیاندا هه‌ڵئه‌واسی، وێنه‌گران به ئاگاداری له خۆشویستنی ” ئازایه‌تی ” و ” پاڵه‌وانبازی” له لایه‌ن كورده‌وه، تابلۆی تهیارهیهكیان ئه‌كێشا و كڵاوی خهلهبانییان له سه‌ر ئه‌وانه‌ی ئه‌یانویست وێنه بگرن دائه‌نا و ده‌مانچه‌یه‌كی پلاستیكییان له سه‌ر كه‌مه‌ربه‌ندی یونیفۆرمی خهلهبانیی وێنهدۆستان ئه‌به‌ست و به‌و حاڵه‌وه وێنه‌یه‌كی یه‌كجار درۆیان! لێئه‌گرتن! ئێستاش له‌م وێنانه ئه‌بێ زۆریان مابن…
سێهه‌م: ئه‌مڕۆ – هه‌ینی – له شاری ” سنه ” بووم! پاڵێوراوانی شۆرای شاری سنه، به كه‌واو و پانتۆڵێكی زۆر تابلۆوه، وێنه‌یان گرتبوو و داوای ده‌نگی هاوشارییانیان كردبوو! كه‌سانێك كه بڕوا ناكه‌م قه‌ت بێجگه له كاتی گرتنی ئه‌و وێنه‌دا پانتۆڵیان له پێ كردبێت! دوێنێ جلی خه‌له‌بانی وێنه‌كانی له به‌رچاو كورددا ئازایه‌تییان ئه‌نواند، ئه‌مڕۆ كه‌وا و پانتۆڵ سه‌رنجیان بۆ خۆی رائه‌كێشێت! ئه‌مانه چه‌ند ئاكامی ئه‌خلاقییان هه‌یه:
- كورد زۆر حه‌زی له وێنه و وێنه‌كێشان هه‌یه!
- هه‌مووان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه كوردێكی كه‌وا و پانتۆڵ له به‌ر، ئازاتره له كوردێك كه له ناوخۆدا جلی كوردی له به‌ر ناكات!
هه‌ڵم بگرن به پێنج و شه‌ش…
وه‌زعم باش نییه! كارم لێ شێواوه! به كوردی نووسین گیر ئه‌ده‌ن! به كوردی له به‌ركردن گیر ئه‌ده‌ن! سه‌رڕاستی بكه‌مه‌وه: به … گیر ئه‌ده‌ن!
ماوه‌یه‌كه لێره هه‌ر شتێك كه نیشانی كوردبوونی پێوه بێت، قه‌ده‌غه‌یه!
ئافه‌رین بۆ قهدهغهچییان!
ماوه‌یه‌كه ئێمه‌یش بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین هه‌ر شتێك كه بۆنی ناكوردی بوونی لێبێت، ره‌جم و ریسوامان كردووه!
هه‌زار ئافه‌رین بۆ ئێمه‌یش!
تۆیش ئه‌گه‌ر پێت ئه‌كرێت له لای خۆته‌وه هه‌وڵێ بده!
ئافه‌رینی ههقهتیش بۆ تۆ…