۱۳۸٤/٤/٢۳
تابلۆكه‌ی ئه‌نجومه‌نی سینفی مامۆستایان و سه‌رۆككۆماری!!!
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
له كاتی هه‌ڵبژاردندا هه‌مووان ئه‌بن به تیئۆریسیه‌نی دیموكراسی و لافی ئه‌وه لێئه‌ده‌ن كه باوك و باوه‌گه‌وره‌یان تا ئه‌گاته بیست نهسڵیان هه‌مووان له رێی دیموكراسیدا تێكۆشاون و جه‌ددی دایكییان بۆ دیموكراتییه‌ت شه‌هید بووه و خاڵۆژنیان له سه‌ر دیموكراسی ته‌ڵاق دراوه! و هتد…
” ئه‌نجومه‌نی سینفی مامۆستایانی پارێزگای كوردستان ” به هیممه‌تی تاقمێ مامۆستای تێكۆشه‌ر دامه‌زرا و پاش چه‌ند ساڵ هه‌وڵ و داواكاری شێلگیرانه نه‌یانتوانی له ده‌وڵه‌تی ئیسلاحات!!! به‌ڵگه‌ی تێكۆشان و مجهویزی كاركردن بگرێ و ده‌رگه‌ی نه‌كراوه‌ی داخرا!
وێنه‌ی خواره‌وه، چوارچێوه‌یه‌كی ئاسنی ئه‌نجومه‌نی “سه‌وڵاوا” بوو كه له‌گه‌ڵ كاك فه‌رعان له جۆشكارییهكهی خوارتر له چوارڕای شه‌بڕه‌نگی مه‌ریوان به پووڵی گیرفانی مامۆستایانی ئه‌ندام و به هه‌زار زه‌حمه‌ت دروستمان كرد و له شوێنێكی به‌رچاو و سهرهڕێگهدا له سه‌وڵاوا داماننا كه راگه‌یاندراوه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به ئاگاداری هه‌مووان بگه‌یه‌نین! به‌ڵام قه‌ت نه‌یانهێشت!
كاك ” عهلیئهكبهری هاشمی ره‌فسه‌نجانی به‌هره‌مانی ” پاڵێوراوی سه‌رۆككۆماری ئێران وێنه‌كانی له جه‌ریانی پڕوپاگهندهكانیدا دراوه به‌سه‌ر تابلۆكهماندا! به‌خوا جوانه:!
ئه‌مه‌ش چوارڕای بیمارستانی مه‌ریوانه! قهفهسهیهك كه كه‌یك و نووشابه ئه‌فرۆشی به‌ڵام وێنه‌یه‌كی به سه‌ردا دراوه كه پیاو وائه‌زانی جل و به‌رگی تێدا ئه‌فرۆشن:!!!
“مامه جه‌لالی تاڵه‌بانی ” و ” لاله مه‌سعوودی بارزانی ” خۆیان كه‌من، ته‌بلیغ بۆ ئه‌وانی دیكه‌ش ئه‌كه‌ن!!!:
( له سه‌ر په‌ڕۆكه كه له رووبه‌ڕووی ئیداره‌ی موخابه‌راتی مه‌ریوان داكوترابوو وا ئه‌ڵێ كه مامه و كاكه له ئاغه‌ی ره‌فسه‌نجانی پاڵپشتی ئه‌كه‌ن جا كورده بڕۆن و ده‌نگ به‌و به‌ن!)
۱۳۸٤/٤/٢٢
ئه‌وزاع خراپه!
دوێنیوهڕۆ مامۆستا ” مونیره ” له ماڵمان میوان بوو. خاتوو مونیره ساڵی رابردوو له ئاوایی ” هه‌جمنه ” ی سه‌ر به شاری ” سه‌وڵاوا ” مامۆستا بووه و هه‌تا بڵێی له ئه‌وزاعی پاره‌كه ناڕه‌حه‌ت و دڵنگه‌ران بوو!
” مونیره ” وا ئه‌ڵێ:
“هه‌جمنه” دێهاتێكی گه‌وره‌یه! چوارسه‌د ماڵه! نموونه‌یه‌كی شازه له ئاڵۆزی وه‌زعی كوردهواری! ساڵی پار مامۆستایهتیهكی پڕبوحرانم تێپه‌ڕاند! له‌وێ له هه‌ر پێنج ئیزدواجێ، سێیان به ته‌ڵاقدا ئه‌كێشێ! لانیكه‌م پاره‌كه 9 ( نۆ ) كه‌س له كچه كه‌مته‌مه‌نه‌كان كه شوویان كردبوو لێره خۆیان سووتاند كه پێنجیان گیانیان له‌ده‌س دا! ئه‌ڵبه‌ته نه ئه‌وه‌ی بڵێی به زۆر درابوون به شوو! به‌ڵكوو ناشوكری نه‌بێ لێره كچه دهساڵهكانیش پێئه‌گه‌ن و شوو ئه‌كه‌ن! كچ كه سه‌هله! با پێتان بڵێم كه خاتوو ” میهری ” كچی مامۆستای هاوكارم ، كوڕێكی خوێندكاری خۆی كه پۆلی پێنجی سه‌ره‌تایی و یازده‌ساڵان بوو، رۆژێك له كلاسدا و له وه‌ڵامی ” میهری “دا كه لێی ئه‌پرسێ بۆ ماوه‌یه‌كه ده‌رس ناخوێنی؟ له به‌رچاو هه‌موو هاوپۆلهكانییهوه ئه‌ڵێ: ئاخر خانم من حه‌ز له ئێوه ئه‌كه‌م و شه‌و و ڕۆژ خه‌وتان پێوه ئه‌بینم!!! كورده ته‌نیا حهزلێگهری فێر بووه!
” عه‌لی ” خوێندكاری خوێن‌شیرین و رۆحسووكی خۆم، رۆژێ به په‌له خۆی خزانده پشت مێزه‌كه‌م و په‌نای پێ بردم و هاواری كرد:
مامۆستا! ده‌روێش هاتوونه‌ته ئاوایی و منداڵ ئه‌خۆن! فریام كه‌ون!
ناچار بووم بۆ دڵداری عه‌لی بێژم: غه‌ڵه‌ت ئه‌كه‌ن ئهتخۆن! وه له‌و كاته‌وه له ناو خه‌ڵكدا به بێ‌دین ناسرام!
ئێره هه‌موو ده‌روێشی ته‌ریقه‌تن!!! ( هه‌ر له كاتی گێڕاندنه‌وه‌ی ئه‌م قسانه‌ی مونیرهدا، كوردستانتیڤی، قسه‌كانی شێخزانای تیرۆریستی بڵاو ئه‌كرده‌وه كه زه‌مانێ موراد بوون!!!)! پرچیان درێژ و ئه‌ندێشه‌یان له پرچیان كۆتاتره!
ساڵگارهی پاره‌كه ناردمان به شوێن باوك و دایكی خوێندكاره‌كاندا كه بێن بو خوێندنگه بۆ پرسی وه‌زعی منداڵه‌كانیان، به‌ڵام حه‌رام بێت كه‌سیان نه‌هاتن! هه‌موو شه‌وێكیش لات و لووتی ئاوایی كه له ژماره نایه‌ن، ئه‌هاتنه سه‌ر بان ماڵه‌كه‌مان و تا نیوه‌شه‌و به ئه‌نواعی شێوه ئه‌زیه‌تی ئێمهیهكیان ئه‌كرد كه مه‌سه‌له‌ن هاتبووین وه‌كوو كچێكی كوردی مامۆستا، خزمه‌تیان پێكه‌ین! وه كه‌سێك نه‌بوو په‌نای پێبه‌ین چون له یه‌ك جنس بوون!
خولاسه قسه زۆره و نه له حه‌وسه‌ڵه‌ی ئێوه‌دایه گوێی بۆ بگرن، نه منیش تاقه‌تی نووسینیانم هه‌یه! ته‌نیا ئه‌بێ بڵێم له هه‌موو كوردستاندا ئه‌ندێشه‌ی ” ئه‌كسه‌رییه‌ت ” له‌م جۆره زیاتر نییه! خواردن و خه‌وتن و چاوقرتاندن! ئه‌مساڵ له بیست خوێندكاری كلاسهكهی خۆم، چواریان ته‌ركی خوێندنیان كرد! ئاخر دایكیان ته‌ڵاق درا و شووی كرده‌وه و باوكیشی خێرا ته‌جدیدی فه‌ڕاشی كرده‌وه و ژنێتری هێنا!
۱۳۸٤/٤/۱٥
گووشی موبایلی ” مامجه‌لال “!
یاڕه‌ببی ئه‌م كورده بۆ بازێشت چه‌نده ژیر و به‌بیره! ئه‌مڕۆ له دۆستێكم بیست كه ئه‌یه‌وێ گووشی موبایلی “مامجه‌لال” بكڕێ!
كۆمپانیای Nokia مۆدیلێكی نوێی ره‌وانه‌ی بازاڕ كردووه كه 6620 ه! كوردی خاوه‌ن هه‌ستیش به بۆنه‌ی ساڵه مهشهوورهكهی 66 ه‌وه كه “مامه” قۆماندی و هه‌تا هه‌تایه خۆی به 66 ی خه‌ڵات كرد، ئه‌م مۆدیله‌ی نۆكیای به “مامجه‌لال” ناوناوه! ئێستا له هه‌موو كوردستانیشدا له هه‌موو دووكانێكی موبایلفرۆشیدا ئه‌م جۆره له گووشی به‌م ناوه ئه‌ناسن! ئه‌مه‌ش وێنه‌كه‌ی: ( جا خۆتان قه‌زاوه‌ت كه‌ن )!

۱۳۸٤/٤/۱٢
گۆرانی كوردی و كورد فرۆشی!!!
” قه‌ڵای مه‌ریوان “، ” مووسك “ و ” كۆنه دێ “
هه‌مووی به قوربان باڵاكه‌ی تۆ بێ…….!!!
- - - - - - - - - - -
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه و ده‌یان نموونه‌ی وه‌كوو ئه‌وه، له زاری گۆرانیبێژانی كورده‌وه رۆژانه ئه‌بیسین و به ناو فۆلكلۆر ئه‌یده‌نه ده‌رخواردی بیسه‌ر و بینه‌ری كورد! جا چه‌ند تێبینییه‌ك:
یه‌كه‌م: هه‌ر شتێ به حوكمی فۆلكلۆریك بوون و كۆن بوون، ناتوانین ده‌ره‌جه‌ی باشی پێبده‌ین و به ناو فه‌رهه‌نگی بوونه‌وه خۆمانی بۆ هه‌وڵ كه‌ین و له سه‌ری بكه‌ینه‌وه و له هه‌ڵه‌بوونی چاوپۆشی كه‌ین!
دووهه‌م: بۆ وێنه، زۆرن ئه‌و گۆرانییانه‌ی كه ناوچه‌یه‌كی به‌ربڵاوی كوردستانی بۆ ئه‌كه‌ن به قوربانی كچۆڵه‌یه‌ك و ئه‌مه هێنانه‌خواری ئاستی ئه‌رزشی ژنیشه و قه‌دیمی گوته‌نی ” له سه‌ركردنه‌وه‌ی خراپ، خۆی خراپترین هێرشه “!
سێهه‌م: گه‌لی دۆست و براده‌رینه! منیش به باشی مانای ته‌شبیهات و ئیستیعارات و كینایات و هتد تێئه‌گه‌م! قه‌ت مێشكم قه‌بووڵی ناكات كه ئه‌وانه‌ی ژووره‌وه له‌و قاڵبانه‌دا دابنرێن!
چواره‌م: ئه‌ڵێن كاتێ ” ته‌یمووری له‌نگ ” شاری ” شیراز ” به هێزی سوپای خۆی داگیرئهكات، ته‌نیا له خوێنی هونه‌رمه‌ند و سهنعهتكارهكانی خۆش ئه‌بێت و باقی خه‌ڵكه‌كه‌ی ئه‌داته ده‌م شمشێری جهللادهكانیهوه ( ئه‌مه قه‌راری هه‌میشه‌یی ئه‌و بووه!) ، زوو ئه‌نێرێ به شوێن ” حافزی شیرازی ” شاعیری به‌ناوبانگی فارسیبێژدا و رووی تێئهكات و ئه‌ڵێ: حه‌یف كه به‌ڵێنم داوه ئه‌مسالی تۆ نه‌كوژم! باشه تۆ چۆن ئه‌م شێعره‌ت گوتووه:
گر آن ترك شيرازي به دست آرد دل ما را
به خال هندويش بخشم “سمرقند ” و “بخارا” را
من بۆ گرتنی ئه‌و دوو گه‌وره شاره، هه‌زاران سه‌ربازم له ده‌ست داوه و تۆ ئێسته ئه‌یبه‌خشی به خاڵی كچێكی شیرازی! باشه مه‌گه‌ر ئه‌وانه ئیرسی باوكته وا به ده‌س و دڵبازییهوه ئه‌یبه‌خشی و ….
پێنجه‌م: خۆتان باقییه‌كه‌ی بنووسن!!!
۱۳۸٤/٤/۸
نگاهي گذرا به رويكرد انحصارگرايانه درجريان اصلاح طلبي ايراني!
پلوراليسم ” حاج عباس ” ي!
ابتدا لازم است به اين حقيقت توجه داشته باشيم كه جريان اصلاح طلبي معاصر در ايران كه به ادعاي گويندگان اين اصطلاح از دوم خرداد 76 آغاز شده است حاوي يك سري مفاهيم پرارزش بوده و دست آوردهاي جالبي را هم به همراه داشته است اما در زمان نقد هر جرياني بحث پيرامون نقاطي از آن است كه قادر به برآورده ساختن انتظارات ناشي از ادعاهاي صاحبان آن جريان نبوده است!
يكم : در فرآيند دمكراسي چنانچه موردي پيش آيد كه بر خلاف ميل و خواست گروهي از شركت كنندگان در اين فرآيند باشد لازم است در كمال آرامش و احترام به نتايج گردن نهاده و آنرا بدون چون و چرا بپذيرد! در روز پس از اعلام نتايج دور دوم انتخابات اخير آقاي “محمد قوچاني ستون نويس سابق و سردبير فعلي روزنامه ي “شرق ” كه به شدت در پي كسب وجهه براي آقاي رفسنجاني دست و پا مي زد در سرمقاله ي روزنامه نتايج به دست آمده در جريان انتخابات را هر چند ناشي از دمكراسي و حاصل آراء مردم دانست ولي با عصبانيتي كودكانه و موذيانه نتيجه ي هر انتخابي صحيح ندانسته و نوشته بود كه هر انتخابي دمكراتيك به منزله ي موجه بودن آن نمي تواند باشد! اقتدارگرايان اصلاح طلب در اين جا هم خلاف انتظارات و نگرش خود را ناشي از پندار اشتباه مردم مي دانند در حالي كه نتايج دلخواه خود را هرگز اينچنين تفسير نمي كنند!
دوم: دست و پا زدن هاي بي مورد و خلاف جريان آب شناكردن هاي عجولانه ي جريان اصلاح طلبي كه پايگاه مردمي خود را كاملاً از دست داده بودند نشان از كج فهمي آنان از اوضاع جامعه بود! برج عاج نشينان پنداشته بودند كه كرسي محمد آقاي خاتمي تا ابد به آنان مشروعيت خواهد بخشيد و نيازي به برآورده ساختن شعارهاي اوليه شان نيست و چه پندار ناشيانه اي! نتيجه را همگان ديدم!
سوم: ديكتاتوريت و همگان را بجز خود دشمن پنداشتن در قدم به قدم اعمال و حرف به حرف فرمايشات بزرگان و نيم بزرگان و اعضاي جريان اصلاح طلبي مشهود و آشكار بود! براي مثال ( كه مشت نشانه خروار است ) جناب حاج عباس رئيس محترم اداره ي ما همين ديروز و پس از شكست افتضاح آميز برادران اصلاح طلبش كه خود از جمله ي كادرهاي برجسته ي آقايان اصلاح طلب كردستان بود هنگامي كه نام مرا در جمله ي اعضاي برگزار كننده ي آزمون كنكور امسال ديده بود سراسيمه آقاي مسئول برگزاري را به اتاقش فراخوانده و متذكر شده بود كه فلاني را به هيچ عنوان نبايد در جايي بجز كلاس درس ( آنهم از روي اجبار! ) به كار گرفت!
ديگر براي آقاي رئيس مهم نبود كه اكثر شركت كنندگان در كنكور شاگردان سابق خودم هستند كه حضورم در جلسه ي امتحان مي تواند براي آنان مثبت بوده و روحيه بخش باشد!
تاوان ما عدم هماهنگي فكري با جناب رئيس اصلاح طلب است! بارك الله به برداشت اين ذهن مشعشع و انديشمند كرد اصلاح طلب!!!
خوشبختانه اينك حقيقت و ذات آقايان چنان براي همگان آشكار شده است كه نيازي به اثبات و مثال آوردن ندارد و اينها صرفاً واگويه هايي است براي خالي نمودن ذهن خود از فشار ناشي از وضع موجود كه دست پخت مدعيان اصلاح طلبي است!
“مه‌لا عه‌لی ” و هه‌ڵبژاردن!
“مه‌لا عه‌لی ” مامۆستای زانكۆیه و له فه‌لسه‌فه و زمانی عه‌ره‌بیدا به‌ڕاستی شاره‌زایه! شووی میمكمه و زۆر به‌ینمان نییه له‌گه‌ڵیا! به‌ڵام قسه‌كانی خۆشن و ناكۆكی به‌ینمان له خۆشی وته‌كانی كه‌م ناكاته‌وه:
ئه‌گێڕێته‌وه كه له شاره‌زوور فه‌قێ بووم! فهقێیهكمان بوو كه زۆر له قه‌یدی شه‌رع و ئه‌مجۆره شتانه‌دا نه‌بوو! رۆژێ به‌یانی ئه‌ووه‌ڵ وه‌خت ئه‌یویست بچێ بۆ به‌رنوێژی خه‌ڵك و ئێمه‌ش ئه‌مانزانی كه جه‌نابی فه‌قێ نوێژی نییه ( كورد گوته‌نی له‌شی پیسه!) و ئه‌بێ ” غسل ” كات! هه‌رچی پێمان وت وه‌ڵامی دایه‌وه كه كاكه به ئێوه چی؟! من غوسڵ ناكه‌م و به‌م حاڵه‌وه به‌رنوێژی ئه‌كه‌م! فه‌قێكانیش بۆ ئه‌وه هه‌م عه‌زێتی كه‌ین و هه‌میش بێ‌نوێژی ده‌ركه‌ین، گرتمان و به زۆر خستمانه ناو حه‌وزی مزگه‌وت! ئه‌ویش به‌و حاڵه‌وه سێ‌جار سه‌ری به‌رز كرده‌وه و قیڕاندی:
نییه‌تمه بێ‌نوێژی دهرنهكهم!!!
ئێستاش هه‌ڵبژاردنه! ئه‌گه‌ر به زۆریش بمخه‌نه ناو حه‌وزه‌كه‌ی، هه‌ر نییه‌تمه ده‌ری نه‌كه‌م!!!
له رۆژانی داهاتوودا له سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئێران ئه‌نووسم و ئهیعهكسێنم!
