۱۳۸٤/٥/۳۱
میوه‌فرۆشی!
ئێره ” مه‌ریوانه “! شه‌قامی ئه‌سڵی شار! ژوورتر له چوار ڕای ” شه‌بڕه‌نگ “! به‌ره‌و ” داسێران “! شارێ كه فاسڵه‌ی هه‌ژاری و ده‌وڵه‌مه‌ندی له هه‌ر شوێنێكیتر به‌رچاوتره! ئه‌مانه نموونه‌یه‌كن له ئه‌وانه‌ی دووكانیان نییه و ناچار له ناو ماشینهشكاوهیهكدا كه نه كرێی بۆ ئه‌ده‌ن نه ماڵییات، میوه ئه‌فرۆشن! هه‌موو ئه‌م میوه‌فرۆشانه له دووتهرهفی خیابانێكدا ساڵههایساڵه بێجووڵه راوه‌ستان كه شه‌قامی ئه‌سڵی شاره و پانایی 10 مه‌تره! ئه‌مانه مشته‌ری هه‌میشه‌یی شارن! ئه‌م وێنانه ته‌نیا گۆشه‌یه‌كی 20 مه‌تری شار نیشان ئه‌ده‌ن!!!!
۱۳۸٤/٥/٢۸
28 مرداد را از ياد نبريم…!!!
كثرت سياستمدار در كردستان!
ماجراجويي ناشيانه!
با مطالعهي تحولات اجتماعي در طول تاريخ نقاط مشتركي را میبينيم كه يكي از برجستهترينشان نقش كساني است كه صرفاً به منظور منفعت شخصي و به هم زدن اسم و رسم وارد اين جريانات شده و معمولاً هم باعث اختلال در رسيدن به اهداف اوليه گشته‌اند!
كردستان از معدود سرزمينهايي است كه مردمانش ، هرگز از توجه بيش از حدشان به سياست كاسته نشده و در اين ارتباط سبب اختلاط مسووليت شده و همين امر هم عامل دوري از عملي نمودن و اجراي انديشهها و عدم پراتيكي بودن آنها بوده است! اين‌جا مكاني است كه همه‌گان پي بردهاند شعار بيش از عمل به كار می‌آيد!
براي نمونه در كردستان به تبع همه جا، بسيارند چنين كساني كه ژست روشنفكر را به خود گرفته و مضحكتر از همه چيز آنكه خود را هنگام معارفه ” روشنفكر ” می‌خوانند! و چه دردي بايد باشد خود را درجهي روشنفكر دادن! حال چنانچه كسي كه خودخوانده خود را روشنفكر میپندارد از طبقهي اناث باشد و جز‌و زنان جامعه، اصطلاح ” روشنفكر فمنيست ” را به خود الصاق نموده و اگر خداي ناكرده دانشگاه رفته هم باشد گويي مادر ده‌ر چنان ايشان كس ديگري را نيافريده كارشناس و دكتر و … بودن را هم ضميمهي نام و عنوانش می‌كند!
مقدمهي فوق لازمهي ادامه‌ي بحث بود! به گمانم در اين مقطع از زمان بزرگترين خدمت استفاده از تخصص خود در راه بهبود امور جامعه می‌باشد! مثلا من معلم با تدريس قابل قبول در كلاس درس بهترين وجه خدمت را در حد امكانات و توان خود انجام دادهام و بقيه هم همينطور… تااينجاي بحث كمتر جاي مجادله است!
باز هم متأسفانه در كردستان از ” زن بودن ” عدهاي استفادهي ابزاري نموده كه خود دو حالت دارد: يا طرف خود زن بوده و از همان ابتداي امر با تفكر ” چون زن هستم لابد حقوقم پايمال شده است! ” وارد گود می‌شود يا از طرف مرداني كه از آنها فقط براي پيشبرد اهدافشان استفاده مي‌كنند مورد سوءاستفاده واقع شده و از سوي مردان به علت شنيدن قربان صدقه رفتن و بزرگنمايي بيش از حد به پندار توهم آميز ” بینيازي ” دچار گشته و كردجماعت هم مرتب براي اينچنين زناني دست می‌زنند!
دوستان! زن يا مرد بودن ملاك ارزشي انسانيت نيست! بسيارند مرداني كه از كمترين حد احساس انساني برخوردار نيستند و هستند زناني هم كه اعمالشان توجيه ناپذيرند!
چنانچه ديديم كه زني در فضاي كنوني كردستان، حرفهايي می‌زند و پيرو شعارهايي است كه همه ازحفظند و تازگي هم ندارد و تنها می‌تواند برايش دردسرساز باشد! و چنانچه به جاي خدمت از راه تخصصش اداي ” شيرين عبادي “ها را درمیآورد! و در توهم نوبلبگير شدن به سر می‌برد! بايد در صحت عقلیاش شك كرد! بايد همگي هم عادت كنيم كه از كساني كه بدون در نظر گرفتن موقعيت و وضعيت فعلي سعي دارند با شلوغ كاري و ماجراجويي اسم و رسمي به هم زنند و به جاي خدمت به مردم شعار دهند، بي خود دفاع نكرده چرا كه در گنده نمودن و فربه كردن بي خودي آنها بدون لياقت سهيم هستيم!
خانمي كه با تحصيل در رشته‌ي ” علوم آزمايشگاهي “!!! مرتب دكتر بودن خود را به رخ می‌كشد و گويي علوم سياسي را تحصيل نموده! و دكترايش را در اين رابطه اخذ نموده است با آن تحليلهاي آبكي و ابتدايي و بچهگانهاش ، اروپايینشينها به حدي بزرگ نمودهاند انگار ما كه در اين‌جا نشستهايم و جناب ايشان را میشناسيم و از حدود سواد و آگهيشان مطلعيم دچار اختلال تشخيص گشتهايم!
همگي عادت كنيم كه بیخودي از كس يا كساني كه خود از خداخواسته و براي كسب شه‌رت دچار دردسر شدهاند دفاعي از جنس ” پيراهن عثمان “ي نكنيم!
۱۳۸٤/٥/۱٩
له فه‌رهه‌نگی كورددا، ” كه‌ر” سه‌مبول و ره‌مزی نه‌زانی و جه‌هله! ئه‌مه له حاڵێكدایه كه زۆر كاری ئینسانه‌كان له رووی جه‌هل و نه‌فامییه‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرێ كه‌چی هه‌ر ” كه‌ر ” ه كه به‌دناوه!
” داروینیسم “ی كوردی و سیاسه‌تی “داروین”ی!
” داروین ” راستی ئه‌وت!
” به‌شه‌ر ” نه‌سڵی ” مه‌یموون ” ه!!
به‌ڵام ئه‌ویش باشی كه‌شف نه‌كردبوو!!
ئاخر كاتێ
مه‌یموون به ” ئینسان ” ئاوس بوو
سكی دووانه ( دووقلوو ) بوو:
” ئینسان ” و ” كه‌ر “!!!
به هۆی هاوسكی و خوشك و براییه‌وه
ئه‌وانه‌ی له‌و نه‌سڵه كه‌وتوونه‌ته‌وه
له‌وانه‌ی ناچن كه له نه‌سڵی “ئاده‌م” و “حه‌ووا”ن!
بۆ نموونه ئه‌مه كاریانه:
1- دوێنێ به دوو كه‌سه‌وه حیزبیان داناوه! ( خۆیان سكرتێر و … )
2- ئه‌مڕۆ ئه‌ڵێن ئێمه رێبه‌ری بزاڤی ئازادیخوازی كوردین!
3- دوو رۆژی‌تر قسه‌ی وا ئه‌كه‌ن كه پیاو زوو ئه‌زانێ:
ئهلف: جێیان گه‌رم و نه‌رمه!
بێ: تۆزێ له مێشكی “كه‌ر”ی برایان قووت داوه!
4- له ئه‌ووه‌ڵه‌وه تا ئاخر باری كهسانێكیتر له كۆڵیانه!
( ئاخ له‌م كورد! ئه‌م كورده به‌و كه‌سانه‌ش كه “خودی” نین و رێڕه‌وی
كهسانێكیترن، هه‌ر نیسبه‌تی مه‌شهووری پێئه‌ده‌ن كه بریتییه له “… ه كه‌ر”!!!)
5- ” بانه” و ” مه‌ریوان” فه‌ریده! ئه‌م دیو ئه‌و دیوه فه‌ریده!!!
هه‌ر له ههولێرۆ، تا سلێمانی و به‌غداد، له بۆتانه‌وه تا … له‌م نموونانه‌ی زۆر لێیه!!!
….
۱۳۸٤/٥/۱۳
كوردی باشوور سڕن یا كوردی رۆژهه‌ڵات زۆر ئازان؟!
زبری و خشوونه‌ت، به گژاچوون و خوێنڕشتن دژایه‌تی ته‌واوی له‌گه‌ڵ زات و سروشتی ئینساندا هه‌یه به‌ڵام ئه‌بینین كه ئه‌م سیفه‌تانه له لایه‌ن تاكه‌كه‌س و گرووپه‌وه تا ده‌وڵه‌ته‌كان ئه‌نجام ئه‌درێ و ته‌واو بوونی نییه! به مه‌حكووم كردنی هه‌ر جۆره خشوونهتێ و به ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینێكی قووڵ، چه‌ند تێبینییه‌ك له‌مه‌ڕ رووداوه‌كانی ئه‌م رۆژانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان:
· ئیحساساتی بوون له به‌رچاوترین ئهخلاقهكانی كورده! یه‌كێتی و یه‌كڕیزی وه‌ك ئاو بۆ ماسی، پێویستی سه‌ره‌كییه بۆ زیندوومان و نه‌فه‌س كێشانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك وه‌ك كورد به‌ڵام ئه‌مه به له به‌رچاو گرتنی زرووف و وه‌زعییه‌تی ناوچه‌كه‌یش ئه‌بێ جۆراوجۆر بێت! بۆ نموونه كاتێ “جه‌لال تاڵه‌بانی” ئه‌و مرۆڤه بێپێناسه و لاره بوو به سه‌رۆك كۆماری وڵاتێ به ناوی ئێراق كه خۆی بۆ خۆی ده‌سكردی داگیركه‌ر و ئیستعماره، رۆڵه‌ی كورد و سه‌رمایه‌ی وڵات له رۆژهه‌ڵاتدا رژانه شه‌قام و بازاڕ و شایییان گێڕا و شیشه‌یان شكاند! و له هیچ و خۆڕایی خۆیان خسته به‌ر مه‌ترسی گرتن و حهبسكردنێكی بێخود و بنه‌ماڵه‌كانیان ئێستاش له شوێنه‌واری زۆرێكیان بێخهبهرن! دڵتان فێنك بكه‌مه‌وه كه بنه‌ماڵه‌كان لێره‌دا هه‌موویان به هۆی ئه‌م ئیحساسیگهرییانهوه تووشی گرفتی وه‌حشه‌تناك بوونته‌وه و به جێی پشتگیری له كوردایه‌تی و له به‌ر گرفته‌كانیان بوون به دژی ره‌وتی كوردایه‌تی و كاری كوڕه‌كانیان ته‌قبیح ئه‌كه‌ن! ئایا ” مامه ” ئه‌رزشی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ئێمه چیدی خۆمانی بۆ بده‌ین به كوشت و فیدڕاڵییه‌تی ده‌سكردی جاشسهرۆكهكانیش هێنده هه‌ڵئه‌گرێت كه بڕژێینه سه‌ر شه‌قام و ههڵبخهینهوه بۆی؟!
· ئه‌وه سێهه‌مین رۆژه كه شه‌قامه ئهسڵییهكانی مه‌ریوان شه‌و و رۆژ چه‌كمه‌ی هێزه‌كانی “یگان ویژه” به خۆیه‌وه ئه‌بینێ و له هه‌ق نهگوزهرێین قیافه‌ی هه‌موویان وه‌ك ناوه‌كه‌یان تایبه‌تییه: دێزه، له‌ق و لۆق و ناشیرین و … بێ هیچ تهحلیلێك و بێئه‌وه‌ی بمه‌وێ له‌م باره‌وه شتێ بڵێم و ته‌نیا به پشتگیری خۆم له جه‌ماوه‌ر و مه‌حكووم كردنی شه‌هیدكردنی هاووڵاتییانی بێ‌تاوان، رووی پرسم ئه‌كه‌مه هه‌مووان كه بزانم:
كاره‌كه‌ی ئه‌م دیو باشه كه بۆ هه‌ر رووداوێكی ئه‌و دیو هه‌زینه ئه‌ده‌ن یا بێخه‌به‌ری و بێلایه‌نی ئهودیوییهكان به خۆیان و سه‌رۆكه‌كانیان و حیزبه‌كانیان و میدیاكانیانه‌وه كه گوێیان له روداوه‌كانی ئه‌مڕۆژانه خه‌واندووه؟؟!!
۱۳۸٤/٥/۸
كورد، راست ناڵێت!
ژنی كورد خۆی تاوانباره!
دوێشه‌و له زه‌ماوه‌نی دۆستێ بووین! ئێستا وه‌كوو چۆن مانای زۆرینه‌ی وشه‌كان گۆڕاون، مانای شایی و شادبوونیش چه‌واشه كراوه!
له تالارێك كه شایی به‌رپابوو، به ده‌یان ژن و كچی كورد هه‌وڵیان ئه‌دا خۆیان هه‌رچی زۆرتر بخه‌نه به‌ر چاو كوڕه‌كان و ئه‌مه له كاتێكدایه كه خۆیان باشتر له هه‌مووان ئه‌زانن كه زۆرێ له‌و كوڕ و پیاوانه كه ئه‌وان خۆیانیان بۆ نه‌مایش ئه‌ده‌ن، ناتوانن وه‌كوو هاوبه‌شی ژیان له داهاتوودا ده‌وریان بۆ بگێڕن و ته‌جروبه‌ی زۆریشیان دیوه و بیستووه كه چۆن زۆرێ له پیاوانی كورد بایه‌خ بۆ بنه‌ماڵه و ئه‌شقی پێشوویان دانانێن و له یه‌كه‌م ده‌رفه‌تدا و به ئه‌ووه‌ڵ نیگای كچێكیتر وه‌ڵامی ” ئه‌رێ ” ئه‌ده‌نه‌وه!
ئێستا هێندێ وشه و ئیستلاحی گهمهجاڕیش وه‌كوو ” مافی ژن ” و ” فێمێنیسم ” و … داهاتوون كه ته‌نیا بۆ بازاڕگه‌رمی بازێكهس و قسهتووڕدانی كهسانێكیتر باشن و ناتوانن له‌م بار و دۆخه‌ی ئه‌مڕۆ دا كاریگه‌ری باشیان بێت!
تا كاتێ هه‌موومان له پیاو و ژن، له دڵه‌وه بڕوا به مافی ئینسانی و ئینسانییه‌ت نه‌هێنین و تا ده‌مێ به جێی سه‌ر كاغه‌ز، له گۆڕه‌پانی عه‌مه‌ڵی كۆمه‌ڵگادا هه‌وڵ نه‌ده‌ین بۆ راست كردنه‌وه‌ی ناڕاستییه‌كان و ئاماده و پهردوهردهكردنی به‌ره و نه‌وه‌ی داهاتووی گه‌له‌كه‌مان و تا وه‌ختێ پیاوه‌كان ( وه‌كوو شاهید خۆم ئه‌توانم چه‌ند كه‌س ناو به‌م!) واز له قسه‌ی زل بێنن كه گوایه مافی ژن پێشێل بووه و واوه‌یلا بكه‌ن له حاڵێكدا خۆیشیان كه‌مترین بڕوایان به لافهكانیان نییه و تا زه‌مانێ ژنه‌كان ده‌ست له قسه‌ی بێپشتوانه بێنن و به جێی “شوعار”، ” شوعوور “یان نه‌خه‌نه كار، گه‌لی كورد هه‌ر هه‌مان گه‌له كه وه‌زعی هه‌موومان ئه‌یزانین!!!
جا چه‌ند تێبینییه‌ك:
- مرۆڤ پێش ئه‌وه‌ی بییه‌وێت كه‌سه‌كان به رێزه‌وه ره‌فتاری له گه‌ڵ بكه‌ن ئه‌بێ خۆی رێز دانێ بۆ خۆی و له هه‌رزان فرۆشی خۆ بپارێزێت! ژنێك كه به ئاسانی و خۆڕایی خۆی تاڵان فرۆش ئه‌كات و بێئاشنایی و ناسینی تهرهفهكهی، ته‌نیا به مه‌به‌ستی خۆنیشان دان دێته مه‌یدانه‌وه، نابێ به ته‌ما بێت مافی بپارێزرێت! ( وه‌ك فارس ئه‌ڵێن: حرمت امامزاده را متولی نگه می‌دارد!)
- یه‌كێ له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كورد، قیڕه و هاواری بێناوهرۆكه له پێناو شتێك‌دا كه هێشتا ماناكه‌ی حاڵی نه‌بووه! ئێمه تا كاتێك له خواسته‌كانمان به باشی ئاگادار نه‌بین و رێگه دروسته‌كانی گه‌یشتن به‌م دڵخوازییانهمان نه‌ناسین، ته‌نیا خۆمان خراپ ئه‌كه‌ین بێئه‌وه‌ی شتێ حاسڵ بێت! به داخه‌وه ئه‌مڕۆ باسی ژن و مافه‌كانی له سه‌ر بوورسه و تاقمێ ئینسانی هه‌لپه‌ره‌ست و قازانجگهرا، نانی به سه‌ره‌وه ئه‌خۆن! ئێمه ئه‌شێ به ره‌فتاری دروست به‌ر له‌م كاره دزێوانه بگرین و یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ ئه‌م كاره ره‌فتارناسی سهحێحه!
- ژنان و كچانی ئێمه ئه‌بێ تێبگه‌ن كه هاوكات له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه له شێوازه تازه‌كانی خۆڕازاندنه‌وه و جل و به‌رگی عه‌جیب و ئاڕایشی جۆراوجۆر ئاگادار ئه‌بنه‌وه، له زانسته‌كانی رۆژیش شتێ حاڵی بن و فێر بن كه ته‌نیا خۆیانن كه دڵسۆزترین كه‌سن بۆ خۆیان و نابێ به ته‌مای كه‌س بمێننه‌وه و دانیشن كه وه‌زعه‌كه‌یان بۆ باش كات!
- یه‌كێ له به‌رچاوترین زهعفهكانی به‌شه‌رییه‌ت و كورد به تایبه‌تی، گرنگی و بایه‌خدانی له راده‌به‌ده‌ره بۆ ئیحاسی جنسی خۆیان و ئه‌مه كارێكی كردووه كه زۆرینه‌ی خه‌ڵك له هه‌وڵدابن بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی مسقاڵێك خوار ناوكیان! و له‌م بهینهیشدا هیچ پرێنسێپێك حاكم نییه و ” ئامانج، ئامرازه‌كانی گه‌یشتن دیار ئه‌كات” ! ئاخۆ ئه‌م هه‌سته هێنده بایه‌خی هه‌یه كه خه‌ڵكی خۆیان بۆ ماندوو كردووه؟؟؟!!!
- ئه‌توانم به قووه‌ته‌وه بڕیار به‌م كه زۆرینه‌ی پیاوه كورده‌كان، بۆ ژن وه‌كوو كاڵایه‌ك ئه‌ڕوانن و زۆر ئه‌ناسم ئه‌وانه‌ی هاواری ” مافی ژن پاراستنیان ” به‌رزه به‌ڵام له مه‌یدانی عه‌مه‌لدا، له گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی خۆیاندا وه‌كوو كۆیله ره‌فتار ئه‌كه‌ن! ژنه‌كان ئه‌بێ تێبگه‌ن كه بۆ بهه بهه و چهه چهه كردنی پیاوێك ئه‌رزشی نییه كه‌رامه‌تی خۆیان بكه‌ن به مایه و بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ببن به هه‌وه‌س شكێنی پیاوه‌كان!
قسه زۆره و تاقه‌ت كه‌م!!!………….
ئه‌م نووسراوه، ئێتۆدی باسێكی درێژ و زانستییه له مه‌ڕ بار و دۆخی ئێستای هونه‌ر له كوردستاندا كه لێره‌دا ته‌نیا ئه‌و به‌شه‌ی كه مووسیقی ئه‌گرێته‌وه و به شێوه‌ی خولاسه و ساده ئه‌ینووسمه‌وه به مه‌به‌ستی ئاگاداری ئه‌وانه‌ی كه له مه‌بانی هونه‌ر شتێ نازانن و یا ئه‌گه‌ریش ئه‌زانن، زانیارێكی زۆریان نییه!
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
” مووسیقی ” بێخاوه‌نی كوردی!
بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه گۆرانییه‌ك هه‌ڵسه‌نگێنین و بزانین كه له چوارچێوه‌ی هونه‌ردا ئه‌گونجێ، ئه‌بێ خاوه‌نی ئه‌م سێ تایبه‌تمه‌ندی بن:
ده‌م ، دڵ ، ده‌س.
- ده‌م: گۆرانیبێژ و هونه‌رمه‌ندی بوواری ئاواز، به‌ر له هه‌ر شتێ پێویسته گه‌روویه‌كی ساف و ده‌نگێكی خۆشی بێت! كه‌سێ بێت كه بێ ئاڕایشی ساز بتوانێ هونه‌ری خۆی بنوێنێ و بیسه‌ر له ده‌نگی سڵ نه‌كات! ئه‌وانه‌ی ئێستا له میدیاكانه‌وه وه‌كوو هونه‌رمه‌ند به خۆیان و دۆستهكهیانهوه خه‌ریكی هاژههاژن و له ئه‌و په‌ڕی ناشیگهریدا خه‌ریكن ناخۆشی ده‌نگ و بێسه‌وادی به‌رچاوی خۆیان به باوه‌ش پیا كردنی كچه‌كان ئه‌شارنه‌وه و هه‌ر ئه‌وه‌ی ماوه پێكه خه‌وتنیشیان نیشان بده‌ن! نه‌ك ته‌نیا ده‌نگیان خۆش نییه به‌ڵكوو ئه‌بنه هۆی ” ئالووده‌یی سه‌وتی ” و چه‌واشه‌گه‌ری!
- دڵ: هونه‌رمه‌د ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌نگخۆشیدا، له دڵه‌وه و له ناخی ده‌روونه‌وه نه‌خوێنێ، به روونی مه‌سنووعی و ده‌سكرد بوونی كاره‌كه‌ی ده‌ر ئه‌كه‌وێ! ده‌نگێ كه له دڵه‌وه بێته ده‌رێ، ئه‌نیشێته سه‌ر دڵ و له‌ززه‌ت ئه‌به‌خشێ به بیسهرهكهی! شتێ كه له یه‌كه‌م هۆكاره‌كانی ئینسانه‌كانه بۆ گوێدان به مووسیقی!
- ده‌س: پێوسته كه گۆرانی له گه‌ڵ ده‌نگخۆشی گۆرانیبێژ و له دڵه‌وه خوێندنیشی، خاوه‌ن مووزیكێكی قه‌وی و ده‌ستێكی هونه‌رمه‌ند بێ بۆ ژه‌ندنی ئاله‌ته مووسیقیهكان كه بتوانێ ” هاوئاهه‌نگی ” یه‌كی ته‌واویان له گه‌ڵ یه‌کدا بێت بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كه یه‌كده‌ست بێت! ژه‌نیار ئه‌بێ به باشی به سه‌ر سازهكهیدا زاڵ بێت و ئاههنگسازیش سه‌وادی ته‌واوی له باره‌ی مێژووی مووسیقی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بێت و ره‌دیف و گۆشه و دهسگاكان جوان بناسێ! شتێ كه ئێستا له دونیای مووسیقی بێخاوه‌نی كوردیدا به ده‌گمه‌ن به دی ئه‌كرێ!
كه وا بوو و به‌م پێیه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك بۆ نموونه له‌و سێ پێوه‌ره‌ی سه‌ره‌وه، دووانیانی بێت ناتوانێ هونه‌رمه‌ندێكی شهشدانگ بێت و ئه‌گه‌ر یهكێكیانی بێت هێشتا زۆری ماوه و ئه‌گه‌ریش هیچیانی نه‌بێت (وه‌كوو به ناو هونه‌رمه‌نده‌كانی ئێستای گه‌لی كوردی خاوه‌ن میدیا!) ئه‌بێ به‌وانه‌وه كه ئێستا له نه‌بوونی ره‌قیبدا بوونه‌ته پاڵه‌وان فسفسی جیهانی مووسیقی به‌رین و ده‌وڵه‌مه‌ندی كوردی!
سه‌ی عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی، زیره‌ك، خالقی و ده‌یان و سه‌دان كه‌سیتر له پێشینیان له ئه‌وپه‌ڕی بێئیمكاناتیدا و ته‌نیا به عیشقی نه‌ته‌وه و مووسیقیهكهیانهو چریكاندوویانه و به جێی ئه‌دا و ئه‌توار رشتن و برۆگرتن و قژچهوركردن و لنگبهردانهوه و … هونه‌ری خۆیان پێشكه‌ش نه‌ته‌وه‌كه‌یان كردووه!
داخ بۆ ئه‌و رابردووه و حه‌سره‌ت بۆ جووجه هونه‌رمه‌نده‌كانی ئێستا!