۱۳۸٥/٦/٢٩
پێنجرۆژی ته‌واوه كارم بووه به كۆچ و ماڵ گوێزانه‌وه و ئه‌مه یانێ له هه‌رچی شته كه‌وتن! بارگهیهك كه ماوه‌یه‌كی كورت بوو هێنابوومه‌وه بۆ مه‌ریوان، دیسانه‌وه به هۆی مانه‌وه‌ی شوێنی كار له سه‌وڵاوا به دهردیسهرییهوه گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌وێ… داوای لێبوردن له‌وانه‌ی هاتن و هیچی تازه‌یان نه‌دی…
۱۳۸٥/٦/٢۱
سیاسه‌تی هونه‌ری و هونه‌ری سیاسی !
- یه‌كه‌م: ئه‌وانه‌ی دانیشتووی فێستیڤاڵه سینه‌ماییه‌كانی ئوروپان و داوه‌ری ئه‌كه‌ن، هه‌رده‌م تامه‌زرۆی دیتنی شتی تازه‌ن! ” شتی تازه ” ئه‌توانێت له داهێنه‌ری ته‌كنیكی تازه‌وه تا فیلمگرتن له كوردێكی دانیشتووی هه‌ورامانی كوردهواری بێت! به راستی ئه‌مه ویژدانی له خه‌و هه‌ڵساوی فرۆشه‌رانی چه‌كی شیمیایی به سه‌ددامه كه هه‌ر ئه‌م كوردانه‌ی ته‌نیشت هه‌ورامانی – هه‌ڵه‌بجه – پێخنكێندراوه وا ئێستا له بیر قهرهبووكردندایه و به دیتنی كوردی ئاماتۆری به‌رانبه‌ر دووربینی سینه‌ما وا ره‌حمیان هه‌ڵساوه! یا… – زۆر شتی‌تر! –
- دووهه‌م: ئه‌ڵێن له سینه‌مادا بۆ ئه‌وه سه‌ركه‌وی ئه‌بێت تۆزێك ئیستعداد و فره‌یه‌ك شانست بێت و ئه‌گه‌ر فره‌یه‌ك ئیستعداد و تۆزێك شانست بێت، نابی به هیچ! له كوردستاندا ئێستا كه‌سێك كه به گوێی خۆم لێیم بیستووه – نۆ ساڵ پێش ئێستا و كاتێك خوێندكاری دانشكه‌ده‌ی ده‌نگ و ره‌نگی كۆماری ئیسلامیی ئێران بوو – كه قه‌ت خۆی به كورد نه‌زانیوه، به دروست كردنی چه‌ند فیلمێك كه له سانسۆری وه‌زاره‌تی سه‌ختگیری ئیرشادیشهوه ره‌د بووه! و گوایه له سه‌ر كورد دروست كراون، په‌یتا په‌یتا ئه‌برێت بۆ فێستیڤاڵه سینه‌ماییه‌كان و ئه‌م په‌روه‌ده‌ی بن سێبه‌ری دوور له كوردییهته بووه به نوێنه‌ری كوردایه‌تی هونه‌ری و چه‌واشه‌گه‌ری بێشه‌رمانه ئه‌نوێنێت! له خه‌و هه‌ڵسین و له‌م خۆشباوه‌ڕییه رووخێنه‌ره كوردانه واز بێنین!
- ” په‌رویز رۆسته‌می ” هونه‌رمه‌ندێكی راسته‌قینه‌ی كورده! به دڵ و گیانه‌وه خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ خۆیان نه‌ك بۆ خۆی خۆش ئه‌وێت! نهققاشێكی زۆر به هێزه و موسیقی به راستی ئه‌ناسێت! له زۆربه‌ی هونه‌ره‌كاندا سه‌ركه‌وتووانه چالاكی هه‌یه! به‌ڵام بێپشتیوانی سیاسی كه هۆی سه‌ره‌كیی سه‌ركه‌وتنی هونه‌ری هاوچه‌رخه! كوشتوویه‌تی! ئه‌و له‌م رۆژانه‌دا یه‌كه‌م فیلمی نیوه‌درێژی خۆی بۆ دۆستان و هاوڕێیانی ئیكران كرد. ” ئاواته‌كان له به‌فرا ئه‌مرن ” له جێگه‌ی خۆیدا شاكاره! په‌رویز به ته‌نیا خۆی و دووربینهكهیهوه 11 مانگ خه‌ریكی كاری بێ‌وچان بووه به گیرفانی رووت و خاڵییه‌وه! كاره‌كه‌ی لێواولێو بوو له دیمه‌نی تازه به ” زاویه‌ی دید ” وه‌حشه‌تناك جوانه‌وه! لێره‌دا ته‌نیا ئه‌توانین به هیوای داهاتنی رۆژێكه‌وه كار بكه‌ین و نه‌مرین كه چه‌واشه‌گه‌ری و چهواشهگهران بخزێنه جێگه‌ی خۆیان و واز بێنن و بتوێنه‌وه…
- كه‌سێك ئه‌توانێت په‌رویز به شوێنێك بناسێنێت كه ئیمكاناتی كاركردنی بۆ دابین كه‌ن، بزانێت كه خزمه‌تی به هونه‌ری كوردی كردووه. بیر بكه‌نه‌وه …
۱۳۸٥/٦/۱٥
نیشتمان پیرۆزه نه‌ك به ته‌نیا!
- مرۆڤ هه‌میشه ئه‌و شتانه‌ی كه دڵی ویستوویه‌تی و پێی نهگییوه ئه‌كاته گرێكۆڵهیهك له بیریدا و له هه‌موو شوێنێكدا و به هه‌رجۆرێ كه پێی بكرێت باسی لێئه‌كات و ته‌نانه‌ت شت یا شتانێك ئه‌كاته سه‌مبول و نیشانه‌ی ئه‌و حه‌زه‌ی كه ده‌ستی پێی نه‌گه‌ییوه! كورد یان باشتر بڵێم ئه‌و كوردانه‌ی كه دڵیان به وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ خۆش بووه و پاش هه‌وڵێكی یه‌كجار زۆر – و ئه‌ڵبه‌ته پڕ له ناخۆشی – پێی نه‌گه‌ییون، عوقده‌ی ئه‌م حه‌زه وای لێكردوون كه ته‌نانه‌ت له‌و شوێنانه‌یشدا كه ده‌ربڕینی ئه‌م حه‌زه‌یان جورم و تاوانه، به هه‌رجۆرێ بۆیان كرابێت دڵخوازییهكهیان ناڕاسته‌وخۆ ده‌ربڕن! لێره و له‌م نزیكانه‌دا ئه‌بینم ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاڵای سێڕه‌نگ و خۆره‌تاو له ناوهڕهاستیان كوتاوه به دووچهرخهكانیاندا، جێكلیلیان لێ ساز كردووه، سه‌رچۆپییان پێگرتووه! و … پێم وابێ نه‌ته‌وه نه‌بێت به قه‌د كورد و له ژماره‌یه‌كی وا به‌رچاودا ناوی “وه‌ته‌ن ” و كوردییه‌كه‌ی: ” نیشتمان “یان به زاردا هاتبێت! بۆی هه‌یه ده‌ره‌جه‌ی قیداسهتی ئه‌م وشانه له لای مناڵێكی كورددا زۆر زۆرتر بێت له مناڵی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه له وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆدا ئه‌ژی. ئه‌م مه‌حرووم بوونه بووه‌ته هۆی ” افراط ” له هه‌ڵسه‌نگاندنی وشه‌كانیشدا…
- ناڵێم پیرۆزتر، به‌ڵام لانی كه‌م به قه‌د نیشتمان زۆر شتی‌تریش هه‌ن كه پیرۆزن كه‌چی ئێمه هیچ باسێكیان لێناكه‌ین هه‌ر چه‌ند لێی مهحروومیشین و نیمانه! دانیشتووانی ئه‌مریكای باكوور له ئیحساسیگهری و نیشتمانپهرهستیدا مامۆستان! ئه‌وان پێش ئه‌وه كه له خۆیانه‌وه ده‌ست پێكه‌ن و فێر بن كه چۆن ئه‌رزش بۆ مرۆڤایه‌تی دانێن، مافی یه‌كتر بپارێزن و … سه‌ربه‌خۆیییان گرت و ماوه‌یه‌كی كورت پاش ئه‌وه، دیكتاتۆرییه‌ت خۆی داسه‌پاند به سه‌ریاندا كه تا ئه‌مڕۆیش درێژه‌ی هه‌یه! نیشتمان به راستی پیرۆزه! ته‌نانه‌ت ناوه‌كه‌ی! به‌ڵام به ئه‌ندازه‌ی دووری له شه‌ڕاشۆیی، نه‌فره‌ت له براكوژی، خۆشویستنی ئینسانییه‌ت و شایه‌دیش حه‌ز له هه‌نار!
- كاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆژانه‌ی كاك مه‌سعوود به جوان ئه‌زانم به‌ڵام كاتێك كه چیدی مافی مرۆڤ له كوردستاندا و له لایه‌ن چه‌كدارانی حوكومه‌ته‌وه پێشێل نه‌كرێت ئه‌توانین داگرتنی ئاڵای ئێراقی ته‌نیا به ژێسێكی میدیایی و رۆژنامه‌وانی و كاتی نه‌زانین…
۱۳۸٥/٦/۱٢
- یه‌كه‌م: ئه‌م هاوینه گه‌رما له مه‌ریوان حه‌شری ئه‌كرد. شاره‌وانی شاریش ئه‌ركی كۆكردنه‌وه‌ی به‌شێك له ئه‌شغاڵی شاری دابوو به كه‌سانێك كه به ئه‌م جۆره‌ی خواره‌وه كاریان ئه‌كرد. ( تكایه دانیشتووانی ده‌ره‌وه بیگه‌یه‌نن به كاربه‌ده‌ستانی شاره‌كه‌یان با شتی تازه فێر بن! )
ئه‌مانه له كاتی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌شغاڵدا بۆنێكی خراپیان به شاردا بڵاو ئه‌كرده‌وه و په‌یتاپه‌یتا له‌ته ئهشغالیان لێ دائهكهوت! كاربه‌ده‌ستان له كاتی قسه‌كردندا ده‌ستی ئه‌ره‌ستوو و ئه‌فلاتوون له فه‌لسه‌فه‌دا ئهبهسنهوه!
وه سه‌د ئهڵبهتهیش خه‌ڵك كه‌سیان ” شار ” به هی خۆیان نازانن! ئه‌مه‌یش دوێنێی ته‌نیشت تێرمیناڵی ئوتۆمۆبیلی شاری مه‌ریوانه كه خه‌ڵكی قارهمانپهروهر ئهشغاڵهكانیان رژاندوه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان كه شاره‌وانی قارهمانپهروهرتر به سێقولهكانی جه‌میان بكاته‌وه:
- دووهه‌م: چه‌ندرۆژه سه‌رقاڵی خۆ ڕێخستنین بۆ ساڵی تازه‌ی خوێندن كه یه‌كه‌م رۆژه‌كانی پاییز ده‌ست پێئهكاتهوه. هونه‌رستانی عیففه‌ت بڕاوه به باڵامانا و جارێ ئه‌مساڵیش له‌وێ ئه‌مێنمه‌وه!
۱۳۸٥/٦/٥
كوردی ده‌ره‌جه یه‌ك !
- یه‌كه‌م : ئه‌گێڕنه‌وه له شاری ” قه‌زوێن ” دا قێخایهك ئه‌بێت كه به ژیرلهی مه‌مله‌كه‌ت ناسراوه. رۆژێك پیاوێك ئه‌چێته لای و ئه‌ڵێت كه له ماڵی دنیا ته‌نیا گۆزه‌یه‌ك و مانگایه‌كی هه‌یه! ئێستا مانگاكه سه‌ری كردووه به ناو گۆزهكهدا و ئه‌گه‌ری شكاندنی گۆزه‌كه و خنكاندنی مانگاكه هه‌یه! ژیرله فه‌رمان ئه‌دات سه‌ری مانگاكه ببڕن با گۆزه‌كه له شكاندن رزگاری بێت! دواتر ئه‌بینن كه سه‌ری مانگاكه كه‌وتوه‌ته ناو گۆزه‌كه. ئه‌مر ئه‌كات كه گۆزهكهیش بشكێنن! عه‌ینی ئه‌م كاره له ژیرلهكانی وڵاتی ئێمه‌دا هه‌مووساتێ تیكرار ئه‌بێته‌وه. دڵنیام له داهاتوودا نه‌وه‌كانمان ئه‌م كارانه له یاد ناكه‌ن و به سهرداخستنهوه باسی ئه‌كه‌ن. قێخا هه‌ی قێخا…
- دووهه‌م: شتانێك هه‌ن كه خۆمان له روودانیاندا به‌شدار نه‌بووین و بێده‌سه‌ڵاتیی ته‌واومان بووه. وه‌كوو ئه‌مه كه له چ نه‌ته‌وه‌یه‌ك بین، له كوێ له دایك بین و … زۆر شتیش هه‌ن كه به حه‌زی خۆمان به‌دی دێن. وه‌كوو: چۆن له بیرمان كه‌ڵك وه‌ربگرین. ده‌سه‌ڵاتی كوردی له باشووردا له مێژه سه‌لماندوویه‌تی كه بڕوای به هیچ بنه‌مایه‌كی ئه‌خلاقی ده‌رهه‌ق به كورد نییه. حیزبایه‌تی له‌وێ بریتی بووه له مانه‌وه به هه‌ر قیمه‌تێ. به كوردی ئهمدیویان وتووه ئێرانی و به ژوورسهریان توركییهیی! ئه‌مه بۆ ئه‌وه بووه كه له كاتی خۆیدا فرۆشتنیان كارێكی دشوار نه‌بێت! چون ئه‌وان ئێره‌یی نین! له درێژایی ته‌مه‌نی حیزبایه‌تی له باشووری كوردستاندا هیچ كوردێك ئه‌منییه‌تی گیانی نه‌بووه و هه‌موو ساتێ مه‌ترسیی له ناوچوونیان له لایه‌ن بیری باوهعهمرهی ئه‌وانه‌وه بووه. ئه‌مڕۆ رۆڵه‌كانی باكوور – كه كارم به دروستی یا نادروستی كاره‌كانیانه‌وه نییه و ته‌نیا وه‌كوو ئینسانێك ئه‌یانبینم – وه‌كوو میوه‌ی ناو میوه‌فرۆشی كه چۆن ئه‌كرێن به چه‌ند ده‌ره‌جه‌وه و ده‌ره‌جه تا باشتر بێت قیمه‌ت زۆرتر ئه‌بێت، خراونه‌ته ده‌ره‌جه‌ی ئاخره‌وه و قێخاكانی كورد له سه‌ریان له گه‌ڵ ئه‌م و ئه‌ودا مامه‌ڵه ئه‌که‌ن! مه‌زاد هه‌ی مه‌زاد…
- نازانم بۆچی هه‌میشه من و هه‌موومان به هه‌ڵه باس له هێندێ له وشه‌كان ئه‌كه‌ین! حیزب، به مانای حه‌قێقی خۆی هه‌رگیز له كوردستانی باشووردا بوونی نه‌بووه. ئه‌وانه‌ی ئه‌وێ ته‌نیا مشتێ سه‌ربازن كه هێزێكی ” وه‌كوو میلیشیا ” یییان پێك هێناوه. تاقمێ چه‌كدار كه بۆ شه‌ڕه‌گه‌ڕه‌ك نه‌بێ به كار هیچێ ناخۆن. له بیریشم نه‌چێ له ” خۆخۆری ” دا مامۆستان… حیزب هه‌ی حیزب…
1- ئیمشه‌و میوانێكمان بوو كه به ده‌ست دایكیه‌وه ئه‌یناڵاند ! دایكێك كه ئه‌وی به هه‌تیوی و بێباوك به‌خێو كردبوو و پێی گه‌یاندبوو. 25 ساڵ زه‌حمه‌ت و شه‌ونخوونی! ئێسته كه كاكه‌گیان بووه به خاوه‌ن ژن و مناڵ هه‌موو رابردووی له بیر چوه‌ته‌وه! دایكێك كه زهخمهكانی پێشووی ئێسته سه‌ری هه‌ڵداوه و نه‌خۆشه و پێویستی به تیمار هه‌یه، كه‌س حه‌وسه‌ڵه‌ی دانیشتنی به لاوه نییه…
2- هه‌موومان پێشتر كاتێك مناڵ بووین، دنیایه‌كی تایبه‌ت به خۆمان بووه. ئه‌گه‌ر خوشك و برا یان یهكێكیمان بووبێ، خۆشترین و به‌تامترین زه‌مانمان له گه‌ڵیاندا تێپه‌ڕ كردووه! هه‌موو قسه‌كانمان هاوبه‌ش بوون. دواتر كاتێ گه‌وره بووین وه‌كوو كورد ئه‌ڵێ: هیچمان له هیچ! جیا بووینه‌وه و هه‌ر كه‌سێ وێڵ بوو به شوێن به‌ختی خۆیدا. ئیتر كه‌س رازی نییه بۆنی رابردوو بێنێته‌وه یاد…
3- ئه‌م فهلسهفهچنینانه بۆ ئه‌وه بوو كه بڵێم ئیمڕۆ ” نیان ” شه‌ش مانگی ته‌واو كرد و پێی نایه ناو حهوتهمین مانگی ژیانی! ئێمه‌ی دایك و باوك تا كاتێ مناڵین، هیچ نازانین و كاتێ شتمان زانی حه‌مماڵی مناڵین! چ دنیایه‌كی پێكه‌نین‌دار! دنیایه‌ك كه زۆرینه‌ی شته‌كانی له زۆر پێشتره‌وه مهحتووم و دیاریكراون! ” نیان ” توپولی و گووپن و هه‌میشه ده‌م به پێكه‌نینه! دروست پێچه‌وانه‌ی باوكی!