۱۳۸٥/۳/۳۱
دیسان هاوین و ” شله خه‌جێ ” !
به هاتنی هاوین و پشووی سێمانگهی هاوینه منداڵانی بێكار لێره ناچار ئه‌بن خۆیان بگه‌ڕێن و سه‌رگه‌رمی خۆیان بدۆزنه‌وه!
ئێره مه‌ریوانه! شه‌قامی ” مه‌ردۆخ ” ! رۆژی چوارشه‌ممه 31 ی جۆزه‌ردانی 85 ، كاتژمێر 6 و 23 ده‌قیقه‌ی دوانیوه‌ڕۆیه‌کی یه‌كجار گه‌رم و به‌پیس داخ ! ئه‌مه‌یش ئوتومۆبیلێكه كه لێره پێی ئه‌ڵێن ” شله‌خه‌جێ ” ! مۆدیلێكی ” تویوتا ” ی ژاپۆن! ئوتومۆبیلێك كه هه‌شتساڵ له گۆڕه‌پانی شه‌ڕی ئێران و ئێراقدا به ده‌ست هێزه نیزامییه‌كانه‌وه بووه و دواتر فرۆشراوه به قاچاخچییان بۆ ویراژدانی نامه‌ردانه له شه‌قام و كۆڵانی كورده‌واریدا به جۆرێ كه له‌م ساڵانه‌دا سه‌دان و هه‌زاران كه‌س به هۆی ئارتیستبازی شۆفیری ئه‌م ماشینانهوه گیانیان له ده‌ست داوه و ئێسته ئه‌وراق كراوه و بووه به شوێنی ژێستگرتنی زارۆكی كورد! چ پێشینه‌یه‌كی هه‌یه ئه‌م ” شله خه‌جێ ” یه! ( ئه‌گێڕنه‌وه كه یه‌كه‌م ئوتومۆبیلی له‌م جۆره كه هاتووه به ئێره‌دا، به‌یانییه‌كه‌ی كابرای خاوه‌نی ئه‌بینێت كه له ژێر ئوتومۆبیلهكهوه رۆنی موتورهكهی رژاوه! سه‌رێك ئهكێشێته ژێری و ئه‌بینێت پێچێكی شله! هه‌ر له‌و ژێره‌وه روو ئه‌كاته ژنه‌كه‌ی كه ناوی ” خه‌جێ ” بووه و ئه‌ڵێت : ” شله خه‌جێ ” ! و ناوی ئوتومۆبیلهكه له‌و رۆژه‌وه ئه‌بێت به : ” شله خه‌جێ ” !!!
۱۳۸٥/۳/٢٧
بۆ هه‌ولێر ئه‌چن؟
فه‌رموون سه‌یاره!
به‌ره‌و سلێمانی؟
تكایه !
( به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئوتومۆبیلهكه كوژایه‌وه!
ئه‌وه هی ئاوێكه كه تێكه‌ڵی بێنزینهكهیان كردووه!
- ئاخر لێره بێنزین حوكمی گیانی هه‌یه و فرۆشهندهكهی گزه‌ی تیا ئه‌كات! – )
بۆ كوێ ئه‌چن با پێتان بڵێم به چی بڕۆن!
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو رێتان كه‌وته ” به‌غداد “
به سواری كه‌رێكی ره‌شی گه‌ڕۆڵ بڕۆن، تكایه!
با ئه‌ندامانی كوردی په‌رله‌مان و وه‌زیران و سه‌رۆكه‌كه‌یان زوو تێبگه‌ن !
به سواری ئه‌و كهرهیشهوه
ده‌ورێكی به‌غداد بده‌نه‌وه و
هاواری ” نیشتمانی عه‌راق ” بگه‌یه‌نن
به هه‌ر چی درۆزنی بێشه‌رمی پایته‌خت نشینه!
ئاخۆ ئه‌و شوعاره پێكهنینداره
به‌سواری شتێكی وا زیاتر
بكرێت بیچرپێنی به گوێی عه‌ره‌بی وشترسواردا؟!
۱۳۸٥/۳/٢٤
كوردپهسهن !
دوێنێ له كوردستانتیڤی یه‌وه به‌شێك له ئیجرای گرووپێكی ئێرانیم دی كه له فێستیڤاڵێكی ئه‌ودیودا به‌شدارییان كردبوو! نازانم چ مێشكێكی بێبه‌هره له شتی باش ئه‌م گرووپانه بۆ ده‌عوه‌ت كردن هه‌ڵئه‌بژێرێت! ئه‌مه با بمێنێت! ئه‌م گرووپه كه له 14 كه‌س پێك هاتبوو، كاكی كارگێڕ و فیلمهه‌ڵگر گیریان دابوو به كچێكی كراس كه‌وه كه عوودی ئه‌ژه‌ند و باقی 13 ئه‌ندامه‌كه‌ی به خاس و خراپ نیشان نه‌ئه‌دا ! ئه‌توت ئێره شوێنی هه‌ڵبژاردنی كچی ساڵه! ئاخر وه‌ك شتێ یارۆ كورد په‌سه‌ن بوو…!!!
غه‌ریبی!
قسه‌یه‌كی ” جه‌لال ” ی هاوڕێم له بیر ناچێته‌وه! ئه‌وه كه ( له شاری ” سنه ” زۆرتر له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م دونیایه هه‌ست به غه‌ریبی ئه‌كه‌م… ) ! منیش دوێنێ له ” سنه ” بووم! نازانم بۆ ئه‌بێ بۆچوونی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئێره وابێ كه كه‌وا و پانتۆڵ له‌به‌ر، هیچ نازانن! رێك ئه‌مانیش بوون به ناوه‌ندی ده‌نگ و ره‌نگی سنه كه له شانۆكانیدا هه‌میشه ئه‌وه‌ی نابار و ناشیرین و كارلهق بێت، ته‌قله له سه‌ر و پانتۆلی كوردی له پێیه! ئه‌مانه نابنه هۆی ئه‌وه‌ی كه نه‌ڵێم باشترین هاوڕێكانم خه‌ڵكی ” سنه ” ن!
كۆتایی…
سالي دگر گذشت و اميدي دگر گذشت
آوخ كه تا شديم خبر بيخبر گذشت…
ئه‌مڕۆ ساڵی خوێندنی 85-84 كۆتایی هات! پڕ له حه‌سره‌ت و سیخناخ له ده‌رد! ده‌ردی دووری! مناڵه‌كان هه‌موو چاویان نمی كێشابوو! كچه‌كان ئیتر قه‌ت وه‌كوو خوێندكار ناتوانن خوێندنگه ببیننه‌وه! دیپلۆم گرتنیان یانێ خواحافیزی له خوێندنگه! و ئه‌مه ئه‌مڕۆ رووی دا!
۱۳۸٥/۳/۱۸
چه‌ند رۆژێكه سه‌رقاڵی گڕوگاڵ و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ” نیان ” ین! ئێستا ئیتر ئه‌بێ خۆم و ئاوات به نۆبه هۆشیاری ئه‌و بین كه له كاتی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌دا تووشی گرفت و كێشه نه‌یێت!
یه‌كه‌م هه‌وڵه‌كانی مرۆڤ بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و هه‌ڵسانه‌وه جالب و شیاوی تێڕوانینه:
۱۳۸٥/۳/۱٦
… له سیماتا به‌دیمكرد هه‌یكه‌لی عومرێكی حه‌سره‌تكێش …
دووڕۆژی رابردوو به هۆی پشووی فه‌رمی خه‌ڵكێكی وه‌حشه‌تناك زۆر چڕابوونه مه‌ریوان! ئێره ئیتر ئێستا بووه به گۆڕه‌پانی كاسبی تاقمێك سه‌رمایه‌داری خاڵی له ویژدان و پڕ له بێشه‌رمی كه …
ئێره مه‌ریوانه! دیسان به‌رانبه‌ر دیژبانی شار! ئه‌مه‌یش ئینسانێكه كه به‌م ته‌مه‌نه‌وه ئه‌بوایه ئێستا خانه‌نشین بووایه‌ت و بێ ده‌غده‌غه‌ی ” نان ” پشووی بدایه‌ت! به‌ڵام ئه‌و تازه ئێستا بووه به حه‌مماڵ و كۆڵكێشی خانم و ئاغه‌ی موسافیری له ئێمه باشتر…
كات: دووشه‌ممه، كاتژمێر 6،28 ی پاش نیوه‌ڕۆ 15 ی جۆزه‌ردانی 85
۱۳۸٥/۳/۱۱
رۆژه‌كان به‌مجۆره به‌سه‌ر ئه‌به‌ین!!!
له به‌رده‌م بهستهنیفرۆشییهكهی ته‌نیشت ” دیژبانی ” مه‌ریوانه‌وه ده‌مه‌و عه‌سر له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رێكی هێزهئینتیزامییهكان كه بووه به مشتری ئۆتۆموبیلهکهمان – و بڕیاره بیسێنێ - ره‌د ئه‌بین! ” … گردی سه‌یوانی سنه كوچكهڕهشه… ” ئه‌بیسین كه له ناوه‌وه دێته ده‌رێ! ئه‌مه شتێكی سه‌رسووڕهێنه‌ره! ئێستا ئیتر له ناو ته‌كسی و دووكان و بازاڕدا بیستنی شتی وا ئاسایییه! ئه‌فسه‌ره‌كه كه جه‌وانێكی سی و چه‌ند ساڵه‌یه و بۆ خۆی ئه‌ڵێ كه دوو ساڵه نیشته‌جێی مه‌ریوانه، له منی مه‌ریوانی زۆرتر ئاشنای هه‌یه! هه‌ر كه‌سی پێئه‌گات سه‌ری بۆ رائه‌وه‌شێنێ و چاخسڵامهتییهک به یه‌ك ئه‌ڵێن! تا نزیك بۆنگای فرۆش و سه‌ندنی ئۆتۆموبیلێك كه بڕیاره مامۆڵهکهمان له‌وێدا ئه‌نجام بدرێت، كۆڵێك ئاگاداری تازه‌ی شاره‌كه‌م و خه‌ڵكه‌كه‌ی له زمایهوه ئه‌بیسم! خوایه! عاده‌تێكی زۆر به‌رچاو له كوردی داماو كه پێشتر و ئێستا ته‌نیا ” خۆ ” یان بۆ گرنگ بووه و خێری گیرفانیان له به‌رچاو گرتووه، ئاماده بوون و ئاماده‌یشن كه نهێنییه‌كانی براكانیان به لای كه‌سێكه‌وه بدركێنن كه بۆی هه‌یه سبه‌ی بارێكی قاچاخیان بۆ ره‌د بكات!!!
ئه‌گه‌ینه به‌ر شوێنی مامۆڵه! كابرا هێنده خۆی به خاوه‌ن هه‌ق ئه‌زانێ! كه ئه‌یه‌وێ مامۆڵهكه به‌و جۆره‌ی بێت كه خۆی ئه‌یه‌وێت! ئێستا ئیتر باوكیشم هاتووه! كه وه‌زعه‌كه ئه‌بینێت تووڕه ئه‌بێت! ئه‌زانم له دڵیدا چی ئه‌گوزه‌رێت! ئه‌و ئه‌گه‌ر وه‌كوو ئه‌م كابرایه‌ی به پیاو زانیبایه‌ت… هه‌ڵئه‌سین كه بڕۆین! كابرا كه ئه‌زانێت مامۆڵهیهك كه بۆ هه‌ر دوو لامان – و به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و! – به‌كه‌ڵكه، ئه‌كه‌وێته شوێنمان و به ئاغا ئاغا غهڵهتنامهیهك ده‌ر ئه‌كات! و ئاخری كاره‌كه كۆتایی دێت…
ئێستاش كه بووه به شه‌و هێشتا باوكم ده‌ستی نه‌بردووه بۆ پاره‌ی كابرا ! ئه‌و ئه‌ڵێت ” به‌ڵا هه‌ر له نابارهكان ئه‌بێته‌وه! “. باوكم پێی وایه كه كابرا نۆرماڵ نییه و با ئه‌گه‌ر هاتوو دواتر هاته‌وه و مامۆڵهی شێواند، به‌ڵاكه له سه‌ری بكاته‌وه! رۆژه‌كان به‌مجۆره به‌سه‌ر ئه‌به‌ین!!!
۱۳۸٥/۳/٧
” حوزه‌ي تصحيح اوراق امتحانات نهايي مقطع متوسطه ” !!!
ئه‌زموونه‌كانی كۆتایی خوێندنگه‌كان له ئه‌نجامدان و ئه‌وانه‌یان كه “نهایی”ن ئه‌بێ ناو و نیشانی خوێندكاره‌كان به سه‌ر وه‌ره‌قی ئهزموونهكهوه بقرتێنن و له شوێنێكدا كه ناوه‌كه‌یم له ژووره‌وه نووسیوه! ” تصحيح ” بكرێن!
ئه‌مڕۆ منیش رێم كه‌وته ئه‌م شوێنه كه ئه‌مساڵ وه‌ره‌قه‌كانی ” سه‌وڵاوا ” یشیان هێنابووه ئێره! له ژوورێكدا 12-10 مامۆستایه‌ك دانیشتبوون! زۆرینه‌یان هاوكلاسی پێشووم بوون! له كونجێ دانیشتم و كه‌وتمه وه‌ره‌ق غه‌ڵه‌تگیری كردن! یه‌كه‌م وشه‌كان كه گه‌یین به گوێم هه‌موو به جۆرێ ئه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ سێكس! ئه‌ویش به‌م بیانووه‌وه كه دۆستان مامۆستای ” زیستشناسی ” بوون و خه‌ریكی غه‌ڵه‌تگیری وه‌ره‌قه‌كانی! و چون چه‌ند پرسیارێكی ئه‌زموونه‌كه ئه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ چۆنێتی كاركردنی سیسته‌می جنسی مرۆڤ، بیانوویان ده‌ست كه‌وتبوو كه به جۆرێكی خراپ و بازاڕی، ئهتمۆسفێڕی ژووره‌كه مه‌سمووم كه‌ن!
ئه‌وه كه ئینسانه‌كان باسی پێویستییه رۆحه و جسمییهكانیان بكه‌ن له خۆێدا شتێكی خراپ نییه به‌ڵام ئه‌مه گرنگه كه شوێنه‌كان بناسین و تهرهفهكانمانیشمان هه‌ر وا !
پڕ ئاشكرایه كه لێره‌دا به هۆی ” محدودیت ” ێكی خراپه‌وه كه هه‌یه، جه‌ماوه‌ر هێنده هه‌ست به ” محرومیت ” له شته‌كان ئه‌كات كه پێی خۆشه له هه‌ر كوێیه‌كدا دائه‌نیشێت باسی بكات! و ئه‌مه به‌رۆكی ته‌نانه‌ت مامۆستایشی گرتووه!
۱۳۸٥/۳/٦
قافییه‌ی ” ناو ” له ناو كورددا!
شتێكی سه‌یر كه زۆرجار به دایك و باوكی كورده‌وه ئه‌یبینم قافییه به‌ستنی ناوی مناڵهكانیانه! به جۆرێ كه مناڵی ئه‌ووه‌ڵ ناوه‌كه‌ی هه‌رچی بێت ئه‌بێ ناوی مناڵی دووهه‌م له گه‌ڵیدا هاووه‌زن و هاوقافییه بێت! ئه‌مه كارێكی كردووه كه زۆرجار ئاكامی ئه‌م بۆچوونه سه‌یره‌ی دایك و باوكه‌كان له ناوی مناڵهكهیاندا خۆی نیشان بدات! بۆ نموونه هاوكارێك چون ناوی یه‌كه‌م مناڵی ” ژینا” بووه دووهه‌مینی ناو ناوه ” تینا” و هه‌زار دهلیلیشی هه‌یه كه تینا ناوێكی كوردییه! یان ” سه‌ردار” و ” سه‌ركار “، ” هه‌ڵكه‌وت ” و ” به‌ركه‌وت ” ! … ئه‌مانه به جێی ئه‌وه له گۆڕه‌پانی شێعردا ( كه دیاره زۆریان حه‌ز لێیه به تایبه‌ت له ئه‌و شێعرانه‌ی كه به‌رهه‌می ” بدیع و عروض ” زانانی وه‌ك ” نالی ” ین! ) خۆیان به قافییهكانیانهوه تاقی بكه‌نه‌وه، كه‌وتوونه‌ته گیان ناو مناڵه‌كانیان و خۆیان به گوریسی قافییه‌وه به‌ستوه‌ته‌وه و ده‌ستیان له ئاست هه‌ڵبژاردنی ناوێكی جوانتر و گونجاوتردا به‌ستراوه! ئێوه شتێ شك ئه‌به‌ن؟!
۱۳۸٥/۳/٤
وێڵیان كه با هه‌ر بـــــگهفن!
هه‌رخۆیان هه‌ردوو ته‌ره‌فن! ” گۆران “
” محمد قوچانی ” ستووننووسێكی رۆژنامه‌ی ” شه‌رق ” ه! ئه‌و یه‌كێ له‌وانه‌یه كه خۆیان به كه‌واسووری رێفۆرمیستهكانی ناوخۆی ئێران ئه‌زانن و ” شه‌رق ” یش كه ئێستا بووه به پێخۆری ده‌سه‌ڵاتدارانی دوێنێ و دۆڕاوانی ئه‌مڕۆ و زمانحاڵی ” ئیسلاح ته‌ڵه‌بان ” ( ئه‌ڵبه‌ته ئه‌وان خۆیان هاوكات ئۆپۆزیسیۆن و پۆزیسیۆنیشن!!!). ” قوچانی “ دوێنێ له سه‌روتاری شه‌رقدا كه‌وتوه‌ته په‌له‌قاژه‌ی پاش ده‌سه‌گوڵ به ئاودان و ” توجیه ” كردنی كاری كاریكاتۆریسته ناسراوه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی ئێران و وه‌ك خۆی ئه‌ڵێ ” شهادت و گواهی ” ئه‌دات كه مه‌به‌ستی ئه‌و كاریكاتۆریسته له كێشانی ته‌رحه‌كه‌ی نه‌ك هه‌تكی حورمه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌ڵكوو ته‌نیا كێشانی ته‌رحێكی ئاسایی بووه! ئه‌م كاره و په‌له‌قاژه‌ی ” قوچانی “ دوو حاڵی هه‌یه: یا خۆیان گه‌وجن یا جه‌ماوه‌ر به گێج ئه‌زانن! ئه‌گه‌ر وایه بۆچییه كه ئه‌م هه‌ڵه و سههوانه ته‌نیا و هه‌میشه نه‌ته‌وه دوور له ده‌سه‌ڵاته‌كان ئه‌گرێته‌وه!؟ بۆچییه كه بۆ ته‌نیا جارێكیش كه بووه فارسه‌كان ناكه‌ن به ناوه‌رۆكی گاڵته‌كانیان؟ ” قوچانی “ ئه‌ڵێت: ئه‌مڕۆ بارودۆخه‌كه ناسكه!!! ( ئه‌م قسه قۆڕه له مابه‌ینی هه‌موو پاوانخوازانی فارس و كورد و … هاوبه‌شه! ده‌سه‌ڵاتی كوردیش هه‌ركاتێ كه‌م دێنێ و كار خراپ ئه‌كات هاواری ناسكی ئه‌وزاع به‌رز ئه‌كاته‌وه!) و پێویسته هه‌موو قه‌ومه‌كان!!! هێمنی و ئارامی و یه‌كێتییان بپارێزن! ئه‌م عه‌للامه‌ی رۆژگاره به جێی ئه‌وه بچێت شۆڤینیسته فارسه پایتهختنشینهكان ئامۆژگاری بكات كه چیدی حورمه‌تی قه‌ڵه‌م رابگرن، رووئه‌كاته نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه كه كه‌وتوه‌ته به‌ر په‌لاماره‌وه و داوا له‌وان ئه‌كات كه ناسكی ئه‌وزاع ده‌رك بكه‌ن! جل الخالق! ئیمانم هه‌یه كه زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی به فارسی هاواری رووناكبیری به‌رز ئه‌كه‌نه‌وه و خۆیان به قسه‌ی زلی ناو كتێبه‌كانه‌وه ماتڵ كردووه، ته‌نیا فاشیستێكن كه ئه‌وانیتر به هیچ نازانن!
ئه‌مڕۆ ئازه‌ری
سبه‌ی نۆبه‌ی كورده!
1- له‌م رۆژانه‌دا رۆژنامه‌ی ئێران كاریكاتۆرێكی بڵاو كربووه‌وه كه تێیدا به هاووڵاتییانی ئازه‌ری ته‌وهینی كردبوو. ئه‌مه كه ئازه‌رییه‌كان له درێژایی ساڵانی رابردوو و بۆ ماوه‌ی زیاتر له 70 ساڵه كه‌وتوونه‌ته به‌ر هێرشی به‌ربڵاوی ته‌بلیغاتی بۆ نیشاندانیان به نه‌زان و … ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ترسی ده‌سه‌ڵات له سه‌رهه‌ڵدانی نه‌ته‌وه دوورخراوه‌كان له ده‌سه‌ڵات و ئازه‌ریش وه‌كوو كهمایهتییهك كه زۆرینه له ئێران‌دا پێك دێنن! هه‌میشه هۆی ترسی فارسه شۆڤینیستهكان بوون بۆیه ئه‌وانیش هه‌وڵیان داوه به ” نهادینه ” كردنی ئه‌م بیره گڵاوه كه ئازه‌ری … و …. نن به جه‌ماوه‌ری نیشان دهن كه ئه‌وان نابێ به هیچ جۆرێ له كۆمه‌ڵگادا ببن به خاوه‌ن وه‌زن و جێگه‌ی تایبه‌ت…
2- ئه‌وه‌ی كه بۆ چی تا ئێستا نه‌یانتوانیوه وه‌كوو ئه‌وه‌ی ده‌رهه‌ق به ئازه‌رییان كردووه، هێرش كهنه سه‌ر فه‌رهه‌نگی ئێمه هۆكاری زۆریان هه‌یه كه جێگه‌ی باس لێره‌دا نین به‌ڵام گومانی تێدا نییه كه بێده‌نگی ئێمه‌ش له ئاست رووداوی له‌م چه‌شنه، سازكردنی رێگه‌یه بۆ شۆڤینیسمی فارس كه سبه‌ی و له نۆره‌ی كورددا به تهجروبهگرتن له پێشینه‌ی هێرشی ئه‌مڕۆیان بۆ سه‌ر گهلانیتر به‌هێزتر و به‌به‌رنامه‌ی باشتره‌وه گه‌مارۆی ئێمه‌ش بده‌ن و … بۆیه گرنگه ئه‌مڕۆ هه‌موومان هێرشی له‌م چه‌شنه مه‌حكووم بكه‌ین و هاوپه‌یمانی ( لانی كه‌م تاكتیكی ) خۆمان له گه‌ڵ ئازهرییكان نیشان بده‌ین…