۱۳۸٤/۳/٢٥
” سوعدا “، كچی خوێندكاری ” ژاوه‌رۆ ” ییم!
ئه‌مڕۆ دوانیوه‌ڕۆ، كاتێ هه‌مووان خه‌ریكی خه‌وی پاشنیوهڕۆن، ” سوعدا ” كچی خوێندكاری ساڵانی پێشووم، له ” ژاوه‌رۆ ” وه زهنگئ لێدا بۆم!
” سوعدا ” زیره‌كترین خوێندكاری ده‌وره‌ی مامۆستاییم بووه تا ئێستا! ئه‌و چوار ساڵه‌ی خوێندنی دواناوه‌ندی له شاری ” سنه ” و له خوێندنگه‌ی ” نمونه دولتی ” كه تایبه‌ت به خوێندكارانی پڕ به‌هره‌ی پارێزگای كوردستانه، سێ‌رۆژ پێش ئێستا ته‌واو كردووه و هه‌نووكه ماتڵی ئه‌زموونی كونكووری زانكۆكانه!
” سوعدا ” خه‌ڵكی ” ژنێن “ی ژاوه‌رۆی مه‌ریوانه. پێنج ساڵ پێش ئێستا، له یه‌كه‌م رۆژانی ده‌سپێكردنی ساڵی خوێندن، پێش ئه‌وه‌ی بڕۆمه كلاسی ” سێهه‌می A ” مامۆستاكان له حوزووری ” سوعدا ” ئاگاداریان كردمه‌وه! ئه‌م كچه به هۆی زیره‌كی خۆی و كهمسهوادی ده‌ور و به‌ری، گۆشه‌گیر بووبوو و ته‌نانه‌ت مامۆستاكانی به كه‌م سه‌واد ئه‌زانی و ئه‌مه‌ش تا راده‌یه‌كی زۆر راست بوو! كه چوومه ناو كلاسهكهیان، “سوعدا”م بینی كه ته‌نیا له سه‌ر مێزێ دانیشتووه و مات ماوه! ده‌ستم كرد به قسه و وه‌ك هه‌میشه له یه‌كه‌م قسه‌مدا وتم:
سڵاو! من مامۆستای ئهمساڵتانم! له دوو شت بێزارم! به زمانێ بێجگه له كوردی قسه بكه‌ن و له به‌ر پێم‌دا ههڵبسنهوه!
ئه‌مجاره ” سوعدا ” كه‌وته تاقیكردنه‌وه‌م! وتی:
به‌ینتان له گه‌ڵ شێعردا چۆنه؟
له رووی ئیتفاقهوه رۆژی پێشووی له گۆڤارێكدا شێعرێكم بڵاو بووبوه‌وه! بۆم خوێندنه‌وه و …
ته‌واو! ” سوعدا ” بوو به ئاشنام!
ئێستاش هه‌ر ئیرتباتێكی عاتفی قووڵمان له به‌یندایه! ئه‌م ده‌قه‌ی خواره‌وه، له نووسراوه‌كانی ده‌ورانی منداڵییه‌تی! پێنج ساڵ پێش ئێستا، ” سوعدا ” ی 12 ساڵه‌ی بێئیمكانات و دوور له هه‌ر شتێ كه ناوی بنێی “مه‌لزووماتی ژیان “! ئاوای بۆ نووسیوم:
سڵاو مامۆستا!
وه‌ك خۆت ئه‌ڵێی” كاره‌سات ” ! دیسانه‌وه خۆتوتهنی ” وه‌حشه‌تناك “! ئه‌مڕۆش ” فه‌رزانه”همان له ده‌ست بووه‌وه! تائێستا ئه‌مه چوار! ” فه‌رزانه”ش هێشتا مانای كچێتی تێنهگهییبوو كه ئه‌بێ دایك بوون ته‌جروبه كات! ئه‌ویش درا به شوو! به بیستنی ئه‌م ناوه “هه‌یوولا”م بیر ئه‌كه‌وێته‌وه! دڵم تا ئاخره‌كه‌ی بۆ ” فه‌رزانه” ئه‌سووتێ! له بیرتدێ چۆن له كلاسهكهتدا ئیحساسی ههڵئهڕژاند؟! من كه ئه‌م كچه پڕ له هه‌ست و شهوقهم قه‌ت له یاد ناچێ! كاتێ بۆ رۆژی مامۆستا كارته‌كه‌ی بۆ ئه‌نووسیت پێی وتم كه شه‌و تا به‌یانی نه‌نووستووه و به شوێن وشه‌دا گه‌ڕاوه! ئاخر ” فه‌رزانه” له ناو وشه‌ی هه‌ورامیدا كوڵابوو! له‌عنه‌ت له‌م ئهتمۆسفڕه! تف له‌م فه‌زا پڕ له قه‌وزه! حه‌وته‌یه‌ك پێش كه هیچ خه‌به‌رێ له جه‌نابی شوو نه‌بوو باسی ده‌بیرستانی نموونه‌مان ئه‌كرد كه بڕیاره له‌وێ ساڵی داهاتوو ده‌رس بخوێنین! ئێستا به واده‌ی حهوتڕۆژ ئه‌بێ بێ به هاوسه‌ری كه‌سێك كه هێشتا ناوی به باشێ نازانێ! …
درێژه‌ی نامه‌كه‌ی ” سوعدا ” ناكرێ لێره‌دا بنووسم! ئه‌مه‌ش ده‌قێكی مه‌سه‌له‌ن ئه‌ده‌بی ئه‌و:
ئه‌مشه‌و تا به‌یانی نانووم!
خه‌ونه‌كانم دڵداری ئه‌ده‌م!
تاڵه‌كانی ناو گه‌رووم له‌م شه‌وه سارده‌دا
تۆزی ئه‌ده‌م به بادا!
با فێر بن ده‌نگی “با” چۆنه!
چاوه‌كانم له‌م تاریكه شه‌وه‌دا
فێر ئه‌كه‌م دوژمنی ره‌شی بن!
هه‌موو نووسراوهکانیشم ده‌ر دێنم و
ده‌ستێك پڕ له بزه ئه‌كێشم به سه‌ریاندا
( با لێم نه‌تۆرێن كه بۆ چی هێنده دڵدارییان ئه‌ده‌م و هیچێكیشی دیار نییه!)
ئه‌مشه‌و تا به‌یانی نانووم!
ئیسباتی ئه‌كه‌م
شه‌و بێهێزتره له‌وه‌ی
هێزم لێبسێنێ!
۱۳۸٤/۳/٢۳
هه‌واڵی هه‌ڵبژاردن له‌م دیو و ئه‌و دیو !
1- كه‌متر له كاتژمێرێ پێش ئێستا له سه‌وڵاوا به‌ره‌و مه‌ریوان ئه‌هاتمه‌وه و له ناو ئوتۆمۆبیلهكه بێجگه له من چوار كه‌سیتری تێدا بوو. باس باسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری بوو! شۆفیره‌كه مه‌سافه‌تی 38 كیلۆمێتری به گاڵته‌كردنی “كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی” و ” وت و وێژی تهمهدونهكان”ی ئاغه‌ی خاته‌می رابوارد! ئه‌لهه‌ق كه كورد زۆر گۆڕاوه و راده‌ی زانیاری سیاسی له ئاستێكی باشدایه…
2- له مه‌ریوان، له‌م یه‌ك دوو رۆژدا ( تا دوو سێ رۆژی پێش، هیچ خه‌به‌ری نه‌بوو) تراكت و پۆستیری ته‌بلیغاتی پاڵێوراوانیان له راده‌یه‌كی كه‌م و ته‌سكدا بڵاو كردۆته‌وه كه زۆری ته‌بلیغاتی ئاغه‌ی ره‌فسه‌نجانی له‌م به‌ینه‌دا ته‌واو سه‌رنج راكێشه! نازانم بۆ؟ ئاخر ئه‌وان له ته‌سكترین ده‌وراندا كه‌مترین به‌ختی له كورده‌واریدا نه‌بوو و ئه‌ستێره‌ی به‌ختی لێره هه‌میشه له خامۆشیدا بووه!!!
3- دوێنی كاك مه‌سعوود كرا به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان! دوكتور كه‌مال جێنشینی سه‌رۆكی پارله‌مانی كوردستان هات قسه بكات فه‌رمووی: ئاڵای كوردستان هه‌ر شكاوه بێت! دوكتۆر هێشتا نازانێ “شكاوه” و “شه‌كاوه” چه‌نده ماناكه‌یان لێك دووره! كوردی زمانێكی ناسكه كه خشوونهتی كه‌لامی ماناكه‌ی ئه‌گۆڕێ! شه‌ویش به‌رپرسی لقی دووی پارتی له وت و وێژێكی له گه‌ڵ كوردستان تی ڤێدا وتی: … ئێستا كه ئه‌م هه‌ڵه ره‌خساوه…! ئه‌ویش نازانێ “هه‌ڵه” له جیاتی ” هه‌له ” چه‌نده هه‌ڵه‌یه!!! ( ئه‌م فه‌رمایشانه ده‌قێق وه‌كوو خۆیان هانیومهتهوه!)
4- هه‌ڵبژردنی وا و دیموكراسی: كوجا مه‌رحه‌با!!!
۱۳۸٤/۳/۱٩
كورد به ئاوی ” کاڵه‌ك ” یش مه‌ست ئه‌كات!
دوێنێ له شاری ” سنه ” بووم! ئێواره دوا به دوای ته‌واو بوونی گه‌مه‌ی فوتباڵی تیمی ئێران و سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌مه‌كانی جامی جیهانی ساڵی 2006 له ئه‌ڵمان، كوردی بێنه‌وا و گیرفان رووت روویان كرده شه‌قامه‌كان و حه‌یت و حهلهللایان به‌رپا كرد و بۆ شتێ كه به قه‌د نووكه ده‌رزییه‌ك قازانجی وانی تێدا نییه، ده‌ست و پێیان شكاند!
دار و ده‌سته‌ی پاڵێوراو ” مهرعلیزاده” ش به هه‌لیان زانی و ته‌بلیغاتی ئه‌م كاندیتاتۆرهی سه‌رۆككۆمارییان له ئاستێكی به‌ریندا بڵاو كرده‌وه!
له هه‌موو شوێنێ سه‌ركه‌وتنی گرووپه وه‌رزشییه‌كان سوودی هه‌یه لێره به پێچه‌وانه پڕزهرهره! تیمی ئێران ئه‌توانێ له به‌رابه‌ر تیپه بێهێزه‌كانی ده‌ور و به‌ریدا پاڵه‌وان بێت به‌ڵام كاتێ ئه‌چێته گه‌مه جیهانییه‌كان ئه‌بێته زه‌نگی ته‌فریحی وان و ته‌نیا پاره‌یه‌كی زۆر خه‌سار ئه‌ده‌ن كه ئه‌توانرێت ساڵانه ده‌یان زانكۆی پێ دروست بكرێت!
خولاسه نازانم من له‌م كاره‌دا چ قازانجێكم هه‌یه! هه‌ر كه‌سێكیش قسه بنێ به ده‌م ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ی دوێنێوه راستی نه‌كردووه چون خۆم تا ئاخر له‌گه‌ڵیان بووم!!! ته‌نیا مه‌به‌ستیان رژاندنێ ” انرژی ” خۆیان بوو بێ هیچ مهرامێ!
به خۆشحاڵییه‌وه له مه‌ریوان ئاو له ئاو ته‌كانی نه‌خوارد!
۱۳۸٤/۳/۱٦
بیرهوهییهك له ” 2 ی خورداد ” ی ساڵی 76!
ده‌وڵه‌ت، هه‌ڵبژاردن، ” دادهئایشێ ” !
ساڵی 75 له دێهاتێكی ناوچه‌ی سه‌وڵاوا به ناوی ” كۆڵێژ ” مامۆستا بووم! ئاخر رۆژه‌كانی ساڵی خوێندن كه‌وته ده‌ور و به‌ری مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی 76 كه هه‌ڵبژارنه‌كانی سه‌رۆككۆماری ئه‌نجام ئه‌درا. “كومیته‌ی ئیمداد ” كه مووچه ئه‌دات به كه‌سانێ وا زیاتر له شه‌ست ساڵ ته‌مه‌نیانه، به هه‌موو مووچه‌بگیرانی وتبوو كه ئه‌بێ ده‌نگ به “ناتیق نووری” ره‌قیبی ” خاته‌می ” بده‌ن و له هه‌موو كۆڵێژا ته‌نیا ” داده ئایشێ”ی هاوسێماڵمان كه پیره‌ژنێكی ته‌مه‌ن75 ساڵ بوو، ده‌نگی به‌و دابوو! رۆژی 6ی جۆزه‌ردان و رۆژێك پاش ئه‌وه‌ی ئاشكرا بوو خاته‌می بردوویه‌ته‌وه، ئاخر رۆژی خوێندن منداڵه خوێندكاره‌كانم هه‌ڵگرت و چووینه خواره‌وه‌ی ئاوایی “كۆڵێژ” نزیك زه‌ویه‌كه‌ی ماڵ ” داده ئایشێ” كه وێنه‌یه‌كی یادگاری بگرین! هێشتا خۆمان جه‌م و جۆر نه‌كردبوو كه قیڕه‌ی ” داده ئایشێ” به‌رز بووه‌وه!
- له‌عنه‌ت له ….. خاوه‌ن ده‌وڵه‌ته‌كه! ده‌وڵه‌ته‌كه بتۆپێنم… و ….!!!
منیش ترسام كه له‌گه‌ڵ منی بێت! ئاخر ته‌نیا كه‌سێ له‌و ناوه‌دا كارمه‌ندی ده‌وڵه‌ت بوو هه‌ر من بووم! به په‌له بێئهمه وێنه‌كه‌مان بگرین هاتینه‌وه لای خوێندنگه! كه‌چی ” داده ئایشێ” هه‌ر جنێوی ئه‌دا به ده‌وڵه‌ت و خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت! وتم كوره هێشتا هیچێ نه‌بووه ئه‌مانه كردوویانه به شه‌ڕ له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێ كه به پێچه‌وانه‌ی ویستی ئه‌وان بردوویه‌ته‌وه! كاكه سه‌رتان نه‌یه‌شێنم كه روانیمه سه‌ر زه‌ویه‌كه‌ی “دادهئایشێ” چاوم كه‌وت به بازێ مه‌ڕ و ماڵات كه له پشت داره‌كانه‌وه خه‌ریك له‌وه‌ڕاندن بوون!
به‌ڵێ! مه‌به‌ستی ” داده ئایشێ” له ده‌وڵه‌ت و خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت، مه‌ڕ و ماڵاته‌كه و خاوه‌نه‌كه‌یان بوون كه خه‌ریك بوون گیاكانی زه‌ویه‌که‌ی ” داده ئایشێ”یان ئه‌خوارد! ده بێ و پێكه‌نه! له‌و كه‌ته‌وه تا ئێستا هه‌ر وه‌ختێ ناوی ده‌وڵه‌ت دێت ئهكهومه بیری ئه‌م رووداوه!!!
ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه، چه‌ند خولهك پاش جنێوه‌كانی داده ئایشێ له به‌رده‌م خوێندنگه‌ی كۆڵێژدا گیراوه!
۶ ی جۆزه‌ردانی 1376
۱۳۸٤/۳/۱۳
نه‌مری لاوك!
به ئه‌ندازه‌ی گولله‌كانی ژانداری تورك
تف له دووكانداره‌كانی ” واشینگتۆن “!
به قه‌د ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی سوپای داگیركه‌ر
قهحبهكانی ” ئورووپا ” زۆرتر بن یا ره‌ببی! ( كوا له كوێیه برایم تاتلیسێسی كابارهچی!)
به ژماره‌ی ددانی سه‌ربازه‌كانی ئاتاتورك
شه‌یتان و جنۆكه دابارێن به سه‌ر گۆڕی هه‌رچی داگیركهردایه!
وه به رێژه‌ی شههیدانش
سڵاو له ئازادی…
هه‌موو نینۆكه‌كانی پێی داده ” زه‌ینه‌ب ” سه‌رما بردبووی! سه‌رمای قه‌ندیل!
” لوقمان “ی كوڕی ماوه‌ی شهشساڵ بوو وه‌ك گه‌ریلا تێكۆشانی بوو…! ئێواره هه‌واڵیان دا هه‌ڤاڵ ” لوقمان ” له په‌لاماری هێزی فاشیستی توركیه‌دا شه‌هید بووه. كاك لوقمانم له منداڵییه‌وه، له‌و كاته‌وه باوكی جوانه‌مه‌رگ بوو، ئه‌ناسی! برازای مامۆژنم بوو! به هه‌ژاری و نه‌داری به‌خێو بوو به‌ڵام پیاوانه ! ئازاد ژییا و ئازا مرد! سه‌عاتێ پێش ئێستا چوومه ماڵیان و خه‌می دیتنی دایك و خوشكه‌كانی ته‌زاندمی! وێنه‌یه‌كی نیوه و ناته‌واوم لێیان گرت ئه‌ویش به چ زه‌حمه‌تێ!
هه‌ر كه‌سێ له خشوونهتدا تیائه‌چێ وائه‌زانم ئه‌ندامێكی له‌شم داكه‌وتووه و بۆشاییه‌كه‌ی هه‌ست پێئه‌كه‌م!
حه‌یف له ئازادی!
رۆژی هه‌ینی بۆ گه‌شت چووینه ” هه‌ورامان “! ئه‌و جێیه كه هه‌مووان ته‌نیا ناوێكیان لێ بیستووه و ” گۆران ” ی شاعیر به شێعره‌كه‌ی ” گه‌شتی هه‌ورامان ” قسه‌ی ناوه‌ته ده‌م گۆرانیبێژان و له هاوچه‌رخه‌كانیش چه‌ند كه‌سێ به ” سیاچه‌مانه ” مهشهوورهكهی گۆران گۆرانی‌یان چڕیوه! و چ چڕاندنێك! خنكاندوویانه!!!
له ” قه‌ڵاخانی ” جاده‌یه‌كی خۆشیان ئاسفاڵت كردووه كه تا به‌رزترین شوێن و هێڵی سنووری ئێران و كوردستان درێژه‌ی هه‌یه! هه‌موومان تێر روانیمان به ” شاره‌زوور ” دا و “هه‌ڵه‌بجه” ی شه‌هیدیشمان پڕبه‌دڵ سه‌یر كرد.
سه‌ددی ” ده‌ربه‌ندیخان” به هه‌موو جوانیه‌كانیه‌وه دیار بوو و له “خورماڵ”یشه‌وه بۆنی ئازادی ئه‌هات! حه‌یف و ئه‌فسووس بۆ ئه‌م هه‌موو جوانیه كه به ده‌ستی جووجهسهركردهكان زه‌بت كراوه! چه‌ند وێنه‌یه‌كیش له هه‌ورامان دائه‌نێم تا بزانن به راستی “كۆمه‌ڵه شاخێك، سه‌خت و گهردنكهش” ه! جێتان خاڵی…
لێره‌وه ده‌شتی “شاره‌زوور” دیاره!
هه‌ڵپه‌ڕكێی گه‌لی كورد له هه‌ینی و هه‌وراماندا!
گیرفانی گۆرانیبێژه‌كه هه‌ڵماسیوه له شاباش!