۱۳۸٤/۱۱/٢۸
ئێره ” سه‌وڵاوا ” یه له ” كۆساڵان ” ه‌وه! رۆژێكی ته‌م و مژاوی كه نموونێكی سیحراوی به سروشت دابوو! 2 ی گوڵانی ئه‌مساڵ! كاتژمێر 9:14 ی به‌یانی…
شوێن: ده‌شتی ” سه‌وڵاوا”ی ” مه‌ریوان “، ی گوڵانی 84
۱۳۸٤/۱۱/٢٧
ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت بێت…؟؟؟!!!
كاتێ نه‌توانیت ئه‌وه‌ی ئه‌یزانیت و له دڵتدایه، بیڵێیت، زه‌مانێ له هه‌ر پێچێكی به‌ر ده‌مت و له سه‌ر رێتدا تابلۆی ” قه‌ده‌غه ” بۆت بڕهقسێت! قسه‌كانت خولاسه ئه‌بنه‌وه له:
ئه‌مڕۆ هه‌وا به‌فراوی بوو، مناڵه‌كان له كلاسدا چۆن بوون؟ وێنه‌ی جۆراوجۆر له هه‌موو شتێ و وه‌كوو ورده‌واڵه‌فرۆشی زه‌مانی زوو ناچار ئه‌بیت هه‌موو شتێك بلكێنیت به یه‌كه‌وه تا ئیسباتی كه‌ی هێشتا زیندووی و له قسه نه‌كه‌وتووی! ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت بێت…؟؟؟!!!
۱۳۸٤/۱۱/٢٥
نیشانه‌كانی سه‌هۆڵ!
یه‌كه‌م: هاوینی ئه‌مساڵ له هه‌وڵێك بۆ بارهێنانی خوێندكارانی سه‌ركه‌وتووی بواری ده‌رسی، چه‌ند كلاسێكی فێركاری كامپیوتێرمان دانا! له‌وێدا كلاسه‌كان له چه‌ند ده‌ره‌جه‌دا جیا كرابوونه‌وه: ” مفاهیم شبكه “، ” سیستم عامل پیشرفته”، ” سختافزار”. له‌م كلاسانه‌دا هه‌وڵم ئه‌دا به متمانه‌كردن به منداڵه‌كان نیشانیان بده‌م كه ” ئیمكانات” هه‌قی هه‌موومانه و ئه‌بێ به باشترین جۆر كه‌ڵكی لێوه‌ربگرین! له ئاخر رۆژه‌كانی ئه‌م كلاسانه‌دا كه به خۆڕایی و بێ هیچ هه‌زینه‌یه‌ك به‌رپا بووبوو، یه‌كێ له خوێندكاره‌كان به ” سوء استفاده ” له‌م عاده‌ته، كه‌یسی كامپیوتێرێكی رۆشنی باز كردبوو و هه‌ر به رۆشنیشهوه چه‌ند تیكه‌یه‌كی “سختافزار”ی ده‌رهێنابوو و له‌گه‌ڵ خۆیی بردبوو! سه‌ره‌تا به لامه‌وه زۆر سه‌خت بوو! ئاخری به‌م قه‌ناعه‌ته گه‌ییم كه كاره‌كه‌ی خۆم دروست بووه! ئه‌بێ ئێمه‌ش ئه‌م پێچانه ببڕین تا فێری بین!
دووهه‌م: ئه‌مڕۆ به‌یانیش رێك هه‌ر ئه‌م كاره دیسان دووپات بووه‌وه! ئێستا زۆر دڵم گیراوه! كوڕێك كه ئه‌م كاره‌ی كردووه، خوێندكارێكی زیره‌ك و به‌ئه‌ده‌بی كلاسهكهیه!…
سێهه‌م: ئه‌بێ تاوانی كارێك بده‌ینه‌وه كه گوناهی ئێمه‌ش نه‌بووه! هیوام هه‌ر درزی تێنه‌كه‌وتووه! ئاخری ئێمه‌ش فێر ئه‌بین! به‌ڵام كه‌ی و چۆن، نازانم!!!
۱۳۸٤/۱۱/٢٤
ئه‌م نووسراوه‌ی خواره‌وه‌م بۆ ماڵپه‌ڕی دیمانه نووسیبوو و له‌وێیشدا پێشتر بڵاو كراوه‌ته‌وه:
سه‌فه‌رێك بۆ هه‌ورامانی سیاچه‌مانه
زه‌ماوه‌نی پیر…
دوانیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه، 12ی ڕێبه‌ندان، له خوێندنگه‌وه به‌ره‌و هه‌ورامان ڕێئهكهوین. مامۆستا محه‌ممه‌د هاوڕێمه. پاش بیست خولهك له سه‌وڵاواوه ئه‌گه‌ینه بییهكهڕه. سێڕیانهیهك كه لائه‌دات بۆ ناوچه‌ی هه‌ورامان، له‌وێدا مامۆستا فاتێح و مامۆستا سابیر و مامۆستا ئیسماعیل ئه‌بینین. ماشینێك به‌كرێ ئه‌گرین و ڕێئهكهوین. مه‌قسه‌دی ئێمه هه‌ورامانی ته‌خته. شوێنێك كه بێجگه له سه‌ربانی ماڵه‌كانی، بۆسێك ته‌ختایی تێدا به‌دی ناكرێت. كاتژمێر 3:36ی پاشنیوه‌ڕۆیه.
هه‌ورامانی ته‌خت له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی مه‌ریوان و له 75 كیلۆمه‌تریدا هه‌ڵكه‌وتووه. ڕێگه پڕپێچ و سه‌خته. ڕۆژانی پێشوو به‌فرێكی قورس باریوه، به‌جۆرێ كه كاتێ گه‌یشتینه به‌رزترین شوێنێ كه ڕێگای لێوه چووه، به‌رزایی به‌فر گه‌یشتبووه 1.5 مه‌تر. له‌پشت ئاخرین پێچی ژاڵانهوه، ئاوایییهكی شاردراوه له‌نێو به‌فر و ده‌رپه‌ڕیو له دڵی كێودا خۆی ده‌رئه‌خات. پڕ‌شكۆ و هه‌ستبزوێن! هه‌ورامانی ته‌خت، شوێنێك كه ناوی بووه به سه‌مبولی خۆشه‌ویستی و عه‌شق. به‌ڵام نازانم بۆچی؟!
كاتژمێر 4:42 له هه‌ورامانی تهختین. گه‌شتیار و میوانێكی زۆر ڕوویان كردووه‌ته هه‌ورامان. دووربینی زۆر خه‌ریكن وێنه‌ی “مه‌ڵبه‌ندی شیعر و په‌پووله” تۆمار ئه‌كه‌ن. چه‌ند كه‌سێك به جلی شاری و هه‌یبه‌تی نائاشناوه په‌یتاپه‌یتا به فارسی و كوردیی جۆراوجۆر ده‌نگیان به‌رز ئه‌كه‌نه‌وه. فرسه‌ته، هه‌لێكی باشه بۆ میدیا پڕكردنه‌وه. ئێره دوو ڕۆژ له ساڵدا به‌سه‌ر ئه‌كرێته‌وه و 363 ڕۆژی تر ون و ناپهیدایه. كه‌س هه‌واڵێ له خه‌ڵكه‌كه‌ی ناپرسێ كه نهدارییهكی وه‌حشه‌تناك به‌رۆكی گرتوون.
له ماشێن دائه‌به‌زین. چه‌ند هه‌ڤاڵێك ئه‌مانبینن. سڵاو و ماچ و مووچ. ئیسماعیل مودیری هونه‌رستانی هه‌ورامانه. ئه‌كه‌وێته پێشه‌وه و به‌ره‌و مزگه‌وتی ئاوایی ڕێئهكهوین. دوو دیشی گه‌وره‌ی ماهواره له سه‌ر یه‌كه‌م باندا كه پێی ئه‌گه‌ین خۆیان ئه‌نوێنن. “بسمالله”یه‌ك ئه‌كه‌م. ئێره و ئه‌مه؟! ئاخر بۆ دانیشتووانی هه‌ورامانی ته‌خت زۆر دژواره كه بیر له شتێك بێجگه له ته‌ریقه‌ت و شه‌ریعه‌ت بكه‌نه‌وه! هه‌موو سۆفی و موسوڵمانی پڕئیمانن. دڵم خۆش ئه‌بێ. ئاخری ڕچه شكا. پاش بڕینی ڕێگه‌ی ناودێ، ئه‌گه‌ین به مزگه‌وتێ كه تازه كراوه‌ته‌وه. شاكارێك له به‌رد و نموونه‌یه‌ك له میعماریی ناوچه‌ی هه‌ورامان. نزیك به 10 مانگه خه‌ریكی سازكردنین و ئێستا ئاماده بووه. خه‌ڵكێكی زۆر له‌وێدا ڕاوه‌ستاون.
له ناویاندا چاوم ئه‌كه‌وێ به كاكه به‌همه‌نی قوبادی. نازانم بۆچی، به‌ڵام خۆشم له كاره‌كانی نایه‌ت. ئیتر هه‌وا نزیكه تاریك بێت. ئه‌ڕۆین بۆ ژووره‌كه‌ی ئیسماعیل. پاش خواردنی نانی ئێواره، كاكه ڕه‌ئوفی مهحموودپووریشمان پێ ئیزافه ئه‌بێت و ئه‌مه یانێ دامه‌زرانی كۆڕی ئه‌ده‌بی هه‌ورامان. تا درهنگوهختێ باس له‌سه‌ر هه‌موو شتێ ئه‌که‌ین. مامۆستا فاتێح و مامۆستا محه‌ممه‌د له لایه‌كن و من و مامۆستا ڕه‌ئوف له لایه‌ك. ئاخریشی به ئاكامێكی هاوبه‌ش ناگه‌ین. یه‌كێ له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م جۆره كۆبوونه‌وانه دیتنی هه‌ڤاڵانی خاوه‌ن قسه‌یه كه كه‌متر ئه‌كرێت به‌م جۆره كۆ ببنه‌وه! مامۆستا فاتێح كه مامۆستای ئه‌ده‌بییاته ده‌فته‌رێكی له گیرفانه و له هه‌ر كوێیه‌ك وشه‌یه‌كی هه‌ورامی تازه ئه‌بیسێ، ئازا ئه‌ینووسێت و ساڵه‌هایه هه‌وڵ ئه‌دات بۆ نووسینی فه‌رهه‌نگێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌ورامی- سۆرانی- فارسی… هاوڕێ محه‌ممه‌دیش هه‌ر به‌م چه‌شنه مامۆستای ئه‌ده‌بییاته و چه‌ند ساڵه وانه‌ی كوردی به خوێندكارانی ئازادی ئه‌ڵێته‌وه. كاكه ڕه‌ئوفیش كه كتێبه شیعره هه‌ورامییه‌كانی له‌به‌رده‌ستان، چ شه‌وێكی خۆش، دوای به‌حسێكی زۆر پێنج كه‌س به دوو په‌تووه‌وه ئه‌نووین. تا به‌یانی سه‌رما خولمان ئه‌دات به هه‌ر لادا.
به‌یانی پاش جهموجۆركردنی خۆمان به‌ره‌و قه‌بری پیر شالیار و به مه‌به‌ستی دیتنی مه‌راسیمه‌كه ڕێ ئه‌كه‌وین. به‌ڵام پیر كێیه و ڕێوڕه‌سمه‌كه چییه؟ له یه‌كه‌م ڕۆژه‌كانی هه‌موو مانگێكی ڕێبه‌ندانه‌وه خه‌ڵكی هه‌ورامانی ته‌خت خۆیان بۆ ڕێوڕه‌سمێك ئاماده ئه‌كه‌ن كه سه‌دان ساڵه خه‌ڵكی ناوچه به بڕوا و ئیمانێكی زۆره‌وه هه‌وڵ ئه‌ده‌ن له هه‌ر وه‌زع و دۆخێك‌دا به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن. به وته‌ی خه‌ڵكی هه‌ورامانی ته‌خت، سه‌دان ساڵ پێش ئێستا پیرێكی خاون كه‌رامه‌ت كه له نزیكه‌كانی حه‌زره‌تی هه‌ق بووه، لێره‌دا ژیاوه. و له كاتێكه‌وه پیر لێره‌دا ژییاوه و له ساڵڕۆژی ژنهێنانی پیره‌وه، خه‌ڵكی هه‌ورامان هه‌موو ساڵێ یادی ئه‌و ساڵڕۆژه ئه‌كه‌نه‌وه كه له ئاخرین پێنجشه‌ممه‌ی پێش پانزده‌ی ڕێبه‌نداندا ڕوویداوه و ڕێك هه‌ر به‌و جۆره كه یه‌كه‌م جار مه‌راسیمه‌كه بووه، ئه‌نجامی ئه‌ده‌نه‌وه.
به بڕوای خه‌ڵكی ناوچه، یه‌كێك له كهرامهتهكانی پیر، ته‌خته به‌ردێكه كه له‌پاڵ قه‌بریدا هه‌ڵكه‌وتووه و بڕوای خه‌ڵكی وایه كه بێجگه له ڕۆژێ 12ی خاكه‌لێوه‌دا، ئیمكانی نییه كه‌سێك بتوانێ لێی بشكێنێ و له كاتی خۆیدا تیكه به‌رده‌كانی وه‌كو تهبهڕروك هه‌ڵئه‌گرن. بمێنێته‌وه هه‌وڵی مامۆستایه‌كی هاوكارمان كه دوو ساڵ پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌مه خورافاته و به‌په‌له فریای خۆی كه‌وت گیانی ده‌رباز بكات و له‌وێ هه‌ڵهات.
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه و پاش نوێژی به‌یانی، پیاوه‌كانی هه‌ورامانی ته‌خت ئه‌كه‌ونه خۆیان بۆ قوربانیكردنی ئه‌و حه‌یوانانه‌ی كه له درێژه‌ی ساڵدا بنه‌ماڵه‌كان بۆ هۆی جۆراوجۆر نه‌زریان كردوون. له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا كاره‌كان پێشتر دیاریكراون. یانێ هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌ك كارێك ئه‌نجام ئه‌دات كه پێشتر باوهكهكانیان له كاتی زه‌ماوه‌نی پیردا به‌ڕاستی ئه‌نجامیان داوه. یانێ بنه‌ماڵه‌یه‌ك كاری ڕاگرتنی ئه‌و حهیوانانهیه كه نه‌زر كراون. دهستهیهكیتر كاریان چێشتلێنانه و … شوێنی سه‌ربڕینی قوربانییه‌كانیش به‌رده‌م ماڵی پیره. ماڵێك كه خه‌ڵكی هه‌ورامانی ته‌خت پێیان وایه هه‌رچه‌ند خه‌ڵكی تێبچێت جێیان ئه‌بێته‌وه و كه‌س بێ جێگه نامێنێ. ژوورێكی بچووك كه جه‌ماوه‌ر بۆ ته‌وافی كڵاش و ته‌سبێحی پیر ئه‌ڕۆنه ناوی، دوانیوه‌ڕۆیش دروێشهكانی ته‌ریقه‌تی قادری له ده‌وروبه‌ره‌وه پاش نوێژی نیوه‌ڕۆ له‌سه‌ر بانی ماڵه‌كه‌ی پیردا كۆئه‌بنه‌وه و به نه‌وای ده‌ف خه‌ریكی زیكر و ههڵپهڕكێیی تایبه‌تی خۆیان ئه‌بن. له‌م ناوه‌دا هه‌ر كه‌سێك پیرتر بێت، ڕێزی زۆرتره و له سه‌فی ئهوهڵدایه. بهیناوبهینیش هاواری تایبه‌تی یه‌كێكیان به‌رز ئه‌بێته‌وه كه چووه‌ته ناو فازێكیتر له دونیای ته‌ریقه‌ت.
پاش ئه‌م به‌شه له ڕێوڕه‌سمه‌كه، هه‌موان له مزگه‌وتدا كۆئه‌بنه‌وه و نوێژی مه‌غریب و عیشا به جه‌ماعه‌ت ئه‌خوێنن. مامۆستا ئه‌مه چه‌ند ساڵه باس له خه‌ته‌ری ئیسلامی سیاسی ئه‌كات و داوا له هه‌موان ئه‌كات كه ته‌نیا بكه‌ونه شوێن پیر و خۆیان له خهتهرهكان ڕزگار بكه‌ن. له سه‌رله‌به‌یانی پێنجشه‌ممه‌وه هه‌موان دیسانه‌وه ئه‌كه‌ونه خۆیان و به‌ره‌و قه‌بری پیر ڕێئهكهونهوه و دیسانه‌وه له‌وێشدا ئه‌كه‌ونه زیكر و سه‌ماعی تایبه‌تی. تا ڕۆژ ته‌واو ئه‌بێت و به ئینتزاری ساڵی داهاتوو و ڕێوڕهسمێكیتر دائه‌نیشن!
۱۳۸٤/۱۱/٢٢
نیشانه‌كانی به‌هار!
لێره، یه‌كه‌م هه‌وڵه‌كانی پێشوازی له به‌هار به دوو شتی شازدا ده‌ر ئه‌كه‌ون: ماسی سوور و به‌سته‌نی! هه‌ر كه بۆنی به‌هار له ژێر هه‌وره‌كان و پشت خۆره‌تاوه‌وه هات و هه‌ستی چۆله‌كه ده‌ستیدا به مرۆڤ، بهستهنیفرۆشییهكان كه سه‌رما دووكانی ته‌خته كردوون و ناچار كراون به شتی زستانه فرۆشی له چۆنه‌ر و باقله و نۆكی كوڵاو ، پتر له هه‌ر چینێ خۆشحاڵ ئه‌بن! له گۆشه و كه‌ناری شه‌قامه‌كانیشدا ماسی سووری تایبه‌ت به به‌هار!!! ئه‌فرۆشن!
ئێره مه‌ریوانه! 21ی رێبه‌ندان! كاتژمێر 11:16 ی سهرلهبهیانییهكی هه‌وراوی! ماسییه‌كان به هۆی نه‌بوونی جێگه و بێهه‌وایی سه‌ریان له كاسه‌كه هێناوه‌ته ده‌ر و هه‌وا ههڵئهلووشن!
۱۳۸٤/۱۱/٢٠
كورد و Influenza ی باڵنده!
- له ئاومیوه فرۆشییه‌كه‌ی كاك هادی دانیشتووم! پیره‌پیاوێك كه له رواڵه‌ت و رێگهڕۆیینی ساڵ ئه‌بارێت! و نیشان ئه‌دات كه پیره، دێته ژوور! داوای لێوانێك ” ئاو هه‌ویج ” ئه‌كات! بۆی دێنن! ئه‌ڕۆمه پاڵی و له گه‌ڵیا ئهكهومه قسه! چاو ئێشه زۆری بۆ هێناوه و ناچاری كردووه بێته دوكتۆر! ساڵه‌هایه ئێشی هه‌یه و گوێی نه‌داوه! چه‌ند خولهك پێشتر دوكتۆری دیوه و بازێ ده‌وا و ده‌رمانی بۆ نووسیوه! پێیشی وتووه كه ئه‌بێ خوارده‌مه‌نییه‌كانی ڤیتامینی پێویستی چاویان تێدا بێت و له‌وانه ” ئاو هه‌ویج ” زۆر بخواته‌وه! مامه‌پیره وای ئه‌زانی به لێوانێ ” ئاو هه‌ویج ” بینایی ئه‌گه‌ڕێته‌وه رۆژی ئه‌ووه‌ڵی له دایكبوونی! به ئیشتیهاوه ئه‌یخوارد و ئه‌مه ئه‌ووه‌ڵ و ئاخر ” ئاو هه‌ویج “ی ژییانی بوو! چون ئیتر له دێهاتهكهی ئه‌ودا ده‌ست ناكه‌وێت! ساڵه‌های ساڵ بێگوێی به چاوئێشهكهی ئێستا به لیوانێ ” ئاو هه‌ویج ” قه‌ره‌بوو ئه‌كاته‌وه و به ته‌مای ده‌رمانیشه لێی! ئه‌مه عاده‌تی هاوبه‌شی دهرسهدێكی زۆر له كورده!
- نایشارمه‌وه كه هه‌ر شتێك بێته هۆی زه‌ره‌ری ئابووری ” توركیه ” پێی خۆشحاڵ ئه‌بم! ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده بێت! موویه‌ك له ورچ كه‌م بێته‌وه زۆره! چه‌ند كوردێك بوونه‌ته قوربانی له كاتێكدا كه كورد له‌وێ سكماكی مه‌حروومه له هه‌ر شتێك كه ناوی بنێین ” ئیمكانات “! مردن و مان له وه‌ها حاڵێكدا زۆری جیاوازی نییه! مه‌گه‌ر به‌ڵای سروشتی هه‌قی كوردی ده‌ستخاڵی و بێده‌سه‌ڵات له ئهستێرهلهشانهكانی تورك بسێنێت! مریشكیشیان لێ بتۆپێت چون زه‌ره‌ری ئابووری به شوێندا هه‌یه وائه‌زانم گهلهگهله جه‌ندرمه‌ی فاشیستی توركن كه ئه‌ڕۆنه جه‌هه‌ننه‌م بۆ لای باوكیان و ئاتاتورك له‌وێدا به پۆپه‌ی ره‌شه‌وه له باوه‌ش ئه‌گرن!
- ” سه‌ی عه‌باس ” ی هاوسێمان له ساڵدا ناتوانێت دوو جار مریشك بسێنێت! وه‌زعی زۆر ناله‌باره! ئه‌مڕۆ به قیافه‌یه‌كی پڕ له هه‌قه‌وه! ئه‌یوت: نابێ جارێ مریشك بخۆین! خه‌ته‌رناكه! بیانوویه‌كی باشه! ئیمڕۆ تا توانیم دایكم رازی كه‌م كه وه‌ڵڵا و بیللا ئه‌م مریشكانه‌ی لای ئێمه جارێ دوورن له دهردهتورك و قۆزهڕهشه و ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده بێ و مریشكێك سوور بكه‌وه با بیخۆین هه‌ر نه‌ئه‌هاته سه‌ر سیڕاتی راسته‌وخۆ! بۆ به‌ڵگه‌یش قسه‌كانی ” سه‌ی عه‌باس ” ی ئه‌هێنایه‌وه پێش! ئاخری نزیك بوو قورئانه دهستنووسهكهمان بێنم و ده‌ستی پێدا ده‌م كه ئه‌مڕۆ مریشك نه‌خۆم، قسه‌ی خراپ دێت به زمانمدا! كوره بابه ترسی بێجێ كوردی كوشتووه! ئیتر ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده بۆ ئه‌دات له كوردستان! ” محافظهكاري ” جار به جار و بۆ بازێ شت خراپ نییه!
- خوایه هه‌ر چی دژه‌مرۆڤه تووشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ی كه‌ی با پۆپه‌یان ره‌ش و گۆشتیان حه‌رام و ملكه‌ج بن!!! ئامینه‌كه‌ی له ئێوه!
۱۳۸٤/۱۱/۱٩
نه‌وعێك له ئۆپۆزیسیۆن!
چه‌ند ساڵ پێش ئێستا، كوڕێكی مه‌ریوانی كه له رووی ئیتتفاقهوه مامۆستایش بوو! به پیس پێی خۆش بوو كه ماوه‌یه‌ك بیخه‌نه زیندان و دواتر شانازی پێوه بكات كه زیندانی سیاسی! بووه! بۆ ئه‌م كاره‌یش هه‌ر چه‌ند جار كه‌ڕه‌تێك قسه‌ی توند و تیژی ئه‌كرد و ئێواره‌كه‌ی ئه‌هاته چوارڕای شه‌بره‌نگ و هه‌واڵی ئه‌دا كه بڕیاره بیگرن و به دوویدا ئه‌گه‌ڕێن! كه‌چی سبه‌ی ئه‌هات و ئه‌ویش هه‌ر نه‌گیرابوو! ئاخر بۆ هه‌مووان ده‌ركه‌وتبوو كه مه‌به‌ستی ناوبراو له‌م كارانه چییه! ئه‌و كابرایه هێنده هه‌وڵی دا‌و و هه‌ر نه‌یانگرت تاكوو رۆژێك خۆی هه‌ڵهات و له سنوور په‌ڕییه‌وه و بوو به سیاسییه‌ك! كه له ترسی گیاندا هه‌ڵهاتووه! و …!!!
زیره‌ك كه‌سێكه كه ” ره‌وش ناسی ” بزانێت! فه‌همی ئه‌وه‌ی بێت كه بۆ پێشه‌وه بردنی كارێك و ئامانجێك له ئیحساسیگهری خۆی بپارێزێت و هه‌ڵمه‌ته‌كانی له رووی به‌رنامه‌وه بێت و له ئه‌خلاقی كاركردن ئاگادار بێت. چه‌ند كه‌سیش ئێستا هه‌ن كه به‌م كارانه ده‌م و ده‌زگایه‌كیان بۆ خۆیان پێكه‌وه ناوه و خۆیان به ناو ئۆپۆزیسیۆن ناساندووه ! و له ده‌ره‌وه خۆیان به رێبه‌ری ره‌وتی رووناكبیری ناوه‌وه له قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن! ئه‌مانه نموونه‌ی كه‌سێكن كه له ژووره‌وه باسیم كرد! ئه‌قڵانییه‌ت حوكم ئه‌كات كه مێشكمان بخه‌ینه كار و ئه‌سڵ له به‌ده‌ڵ جیا بكه‌ینه‌وه! زۆر ئاسانه….
۱۳۸٤/۱۱/۱٢
نانه‌ڕه‌قه!
كاكه حه‌مه ناوێكه كه بۆ دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی ئێمه به‌رانبه‌ره له گه‌ڵ ” نانه‌ڕه‌قه ” !
ساڵه‌هایه كاری كاكه حه‌مه سه‌ندنی نانه‌ڕه‌قه‌ی خه‌ڵكه! نانێك كه به هۆی ناڕێكی پوخت و كهیفییهتی خواره‌وه بنه‌ماڵه‌كان ناچار، هه‌رڕۆژ به‌شێكی زۆر له نانی ئه‌وڕۆژه‌یان فڕێ ئه‌ده‌ن و ئاكامه‌كه‌ی ئه‌بێت به نانه‌ڕه‌قه! سه‌ندنی ئه‌م نانه‌ڕه‌قه ئێستا و لێره، جۆرێكه له كاسبی! ده‌سته‌یه‌ك ئه‌ڵین دواتر نانهڕهقهكه ئه‌به‌ن بۆ په‌یمانگه‌ی سازكردنی “ماكارونی” و خوارده‌مه‌نی لێ دروست ئه‌كه‌ن! هێندێ ئه‌ڵێن بۆ خواردنی مریشك ئه‌بێت و … هه‌رچی بێت كاكه‌حه‌مه ئه‌مه بووه به پیشه‌ی! ئه‌و له ئه‌وپه‌ڕی رێز و حورمه‌تدا ئه‌دوێ و قسه‌ئه‌كات! كه‌لامی شیرین و تایبه‌ت به خۆیه‌تی! ئه‌مڕۆ به‌یانی زوو، كاتێ كه به هۆی سه‌رمای سه‌رته‌زێنی زستانی مه‌ریوان، كه‌س له ده‌ر نه‌بوو، ته‌قه‌ی ده‌رگه هات! كاكه حه‌مه بوو!:
۱۳۸٤/۱۱/۱۱
خۆشه‌ویستی چه‌كه‌ره‌ی هێناوه!
یادی ” بابهڕهسووڵ”…
لێره هه‌موو یاده‌كانی پێشوو وه‌ك كتێبێكی قاچاخ كه له ناو خاكدا شاردرابێته‌وه و كاغه‌زه‌كانی زه‌رد بووبن و پرتووكاو، بۆن و ره‌نگی فه‌زای به خۆوه گرتووه! له بیرمان نه‌ماوه! هیچمان له بیر نه‌ماوه…
- كاتێ منداڵێكی دوو- سێ ساڵه بووم، ته‌نیا ئه‌مزانی كه شه‌ڕه و ئێمه سه‌رمان لێشێواوه! یانێ نه‌ك به جۆرێكیش كه هه‌ست به مانای شه‌ڕ و ئاواره‌یی بكه‌م! ئه‌وسا به‌ره‌وه سنوور هه‌ڵهاتین! خۆمان له “بایه‌وه” گرته‌وه! شوێنێك كه پڕ بوو له ماڵی خزم و ئاشنا! یه‌كه‌م كه‌سێك كه چاومان پێ كه‌وت “بابهڕهسووڵ” بوو! به جۆرێ باوه‌شی بۆمان گرته‌وه كه خۆمان سه‌رمان سووڕ ما! ماڵه‌كه‌ی ته‌نیا دوو ژووری بوو! یهكێكیانی به هه‌موو وه‌سیله‌ی ناویه‌وه دانا بۆ ئێمه! یانێ برابهشێكی ته‌واو عه‌یار! هه‌موو به‌یانییه‌ك به لای‌لایی خاتوو ئامینێ هه‌ڵئه‌سام! ئێمه له‌وێ میوان نه‌بووین! خۆمانه و هاوبه‌ش! تا كاتێ ناو شار ئارام بووه‌وه، زۆری خایاند! گه‌ڕاینه‌وه بۆ شارێكی پڕدووكهڵ! سیخناخ له هاوار! لێواولێو له شه‌ڕ و گولله! ئه‌وه‌ی بۆ من به جێ ما، پیاوه‌تی و شه‌ره‌فی كوردانه‌ی ” بابهڕهسووڵ” بوو!
- پاش ئه‌م ساڵانه، “بابهڕهسووڵ” ئه‌وه‌ی حهزكهن له نه‌هامه‌تی، به سه‌ریدا هات! دونیا بووبوو به زیندانێكی ته‌نگ بۆی! مه‌رگی زۆرێ له ئازیزانی دیت! ئینسانه‌كانی ئه‌م ده‌وره هێنده دووركه‌وتوونه‌ته‌وه له یه‌ك كه من دووڕۆژ پاش مه‌رگی “بابهڕهسووڵ” زانیم به كاره‌ساته‌كه! نازانم له‌عنه‌ت بنێرم بۆ چی و كێ؟ خۆشه‌ویستی چه‌كه‌ره‌ی هێناوه! بۆ كوێ ئه‌چین؟!
۱۳۸٤/۱۱/۸
وێنه‌یه‌ك له ژیانێكی ” سه‌د تمه‌ن” ی !
شوێن: مه‌ریوان، به‌رده‌م دیژبانی شار
كات: هه‌ینی – 7 ی رێبه‌ندانی 84 – كاتژمێر 10 و 17 خوله‌كی به‌یانی
وا دیاره خه‌ڵكی باشووری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بێت! هه‌موو ساڵێ ده‌سته‌یه‌كیان لێره‌ن! كاریان له رواڵه‌تدا سواڵكردنه! له باقی نهێنییه‌كانی ژیانیان شتێك نازانم! ته‌نیا ئه‌بیسم كه خه‌ڵك باش ناویان نابه‌ن! هه‌موویان ژنن! به منداڵێكی یه‌ك – دوو ساڵه له باوه‌ش! منداڵه‌كانیان هه‌موو سات حاڵه‌تی خه‌وتنیان هه‌یه! ئه‌ڵێن به مادده سڕكه‌ره‌كان وایان لێئه‌كه‌ن! خۆیان و خوای خۆیان! هه‌ر چی بێت دیتنی وه‌زعی خراپی منداڵه‌كان جێگه‌ی باوه‌شێك ئاخ و داخه! هه‌ناسه‌یه‌كی پڕ له دووكه‌ڵ هه‌ڵئه‌كێشم! سهدتمهن له به‌رده‌میا و له سه‌ر كاغه‌زێك كه هه‌ر به‌م بۆنه‌وه دایناوه، دائه‌نێم! له‌م كاره‌ی كه ئێستا ئه‌مه‌وێ بیكه‌م، ته‌جروبه‌یه‌كی ناخۆشم هه‌یه! پار كه ویستم وێنهیهكان هه‌ڵگرم، لێم هاتنه قسه‌ی پڕ له … و راومیان نا! ئاخر بێئه‌وه‌ی پاره‌یه‌كیان بۆ دانێم ئه‌مویست وێنه‌ی خۆڕایی بگرم! ئه‌مساڵ ئیتر فێر بووبووم چۆن و چی بكه‌م! پووڵه‌كه‌م دانا و وێنه‌كه‌م گرت! منداڵه‌كه له كارتۆنێكی خاڵیكراوی چاییدایه! ئه‌ڵێی له هه‌موو له‌شم نوقورچك ئه‌گرن! حاڵه‌تێك تێكه‌ڵ به به‌زه‌یی و حه‌سره‌ت…
۱۳۸٤/۱۱/٥
ئێوارهرووناكبیرانی دهرسنهخوێنی بێپاره !
یه‌كه‌م: كاتێك كوردێك پاش كۆڵێ زه‌حمه‌ت و ره‌نج پێی ئه‌گاته زانكۆ، له ده‌سپێكدا ئه‌ڕووخێت! ئاڕایشی شوێنێك كه ئێسته تێی كه‌وتووه و ساده بوونی جێیه‌ك كه لێیه‌وه هاتووه، تووشی دوودڵییه‌كی رووخێنه‌ری ئه‌كات! بۆ سه‌ره‌تایی رۆشنبیری! ئه‌كه‌وێته جگه‌ره كێشان! ئاخر وێنه‌ی زۆرێ له رووناكبیران و شاعیرانیان به جگه‌ره‌وه گرتووه و كردوویانه به پوستێر! بۆ دووهه‌م هه‌نگاو خۆی له باقی ئینسانه‌كان ئه‌شارێته‌وه و حهشارێكی گه‌وره له خۆی ئه‌دات و له خۆیه‌وه وه‌كوو بڵێی هه‌مووان له‌به‌ریان كردبێ، ئه‌ڵێ: من كوردم! كه‌وابوو ئه‌بێ له تێكه‌ڵی ئه‌وانیتر خۆبپارێزم! دواتریش ئه‌وانه‌ی كه ئه‌خوێنن به ترسنۆك له قه‌ڵه‌م ئه‌دات و خۆی به به‌خته‌وه‌ر ئه‌زانێت كه ده‌رس نا‌خوێنێت! گۆره‌وی ناشۆرێت! و ژووره‌كه‌ی شێواوه! له ئاخر قۆناغدا موعتادیش ئه‌بێت! زۆر كه‌س ئه‌ناسم كه چوونه‌ته دانشگا و به ناته‌واوی گه‌ڕاونه‌ته‌وه! موعتاد و زالوو! چه‌ند خوێندكاری پزیشكی له ناویاندان!
دووهه‌م: ئه‌و ده‌سته له جێی خۆ، ئه‌وانه‌یش وا 1- ده‌رسیان بۆ ناخوێنیهت 2- خۆیان بۆ به‌خێو نابێت، ئه‌بن به رووناكبیر! پێمه‌كه‌نن! شۆخیم نییه! له ” چوارڕای شه‌بڕه‌نگ ” ه‌وه تا “چوارڕای بایوه “! پڕه له ئێوارهرووناكبیرانی دهرسنهخوێنی بێپاره! خوا له رۆشنبیرانی ئه‌مڕۆیی و ئهمچهشنی بمانپارێزێ! له لای ئێوه چی؟ له‌مانه ده‌ست ئه‌كه‌ون؟!
۱۳۸٤/۱۱/۳
یه‌كخستنه‌وه به شێوه‌یی كوردی!
كاتێك مامهیهك و كاكهیهك پاش ساڵه‌های ساڵ قسه‌ی ناو پانتۆل وتن به یه‌كتر و دوای كۆڵێك چهقۆساوین له یه‌ك، خۆیان یه‌ك ئه‌خه‌نه‌وه!!! ( تێر تێر پێكه‌نن!) و سه‌ره‌تا له ژوورێكی تارێك و بێ گڵۆپ و بێنووردا ئا به‌م جۆره موسه‌لله‌ح! دائه‌نیشن كه رێك كه‌ون:
په‌یمان ئه‌به‌ستن كه له ئه‌مڕۆوه:
1- هه‌ر مریشك و سۆنه و بۆقله و په‌له‌وه‌رێك كه ئه‌زێ و جووجه‌ڵه‌ی ئه‌بێ، پێویسته ئه‌گه‌ر خۆی سه‌وز بوو، جووجهڵهكانی به نیوه زه‌رد بن و پێچه‌وانه!
2- هیچ ئوتوموبیلێك له هه‌ولێر مافی نییه بێجگه له ره‌نگی زه‌رد، رهنگێكیتر هه‌ڵبژێرێت:
و له سلێمانیش هه‌موو ماشینه‌كان، سه‌وز ئه‌بن!:
… وه به‌م جۆره شته‌كان به‌شكران و كورد بوونه‌وه به یه‌ك بێ ئه‌وه‌ی مه‌رجێكیان بۆ یه‌ك دانابێ! رشانه‌وه‌م دێ! بژی یه‌كگرتنه‌وه‌ی راسته‌قینه…
قیبله‌كه‌ی ژینم ئه‌ڵێم سابڵاخه من رووی تێئهكهم…
… وه له به‌یانی ئه‌ووه‌ڵ وه‌خته‌وه تا ئێواره ئاخر زه‌نگی كلاسهكانم، بۆ یه‌كه‌مجار له ده‌ورانی كاریمدا، چه‌ند جار له خوێندكاره‌كانم بیست كه : پیرۆزه!!!
ئاخۆ چی رووی داوه كه هه‌مووان ئێستا زیاتر له هه‌ركات، پێشه‌وا و چوارچرا و … ئه‌دوێنن! سڵاو بۆ مه‌زاری پڕ له ئاڵای پێشه‌وا …