۱۳۸٥/٧/۳٠
- كاتێ كار و پیشه‌ت له ئهتمۆسفێڕێكی وه‌هماوی و ناخۆشدا بگوزه‌رێت، راسته‌وخۆ به سه‌ر ژیان و ره‌وان و ره‌فتاردا كارلێگه‌ری ئه‌بێت. له شوێنی كاریمدا كه‌سانێك هه‌ن 8 ساڵی رابردوو چرا راهنهمای چه‌پیان لێئه‌دا كه‌چی ئێستا به راستدا ئهیپێچێنن! درۆ و حیزهفێڵی هێڵه – ته‌نانه‌ت سووره‌كانی به‌زاندووه! دوێنێ له‌م باره‌وه شتێكی سه‌رنجڕاكێشم دی: كاكه حامید مامۆستایه‌كه به كاریزمایه‌كی به‌رچاو له نێوان خوێندكاره‌كاندا. به‌رپرسی یه‌كێ له به‌شه‌كانی ئێمه له ئیداره كه قسه و كرده‌وه‌ی له مودده‌تی ژیانیدا دوور بوون له یه‌كتر و تا درۆ مابێت له راست لائه‌دات، دوێنێ زه‌نگی دا بۆ ئاوات كه مودیری ئێره‌یه! له ته‌له‌فوندا چه‌ند قسه‌ی خراپی به كاك حامید وتبوو. ئاوات پێی وتبوو كه ئه‌گه‌ر له خۆی خه‌جاڵه‌ت ناكێشێت، له‌و به‌رماڵه‌ی دایمه به كۆڵیه‌وه و له زوانه بهڕۆژووهكهی خه‌جاڵه‌ت كێشێت! هات و دای له ده‌رگه‌ی كلاسی كاك حامید. بانگی كرد و گووشی دا به ده‌شت خۆیه‌وه! هه‌ر له‌وێدا پێی ێت كه جه‌نابی به‌رپرس بۆچوونی چێ بووه! یارۆ تێر ترسا! له‌وه‌ی كه ساڵه‌هایه درۆ ئه‌كات و كه‌س پێی نازانێت!
- پاییز به هه‌موو رهنگهكانیهوه هات! باران تا ئه‌مڕۆ باش باریوه. سه‌ردانێكی هه‌ورامان و ژاوه‌رۆ به‌ده‌ستمه‌وه‌یه! چووم و گه‌ڕامه‌وه وێنه‌كانی دائه‌نێم…
۱۳۸٥/٧/۱٧
هه‌ره‌س!
كاتێك هیوایه‌ك چه‌كه‌ره بێنێ، ئاواتێك به دی نه‌یه‌ت، ئارمانێك به پرتووكاوی بمێنێته‌وه و ته‌نیا جێگه‌ی دیسانه‌وه جاوینی مابێت، پڕ ئاشكرایه كه خاوه‌ن هیوا و ئاوات و ئارمانهكهیش بخرێته په‌راوێزه‌وه و ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی – كه بۆی هه‌یه خۆیشی ئه‌مڕۆ نه‌توانێت ته‌وجیهێكی مه‌نتقی ببێت بۆی!- كه كردبووی به قه‌ڵغان بۆ “كهسانێكیتر”، ئه‌مڕۆ له لایه‌ن هه‌ر ئه‌و “كه‌سانیتر”ه‌وه، به بابردوو و بێمنه‌ت ناوی ببرێت! سروشتییه كه ئه‌م كه‌سه شه‌و بدوورێت به رۆژه‌وه و له ناوه‌وه خاڵی بێته‌وه و به رووخاوی بیر له‌و هه‌موو رابردووه بكاته‌وه كه ئه‌و كات پێی وابوو داهاتوو و داهاتووان به ئیفتخارهو ناوی ئه‌به‌ن و باسی ئه‌كه‌ن:
جامانهیهك، مشتێ هیوا و چه‌ن چیا!
بنه به‌ردێ، كه ساڵه‌ها تیا ژیا !
سه‌رما و سۆڵه، به‌ردی چه‌قیو له سه‌هۆڵ
سوێندی گه‌وره، به مشتێ خاك، تۆزێ خۆڵ
هه‌موو رۆژێ: بۆنی بارووت، ره‌نگی خوێن
ئاواره‌یی، هه‌ر رۆژێكی له یه‌ك شوێن!
هه‌زار دیمه‌ن، هه‌زار تابلۆی پرتووكاو
رێژه ئه‌چن، له یادیا و له به‌ر چاو
* * *
لێره‌دا منیش قوڵفم كرد و هیچم بۆ نه‌هات كه شێعره‌كه‌ی پێته‌واو كه‌م! له گه‌ڵ داوای لێبوردندا… ئه‌مه تێكه‌ڵێكه، له ختووكه و نقورچك! نازانی بگریت یان پێكه‌نی. هاوكات ختووكه‌ت ئه‌ده‌ن و نقورچكت لێئه‌گرن! دنیایه‌كی سه‌یره…!
۱۳۸٥/٧/۱۳
- دۆستێك ئه‌یگێڕایه‌وه كه كاتێ خوێندكاری زانكۆ بوو، ” دانشكه‌ده‌ی كه‌شاوه‌رزی ” زانكۆكه‌یان زه‌وی و زارێكی فره‌ی بوو كه خوێندكارانی ئاژه‌ڵداری به‌شی عه‌مه‌ڵی كاره‌كانیان له‌وێدا تێپه‌ڕ ئه‌كرد. له‌و شوێنه‌دا ” كه‌ر ” ێكیشی تێدا ئه‌بێت كه بۆ ماوه‌یه‌ك به سهڕینێكی ناخۆش و ناوه‌خت باری ئاسایی هه‌موو كلاسه‌كانی شێواندبوو! پاش ماوه‌یه‌ك كه هه‌ر رۆژ له رۆژی پێشوو ده‌نگی زلتر و به‌هێزتر ئه‌بوو، كوت‌وپڕ و له ناكاو ده‌نگی كپ بوو و له سه‌ڕین كه‌وت! كاتێ به هۆكاره‌كه‌مان زانی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر پێكه‌نینمان نه‌ئه‌بڕایه‌وه و كردمان به مه‌سه‌ل! مامۆستایه‌كمان تۆزێ ده‌وای ( نازانم ده‌رمانه‌كه چی بوو ) دابوو له شوێنی ده‌فعی كه‌ره‌كه و كهرهیش هه‌ر كات ویستبای بسهڕێنێ له به‌ر ته‌ئسیری ده‌واكه له شل بوونی ئه‌ندامانی ژێره‌وه، هه‌موو قیژهكهی سه‌ره‌وه‌ی له ناوه‌وه په‌نگی ئه‌خوارده‌وه و نه‌ئه‌هاته ده‌ره‌وه!
- له دونیادا هه‌رچه‌ند جارێ قیڕهیهك به‌رز ئه‌بێته‌وه. – باشتر وایه بڵێین به‌رزی ئه‌كه‌نه‌وه – پاش ماوه‌یه‌ك بێئه‌وه‌ی ئێمه‌ی دوور له سیاسه‌ت په‌یی پێبه‌ین، ئه‌كوژێته‌وه و ئه‌بڕێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی حه‌ل بووبێت! گومانتان له‌وه‌دا نه‌بێت كه زلتر له ئێمه ده‌نگۆی خه‌واندووه و ئه‌ویش به قیمه‌ت ده‌وا له … ماڵینی خاوه‌ن قیڕه‌كه!
- ماوه‌یه‌كه ده‌نگێكی تازه و جێگه‌ی باس له ئێراقی فیدراڵه‌وه نابیسرێت! تۆ بڵێیت؟!…
- ساڵی خوێندنی تازه له خوێندنگه‌كان ده‌ستی پێكرووه و من و ئاوات له هونه‌رستانی عیففهتدا بووین به هاوكار! ئه‌و مودیره و منیش مامۆستا! له كار و باری ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری تازه به ده‌وران گه‌یشتووی ئێره، ساڵێكی قه‌یراناوی دیاره! بزانین ئه‌مساڵ ئه‌مێنین كه ساڵێكیتریش باس له ده‌سپێكردنی ساڵی تازه‌ی خوێندن بكه‌م؟!
- مانگی ره‌مه‌زان ماوه‌یه‌كه ده‌ستی پێكردووه و دیسان كورد كردوویه به هه‌را كه ئه‌بێ له گه‌ڵ عه‌ره‌بستاندا رۆژوو بگرن! ئه‌مه هه‌ڵگری باری مه‌عنایی زۆره! لێره، هه‌موو ساڵێ رۆژێك دێرتر رۆژوو ئه‌گرن و رۆژێك دێرتر جه‌ژن ئه‌كه‌ن! من كه جارێك گیرم به ده‌ست مه‌لایه‌كی یه‌كجار ده‌نگ ناخۆشه‌وه كردووه كه هه‌موو به‌یانییه‌ك كاتژمێر چوار فوو ئه‌كات به بوڵهندگۆدا و چی ئاهه‌نگی حه‌سه‌ن زیره‌كه ئه‌یكات به عه‌ره‌بییه‌كی عه‌جیب و غه‌ریب و خه‌و و خۆراكی له ” نیان ” شێواندووه! بۆ ناباری ماڵمان پاڵی داوه به فووكهرهكهی مامۆستاوه!
- جارێك له شاری ” سنه ” و پاش ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ باوكم دوای برسێتییه‌كی زۆر بڕیارماندا بچین بۆ چێشتخانه‌یه‌ك و جگه‌ر بخۆین، فه‌رمانی ماشینهكهم چه‌رخاند و بردم بۆ جگهرییهك كه ته‌نیا ناوه‌كه‌ی سه‌رنجی راكێشابووم: ” جه‌رگ و دڵی چوارچرا “. ئێستاش باوكم هه‌ر باسی لێئه‌كات كه چۆن جگه‌ره‌كه به هۆی مانه‌وه‌ی نهخۆشمانی خستبوو و چۆن من ته‌نیا ناوێك خڵهتاندبوومی! پێرهكه خوشكێكی مامۆستا هات بۆ خوێندنگه كه ناوێكی كوردی خۆشی بوو! ” مه‌نسوور ” ی هاوڕێمان كاتی زانی موشكیله‌یه‌ك كه‌وتوه‌ته كاری ئه‌و خوشكه‌وه، له خۆی رابورد و كاره‌كه‌ی بۆ جێبه‌جێ كرد كه به قیمه‌ت زه‌ره‌رێكی زۆری ماددی بۆ ئه‌و بوو! دواتر وتی كه‌سێك كه سی ساڵ پێش ئێستا هێنده كورد بووبێت كه كچه‌كه‌ی به كوردی ناو بنێت، رێزگرتنی واجبه! ئافه‌رین بۆ مه‌نسوور !