30/8/1385
كێ راست ئه‌ڵێت؟!
o ساڵه‌هایه به خوێندكاره‌كانم رائه‌گه‌یه‌نم كه ئینسانه‌كان بێجگه له جیاوازی شوێنی ژیان و جۆراوجۆری كار و پیشه‌یان، هاوبه‌شییان زۆرتره له گه‌ڵ یه‌كترا و به‌م پێیه سه‌رۆككۆماری هیندووستان و وه‌زیری دانماركی و مامۆستای ئه‌لئه‌زهه‌ر و … ته‌نیا تۆزێك جیاوازی نه‌بێت كه گه‌وره‌تر له ئاستی خۆیان نیشانیان ئه‌دات، شتێكی‌تر نین! وه‌ها بوو كه حه‌وته‌ی رابردوو كاتێ سه‌رۆككۆماری ئێران هات بۆ كوردستان و له مه‌ریوان و سهوڵاوایش ده‌ركه‌وت، خوێندكاره‌كانم زۆر به لایانه‌وه عه‌جیب و جێگه‌ی سه‌رنج نه‌بوو!
o من كه خۆم له به‌گرنگزانینی كه‌سه‌كان سه‌رم ته‌قه‌ی یێت! رۆژی چوارشه‌ممه كاتێ رایانگه‌یاند به پێی راگه‌یاندنی ئیداره ئه‌بێت كلاسه‌كان زووتر له وه‌ختی خۆی ته‌عتیل بكرێن، ئازا دووربینهكهم خسته گیرفانی پانتۆڵه‌كه‌م و جامانه‌كه‌م له ترس هه‌وای سارددا خسته ده‌ور ملم و چووم كه له رووداوه‌كانی ئه‌مڕۆژه وێنه بگرم! كاتێ گه‌ییمه ناو خه‌ڵك حه‌وسه‌ڵه‌ی ئه‌م كارهیشم نه‌مابوو!
o ئۆپۆزیسیۆن په‌یتا په‌یتا رایئه‌گه‌یه‌نن كه پێشوازی خه‌ڵك له ئاغه‌ی ئهحمهدینیژاد زۆر بێڕه‌نگ و كهمڕهونهق بووه و میدیا ده‌وڵه‌تییه‌كانیش له ئاستی زیاتر له حه‌ددی چاوه‌ڕوانكراوی پێشوازی هه‌واڵ ئه‌ده‌ن! هه‌ردوولا چ خه‌وێكی باتڵیان هه‌یه! هیچ ئاقڵێك ناتوانێ بڵێت كه شوێنێك وه‌كوو كوردستان زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی سه‌ر به ئه‌وانه! لێره نیوه و نیوه خه‌ڵك لایه‌نگری له جهریانهكان ئه‌كه‌ن! ئه‌گه‌ر رۆژێك زۆرینه‌ی خه‌ڵك ببنه هه‌واداری ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی، ئه‌وه ئوتۆماتیك حیزبه كوردییه‌كان ئه‌توێنه‌وه و ئه‌گه‌ریش زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ر دڵیان بنێنه گره‌وی ئۆپۆزیسیۆن ئه‌وا ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ناتوانێت هه‌نگاوێك به ره‌حه‌تی هه‌ڵگرێت! جا ئێستا كه هیچكام له‌مانه روویان نه‌داوه ته‌حلیلی هه‌ردوولا یه‌كلایه‌نه و دوور له راستییه! من به چاوی خۆم خه‌ڵێكی یه‌كجار زۆر و شوێنێكی قه‌ره‌باڵغم دی كه به پێشوازی ناوبراوه‌وه هاتبوون له هه‌مانكاتدا زۆریكیشم دی كه به‌م دیداره ناڕازی بوون و به لایانه‌وه هیچ گرنگ نه‌بوو! هه‌موومان هه‌وڵ بده‌ین راستییه‌كان به‌و جۆره كه روویان داوه به جه‌ماوه‌ر رابگه‌یه‌نین نه‌ك به جۆره كه خۆمان حه‌ز ئه‌كه‌ین! پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ئه‌بێته هۆی دڵپیسی جه‌ماوه‌ر و بێئیعتباری لایه‌نه‌كان…
20/8/1385
” خانه‌قای بورهان ” له رێگه‌ی ” بورهان ” و له به‌ین ” بۆكان ” و ” مه‌هاباد ” هه‌ڵكه‌وتووه. به پێچه‌وانه‌ی زۆرێ له ته‌كیه و خانه‌قاكان كه جێگه‌ی دووكاندارانی به ناو شێخ و شێخچهكان بوون، ئێره ناوه‌ندی پێگه‌یاندنی گه‌وره‌پیاوان و نیشتمانپه‌روه‌رانی موكریان و باقی ناوچه‌كانی كوردستان بووه. رۆژی چوارشه‌ممه هه‌وای چوارچرا و بورهان و موكریان باوكمی هاندا و زه‌نگێ به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی دیتنێكیتر له مه‌كۆی مرۆڤدۆستی بمانگه‌یه‌نێته ئه‌م ناوچه! رۆژی پێنجشه‌ممه له مه‌ریوانه‌وه و له رێگه‌ی سهرشیوهوه دوای سه‌ققز و بۆكان بێ‌وچان به‌ره‌و ” شهرهفكهند ” به‌ڕێ كه‌وتین. له‌م دێهاته بچووك و پڕئوبوههتهوه ” هه‌ژار ” سه‌ری هه‌ڵهێناوه و هه‌وای خانه‌قا پێی گه‌یاندووه و كردوویه‌تی به هاوڕێی ” هێمن ” … له لای قه‌برستانێ كه شه‌مسی بورهان تێیدا نێژراوه، خه‌ڵكێكی زۆر له موریدانی له سه‌ڵماس و خهڵخاڵهوه هاتوون. هه‌موو توركن و وشه‌یه‌ك كوردی تێناگه‌ن! بۆ چه‌ند كاتژمێرێك له‌وێ دائه‌نیشین و ته‌ماشای ئه‌و حوجره و دیوار و ده‌لاقانه ئه‌كه‌م كه ساڵه‌های ساڵ فه‌قێ و سوخته و موسته‌عید تێیدا هاوكات له گه‌ڵ وانه‌ی خۆیاندا فێر بوون كه جیا له ئه‌و شتانه‌ی كه ئه‌یخوێنن، كێن و چین؟ دواتریش له مه‌ته‌رێزی ئه‌ده‌ب و گۆڕه‌پانی به‌رگری له ماف و ماندا تێكۆشاون و له رۆحیاندا هه‌موو شتێ به كوردی ره‌وان بووه! پێش داهاتنی شه‌و رووئهكهینه مه‌هاباد. هه‌وای سارد نابێته هۆی شێواندنی گه‌رمی هه‌ست له بیر كردنه‌وه له دار و به‌ردی رێگه و رابردووی ئێره. شه‌و له ماڵ هاوڕێیه‌كی ئازیزدا تا دره‌نگێ باس له رابردوویه‌ك ئه‌كه‌ین كه به یه‌كه‌وه له كلاس و نووستنگه و شه‌قامه‌كانی تاران به یه‌كه‌وه رامانبواردووه! به‌یانی هه‌ینی زوو، پاش له‌ئامێز گرتنی مه‌زاری ” پێشه‌وا ” و سه‌ردانی ” مقبرهالشعرا ” ی مه‌هاباد، به‌ره‌و ” سه‌رده‌شت ” رێئهكهوین! ئه‌م به‌شه‌ی سه‌فه‌ر بێبه‌رنامه‌یه! خولێك به شاردا ئه‌خۆین و به‌ره‌و ” بانه ” رێئهكهوین! شوێنێ كه بۆ باوكم لێواولێوه له تام! جێگه‌یه‌ك كه 40 ه‌كان فه‌قێیه‌تی تێدا كردووه و له حوجرهكانیهوه هه‌وێنی كوردایه‌تی تێكه‌ڵی هه‌ستی هه‌ر فه‌قێیه‌كی بووه! وه‌كوو هه‌میشه سه‌رێكی ” نجنێ ” یش ئه‌ده‌ین! لافاوێكی پڕئاو دۆڵ و شێوی دڕیوه و زه‌ره‌ری زۆری به دواوه بووه… كاتێ ئهگهیینه ” بانه ” شوێنێك نه‌ماوه كه ئێمه تێیدا بحه‌سێینه‌وه! عه‌جه‌م و عه‌ره‌ب و تورك و .. هێنده‌ی تێڕژاوه كه شارێكی كۆن به شه‌قامێكی ته‌سك وه‌كوو ” بانه ” ی خنكاندووه! لێره هه‌ناسه‌ت بۆ ناكێشرێت! به‌ره‌و سه‌ققز ڕائه‌كه‌ین و شه‌و له مه‌ریوان خۆمان ئه‌بینینه‌وه! 712 كیلۆمه‌تر رانندهیی وای لێكردووم له 8 ی شه‌و بخه‌وم و ئێستایه‌ك ههڵسێم كه ئه‌م شتانه ئه‌نووسم! چه‌ند وێنه‌یه‌ك له سه‌فه‌ره‌كه:
15/8/1385
- زۆری نه‌ماوه دیسان هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئێره بازاڕی گه‌رم ببێته‌وه! شۆرای شار ئه‌و جێگه‌یه كه گومانی زۆری له لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه خراوه‌ته پاڵ و ئه‌حواڵ راستییه‌كان ئه‌سه‌لمێنێت! له جه‌ریانی هه‌موو هه‌ڵبژاردنێكدا و له‌وانه‌یش له لایه‌ن پاڵێوراوانی شۆرای شاره‌وه، بۆ بزواندنی هه‌ستی كورد په‌نا ئه‌به‌نه كوردایه‌تی نواندن و به كه‌واو و پانتۆڵ و كلێته و كڵاش و … ئه‌گه‌ڕێن و له بنكه‌كانی ته‌بلیغاتی خۆیشیاندا به دامه‌زراندنی كه‌ره‌سته‌ی گوێكهڕكهری زهماوهنهوه سروودی شۆڕشگێڕانه!!! و گۆرانی – ئه‌وانه‌ی كه له كاتیتردا و له حاڵی ئاسایی ” غیرمجاز ” ن! - هه‌مه‌ڕه‌نگه ئه‌خه‌نه سه‌ر و له ئه‌م شۆڕشگێڕییهشدا شه‌و و رۆژ ئه‌دوورن به یه‌كه‌وه و …
- رۆژی هه‌ینی رێپێوانی سه‌راسه‌ری بوو لێره‌دا. ئه‌م رۆژه چه‌ند عینوانی هه‌یه كه یه‌كێكیان رۆژی خوێندكاری پێئه‌ڵێن. كاتژمێر 9،12 ی به‌یانی هه‌ینی كاتێ له به‌رانبه‌ر مزگه‌وتی جامیعه‌ی مه‌ریوان تێپه‌ڕ ئه‌بووم له بنكه‌ی رێپێوانه‌وه ده‌نگێكی سه‌یرم ئه‌بیست: شلێره گیان شلێره له به‌گزاده‌ی هه‌ولێره …! و ئه‌مه یانێ چه‌ند گوناهی گه‌وره: شلێره و گیان و به‌گزاده و هه‌ولێر كه هه‌موو قه‌ده‌غه‌ن! ئه‌ی چی رووی داوه كه بوون به شه‌رعی؟!
- هه‌مووان زانیویانه چۆن هه‌ستمان ببزوێنن؟! دمهكێك یان ئورگێك، گۆرانیبێژێكی زه‌ماوه‌نی و چۆپییهك به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌وینه جووڵه! ئاستی شوعووری هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك به زۆر شت دیاری ئه‌دات. ئێمه وه‌زعمان چۆنه؟؟؟
10/8/1385
- 12-11 ساڵ پێش ئێستا و كاتێ له تاران خوێندكار بووم، جارێك كه بۆ سه‌ردانی مووزه‌ی ” سه‌عدئاباد ” له گه‌ڵ مامۆستا و هاوپۆله‌كانمدا خه‌ریكبووین ئه‌چووینه ژووری مووزهكهوه، بیستنی ده‌نگی حه‌سه‌ن زیره‌ك هه‌نگاوی شل كردم! له غوربه‌تدا هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه ته‌نانه‌ت خۆشیشت نه‌ویستوون، ئه‌بن به خۆشه‌ویستت، چ بگات به شتێك كه هه‌میشه ئاشقی بیستنی بووبیت! راوه‌ستام و روانیم. ده‌نگه‌كه له ناو ئۆتۆموبیلێكی زۆر شیكه‌وه ئه‌هات! چه‌ند چركه‌یه‌ك تێپه‌ڕی و كابرایه‌كی جامانه به سه‌ری كه‌وا و پانتۆڵ له پێی لێدابه‌زی! ئه‌توت خاوه‌نی هه‌موو موڵكی دونیا‌م! به دیتنی هه‌ر كوردێكی خاوه‌ن سامان له ده‌روونه‌وه ئهگهشامهوه! به فیزه‌وه روانیمه هاوكلاسهكانم و چاوێكم بۆ قرتاند!
- ئێستا و دوای مه‌نتقی بوونی هه‌ستی كوردی له تهعهسسوبهوه بۆ تهعهههود، هێشتا به بینینی وه‌ها دیمه‌نێك ئه‌گه‌شێمه‌وه! یه‌كێ له هۆكاره‌كانی دۆزینه‌وه‌ی هاوڕهگهزێك و هه‌روه‌ها دروستبوونی هه‌ستی هاوده‌نگی و هاوده‌ردی، جل و به‌رگه! هه‌ر شتێك له شوێنی خۆیدا جوانه و نیشانه‌ی ئه‌ندێشه‌ی خاوێن و بێگه‌ردی خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی! رۆژه‌كانی ئه‌ووه‌ڵی پاییزی ئه‌مساڵ كاتێ رێم كه‌وته هونهرستانهوه، به بینینی كوڕێكی سادده به پانتۆڵێك و كڵاشێك له پێ كاتێ زانیم بۆ جێبه‌جێ كردنی كاره‌كانی تووشی كێشه‌ی سه‌خت بووه، ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه‌ی پۆششهكهی نیشت به سه‌ر دڵمه‌وه! كارهكهیهكم له رێگه‌یه‌كی تایبه‌تییه‌وه جێبه‌جێ كرد! ئه‌و مامۆستا تازهكارهم ئه‌مڕۆ دیته‌وه و زانیم هه‌ر له رۆژی دوای بینینی سه‌ره‌تاییه‌وه، به جۆرێكی جیاواز له ئه‌و رۆژه ئه‌گه‌ڕێت! كوردایه‌تی دیسان تووشی زه‌ره‌ری كردم!!!
- فه‌لا و وه‌رزێڕ قیڕه‌یان به‌رز بوه‌ته‌وه كه باران و بارین نایه‌ڵێت زه‌وییه‌كانیان بكێڵن! پار ئه‌م كاتانه دیسان ئهیانبۆڵاند كه وشكساڵییه و نابارێت! حهسێب بازكردن به سه‌ر ئه‌م برا نهبهزانهوه كه به‌شێكی به‌رچاویان ته‌نیا بۆ قازانجی كاتی خۆیان ئه‌ڕوانن تا ئێستا پشتی چه‌ند بزاڤی ئاخۆ له زه‌وی دابێت!
شتێك به ناو جه‌ژن، رۆژێك وه‌كوو جه‌ژن!
- دووشه‌ممه‌یه! شه‌وی پێشوو دایكم زه‌نگی بۆ داوم كه به‌یانی جه‌ژنه! پێئهكهنم! حه‌وسه‌ڵه‌ی ماچ و مووچی پڕ له ئاوی كوردانه‌ی تایبه‌ت به جه‌ژن و هه‌ی گه‌ردنم ئازا‌و كه و له‌م درۆ و دهلهسانمه نییه! به‌یانی به پێی عاده‌تی هه‌میشه‌یی، كاتژمێر پێنج له خه‌و هه‌ڵساوم! هێشتا هێڵی ته‌له‌فونه‌كه‌م كه چوارڕۆژه چڕاوه، دروست نه‌كراوه‌ته‌وه و سه‌رم لێشێواوه! دایك و باوكه‌كانمان پێشتر چۆن گوزه‌رانیان كردووه؟ زۆری پێناچێ ئهڵڵاهوئهكبهری مزگه‌وتی ته‌نیشت ماڵمان به‌رز ئه‌بێته‌وه! ئه‌مه یانێ ئێمه جه‌ژنمانه! مه‌لای مزگه‌وتیش به‌م ژێسته مانه‌وه‌ی بۆ ساڵێكی‌تر گه‌ره‌نتی ئه‌كات! ئاخر ئێران به فه‌رمی سێشه‌ممه ئهیجهژنێن! كه‌مێكیتر كه ئه‌ڕۆم نانی ساجی ناسك و پڕله‌ززه‌ت بسێنم، خه‌ڵك ئه‌بینم كه له ئازایه‌تی مهلاكهمان داستان ئه‌گێڕنه‌وه! ئه‌ڵێی له سه‌ر چیاكانی هه‌موو دونیادا بۆ ئازادی به‌شه‌رییه‌ت له ده‌ست جه‌هل و نه‌زانی خه‌باتی جۆراوجۆری كردووه! به خوا ژیره! چۆن ره‌گی خه‌ڵكی ساددهدڵ له ده‌ستیه‌تی! لێره ره‌سمه كه رۆژی جه‌ژن به‌یانی زوو كه له خه‌و هه‌ڵئه‌سین، خۆرش سه‌وزی و پڵاوی برنج ئه‌خۆین! خۆمان ساز ئه‌كه‌ین و ئه‌ڕۆین بۆ ماڵ خه‌زووره‌م! سفره داخراوه و به‌و تاریكییه ده‌س ئه‌كه‌ین به خواردن! چ فهرههنگێی عهجیبمان هه‌یه! دواتر له گه‌ڵ ئاوات خۆمان ساز كردووه كه بڕۆین بۆ خوێندنگه. مناڵه‌كان سه‌ریان لێشێواوه! له ماڵه‌وه ده‌سته‌یه‌كیان جه‌ژنیانه و دهستیهكیتریان نه! مامۆستا دیسان سه‌ری لێشێواندوون! وه‌كوو هه‌میشه! كاتژمێر 8 له خوێندنگهین! زۆری پێناچێت پیاوی جۆراوجۆر وه‌كوو ورده‌واڵه‌ی ورده‌واڵه‌فرۆش له هه‌مه‌چه‌شنه دێن بۆ شتێك به ناو ” بازدید “! بزانن ئێمه چی ئه‌كه‌ین؟ نه‌وا ئه‌مڕۆ مامۆستاكان نه‌هاتبنه‌وه! له كاتی خۆیدا خۆیان قه‌ت له ئیدارهكانیان نا‌توانیت بدۆزیته‌وه! خۆیشیان ئه‌زانن كاره‌كه‌یان چه‌نده پێكه‌نینی هه‌یه! زۆری پێناچێت به داخستنی ده‌رگه‌ی خوێندنگه خۆمان و مناڵه‌كان له سه‌رلێشێواوی رزگار ئه‌كه‌ین! مامۆستای شار و كاربه‌ده‌ستی ئه‌ولاتر سه‌ریان خراپ لێشێواندووین! دێینه‌وه به‌ره‌و ماڵ! كاتژمێر 20/9 ی به‌یانییه! له فهرمانداریشهوه زه‌نگیان داوه بۆ ئیداره‌كان كه زووتر بڕۆنه‌وه كه جه‌ژنه!!! له شه‌قام مامۆستا سه‌لاح ئه‌بینم! هاوڕێییه‌كی كۆن و هاوكاری ئێستام له هونه‌رستان! ئه‌ندازیاری به‌رقه. به ئه‌مڕۆ و مرۆڤه‌كانی تێر پێئه‌كه‌نین… ئاوات و نیان خۆیان پێچاوه‌ته‌وه. به‌ره‌و مه‌ریوان رێئهكهوین. له یه‌كه‌م بانكێكدا كه له ناوشار پێی ئه‌گه‌م، هه‌وڵ ئه‌ده‌م كه به كارتی بانكیم له ده‌سگای ” خودپرداز ” پووڵ بگرم! سێ‌جار ته‌قه‌للای بێسوود ئه‌نجام ئه‌ده‌م! له ئه‌وپه‌ڕی سه‌رسووڕماندا ئه‌زانم كه جه‌نابی ده‌سگا رێك نیوه‌ی حوقووقی ئهممانگهمی كه‌م كردووه بێئه‌وه‌ی پاره‌كه‌ی بدات! تووڕه ئه‌بم! ئه‌ڕۆمه ناو بانكه‌كه! له رهئیسهكهی هۆكار ئه‌پرسم! به خوێنساردییه‌وه ئه‌ڵێت ئه‌مه شتێكی ئاسایییه! خوایه! ئێره وڵاتی ئاسایی بوونی شته گرنگهكهكان و نائاسییكردنی شته سروشتییه‌كانه! ئه‌ڵێت 20 رۆژی‌تر كاره‌كه‌ت ئه‌كه‌وێت به بارێكدا! سوێندی بۆ ئه‌خۆم كه بانكه‌كه‌یان ئه‌سووتێنم! ( چ درۆیه‌كی گه‌وره! شانسم هانی به تاوانی جۆراوجۆر پۆلیسی بانگهێشت نه‌كرد كه بمگرن!) . ئه‌چین به‌ره‌و ماڵه‌وه! هێشتا له بهردهرگهم كه باوكم ماشینه‌كه‌ی له حه‌وش ده‌رهێناوه كه بچێت بێنزین بگرێت! سێ‌ڕۆژ جارێك 20 لیتر به‌شه بێنزێنی هه‌ر مهریوانییهكه! نیوه‌ڕۆ له تاو شێواندنی ده‌روونم ناتوانم نان بخۆم! سه‌ر دائه‌نێم كه بنووم، ئه‌ویشم بۆ ناكرێت! ناچار هه‌ر وا به تلخواردن خۆم ئه‌گه‌یه‌نم به كاتژمێر 3 ی عه‌سر! له ماڵ دهرئهكهوم، به‌ره‌و بازاڕ! ئه‌ڕۆم بووكهمناڵانهیهك بسێنم بۆ نیان! هه‌موو بازاڕ ئه‌پشكنم! هه‌ر هه‌موویان كه ده‌ستی پێدا ئه‌نێی ئاهه‌نگێكی فارسی ئه‌خوێنن! تفێك دائهكهم و پێی پێدا ئه‌نێم! چه‌نێ جوانه! بڵێی كه‌سێك شه‌ره‌فی هێنده چه‌كه‌ره‌ی هێنابێت كه شتی وا ئه‌شغاڵ بۆ جگه‌رگۆشه‌كه‌ی بسێنێت! له‌ویش په‌شیمان ئه‌بمه‌وه! شار ئاوسه به میوانی جۆراوجۆری ده‌ور و به‌ر! عه‌ره‌ب و تورك و فارس و … له‌ولاتر ئۆتۆموبیلی كابرایه‌كی عه‌جه‌م له پشته‌وه داویه‌تی له ماشێنی كوڕێكی لاو! كابرا په‌ڕیوه‌ته ده‌ره‌وه و له كاتێكدا كه هه‌مووان ئه‌زانن تاوانباره و له پشته‌وه داویه‌تی لێی، به قیڕه كوڕه‌كه ئه‌ترسێنێت! سه‌رمایه‌داری شهرهفچهكهرهی هێناوی كورد بۆ پڕكردنی گیرفانی چڵكنیان وایان كردووه كه هه‌مووان به سه‌رمانه‌وه بن به ئاغا! ئه‌مانه بۆ ئێمه چ قازانجێكیان هه‌یه!؟ دیسان تفێكیتر دائهكهم و دیسانیش پێی پێدا ئه‌نێم! به‌ره‌و ماڵه‌وه هه‌ڵدێم! ماچ و مووچكردنی كوردی له دیتنی ئه‌م كاره‌ساتانه جوانتره! … له بیرم نه‌چێت بڵێم دواتر ده‌وڵه‌ت تا رۆژی شه‌ممه‌ی كرد به پشووی فه‌رمی!!!