۱۳۸٤/۸/٢٧
هه‌موو سه‌رمایه‌كه‌ی، ئه‌و چه‌ند دانه ” به‌ڕوو ” هیه كه دایناوه و بۆ خۆیشی خه‌ریكی جگه‌ره پێچاندنهوهیه!
ئێره به‌ر ده‌رگه‌ی پاساژی ” حاجی وه‌یسی ” مه‌ریوانه! رۆژی هه‌ینی 27 ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كاتژمێر 11 و 16 خوله‌كی به‌یانی! نیگای پڕ له قسه و حه‌سره‌تی دونیایه‌كه! ئه‌م جێگایه هه‌ڵیبژاردووه بۆ به‌ڕوو فرۆشتن، گرانترین شوێنی ئه‌م شاره‌یه!
۱۳۸٤/۸/٢٤
دیاری برایانی كوردی رۆژهه‌ڵات بۆ برایانی باشوور!!!
ئێره مه‌ریوانه! پۆمپی بێنزینی شار! كاتژمێر 9 و 47 خوله‌كی به‌یانی 15/11/2005 ئه‌م ئوتۆمۆبیلانه له سه‌ر سه‌ف راوه‌ستاون كه بێنزین بگرن! بۆچی سه‌ف؟ ئاخر هه‌ر 20 لیتر بێنزین كه خۆیان به 1600 تمه‌ن ئه‌یگرن، پاش گرتنی له باكی ئوتۆمۆبیلهكهیانی دائهكهن و به برایانی كوردی كوردستانی ئازززززاد ! ئه‌یده‌ن به 6000 تمه‌ن! ئه‌وه‌یه كاسبی ئازاد! ئازادی له كوردستان چی ناكات! نرخیش به ئازادی ده‌ستنیشان ئه‌كرێت! ده‌ست خۆش ” مامه “! مه‌رحه‌با ” كاكه “! سه‌فه‌ری ئه‌مریكا و ئورووپاتان خۆش! باكی ماشینتان پڕ له بێنزین! ئه‌م برایانه‌ش كه ئه‌یانبینن له كاتی خۆیدا رژابوونه سه‌ر شه‌قامه‌كانی مه‌ریوان بۆ فیدراڵییه‌ت هه‌ڵئه‌په‌ڕین و دووكه‌ڵی قسه‌ی زلیان نزیك بوو ” لایه‌ی ئۆزۆن ” ی كوردستان كون بكات! ئێستا خه‌ریكن له نه‌بوونی سووته‌مه‌نی كه‌ڵكی ئاوا وه‌رئه‌گرن! له بیرمه كاتی راپه‌ڕینی ساڵی 91، هه‌ر ئه‌م برایانی تینووی یه‌كگرتنی كوردستانه، له كیسه‌ی ئارددا، گه‌چیان ئه‌فرۆشت به براكانیان له‌و دیو نه‌وا برسییان بێت! قسه‌ی زل و بێناوهرۆكی ئه‌وانه‌ی دوو رۆژه كوردایه‌تی له رووی كتێب و ماهواره‌وه فێر بوون ئاوا سه‌مه‌ر ئه‌دات! ئاخ بۆ تۆزێ غیره‌تی زوو…!!!
۱۳۸٤/۸/٢۳
شهمزينان و ئامه‌د و … برای ” ئازادی” ن!
سه‌رهه‌ڵدان هه‌ر ئه‌بێت تا سه‌ر و سه‌ردار و سه‌رباز مابێت!
یه‌كێك ئه‌مرێ بۆ ” ئازادی ” !
یه‌كێكیتریش هه‌ر ئه‌مرێ
نه‌وا كه‌س ده‌ستی بگاته ” ئازادی ” !
دوو سه‌نگه‌ر و یه‌ك گۆڕه‌پان!
دوو ده‌سته و یه‌ك وشه!
یه‌كێك داگیركه‌ر و ئه‌ویتر داگیركراو!
هه‌ر دوویش ئه‌مرن كه‌چی
داستانی ئه‌م ” ئازادی” یه هه‌ر ئه‌مێنێ …!
۱۳۸٤/۸/٢٢
كورد و تێكنۆلۆژی !
ئێواره كاتژمێر پێنج و ده‌خوله‌ك كاتێ له خوێندنگه وه‌ده‌ر كه‌وتم و به‌ره‌و ماڵه‌وه هه‌نگاوم ئه‌نا، سێ كچی خوێندكاری سه‌ره‌تاییم دی كه له شه‌قامی خوێندنگه‌دا و له جێگه‌یه‌كدا كه به هۆی كردنه‌وه‌ی ماڵ، تا نیوه‌ی شه‌قامه‌كه پڕ بووبوو له ماسه و خشت، راوه‌ستابوون و هه‌ر ماشینێك له په‌نایانه‌وه ره‌د ئه‌بوو به شێوازێكی پڕمه‌ترسی وه‌كوو بڵێی بیانه‌وێ له بیرۆكه‌ی منداڵانه‌ی خۆیاندا شۆفیره‌كه‌ی بترسێنن، هه‌ڵیان ئه‌كوتا سه‌ر ئۆتۆموبیلهكان و پاشئه‌وه تێرتێر پێئه‌كه‌نین! غافڵ له‌وه كه بۆی هه‌یه پێیان بخزێت و بكه‌ونه به‌ر چه‌رخی ماشینێك! به په‌له خۆم گه‌یاند پێیان و پێم وتن كه بڕۆنه‌وه بۆ ماڵه‌وه و واز له‌و كاره بێنن! قسه‌كه‌م ته‌واو نه‌بووبوو كه هه‌ر سێیان به جارێ هه‌نگاوێكیان به‌ره‌و من هه‌ڵگرت و به مه‌به‌ستی داچڵهكاندم قیڕهیهكیان كرد و دوای ئه‌وه‌ش تێر پێكه‌نین! هیچم نه‌ووت! هه‌نگاوێ لێیان دوور كه‌وتمه‌وه! دووربینهكهم ده‌رهێنا! وێنه‌یه‌كم لێگرتن و زوو نیشانم دان! پێم وتن كه سبه‌ی ئه‌ڕۆمه خوێندنگه‌كه‌یان و رووداوه‌كه ئه‌گێڕمه‌وه بۆ مامۆستاكه‌یان و وێنه‌كه‌ی پێ نیشان ئه‌ده‌م! ترسان!!! سوێندیان خوارد كه ئیتر قه‌ت كاری وانه‌كه‌ن! له موعجیزه‌ی تێكنۆلۆژی سه‌رم سووڕ ما! تۆ بڵێی ئه‌م سێ كورده، ترسی سبه‌ی و دووربینهكهم نه‌بوایه‌ت، حاڵی بوونایهت؟!
بڕواننه سه‌رسووڕمانی كچه‌كان و نیگای پڕ له پرسیاریان! :
۱۳۸٤/۸/۱٩
ئه‌م نووسراوه ره‌خنه‌یه‌كه له ئاڵۆزی نێوان خوێندكار و مامۆستا له كوردستاندا به جه‌ختكردن له سه‌ر ناته‌واوییه‌كانی مامۆستا كه بۆ ” سیروان “ م نووسیبوو و له سه‌ر سایتی ئه‌وانیشدا بڵاو كراوه‌ته‌وه:
آسیب‌شناسی روابط معلم و دانش‌آموزان
معلم و توهم قداست!
یكم: هرگاه بحثی در ارتباط با ” آموزش و پرورش و مسائل و مشكلات آن ” پیش آمده است و خصوصاً زمانی كه یكی از طرفین بحث، خود معلم بوده است بیشترین علل بروز مشكلات در فرآیند آموزش و پرورش، مشكلات سخت‌افزاری از قبیل نبود امكانات آموزشی و فضای مناسب و حداكثر كمی دستمزد و بیانگیزگی ناشی از آن عنوان شده است! گویی همگان توافق كردهاند كه در این بین سخنی از موانع نرمافزاری به میان نیاید! شخص ” معلم ” به عنوان تأثیرگذارترین عضو بر این روند همیشه خود را مبرا از هرگونه اشتباه و كمبود و یا نبود دانسته و هنگام بحث چنان قیافه‌ی حق به جانبی به خود می‌گیرد كه انگار باید در جریان هر مسئلهای ” دیگران ” ، ” عذر به درگاه او آورند”! این هم ناشی از تفكر سنتی جوامعی می‌باشد كه ” خود ” را محور هر نوع قضاوتی دانسته و معیارهای داوری را بر اساس تفكر خود تنظیم نموده و در نتیجه چنانچه كسی یا چیزی به مذاقش خوش نیایدفتوای عدم صلاحیتش را صادر می‌كند!
دوم: معمولاً افراد جامعهی ما مفاهیم معنوی را با نمادهای عینی و ظاهری آنها اشتباه گرفته و قادر به تشخیص آنها از هم نیستند! برای نمونه ” معلم ” را همیشه با ” معلمی ” یكی دانسته و از این رو هم معلمین دچار توهم قداست شده و چون مفهوم ” معلمی ” را مقدس می‌دانند خود را نیز به موازات آن قدیس پنداشته و خود را در قبال اعمالشان جوابگو نمی‌دانند! این در حالی است كه در بین معلمین هم به تبع دیگر مشاغل انسانهای وارسته و نیكاندیش و كسانی بداندیش و مسئلهدار حضور دارند!
سوم: در فرآیند تدریس و در جریان كلاس درس، پیام دهنده و پیام گیرنده به یك نسبت دارای حقوق خاص خود می‌باشند! معلم در مقام پیامدهنده و شاگردان در جایگاه پیام گیرنده تنها زمانی می‌توانند به اهداف كلاس برسند كه وظایف خود را به درستی انجام داده باشند! بهروز بودن معلومات معلم در جریان پیامرسانی و تدریس اساسی‌ترین مؤلفه برای معیار قرار دادن جهت تشخیص یك معلم تأثیرگذار از معلمی خنثی می‌باشد كه در نبود او هم كلاس درسش به هر حال به آخر خواهد رسید! متأسفانه خود به عنوان معلم شاهد فاجعه‌ی بهروز نبودن و ناهمآهنگی معلمان همكارم با تحولات روز در زمینهی تخصص خودشان بوده تا جایی كه پیش آمده است كه میزان آگاهی شاگردان در زمینهی مواردی از دروس تخصصی بیش از معلم مربوطه بوده است! علت عمده‌ی این معضل هم معلمانی هستند كه در شرایط استثنایی و زمانی كه اكثریت دانش‌آموزان ممتاز از پوشیدن كسوت معلمی امتناع میكردند به جرگه‌ی معلمی پیوستهاند! این نسل از معلمین كه دههی دوم دوران كاری خود را طی می‌كنند در سالهای تحصیل در دانشسراهای تربیتمعلم چیزی را نیاموختهاند كه جوابگوی نیازهای امروز معلمی باشد و فاقد روحیه‌ی دانشآموختن آن‌چنانی هم هستند كه عامل انگیزشی برای یادگیری موضوعات تازه در آنها گردد!
چهارم: ابهام در مقررات انضباطی دانش‌آموزان مندرج در آییننامهی اجرایی مدارس در همهی موارد به ضرر دانش‌آموزان تمام شده است! یرای مثال در ماده‌ی 68 این آیین‌نامه دانش‌آموز مؤظف به ” رعایت ادب و احترام نسبت به مدیر، معاون، معلمان، مربیان و دیگر كاركنان مدرسه ” شده است! این موضوع تا زمانی كه تعریف مشخصی از ” ادب ” و ” احترام ” ارائه نشده باشد عامل تنبیه شاگردانی می‌باشد كه به نحوی از انحاء به موضوعی در مدرسه معترض هستند! در حالت كلی قانون برای تسهیل امور كاربران وضع شده است اما زمانی كه در قانون ابهام وجود داشته باشد، همین عامل تسهیل می‌تواند به قید و بندی برای سركوب معترضین تبدیل شود! در كلاس درس هرگاه شاگردی به حق مثلاً نسبت به نحوهی تدریس معلم معترض بوده است فوراً از سوی معلم و همكارانش به ” بیادبی” و ” اغتشاش ” و … متهم شده و تهدید به اخراج از مدرسه می‌شود! اولیا‌ء را به مدرسه فراخوانده و تعهد كتبی از آنها و فرزندشان گرفته می‌شود كه از این به بعد حق اعتراض و ” بیادبی ” را ندارد! این در حالی است كه احدی قادر به اخراج دانش‌آموزی از مدرسه به اتهامی این‌چنین واهی نمی‌باشد!
پنجم: ” حرمت امامزاده را متولی نگه می دارد “! معلمین امروزی مرتب به واگویی خاطرات خود در گذشته می‌پردازند! زمانی كه از اعتبار و حیثیتی آهنین برخوردار بودند! همگان در برابرشان سرتعظیم فرود میآوردند! هنگامی كه هنوز مردم در عصر گاوآهن به سرمیبردند! آنها به جای یافتن علت، دنبال معلول را گرفته و سر كلاف را گم كردهاند! پرواضح است كه خواستها و امیال و نحوهی اندیشیدن و حتی رژیم غذایی و شیوه‌ی آرایش موی آن زمان با حال متفاوت می‌باشد! هر وضعیتی در جوامع پویا محصول شیوه‌ی تفكر در آن زمان می‌باشد و امكان تكرار آن در موقعیت و وضعیتی دیگر دقیقاً به همان شیوه محال و غیرممكن است. بدیهی است كه نحوهی رفتار و شیوه‌ی برخورد با مسائل هم باید موازی با تحولات جامعه تغییر یابد در غیر این صورت تضادی به وجود می‌آید كه طرفین یكدیگر را به كجفهمی متهم می‌كنند! شیوه‌ی تعامل مردم و افراد جامعه و دانش‌آموز به عنوان یكی از این افراد با هر رسته‌ی شغلی و عنوان كاری، ارتباط مستقیم و دوطرفه با نحوهی رفتار آن شخص یا گروه دارد! زمانی كه معلم در كلاس درس از بیادبانهترین واژهگان برای توصیف شاگردی كه به دلخواهش رفتار نكرده، استفاده می‌كند نباید انتظار داشته باشد طرف مقابلش برای سلامتی‌اش صلوات بفرستد! البته نباید نقش معلمانی را از یاد برد كه با اخلاص و به نیت تربیت شاگردانی متعهد در قبال جامعه از همه چیز خود گذشتهاند! بحث در این‌جا در مورد اكثریت بود نه این اقلیت فداكار!
ششم و هفتم و … را مطمئناً شما هم می‌دانید!
۱۳۸٤/۸/۱٢
نازانم…!
هه‌رچه‌ند ئهڵڵابهختهكی رێی كه‌وتبووه شوێنێك و ده‌رسێكی خوێندبوو به‌ڵام ” به‌ڵێ “كردن بۆ رهئیسهكانی له هه‌ق و ناهه‌ق له خوێنی‌دا بوو! دوێنێ ئهولاییێكی “دووئاته‌شه” بوو و فیشه‌كی به سێبه‌ر ” ئه‌ملاوه ” ئه‌نا، ئێستا خه‌ریكه شه‌جه‌ره‌نامه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یان ئه‌دۆزێته‌وه كه نهسڵاونهسڵی له سه‌ر ئه‌م گرووپه بوون كه ئێستا ” هه‌ن “!
نازانم بۆ سبه‌ی چ بیرێكی هه‌یه ئه‌گه‌ر هاتوو …؟؟؟!!!
۱۳۸٤/۸/٩
پرسیار به شێوه‌یی كوردی!
ره‌مه‌زان له ته‌واوبووندایه! ئه‌مه 29 رۆژه، هه‌موو رۆژی چه‌ندجار تووشی پرسیاری ئه‌م و ئه‌و بوومه‌ته‌وه كه به‌ڕۆژووی؟ نازانم كه‌ی فێر ئه‌بین سه‌ر نهكێشینه ناو ئیرتباتی خوسووسی كه‌س! ئه‌مه ده‌ساڵه مامۆستا‌م تا ئێستا له گه‌لی كورد ته‌نانه‌ت تاكه‌كه‌سێ لێی نه‌پرسیوم كه بزانن چه‌نده تواناییم هه‌یه له مامۆستاییدا؟ ئایا ئه‌توانم خوێندكاره‌كانم فێر شتێكی به‌كه‌ڵك بكه‌م؟ ئه‌رێ ره‌فتارم له كلاسدا له گه‌ڵیان چۆنه؟ و … ئه‌مانه بۆ میلله‌ت سوودمه‌ندن كه‌س باسیان لێكا به‌ڵام ئه‌بێ هه‌مووان ئاگادار بن كه چه‌ند خوشك و برات هه‌یه؟ خه‌ڵكی كوێ و كام گه‌ڕه‌كی؟ حه‌زت له كام تیمی فووتباڵه؟ خاڵۆژنت ئاشپه‌زی باشه یان نه؟! و ده‌یان و سه‌دان پرسیاری پڕ له مووزیگهری و دوور له ئه‌ده‌بی تر كه به داخه‌وه نیشانی ئاستی نزمی فه‌رهه‌نگێكه كه له ئه‌و په‌ڕی قوڵمیدا له جیهاندا به تاك و بێوێنه‌ی ئه‌زانین!
۱۳۸٤/۸/٦
كورد و ئاڵا!
مرۆڤ له درێژایی مێژووی خۆیدا و به بۆنه‌ی جۆرا و جۆره‌وه نیشانه (symbole) ی بۆ شته‌كان داناوه و وه‌كوو په‌یمان هه‌مووان قه‌بووڵیان كردووه! یانێ نیشانه‌كان قه‌راردادی بوون! بۆ نموونه ره‌نگی ره‌ش له فه‌رهه‌نگی كورددا بووه به نیشانه‌ی ماته‌م و عه‌زا ده‌ربڕین و له هه‌مان كات له ” چین ” دا ئه‌م ره‌نگه بووه به سه‌مبولی خۆشی و شادمانی!
ئاڵا له حاڵه‌تی ئاسایی خۆیدا، یان كه‌مێ پارچه بووه یان تۆزی ره‌نگ له جنسیتر! له حه‌قێقه‌تدا ناوه‌رۆكه‌كه‌ی گرنگ بووه كه بریتییه له چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له ره‌نگ و فۆرم بۆ یه‌كێتی و یه‌كڕیزی له پێناو به‌رگری له نیشتمان و ناساندنی وڵاتێك به جیهانییان له رێگه‌ی ئاڵاكه‌وه! به واتایهكیتر ئاڵا ناسنامه و پێناسه‌ی جیهانی نه‌ته‌وه‌كانه له رێگه‌ی گرافیكه‌وه! هه‌مووان هه‌ستمان به شتێكی سه‌یر كردووه له‌م دواییانه‌دا سه‌باره‌ت به ئاڵای كوردستان! گه‌لی كورد به تایبه‌ت نیشته‌جێیانی تاراوگه كردوویانه به مۆد كه ئاڵا بكه‌ن به سه‌رچۆپی ههڵپهڕكێكانیان! ئه‌مه ئه‌گه‌ر ئاڵا ته‌نیا به بۆسێك په‌ڕۆ و تۆزێ پارچه بێته ژماردن شتێكی سه‌یر نییه به‌ڵام ئه‌وان به نرخی ئاڵای مه‌عنه‌وییه‌وه ئه‌م كاره ئه‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش له روانگه‌ی ئینسانێكی فه‌رهه‌نگی و تێگه‌یشتوودا ناتوانرێ به دروست له قه‌ڵه‌م بدرێ! من تێناگه‌م بۆ ئه‌بێ ” ئاخ له مه‌نیجه ” و ” به‌ینۆ به‌ینۆ ” و ” یارم له بۆ بانگ كه‌ن” و … تێكه‌ڵ به قیداسهتی ئاڵا بكرێت! ( ئه‌مه به مانای ناموقهددهس بوونی ئه‌وانه نییه، به‌ڵكوو به مه‌عنی ” هه‌ر شتێك بۆ شوێنی خۆی ” یه‌تی!) و بۆچی ئه‌بێ له‌رزاندنی ” ژێر ناوك “!!! و خۆسووڕدان به ئاڵاوه به‌رهه‌م بێت؟!
ئێمه ته‌نانه‌ت له فه‌همی شته ” به‌دیهی ” یه‌كانیشدا تووشی گرفت و كێشه‌ین! جا ئه‌وانه‌ش كه ئه‌م كاره ئه‌كه‌ن خۆیان به ” ئه‌ره‌ستوو ” و ” ئه‌فلاتوون ” ناگۆڕنه‌وه!!!
یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌كانی بوون!
كاتێ له ده‌رگه‌ی هونه‌رستانی عیففه‌ت چوومه ژوور، چه‌ند خوێندكاری خۆمم دی كه له پێش كلاسدا راوه‌ستابوون و مودیری خوێندنگه‌ش به دیتنم پێی راگه‌یاندم كه ئه‌م پێنج كه‌سه مافی دانیشتن له سه‌ر كلاسیان نییه!!!
پاش نیو سه‌عات مشت و مڕ كچه‌كانم برده ناو كلاس و كاتێ له زار خۆیانه‌وه بیستم كه چی رووی داوه مانوویهتیم نیشته‌وه! ئافه‌رین بۆ به‌ره‌ی نوێی كورد! :
ماوه‌یه‌كی زۆره له كلاسدا باسی ئه‌وه بۆ كچه‌كانم ئه‌كه‌م كه هه‌موومان مافی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینمان دژی ناهه‌ق هه‌یه بێ ترس!!! و له سه‌ر شێوازه‌كانی ئیعترازیش زۆرمان وتووه! به‌م زانیارییانه‌وه دوێنێ چه‌ند خوێندكارم پاش قسه له گه‌ڵ مامۆستایهكیاندا كه به‌ڵكوو شێوه‌ی وانه‌وتنه‌وه‌ی بگۆڕێ و دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستایه به بێئه‌ده‌ب ناویانی بردووه، له كلاس هاتوونه‌ته ده‌ر و دواتریش له لایه‌ن دیكه‌ی مامۆستایان و مودیرهوه به ده‌ركردن ترساندوویانن!
تا ئێستا له شه‌رعدا نه‌مبیستووه كه مامۆستاش موقه‌دده‌سه و كه‌س مافی ره‌خنه‌گرتن له‌م زاته‌ی نییه!!! له عورفیشدا هه‌ر به هه‌مان شێوه! خۆشه‌به‌ختانه كچه‌كانمان ئێستا خه‌ریكن فێر ئه‌بن له دژی ئه‌م قانوونه زاڵمانه‌دا راوه‌ستن كه نابێ ئیعتراز كه‌ن! كارێ ناشیرینیش كه پاش ئه‌م كاره‌ی خوێندكاره‌كانم كرابوو (ئه‌ڵبه‌ته پێش هه‌موو شتێ بۆ خۆم به ” ته‌حریك ” كردنی ئه‌وان تاوانبار بووبووم! ) ته‌فره‌قه خستن بووه له نێو كلاسدا و له به‌ین كچه‌كاندا! كاتێ چوومه ناو كلاس و زانیم كه بوون به دوو ده‌سته‌وه، دوای چه‌ند قسه‌یه‌ك هه‌موویان رازی بوون كه ته‌نیا یه‌كڕیزی ئه‌مانگه‌یه‌نێت به ئامانجه ره‌وا و ئینسانییه‌كانمان و هه‌موو ئاشت بوونه‌وه!
ئه‌م وێنه چه‌ند خوله‌ک پاش ئاشتی گیراوه! بژی یه‌كڕیزی و به‌رده‌وام بێ هه‌ستی ئیعتراز به ناهه‌ق!