۱۳۸٥/٢/۳۱
ههمووساڵێ له‌م رۆژانه‌دا كه تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی خوێندنگه ده‌ست پێئهكهن، مشته‌ریمان زۆر ئه‌بێ و بازاڕی خوێندنگه‌یش گه‌رمه!!! چینێك كه زۆرتر له هه‌مووان ملیان له‌م رۆژانه‌دا له ئاست ئێمه‌دا لاره و كز ئه‌كه‌ن، ده‌ره‌جه‌داره‌كانی هێزه نیزامی و ئینتزامییه‌كانی ئێره‌ن! كه‌سانێ كه له باقی رۆژه‌كانی ساڵدا وه‌كوو له رۆسته‌م كهوتبنهوه پاڵه‌وانی گۆڕه‌پانی بازبازێنی كۆمه‌ڵگان! و خۆیان حه‌سێبن! ئه‌مانه چون هه‌موویان راده‌ی خوێندیان به زۆر ئه‌گاته 8-7 كلاس ناچار ئه‌بن دیسانه‌وه به فێڵ و ته‌ڵه‌كه مهدرهكێكیتر و سه‌رتر ده‌ست خۆیان بخه‌ن…
به‌م پێشه‌كییه‌وه: ئه‌مڕۆ به‌یانی ئه‌ووه‌ڵ وه‌خت چوومه نانه‌وایی گه‌ڕه‌ك كه نان بگرم! چه‌ند خوله‌كێك پاش هاتنم سه‌ر و كه‌لله‌ی یه‌كێك له‌م دهرهجهدارانه ئاشكرا بوو! كاكی شاتر به دیتنی هه‌یكه‌لی ئاغه‌ی گرووبان، ماتڵی نه‌كرد و بێڕاوه‌ستان نانه‌كه‌ی بۆ ده‌سه كرد و به ” بفرما، بفرما…” و به‌ده‌ر له نۆبه‌ت ره‌وانه‌ی كرد! كاتێ له نانهواكهم پرسی ئه‌رێ كاكه مه‌جبووری ملت بۆ ملكهجێكی وا داخه‌ی؟ وه‌ڵامی نه‌دامه‌وه!
كورد بۆ قازانجی تاكی خۆی هێنده سه‌ری بۆ ئه‌مانه شۆڕ كردووه كه بڕوایان كردووه ئێمه ئه‌وه نین كه پێی ناسراوین! بۆیه ئێستا به ته‌نیا سه‌ربازێكی مل باریكی بێده‌سه‌ڵات هه‌موو سنوور كۆنترۆڵ ئه‌كات و جاری وا هه‌یه به ده‌ستی خاڵییه‌وه و له‌و شوێنه ته‌نگه‌به‌رانه دووره‌دا به ده‌یان كه‌س قۆلبه‌ست ئه‌كات و ” كورد زیندووه” هه‌ی ” كورد زیندووه”!!!
۱۳۸٥/٢/٢٩
1- ژنێكی هاوسێماڵمان بوو كه زۆر زیره‌ك و خاوه‌ن به‌هره بوو! خاتووئامینه به‌ڕێوه‌به‌رێكی لێهاتووی ماڵ بوو و ئه‌گه‌ر له شوێنێكی‌تردا ژیابا، له‌وانه‌بوو كه‌سێكێ خاوه‌ن جێگه‌ی تایبه‌تی لێهاتبا! به داخه‌وه به پێی یاسای نه‌نووسراوی كۆمه‌ڵگای ئێمه! كه ژنی ئاوس ئه‌بێ هه‌ر كوڕی بێت و ئه‌ویش پاش كچێك و كوڕێك هه‌رجار كه بڕیاریان ئه‌دا منداڵێكیتر به رێژه‌ی كورد ئیزافه كه‌ن! ماوه‌یه‌ك پاش بوونی منداڵه‌که له به‌رده‌رگه‌ی ماڵه‌كه‌یاندا كه جێگه‌ی كۆبوونه‌ی ئێوارانی ژنانی گه‌ڕه‌ك بوو، رای ئه‌گه‌یاند كه شه‌وێ پێش بوونی منداڵه‌كه‌ی خه‌وی دیوه پیاوێكی نوورانی هاتوه‌ته خه‌وی و دوو دهتمهنی و سه‌د تمهنییهكی پێداوه و بۆ خۆیشی وه‌های لێك ئه‌داوه كه دهتمهنییهكان كچهنانین و سه‌د تمهنییهكه كوڕه‌كه‌یه‌تی كه پێشتر بووبووی! ئه‌م خه‌ونه تا جێیه‌ك من له بیرم بێت ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه! ئاخر ئه‌و ئێستا خاوه‌ن حه‌وت كچ و كوڕێكه و ئێستا ئه‌ندازه‌ی دهتمهنییهكانی له خه‌وه‌كه‌یدا بوون به حه‌وت! نازانم به‌و هه‌موو زیره‌كییه‌وه چۆن هه‌ڵه‌ی وا چه‌ندپات ئه‌كاته؟ تۆ بڵێی له توانایی بیرهێنانه‌وه‌ی ژنانی گه‌ڕه‌ك ئاگادار نه‌بێت كه وا ئه‌ڵێت؟!
2- ساڵه‌هایه ناوچه به رووداوی جۆراوجۆر ئاوس ئه‌بێت و هه‌رجاره سیاسه‌تڤانانی كورد به‌ڵێنی ئه‌وه ئه‌ده‌ن كه ئه‌مجاره خه‌ونه‌كانی ئێمه له‌م ئاڵ و گۆڕه تازه‌دا به دیدێت و كه‌چی خه‌ون هه‌ر خه‌وه پێشووه‌كه‌ی خاتووئامینهیه و ته‌نیا ئاپده‌یت كراوه و هیچیتر… ئاكامیش كه دیاره… هه‌ر كچه و كوردپهسهن نییه…!!!
نووسراوه له ٩:٢۸ ب.ظ له لایه‌ن س.عیلمیزاده .
۱۳۸٥/٢/٢٧
… ساڵه‌هایه
شوێن: مه‌ریوان، چوارڕای ” شه‌بڕه‌نگ “
كات: به‌هاری 85
… ساڵه‌هایه میوانی پیادهڕهوهكانی چوارڕای شهبڕهنگه…!
نووسراوه له ۱٢:٤۳ ق.ظ له لایه‌ن س.عیلمیزاده .
۱۳۸٥/٢/٢٥
دوێنێ كه نووسراوه‌ی تێكه‌ڵ به وێنه‌ی ناباری خواره‌وه‌م ئه‌نووسی نه‌مئه‌زانی كه بڕیاره كه‌سێك له ده‌ور و به‌رمدا گیانكهنشت بكات و ملی خۆی له ته‌ناف خستبێت و نییه‌تی خۆكوژی بێت!
ئه‌مڕۆ له خوێندنگه دیسانه‌وه به وه‌حشه‌ته‌وه یه‌كه‌م هه‌نگاوم هه‌ڵگرت! دوێنێ عه‌سر ژنی هاوكارێكمان خۆی كوشتووه
و
ئیترهیچ
۱۳۸٥/٢/٢٤
” ته دیگی ” !
شوێن: هه‌مه‌دان، مه‌یدانی میوه و ته‌ڕه‌كاڵ، خوارتر له ” مه‌یان “
كات: چوارشه‌ممه 20 ی گوڵانی 85
كاتژمێر 4،28 ی عه‌سر
… و به‌شه‌ر چ جانهوهرێكه! ئه‌مانه سهرئهبڕدرێن و ئهكوڵێن و ئه‌بن به كهللهپاچه!
تا ئێره زۆر جێگه‌ی شه‌ڕه قسه نییه! كاره‌سات له‌وێدایه كه ئه‌مانه‌ی سه‌ر سینییه‌كه كه خاوه‌نه‌كه‌ی بۆیانی ئهقیڕاند: ” ته دیگی ” !!! له سكی پهزێكدا بوون كه هێشتا ئاوس بووه! وه ئێستا پێش هاتنی و دیتنی به‌شه‌ری خاوه‌ن شارستانییه‌ت، ئه‌بێت به بنكڕی چێشتی خاوه‌ن سفره‌كان! هه‌رچه‌ند هاتباش هه‌ر ئه‌مه به‌شی بوو!
چ پیس خۆره ئه‌م …
۱۳۸٥/٢/٢۳
پیشانگای نێونه‌ته‌وه‌یی كتێبی تاران و به‌شی كورد
سێرۆژی رابردوو له تاران بووم! جیا له‌وه‌ی كه بیره‌وه‌ریی ساڵانی ژیانم له‌وێ دیسانه‌وه له مێشكمدا كه‌وتبوونه جووڵه و جیا له ئاڵ و گۆڕی به‌رچاو و زۆر له گوزه‌ران له تاران‌دا كه كاتی حوزوورم لێره به‌دی نهئهكران، ئه‌مانه‌م له پیشانگای نێونه‌ته‌وه‌یی كتێبی تاران‌دا به‌لاوه جالب هات:
- هه‌رچه‌ند به‌شی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی كوردی هێنده لاوازه و لاوازبووه ( وا دیاره كه لاوازیش ئه‌مێنێته‌وه!) كه هه‌ر ناكرێ باسی بكه‌ین به‌ڵام حوزووری به‌رچاو و به‌ربڵاوی كورد سه‌رنجی هه‌مووانی راكێشابوو و ئه‌مه ته‌واو پیرۆزه چون بڕینی رێگایه‌كی پڕ له سه‌ختی و دوور و ئاماده‌بوون له وه‌ها شوێنێكدا جیا له‌وه‌ی كه جێگای رێزه، دڵخۆشكه‌ره و نیشانه‌ی تێگه‌یشتنی كورده له وه‌زعی ئێستا و هه‌وڵه بۆ هه‌نگاو نان به‌ره‌و پێشه‌وه!
- زۆربه‌ی نزیك به هه‌مووی! ئاماده‌بووان كچ و كوڕی لاو بوون كه شوێنێكی ئارامیان دۆزیبوه‌وه بۆ ده‌ست له ناو ده‌ست كردن و به دزیوه رابواردن و ئه‌مه گه‌ڕانی تاقمی زۆر كه‌می كتێبدۆست و كتێبسێنی خستبوه ناو ره‌نج و دشوارییهوه و پیشانگای هێنده له خۆوه شلووق كردبوو كه ئازا ماندوویی ئه‌هێنا!
- كاتێ به‌شێكی ئه‌و كتێبانه‌ی كه سه‌ندبووم و ئه‌مویست پۆستی بكه‌مه‌وه برده باجه‌ی پۆسته‌وه، مه‌لایه‌كی عه‌جه‌م هه‌ر كه ناوی كوردستانی به سه‌ر پاكهتهكهوه دی خێرا هاته قسه و ماشهڵڵایهكی كرد و وتی: وادیاره كڕیاران هه‌موو كورد بن و …
- كاتێ به‌شداریی به‌رچاوی كوردم دی، دڵم له نیگه‌رانی بێبه‌شیی كتێبی كوردی كه‌مێك هاته ده‌ره‌وه! ئاخر كه‌وا و پانتۆڵ خوا كردوویه كه‌وتۆته خوێندن، ئێستا كه كوردی نییه، با له‌وانیتریش نه‌بێت!
- له به‌شی بڵاڤۆك و رۆژنامه‌كاندا زۆر كه‌سایه‌تی ناسراوم دی! نایشارمه‌وه كه له ناویاندا “متكلم” و نووسه‌ری گه‌وره هه‌یه به‌ڵام تا ئاخر بڕوام وایه كه ناتوانێ له ناو هاوزمانانی حافز و سهعدیدا رۆشنبیر ههڵكهوی! ” وه‌رجاوه‌ند” م له ژوور رۆژنامه‌ی ” شرق ” دا دی! كه‌سێ كه بڕوای به بوونی كورده كێفیلهش نییه! ” ئه‌بته‌حی ” جێگری په‌رله‌مانیی خاته‌می، ” موعینفهڕ ” وه‌زیری نه‌وتی ده‌وڵه‌تی كاتی و زۆرێ له‌م تیپانهم دی! ته‌نیا جله‌كانیان شیك بوو! شتێك له مرۆڤدۆستی راسته‌قینه و ئه‌ندێشه‌ی دوور له شوعاری خاڵی دیموكراتیكم تێیاندا به‌دی نه‌كرد! نازانم بۆ هێنده خانه‌گومانم لێیان!
- وێنه‌ی باشم گرتووه به‌ڵام له‌م وڵاته‌دا ته‌نانه‌ت ئه‌و شوێنه‌ی كه وێنه‌م تێیدا دائه‌نا، فیلتێر كراوه! ئه‌ویش به‌شێك له Yahoo ! خوا ره‌حم كات به هه‌موومان!!! تا دوایی كه زۆر مانووم و شێواوم…
۱۳۸٥/٢/۱۸
- مامۆستایانی كوردستان له‌م رۆژانه‌دا بوێرانه بڕیارنامه‌یه‌كیان بڵاو كردۆته‌وه كه هه‌رچه‌ن ئه‌توانێت ( و حه‌تمه‌نیش وای لێ دێت !) دهردیسهرساز بێت بۆیان به‌ڵام خۆیان له ئه‌ركه‌كانیان نه‌شاردۆته‌وه و ئازایانه‌ش له به‌شێكیدا داوای لابردنی بڕیاری زیندانی كردنی هاوڕێ تاهیری عه‌لیپووریان كردووه كه به 4 ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه!
- ئه‌مساڵیش پیشانگای ( مه‌سه‌له‌ن !) نێونه‌ته‌وه‌یی كتێبی تاران به هه‌موو كهمییهكانیهوه ئهمانكێشێ به‌ره‌و خۆی! كه‌س له تاران میوانی ناوێت؟!
۱۳۸٥/٢/۱٥
گۆشخانی!
ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ مناڵهكانا چووین بۆ ” گۆشخانی ” ! رۆژێك كه ئاسمانه‌كه‌ی ئاوس بوو به باران و لێزمه! نیوه‌ڕۆ له ماڵ ” هێرۆ ” بووین! پێشتر چووبووینه ماڵ ” نه‌رگس ” و دواتریش سه‌رێكی ” مریه‌م ” مان دا! ئه‌مانه هه‌ر سێیان هاوكلاسی كچه‌كان و خوێندكاری ئهمساڵمن! عه‌جه‌ب خۆشه ئه‌م ” گۆشخانی ” یه! شوێنێكی ” منحصر به فرد ” له باری سروشته‌وه! له گه‌ڕانه‌وه‌دا تاوه بارنێكی سه‌خت دای لێمان و هه‌موومان په‌ڵه‌مان دا !!! ( په‌ڵه وشه‌یه‌كه كه له لای وه‌رزێڕی كورددا به مانای بارینی بارانی پاییزی تا ئاستێكه كه به‌ڵێنی ساڵێكی پڕ ئاو بدات! یانێ تا ئه‌ژنۆیه‌ك زه‌وی له ناوه‌وه ته‌ڕ بێت و بخووسێت! )
چه‌ند دیمه‌نێ له گه‌شتی ئه‌مڕۆمان:
۱۳۸٥/٢/۱٤
ئه‌مه كوردیكراوی شێعرێكی ” حافز مووسه‌وی ” ه كه له‌مڕۆژانه‌دا و له رۆژنامه‌ی ” شرق ” دا خوێندمه‌وه:
له پاییزی 68 دا
ئه‌و پیره‌پیاوێكی 60 ساڵه بوو!
كه له‌سه‌ر ته‌ختی نه‌خۆشخانه‌دا راكشابوو و
به مشته‌كانی كه باش نه‌یئه‌توانی گرێیان بكات:
جنێوی به ” گورباچۆف ” ئه‌دا .
له زستانی 78 دا
من 45 ساڵم ته‌واو كرد!
ئه‌و حه‌وت كفنی دڕاند و
” گورباچۆف ” له نووسینی كتێبی بیره‌وه‌رییه‌كانی
پاره‌یه‌كی باشی له گیرفان نا!
تا زستانی 88
هێشتا چوارساڵ ده‌رفه‌تمان هه‌یه :
بۆ مشت گرێكردن ،
بۆ جنێو دان ،
بۆ نووسینی كتێبی بیره‌وه‌رییه‌كان و
بۆ حه‌وت كفن پرتووكاندن!
۱۳۸٥/٢/۱۳
شوێن: سێڕای نێ – مه‌ریوان
كات: سێشه‌ممه، 12ی 2 ی 85 ، كاتژمێر 5،23 ی ئێواره
سێچهرخهیهك كه باوكێك كردوویه به شوێنی كه‌وش فرۆشتن و كوڕه‌كه‌یشی شۆفیری دووكانه‌كه‌ی ئه‌كات!!!
۱۳۸٥/٢/۸
” سه‌ره‌تا پێشكه‌شه به چاوهجوانهكانی خۆت…” !!!
- ” سه‌ی ئامین ” م له كاتی مناڵییه‌وه ئه‌ناسی! ماڵیان دوو كووچه خوارتر له ماڵی ئێمه بوو! شوێنه‌كه‌ی ئه‌وان سه‌ره‌ڕێگه بوو و شلووق و هه‌ر ئه‌م شلووقیشه كاری دا به ده‌ستیه‌وه! ” سه‌ی ئامین ” ێ كه ته‌مه‌نێكی لێگوزهرابوو و بووك و زاوای بوو، هێنده هه‌تیو مهتیوی مۆتۆرسوار له كاتی دانیشتنی له به‌ر ده‌رگه‌ی ماڵه‌كه‌یاندا، مهتهڵكیان پیا هه‌ڵگوت و به گاڵته‌وه به جوانیان ناو برد! كه ” سه‌ی ئامین ” تووشی ” توهم “ی جوانی بوو! ئێستا ” سه‌ی ئامین ” هه‌رڕۆژه به مۆدیلی كچێكی 13-12 ساڵه‌وه دێته ده‌ره‌وه و پیاسه‌ی ناوبازاڕ ئه‌كات! مشتهرییهكانیشی له قسه‌دا هه‌موو كه‌م ته‌مه‌نن!
- به كوردییه‌كی پڕ له هه‌ڵه‌ی ئهجهقوهجهق قسه ئه‌كات! ” اركان جمله ” ناناسێت! به‌ڵام هێنده هه‌تیومه‌تیو و پیاوی چاوحیز زه‌نگیان بۆ لێداوه و داوای گۆرانی‌یان لێكردووه و سه‌ره‌تاش پێشكه‌شیان كردووه به ” چاوه جوانه‌كانی ” !!! خۆی كه ئه‌ویش عه‌ینی ” سه‌ی ئامین ” تووشی ” توهم” ی جوانی بووه! ئه‌مه سووكایه‌تییه! خۆ به هه‌رزان فرۆشتنه! درۆیه‌كی گه‌وره‌یشه! خۆ به …
۱۳۸٥/٢/٦
” ماڵ “
” بابه‌ك ” خوێندكاری پۆلی 3 ی سه‌ره‌تایی، ” ماڵ ” ی به‌م وشه پڕلهززهتانه و له ئه‌وپه‌ڕی ئیجازدا مانا كردۆته‌وه:
” ماڵ ” یانێ ژوورێك كه پاش 7 پله پێی ئهگهیین! دایكم له ژێر پله‌كاندا چێشت لێئه‌نێت و مهستهراوهكهیشی له ئاخری حهوشهكهیدایه و ئێمه و دووماڵیتر تێیدا شه‌ریكین!
1- چه‌ند رۆژێكه دایكم له سه‌فه‌رێكی ” ئه‌ودیو ” گه‌ڕاوه‌ته‌وه! ئه‌و پێی وایه كه ژیانی خه‌ڵكی ” سلێمانی ” ته‌واو ناله‌باره! ناڕه‌حه‌ته له‌وه‌ی كه ئه‌و خه‌ڵكه هێشتا نازانن چۆن ماڵه‌كانیان وه‌كوو ئه‌وه‌ی لێره هه‌یه بڕازێننه‌وه به جۆرێ كه شیاوی گوزهرانێكێ ئارام بێت! شكایهتیشی له‌وه هه‌یه كه خواردهمهنییهكانیان ته‌نیا ” كمیت “یان هه‌یه و بێ ” كیفیت”ن! ئه‌مانه ته‌نیا به‌شێكن له‌و ده‌لیلانه‌ی دایكم قانع بێت كه ژیان له ئه‌م دیو زۆر باشتر و خۆشتره له‌و دیو!
2- زستان له دووكانی كاكه هادی بووم! لێره له كاتی ساردی هه‌وادا، خوارده‌مه‌نی زستانه ئه‌فرۆشن! چۆنه‌ر و نۆكی كوڵاو و باقله! جا چون ئه‌مانه ئه‌شغاڵیان لێئه‌كه‌وێته‌وه ناچارن له سه‌ر هه‌ر مێزێكی دووكانه‌كه سه‌تڵێكی ئه‌شغاڵ دانێن! له رۆژێكدا ژنێكی خه‌ڵكی ” سلێمانی ” و منداڵه‌كانی هاتنه ژوورێ! كاتی چوونه ده‌ره‌وه ژنه‌كه هاواری به‌رز بووبوه‌وه كه ئه‌م سه‌تڵی ئهشغاڵانه چین دایانناوه؟! ئه‌و پێی وابوو ئه‌مانه حهزیخواردن ئه‌په‌ڕێنن بۆیه ئه‌یوت: هه‌زار ره‌حمه‌ت له سلێمانی وا له سه‌ر مێزهكانیدا به جێی سه‌تڵی ئه‌شغاڵ، په‌رداخی ئاویان داناوه!
3- هه‌موومان به جێیه‌ك داهاتووین كه تێیدا ژیاوین و عاده‌تمان پێ گرتووه و هه‌موویشمان راست ئه‌كه‌ین و له جێی خۆیدا هه‌قمان هه‌یه!!!