۱۳۸٤/۱٠/٢٩
” حسه‌ینه شێت” !
گۆڕانكارییه‌كان له شێوازی گوزه‌رانی ئینساندا به جۆرێ ئهخزن كه مرۆڤ هه‌ستیان پێناكات! بێ ته‌قه و بێ قیڕه ئه‌بن به به‌شێ له زاتی ئینسان و وه‌كوو بڵێی هیچ رووی نه‌داوه، ته‌نیا دواتر وه‌كوو به‌سه‌رهات باسی لێئه‌كرێت!
بۆ نموونه زووتر ( مه‌به‌ست ته‌نیا 18-17 ساڵ پێش ئێستایه!) كه به هۆی ئاواره‌یییه‌وه ماڵمان هه‌ر سێ – چوار مانگ له شوێنێك و دێهاتێك بوو، له به‌ر نه‌بوونی ئیرتبات و كه‌می ماشین، ئه‌گه‌ر دوو – سێ رۆژ جارێ ماشینێكی بارهه‌ڵگر – كه زۆرینه‌یان میوه و خواردهمنییان ئه‌فرۆشت- رێی كهوتبایهته دێهاتێك، هه‌موو منداڵی ئاوایی ده‌وریان لێ ئه‌دا و له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا به دزی شۆفیرهكهیهوه هه‌وڵیان ئه‌دا خۆیان هه‌ڵپه‌سێرن به دوای گه‌ڵابه‌ی ماشینه‌كه‌دا به‌ڵكوو چه‌ند مه‌ترێك سواری بخۆن! ئێستا بیر كردنه‌وه له‌م كارانه له وه‌ختێكدا كه له زۆربه‌ی ماڵه‌كاندا سه‌رگه‌رمیی منداڵه‌كان كامپیۆتێر و وه‌سیله‌ی گه‌مه‌ی مودێڕنه، سه‌یر و نامومكین ئه‌نوێنێ و ئه‌مه نیشانه‌ی سورعه‌تی سه‌رسامهێنه‌ری پێشڕه‌فتی زانسته كه چه‌ند ساڵی پێشووی وه‌كوو خه‌ون لێكردووه…
مه‌به‌ست له‌م پێشه‌كییه درێژه! بیر كردنه‌وه‌ی كوتووپڕی و بێدهلیلم بوو له ” حسه‌ینه شێت” ! كه‌سێ كه له كاتی خۆیدا خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی ” مه‌ریوان ” بوو و بووبوو به به‌شێك له تابلۆی ژییانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك… به داخ و ئه‌فسووسه‌وه ” حسه‌ینه شێت” هه‌ر چۆن ژیانی پڕ بوو له مه‌ینه‌تی و نه‌داری و لێواولێو بوو له ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یی رۆحی، مردنهكهیشی ئهشكهنجاوی بوو! ته‌یاره‌ی قاره‌مانی قادسییه! كاتی بۆمبارانی مه‌ریوان، بۆمبێكی له نزیكی شوێنێك دابوو كه ” حسه‌ینه شێت”ی لێ دانیشتبوو. له‌شی پڕ له زامی حسه‌ین، زامدارتر ئه‌بێت و كاتێ خه‌ڵك ئه‌گه‌ن به فریایدا، هاوار ئه‌كات و ئه‌م دێڕه فه‌لسه‌فی و مه‌شهووره‌ی خۆی ئه‌ڵێ:
- هیچ نییه! كه‌ر له‌قه‌ی لێداوم!
وه ئه‌م له‌قه‌ی كه‌ره، بوو به هۆی شه‌هید بوونه حسه‌ین و بیره‌وه‌ریی ئه‌م روداوه‌ش بووه هۆی شێوانی باری رۆحی ئه‌مڕۆی خۆیشم! سڵاو له گیانی ” حسه‌ینه شێت” و هه‌موو ئه‌وانه‌ی بێ‌تاوان و ته‌نیا له به‌ر ” له‌قه‌ی كه‌ر” گیانیان له ده‌ست داوه!
له بیرم چوو بڵێم بڵێم كه حسه‌ین له چوار وه‌رزه‌كه‌دا هه‌ر كراسێكی دهرهدامهنی وه‌كوو هی عه‌ره‌به‌كانی له به‌ر ئه‌كرد!
ئه‌م وێنه ساڵی 1975 گیراوه له به‌رده‌م مزگه‌وتی جامیعه‌ی مه‌ریواندا:
۱۳۸٤/۱٠/٢٧
بازرگانی مه‌رگ!
عاده‌تێكی هاوبه‌ش كه قه‌ت له ناو كۆمه‌ڵگای ئینسانی‌دا هه‌ره‌س ناهێنێ و ناپرتووكێ، خۆشحاڵییه به باش و درووستبوونی ئه‌خلاقی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا و ناڕه‌حه‌تییه له لاری و ناڕێكی كه‌سانێكی دژ به پرێنسیپه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه!
سێرۆژه خه‌ڵكی “مه‌ریوان” ده‌ما و ده‌م و به شێوه‌ی جۆراوجۆر شادمانی خۆیان ده‌رئه‌بڕن له كوشتنی بازرگانێكی مه‌رگ كه ماده سڕكه‌ره‌كانی ( مواد مخدر )ی له ناو لاوان‌دا بڵاو ئه‌كرده‌وه! چه‌ند تێبینییه‌ك له مه‌ڕ ئه‌م رووداوه:
- هه‌ر چه‌نده به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه كه بێت ( و قه‌تعه‌ن ” كه‌س ” خۆی تاوانباری سه‌ره‌كییه له ئالووده‌بوون به پیسی مادده‌ی موخهددیرهوه!) ئێستا ئیعتیاد په‌ره‌ی سه‌ندووه به‌ڵام هێشتا ناشیرینی سیمای ئیعتیاد هێنده به‌رچاو و ئاشكرایه كه هه‌مووان ئیدانه‌ی ئه‌كه‌ن و ئه‌مه جێگه‌ی خۆشحاڵییه!
- به هۆی دووربوونی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌م له مه‌ریوان هێشتا نازانم كه چ كه‌س یان كه‌سانێ كوشتنی ئه‌م كه‌سه‌یان به ئه‌ستۆ گرتووه به‌ڵام هه‌قێقه‌تی ئه‌وه‌یه كه “مفسد فيالارض” له هه‌ر حاڵ‌دا كوشتنی واجبه! ئه‌مه باره شه‌رعییه‌كه‌ی كه قورستره له باره مهدهنییهكهیهوه! هه‌ر چه‌نده هه‌موومان پێمان خۆشه كه قانوون و عه‌داله‌تی به‌شه‌ری ئه‌م كێشانه ببڕێته‌وه به‌ڵام ئه‌م جۆره له ئیجراكردنی قانوون له كاتێكدا كه جۆرهكانیتری مومكین نییه، كه‌متر سیمای خراپی دهرهئهكهوێ!
- پشتیوانی و خۆشحاڵیی جه‌ماوه‌ر له ئه‌م كاره، ترسی خستۆته دڵی باقی فرۆشهندهكانی مه‌رگ و ئه‌مه خۆی رقی پیرۆزی جه‌ماوه‌ر نیشان ئه‌دات!
- منیش وه‌كوو ئه‌ندامێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگا، له لایه‌كه‌وه ناڕه‌حه‌تم له‌وه‌ی كه لاوێك به هۆی فه‌رهه‌نگی خراپ و ئه‌ندێشه‌ی ناڕێكی ئه‌م به‌ڵایه به سه‌ریدا هاتووه و له لای دیكه‌شه‌وه شادمانم به كه‌م بوونه‌وه‌ی ئه‌ندامێكی فاسد له كۆمه‌ڵگا هه‌ر چه‌ند له رێی نائاساییه‌وه رووی داوه!
بمبوورن كه قسه‌كانم بۆنی سوننهتیبوونی لێدێت…
۱۳۸٤/۱٠/٢٦
ختووكه‌ی ویژدان!
به‌فرێكی قورس ئیمشه‌و باریوه! سێ‌ڕۆژ پێش ئێستا، كاتێ سه‌ر بانی ماڵه‌كه‌مان تكه‌ی ئه‌كرد ناچار بووین دیسانه‌وه قیری بكه‌ین! به‌یانی كاتێ له خه‌و هه‌ڵسام و به‌فره قورسه‌كه‌م بینی وتم: ئۆخه‌ی! با ببارێ! خۆ ئیتر بانهكهمان جارێ خه‌یاڵی عه‌زێت كردنی نییه!
چه‌ند خولهك پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م قسه هات به زیهنمدا، زوو زانیم چیم كردووه! ئه‌مه بۆ سێ كاتژمێره له‌م قسه و بیری خۆمه خه‌جاڵه‌تی ئه‌كێشم! نازانم چۆن بوو شتی وا هات به مێشكمدا! كاتێ له ” مه‌ریوان ” ه وه گه‌ییمه ” سه‌وڵاوا ” له ناو ماشینه‌كه‌دا كه‌وتمه بیر ئه‌و خوێندكارانمه كه ماڵیان ئێستا تكه ئه‌كات! ژماره‌یان هێنده زۆره كه په‌شیمانی له‌و ئه‌ندێشه‌یه خه‌ریكه به پیس ختووكه‌ی ویژدانم ئه‌دات…!!! من گرفتم نییه ئه‌وان چی؟؟؟!!!
۱۳۸٤/۱٠/٢٥
” عزرائیل ” فه‌رموو! گیان هی تۆ و دوكتۆره!
1- دوێنێ له گه‌ڵ ” ئاوات ” دا چووین بۆ لای دوكتۆر! له مه‌ریوان دوو پزیشكی ژنی لێیه كه ” متخصص زنان ” نن! كاتژمێر 3 و 24 خولهك كه ئێمه گه‌یینه شوێنی مه‌ته‌ب، به له به‌رچاو گرتنی ئه‌مه كه كاتژمێر 3 ده‌رگه‌ی مه‌ته‌ب كرابوه‌وه، ئێمه بووین به نه‌فه‌ری 55 ( په‌نجا و پێنج!) هم! یانێ پێش ئێمه 54 كه‌س ناونووس كرابوون كه دوكتۆر بیانبینی! بۆ هه‌ر نه‌خۆش پێنجههزار تمه‌ن له به‌رچاو گیراوه كه هه‌قی دیتنی دوكتۆره! زۆرێ له نه‌خۆشه‌كان له دێهاته‌كانی ده‌ور و به‌ره‌وه هاتبوون و ئه‌م پاره‌یه یه‌كجار زۆره بۆ ئه‌وان! حهسێبێكی ساده ئه‌م ئاكامه‌ی لێئه‌كه‌وێته‌وه:
ئه‌گه‌ر رۆژێ 60 كه‌س، ویزیت بكرێن: 000/300=5000×60 یانێ مانگێ به له‌به‌رچاو گرتنی پشوودانهكانی: 000/500/7 = 000/300 × 25 حهوتمیلیۆن و پێنسه‌د هه‌زارتمه‌ن كه ئه‌مه ته‌نیا پاره‌یه‌كه كه له كاتی غه‌یری ئیداریدا دوكتۆر وه‌ری ئه‌گرێت! چون سه‌ر له به‌یانی له بیمارستان كار ئه‌كات و پاره‌ش له‌وێ ئه‌گرێت!
2- رێژه‌ی مامۆستایانی ناوچه‌یه‌ك كه كاری لێئه‌كه‌م 1086 كه‌سن! مانگانه ئیداره‌ی په‌روه‌رده و فێر كردن بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی مانگانه‌ی مامۆستایان دابین بكات، له بانكدا 120 میلیۆن تمه‌ن ده‌ستنیشان ئه‌كات! یانێ به‌م حه‌سێبه پاره‌ی دوكتۆرێكی مهریواننشینی غه‌یره مه‌ریوانی! به‌رانبه‌ره له‌گه‌ڵ هه‌قی 67 مامۆستادا!
بۆیه دووساڵه دیانهكانم وه‌زعێكی وهحشهتناكیان هه‌یه و ناوێرم نزیكی دوكتۆر بكه‌ومه! ئاخر هه‌قی دروستكردنه‌وه‌ی ددانێكی ئینسان، به‌رانبه‌ره له گه‌ڵ ههقهدهستی 10 رۆژی مامۆستادا! یانێ ئیتر ئه‌بێ نان و هه‌وا بخوات! هه‌ك كه وه‌زع خراپه…!!!
۱۳۸٤/۱٠/٢٤
” بۆڕییه‌ر “
ئێره ” بۆڕییه‌ر ” ه! دێهاتێكی خۆشمهنزهرهی ” ژاوه‌رۆ “ی مه‌ریوان! وابزانم وێنه‌كان پێویستییان به نووسراوه نه‌بێ!:
۱۳۸٤/۱٠/٢۳
” بۆ شوان په‌روه‌ر “!
( ئه‌مه سه‌ردێڕ و ناوی شیعرێكه كه مامۆستا په‌شێو پێشتر بۆ شوانی نووسیوه! )
1- چه‌نده ناشیرینه مامۆستایه‌كی ئایینی به قژی چه‌ور و پاپیۆن له مل و شۆرت له پێ، بچێته به‌رنوێژی، به هه‌مان ئه‌ندازه ناشیرینه كه خوێندكارێكی موسیقی، جلی مه‌لایی له‌به‌ر كات و ئورگ لێبدات! هه‌ر كار و پیشه‌یه‌ك، ئه‌خلاقی تایبه‌تیی خۆی پێویسته! هه‌موو جۆره جلێك، له جێی خۆیدا رێزیان هه‌یه، به‌ڵام هه‌ركامه بۆ كه‌سێك و شوێنێكی تایبه‌تی دانراون!
2- شه‌وی رابردوو هاوكات له دوو كه‌ناڵی ئاسمانی كوردییه‌وه، دوو كۆڕی گۆرانی خوێندنه‌وه به‌رپا بوو! له یه‌كێكیاندا، وه‌كوو موجری به‌رنامه‌كه ناوی لێ ناون، ” هونه‌رمه‌ندی میللی”!!! گۆرانی ئه‌خوێند! ئێستا و ئه‌مڕۆ كه ئیتر سه‌رۆك كۆمار كورده، هونه‌رمه‌ندی میللی به كه‌سانێ ناڵێن كه گۆرانی به شۆڕشدا بڵێ! به‌ڵكوو هه‌مان ” لۆتی ” پێشووه! كه زه‌ماوه‌ن ئه‌گێڕن! مامه لۆتی ئه‌یخوێند:
… مامۆستای قوتابخانه‌یه، كراس ره‌ش
موسافیری رێی بانه‌یه، كراس ره‌ش
له‌و شاره هه‌ر یه‌ك دانه‌یه، كراس ره‌ش
مه‌والیدی 84 ه كراس ره‌ش
برۆی له ژوور، ده‌ست له خواره كراس ره‌ش… !!!
ئه‌مه هیچ هه‌ڵناگرێ! كاكی هونه‌رمه‌ندی میللی!!! ده‌ستی خۆش بێت! هیچ ئیدیعایه‌كی نییه و جێی له سه‌ر چاومانه!
له كه‌ناڵی دیكه‌دا، گولستان په‌روه‌ر تا نزیك گوێچكه‌ی بووبوو به ده‌م و نیشی باز كردبوو و له گه‌ڵ موجرییهكیتردا بووبوو به دهمبۆڵهی كه چون ته‌له‌فونی پێشوو، تۆ وه‌ڵامت داوه‌ته‌وه ئێستا ئیتر نۆره‌ی منه وه‌ڵامی بینه‌ران بده‌مه‌وه!
زه‌مانێ شوان په‌روه‌ر به سه‌ر بوورسه‌وه بوو! گۆرانی بۆ شۆڕشگێڕان ئه‌وت! ناوی ته‌زووی ئه‌خسته گیانه‌وه! ” په‌شێو” ی مامۆستا بۆی نووسیبوو:
… ده‌نگت باڵی سیمورغێكه
هه‌موو رۆژێ
دڵی ته‌نگم به سه‌ر دوندی چیا ده‌خا
له به‌ر پێما پێده‌شتی ئومێد راده‌خا…
كه‌چی ئێستا و له‌و رۆژه‌وه به جامانه‌ی سووره‌وه، له زاخۆدا گۆرانی بۆ “حكوومه‌تی سوور” خوێند و خۆی كرد به په‌ڕۆی ” حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان!!! هه‌ولێر!!!” و له سه‌نگه‌ری راسته‌قینه‌ی گه‌ل و میلله‌ته‌وه هات ده‌ره‌وه، له‌مه باشتری بۆ چاوه‌ڕوان نه‌ئه‌كرا! شوان په‌روه‌رێ كه زه‌مانێك، خۆشه‌ویستی گه‌وره‌پیاوانی كورد بوو و له‌م رووه‌وه خۆشه‌ویستی هه‌موو كورد بوو ئێستا بووه به هونه‌رمه‌ندی میللی و ئه‌خوێنێ:
… له‌یلام له بۆ بانگ كه‌ن!
ده كله‌ی له چاوان كه‌ن
ده‌ردی من ده‌رمان كه‌ن…
ده‌ردی شوان په‌روه‌ر ئه‌مه نییه! شوان په‌روه‌ر و ئه‌مسالی ئه‌و ئه‌بێ شه‌ئنی خۆیان بپارێزن! زه‌مان و مه‌كان ده‌رك كه‌ن! هونه‌رمه‌ندی چیا له گه‌ڵ هونهرمهندیتردا جیاوازییان هه‌یه! ئه‌م جیاوازییهته ئه‌بێ هه‌تا هه‌تایه بمێنێته‌وه و په‌یڕه‌وی له زه‌مان نه‌كات!
۱۳۸٤/۱٠/۱٩
پیرۆزیی یه‌كگرتن و جه‌ژن!
جوانترین دیمه‌نی رۆژانی جه‌ژن، یه‌كده‌نگی و یهكڕهفتاری خه‌ڵكه! هه‌مووان به زۆریش بێ نیشانی ئه‌ده‌ن كه به شادی یه‌كتر، شادمانن! له كوردستان به‌ره‌جه‌ژنان و ئه‌ویش پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان و قوربان شه‌قام پڕ ئه‌بێ له بۆنی ئه‌م یه‌كڕه‌نگییه و سیخناخه له عه‌تری وه‌كوو یه‌ك بوون! دوو – سێ رۆژ پێش جه‌ژن، نوقڵ و شیرینیفرۆش بازاڕیان پڕڕهوهنهق ئه‌بێت و پیادهڕهوهكانی شار ئه‌بنه گۆڕپانی خۆنواندنی شیرینیجات و ئاجیل و ئه‌ده‌واتی ده‌م شیرینكردن!
ئێره مه‌ریوانه! رۆژی دووشه‌ممه، 19ی به‌فرانبار، كاتژمێر 13 و 24 خولهك تا 13 و 49 خولهك! رۆژێك كه پڕ بوو له به‌فری دانه قه‌وی و شیك و ئاودار! خۆش و هه‌وای خۆشتر!:
۱۳۸٤/۱٠/۱٧
… خۆتان بڕۆن پرته‌قاڵ فرۆشه‌كه بدۆزنه‌وه!!!
1- ماوه‌ی چه‌ند مانگه كلكهوانهی گه‌وره و قه‌به بووه به مۆد و هه‌موو ژنێ دوان- سیانێكی له ده‌ست كردووه! چه‌ند مانگیتریشه هه‌موو كوڕه‌كان لێره له ناوخۆدا، به زستانیش و سه‌رمای كوردستاندا كه هه‌ر له سه‌ره‌تای پاییزه‌وه زستانیهتی! جلی گه‌رم له به‌ر ناكه‌ن چون ئێستا ئه‌مه باوه! ئه‌م شتانه له هه‌موو شوێنێكدا هه‌ن و سروشتییه به‌ڵام له شوێنیوادا هه‌یه پڕڕه‌نگ و به‌رچاوه و شوێنی وایش هه‌یه كه‌مڕه‌نگ و بێڕهونهقه! ئه‌مه تا ئێره‌ی كار خه‌ته‌ری نییه! خه‌ته‌ر كاتێكه كه شتی‌تریش بكه‌ێن به مۆد: !
2- هه‌ر ده‌نگێ كه به‌رز ئه‌بێته‌وه نیشانه‌ی هاوار نییه! هه‌ر هاوارێكیش نیشانه‌ی ده‌رد نییه! به داخه‌وه له كوردستان وائه‌زانن هه‌رژنێك كه به ئیعترازهوه خۆی نیشان بدات خاوه‌ن هه‌قه و ئه‌بێت له سه‌ری قیڕه بكرێت و له‌م ناوه‌دا پیاوه‌كان كه بۆ شتێكی ئاوا ئه‌گه‌ڕێن كه هه‌وادار!!! زۆر كه‌ن! تاقمێكیان ئه‌كه‌ونه واوه‌یلا و ئاخ و ئۆخ و له ئاوی لێڵ ماسی ئه‌گرن! ” جنسییه‌ت ” و ژن و پیاو بوون ده‌ره‌جه نییه! هه‌موو ژنێك موقه‌دده‌س نین و هه‌موو پیاوێكیش بێ‌تاوان و ساف نین! ئینسان پێش هه‌موو شتێك و به‌ر له ژن و پیاو بوون، بوونه‌وه‌رێكی خاوه‌ن هه‌ست و ئه‌ندێشه و چوارچێوه‌ی فیكری تایبه‌ت به ئینسانه! به داخ و دڵنیگهرانییهوه لێره وای لێهاتووه كه ژنه خاوه‌ن ئه‌ندێشه‌كان و ساحێب قسه‌كان، له به‌ر شلووقی درۆیین و هاتنه مه‌یدانی نائه‌سڵ و ” تقلبی”ییه‌كان و له به‌ر ناله‌باری ئه‌وزاع و ئاماده‌نه‌بوونی ئه‌تمۆسفێری قابیلی نه‌فه‌س كێشان، خۆیان له هاتنه مه‌یدان ئه‌پارێزن و ده‌رناكه‌ون! ئاكامی ئه‌م ” انفعال”ه، سه‌رهه‌ڵدانی جه‌ریانی نائهسڵه كه پاش ماوه‌یه‌ك تووشی ” توهم” ی ” مشروعیت ” ئه‌بن و وائه‌زانن كه شتێكن! باشتر وایه تا بۆمان ده‌رنه‌كه‌وێ كه ئه‌وانه‌ی وا ته‌نیا ناویانمان بیستووه، كێن و چین و چی‌یان پێیه؟ ته‌بلیغیان بۆ نه‌كه‌ین! ژنێك ئه‌ناسم كه خۆی به هۆی كێشه‌یه‌ك كه تاوانباری سه‌ره‌كیشی خۆی بووه، له مێرده‌كه‌ی جیا بووه‌ته‌وه! ئێستا هه‌مان كه‌س، بووه به دهرسبێژ و مه‌یدانداری كلاسی ” شێوازه‌كانی پته‌وتر كردنی بونیادی بنه‌ماڵه” !!! ( كل اگر طبيب بودی، سر خود دوا می‌كرد!) ! پیاوێكیش ئه‌ناسم كه به هۆی چاوپیسییه‌وه و له به‌ر كێشه‌ی ئه‌خلاقی، ژیانی خێزانی خۆی له ناله‌بارترین وهزعدایه كه‌چی هه‌ڵسووڕاوی سه‌ره‌كیی كێشه‌ی ژنانه له ئێره! ئه‌مانه له ده‌ره‌وه‌دا به سه‌رقافڵه‌ی ئازادی ئه‌ناسرێن و ئه‌یانناسێنن! یه‌که‌م زایه‌ڵه‌ی ئه‌م كار و ته‌بلیغه هه‌ڵانه، بێ‌بڕوایی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له ناوخۆدا ئه‌ژین و له ناسنامه‌ی ئه‌م جۆره ئیسنانانه ئاگادارن، به میدیا و ده‌سته كوردییه‌كان! خۆتان بڕۆن پرته‌قاڵ فرۆشه‌كه بدۆزنه‌وه!!!…
۱۳۸٤/۱٠/۱۳
دوكتۆر ” كه‌مال ” ببووره!
هیچم پێ ناكرێ! شه‌رمه‌زارم! به‌ڵام به قه‌د خاڵی هه‌رچی جامانه‌یه، نه‌فره‌ت له یه‌كده‌نگی!
ئه‌مه‌یه شوعاری ئهححححزابی ناوخۆی ده‌سه‌ڵاتدار!:
۱۳۸٤/۱٠/۱٠
ته‌وار قه‌ڵه‌مێكی پڕڕهوانی هه‌یه! شیك و له عهینیحاڵدا پڕمهغز ئه‌نووسێت! به خوێندنه‌وه‌ی نووسراوه‌كانی خۆشحاڵ ئه‌بم و هیوادار ئه‌مێنمه‌وه! چه‌ند رۆژ پێش ئێستا له ئه‌حواڵی ناكۆكی دونیای مه‌جازی و ئینتێرنێت و ماڵپه‌ڕ و وێبلاگی كوردی بانگی به هه‌ق به‌رز بووبوه‌وه! منیش له هه‌واداری قسه‌كانیدا شتێكم نووسی به‌م تێبینییه‌وه كه به جێی ” وێبلاگ” وشه‌ی ” هین ” م داناوه!
هینستانی كوردی!
دونیای هینی كوردی، دوو ده‌سته‌ی به‌رچاوی له خۆ گرتووه: نووسه‌ری هین و خوێنه‌ری هین! نووسه‌رانی هینی كوردی كه به‌رده‌وامییان له هین نووسیدا وه‌كوو دیكه‌ی كاره‌كانی ئه‌م گه‌له وایه و هینیش وه‌كوو هه‌موو كارێكیان نیوه و ناته‌واو وێل كراوه، زۆر له باری ئه‌خلاقی هیننووسیندا نین و زۆرینه‌ی ئه‌م كه‌مینه كه ژماره‌یان ناگاته ژماره‌ی چه‌ند ده‌ست، هینیان چۆڵ كردووه و به پێی قانوونی: ” چون خۆڕایییه، خۆ، ڕایییه!” و جارێك نووسین له هیندا به‌سه، وازیان له هینهكهیان هێناوه! ده‌سته‌ی دووهه‌م، خوێنه‌ران و بینه‌رانی هینن! هین ئه‌م نیشانه‌ی مۆدیڕنیته! هێشتا بۆ خوێنه‌ری هینی كوردی كاركه‌ردی ده‌رنه‌كه‌وتووه و زۆرینه‌ی خوێنه‌رانی هینی كوردی بڕوایان به خۆسانسۆری هه‌یه و بیریان وایه كه ئه‌بێ نووسه‌ری هین خۆ له ره‌خنه‌گرتن به تایبه‌ت له “سیا”سهتڤانانی كورد و و “سیا”سه‌تی كوردی بپارێزێ و …
جا كه وابوو هینی كوردی و گه‌شه‌كردن له‌م دۆخه‌دا، ” چه‌شنی عه‌جه‌م ئه‌ڵێن: كجا مرحبا!”یه!
۱۳۸٤/۱٠/٩
” اغتشاش ” ی كوردی!
- یه‌كه‌م: فارس مهسلێكیان هه‌یه كه مانا تهقریبییهكهی ئه‌مه‌یه: ” له شوێنێك ده‌ركراو و له شوێنێكیتریش داماو “! هه‌ر چی سه‌رنج ئه‌ده‌م نازانم ئاخری سه‌ری ساڵی تازه‌ی كورد كه‌یه؟! هه‌ر چی میدیای كوردییه په‌یتا په‌یتا به بۆنه‌ی داهاتنی ساڵی تازه‌وه پیرۆزبایی ئه‌ڵێن! ساڵێك كه هۆی ده‌سپێكی له دایك بوونی حه‌زره‌تی عیسای مه‌سیحه! یانێ جه‌ژنێكی ئایینی! سێ مانگی‌تر دیسانه‌وه بازاڕی پیرۆزبایی سه‌ری ساڵی تازه به بۆنه‌ی نه‌ورۆز و ساڵی تازه‌ی كوردی گه‌رم ئه‌بێ و له سه‌ری شه‌ڕه! ئه‌ووه‌ڵی موحهرڕهمیش كه ماوه‌یه‌كیتر پێئه‌گات سه‌ری ساڵی تازه‌ی مانگییه! ئێمه ئه‌بێ ته‌كلیفمان رۆشن بكرێته‌وه! وه‌ك چۆن ئه‌ڵێن یه‌ك كوردستان یه‌ك فڵا ن و فیسار! یه‌ك كوردستان و یه‌ك سه‌ری ساڵ!
- دووهه‌م: بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر هه‌ر چی فیلتێر له سه‌ر سایته‌كان بوو لێره له كار كه‌وت! ئێستا ئه‌مویست ئه‌م هه‌واڵه داخه! رابگه‌یه‌نم كه‌چی زانیم كه چه‌ند چركه‌یه‌كه دیسان كه‌وتوونه‌وه كار! كه وابوو ببوورن!!!
۱۳۸٤/۱٠/٥
ئه‌مڕۆ له چه‌ند تابلۆدا!
په‌رده‌ی یه‌كه‌م – به پێی عاده‌تی هه‌موو رۆژێك، به‌یانی ئه‌ووه‌ڵ وه‌خت له خه‌و هه‌ڵئه‌سم! كاتژمێر پێنج و نیو نیشان ئه‌دا. ئه‌ڕۆم كۆمپیوتێرهكهم رۆشن ئه‌كه‌م كه فایلی ئه‌زموونی كۆتایی خوێندكاره‌كانم له هونه‌رستانی عیففه‌ت وا دوێشه‌و نووسیومه چاپ كه‌م! كۆمپیوتێر هه‌واڵ ئه‌دات كه پارتیشێن ناناسێت! ئه‌مه یانێ كاره‌سات! هه‌رچی كارم له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا كردووه، خوا عه‌فویان كات!
په‌رده‌ی دووهه‌م – كاتژمێر حه‌وت ئه‌ڕۆم كولێره بسێنم! له رێگادا و له سه‌ر جاده‌ی مه‌ریوان – سه‌وڵاوا و له ناو شاری سه‌وڵاوادا ئه‌م رووداوه‌م بینی:
باڵنده‌ی خاوه‌ن هێلانه، ئیتر به‌هار له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا، چۆن ماڵه‌كه‌ی بدۆزێته‌وه؟!
په‌رده‌ی سێهه‌م- كاتژمێر هه‌شت له كلاس ئاماده بووم! ” سوره‌ییا ” و ” زه‌ینه‌ب ” نه‌هاتبوون! منیش تا ئاخری كلاس و كاتژمێر 12 ته‌نیا فریا كه‌وتم وه‌ڵامی پرسیاره بێكۆتاییه‌كانی كچه‌كان بده‌مه‌وه و دیسانه‌وه له ئه‌ووه‌ڵه‌وه پرسیاره‌كانی ئه‌زموونی كۆتایی مناڵه‌كان تایپ كه‌م!
په‌رده‌ی چواره‌م – تا فریا كه‌وتم بگه‌مه ماڵه‌وه، “ئاوات” ئاماده بووبوو بچێت بۆ خوێندنگه! شیفتهكانمان پێچه‌وانه‌ن! كاتێ من له خوێندنگه‌م، ئه‌و له ماڵه و كاتێ من له ماڵم ئه‌و خه‌ریكی مامۆستایییه! دایكی ” دۆینه ” ی یه‌كه‌م رۆژی به‌فراوی بۆ ناردبووین! تێرمان خوارد!
په‌رده‌ی پێنجه‌م – له بیرم چوو بڵێم ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م به‌فری ساڵ كه‌وته سه‌ر زه‌وی! سروشت هێنده جوان خۆی ئه‌نواند، وه‌سوه‌سه ئه‌بووی زوانی پێدا بێنی:
په‌رده‌ی شه‌شه‌م- له خوێندنگه‌ی كوڕانهیش كلاسم بوو! دوانیوه‌ڕۆ ته‌نیا پێم‌كرا به په‌له سه‌رێك له مه‌ریوان بده‌م و هه‌ر به‌و پهلهییشهوه بگه‌ڕێمه‌وه! دوو پێكدادانی ماشین له رێگادا رووی دابوو كه به خۆشحاڵییه‌وه كه‌س بریندار نه‌بووبوو! له مه‌ریوانیش به‌فری زۆر باریبوو:
په‌رده‌ی حه‌وته‌م- هێشتا كاتژمێر پێنج و په‌نجاو شه‌ش خوله‌كی ئێواره‌یه و تا شه‌و چه‌ند په‌رده‌ی تری ماوه!…
۱۳۸٤/۱٠/۳
” روناك ” !
1- ششماه پيش زماني كه تنها نانآور خانواده جوانمرگ شد و دا‌غ تنها 22 سال زيستن را بيش از همه بر دل خانوادهاش گذاشت، چيزي به كنكور ورودي دانشگاهها نمانده بود! در چنين شرايط سنگين و نفسگيري و در اتمسفري لبريز از حسرت و گريه و تنزل روحيه، ” روناك ” سنگيني قول قبولي در دانشگاه را كه به همگان داده بود، بر شانههاي لرزانش احساس مي‌كرد!
2- نتايج را كه اعلام كردند، در همان لحظات اوليه نگاه توأم با دلهرهاي را كه هرگز نداشته بودم! به مانيتور و سايت سازمان سنجش دوخته بودم بلكه نام “روناك” را در ميان آن همه شلوغي پيدا كنم! شمارهي داوطلبي را در كادر مربوطه نوشتن همانا و فرياد شوق سر كشيدن همان!… عاقبت اولين دختر منطقه قرار بود كامپيوتر بخواند!
3- براي كساني كه غم نان ندارند، اين نهايت آرزوست! اما…! “روناك” كه سالهاي قبل پرجنب و جوشترين شاگردم در هنرستان بود اينك با پذيرش در رشته‌ي تحصيلي سابقش در هنرستان، قرار بود كامپيوتر را در دانشگاه ادامه دهد… ناتواني در تأمين هزينههاي تحصيلش و اعلام آن از سوي خانواده، تحمل غمهايش را برايش غيرممكن ساخته بود… چيزي كه توان ديدن اين فاجعه را برايم بيشتر از هر چيزي غيرممكن مي‌كرد ، شنيدن جملهاي از زبان “روناك” بود كه: برادرش قول داده بود در هر حال و موقعيتي نيازهاي مادي دوران تحصيلش را برايش تأمين كند و اينك برادري برايش نمانده بود كه …
4- بااعلام اين موضوع در اين وبلاگ و لينك مطلب از سوي بان‌و متعاقب تماسي آكنده از اميدواري از جانب خانمي در تهران كه حاكي از تأمين هزينههاي تحصيل “روناك” بود و بازگو كردن آن به “روناك” ماجرا به شكلي كاملاً متفاوت از قبل ادامه پيدا كرد! شماره حسابي را به نام “روناك” افتتاح كرده و شمارهاش را براي خانم مددكار “روناك” ارسال كردم…
5- امروز زماني كه اي ميل خانم را دريافت كردم و بدون معطلي خبر واريز شدن اولين مورد ارسال كمكها را به “روناك” گفتم، لرزش صدايش توأم با ناباوري بهترين لحظات امسال را برايم رقم زد! “روناك” پيشتر هميشه ديدگاه منفي عجيبي نسبت به بشريت داشت! او معتقد بود كه همگان در حال استثمار يكديگرند! و … اينك مسير زندگي انساني، با احساس مسؤوليت عدهاي انسان نوع‌دوست و مسؤول، به بهترين شيوهي ممكن در حال طي شدن است! لذت د‌رك لحظهاي از اين نوع احساس و شعف ناشي از ديدن چنين انسانهاي وارستهاي، شاديبخشتر از هر نوع احساساست…
30 سه‌رماوه‌ز تا 3 ی به‌فرانبار
فێستیڤاڵی شانۆی شه‌قامی ( تێئاتری خیابانی) ئێران له مه‌ریوان
له دوێنێوه، فێستیڤاڵی شانۆی شه‌قامی ( تێئاتری خیابانی) مه‌ریوان به به‌شداری چه‌ند گرووپ له مه‌ریوان ده‌ستی پێكرد. ئه‌م گرووپانه له نه‌ته‌وه‌كانی ئێران پێك هاتوون و له ماوه‌ی كاری فێستیڤاڵدا له سه‌ر شه‌قامه ئهسڵییهكانی مه‌ریوان كاره‌كانیان ئه‌خه‌نه به‌رچاو جه‌ماوه‌ر.
یه‌كه‌م كارلێگه‌ری ئه‌م جۆره كارانه، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ” سواد بصري ” خه‌ڵكێكه كه به هۆی جۆراوجۆره‌وه یان فۆرمی نه‌گرتووه یا تێك چووه! ئه‌وه‌ی كه زۆرتر له هه‌موو شتێك به لامه‌وه سه‌یر بوو ئه‌وه بوو كه گرووپه‌كان ( من كاری توركمه‌ن و عهرهبهكانم دی) دیالۆگی هه‌موو كاره‌كانیان، به فارسی كتێبی نووسرابوو و هه‌موویشیان له كاتی ئیجرادا، هه‌وڵیان ئه‌دا كه زاراوه‌ی خۆیانی تێكه‌ڵ نه‌كه‌ن! ئه‌مه تا راده‌یه‌كی زۆر له ئاستی مه‌به‌ستی راسته‌قینه‌ی ئه‌م جۆره فێستیڤاڵانه كه نزیك كردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كانه له رێگه‌ی هونه‌ره‌وه، كه‌م كردبوه‌وه! چه‌ند وێنه‌شم گرت كه به هۆی ناله‌باری شوێنی راوه‌ستانه‌وه به دڵم نین! :