۱۳۸٥/٥/۳٠
کا ئه‌نوه‌ر
*
15 ساڵ پێش ئێستا
كاتێ خوێندكاری دواناوه‌ندی بووم، رۆژێك له حه‌فته‌دا ئه‌بوایه بۆ گوزه‌راندنی ده‌رسێك كه ناویان نابوو ” طرح كاد ” هه‌ر خوێندكارێك بچووایه‌ته شوێنێك بۆ فێر بوونی حیرفهیهك. منیش رێم كه‌وته نه‌خۆشخانه‌ی ” مه‌ریوان ” و چوومه لای ” كاكه ئه‌نوه‌ر ” بۆ فێر بوونی ئه‌و كارانه‌ی كه له به‌شی ” واكسیناسیۆن ” دا ئه‌نجامیان ئه‌دا. سێ‌ساڵی ره‌به‌ق دروست له كاتێكدا كه له ئه‌و په‌ڕی شلووقی و هار و هاجیدا بووم ” كاكه ئه‌نوه‌ر ” م عه‌زێت كرد! رۆژێك هێنده له شلووقكارییهكانم ماندوو بووبوو كه دۆعای كرد: ئیشه‌ڵڵا من ئه‌مرم و له قه‌بردا له ده‌س تۆ نه‌فه‌سێكی ره‌حه‌ت ئه‌كێشم!
**
10 ساڵ پێش ئێستا
تازه خوێندنی باڵام ته‌واو كردبوو. گه‌ڕابوومه‌وه بۆ كوردستان و بووبووم به مامۆستا. ” كاكه ئه‌نوه‌ر ” كه ساڵه‌های ساڵ بوو هاوسێماڵمان بوو و كه‌مێكیش به خزمی ئهگهییهوه پێمان، هه‌میشه به ئیفتخاره‌وه باسی له كه‌سانێك ئه‌كرد كه زه‌مانێ له لای ئه‌ودا فێری شتێك بوون و ئێسته خوێندنیان له زانكۆدا درێژه پێداوه. هه‌میشه كه‌واو و پانتۆڵی له به‌ر ئه‌كرد. ئه‌ندامه‌كانی زه‌ریف بوون و زۆر لاغر بوو. یه‌كه‌مجار كه منیشی دواند و خۆشحاڵی خۆی له گه‌ڕانه‌وه‌م ده‌ربڕی، باوه‌شم پێدا كرد و به‌رزم كرده‌وه و كه‌مێك ترساندم! ئاخر ” كاكه ئه‌نوه‌ر ” له ناو هه‌موو ئاشناكانیدا به خۆپاراستن له ده‌ردیسه‌ر به‌ناوبانگ بوو! هاواری كرد: دامنێ سه‌ر زه‌وی! دامئهخهی! دامنا و پێم وت: كوره بابه خۆ تۆ به هه‌موو هێزته‌وه نابیته 50 كیلۆگره‌م، چۆن داتئهخهم! ئیتر هه‌رڕۆژه كاتی چوونه سهركارمان، به‌یانییان ئه‌ووه‌ڵ وه‌خت ئهگهیین به یه‌ك. له قسهخۆشیدا ناوی ده‌ركردبوو!
***
هاوینی رابردوو
” كاكه ئه‌نوه‌ر ” زهنگیدابۆم. ” ئاسۆ ” ی كچی له پله‌ی سه‌ره‌تایی ئه‌زموونی زانستهگهكاندا سه‌ركه‌وتبوو و پێویستی به هه‌ڵبژاردنی رشته‌ی خوێندن بوو! ” ئاسۆ ” هات و كاره‌كه‌م بۆ كرد و به‌ڵێنی قه‌بووڵیم پێدا! ” ئاسۆ “ سه‌ركه‌وت و له‌وه به دواوه ” كاكه ئه‌نوه‌ر ” هه‌ركه‌سی ئه‌دی ئه‌یوت: به‌خوا كه‌س وه‌ك سه‌لاح نازانێت ئه‌م كارانه بكات! و ئاشنای زۆری ئه‌نارد بۆ لام بۆ ئه‌م كاره! منیش پێم ئه‌وت: ماڵت ئاوابێت بۆ ئه‌م كاسبییه بۆت دۆزیومه‌ته‌وه! به خوا مشته‌ری باشم بۆ ئه‌نێری! ( ئه‌م كاره وه‌ختی زۆری ئه‌گرتم!). ئه‌و له‌م ساڵه‌دا ویردی زمانی ” ئاسۆ ” و ” هه‌تاو “ی كچی بوو كه ئێسته خوێندكاری زانكۆ بوون و هه‌میشه شانازی پێوه ئه‌كردن! پاش 26 ساڵ كارمه‌ندیش بۆ ئه‌وه‌ی كچه‌كانی بتوانن به باشی بخوێنن، ده‌ستی دابووه كاریتر و به‌یناوبه‌ین ” دینار ” فرۆشی ئه‌كرد! ئه‌ڵبه‌ته ” دینار ” ی به قه‌رز ئه‌هێنا و ئه‌یفرۆشت و تۆزێك خێری لێئه‌كرد و به‌مه نه‌یئه‌هێشت مناڵه‌كانی له كهمدهسهڵاتیی ئه‌و بڕه‌نجێن!
****
سێ‌ڕۆژ بوو ” كاكه ئه‌نوه‌ر ” ون بووبوو! ژنێكی ئاشنای پێوه‌ندی پێوه‌گرتبوو و داوای دیناری لێكردبوو. ئه‌و له ماڵ چووبووه ده‌ر و نه‌گه‌ڕابووه‌وه! سێ شه‌و و رۆژ هه‌موومان تووشی سه‌رگێجه بووبووین. ئاخری دوێشه‌و ده‌ركه‌وت كه مێردی ژنه‌كه گولله‌ی ناوه به مێشكی ” كاكه ئه‌نوه‌ر ” ی خۆشه‌ویستی دڵی هه‌مووان و به ته‌ماحی وه‌رگرتنی پاره‌كه‌ی – كه هی خۆیشی نه‌بوو – كوشتوویه‌تی. ” عه‌تا ” ئه‌فسه‌ری كوردی ئیداره‌ی ئاگاهی مه‌ریوان ئازایانه بكوژه‌كه‌ی گرتبوو و بۆمی گێڕایه‌وه كه چۆن كوشتوویانه و ته‌رمی ” كاكه ئه‌نوه‌ر “یان چۆن تووڕدابووه ناو گهنكاوێك و چۆن ده‌ریان هێناوه!
چه‌ند رۆژه نووسینم بۆ نایه‌ت. هیوادارم له‌م كاره‌ساته بگوزه‌رێین و دیسان …
۱۳۸٥/٥/٢۳
حكوومه‌تی كوردی یان چه‌كه‌ره‌ی خه‌ونی میلله‌تێك !
له به‌ین جه‌ماوه‌ر و حكوومه‌تدا، په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌موو ساتێ دوولایه‌نه و دووتهرهفهن! هه‌ر لایه‌نێك ته‌نیا كاتێ ئه‌توانێ چاوه‌ڕوانیی جێبه‌جێبوونی ئه‌ركه‌كانی لایهنیتر بكات كه خۆی بهشهئهركهكهی به ئه‌نجام گه‌یاندبێ. به‌م پێشبۆچوونهوه، چاوخشاندنێكی خێرا به سه‌ر دۆخی ئه‌مڕۆی كوردستانی باشووردا بۆمان ده‌رئه‌خات كه به ناو حكوومه‌تی كوردی به هۆی بێبه‌رنامه‌یی وه‌حشه‌تناكی – كه ئاكامی نه‌زانینی شێوازی حكوومه‌تداری و پیاده‌كردنی بیر و ئه‌ندێشه‌ی دارێژراوی شاخه له شاردا – نه ته‌نیا ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی خۆی جێبه‌جێ ناكات، به‌ڵكوو خۆیشی له هه‌رجۆره وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك گێل كردوو و ئه‌كات! ئه‌مه له حاڵێكدایه كه كورد به هه‌موو هێزێكه‌وه و هه‌موو ساتێك بۆ گه‌یشتنی به دونیایه‌كی باشتر هه‌وڵی داوه و ئه‌ركه‌كانیشی زۆرتر له ئاستی چاوه‌ڕوانكراوی خۆی جێبه‌جێكردووه. نموونه‌یه‌كی به‌رچاوی ئه‌م بێبه‌رنامه‌ییه كه منی دانیشتووی ئه‌مدیویش له گه‌ڵیدا تووشی كێشه بووم، نه‌بوونی سووته‌مه‌نییه له كوردستانی رۆژهه‌ڵاتدا به جۆرێ كه به هۆی قاچاخكردنی بۆ ئه‌و دیوۆ، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له 4 هه‌زار تمه‌نه‌وه، گه‌ییوه به 30 هه‌زار تمه‌ن له ناو شاردا! جا ئه‌بێ دانیشتووانی بێتاوانی ئه‌و دیو به چ نرخێك بگاته ده‌ستیان و چۆن بتوانن له توانای سه‌ندنی بێن؟ ئه‌مه وای كردووه كه هه‌موو كوردێك تووشی بێباوه‌ڕی بێت به خه‌ونه‌كانی خۆی و باوكه‌كانی و خانه‌گومان بێت له رۆژێك كه خۆیان ببن به خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات! لێره به هۆی كه‌وتنه ژێر فشاری جه‌ماوه‌ره‌وه، هه‌موو جوێنه‌كان و زۆرینه‌ی قسه ناشیرینه‌كان ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نیوی كه‌سانێك ئه‌كه‌ن كه ئه‌م وه‌زعه‌یان خولقاندووه. ئاخۆ له‌و دیو كه وه‌زع زۆر خراپتره، چۆن بڵێن و چی بكه‌ن؟!
نووسراوه له ۱:۳۸ ب.ظ له لایه‌ن س.عیلمیزاده .
۱۳۸٥/٥/۱۸
كه‌متر بووه حهزكهم وێنه‌یه‌ك له گوڵێك بگرم! كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی له‌م بابه‌تم هه‌یه كه باشترین وێنه‌گرانی دونیا گرتوویانه و چون پێیشم وایه كه گوڵ هه‌ر گوڵه و له كوردستان و باقی شوێنه‌كان دیتنیان تامێكی یهكجۆریان هه‌یه، خۆم له‌م كاره دزیوه‌ته‌وه! نازانم چو و چۆن بوو كه دوێنێ و ئه‌و كاته‌ی له گه‌رمای وه‌حشه‌تناكی عه‌سردا رێم كه‌وته ” دووڕۆ ” ی مه‌ریوان دڵم چوو له‌م گوڵه به‌ڕۆژانه كه له‌م ده‌ورانه پڕ ته‌ق و تۆق و شه‌ڕه‌دا بۆ ساتێك خستمیه بیر ئاشتی:
شوێن: ” دووڕۆ ”
كات: سێشه‌ممه، 17 ی گه‌لاوێژی 85، كاتژمێر 4،36 ی دوانیوه‌ڕۆ
۱۳۸٥/٥/۱٦
شه‌ڕ له جۆره‌كانی سارد و گه‌رم!
- ” هابز “ فیلسووفێكه كه وه‌زعی مرۆڤی له بنه‌ڕه‌تدا وه‌زعی شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوون زانیوه ( شه‌ڕی هه‌مووان له گه‌ڵ هه‌موواندا ) ! شه‌ڕ ئه‌و شته‌یه كه قه‌ت كۆتایی نایه‌ت، ته‌نانه‌ت له كاتێكدا كه له رواڵه‌تدا ئاشتی حاكمه، جۆری شه‌ڕ بووه به ” شه‌ڕی سارد ” ! نه‌ته‌وه‌كان به یه‌كه‌وه له حاڵی شه‌ڕدان، لایه‌نگرانی ئه‌م دین و ئه‌و دین پێكدادانیان هه‌یه! زه‌مانێك ئه‌م شه‌ڕانه شێوه‌ی نه‌ته‌وه‌ییان هه‌یه، كاتێك له جۆری ئابوورین و بهینێكیش دینین و له كوتوپڕیشدا رائه‌وه‌ستن! به‌ڵام له قووڵایی پێوه‌ندییه‌كانی مرۆڤدا، شه‌ڕ خۆی حه‌شار داوه و هه‌یه! له راستیدا هێڵی شه‌ڕه‌كان ( هه‌رجۆره شه‌ڕێك ) له درێژایی مێژوودا ته‌نیا جێبه‌جێ بوون به‌ڵام قه‌ت له به‌ین نه‌چوون و هه‌ر بوون و هه‌ن و ئه‌مێنن. پێكهنیندارترین شت له‌م باره‌وه، داوای سه‌رۆكی نوێی هێزه جه‌نگییه‌كانی توركییهیه بۆ به‌شداریی سه‌ربازه‌كانی توركییه له هێزه‌كانی پاراستنی ئاشتی له لوبناندا! كه‌وتمه بیر ئه‌م قسه كوردییه كه ” دووگ به ده‌م سه‌گه‌وه بده‌ی …” !
۱۳۸٥/٥/۱٤
ئه‌وشته‌ی كه پاش هه‌ر تاریكییه‌ك، دوای هه‌ر ژێركهوتنێك و له ئاخری مردنی هه‌ر حه‌زێكه‌وه مرۆڤ هانئه‌دات بۆ درێژه‌دان به ژیان، هیوایه و بڕوا به داهاتنی رۆژێكی باشتر له ئێسته! پێم وایه كه قه‌تاری هیوای كورد درێژترین واگۆنه‌كانی مێژووی لۆكۆمۆتیڤی پێوه به‌سترابێت! وێرانه‌كانی هیوای ئێمه هێنده كه‌وتوون به‌سه‌ر یه‌كتردا و له ژێر پێمان‌دا جه‌م بوونه‌ته‌وه كه ئێستا ئیتر هه‌مووان هه‌ست به بهرزبوونیان ئه‌كه‌ن! پیسترین و وێرانگه‌رترین شت كه داڕووخانی قه‌ڵای هیوایه به جۆرێكی دوور له ژماردن و له سه‌ختترین جۆریدا وه‌ها تاكه‌كانی كوردی گرتۆته به‌ر كه هه‌موومانی تووشی جۆرێك له تووڕه‌یی و (ناهنجاری) تایبه‌تیی كوردی كردووه! زۆرجار خۆم له كاره‌كانم و قسه‌كانم تا سنووری قیڕه به سهرخۆما چووم و له كرده‌وه‌كانم دڵم هاتووه‌ته‌وه به خۆدا به‌ڵام قه‌ت نه‌متوانیوه وازیان لێبێنم! ئاخر نه‌متوانیوه خۆم به كورد نه‌زانم! تۆزێك پێش ئێستا پێم نایه ده‌هه‌ی چواره‌می ژیان! سیساڵم پڕ له عه‌جیبی و سیخناخ له بیستنی درۆترین شوعاره‌كانی مێژووی مرۆڤایه‌تی تێپه‌ڕاند! خوێڕییانهترین هه‌ڵوێستم له سكزلترین سه‌رۆكه‌كانه‌وه دی و هیوام درزیبرد به‌ڵام نه‌ڕووخا! دڵخۆشیم به كۆتره‌كانی هه‌ڤاڵ سه‌یوان بوو كه له چیاكانی ئامه‌د و باتمانه‌وه بۆی كێشابووم و له گه‌ڵ شریخه‌ی گولله‌ی به‌رگریدا بۆی ناردبووم! چ وه‌حشه‌تناكه بیستنی ویزه‌ی كڵاشینكۆف و گیزه‌ی ئه‌ستێره له شانه‌كانی شه‌ڕفرۆش! چ ڕشانهوههێنهره دیتنی سیمای شه‌ڕ و نه‌گبه‌تی له كاناڵه فاشیستییهكانهوه ! نه‌ك من به‌ڵكوو هه‌موو دانیشتوانی ئێره له بیركردنه‌وه‌ی ئه‌م شتانه ماندوو بوون! هه‌مووان له رواڵه‌تیاندا لۆچی حه‌سره‌ت بۆ ئازادی راسته‌قینه بهدیئهكرێت! ئاواته‌خوازم رۆژانی داهاتووی ته‌مه‌نی خۆم و هه‌مووان دوور بن له داڕووخانی كۆشكی هیوا و سازكردنه‌وه‌ی یهكێكیتر به‌سه‌ریاندا!
۱۳۸٥/٥/۱٠
كاتێ خوێندمه‌وه كه له ئوروپا گه‌رمای +39 تا ئه‌وكاته‌ی كه هه‌واڵه‌كه‌م ئه‌خوێنده‌وه، 200 كه‌سی كوشتووه، كه‌وتمه بیر ئه‌م كه‌سه كه وێنه‌كه‌یم له سه‌ر سنووری مه‌ریوان – كوردستانی باشوور ! گرتووه. كۆڵبه‌رانی ئه‌م جێگه‌یه له گه‌رمای +46 و سه‌رمای -42 دا باری لهخۆیانباشتر به كۆڵ ئه‌گرن و نایشمرن! ئه‌م وێنه‌یه له گه‌رمای +45 دا گیراوه:
۱۳۸٥/٥/٦
درزی كوردی!
بازێشت هه‌ن كه بۆ ناسینیان و ده‌ركه‌وتنی ههقێقهتیان ئه‌بێ زه‌مانێك تێپه‌ڕ بێت و شایه‌دیش نهسڵێك بسووتێت تا هه‌مووان یان لانیكه‌م ده‌سته‌یه‌ك پێیبگه‌ن! ئه‌مه‌ی خواره‌وه یه‌كێ له‌و شتانه‌یه كه زووتر ئاشكرا بووه به‌ڵام بۆی هه‌یه كه له داهاتوودا دووكه‌ڵه‌كه‌ی چاومان له بینین بخات:
ئه‌مڕۆ له ناوخۆی كوردستاندا چینێك پێگه‌ییون كه هه‌وڵه‌كانیان له رێگه‌ی خوێندندا خستۆته كار و پاش هه‌وڵ و تێكۆشان له گۆڕه‌پانی خوێندنی ئاكادێمیك و ته‌واوكردنی چه‌ندساڵ له زانكۆكاندا ئێسته وه‌كوو ته‌به‌قه‌ی داهێنه‌ر له كۆمه‌ڵگادا خۆیان ئه‌بیننه‌وه. ئه‌م ده‌سته چون له زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ر خۆیان به ئاگادارتر ئه‌زانن ( كه ئه‌مه‌یش له خۆێدا راستییه‌كی به‌رچاوه!) و به هۆی چه‌ند ساڵ ژیان له هه‌وای تازه‌ی زانستگه‌دا هه‌ڵگری بیری تازه‌تر له ئه‌ندێشه‌ی زاڵ به سه‌ر كۆمه‌ڵگادان، پێیان وایه كه ئه‌بێ خه‌ڵكیش له بۆچوونه‌كانیان كه‌ڵك وه‌ربگرن و پێویسته تێبینی و به‌رنامه‌كانیان له داهاتووی وڵات‌دا پیاده بكرێت! ئه‌مه لایه‌نێكی به‌رچاوه كه خۆم ماوه‌یه‌كه به روونی ئه‌یبینم! لای دیكه‌ی ” معادله ” هكه، ئه‌وانه‌ن كه به‌شێكی به‌رچاوی ژیانیان له هه‌وای پڕ له ته‌قه و خشوونهتی ده‌هه‌ی 60 دا خه‌تی به‌سه‌ردا كێشراوه و سه‌ختییه‌كی زۆریان تێپه‌ڕاندووه و مانوویهتیهكی به‌رچاویان دیوه و خۆیان به خاوهنتهجروبهی گران ئه‌زانن ( كه وایشه ! ) و ئه‌مانیش پێیان وایه كه بۆچوونی ئه‌وان و بیر و ڕایان ئه‌بێت له داهاتوودا به‌رچاو بخرێت و پیاده بكرێت! تا ئێره شتێكی وا رووی نه‌داوه! كاره‌سات له‌وێدایه كه ئه‌م دوو به‌ره هیچیان یه‌كتر به مه‌شرووع نازانن و هه‌ركامه ئه‌ویتر به زۆر شتی سه‌یر تاوانبار ئه‌كه‌ن! له‌م ماوه‌دا لێره به روونی درزی ئه‌م دوو به‌ره گه‌یی به هه‌ڵسانی ده‌نگی گه‌وره لێیه‌وه و هه‌مووان لێی ئاگادر بوون! هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌م بهگژاچوونه نه‌بوونی فه‌رهه‌نگی ” تساهل و تسامح ” ه له ناو كورددا كه هه‌میشه قسه‌ی پیاویان به یه‌كێك زانیوه! له‌مه زیاتر ناتوانم و ناكرێت شتێك بڵێم! به‌ڵام به پیس له داهاتوو خانه‌گومانم! داهاتوویه‌ك كه ئه‌گه‌ر باش له بیریدا نه‌بین ئه‌بێت به شوێنی پێكدادانی ناباری بۆچوونه جیاوازه‌كان!
نووسراوه له ۸:٤۸ ب.ظ له لایه‌ن س.عیلمیزاده .
شه‌ڕ، ئه‌و شته‌ی كه قه‌ت كۆتایی نایه‌ت!
- له كورده‌واریدا و له دێهاته‌كاندا هێشتا باوه كاتێ دوو مناڵ شه‌ڕ ئه‌كه‌ن، بینه‌رانی شه‌ڕه‌كه ئه‌بن به دوو ده‌سته‌وه و هه‌ر كامیان یه‌كێك له شه‌ڕكه‌ره‌كان ئه‌كه‌ن به شێری خۆیان و به قیڕه هه‌ستیان وا ئه‌بزوێنن كه ئه‌بێ حه‌تمه‌ن شێری خۆیان شه‌ڕه‌كه بباته‌وه! مناڵه‌كانیش كه وائه‌زانن ئه‌مه راسته تا بێ زۆرتر به گژ یه‌كتردا ئه‌چن! ئێستا شه‌ڕی ئیسرائیل و حیزبوڵڵایش رێك وای لێهاتووه! شه‌ڕێك كه ژن و مناڵی بێ‌تاوان بوونه‌ته قوربانیی چه‌ند شهڕهنگێزێك كه ئینسانییه‌ت له وجوودیاندا تۆراوه و ههركامهیش شێری كه‌سانێكن!
- پێش له دایك بوون له كه‌سیان نه‌پرسیوه كه حه‌ز ئه‌كات له كوێ له دایك بێت و له كام نه‌ته‌وه بێت و …! هه‌رگیز و تا ئه‌مڕۆ له‌وه‌ی كه كوردم و له كوردستان ئه‌ژیم – هه‌رچه‌ند كه ئه‌مه به مانای بێبه‌شبوونه له زۆرێ له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤ! – ناڕازی نه‌بووم و نیم به‌ڵام زۆر ده‌مێكه له‌وانه‌ی كه سیاسه‌تمان ئه‌كه‌ن و له ئاكامی بۆچوونی مێشكی رزیو و بیری گڵاویان تووشی ده‌ردیسه‌ر و شه‌ڕمان ئه‌كه‌ن، ناڕازیم! ئه‌مانه تاقمێ جهنایهتكارن كه زۆریش لێیان تووڕه نیم! له‌مانه نه‌فامتر ئه‌وانه‌ن كه بۆ به‌رگری له بوون و پاراستنی ئه‌م تاقمه چه‌ك ئه‌كه‌نه شانیان و ته‌قه له ئینسانییه‌ت ئه‌كه‌ن! رشانه‌وه‌م دێت له‌وانه‌یش كه له‌م كارانه پشتگیری ئه‌كه‌ن! شه‌ڕ شتێك نییه كه له ئاسمانه‌وه باریبێت! شه‌ڕ دهسكردێ چه‌ند كه‌سێكه كه مانیان و بوونیان پێیه‌وه گرێدرواه. دیسان ده‌نگی ته‌قه و بۆنی بارووت له “لوبنان”ه‌وه ئه‌وه‌مان ئه‌خاته‌وه یاد كه ژینگه‌ی ئێمه و ده‌ور و به‌رمان شوێنی به‌گژاچوونی كه‌سانێكه كه ئه‌بێ وایش بن! كه‌سانێك كه هه‌ركامه‌یان پارێزه‌ری مه‌نفه‌عه‌تی زلكهسانیترن! له‌م ناوه‌دا ئێمه‌ین كه مه‌زڵوومان و كۆڵبه‌رانی هه‌میشه‌یین! ئێمه‌ین كه ئه‌بێ بارهه‌ڵگر و بێگاریكێشی رزیوترین مێشكه‌كانی هه‌موو مێژوو بین! رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستێك ژینگه‌ی ئێمه‌یه كه بڕوا ناكه‌م تا ئه‌مڕۆ له ناو ده‌سه‌ڵاتدارانیدا كه‌سێكی تێدا هه‌ڵكه‌وتبێ كه بیری له خۆشبه‌ختی مرۆڤه‌كان كردبێته‌وه! و دیسان شه‌ڕ…