۱۳۸٤/٧/۳٠
ئایا جه‌ماوه‌ر هه‌میشه ههقبێژن؟!
1- كاتێ ” حه‌للاج ” هه‌نگاوی هه‌ڵگرت بۆ ئه‌وه‌ی له دایه‌ره‌ی ته‌سكی بیری رزیوی سه‌رده‌می خۆی بێته ده‌ر، موفتییه‌كان به جۆری رای جه‌معییان به دژی بزواند كه هه‌مووان به كافر و مورته‌دیان دائه‌نا و ئاخری به‌و جۆره كه هه‌مووان ئه‌زانن له ناویان برد!
2- زۆرینه‌ی دیكتاتۆر و خوێنمژانی مێژوو له سه‌ره‌تاوه به پشتیوانی جه‌ماوه‌ر هاتوونه‌ته سه‌ر ته‌ختی حوكمڕانی! ” هیتلێر ” به جۆرێ مێشكی خه‌ڵكه‌كه‌ی كۆنترۆڵ ئه‌كرد كه هه‌موویان به بڕواوه به شوعاره فاشیستییه‌كانی ئه‌چوونه جه‌رگه‌ی شه‌ڕه‌وه و ئه‌وه‌یان به سه‌ر جیهاندا هێنا كه پێویستی به وتن نییه!
3- نموونه‌ی زۆر له‌م چه‌شنه له مێژوودا هه‌ن كه ئیسباتی ئه‌وه‌مان بۆ ئه‌كه‌ن وا رای گشتی جه‌ماوه‌ر هه‌میشه به مانای هه‌ق و دروستبوونی نییه! زۆرێ له سه‌رهه‌ڵدانه ئهسیلهكان به ده‌ستی جه‌ماوه‌ر پێك هاتوون و هه‌ر به ده‌ستی هه‌مان جه‌ماوه‌ر هه‌ره‌سیان هێناوه! هۆكاری زۆر هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رای گشتی فۆرم بگرن! بۆ نموونه كورد چه‌ند بۆشایی و خهلهئێ له كه‌سایه‌تی هه‌موویاندا به دیئهكرێ كه زۆرینه‌ی كاته‌كان له‌م زهعفانه، ئه‌وانیتر ( مه‌به‌ست سه‌رۆك نماكانه! ) كه‌ڵكی شه‌خسییان لێوه‌رگرتووه! ئاواتی سه‌ربه‌خۆیی یه‌ك له‌مانه‌یه! كورد هه‌میشه بۆ گه‌یشتن به‌م ئارمانه ئاماده بووه هه‌موو رێگاكان به چاوبهسراوییهوه تاقی بكاته‌وه! بۆیشی گرنگ نه‌بووه كه كێ رێبه‌ری كاره‌كه‌ی ئه‌كات! ئێستا كه‌سانێ له باشووردا رێبه‌ری ئه‌م تاقیكردنه‌وه ئه‌كه‌ن كه له كادێره پله بهرزهكانیاندا زۆرێ كۆنه به‌عسی و چاوساقی سه‌ددام و بكوژی كورد به دیئهكرێن و بۆ خۆیشان گه‌رمتر له هه‌ر ئاشقێ دوژمنانی كوردیان له ئامێز گرتووه!!! ئه‌مانه به جۆری زیره‌كانه له‌م بێده‌سه‌ڵاتییه‌ی كورد كه‌ڵكی نیگه‌تیڤیان وه‌رگرت كه هه‌مووان بڕوایان هێنا كه به‌ڵێ گوتن به ده‌ستووری ئێراق تاكه رێگه‌ی گه‌یشتن به ئارمانی سه‌دان هه‌زار شههێدێكه كه گیانیان له پێناو ئازادی راسته‌قینه ( و نه ته‌زویر !) دا به‌خت كردووه! ئێستا هاتووینه‌وه ئه‌ووه‌ڵی خه‌ت! داهاتوو پێمان ئه‌ڵێت كام نه‌ته‌وه به سه‌ربه‌ستی و خۆشبه‌ختی ئه‌گات! جه‌ماوه‌ر له وڵاتانی دواكه‌وتوودا هه‌میشه ” نوخبه كوژ ” ن! ئه‌ده‌ن به زه‌ویدا و به‌رز ناكه‌نه‌وه! فیقه بۆ درۆزنه‌كان و چه‌پڵه بۆ كاسه‌لێسه‌كان لێئه‌ده‌ن! گوێ به رابردوو ناده‌ن! سه‌دی هه‌شتاش به‌ڵێ بۆ خنكاندنی خۆیان ئه‌ڵێن!!!
۱۳۸٤/٧/٢۸
” حه‌مید حه‌میدی ” یش مرد، بێئه‌وه‌ی كه‌س ئاگادار بێت! كه‌سێ كه ئه‌گه‌ر دروست ژیابا، هه‌مووان به ئیفتخاره‌وه بۆی ئه‌گریان! یادی سه‌وز و ده‌نگی خۆشی زیندوو …
” ئه‌رمه‌نی ” بۆ چی؟؟؟
چه‌ند رۆژ پێش ئێستاكاتێ له ” سنه ” بووم، هه‌واڵی مه‌رگی هونه‌رمه‌ندی جوانه‌مه‌رگ، ” حه‌مید حه‌میدی “م چاو پێكه‌وت! به داخه‌وه ناوبراو چه‌ند ساڵ بوو كه‌وتبووه داوی ئیعتیاد و ئاخرجار به هۆی ” ته‌زریق ” كه ترسناكترین شێوازیهتی، گیانی له‌ده‌ستدا!
” حه‌میدی ” پڕ بوو له ئیستعدادێك كه خۆی وه‌كوو ” كه‌س ” زۆرتر له هه‌مووان تاوانبار بوو له به‌دیهاتنی وه‌زعێك كه له‌م ئاخرانه‌دا كێشابووی به فرۆشتنی كه‌ل و په‌لی ناوماڵه‌كه‌ی بۆ دابین كردنی خه‌رجی ئیعتیادهكهی به ” مه‌واددی موخه‌ددیر “!
هونه‌رمه‌ند وه‌كوو ئینسانێكی ” نوخبه ” ی ناوكۆمه‌ڵگا به جێی ئه‌وه‌ی له وه‌زعی ناوخۆ ته‌ئسیر بگرێت، به پێچه‌وانه ئه‌بێت كاریگه‌ری ببێت له سه‌ری و بتوانێ به جێی ئه‌وه‌ی ئه‌و فۆرمی بار و دۆخ به خۆیه‌وه بگرێت، ئه‌وزاع فۆرم بدات! قه‌ت ناتوانم مه‌نتیقی ئه‌م كه‌سانه قه‌بووڵ كه‌م كه ئه‌ڵێن ئه‌وزاعی خراپ ئینسان خراپ ئه‌كات! ئه‌مه گاڵته‌یه به شوعووری ئینسان! كه وابێ، ئه‌بێ هه‌موومان لێره ” گه‌ردی ” بار بێین!!!
چه‌ند به داخم كاتێ ئه‌زانم زۆرینه‌ی هونه‌رمه‌نده‌كانی ئه‌مڕۆیی بواری مووسیقیمان، زۆر له رێگه‌ی ئه‌م حه‌قێقه‌ته هه‌نگاو نانێن كه ئه‌ركی ئه‌وانیشه كۆمه‌ڵگایه‌كی بێكارهسات پێك بێنین!
۱۳۸٤/٧/٢٠
ده‌ستووری هه‌میشه‌یی ئێراق و كڵاوبهرداری ” نادرشا”یی !
1- ئه‌ڵێن كاتێ نادرشای ئه‌فشار شای ئێران، له ئاكامی لهشكركێشانی بۆ وڵاتی هیندووستان، شای شكستخواردووی ئه‌ووڵاته به دیلی دێننه لای، هه‌واڵی دوو پارچه ئه‌ڵماس كه به هۆی گه‌وره‌یی و پڕئهرزشییان له دنیادا ناسراوبوون، لێ ئه‌پرسێ! ” كێوی نوور ” و ” ده‌ریای نوور ” پاش دۆڕاندنی پادشای هیندووستان به شێوه‌یه‌كی گومان‌لێكراو ون بوون! نادرشا كه ئینسانێكی زیره‌ك ئه‌بێت ئه‌ڕوانێت كڵاوه‌كه‌ی شای به‌دیلگیراو له ئاستی خۆی گه‌وره‌تره! هه‌وایش زۆر گه‌رمه! ئه‌چێته پێشه‌وه و كڵاوه‌كه له سه‌ری هه‌ڵئه‌گرێت! ئه‌بینن دوو ئه‌ڵماسه‌كه له ناو كڵاوهكهدا حه‌شار دراون! له‌و رۆژوه ئیستلاحی ” كڵاوبهرداری” دێته ناو بازاڕه‌وه!
2- ده‌ستوور به ته‌نیا خۆی هیچ ئه‌رزشێكی نییه! قانوون ته‌نیا كاتێ به كه‌ڵك دێت كه ” زه‌مانه‌تی به‌ڕێوه‌بردن”ی بێت! له هه‌موو ده‌ستووره هه‌میشه‌ییه‌كانی وڵاتانی جیهاندا، قانوونی جوان و رێك و پێك هه‌ن كه زۆرێكیان قه‌ت به‌ڕێوه ناچن! یانێ بوونی قانوون گرنگ نییه! به‌ڵكوو پشتیوانێكی به‌هێز پێویسته كه كورد نییه‌تی! میدیاكانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ” مامه ” ماوه‌یه‌كه دیسانه‌وه فهرهادسهنگاوییان هێناوه‌ته سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن و به شێوه‌ی ساڵانی هه‌شتا كه‌وتوونه‌ته حهماسهخوێنی و به باڵای باوهعهمرهی ده‌ستووردا ئه‌خوێنن! ئه‌مه له خۆیدا په‌یامی زۆری هه‌یه! ” مامه ” له لایه‌كه‌وه خۆی كڵاوه‌كه‌یان هه‌ڵگرتووه و ئه‌ویش به هه‌ڵگرتنی كڵاو له سه‌ری بێمووی كورد ئه‌یه‌وێت هه‌ق كاته‌وه! تۆ بڵێی شوعووری ئێمه هێنده ناته‌واو بێت كه دیسانه‌وه به پێشوازی ” ئه‌نفالی قانوونی ” عه‌ره‌ب و سوننه بڕۆینه‌وه!
۱۳۸٤/٧/۱۸
جارێك، كاكه حامید بابه‌تێكی له سه‌ر ئه‌و ناو و ئهلقابهی كه له كورده‌واریدا باون، نووسیبوو… ئه‌مشه‌و له ماڵێ میوان بووین! ” سروه ” كه خوێندكاری خۆمه له هونه‌رستانی عیففه‌ت، ناوێ هات به سه‌ر زاریدا كه زۆر سه‌یر بوو! ئێره به هۆی فه‌رهه‌نگی تایبه‌تییه‌وه، له زۆر شوێن جیاوازه! یه‌كێ له جیاوازییه‌كانی ئه‌مه‌یه كه هه‌موو دانیشتووانی نیوه ناو یا لهقهبێكیان هه‌یه! ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ته‌نیا به‌شێكن له ئه‌و ناوانه‌ی كه سروه له بیری بوو و ئه‌ویش شوێنێكی بچووك :
|
|
|
|
|
حه‌مه بیترووكێنه |
فه‌جه قهنێ |
سه‌عا مێتووكه |
|
نه‌فیه دمهك |
ساڵحه زالوو |
ئه‌مینه گۆلێ |
|
به‌هیه فیقهلێ |
ئه‌منه قۆخێ |
سادقه پۆسێ |
|
مه‌عبه سڕنا |
ساڵحه پڵتێ |
سادقه ده‌ریكه |
|
فارسه جووزه‌له |
به‌هیه سیاسی |
حه‌سه‌نه مێقلێ |
|
كاڵێ شمشاڵ |
فه‌رخییه دۆگهنیو |
ره‌عنا قۆڵته |
|
خاوه‌ره چوارچاو |
تۆفه هه‌ژده |
ئه‌حا پێته |
|
ئه‌حا رووسی |
مینه شمشاڵ |
خه‌سه گووپشیله |
|
عه‌به كه‌ڵه‌شاخ |
ئه‌حا سه‌لك |
عه‌لی سیره‌مۆزه |
|
ئامه خرتێ |
ره‌عنا ورچه |
حه‌مه مێشووله |
|
بله تیزان |
به‌هیه هلۆر |
ئه‌حا كڵۆ |
|
فه‌ته جڕێ |
فایه‌قه قۆلێ |
فه‌ته كۆپان |
|
عه‌وده كتری |
سه‌عا گێته |
ئامه بوومه |
|
حسه‌ینه هووڕڵێ |
ئه‌حا شیشه |
عه‌به بڕوێش |
|
رابێ تیتۆڵ |
عه‌لییه ماچێ |
حه‌مه دووتهقه |
|
عه‌به گرده |
كهوله گه‌ڕ |
حه‌بیبه ئاچه‌ر |
|
حه‌مه دڕكه |
فه‌ته قنڕهق |
ئه‌مینه خۆخۆ |
|
ره‌حیمه بزه |
حه‌یبه‌ڵا ئینكار |
ئه‌حا قلێ |
|
حه‌مه بنێشت |
فه‌جه شڵقێ |
ئه‌حا دووبان |
|
|
|
|
۱۳۸٤/٧/۱٥
” به‌هه‌شتی ئه‌شقه، ئه‌م هه‌ورامانه” ؟؟؟!!!
تا نه‌یبینی نازانێ ئه‌و شیعر و گۆرانییانه‌ی به ” هه‌ورامان ” دا هه‌ڵبه‌ستراون ئه‌مڕۆ چه‌نده حه‌قێقی ئه‌نوێنن! ئێره ” هه‌ورامان ” ه! هه‌رێمی ره‌نج و میحنه‌ت! مه‌ڵبه‌ندی پڕكاری خه‌ڵك و كهمبههرهیی هه‌موویان! ئه‌مه‌ش سۆفییه‌كی پڕتهمهن و كه‌م خۆشیدیوه!
شوێنێ كه له ” سه‌رپیر ” ه‌كه‌یدا، نیشان به‌و نیشانه‌ی كه پێرارهكه هاوین، رۆژاورۆژ چاوم پێكه‌وت كه هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌ك 20 لیتر سه‌همی ئاویان بوو له ته‌نیا كانی ئاوایی بۆ شه‌و و رۆژێكیان! ” ژیوار ” و ” سلێن ” و “كهلجی ” و ” نوێن ” و … كه هه‌موو خوێندكاره‌كانی به هۆی نه‌بوونی خۆراكی پێویسته‌وه تووشی نه‌خۆشی بووبوون! نازانم بۆ چی خۆمان ئهخڵهتێنین! كاتێ كه‌م دێنین ئازا گۆرانی به جوانی كچی كورد و خۆشی كانیاواكانی كوردستاندا ئه‌ڵێین! تا كاتێ لێره ئینسانه‌كان مافی دیاریكردنی شێوازی ژیانیان نه‌بێ، ناكرێ بڵێین به هۆی خۆشێ مه‌زراكه‌یان و جوانی چاوی خۆشهویستهكهیانهوه دانیشتوون! له هه‌ر سه‌فه‌رێكدا كه بۆ ئه‌م شوێنانه ئه‌ڕۆم، لاو و جوانی هاواریانه كه فریامان كه‌ون! لێره ئه‌شق له بیر چوه‌ته‌وه! ئه‌مڕۆ ئێره خنكێنه‌ری هه‌ستی ئینسان بوونه! با چیدی شیعرێك كه حاڵ و هه‌وای په‌نجا ساڵ پێش ئێستا ده‌رئه‌بڕێ، ئه‌مڕۆ نه‌یكه‌ن به شوعار! ئه‌و دێڕانه رۆژگارێكیان وه‌سف كردووه كه ئه‌مڕۆ خه‌ونن! به‌ڕۆژ بینه‌وه وه‌ك ژیره‌كان!!!
۱۳۸٤/٧/۱٠
نزیكی قه‌ده‌غه‌یه!!!
1- خاتوو ” ئایشێ “ی هاوسێماڵمان هه‌میشه ئه‌ڵێ: حه‌یا نه‌ماوه! من كاتێ جه‌وان بووم قه‌ت رووم نه‌بوو بڕۆمه سه‌ر سفره‌یه‌ك كه مێرده‌كه‌م له سه‌ری نانی ئه‌خوارد! خه‌سوو و خه‌زووره‌م بۆ من جێی هه‌موو شتێكیان بوو! ئێستا ژنه‌كه‌ی ” كاوه ” ی كوڕم له لای مندا سه‌ری رووت و په‌تی ئه‌كات! به خوا دنیا ئاخره…!!!
2- ” مزه‌فه‌ر ” و ” هێرۆ ” تازه زه‌ماوه‌نیان كردووه! هه‌موو رۆژێ قۆل ئه‌كه‌ن به قۆل یه‌كدا وه‌كوو بڵێی نه‌وا له ده‌ست یه‌ك ببنه‌وه و ئه‌ڕۆن بۆ شه‌قام پێوان و پیاسه‌ی ناو بازاڕی بچووكی ” مه‌ریوان “! ئه‌وان ئه‌م كاره به یه‌كێ له نیشانه‌کانی مودیڕنیته ئه‌زانن! زۆرجاریش قاقا پێئه‌كه‌نن به جۆرێ كه هه‌مووان به زۆرێ له نهێنییه‌كانی ژییانی خوسووسییان ئه‌زانن!
ئه‌مانه هه‌ركامه له جێی خۆیدا جوان نین! ئه‌مڕۆ كاتژمێر 7 و 57 خوله‌كی به‌یانی چه‌ند مه‌تر خوارتر له ده‌رگه‌ی هونه‌رستانی عیففه‌ت، ئه‌م ژن و پیاوه ته‌مه‌ن درێژه‌م دی! كورد پێشتر وای ئه‌زانی ئه‌گه‌ر ژن و مێرد پێكه‌وه هه‌نگاو بنێین سووك ئه‌بن! بۆیه هه‌موو ژن و پیاوه به ساڵههاچووهكانی كورد، كاتێ دێنه ده‌ره‌وه ئه‌بێ چه‌ند مه‌ترێ دوور بن له یه‌ك! ئاخر حه‌یا قه‌تره‌یه‌كی شۆخ و له‌تیفه كه نابێ بتكێ! كاره‌كانمان چ پێشتر چ ئێستا كه ئهچهسپن به یه‌كدا، هه‌ر دوو، یه‌ك ڕوویان هه‌یه! ئاخۆ كه‌ی فێر ئه‌بین كه وا نابێ!!!؟؟؟
۱۳۸٤/٧/٩
1- هه‌موو رۆژێ ناچارم هات و چوویی رێگه‌ی 38 كیلۆمه‌تری نێوان مه‌ریوان - سه‌وڵاوا بكه‌م و ئه‌مه له جێی خۆیدا لایه‌نی به‌هێز و له هه‌مان كاتدا ناخۆشیشی هه‌یه!
یه‌كێ له گۆشه جالبهكانی، ئاگادار بوونه له چۆنێتی بیركردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر به هه‌موو چین و لایه‌نه‌كانیه‌وه! له مامۆستا و كارمه‌نده‌وه بیگره تا وه‌رزێڕ و كاریگه‌ر و قاوه‌چییه‌وه!
2- كاكه ناسری ره‌زازی چه‌ند حه‌وته پێش ئێستا، كاتێ له رۆژ تیڤیدا له سه‌ر مه‌رگی مامۆستا موجته‌با میرزاده قسه‌ی ئه‌كرد وتی: ئێمه پێویسته له پاش مه‌رگی هونه‌رمه‌ند، هاوكات له گه‌ڵ لایه‌نه به هێزه‌كانی كه‌سایه‌تی ئه‌و كه‌سه‌دا، باسی لاوازییه‌كان و كه‌م و كورتییهكانیشی بكه‌ین ( عه‌ینی قسه‌كه‌ی كاكه ناسر) ! به‌ڵام من ئێستا به گوێی ئه‌م پێشنیار و ئامۆژگارییه ناكه‌م! خۆم شاهیدم دوای كۆچی خاتوو مه‌رزییه‌ی هاوسه‌ری كاك ناسری ره‌زازی له هه‌موو ئه‌و ئوتۆمۆبیلانهدا كه هات و چوویان پێئه‌كه‌م، شۆفیرهكهیان كاسێتی مه‌رزییه یا ناسری رزازی ئه‌گرن! یانێ وه‌كوو هاوده‌ردی ده‌ربڕین، هه‌ست به كارێ له لایه‌ن خۆیانه‌وه ئه‌كه‌ن كه كه‌مترینی گوێگرتنه له گۆرانییه‌كانیان! ئه‌مه به ته‌نیا باسێكی تایبه‌ت و (كالبدشكافی) ییهكی جیای پێویسته به‌ڵام هه‌ر چۆنێ بێت، پێویسته له هه‌ر كه‌س كه له ژیانیدا هه‌وڵێكی دابێ بۆ كه‌مڕه‌نگ كردنه‌وه‌ی خه‌مه‌كانی میلله‌ته‌كه‌ی و هاندانیان بۆ دابین كردنی ژیانێكی باشتر، پاش وه‌فاتی له ئه‌و په‌ڕی توانادا رێزی لێبگیرێت!
۱۳۸٤/٧/٧
كه‌مێك بیر و تۆزێك بیره‌وه‌ری به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی به رێژه‌ی بێڕه‌حمی خۆمان و خشوونهتی زه‌مانه په‌ی ببه‌ین! له یادمه كاتێ هێشتا له مانای زۆرێ له وشه‌كان تێنهئهگهیشتین، هاوڕێ له گه‌ڵ ” رزگار ” و “سامان ” و ” فه‌رید ” رۆژمان له خوێندنگه و ماڵ و ده‌ره‌وه به یه‌كه‌وه به سه‌ر ئه‌برد و شه‌ومان به هیوای داهاتنی رۆژی داهاتوو ته‌واو ئه‌كرد!
ئێستا وا پاش ئه‌و هه‌موو خۆشه‌ویستییه، هه‌موومان جۆرێ له یه‌ك دوور كه‌وتووینه‌ته‌وه كه ئه‌ڵێی قه‌ت یه‌كمان نه‌ناسیوه! ” سامان ” و ” فه‌رید ” ژن و منداڵ و ژیان سه‌ریانی وا گه‌رم كردووه كه به ته‌له‌فونیش مانگه و مانگ ده‌نگی یه‌كتر نابیسین! ” رزگار ” پاش ئه‌وه‌ی بوو به موههندیسێكی پڕ به‌هره و باسه‌واد، بای ئه‌جه‌ل هه‌ڵی كرد و لێی سه‌ندین! ئێستا ساڵه‌وساڵ دایك و باوكی جگه‌رسووتاوی به سه‌ر ناكه‌ینه‌وه!
به‌شه‌ر پڕڕووترین و بێبهزییترین مه‌خلووقی خوایه! مامۆستای بێهاوتای له بیركردنی یادهكانه! بێبهزییترین و له هه‌مانحاڵدا پڕئیددیعاترین گیانله‌به‌ریشه! دڵنیام كه هه‌موومان خۆشه‌ویستمان تاو به تاو گۆڕیوه و وه‌كوو بڵێی پێشتر هیچ رووی نه‌دابێ، ئه‌مڕۆش بۆ داهاتوویه‌كی نادیار تێپه‌ڕ ئه‌كه‌ین! سبه‌یش ، ئه‌مڕۆمان له بیر چووه… ئه‌مه له زاتی هه‌مووماندایه! …
ئێره مه‌ڵبه‌ندی ئاشتییه!!!
خوێندنگه‌كان كراونه‌ته‌وه و ساڵی تازه‌ی خوێندن خه‌ریكه ده‌ست پێئه‌كات! و هێشتا به باشی كلاسه‌كان دانهمرزاون…
بۆ ده‌سپێك و به جێی شوعاری تیكراری تایبه‌ت به خوێندنگه! و بۆ خوێندنگه‌ی ناوه‌ندی كچانه‌ی سه‌وڵاو كه “ئاوات” مودیریه‌تی و بۆ هونه‌رستان و پێشزانكۆیی كچانه‌ی سه‌وڵاوا كه كاكه فه‌رعان ی برا و هاوڕێ مودیری ئه‌كات، ئه‌م شتانه‌م دروست كردووه و نووسیوه كه له سیسته‌می ئێره‌دا زۆر ڕه‌وا نییه و باش نایبینن!!!