۱۳۸٥/۱/٢٩
” فورووعی دین ” !
مامۆستا ” م ” یه‌كێ له‌و هاوكارانهیه كه داستانی زۆری له لامانه! ئه‌مه‌ی خواره‌وه یه‌كێ له نموونهكانیهتی:
شوێن: دێهاتێكی ” سه‌وڵاوا ” – ” هه‌جمنه ” ، كلاسێكێ سه‌ره‌تایی كوڕانه
كات: شه‌ش ساڵ پێش ئێستا
مامۆستا كه خۆیشی به باشی له ده‌رسێك كه پێشتر وتوویهتهوه و ئێستا به ته‌مایه له خوێندكاره‌كانی بپرسێته‌وه، نازانێت! روو ئه‌كاته یه‌كێكیان و ئه‌پرسێت:
- رۆڵه‌گیان هه‌ڵسه و ” ئوسوولی دین ” مان بۆ ناو ببه!
- به‌ڵێ مامۆستا! ئوسوولی دین بریتن له : حه‌ج، زه‌كات، جه‌هاد و …
- بژیت! دانیشه! 20 ، ئافه‌رین…!!!
له ناكاو خوێندكارێكیتر له گۆشه‌ی كلاسهوه هه‌ڵئه‌سێت و ئه‌ڵێت:
- باشه مامۆستا خۆ وه‌ڵامه‌كه‌ی دروست نه‌بوو! 20 ی چی! ئافه‌رینی چی؟!!!
مامۆستا ئه‌ڵێت بۆ چی؟
- ئاخر مامۆستا ئه‌وانه ” فورووعی دین ” بوون نه‌ك ” ئوسوولی دین “! ئوسوول بریتین له : مه‌عاد و …
- ئافه‌رین بۆ تۆیش! كوره تۆیش 20! چه‌پڵه‌یه‌ك بۆ ئه‌میش!!!…
۱۳۸٥/۱/٢٧
ساڵی چواره‌م!
” … ماڵێكی بۆ بكه‌م له بیاوان و په‌ڕ
داره‌ڕای بنێم به ڕێحانه‌ی ته‌ڕ… “
وه ئێره‌مان به په‌ڕ زانی و دارهڕایشمان نا!
هه‌ر چی بێت
هێشتا ئاوه‌دانه…
- – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - -
ئه‌م به‌هاره، چواره‌م به‌هاری ته‌مه‌نی بلاگهكهمانه! ئه‌مه چواره‌م خاكهلێوهیه كه بیر له ده‌سپێك ئه‌كه‌ینه‌وه! له ئه‌مڕۆوه پێ ئه‌نێینه ساڵی چواره‌م…
زۆر شت هه‌ن كه وائه‌زانین زوو گوزه‌راون و شتیش هه‌ن كه پێشوه‌چوونیان سه‌خته و ناگوزه‌رێن! نووسین له شوێنێكێ وه‌ك ئێره‌دا، له جۆری دووهه‌مه! ئێستا وائه‌زانم له رۆژێكه‌وه له دایك بووم ئێره‌یش هه‌ر بووه! شتێكی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه كه كاتێ جاربه‌جار ئه‌ڕوانمه ئه‌رشیڤی نووسراه پێشووهكانم، بڕوا ناكه‌م كه زه‌مانێ شتێكی وا هاتبێ به زیهنمدا!
چواربههار پێشتر، له رۆژێكێ وه‌ك ئه‌مڕۆدا و كاتێ هه‌وڵمدا شوێنێك بدۆزمه‌وه بۆ هه‌ڵڕژاندنی دهروونییاتێ كه ناكرێت به ئاسایی ده‌ریبڕیت، ئێره‌م ناسی! شوێنێك كه هێشتا ساوا بوو و كه‌م ته‌مه‌ن! یه‌كه‌م نووسراوه بێئه‌وه‌ی له ئاینده هیچ نیشانه‌یه‌كم بێت، لێره‌دا له دایك بوو! وه ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌موو خۆشی و ناخۆشییه‌كانی بووینه‌ته دوو هاوڕێی _ تا ئێستا _ له یه‌ك نزیك! هه‌ست ئه‌كه‌م داخستنی ئێره رووخاندنی رابردوویه‌كی پڕ له خۆشی و خۆشه‌ویستیمه! سپاس بۆ ئێوه‌یه‌ك كه هاوڕێمان بوون و مه‌منوون له‌وانه‌ی وا به شانتاژ و فشاری كه‌لامی، پتر هانیان داین بۆ درێژه‌دان تا ئه‌مڕۆ! سپاس…
۱۳۸٥/۱/٢٤
پاراستنی هێمنی و ئاشتی ئه‌ركی هه‌ر كوردێكه!
خشوونه‌ت، سه‌ره‌كیترین خواستی توركیه!
په‌یامه‌كه‌تان بۆ جارێكی‌تر گه‌یی!
پێكه‌وه‌ژیانی ئێمه و ئێوه مه‌حاڵه!
………………………………………..
هه‌موو ههوڵهكانهی توركیه شڵه‌ژاندنی باری ئاسایی كوردستان و به‌رگرییه له سه‌قامگیر بوونی ئاشتی و هێمنی له ناوچه كوردنشینه‌كاندا! میلیتاریزه‌كردنی كوردستان و سه‌ركوتكردنی ره‌ش و رهشهگیری و خۆ به ههقنیشاندان به جیهانیان یه‌که‌م دیارده‌كانی به‌رگری خشوونهتباره له كوردستاندا. ئه‌مڕۆ كه قه‌ڵغانی گولله و تفه‌نگی تورك نه سینگی كچان به‌ڵكوو سینه‌ی زارۆك و منداڵی كورد ئهپێكێ و له سهرشۆڕانهترین حاڵ و له‌به‌رچاو “چاودێرانی مافی مرۆڤ”! و له بنگوێی ئورووپای مودده‌عی ئازادی و دیموكراسیدا بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی مافی مرۆڤ – ئه‌م ئیستلاحه عه‌یب و پڕله شووره‌یییه – پێشێل ئه‌كرێت، پێویسته كورد به پاراستنی هه‌ستی خۆڕاگری و ئاشتی به‌ر له به‌دیهاتنی ئاوات و به‌رنامه‌كانی توركیه كه به تیرۆریست نیشاندانی كورده به جیهانیان، بگرین و به هیوای داهاتوو!!! ئه‌مجاره‌یش دانیشین! ره‌شی ئه‌سوێت و به‌رگه ناگرێت!
۱۳۸٥/۱/۱٩
” شارام نازری ” و ئاڵا !!!
ئه‌م قسه‌یه‌ی سهرۆككۆمارێكێ پێشووی ئه‌مریكام به‌لاوه جوانه كه ئه‌ڵێ: ( له نیشتمانت مه‌پرسه چی بۆ تۆ كردووه!؟ له خۆت بپرسه چیت بۆ نیشتمانت كردووه!). ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا هه‌واڵێك له ناو ماڵپه‌ڕه كهمژماره كوردییه‌كاندا بڵاو بووه‌وه كه گوایه ” شارام نازری ” مامۆستای مووسیقی له كۆنسێرتێكدا له به‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان تا لابردنی ئه‌و ئاڵایه ئیجرای راوه‌ستاندووه! و ئه‌مه بووه هۆی دیتنی یه‌ك لای رووداوه‌كه و شته‌كان وه‌كوو باقی شته‌كانیتر كوردیزهكران! و به چاوی شۆڕشگێڕییه‌وه! ( كه كورد له‌مه‌دا كه‌می نییه!) روانرایه تێی و …
ئه‌وه‌ی كه بۆ نازری كاری وای كردووه، دڵنیام دهلیلێكێ بۆ خۆی هه‌یه! ئه‌مشه‌و كاتێ ئه‌مڕوانییه كۆنسێرتێكێ گه‌وره‌ی ئۆركێستری ئه‌رمه‌نستان كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له تاران و له‌گه‌ڵ ” نازری ” به كوردی ئیجرایان كرد، بیرم له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و بۆ كورد كه‌ڵكی زۆرتر بووه یان ” ئاڵا به‌ده‌ستانی ” ” ههڵپهركێكهر”ی ” چۆپی له ئاڵا” !؟؟؟
كاتێ له هه‌موو شوێنێكدا بۆ دیتنی كاره‌كانی مامۆستا شارام ده‌ست و پێ ئه‌شكێنن و هه‌مووان وه‌كوو كوردێك ئه‌یناسن و خۆیشی هه‌موو كاتێ به كوردبوونی خۆی شانازی كردووه( قه‌ت له‌بیرم ناچێ كاتێ خوێندكار بووم و له جارێك رێم كه‌وته ماڵی، چۆن ده‌ر و دیواری ماڵه‌که‌ی بۆنی كوردایه‌تی لێئه‌هات!) و وه‌كوو وه‌فدی فه‌رهه‌نگی بێ جیره و مهواجبی كورد و بێ هیچ ئیددعایهک كاری خۆی ئه‌كات و له كاتێكدا هیچ غه‌یره كوردێك ناوی سه‌ركرده‌یه‌ك له هه‌زاران مودده‌عی سه‌ركردایه‌تی ” خودخوانده”ی كورد له چۆڵترین شوێنی جیهانیشدا ناهێنن! هه‌ر ئه‌وانه هه‌موویان به هۆی كوردبوونی شارامی نازرییه‌وه سڵاو بۆ رۆحی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئه‌نێرن كه ئه‌وی په‌روه‌رده كردووه و ” چه‌قۆ و تفه‌نگ و فیشه‌ك ” كه كردوویانه به پێناسه‌ی كورد پووچه‌ڵ ئه‌كاته‌وه و هه‌زاران كه‌س كه بۆی هه‌یه له حاڵی ئاسایی‌دا كورد به هیچ نه‌زانن، له به‌ر پێیدا هه‌ڵئه‌سنه‌وه و كرنووش بۆ هونه‌ره‌كه‌ی ئه‌به‌ن كه هه‌مووسات بۆنی كوردی لێئه‌كرێت…
هێنده ” كورده نامووسی ” گه‌ری به خه‌رجدا نه‌ده‌ین!
خۆتان ئه‌م وێنانه هه‌ڵسه‌نگێنن! له لایه‌كه‌وه شارام و ئۆركێستری ئه‌رمه‌نستان و رێزی “ئه‌وانیتر” كوردێك و له لایهكیترهوه…!!!
۱۳۸٥/۱/۱۸
كولێره‌ی پهنجهكێشی!
ئه‌مڕۆ ده‌رفه‌تێكمان بۆ هه‌ڵكه‌وت كه سه‌رێ له دێیه‌كی مه‌ریوان بده‌ین! بێئیمكاناتی جۆرێ له‌م جۆره جێگانه ( كه ئه‌مه‌یان ته‌نیا 7 كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی شار دووره و له سه‌رڕێی ئه‌سڵی مه‌ریوان- سنه یش هه‌ڵكه‌وتووه ) بووه به شێرپه‌نجه كه باسكردنی بۆ دانیشتووانی وڵاتێكی خاوه‌ن دیارده‌ی پێشكه‌وتن، ته‌نیا ئه‌فسانه و باسی سه‌ده‌كانی پێشوو دێنێته‌وه بیر! جیا له هه‌موو ناڕهحهتییهكانم بۆ ئه‌م خه‌ڵكه له‌م خاكه پڕ له ده‌ردیسه‌رییه، كۆڵێك شتی جوان و ئهسیلم چاو پێكه‌وت!
ئه‌وشتانه كه ( تزئین )ی ژووری ماڵێك كه ئێمه خۆمان لێی كرد به میوان! پێك دێنن، پڕساده و شیك و جوان بوون:
(كولێره‌ی پهنجهكێشی) و ( كولێره به‌ڕۆنه ) ی تازه و گه‌رم و موعه‌تته‌ر له سه‌ر سینییه‌كی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ماستدا، خێراترین و به‌جێترین شتی ههرماڵێكێ نیشته‌جێیه له دێ‌دا! تامه‌كه‌ی پڕ له ئه‌ساله‌ت بوو!!!
دار ( په‌ڵك ) ه‌كه‌ی ئاواییش كه له قووه‌ت و پانی و كۆنیدا ناسراوی هه‌موو ناوچه‌كه‌یه:
۱۳۸٥/۱/۱٦
كوردهواریییییییییییییییییییییییییی!
1- دوێنێ وتم كوره با ده‌ور و به‌رم تاقی بكه‌مه‌وه! بۆ ده‌سپێك 31 دانه SMSم بۆ هه‌ڤاڵانی شۆڕشگێڕم نارد! به‌م وشانه‌وه: ” سڵاو! زه‌رووره‌ت! تا 43 رۆژی‌تر هه‌رچیت له ده‌ست دێ، یارمه‌تیم پێویسته!…” .ئێستا 21 سه‌عات و 16 ده‌قیقه له ناردنی تێپه‌ڕ بووه و هێشتا كه‌س وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه!
2- ئه‌مڕۆ به‌یانی كاتژمێر 9 ی رێك، له ماڵ چوومه‌ده‌ر! له شه‌قامی ته‌نیشت “گوزه‌ر”ی مه‌ریوان، وام نیشاندا كه بێنزینی ماشینه‌که‌م ته‌واو بووه! هاتمه ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیله‌كه! له ماوه‌ی 9 خوله‌كدا ده‌ستم دایه به‌رده‌م 37 ئۆتۆمۆبیل! كه‌س رانه‌وه‌ستا! ته‌نیا یه‌كێكیان به سه‌ر ئیشاره‌ی كرد كه باكهكهم خاڵییه!
3- یا مێژوو ته‌حریف كراوه و پێشینیانیشمان وه‌كوو رۆڵه‌كانی ئه‌مڕۆیان وابوون، یانیش ئهمڕۆییهكان له پێشینیان ناچن! له‌هه‌رحاڵدا، كاره‌ساته… به‌ڵام شتێك كه روون و ئاشكرایه زۆر ئهلهكی له خۆمان رازین!
۱۳۸٥/۱/۱۳
13 به‌ده‌ر!
ئیمڕۆ 13 به‌ده‌ر بوو! ئیمساڵ جیاوازییه‌كی پڕبهرچاوی بوو له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشوودا! به دڵنیاییه‌وه ئه‌توانم بڵێم كه له ” مه‌ریوان ” دا كه‌سێ نه‌مابوو كه ئه‌مڕۆی له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ رانهبواردبێ! ئێمه كاتێ گه‌یینه پاڵ ” زرێبار ” ترافیكێكی وهحشهتناكمان به‌دی كرد كه قه‌ت سابقه‌ی نه‌بوو! یانێ چی؟ چی رووی داوه كه جه‌ماوه‌ر 13 به‌مجۆره پته‌و به‌ده‌ر ئه‌كه‌ن؟!!!…
له كاتژمێر 3ی دوانیوه‌ڕۆوه بارانێكی به‌تاو ده‌ستیكرد به بارین به جۆرێ كه هه‌مووانی به‌ره‌و ماڵه‌وه تاو نا! منیش كه خۆم دانابوو دواتر وێنه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ڵگرم، به ده‌ستێكی خاڵییه‌وه گه‌ڕامه‌وه! ئه‌مه‌ی خواره‌وه له چه‌ند چركه‌یه‌كی راوه‌ستانی باراندا گیراوه!
” نیان ” یش له 13 به‌ده‌ردا، چله‌ی ته‌واو كرد و به قسه‌ی كورد، پێی نایه قۆناغێكیتری ژیان: !!!
۱۳۸٥/۱/۱۱
تۆ دڵته‌نگی بۆ بێوه‌ژن
بۆ بێوهمێرد
بۆ ئه‌و كۆرپانه‌ی بێبابن
منیش بۆ ئه‌و په‌ریزاد و سوارچاكانه‌ی
ساڵه‌هایه له‌دایك نابن…
” په‌شێو “
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
كاتێ له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا چوارچرا چاوی به سێگیان هه‌ڵهێنا كه هێشتا بڕوایان به به‌شه‌ردۆستی مابوو و حه‌یایان له مێژوو ئه‌كرد و ئابڕوویان نه‌نابووه گره‌وی مانه‌وه به هه‌ر نرخێ، بڕوا ناكه‌م قه‌ت پێشبینییان بكرادایهت كه كورد هێنده به دوادا بچێته‌وه!
شوعوور و سیاسهتزانینی زیاتر له شه‌ست ساڵ پێش ئێستا، ” پێشه‌وا ” ی خولقاند و پێشكه‌شی كرد كه‌چی ئه‌مڕۆ ئێمه به جێی پێشوه‌چوون و باشتر بوون له پێش و رابردوو، به دوادا چووین و گه‌ڕاوینه‌ته‌وه بۆ عه‌سری گاری و گاوئاسن!
ئه‌و سه‌رده‌مه رێبه‌رێك گیانی له رووی ئیختیار و ره‌زامه‌ندیی ته‌واوی خۆیه‌وه به‌خت كرد كه نه‌ته‌وه‌كه‌ی زیندوو بمێنێت، ئێستا رێبه‌ره‌كانمان نه‌ته‌وه‌یه‌ك فه‌نا ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان رۆژێ زیاتر بمێننه‌وه! جیاوازی له كوێوه تا كوێ؟! ئه‌گه‌ر هه‌موو عاله‌م چاوی له پێشه‌وه بێت ئێمه ئه‌بێ ته‌نیا خۆزگه به دوێنێ و رابردوومان بخۆین…
یادێ ” پێشه‌وا ” به‌رز و ناوی هه‌ر له دڵدا بمێنێ…
۱۳۸٥/۱/٩
دوودڵی!
- پێشتر ئۆتۆموبیلێكمان بوو كه ره‌نگی نارنجی بوو! لێره ره‌نگی تهكسییهكانیش نارنجین! هه‌رچه‌نده له‌و كاته‌دا هه‌موو ته‌كسییه‌كانی مه‌ریوان له جۆری ” په‌یكان ” بوون و ماشینه‌كه‌ی ئێمه‌ش له‌م جۆره نه‌بوو و جیاوازی زۆری له‌گه‌ڵ په‌یكان بوو به‌ڵام جارێ ” كائهمین” ره‌ئیسی شۆرای ئاواییه‌ك كه له‌وێ مامۆستا بووم، له كاتێكدا كه له سووچی شه‌قامێكی ناوشاردا بۆ ته‌كسی راوه‌ستا بوو و منیش به سواری ئۆتۆموبیلهكهمان له‌وێوه گوزه‌رم ئه‌كرد ده‌ستی دا به‌رده‌می ماشینهكهمان چون وای ئه‌زانی كه ته‌كسییه! له روانگه‌ی ” كائهمین”دا هه‌ر ” نارنجی ” یه‌ك ته‌كسی بوو!
- هه‌موومان به‌جۆرێ به‌م ده‌رده‌ی ” كائهمین ” گرفتارین! پێوه‌ره و ” معیار ” ێكمان له زیهنماندا پێكهێناوه و له‌و روووه‌وه داوه‌ری ئه‌كه‌ین! جا بۆی هه‌یه كه ئه‌م پێوه‌ره نادروست بێت و پێی نه‌زانین! ماوه‌یه‌كه دوودڵی له راست‌بوونی بۆچوونه‌كانم وه‌كوو خۆره كه‌وتۆته گیانم! وابزانم ئه‌بێ له‌م تازه‌بوونه‌وه‌ی ساڵه‌دا منیش بكه‌ومه گیان بۆچوونه‌كانم و بژاریان كه‌م… هیوادارم جورئه‌ت و بوێری ئه‌ومه بێت كه…!
۱۳۸٥/۱/۸
دیسانه‌وه شێوازه‌كانی كوردایه‌تی!
چه‌ندڕۆژ پێش ئێستا، ژنێكی كه‌م ته‌مه‌ن له مه‌ریوان كه چه‌ند رۆژێك ئه‌بێت یه‌كه‌م منداڵی به دنیا هانیوه، له لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه ئه‌كه‌وێته ژێر فشار ( كه هۆكاره‌كانی ئه‌م جۆره سه‌ختی و فشارانه دیار و تیكرارییه!) و پاش ئه‌وه‌ی ئه‌درێته به‌ر هێرشی فیزیكی و جیا له له‌شی. ره‌وان و ده‌روونیشی زامدار ئه‌بێت و دوای ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی به خۆكوژی ئه‌ترسێنێ و له لایه‌ن ئه‌ویشه‌وه زۆرتر هانئهدرێت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره، خۆی ئه‌سووتێنێ و دوای چه‌ند رۆژ له نه‌خۆشخانه‌دا ئه‌مرێ…
دوێنێ دۆستێك كه كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌ریوانه زه‌نگیدا و پێی وتم كه مێردی ژنی ناوبراو له لایه‌ن براو و ئامۆزاكانیهوه هێرشی كراوه‌ته سه‌ر و به سه‌ختی بریندار كراوه… بنه‌ماڵه‌ی ژنه‌كه رایانگه‌یاندووه كه كاره‌كه ناخه‌نه باری قانوونییه‌وه و خۆیان عه‌داڵه‌ت ئیجرا ئه‌كه‌ن! ئێستا پیاوه‌كه له نه‌خۆشخانه‌یه…
ئێستا ئه‌مانه به‌جێی خۆیان، نازانم ته‌كلیفی منداڵێكی چل رۆژه ئه‌بێ به چی كه نه دایكی هه‌یه نه باوك!؟ ئێستای كه دیاره! داهاتووی چی ئه‌بێت؟ ئه‌م رووداوانه كه نموویهیان هه‌رڕۆژه له كوردستان رووئه‌ده‌ن یه‌كێ له شێوازه‌كانی كوردایهتین!
۱۳۸٥/۱/٥
- یه‌كه‌م: له‌م ماوه‌دا كه ” نیان ” مان پێ ئیزافه بووه هه‌موو بیر و بۆچوونمان بووه به ئه‌مه كه چی بكه‌ین و چۆن بجووڵێنه‌وه كه له داهاتوودا روومان بێت له به‌رابه‌ر نیشتماندا روو هه‌ڵبێنین كه كه‌سێكمان بۆ په‌روه‌وه‌رده كردووه و بار هێناوه وا خزمتكاری وڵات و هاووڵاتییانه…
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌موو شێوازه‌كانی په‌روه‌رده‌كردنمان شی كردۆته‌وه و هه‌ڵمان ته‌كاندووه! له‌م چه‌ند شه‌وه‌دا چه‌ند هه‌ڤاڵ و دۆستێك هه‌ر كام به منداڵێكه‌وه میوانمان بوون! ناكرێ بڵێم كاری كامیانم له بارهێنانی زارۆكیاندا به دڵ بووه و كامیان نه! شتێك كه له به‌ینی هه‌موویاندا هاوبه‌ش بووه، زهڕهشیرینی منداسڵه ساواكان و ژێستی تایبه‌ت به خۆیان بووه! شه‌وانی پێشوو ” ژیلوان ” و ” ژینا ” و ” سارا ” میوانمان بوون! ئیمشه‌و ” بێهنام ” ی خوشكه‌زام لێره بوو! هێشتا ساڵێكی ته‌واو نه‌كردووه! كاره‌كانی شیرین و تایبه‌ت به خۆی بوون! به راستی منداڵ په‌روه‌رده كردن كارێكی ناسك و پڕ له ورده‌كارییه!
- دووهه‌م: دوێشه‌و كاكه لوقمان و داده سه‌عاده‌ت له سه‌قزه‌وه هاتبوون بۆ لامان! هه‌ردوو مامۆستان! كاك لوقمان باسێكی له جۆری په‌روه‌رده‌كردنی خوێندكاره‌كانی گێڕایه‌وه كه سه‌رنجڕاكێش و پڕ له نوكته‌یه:
ساڵێك خوێندكارێكی ئه‌بێت كه به هیچ جۆرێ باسێكی ده‌رسی ” ریازی ” كه پێوه‌ندی به ” یكی و دهتایی ” یه‌وه بووه تێناگات و ئه‌مه ئه‌بێته هۆی ئه‌وه كه كاكه لوقمان په‌نا بباته لێدان و تووڵێكی ئاوداری هه‌نار ببێت به میوانی هه‌میشه‌یی خوێندكاره‌كه! رۆژێك له‌ناكاو ده‌سته‌یه‌ك بۆ بازدید ئه‌ڕۆنه خوێندنگه‌كه‌ی كاكه لوقمان! ئه‌ویش فریا ناكه‌وێ تووڵی لێدانه‌كه بشارێته‌وه! ئاغه‌ی ره‌ئیسی ئیداره پێی ئه‌ڵێ هیچ مه‌که و شتێ مه‌ڵێ! له خوێندكاره‌كان ئه‌پرسێ: ئه‌مه ( تووڵ هه‌ناره‌كه!) چییه! كاكه لوقمان ئه‌ڵێت چون كاره‌كه هه‌م ناقانوونی بوو و هه‌میش عه‌یب! تێر ناڕه‌حه‌ت بووم و به ته‌مای رووداوی خراپتر مامه‌وه! له ناكاو ئه‌و خوێندكاره كه تووڵهكه هی خۆی بوو و زۆری ناخۆشی به ده‌سته‌وه كێشابوو! هه‌ڵساوه و وتی: ئاغه ئه‌وه هی ” یكی و دهتایی ” ه! ره‌ئیس غه‌ڵه‌ت حاڵی بوو و وازی لێهێنام! ئه‌مه باشترین وه‌ڵامی مومكین بۆ من بوو! له‌و كاته‌وه تا ئێستا قه‌د په‌نام بۆ كوته‌ك نه‌بردووه!
۱۳۸٥/۱/۳
” زه‌ڵمای خه‌لیلزاد ” چه‌ند گوماشته‌ی كوردی هه‌یه؟!
بڕواناكه‌م هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك تا ئێستا به ئه‌ندازه‌ی كورد خۆی له شتی ” زل ” دابێ:
قسه‌ی زل، دۆڕاندنی زل، سه‌رۆكی سكزل!، …
جا هه‌میشه ئه‌وانه‌ی كه خۆیان پتر له هه‌ر كه‌س به بچووكی و بێوهزنیی خۆیان په‌ییان بردووه هه‌وڵیان داوه به خۆ هه‌ڵپه‌ساردن به كه‌سانێكدا كه جه‌ماوه‌ر به ” زل “یانی ئه‌زانێ خۆیان له ژێر سێبه‌ری زلی ئه‌واندا حه‌شار بده‌ن و خۆیشیان به زل له قه‌ڵه‌م بده‌ن!
بۆ نموونه زۆرێ له‌وانه‌ی زه‌مانێ ئاواتیان بووه شێعر بڵێن و نه‌یانتوانیوه و نه‌بوون به شاعێر، پێیان خۆشه له گه‌ڵ شاعێرانی ناسراودا وێنه بگرن و دواتر به ” استناد ” به‌م به‌ڵگه‌وه! خۆیان ته‌حمیل كه‌ن به سه‌ر جه‌ماوه‌ردا!
ئێستا له ئێراقی فیدراڵی فره‌نه‌ته‌وه‌یی ( ئه‌م ئیستلاحه پێكهنینداره!) هه‌مووان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن خۆیان بلكێنن به كابرایه‌كی به ره‌گه‌ز ئه‌فغانی كه نوێنه‌ری سیاسه‌تی ئه‌مریكایه له ئێراقدا به‌ڵكوو جه‌ماور حه‌سێبیان بۆ باز كه‌ن! ” زه‌ڵمای خه‌لیلزاد ” ئێستا بووه به كه‌عبه‌ی رێبه‌رانی كورد و كێبه‌ركێیه‌كی توند له ئارادایه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌س زووتر خۆی پێبگه‌یه‌نێ و مهرتهبهكانی بنده‌ستیی خۆیانی پێ رابگه‌یه‌نن! له میدیاكانیشه‌وه ئه‌گه‌ر رۆژی ” زه‌ڵمای خه‌لیلزاد ” یان دیبێت، هه‌موو دنیایش رووخابێت، هه‌واڵی سهركهییان، دیداره‌كه‌ی ئاغه‌یه كه به تامێكی عه‌جیبه‌وه باسی ئه‌كه‌ن و لق و پۆپێ پێئه‌ده‌ن!” هێزی گه‌ل ” ئه‌م قسه زله! و درۆ مێژووییه! له كوردستان ته‌نیا شوعارێكه بۆ خڵه‌تاندنی شوعووری خه‌ڵك! ” زه‌ڵمای خه‌لیلزاد ” ئاغه‌ی هه‌موومانه!
سروشت و ” زرێبار ” له یه‌كه‌م رۆژی ساڵدا!
كات: 1 ی خاكه‌لێوه‌ی 85
شوێن: مه‌ریوان، ” زرێبار “