۱۳۸٥/٤/۳۱
بۆنی مریشكێكی چڵكن!
قه‌ت ناتوانم باوه‌ڕ كه‌م كه له درێژایی مێژوودا و له كاتێكه‌وه كه یه‌كه‌م مرۆڤ پێی نایه ئه‌م دونیا پڕ له درۆ و فیتنه‌یه، تا ئێسته به‌شه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی هه‌رچه‌ند كورتیش بووبێت له ئهتمۆسفێڕێكی دوور له ” ده‌ره‌جه‌به‌ندی ” دا ژییابێت! به‌م مانایه كه ئینسانه‌كان وه‌كوو سێف و پرته‌قاڵ به ده‌ره‌جه 1 و 2 و 3 دابه‌ش نه‌كرابن كه یه‌كه‌میان له هه‌مووان پڕبه‌هاتر بووبێت و ئه‌وانیتر له خوارتره‌وه ده‌ستنیشان كرابن. ئه‌گه‌ریش له كتێبه پڕ له چهواشهگهرییهكانی مێژوویشدا باسی عه‌داڵه‌ت و له‌م بابه‌تانه كرابێت ته‌نیا خه‌ونی ئاڵۆزی نووسه‌رێك بووه كه نانی له سه‌ر خواردووه!
ئێره چه‌ند مریشكفرۆشی نیشان ئه‌دات! دووریش نییه! سێ‌رۆژ پێش ئێستا. مریشهكهكانیان كردووه به چه‌ند به‌شه‌وه: ران و سینه به جیا، كڵۆزرك و جگه‌ر، پێی مریشك به ته‌نیا! ، ملهقۆچهره! جا ده‌وڵه‌مه‌ند له سه‌ره‌وه دێ پیایا و ران و سینه‌كه ئه‌خوات، ئه‌وانیتریش حه‌زی مناڵه‌كانیان به چێشتێك دائهمركێننهوه كه ته‌نیا بۆنی مریشكێكی چڵكن ئه‌دات! یانێ باقی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌سێنن كه زۆر هه‌رزانترن و چێشتهكهیانی پێئهڕازێننهوه! تراكته‌كان بخوێننه‌وه: ( 3 كیلو گردن 1000 ) ، ( ران تازه ارزانتر از همه جا 1600 ) و سهوهتهیهك پڕ له ملهقۆچهره و پێی مریشك! ئه‌مه تیكراری مێژووه! ده‌وه‌رانی ده‌ره‌جه‌به‌ندی كردنی مرۆڤه به 1 و 2 و 3 و … تا مابێتیش هه‌ر ئه‌مه‌یه جا له جۆرهكانیتریدا :
۱۳۸٥/٤/۳٠
ده‌ست و گرێكۆڵه و قه‌پ!
- بۆ زه‌مانێكی زۆر فره‌یه‌ك له‌و شتانه‌ی ئێستا بوونه‌ته به‌شێكی ئاسایی له ژیانمان، نائاسایی بوون و دیتنیان مایه‌ی سه‌رسووڕمان و چاوده‌رپه‌ڕین بوون! به‌شه‌ر تا گه‌یشتووه به ئێره ده‌وران و چه‌رمه‌سه‌ری و رهشبهختی زۆری دیوه. تا له ئه‌شكه‌وته‌وه هاتۆته ناو ده‌شته‌وه به سه‌دان ساڵ زه‌مانی بردووه! كه‌شفی ئاسن و ئاور و چه‌ند شتێكی له‌م چه‌شنه هێنده گه‌وره بوون بۆی كه دهورانێكیان به‌م ناوانه‌وه ناسیوه: ده‌ورانی ئاسن، ده‌ورانی مه‌فره‌غ و … ئێستا ئیتر له هه‌ر ژوورێكی تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌ر خوێندنگه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی ته‌نانه‌ت له جێگه‌یه‌كی وه‌ك كوردستاندا خوێندكاره‌كان ئه‌توانن ئه‌و كارانه‌ی كه زه‌مانێك كه‌سێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و شته، ناوی چوه‌ته ریزی دانشمهنده گه‌وره‌كانه‌وه، به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن! یانێ ئیتر ئه‌و شتانه له ” كثرت تكرار ” دا هه‌مووان فێری بوون! كه‌وێك بییه‌وێت بۆ هه‌میشه مرۆڤایه‌تی له وتهكان و كاره‌كانی ده‌رس بگرێت و ناوی به ئیفتخاره‌وه ببات، ئه‌بێ هه‌وڵ بدات بۆ گه‌یشتن به ئه‌و شتانه‌ی كه پێش ئه‌و نه‌كراون و نه‌وتراون! ئێستا هه‌ر پزیشكێكی كهمسهوادیش له فورمولی پێنیسیلین ئاگاداره به‌ڵام ناوی ئه‌م ده‌وایه بۆ هه‌تاهه‌تایه تێكه‌ڵه به ناوی فێلێمینگهوه كه كه‌شفی كردووه…
- له كوردستانی ئه‌مڕۆدا به دووجۆر ئه‌وكه‌سانه‌ی كه پێیان خۆشه ناو و ره‌سمێكیان بێت، ئه‌توانن ناو ده‌ركه‌ن: 1- كه‌ڵك وه‌رگرتن له زانستی خۆیان و هه‌وڵدانی بێ‌وچان بۆ خزمه‌ت به گه‌له‌كه‌یان بێ هیچ چاوه‌ڕوانییه‌ك و بێ ئه‌وه‌ی له‌مسی ئه‌وزاع چۆكیان پێدابدات.( كه ئه‌مه‌یان سه‌خته و پڕدهردیسهر) 2- شلووقكاری و ژێستی ژورنالیستی به خۆوه گرتن و قسه‌ی تیكراری بۆ گه‌یشتن به ژیانێكی تاكه‌كه‌سی ئاسانتر كه ئه‌مڕۆ له ناوخۆی كوردستاندا به ژیان له ئوروپادا ته‌عبیر ئه‌كرێته‌وه غافڵ له‌وه‌ی كه هه‌قێقه‌ت چییه! خۆتان ببن به قازی، مامۆستایه‌ك، پزیشكێك، ئه‌ندازیارێك … له ئه‌مڕۆدا كار بكه‌ن و بارێك له شان میلله‌ته‌كه‌یان هه‌ڵگرن باشتره یان زل كردنیان له لایه‌ن میدیای كوردی و قسه‌ی قۆڕ كردنیان !
- ئێستا ئیتر هه‌ر كه‌س و گرووپێك بییه‌وێت یارگیری بكات خێرا باسی ژن و مافه خوراوه‌كانی ئه‌كات! وه‌كوو بڵێی له كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا دانیشتووانی “بوركینافاسۆ” ن كه مافی ژنانی ئێمه ئه‌خۆن و ئه‌به‌ن و پێشێل ئه‌كه‌ن و جه‌نابانی پیاوانی كورد ته‌نیا بینه‌رن و به‌س! له‌م ناوه‌دا تیكراریترین وشه‌كانیش به كار ئه‌هێنن و هه‌موو داماوی و كورتییه‌كان ئه‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ن ئه‌م باسه كه شه‌هاده‌تی ژن له دادگادا قه‌بووڵ نییه! ئه‌مه له خۆێدا راسته به‌ڵام خۆچه‌سپاندن به‌م باسه كۆنانه‌وه غافڵ بوونه له زۆر داماوی و كورتیتر كه له‌مه كه‌متر نین! هۆی نووسینی ئه‌م شته تیكرارییانه دیتنی یه‌كێك له‌م كه‌سانه بوو له یه‌كێك له میدیاكاندا كه حه‌وسه‌ڵه‌ی كاركردنی نه‌بوو، بوو به رووناكبیر و پارێزه‌ری مافی ژنان و هه‌ڵهات! له حاڵێكدا كه ئه‌توانین گرێیه‌ك به ده‌ست باز كه‌ین، قه‌پی لێئه‌گرین و له هه‌وڵدا ئه‌یكه‌ن به گرێكۆڵه! ئه‌م جۆره كه‌سانه یا وائه‌زانن تهرهفهكانیان گه‌وجن كه قسه‌ی وا ئه‌ده‌نه ده‌رخواردیان، یان خۆیان گێژن! من كه پێم وایه ” بۆ خۆیان هه‌ردوو ته‌ره‌فن… ” ( به‌شێك له شێعرێكی گۆران).
۱۳۸٥/٤/٢٧
” كه‌نگاوه‌ر ” شاری تۆراو له كوردستان !
چه‌ند رۆژی رابوردووم له چه‌ند شاری پارێزگای كرماشان‌دا به‌سه‌ر برد. زۆرتر له ” كه‌نگاوه‌ر ” بووم! له ” هه‌مه‌دان ” ه‌وه به‌ره‌و ” كرماشان كه رێ ئه‌كه‌ویت و دوای گوزه‌ر له شاری “ئه‌سه‌دئاوا” و له 95 كیلۆمه‌تریدا ئه‌گه‌یی به كهنگاوهرێك كه خه‌ڵكه‌ی كوردن و به فارسی ئه‌دوێن و به كوردی گۆرانی ئه‌ڵێن! تێكه‌ڵێك له دوو شتی پێچه‌وانه! تا ئه‌مڕۆ هێنده دڵم نه‌گیرابوو. ئه‌مانه مه‌زڵوومترین كورده‌كانی دهورانن! له كاتێكدا كه هه‌موو هێزی میدیای كوردی بۆ یارگیری سیاسی هه‌وڵه‌كانیان له سه‌ر چه‌ند شوێنێكی تایبه‌تی و تیكراریی كوردستان داناوه، ئێره‌یه‌ك كه دانیشتووانی پتر له هه‌ر شوێنێكیتر ” هویت ” ی كوردی‌یان كه‌وتوه‌ته مه‌ترسیی له به‌ین چوون ( بۆ دڵخۆشی خۆم ئه‌مه ئه‌ڵێم چون ئه‌و شته‌ی من دیم به مانای له ناو چوونی شوناسی كوردیی دانیشتوانی ئێره بوو!) به ته‌واوی له بیر چووه و ناوی له هیچ شوێنێكدا نابینرێ و نابیسرێت! چه‌ند خاڵی شاز له دیدارهكهمدا كه بۆ به‌شداریی له شایی و زه‌ماوه‌نی دۆستێكدا بوو كه‌وته به‌رچاوم:
§ كه به‌شدارانی كۆڕی شایی منیان به پانتۆڵی كوردییه‌وه ئه‌دی، وه‌ك چۆن له لای خۆماندا خه‌ڵكی له دیتنی كه‌سێكی بیانی ( كه خۆیان به ” خارجی ” ناویان ئه‌به‌ن!) تووشی دڵه‌ته‌پێ! و تێكه‌ڵێك له به شوێنیان‌دا كه‌وتن و سه‌رسووڕمان ئه‌بن، هه‌وڵیان ئه‌دا هه‌واڵی نوێی كوردستان بزانن و ببیسن. به ئیشتهاوه گوێیان ئه‌گرت بۆ قسه‌كانم و گله‌یی توند و سه‌ختیان بوو له كورده‌كانی ئه‌ولاتر كه ئه‌مان به كورده جه‌علی!!! ناو ئه‌به‌ن و به‌س خۆیان به كورد ئه‌زانن!
§ هه‌موو كاتی زهماوهنهكه رازابووه‌وه به جۆره‌كانی ههڵپهڕكێیی كوردی و گۆرانیبێژهكهیش كه زۆرێ له گۆرانییه كوردییه‌كانی به جوانی و بێ‌له‌هجه ئه‌وته‌وه ته‌نانه‌ت له كوردی له كاتی قسه‌كردنیشدا حاڵی نه‌ئه‌بوو و ته‌نیا وشه‌كانی له به‌ر كردبوو!
§ حاڵه‌تی رۆحیم به دیتنی ئه‌م خه‌ڵكه تینووی كوردییهته تێكه‌ڵێك بوو له نوقورچك و ختووكه! گریان و پێكه‌نینی هاوكات! نه‌مئه‌زانی ئه‌بێ له دیتنی ئه‌م هه‌سته شاد بم یان له دووركهوتنهكهیان له ئه‌سڵی خۆیان گریان بم؟
§ جارێ مانووی رێگه‌م و شتم بۆ نایه‌ت! ده‌رفه‌ت بوو قسه‌ی زۆرم پێیه!
۱۳۸٥/٤/٢۳
چه‌ند تێبینی و داوای لێبوردن!
یه‌كه‌م: هه‌ر میوانێك كه ئێره به سه‌ر ئه‌كاته‌وه خۆشه‌ویستی ئێمه‌یه و جێگه‌ی له سه‌ر سه‌رمانه به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر زه‌حمه‌تی تێبینی نووسین له سه‌ر نووسراوه‌كان به خۆیه‌وه هه‌موار بكات! ” لێره‌دا” ئێمه هێنده گرفتارین كه چیدی شوێنی ” موجادیله ” مان بۆ نامێنێته‌وه!
دووهه‌م: له‌م چه‌ند رۆژه‌دا چه‌ند خۆشه‌ویستێك له سه‌ر نووسینێكی ئێره تێبینییان دانابوو و دواتر بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونی خۆم باشتر بگه‌یه‌نم ( چون پێم وایه كه ئیجاز له نوسینی بلاگستاندا هونه‌ره و پێویستیشه و تا ئێستا هه‌وڵم داوه له ئیتناب و درێژهوتن خۆبپارێزم و ئه‌مه بووه‌ته هۆی خراپ تێگه‌یشتنی چه‌ند دۆستێك) روانینی خۆم له سه‌ر ” كلیت ” ی كێشه‌یه‌ك و له قاڵبی نووسراوهیهكیتردا ده‌ربڕیبوو! هه‌رگیز نه شێوه‌ی خۆم بووه و نه له شه‌ئنی میوانی خۆشه‌ویستی ئێره‌دا بینیومه كه رووی قسه‌م خوێنه‌رانی نووسینه‌كانم بێت! ئه‌مانه كه لێره‌دا باسی ئه‌كرێن، ئه‌و شتانه‌ن كه روانگه‌م نیشان ئه‌ده‌ن و بۆیان هه‌یه كه ناڕاست بن وه‌ك چۆن بۆیشی هه‌یه كه بۆچوونی ئێوه‌یش و هه‌موومان له سه‌ر شتێك ناڕاست بێت! ئه‌مانه هه‌رگیز له وه‌ڵامی بۆچوونێكدا و ده‌رهه‌ق به كه‌سێك كه نه ئه‌یناسم و نه ته‌نانه‌ت ناوی ئه‌زانم، نه‌وتراون!
سێهه‌م: نه نانم ئه‌ده‌ن نه نانتان ئه‌ده‌م! ئێوه ناوی ئه‌سڵی و نیشانی من ئه‌زانن، من نازانم رووی قسه‌یشم له كێیه به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌متوانیبوو جۆرێ قسه كه‌م كه ئێوه وای لێ تێنه‌گه‌ن دیسانه‌وه داوای لێبوردنتان لێئه‌كه‌م چون به راستی وا نه‌بووه! دڵخۆشی بۆ چه‌ن ئازیزه له‌وانه تریبوون ی هێژا و كازیوه‌ی به‌ڕێز…
۱۳۸٥/٤/٢۳
تێكه‌ڵێك له بۆنی ” یاس ” ی ده‌مه‌و به‌یانیی حه‌وشه‌یه‌كی دیواره قوڕینهیی دێهات
مهعجوونێك له بیره‌وه‌ریی هه‌موو ئه‌وشتانه‌ی ئێسته نیمانه و پێشتر مه‌له‌مان تێدا ئه‌كرد و سبه‌ی ته‌نیا ناویان له كتێبه بێمشتهرییهكاندا ئه‌خوێنینه‌وه!
له گه‌ڵ هه‌رچی كه بهدیعزانهكانی دوێنێ باسیان ئه‌كرد
نابن به له‌ززه‌تی ساتێك لهمسكردنی جامانه‌یه‌كی كۆن كه له ده‌ور ملی خاوه‌نه‌كه‌یدا ئاره‌قی پێ سڕیوه…!
۱۳۸٥/٤/٢٠
هاوین فرسه‌تێكی باشه بۆ فێركاریی هاوینه و كاتی پشوودانی خوێندنگه‌كان بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه له درێژایی ساڵی خوێندندا نه ئێمه ده‌رفه‌تمان هه‌یه بۆ فێركردنیان و نه ئه‌وانیش بۆیان ده‌ست ئه‌دات!
له ئه‌مڕۆوه كلاسه هاوینه‌كان ده‌ستیان كرد به كار! ئه‌مانه‌ی ناو وێنه‌كه كچۆڵه 9-8 ساڵه‌كانی سه‌وڵاوان كه له سه‌ره‌تاییدا پۆلی دووهه‌من و ئێستا هاتوون كه كۆمپیوتێر فێر بن!
۱۳۸٥/٤/۱٩
ئێره كوردستانه! كه‌مێ هێواش !
یه‌كه‌م:
چه‌ند ساڵ پێش ئێستا له شوێنێكدا مامۆستا بووم كه بۆ هه‌رشتێك نه‌قڵێكی خۆماڵییان بوو! ئه‌وان بۆ كه‌سێك كه پێشتر خۆی لێره‌دا ژییابێت و ئێستا نیشته‌جێی شوێنێكیتر بێت و به‌م حاڵه‌یشه‌وه خۆی له بارودۆخی ناوچه‌كه‌ی نائاگا نیشان بدات به جۆرێ كه بڵێی تا ئێستا ئێره‌ی نه‌دیوه، ئه‌م به‌سه‌رهاته‌یان بوو: كچێكی خه‌ڵكی ئاوایی ساڵانێك پێش ئێستا به هۆی پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش ئه‌چێته ” شار ” ! پاش ساڵێك دایكی ئه‌چێت بۆ سه‌ردانی له شاردا ! به دیاریش چه‌ند شتێكی لای خۆیانی بۆ ئه‌بات و له‌وانه ” پیچك و مه‌نێ ” ( دوو گیای به‌هاری كه له كوێستاندا ئه‌ڕوێن ). كچه‌كه روو ئه‌كاته دایكی و لێی ئه‌پرسێ: ئه‌مانه خۆیان ئه‌ڕوێن یا ئهیانوهشێنن! وه‌كوو بڵێی له ژیانیدا شتی وای نه‌دیبێت!
دووهه‌م:
تا ئێسته رووی نه‌داوه كه له كوردستاندا ئازادییه‌كی ” نسبی ” ئه‌ویش له جۆری ” نیوبهند ” به دیبكرێت! ئه‌مه له رۆژ و ئاسمان و تهیرهنئهبابیلیش ئاشكراتره! رۆژێك نووسیبووم كه كه‌سانێك وا هیچ ئاگایه‌كیان له بنه‌ماكانی هونه‌ر نییه، به مه‌سمووم كردنی هه‌وای شار و شێواندنی ته‌ناسوبی كار و كولاژكردنی ناشییانهی چه‌ند شتێكی بێڕهبتهوه بوونه‌ته هۆی “اغتشاش بصري ” ! و ختووكه‌ی رۆحی ئه‌وانه‌ی ته‌نانه‌ت تۆزقاڵێك سه‌وادی به‌سه‌رییان هه‌یه! ئه‌مه نه گوناهه و نه هۆكاری شێواندنی قانوونی دێموكراسی له جۆری كوردییه! ئه‌م قسانه‌یش قسه‌ی من و ئه‌و نییه! ئه‌سڵن! قانوونن له هونه‌ره تهجهسسومییهكاندا! كه‌سێك كه پێی ناخۆشه ئه‌بێ بچێت یه‌خه‌ی ” كروچه ” و ” رید ” و دامه‌زرێنه‌رانی خوێندنگه‌ی ” باهاوس ” و … بگرێت! ئه‌وزاعی ئێره‌یش ده‌سكردی من نین كه وه‌ڵامی چۆنێتی بده‌مه‌وه! من ته‌نیا ئه‌ڵێم ئه‌مڕۆ كه مافی هه‌ڵبژاردنی شته دڵخوازه‌كان نییه ناچار ئه‌بێ له گه‌ل وه‌زعی هه‌نووكه‌ییدا به باشترین شێوه و به جۆرێ خۆمان ” تطبيق ” بده‌ین كه كه‌مترین زه‌ره‌ری مومكینه‌ی بێت! ئه‌مه شتێك نییه كه ئه‌مانه‌وێ به‌ڵكوو ئه‌وه‌یه كه ئه‌توانین! ئه‌مه‌یش كه مه‌سه‌له‌ن ئه‌بێ ژنانی ئێره مه‌قنه‌عه و مانتۆیان له به‌ر بێ! شێوێنه‌ر و دژی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤه، نه كه‌شفێكی تازه‌یه و نه قسه‌یه‌ك كه پێویستی به IQ زۆر بێت! گوێی هه‌موومان له‌م قسانه پڕه! ژیر ئه‌وه‌یه كه بۆ ئه‌وزاعی له رووی ناچاریی ئه‌مڕۆوه نوسخه بپێچێت! تۆ بڵێی دانیشتنی دوورۆژه‌ی ئێمه له شوێنێكدا كه خه‌ڵكه‌كه‌ی به ئاره‌زووی خۆیان ئه‌خۆن و ئه‌خه‌ون و خه‌و ئه‌بینن و جل له به‌ر ئه‌كه‌ن و … دۆخی كوردستانی وه‌كوو نه‌قڵه‌كه‌ی ژووره‌وه له بیر بردینه‌وه! لێرهیهكدا كه هه‌م تووشی گرفتی ده‌ره‌وه‌ین و هه‌میش زۆرێ له نوسخهپێچهكانمان تووشی ” جهل مركب ” ن!
۱۳۸٥/٤/۱٧
1- زۆرشت هه‌ن كه بێئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ بدوێن، له رووی خۆیانه‌وه داستانی ده‌وره‌یه‌كی تایبه‌تی كه تێیدا روویان داوه، ئاشكرا ئه‌كه‌ن!
بۆ نموونه له كوردستانی ئه‌مدیو زۆرێ له ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پاش راپه‌ڕینی 57 له دایك بوون دوو ناویان هه‌یه! یه‌كێكیان كه له ماڵه‌وه بانگیان لێئه‌كه‌ن، یهكێكیتریشیان ناوێكه كه له ناسنامه‌یدا هاتووه و ناوی فه‌رمییه! چه‌ند خزمێكمان هه‌یه كه ناوه‌كانیان به‌مجۆره‌ن:
له ماڵه‌وه و له ناو دۆست و ئاشنادا له شوێنه ئیدارییهكاندا
سۆران موحسین
ئێوار عه‌لیڕه‌زا
دیار محه‌ممه‌دڕه‌زا
ئه‌مه ده‌ری ئه‌خات كه كورد بۆی ده‌ركه‌وتووه هه‌ر ده‌وره‌یه‌ك، ناوێكی تایبه‌ت به خۆی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی له زه‌حمه‌تی بێهووده بیپارێزێ! و ئێستاش، ده‌ور ده‌وری ئه‌و ناوانه‌یه!
2- هاوینه و هه‌وای به جۆرێكی وه‌حشه‌تناك گه‌رمه! له‌م هه‌وا پڕ ته‌م و تۆزه‌دا، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا دوو هاوڕێی مامۆستای خوێندنگه‌م له لایه‌ن ئیداره‌وه مهواخێزه كرابوون كه بۆچی كراسی بێقۆل له بهرئهكهن! كراس ته‌نیا كراسی قۆلدار!
۱۳۸٥/٤/۱۳
له كورده‌واریدا ” ته‌سبێح ” یه‌كێكه له نیشان و سه‌مبوله‌كانی كوردایه‌تی! ( مامجهلالتان خۆ چاو پێكه‌وت كاتێ ” بوش” ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكای ئه‌بینی چۆن تهسبێحێكی دانهگهورهی سووڕئهدا !). ئێره مه‌ریوانه! یهكهمڕۆژهكانی به‌هاری ئه‌مساڵ! بازاڕی فرۆشی چه‌قۆ و ته‌سبێح پڕڕهونهقه!
۱۳۸٥/٤/۱۱
ته‌نانه‌ت له پار!
له‌م رۆژانه‌دا بۆ سه‌ردانی خوشكێكی مامۆستا سه‌ردانی ئاوایییهكی ” مه‌ریوان ” مان كرد. به پێی ئه‌م قانوونه! كه یه‌كێ له نیشانه‌كانی كوردبوون ، سیاسی بوونه! له گه‌ڵ كاكهمهجی باوكی خاتوونی هاوكارمان كه‌وتینه قسه‌ی سیاسی! ئه‌و بۆچوونانه‌ی ناوبراو وه‌كوو كه‌سێكی ئاسایی كه نوێنه‌ری هزر و ئه‌ندێشه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ناوخۆیه ( و مه‌رج نییه كه بۆچوونی هه‌مووان و له‌وانه خۆیشم بێت!) بریتی بوون له:
- ئیمكانات له لایه‌ن هه‌ركه‌س، گرووپ، ده‌سته یان ده‌وڵه‌تێكه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌ك دابین بكرێت جێگه‌ی خۆشحاڵی و ده‌سخۆشانه وتنه، ئێستا به هه‌ر نییه‌ت و مه‌به‌ستێكه‌وه كه بێت! چون بۆی هه‌یه ئه‌وان نه‌مێنن به‌ڵام كاره‌كه‌یان بۆ هه‌میشه جێگه‌ی كه‌ڵك بێت! جا بۆیه ئه‌بێ له ئه‌زموونی ساڵانی پێشوو ده‌رس وه‌ربگرین و چیدی له داهاتوودا نه‌كه‌وینه گیان ئیمكاناتێ كه هه‌یه ( له بینا، كارگه، پرد، رێگه، ماشین و … ) و بیانپارێزین!
- له سه‌ر سنووری مه‌ریوان، بنكه‌یه‌كی حكوومه‌تی كوردیی لێیه كه كاری ئیجازهدانه به‌وانه‌ی كه ئه‌یانه‌وێ سه‌ردانی ئه‌ودیو بكه‌ن! گومانی تێدا نییه كه ئه‌بێ كاره‌كه به وردبینی و دیققه‌ته‌وه ئه‌نجام بدرێت به‌ڵام ره‌فتاری تاقمێ له كاربهدسته كورده‌كان، ره‌فتاری به‌عسییه دۆڕاوه‌كان دێنێته‌وه یاد! جا كه وا بێت و جیاوازییه‌ك له به‌یندا نه‌بێت، با هه‌ر كه‌س ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه، بیبێ! كورد و عه‌ره‌ب فه‌رقی نییه! ئه‌مه ته‌نیا نموونه‌یه‌كی بچووكه. نابێ گرووپه كوردییه‌كان كارێك بكه‌ن ( كه ئه‌یكه‌ن ) به‌جۆرێ كه ره‌شبینی دروست ببێت و ئۆخه‌ی به پێشوو ببرێت ( كه ئه‌یبه‌ن!) و ئه‌مه به راستی سه‌خته! پێویسته فه‌رهه‌نگی چۆنێتی ره‌فتاری كاربه‌ده‌ستان له گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا ئێدیت بكرێت و له یهكدهندهیی و ” قسه‌ی پیاو یه‌كێكه! ” خۆمان رزگار بكه‌ین و فێر بین كه له كارهخراپهكانمان داوای لێبوردن بكه‌ین ( كه ئێستا به ده‌گمه‌ن روو ئه‌دات!).
- ئه‌وانه‌ی كه خۆیان به نوێنه‌ری بۆچوونێكی تایبه‌تی ئه‌زانن، پێویسته به روانگه‌ی 30-20 ساڵی پیشه‌وه نه‌یه‌نه گۆڕه‌پانی تێكۆشانه‌وه! ( هه‌رچه‌ند كه به داخه‌وه زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی خۆیان به خاوه‌ن خه‌بات ئه‌زانن ساڵه‌هایه له ده‌ور و تهسهلسولێكی بێهووده‌دا گرفتار بوون و هیوای دهرهاتنیشیان هیوایه‌كی دوور له حه‌قێقه‌ته!)
- خشوونه‌ت له خشوونه‌ت ئه‌كه‌وێته‌وه! چیدی خه‌ڵك جێگه و زه‌رفییه‌تی ته‌ق و تۆق و بڕفێنبڕفێنیان نه‌ماوه! چه‌كه‌كان جێگه‌یان مووزه‌خانه‌یه و نابێ ئیتر شانی لاوی كورد ببێته هه‌ڵگری كه‌ره‌سی ئینسان كوشتن. ( ئه‌مه به مانای خۆ به ده‌سته‌وه‌دان و خۆپاراستن له به‌رگری مه‌شرووع نییه! )
- ئه‌منییه‌ت نیعمه‌تێكی هێنده گه‌وره‌یه كه ئیتر كه‌س رازی نییه بۆ شته بچووكه‌كان له ده‌ستی بدات! ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌وێ به شتێكی هێنده گه‌وره بگه‌ین كه لانی كه‌م ئه‌وزاع له ئێستا باشتر بكات، ئه‌بێ ئه‌م شێوه كۆن و رزیوانه بخه‌ینه لاوه و : ” فلك را سقف بشكافيم و طرحي ن‌و دراندازيم …”
ئه‌مانه و زۆر قسه‌یتر له ماوه‌ی كورتی چه‌ند سه‌عاته‌ی دانیشتنماندا هاتنه ئاراوه. دڵخۆشكه‌ره كه پێتان بڵێم خه‌ڵك زۆر ژیرتر و ئاگادارتر له پێشوون! ته‌نانه‌ت له پار! ( هه‌رچه‌ند هێندێجار وام لێیه‌ت كه هه‌موو هیواكانم له ده‌ست ئه‌ده‌م!)
۱۳۸٥/٤/٩
جه‌نایه‌ت!
بێشه‌ره‌فی قاچاخفرۆشانی خۆماڵی و بێمهسئوولییهتی هێزه‌كانی ئینتزامی گیانی فهلایهكی بێتاوانی گرت! ئه‌م ئێواره و 2 سه‌عات پێش ئێستا، كاتژمێر 8،12 كاتێ ” ئاوات ” م به هۆی نه‌خۆشیی كوتوپڕی گه‌یانده به‌شی فریاكه‌وتنی بیمارستانی بووعه‌لی سینای مه‌ریوان، جه‌نازه‌یه‌كی خوێناوی له سه‌ر ته‌ختێك راكشرابوو و ژنێكی زامداریش له ته‌ختی كه‌ناریدا كه‌وتبوو و هاواری ئه‌كرد! پیاوه‌كه وهرزێڕێكی بێتاوانی ” ساوجی ” یی بوو كه دوانیوه‌ڕۆ له كاتی بڕفێنبڕفێنی قاچاخفرۆشانی سووته‌مه‌نیدا و زه‌مانێ كه به هۆی یارمه‌تی خه‌ڵكی داماو و پڕ له جه‌هلی ” خاو ” وه ( كه وائه‌زانن كۆمه‌ك به قاچاخفرۆشانێ كه بچووكترین ئه‌رزش بۆ گیانی كورد دانانێن و ته‌نیا ده‌ربازكردنی باره‌كه‌یان بۆ گرنگه و تا ئێستا سه‌دان كه‌سیان كردووه به قوربانیی باره‌كانیان! ) ماشینی قاچاخفرۆشهكان دهربازبووبوو، هێزه ئینتزامییه‌كان پاش ده‌ربازبوون بووبوون به تووش خه‌ڵكه‌وه و به هۆی ده‌ستڕێژی گولله‌وه، كابرا ئهپێكرێت و كاتێ كچه‌كه‌یشی هه‌وڵ ئه‌دات شوێنی برینداریی باوكی ببه‌ستێ ئه‌ویش ئه‌كه‌وێته به‌ر هێرشی سه‌ربازه‌كان و هه‌موو گیانی ئه‌شكێت و دواتر پاش گه‌یاندنیان بۆ بیمارستان به هۆی برینه‌كه‌وه پیاوه‌كه گیانی له ده‌ست ئه‌دات!
بینینی كوژرانی كه‌سێكی وابێتاوان قیزم له هه‌رچی ئینسانی ده‌ور و به‌رمه ئهشێوێنێتهوه! لێره ” نان ” و ” گیان ” قافییه‌یان به‌ستووه و … ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌م له نووسینه‌كه‌دا هه‌یه ببوورن كه به په‌له نووسیومه!
1- له به‌یانییه‌وه بۆ ماوه‌ی سێ‌ڕۆژ كێبهركێیی ساڵانه‌ی چوونه‌ژووری زانستگه‌كان ( كونكوری سه‌راسه‌ری زانكۆكان ) ده‌ست پێئه‌كات! گه‌وره‌ترین له‌مپه‌ر و كۆسپی فیكری خوێندكاران! مه‌شهووره كه لێره‌دا چوونه‌ناو زانستگه زۆر سه‌خته و هاتنه‌ده‌ری ئاسانه! ئاكامی ئه‌م هه‌موو سهختگرتنه، رزگاربووانێكه له خوێندن كه له‌گه‌ڵ رۆژی ئهووهڵیاندا له باری فێربوونه‌وه زۆر جیاوازییان نییه!
2- به هاتنی هاوین و وه‌رزی گه‌رما، خه‌ڵكیش ئهكهونهشوێن بیری باوهعهمرهی تهڕاحانی جل و به‌رگ كه نه خۆیان له بنه‌ماكانی هونه‌ر و فه‌لسه‌فه‌ی پۆشاك ئاگادارن و نه شوێنكه‌وتووانیان شتێكی لێئهزانن! بڕوام وایه كه هه‌ركه‌س ئازاده له هه‌ڵبژاردنی شێوازی ژیانی و له‌وانه چۆنێتی جل له به‌ركردنی به‌ڵام ئه‌مه جۆرێك نه‌بێت كه ببێته هۆی ( اغتشاش بصري ) باقی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا! یه‌كێ له‌و وانانه‌ی كه له هونهرستاندا ده‌رسی ئه‌ده‌م، ( مبادي سواد بصري ) یه! سه‌رتان نه‌یه‌شێنم! ( تعادل ) و ( تناسب ) دوو كۆڵه‌كه‌ی داڕشتنی هه‌ر ئه‌سه‌رێكی هونه‌رییه! جل و به‌رگیش كه داڕێژه‌ری فۆرمه‌كه‌ی له راستیدا كاره‌كه‌ی ئه‌سه‌رێكی هونه‌رییه، پێویسته له‌مه ئاگادار بێت و جێبه‌جێی كات! بڕواننه جۆرێكی ده‌رپێی ژنانه‌ی بێ (تناسب) ی وه‌حشه‌تناك!: