۱۳۸٤/٦/۳٠
كورد كه‌ی فێرئه‌بێ؟!
چه‌ندڕۆژه سه‌رئێشه‌ی پێش كرانه‌وه‌ی خوێندنگه‌كان و بێمهنتیقیی تاقمێ له مامۆستایان، تووشی سه‌رئێشه‌ی كردووم! كورد له لای كورددا شێره و ئه‌مه‌م به خوێن و ره‌ق و ئێسقان هه‌ست پێكردووه! ئه‌م به‌یانییه له گه‌ڵ خوشكێكی مامۆستای هونه‌رستانی عیففه‌ت كه مه‌ریوانییه و ئاشنا، ته‌له‌فونی قسه‌م كرد! جۆری قسه‌ی له گه‌ڵمان ئه‌كرد وه‌كوو بڵێی هه‌موومان نانی ئه‌ومان خواردووه و له سه‌ر كه‌رامه‌تی ئه‌ودایه كه ئه‌ژین! كاكه فه‌رعانی هه‌ڤاڵ و برا كه مودیری خوێندنگه‌ی پێشزانكۆیی كچانه‌ی سه‌وڵاوایه تێر پێكه‌نی! ئه‌و ئه‌یزانی كه ئه‌و خانمه ناتوانێ له حاڵه‌تی ئاسایی‌دا به‌رگه‌ی چه‌ند خوله‌كێك قسه بگرێ! هه‌ر چی به‌سه‌رمانا بێ هه‌قمانه!!!
له راستیدا ئێستا زۆربه‌ی هه‌ره زۆری هێزه‌كانمان به جه‌ده‌ل و شه‌ڕه‌قسه‌ی بێهووده ته‌واو ئه‌كه‌ین و ئه‌وه‌ی له‌م ناوه‌دا زه‌ره‌رمه‌ند ئه‌بێ هه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆمانه!
ئێمه زۆربه‌مان تووشی ” تهوهههومی ئیستغنا ” بووین! برایه‌تی و هاوماڵبوونێ كه كورد پێشتر بوویان، ئێستا مه‌گه‌ر له كتێبه مێژووییه‌كاندا بیانخوێنینه‌وه!
بۆ ههزارهمینجار كه‌وتمه بیر قسه‌ی ئه‌و ئاغه‌یه كه بانگی كردبووم بۆ به‌شی ” حه‌راسه‌ت ” ی ئیداره! وتی كاكه به خوا ئه‌گه‌ر دۆستانی هاوكاری خۆت راپۆرتت له سه‌ر نه‌ده‌ن ئێمه قه‌ت بانگت ناكه‌ینه ئێره! شه‌رف لێره به كیلۆ مهزهده ئه‌كرێت!
۱۳۸٤/٦/٢٥
باشترین جۆری كوردایه‌تی له ئه‌مڕۆدا!
هه‌ژار مافی ژییانی نییه!
” رووناك ” خوێندكارێكی پڕبه‌هره و پڕجم و جووڵی ساڵی پێشووم بوو! كاتێ باسی كچ و كوڕ بوون ئه‌هاته پێشه‌وه به ئه‌و په‌ڕی ئیتمینان و بڕواوه ئه‌یوت كه خۆی له هه‌موو كوڕه‌كان به كوڕتر ئه‌زانێ! ( كوڕ به مانای نێرینه، نه !) .
به داخه‌وه هاوینی ئه‌مساڵ، مانگێ پێش ئه‌زموونی كونكووری زانكۆكان، برایه‌كی 20 ساڵه‌ی له كه‌وتنه خواری ماشیندا گیانی له ده‌ست دا و ئه‌مه كاریگه‌ریی زۆر خراپی له سه‌ر رۆحییه‌ی ئه‌و دانا!
رووناك له بنه‌ماڵه‌یه‌كی زۆر هه‌ژار و دهستكورتدا ژییاوه و هه‌ر چی هه‌یه هه‌مووی له خۆیه‌تی! ئه‌و به‌م وه‌زعه‌وه، له‌و ئه‌زموونه‌دا ته‌نیا كه‌سێ بووه كه له ” سه‌وڵاوا ” دا له رشته‌ی كامپیۆتێردا سه‌ركه‌وتووه و قه‌بووڵ بووه! ( سه‌وڵاوا تا ئیستا خوێندكاری كامپیۆتێری له زانكۆدا نییه!) چه‌ند كاتژمێر پێش ئێستا كاتێ هه‌واڵی قه‌بووڵ بوونیم پێدا، تێر دڵی پڕ بوو! بۆ هه‌ژار سه‌ركه‌وتن و ژێركه‌وتن به یه‌ک نیسبه‌ت ناخۆشه!
رووناك ناتوانێ ” شهریه ” ی زانكۆ دابینبكات! هه‌ر كوێیه‌ك ئه‌ناسن كه ئه‌توانێت یارمه‌تی رووناك بدات، هه‌واڵم پێ بده‌ن كه ژماره ته‌له‌فون و ئه‌دره‌سی رووناكی پێبده‌م كه ئه‌م كاره ئه‌و په‌ڕی ئینسانییه‌ته! خۆتان له هه‌مووان باشتر له وه‌زعی كچان له كورده‌واریدا ئاگادارن! رووناك نه‌توانێ بچێته زانكۆ تا ئاخری ژیانی مه‌حكوومه به ژین له دێیه‌كدا و منداڵ سازكردن بۆ وه‌جاخ رۆشنكردنی باوكی! ئیستعدادی وا له ناو كچی كورددا به ده‌گمه‌ن ههڵئهكهوێت!
هه‌موومان یارمه‌تی بده‌ین…
۱۳۸٤/٦/٢٤
بۆ چی؟؟؟
پێشتر و ساڵانی زوو، كاتێ گرفتێ له كاره‌كانی خوێندنگه‌دا به دی بكرایهت، هه‌مووان له خوێندكاره‌وه تا مامۆستا پێیان وابوو كه گوایه چون مامۆستاكان هه‌موویان كورد نین و هه‌روه‌ها چون غه‌یره كورده‌كان دڵسۆز نین و به جیددییه‌ته‌وه كار ناكه‌ن باری په‌روه‌رده و فێركردن له ئاستێكی نزم دایه و هه‌موو هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنیان ئه‌خسته سه‌ر ئه‌م ” ته‌واو كورد ” نه‌بوونه‌ی هه‌موو مامۆستایان و كاربه‌ده‌ستان!
ئه‌مڕۆ هه‌موو كوردن! له مامۆستاوه تا كارگێڕانی ئیداره! نه‌ك هه‌موو كوردن به‌ڵكوو زۆرینه‌یان خه‌ڵكی ناوچهیشن! كه‌چی وه‌زعی پێشوو له‌وه‌ی ئێستا باشتر بوو! ئێستا به راستی بار و دۆخی خوێندن و خوێندنگه وه‌حشه‌تناكه! ئایا كوردیزه كردنی ئه‌وزاع چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه؟؟؟!!
۱۳۸٤/٦/٢٢
” ماسی ” هێنده بێكه‌س ماوه
ته‌نانه‌ت ” گا مه‌له ” یشمان هه‌س!
له حه‌نای ” ماسی” دا
” گا ” یش مه‌له‌وانه!!!
گفت و گۆ بووه به مشت و مڕ! ئه‌وه‌ی كه قژی زۆرتر چه‌ور كردووه و وا دیاره كتێبی زۆرتریشی خوێندۆته‌وه و بۆنی ” كاپیتهن بلاكی ” لێ دێت و جگه‌ره‌كه‌ی چاخ كردووه ئه‌ڵێت:
ناحاڵین!
ئه‌و و هاوڕێكانی كه هه‌موو زانسته‌كانیان له چوار كتێبی ده‌سنووس سه‌رتر ناچێ، پێشینیانیان به كه‌مزانی تاوانبار ئه‌كه‌ن! پێشینیانێ كه بۆنی جامانهیهیان لێئه‌هات و به جه‌وهه‌ری چیایان مێژوویان نووسیوه و …
وا ئه‌زانم نه‌سڵی كاری و كاریگه‌ر له ناو كورددا وه‌جاخی كوێر بوه‌ته‌وه! قسه‌ی دزراو له‌م و له‌و جێی كاری گرتوه‌ته‌وه! داهاتووی ئێمه ته‌نیا ئه‌توانێ شانازی به نه‌سڵه پێشوهكانیهوه بكات! كانی داهێنان و ئازایه‌تی وشك بووه! ته‌نانه‌ت رێگه ڕۆیینی ئهمڕۆییهكان له ئه‌سڵه‌كه‌ی ناچێت! وا بڕۆینه پێشێ، دامان ناوه! زه‌ربه فهننین!!!
۱۳۸٤/٦/٢۱
فه‌رهه‌نگ؟ كام فه‌رهه‌نگ؟؟؟!!!
یه‌كێ له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كورد، راكردن له ” مه‌سئوولییه‌ت ” و خۆ به بێ‌تاوان زانینه! ئێمه هه‌موو ساتێ كه‌م و كوڕیهكانمان ناوه‌ته سه‌رشان ( دوژمنانی گه‌لی كورد ) ! و خۆمان به قیددیس له قه‌ڵه‌م داوه! حه‌قێقه‌ت ئه‌وه‌یه كه زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری موشكڵهكانی كورد به هۆی نه‌زانی خۆی و له ناوخۆوه سه‌ریان هه‌ڵداوه! بۆ وێنه به هۆی 9 ساڵ هات و چووی به‌رده‌وامی نێوان ” سه‌وڵاوا ” و ” مه‌ریوان ” هه‌موو شۆفیره‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه كه گشتیشیان له به‌ر مه‌رحه‌مه‌تی خواوه كوردن! وا ئه‌زانن ژێر پێ نانی قانوون ئازایه‌تییه و پیاوه‌تی و كوردایه‌تی له‌وه‌دا ئه‌بینن كه هێڵه‌كان ببه‌زێنن و به سورعه‌تی سه‌رسووڕهێنه‌ره‌وه پێش ماشینی پێشیانه‌وه بكه‌ون و … بۆیه رۆژ نییه پێكدادانی مه‌رگبار روو نه‌دات و كه‌س یان كه‌سانێ نه‌بنه قوربانی كه‌لله ره‌قی تاقمێ!
ئه‌م وێنانه رۆژی یه‌كشه‌ممه، 20 ی خه‌رمانان ( دوێنێ ) له سهرهوژوورهیهكی نێوان مه‌ریوان و سه‌وڵاوادا گیراوه. ماشینێ له شانی راسته‌وه!!! و له په‌راوێزی جاددهوه ئه‌كه‌وێته پێش ترۆمبیله پێشوهكانیهوه! ئامان له لای كه‌س نه‌ڵێن له كوردستان ئاوا له تیكنۆلۆژی ئه‌خوڕن!!!
۱۳۸٤/٦/۱۸
یه‌كه‌م هه‌نگاوی مرۆڤ ئه‌بێ هه‌وڵدان بێ بۆ ساز كردنی دونیایه‌كی بێكارهسات…
جیاوازیی هونه‌ری ” ده‌رباری ” و هونه‌ری ” حه‌قیقی ” !
له‌م رۆژانه‌دا كاك قوتبهددینی سادقی، هونه‌رمه‌ندی دڵپاك و پڕئه‌زموون و به‌به‌هره له به‌رنامه‌یه‌كی كوردساتدا ئاماژه‌ی به خاڵێكی گرنگ دا كه له ئه‌و په‌ڕی تهعهججوبدا، رێك به پێچه‌وانه‌ی زانیارییه‌كانی خۆیه‌وه بوو!
له گه‌ڵ رێز و حورمه‌تی تایبه‌تیم بۆ كاك قوتبه‌ددین، چه‌ند تێبینییه‌ك:
له وه‌ڵامی پرسیارێكی ” جهههتدار “دا كاك دوكتۆر زۆر سادهدڵانه ئه‌ڵێت كه كارگهردانێكی كورد كه ئێستا ئیتر ناوی هه‌موو عاله‌می گرتووه و كاره‌كانی له فێستیڤاڵه جیهانییه‌كاندا له گه‌ڵ پێشوازیی گه‌رمدا رووبه‌ڕوو ئه‌بێت، ته‌نیا بۆ جهشنوارهكان فیلم ساز ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به پاره و دراو بگات! شایه‌د منیش تا ئێره‌ی باسه‌كه له گه‌ڵ كاكه قوتبهددیندا ببم به‌ڵام له دواییدا ئه‌ڵێت:
” ئه‌م ده‌رهێنه‌ره هێرشی كردوه‌ته سه‌ر سه‌ركرده‌كانی كورد و به نه‌زانی تاوانباریانی كردووه “ و باسی دووچهرخهكه و ئاڵاكه دێنێته به‌ره‌وه! ئه‌وان رایان وایه كه ده‌رهێنه‌ر ئه‌بێت ته‌نیا باس له خاڵه پڕهێزهكانی سه‌رۆكه‌كانمان بكات چون ئه‌وان زه‌حمه‌تیان بۆ گه‌له‌كه‌یان كێشاوه! قسه‌ی ئاخریان ئه‌مه‌یه كه هونه‌رمه‌ندی فیلمساز ئه‌بێت باس له موباریزه و زه‌حمه‌تی سه‌رۆكه‌كانمان بكات و هه‌قی نییه لاوازییه‌كان بكێشێت به فیلم‌دا!
كاك دوكتور له ئاخردا نه‌تیجه ئه‌گرێت كه چون له زانكۆدا ” نیشانه شناسی ” ئه‌ڵێته‌وه باش حاڵی بووه كه ئه‌و ده‌رهێنه‌ره كورده ئه‌یه‌وێت چی بڵێت!
ئه‌مه نیازی به زانیاری ئاكادیمیك نییه چون به ڕوونی مه‌به‌سته‌كان ئاشكرایه! كاكه قوتبه له بیری چووه كه هونه‌ری ده‌رباری زه‌مانی به سه‌ر هاتووه و ئیتر هونه‌رمه‌ند ئاماده نییه بۆ گرتنی خه‌ڵات ( فیرده‌وسی، گه‌وره هونه‌رمه‌ندی فارس به هیوای گرتنی خه‌ڵات شانامه‌ی خولقاند كه ئێستا ئه‌وه‌نده فارس شانازی پێوه ئه‌كه‌ن!!!) هه‌ڵه‌ی پێشینیانی چه‌ندپات بكاته‌وه! ئێستا ئه‌م پرسه له كاكه قوتبه‌ددین دێته پێشه‌وه كه ئایا هونه‌رمه‌ندێ بۆی هه‌یه خاڵه لاوازه‌كانی هه‌مان سه‌رۆك بكات به به‌رهه‌مێكی هونه‌ری؟! مه‌گه‌ر ئێمه به بیره‌وه‌ری خۆمان كه‌م خیانه‌ت و براكوژی و كاسه‌لێسی و هاوپه‌یمانیی سه‌رسووڕهێنه‌رمان لێیان دیوه! ئایا هونه‌رمه‌ند پێش سازكردنی به‌رهه‌مه‌كه‌ی ئه‌بێ له جه‌نابانی سه‌رۆكه‌كان ئیزن و به‌ڵێ وه‌ربگرێت؟ ئایا ئێستا زه‌مانی خه‌لیفایه‌تی و ده‌ورانی عه‌بباسی و ئومه‌وییه؟؟!!
هه‌ر هونه‌رمه‌ندێ بۆ به‌ڵێی “مامه” كانی كار بكات و دڵی ” كاكه” كانی خۆش بكات، ئه‌بێ له ئینسانییه‌ت و مرۆڤایه‌تی و گه‌له‌که‌ی خواحافیزی بكات! ئێمه پێویستیمان به هونهرمهندانێ هه‌یه كه دزێوییهكان ئاشكرا بكات و هۆكاره‌كانی كاره‌سات روون بكاته‌وه، به‌ڵكوو چیدی له گه‌ڵ مه‌رگ و ره‌شیدا رووبه‌ڕوو نه‌بین! ئایا ئێوه هۆكارێك پڕڕه‌نگتر و به‌هێزتر له سه‌رۆكه‌كان بۆ دووبه‌ره‌كی و نیفاق شك ئه‌به‌ن؟؟؟!!!
۱۳۸٤/٦/۱٢
مامۆستا ” محه‌ممه‌د ره‌حیمی ” هاوڕێ و هاوكار و هاوكلاسی پێشوو و هاوماڵی ئێستامه! كاكه محه‌ممه‌د له خوێندنگه دواناوه‌ندییه‌كانی سه‌وڵاوادا وانه‌ی زمان و ئه‌ده‌بییاتی فارسی ئه‌ڵێته‌وه! ئه‌وان وه‌كوو ” تعهد “ێك به نه‌ته‌وه و وڵاته‌وه، له كه‌ناری فارسییهكهیشدا، كوردی ئه‌ڵێنه‌وه و خوێندكاره‌كانی له نووسین و خوێندن به كوردیش به‌هره‌مه‌ند ئه‌بن! به داخه‌وه نموونه‌ی ئه‌مان زۆر كه‌من و بۆشایی نه‌بوونی ئه‌مسالی كاكه حه‌مه به باشێ هه‌ستی پێئه‌كرێت! ئه‌م نووسراوه به‌شی یه‌كه‌می وتارێكه كه پێشتر بۆ سه‌ر وێبلاگێ كه بۆ كارگه‌ی وێبلاگنووسی (كه ئه‌م هاوینه له سه‌وڵاوا دامنابوو ) دروستكرابوو، نووسیویه‌تی:
- - - - - - - - - - - - - - - -
ئایا زمانیش ئه‌مرێ ؟!) به‌شی يه‌كه‌م (
ئه‌و وشه جوانانه‌ی كه له‌م سه‌دانه‌ی دواییدا له وڵاتانی رۆژئاواوه هاته نێو زانست و فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بییات و فه‌لسه‌فه و سیاسه‌ت و هۆنه‌ره و … و به‌ره به‌ره سنووری وڵاتانی دیكه‌ی بڕیوه مۆدێڕن و مۆدێڕنیته و پۆست مۆدێڕنه به واتای نوێ و نوێخوازی و پێشكه‌وتوویی و گه‌یشتن به دونیای ئیده‌ئال كه بیرمه‌ندانی سه‌ده‌ی نۆزده و بیستی زاینی بڕیاریان دابوو ، دونیایێكی پڕ له خۆشبه‌ختی و به‌هه‌شت ئاسا بۆ مرۆڤیان چاوه‌ڕوان ده‌كرد.
به‌ڵام دوو شه‌ڕی ماڵوێرانكه‌ری ئه‌ووه‌ڵ و دووه‌می جیهانی بووه مایه‌ی گرفتی گشتی مرۆڤایه‌تی هه‌ر له وڵاتانی رۆژئاواوه بگره تا ده‌گاته وڵاتانی رۆژهه‌ڵات و رۆژهه‌ڵاتی ناوین و ئافریقا.
دونیا بوو به گۆڕه‌پانی شه‌ڕی نابه‌رابه‌ر ، به‌تایبه‌تی وڵاتانی بێهێز و فه‌قیر له ژێر چه‌كمه و زرێی تانك و باڵی فڕۆكه‌ی زلهێزه‌كاندا گرفتاری نه‌گبه‌تی و نههامهتیێكی زۆر بوون كه لێره‌دا مه‌جالی گوتنیان نییه‌و له مه‌به‌ستی ئه‌سڵی دوورمان ده‌خاته‌و.
ئه‌م پرسه دێته ئاراوه كه هۆی پێشكه‌وتوویی ئه‌و وڵاتانه چیه و له كه‌یه‌وه و له‌كوێوه ده‌ستی پێكردووه ؟
هۆی زۆری هه‌یه ، هه‌ر له بێ ده‌سه‌ڵاتكردنی قه‌شه ئایینه‌كانه‌و بگره تا ئینقێلابی گه‌وره‌ی فه‌رانسه و سه‌ر هه‌ڵدانی رێنسانس و مرۆڤ دۆستی و بنچینه فه‌لسه‌فیه‌كان و مه‌كته‌ب( ئیسم) ه جۆرواجۆرهكان و …
هۆیێكی په‌راوێزی كه لێره‌دا شایانی ئاماژه‌یه ، ئه‌وه‌یه كه ئه‌و هه‌موو پێشكهوتووییه یه‌ك ساڵه و سه‌د ساڵه به ده‌ست نه‌هاتووه به‌ڵكوو بیری زۆر بیرمه‌ندانه‌ی بیرمهندانێكه كه ته‌نیا له فیكری ئێستا ( حال ) و خۆیاندا (خود) نه‌بوون ؛ ئاوهدانكردنهویان بۆ داهاتوو له بیردا بووه( فۆتۆریسم ) نه وێرانكاری وڵات و نه‌ته‌وه‌كه‌یان . ئه‌گه‌ر سه‌یری كرده‌وه‌و مێژووی ئه‌و وڵاتانه كه‌ین ئه‌بینین كه ئه‌وان بۆ به ده‌ست هێنانی به‌رژه‌وه‌ندی وڵات و میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌ی خۆیان ئاماده‌ن وڵاتانی دیكه داگیر بكه‌ن و دهسكهوتێ به ده‌ست بێنن. هه‌ر بۆیه ئه‌و وڵاته زلهێزانه توانایی به‌ده‌ست هێنانی ده‌سه‌ڵات ، زانست ، تێكنۆلۆژی ، وزه‌ی ئه‌تۆم ، كاناڵهئاسمانیهكان ، هۆڵی ئینتێرنێت و هه‌زاران هه‌زاری دیكه‌یان بۆ ره‌خساوه . له‌هه‌ر لاوه تۆسقالێ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان كه‌وتبێته مه‌ترسییه‌وه به‌ناوی په‌ره سه‌ندنی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤ ، به‌ره‌ی هاوپه‌یمانیه‌تی دژه تیرۆر پێك دێنن و له فرسه‌تێكی كه‌مدا مه‌ترسییه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن . ئه‌ڵبه‌ت نابێ خزمه‌ته پۆزێتیڤه‌كانی( زانستی ، ئابووری ، جڤاكی ، ماف ، مرۆڤدۆستی ، پاراستنی ژینگه و هتد ) رۆژاوا كه كردوویانه به دونیای مرۆڤایه‌تی له به‌ر چاو نه‌گیرێ.
خوێنه‌ری به‌رێز هیوادارم بۆ بڕێ قسه‌كان خراپ بیر نه‌كه‌یته‌وه ؛ ” دێهخودا ” گوته‌نی ” من خود از همه مشروته خواهترم !”
گه‌یشتنی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه به‌و هه‌مووه تواناییه ته‌نیا بوواری ئابووری و ده‌سه‌ڵاتی نیزامی ناگرێته به‌ر به‌ڵكوو توانایی زمان ، فهرهنگ و … هونه‌ریش ده‌گرێته‌به‌ر هه‌ر بۆیه ورده فه‌رهه‌نگه‌كان و فه‌رهه‌نگه‌كانی رۆژهه‌ڵات رۆژ به رۆژ له ناو فه‌رهه‌نگی رۆژئاوادا ده‌توێنه‌وه و به‌ره‌و نابوودی ده‌ڕۆن ، هونه‌ری رۆژئاوا به سه‌ر هوۆنهری وڵاتانی دیكه زاڵ ده‌بێ .
زمانیش له‌م هێرشه بێ به‌هره نه‌بووه ، گه‌رچی یه‌كێ له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی زمان ئه‌وه‌یه كه هه‌موو كاتێ وا له حاڵی ئاڵووگۆڕدا و كه‌س ناتوانێ به‌ری بگرێ و هه‌وڵ دان له‌م بوواره‌دا بێكهڵكه ، به‌ڵام خه‌ڵك و ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته مۆدێڕن و پێشكه‌وتووانه بۆیه ئه‌م هه‌مووه هه‌وڵ و ته‌قالا ده‌ده‌ن كه زمانه‌كه‌یان وه‌كوو فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان به‌سه‌ر باقی زمانه‌كاندا زاڵ بێ و جیهان به ته‌واوی بگرنه ژێر چنگی خۆیان ؟!
ئایا ئه‌وانیش پێیان خۆشه كه زمانه‌كه‌یان وه‌كوو ئه‌و زمانانه‌ی كه تیا ده‌چن له به‌ین بڕوا ؟
” پێویسته بگوترێ كه به‌پێی راگه‌یێندراوه زانیارییه‌كانی بنكه زمانناسییهكان ساڵانه نزیكه‌ی دوو سه‌د و په‌نجا زمان له دونیادا ده‌مرن .”
ئێسته ئه‌م پرسیارانه‌مان بۆ پێش دێ :
ئایا زمانیش ده‌مرێ ؟! هۆی مردنی زمان چییه ؟ ئایا بۆی هه‌یه زمانی كوردیش بمرێ ؟! و … ؟
مێژووی زمانه زیندوه‌كانی جیهان روونده‌كاته‌وه كه هه‌ر زمانێ له لایه‌ن چه‌ن فاكته‌رێكه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت كه گرنگترینان بریتین له :
1 - ئایین و كتێبه ئاسمانیه‌كان.
2 - ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی.
3 - بنه‌ما ئابووریه‌كان.
4 - پاراستنی نووسراوه‌كان و نووسینی كتێب ، رۆژنامه ، كۆڤار و …
5 - پاراستنی زمانی وت و وێژ و فولكۆر و گۆرانیهكان و …
ئه‌گه‌ر مێژووی كورد و زمانی كوردی ته‌ماشا بكه‌ین تا ئێستا به‌ڵگه‌یێكی راستمان به ده‌سته‌وه نییه كه په‌رتووكێكی ئاسمانی به زمانی كوردی نووسرابێ و یان ئایینێ كه پشتیوانی ئه‌م زمانه‌ی كردبێت، به‌دی هاتبێ! گه‌ر چی هه‌ندێ بیر و بۆچوون هه‌یه كه ئه‌وێستا به زمانی كۆنی كوردییه و ئایینی زه‌رده‌شت بۆ چه‌ندین ساڵ له رۆژئاوا و ناوه‌ڕاستی ئێران‌دا له ده‌وروو به‌ری زه‌ریا چكۆله‌ی ورمێ تا كه‌نداو له زهنجیرهكێوهكانی زاگرۆس‌دا خه‌ڵكی به‌ره‌و خوا په‌ره‌ستی هان داوه.
كورد تا ئێستا نه‌یتوانیوه ده‌سه‌ڵاتداری خۆی بگه‌ینێ به راده‌یێ كه ده‌وڵه‌تێك پێك بێنێت گه‌رچی له زۆر ناوچه‌ی كوردستاندا ئه‌میران و پاشاكانی كورد ده‌سه‌ڵاتی نیمه سه‌ربه‌خۆیان پێك هێناوه كه ته‌مه‌نیان زۆری نه‌خایاندوه یان نه‌یانتوانیوه له گه‌ل یه‌ك پێك بێن و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان زۆر بكه‌ن و بیگه‌ینن به ئاستێكی به‌ربڵاوتر له میرنشینایه‌تی . ئه‌وان به‌جێگای پشتیوانی كردن له یه‌ك دژایه‌تی له‌گه‌ل یه‌ك ده‌گرنه به‌ر. (سماییلئاغای سمكۆ ، شێخ مه‌حموود ، شێخ سه‌عید و تا ئه‌م دوایه‌ش… )
كوردستان گه‌رچی سه‌رچاوه‌ی باشی ئابووری( ئاو ، خاك ، كشتوكاڵ ، كان ، ژێر زه‌وی و بان زه‌وی و…) هه‌یه به‌ڵام تا ئێستا ره‌نگ و بۆی پێشكه‌وتوویی به خۆیه‌وه نه‌دیوه و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه كوردستانیان له ژێر ده‌ستدایه هه‌نگاوێكیان له‌م بوواره‌دا هه‌ڵ نه‌گرتووه!
فێركاری ( خوێندن و نووسین ) به زمانی كوردی له به‌شه‌كانی كوردستاندا بێجگه له به‌شی باشوور ره‌وا نییه و خوێندكارانی كورد گه‌ر نووسراوهیێكیان بووبێ به زمانێكی دیكه بووه .
ئه‌م چه‌ند خاڵه و هه‌زاران هۆی دیكه نه‌ی هێشتووه زمانی كوردی هه‌لی خۆنواندنی له ناو زمانه‌كانی دیكه‌ی گێتیدا په‌یدا بكات .
مه‌به‌ست له‌م نووسراوه :
یه‌كێ له‌م شه‌وانه له نزیكی بنه‌ماڵه‌یێك له ( پاركهچكۆله ) كه‌ی سه‌وڵاوادا دانشتبووین! ئه‌م بنه‌ماڵه به زمانی فارسی بانگیان له منداڵه‌كه‌یان كه چوار یا پێنج ساڵه بوو ، ده‌كرد و به فارسیش قسه‌یان له‌گه‌ل ده‌كرد. پێم سه‌یر بوو، چون ئه‌وانم ده‌ناسی كه كوردن و هاوسێمانن و به كوردی وت و وێژ ده‌كه‌ن و لیباسی كوردی له به‌ر ده‌كه‌ن و له گه‌ل هاوسێكانیان به كوردی ده‌دوێن. له لایێكی دیكه‌وه من خۆم دیبووم كه منداڵه‌كه‌یشیان به كوردی له گه‌ل منداڵه‌كانی من و منداڵانی دیكه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كه قسه ده‌كات .
خۆمم به منداڵه‌كه‌وه كه دووچه‌رخه‌سواری ده‌كرد نزیك كرده‌وه، نوقڵێكم له گیرفانم ده‌رهێنا و پێم دا، پرسیم ناوت چییه ؟ گوتی : ” حسێن “. چه‌ند خوله‌كێ له‌گه‌لی قسه‌م كرد ( به كوردی ) ئه‌ویش هه‌ر به كوردی جوابی ئه‌دامه‌وه ، له ناكاو دایكی بانگی كرد : ” حسین زود باش بیا این‌جا .” !!!
زۆرن له‌و باوك و دایكانه‌ی كه وه‌ك باوك و دایكی حسێن منداڵهكایان له زمانی دایكییان بێگانه ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له‌شاره‌كاندا ، باشه ئه‌و باوك و دایكانه بۆ وا ئه‌كه‌ن ؟
وه‌ڵامه‌كان ره‌نگه جۆر به جۆر بن. هه‌ر كه‌س بیر و باوڕێكی جیاوازی هه‌بێ كه ده‌یسپێرم به ئێوه‌ی به‌ڕێز. بۆ ئه‌وانه‌یش كه بڕوایێكی جیاواز له ئه‌م بۆچوونه بیروڕایه بێ :
ئه‌ووه‌ڵین وه‌ڵام كه دێته ئاراوه و ره‌خنه گرانه‌یه ره‌نگه بڵێن باشه فێر بوونی زمانی دیكه ئه‌ویش كه زمانی ره‌سمی وڵاته‌كه‌مان بێ چ ئیرادێكی هه‌یه ؟
ئه‌منیش دژی ئه‌وه نیم كه زمانه‌كانی دیكه فێر نه‌بین و ئه‌وه‌یش ده‌زانم كه ئه‌گه‌ر زمانێ بزانی یه‌ك كه‌سی و گه‌ر دوو زمان بزانی دوو كه‌سی و گه‌ر هه‌زار زمان بزانی هه‌زار كه‌سی ، به‌ڵام دژی ئه‌و بیروبڕوایهم كه ئه‌وه‌نده به‌و زمانه‌كان بایه‌خ ده‌درێ فره نه كه‌مێكیش به زمانی زگماكی بدرێت. بۆچی كورد گوته‌نی ” بۆ ئه‌بێ …….. به‌ر كوانوو قه‌یری نه‌بێ . ”
جوانه بزانن زۆر جار كه سه‌رنجم داوه و پرسیومه له‌و كوردانه‌ی كه له نێو شه‌قامه‌كان و له به‌رچاوی خه‌ڵكی دیكه‌وه فارسی گفت و گۆ ده‌كه‌ن یان منداڵه‌كانیان به زۆر وادار ده‌كه‌ن كه به زمانی فارسی قسه بكه‌ن وا بیر ده‌كه‌نه‌و و ئه‌لێن كه زمانی فارسی زمانی ” با كلاسانهس .” !!!
جا خوێنه‌ری هێژا خۆت بیر بكه‌وه كه ئه‌مه فێر بوونی زمانی دیكه‌یه و یه‌ك به دوو بوونه و ئه‌وه‌یه مۆدێڕنیته و گه‌یشتن به دونیای پێشكه‌وتوو ؟!
ئێوه ئه‌م په‌یامه بگه‌یه‌نن به كانت و نیچه‌ی فیلسووف و فێردینان دێ سو سوور و چامسكی زمان‌ناس و شاخه‌كانی دیكه‌ی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كانی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا كه نه‌زه‌ریه‌كه‌ی ئێمه‌ی كوردیش بخه‌نه ناو رێزی نه‌زه‌ریاتی خۆیانه‌و .!
یان نه بڵێن له ئێستا به دواوه ئێمه‌ی كورد كۆسمۆپۆلیتیسمانه بیر ده‌كه‌ینه‌وه و فه‌رهه‌نگ و داب و نه‌ریتی باب و دایكمان هیچ كه لای ده‌به‌ین، زمانهكهیشمان به ده‌ستی خۆمان ده‌یخه‌وێنین و ده‌یمرێنین !!!
چون مۆدێڕنایهتی و شارستانیه‌تی ئێمه له‌وه‌دایه كه خۆمان بكه‌ین به فارس زمان و تورك زمان و عه‌ره‌ب و ….
به تورك و فارس و عه‌ره‌بیش بڵێن ئیتر ئێوه نیازێ نیه كه بووجه‌ی فره ته‌رخان بكه‌ن بۆ به ته‌فریس و تهكریك و ته‌عریب كردنی كوردان .
زمان و قه‌یرانی شوناس:
گه‌ر چی شوناس زۆر بووار له خۆ ده‌گرێ به‌ڵام زمان سه‌ره‌كیترین شوناسی هه‌ر مرۆڤێكه ، ئه‌و كه‌سه‌ی كه خاوه‌نداریه‌تی زمانی دایكی نه‌كات شوناسێكی نییه و ئه‌وه‌ی كه شوناسێكی نه‌بێ ناكه‌وێته ریزی مرۆڤه‌وه.
زمانی دایكی ریشه‌ی له زات و ژێنێتیك و ره‌گ و ئێسقانی هه‌ر كه‌سێك دایه ، هه‌ر منداڵێك پێش له دایك بوون و پاش له دایك بوونی زۆرترین په‌یوه‌ندی له گه‌ل دایكی‌دا هه‌یه ، وشه‌ی زگ له كوردیدا به واتای (رحم)ی عه‌ره‌بیه ، منداڵ بۆ ماوه‌ی نۆ مانگ له زگی دایكی دایه ئه‌و ماوه‌یه له گه‌ل سروشت و ره‌وشت و هزر و ئه‌خلاقی دایكی دا بار دێ بۆیه گوتوویانه زمانی زگماكی یان زمانی دایكی .
هه‌روا كه وترا دایك زۆرترین په‌یوه‌ندی له گه‌ل منداڵ دا هه‌یه ، به خه‌نده و لایهلایهكانی زمانی خۆی ده‌یلاوێنێت ، به بزه‌ی سه‌ر لێوانی گریانه‌كانی وڵام ده‌داته‌وه و … . (ئه‌وه‌یش بزانین كه زمان ته‌نیا بریتی له وت و وێژ و بیستن و خوێندن و نووسین نییه، به‌ڵكوو وتار و بیستن و خوێندن و نووسین نموودێكن له زمان وه‌كوو سێبه‌ر له دار.)
په‌یوه‌ندییه‌كانی دایك و پاشان باوك و منداڵانیتری بنه‌ماڵه و مناڵانی گه‌ڕه‌ك كه‌م كه‌م زمانی منداڵ تا ته‌مه‌نی پێنج شه‌ش ساڵ فۆرمی سروشتی خۆی ده‌گرێ ، له فێرگهیشدا گه‌ر خوێندن و نووسین به زمانی زگماكی بێت ، خوێنده‌واری (سواد) ه‌كه‌ی له لایه‌ن زمانه‌كه‌ی پێشووی پشتیوانی ئه‌كرێت و خوێندهواریهكهشی پشتیوانی زمانی دایكی ده‌كات . پاشان هزر و بیر و ده‌ست و گوێ و چاوی منداڵ بۆ باقی فێركارییه‌كان ئاماده‌یه و زمانه‌كانی دیكه به باشی و ئاسانی فێر ئه‌بێ . ( ئه‌مه ئه‌سڵێكی ئیسبات كراوه .)
گه‌ر شوناس به زمانه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌بێ له‌م كاته‌دا منداڵ شوناسه‌كه‌ی فۆرم ئه‌گرێ . گه‌ر له پله‌كانی سه‌ره‌تایی خوێندن دا زمانی دایكی بێ بایه‌خ بكرێ و راسته‌وخۆ فێركاری زمانێ غه‌یر له زمانی دایكی ده‌ست پێ بكات منداڵ زمانی دووهه‌م به زه‌حمه‌ت و ناخۆشیه‌وه فێر ده‌بێ ره‌نگه ببێته هۆی سه‌ر لێ شێوانی مناڵ كه نه ته‌نیا زمانی دووهه‌م فێر نه‌بێ، به‌ڵكوو زمانی دایكیشی تووشی قه‌یران ببێ . ( مامۆستایان و دایك و باوكی مناڵانی پۆلی یه‌كه‌م ، دووهه‌م و سێهه‌می سه‌ره‌تایی ئه‌مه باش ده‌زانن . ) درێژه‌ی هه‌يه…
۱۳۸٤/٦/۱٠
ته‌قه‌مه‌نی!
ئێره سنووری ئێران و كوردستانه: مه‌ریوان، باشماخ
ئه‌مانه بۆ مرۆڤكوژی دروست كراون و ئێستا وه‌كوو ئاسنهكۆنه ئه‌ینێرن بۆ كووره‌ی تواندنه‌وه! چ ده‌ورانێكه!!!
” ئیبراهیم ” هاوڕێیه‌ك كه شوێنی كاری له سه‌ر سنووره، وای ئه‌بینێ:
۱۳۸٤/٦/٩
” زرێبار “
ره‌نگ و فۆرم حه‌شر ئه‌كه‌ن! ( هاوینی ئه‌مساڵ )
۱۳۸٤/٦/٦
پیری چ ده‌ردێكه!
خه‌رمانانی 9 ساڵ پێش ئێستا:
خۆم ئاماده ئه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سپێكی مامۆستایه‌تیم وا بێ كه ئه‌مه‌وێ! حه‌زه‌كانم زۆر گه‌وره بوون! كهمتهجروبهیی ئاواتێكی له دڵمدا چاندبوو كه ئێستا ئه‌زانم گه‌یشتن پێی ئه‌وه‌نده ئاسان نه‌بوو كه وامئه‌زانی! هه‌زاران رووداوی پێكه‌نین‌دار و دڵته‌زێنم دیوه! زۆرێكیانم به سه‌ختی دێته‌وه بیر! له‌م ماوه‌دا ئه‌وه‌ی كه له هه‌مووشتێ به‌رچاوتره و ئێستا پتر له هه‌ر كاتێ هه‌ستی پێئه‌كه‌م، پیرییهكی كوشنده‌یه كه زۆر جار له‌مسی ئه‌كه‌م و ئه‌یبینم!
یه‌كه‌م ساڵی مامۆستاییم، زۆر جیاوازیی ته‌مه‌نم له‌گه‌ڵ خوێندكارهكانمدا نه‌بوو! ئێستا چه‌ند كه‌س له كچ و كوڕه خوێندكاره‌كانم بوون به هاوكاری خۆم، پێگه‌ییون و مامۆستان! له شه‌قام و كووچه و دووكانه‌كانی شاردا، له ناو ماشین و له زۆر شوێنی‌تردا كه ده‌نگی هه‌واڵپرسیی كۆنه شاگرده‌كانم ئه‌بیسم، به ته‌مام هه‌ر ئه‌و رواڵه‌ته منداڵانه و ئه‌و ده‌نگه نه‌رم و ناسكانه‌ی ببیسم كه زووتر لێیانم بیستووه! به‌ڵام كچه‌كان شوویان كردووه و ده‌ستی مێردێك و زۆرجاریش منداڵیكیان گرتووه و كوڕه‌كانیش ئه‌گه‌ر درێژه‌یان به خوێندن دابێ كه ته‌واویان كردووه و ئه‌گه‌ریش نه كه به قامهتێكی به‌رزتر له پێشوو و هه‌یكه‌لێكی پیاوانه‌وه به سه‌ختی ئهیانهێنمهوه یاد!
پیری یه‌خه‌ی هه‌موومان ئه‌گرێت! زۆر جار تا ” قیاس ” ێك نه‌كه‌ی نازانی چه‌نده داڕووخاوی! زووتر وه‌ختێ بۆخۆم منداڵ بووم و كاتێ ئه‌مبیست فڵانه‌كه‌س 20 ساڵه‌یه، وام ئه‌زانی هێنده‌ی نه‌ماوه بمرێ! ئێستا خۆم سییه‌كان پڕئهكهمهوه كه‌چی هێشتاش زیندووم!
گرنگ ئه‌وه‌یه كه‌ند و كۆسپ بڕواكان كه‌مڕه‌نگ نه‌كاته‌وه و وره هه‌ر به‌رزتر بێت! هیوای رۆژێك كه خوێندكاری هه‌ژار به ته‌واوی مه‌عناوه نه‌بینم وا ئه‌كات گوێ به خشوونهتی رۆژگار نه‌ده‌م و پیر بوونیش به پڕتهجروبهبوون مانا بكه‌مه‌وه! وانه‌كه‌ین، چی بكه‌ێن؟
۱۳۸٤/٦/٤
هه‌رمێ ، وه‌ی وه‌ی هه‌رمێ
ئه‌ی ناسكۆڵێی! به شه‌رمێ…
له بیرم نییه كام كاریكاتۆریستی فه‌ره‌نسی بوو له نزیكیه‌ی ده- دوازده ساڵ پێش ئێستا هه‌موو سیاسه‌تمه‌داره ناوداره‌كانی جیهانی له سێ مه‌رحه‌له‌دا و به پێی شهباههتیان، كردبوو به حه‌یوانێك!!! ئه‌م كارانه له مه‌جه‌له‌ی ” طنز و كاريكاتور ” دا چاپ بوون!
به‌ڵام چون لێره‌دا ته‌شبیهی سیاسه‌تڤانانی كورد، نهعووزووبیللا به بێزمانان! كفره و دڵی ناسكی تاقمێ ئینسانی ناسكتر له په‌ڕه‌ی گوڵ ئه‌شكێنێ، چش! یه‌كێ له “موباریز”ه !!! ناوداره‌كانی گه‌لی كوردمان كرد به ” هه‌رمێ “! ئه‌ویش به یه‌ك مه‌رحه‌له!
ئه‌م ناوداره كه تا ئێستا دڵی كه‌سی نهئێشاندووه و ته‌قه‌ی له كورد نه‌كردووه و قه‌ولی (خراپ تێنه‌گه‌ن!) خراپی به كه‌س نه‌داوه و تا ئێستا و له مودده‌ی ژییانیدا له ره‌قه‌می 66 بێزار بووه و نازانێ درۆ بكات و نوێژی ناچێت! و ته‌نیا زه‌عفی ئه‌وه‌یه كه رۆژ به رۆژ ورگی زۆرتر به‌رئه‌داته‌وه ( نازانم له به‌غدا چی پێئه‌ده‌ن و چی ئه‌كات!) تۆزێ له هه‌رمێ ئه‌چێ! ئه‌ویش هه‌رمێی پاییزه كه بازێكیان سه‌وزن! ( له زانكۆدا به‌و ڕشتانه‌ی كه زۆر ئاسانن و خوێندنیان ده‌ردیسه‌ری نییه، ئه‌ڵێن هه‌رمێ!) هه‌موو ئه‌زانن كێیه؟!
وه‌زع ناسكه یا دڵی ئێمه؟!
- یه‌كه‌م: بنه‌مای هه‌ر داهێنهرییهك و هه‌ر نوێكارییه‌ك، بریتییه له ته‌جاوز بۆ سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی ئێستا هه‌ن و هه‌مووان قه‌بووڵیانه! تا كاتێك ئێمه به وه‌زع و بار و دۆخی هه‌نووكه‌یی رازی بین، هیچ ” ئه‌نگیزه ” یێك په‌یدا نابێت بۆ داهێنه‌ری!. ” هۆكاری ئهنگیزش” یه‌كه‌م هه‌نگاوه له‌م ناوه‌دا كه ئه‌ویش به ” هه‌ست به بۆشایی ” له قانوونه هه‌نووكه‌ییه‌كاندا به‌رهه‌م دێت! بۆ نموونه تا ئێمه له بوواری ته‌ندروستیدا بڕوامان بێت كه ” شێرپه‌نجه ” ده‌رمانی نییه، قه‌ت ده‌وای بۆ نادۆزینه‌وه! كه وابوو ئه‌بێ له‌م ناوه‌دا پێویستی ده‌رمانكردن بێت به ” هۆكاری ئهنگیزش” كه هانمان بدات و تهشوێقمان كات بۆ كه‌شفی ده‌رمان!
- دووهه‌م: ” سانتایانا ” ئه‌ڵێت: ( ئه‌وانه‌ی كه رابردوو ناهێننه‌وه یاد، مه‌حكوومن كه دووباره له‌و وه‌زعه‌دا بژین) ! ئێستا مۆده كه كه‌سێ وه‌كوو خۆمان بیر نه‌كاته‌وه و ره‌خنه‌ی له وه‌زعی ئه‌مڕۆ بێت، به بازێ وشه و ئیستلاحی فیچهڵفاچی هێرش به‌نه سه‌ری، وه‌كوو: ئادابی ره‌خنه ره‌عایه‌ت ناكات! كورد ئێستا له وه‌زعی ناسكدایه و نابێ دڵی دوژمن شاد كه‌ین! ( ئه‌م كورده نازانم بۆ هه‌میشه له ناسكی ئهوزاعدا ئه‌ژیت؟ و كه‌ی وه‌زعی قایم ئه‌بێت! من له یادم بێت ئه‌ڵێن جارێ وه‌زع ناسكه!!!)، خائین!، … ئه‌مانه‌یش هه‌موو له لایه‌نگری به تاقم و رێكخراوه و تاكه‌كه‌سه‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرێت كه له كاتی خۆیدا شتێكی ناپیرۆز نییه به‌ڵام ئه‌بێ جیقڵدانی ره‌خنه‌یش له بیر نه‌چێت! مه‌سه‌له‌ن، به هه‌زار و یه‌ك ده‌لیل ” مامه ” كه ئێستا سه‌رۆكه، ئه‌مڕۆ و پێشتریش بۆ ماوه‌ی ده‌یان ساڵ تیرۆریستی قانوونی بووه! و هێزه‌كانی بهشهكانیتری كوردستانی به ناشیرین‌ترین شێوه تیرۆر كردووه و شه‌ڕی له گه‌ڵیاندا ئه‌نجام داوه! ده‌ی سا بێ و به دیموكراتمهنیشی و دیموكراتیزه قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه! كاكه كه‌سێ كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه شتێكی قه‌بووڵ نه‌بێت ئه‌بێ به ئه‌ده‌بییات و شێوازی خۆی قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ی!!! تا كاتێ دوێنێمان له یاد نه‌بێت، مێژوومان بۆ دووپات و چه‌ند پات ئه‌بێته‌وه! وه‌زعی ئه‌مڕۆ نموونه‌یه‌تی!!!
- سێهه‌م: فیلمی رۆباتیك هه‌ن كه تێیاندا ده‌سته‌یه‌ك دانشمه‌ند رۆباتێك دروست ئه‌كه‌ن كه كاری پۆزێتیڤیان بۆ ئه‌جام بدات كه‌چی به هۆی ئه‌وه‌وه كه له سازكردنیاندا تێكنۆلۆژی مۆدێڕنی ته‌جروبه نه‌كراویان به كار بردووه پاش ماوه‌یه‌ك كۆنترۆڵی رۆباتهكان له ده‌سیان ده‌ر ئه‌چێت و خراپكارییهكانیان زۆر وه‌حشه‌تناكه! له كورده‌واریشدا هه‌ر چه‌ندجار كهڕهتێ، گرووپێك بۆ گه‌یشتن به خواسته‌كانیان، كه‌س یا كه‌سانێ به‌رز ئه‌كه‌نه‌وه كه شتێكی وایش نین! كه‌چی پاش ماوه‌یه‌ك كه‌سه‌كه بڕوا ئه‌كات كه شتێكه! و كۆنترۆلیشی مومكین نییه! جا به قوربان! بۆ چی ئه‌بێ خۆمان شتێ دروست كه‌ین كه دواتر ببێته له‌مپه‌ر و كۆسپی گه‌وره! نموونه‌ی بازێ ئه‌م دوكتوره زانكۆ چوانهن كه وهزنێكیان نییه و بێهووده زلمان كردوون!
- چواره‌م: مامۆستا ” عهلائوددینی سه‌ججادی ” له كتێبی ” ده‌قه‌كانی ئه‌ده‌بی كوردی ” دا ئه‌گێڕێته‌وه كه: مه‌لا ره‌شیدی چیچۆرانی له سه‌گ زۆر ئه‌ترسا! ته‌نانه‌ت له تووتكیش هه‌ر ئه‌ترسا! پێیان ئه‌وت: كابرا! ئاخر تووتك چییه تۆ لێی ئه‌ترسی؟ ئه‌یوت: ” من له خۆی ناترسم! له‌وه ئه‌ترسم كه ( گه‌ماڵ )م لێ خه‌به‌ر كاته‌وه “! ئێستا ئێمه‌یش ته‌شبیهات نه‌بێ له‌وانه‌ی بێخود زلیان كردوون ناترسین! له‌وه ئه‌ترسین…!!!؟