۱۳۸٤/٢/۳۱
دیسانه‌وه ” ئیسلاحتهڵهبی كوردی” !!!
ناوه‌كه‌ی بگۆڕن با ژیر بێت!
باوكم ئه‌یگێڕێته‌وه كه ساڵانێكی دوور و له زه‌مه‌نی فه‌قێیه‌تیدا، له‌گه‌ل هاوڕێیه‌كی خه‌ڵكی ناوه‌چه‌ی ” لاجان”، ده‌مه‌و ئێواره‌یه‌ك رێمان كه‌وته دێهاتێكی بناری “شاره‌زوور” و چووینه ماڵێك كه خاوه‌ن ماڵه‌كه كوڕێكی بچووكی ته‌مه‌ن 3-2 مانگی بوو و زارۆكه‌كه چه‌ند رۆژ بوو دڵئێشهیهكی گرتبوو و ئارامی نه‌ئه‌گرت! فه‌قێی هاوڕێم بۆ دڵداریدانی خێزانه‌كه پێشنیاری دا كه ناوه‌كه‌ی بگۆڕین شایه‌د حاڵی هاته‌وه سه‌ر جێ! ( له كورده‌واریدا باوه كه هه‌ر منداڵێ موشكیله‌یه‌كی بێت ناوه‌كه‌ی ئه‌گۆڕن كه خاس بێته‌وه! بۆ وێنه ناوی ئه‌وانه‌ی ئیرادیان له باری رهوانییهوه بوو ئه‌گۆڕی!). خولاسه مه‌جلیسمان بۆ گرت و ناومان گۆڕی! نیوه‌شه‌و قیڕه هه‌ڵسا و زانیمان منداڵه‌كه مردووه! ده‌ی بێی و را كه! به په‌له خۆمان له‌وێ ده‌رباز كرد! دایكی مناڵه‌كه هاواری ئه‌كرد: كوره ناوه‌كه‌یان گۆڕی چاك بێته‌وه كه‌چی به پێچه‌وانه مناڵهكهمیان كوشت!
ئێستا ده‌سته‌یه‌ك كاربه‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تی پێشوو و حازر، كۆ بوونه‌ته‌و و خۆیان ده‌ره‌جه‌یان داوه به خۆیان و ناوه‌كه‌ی پێشوویان گۆڕیوه و ئیستلاحی “ئیسلاحتهڵهبانی كورد” به شوێن خۆیانه‌وه ئه‌كێشن! كوره زۆر ئه‌ترسم ئه‌م ناو گۆڕینه نه‌ك هه‌ر حاڵیان باشتر نه‌كات به‌ڵكوو ……!!!
” ناو گۆڕین “ی ئه‌م كه‌سانه بێ ” ناوه‌رۆك گۆڕین ” بێسووده و كورد ئه‌وه‌نده‌ش بێهۆش نییه كه نه‌زانێ ” كوورش” و ” بێهزاد” هه‌ر هه‌مان ” ئه‌حمه‌و ” و ” مه‌حموو ” ن!!!…
۱۳۸٤/٢/٢٦
بیره‌وه‌ری كچه مامۆستاكان!
دوێنێ خوشكانی مامۆستامان چه‌ند رووداوی سه‌یری دونیای مامۆستایه‌تییان گێڕایه‌وه كه بیستنی خۆشه:
داده ” دڵبه‌ر” ئه‌یوت ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا چه‌ند ئوتۆمۆبیلی جوان له‌وانه‌ی كه باربه‌رن و چه‌ند تۆن بار هه‌ڵئه‌گرن له به‌ر خوێندنگه‌وه ره‌د بوون و منیش وتم به مامۆستایه‌ك كه له لام بوو:
زۆر حه‌ز له شۆفیری ئه‌م ماشینانه ئه‌كه‌م!
پاش ماوه‌یه‌ك مامۆستایه‌ك كه ئه‌و رۆژه ئه‌م قسه‌مه بۆ كردبوو هاته لام و وتی:
خوشكه خزمێكمان داوات ئه‌كات كه شووی پێكه‌ی! هه‌ر وه‌ك خۆیشت پێت خۆش بوو شۆفیری یه‌كێ له‌و ماشینانهیه!!!
ده‌ی بێ و پێ كهنه! مه‌به‌ستی ” دڵبه‌ر ” ئه‌وه بووبوو كه حه‌ز له ئه‌وه ئه‌كات كه له‌و ماشینانه بخوڕێت نه‌ك له شۆفیرهكهیان!!!
- – - – - -
داده ” نه‌سرین ” ئه‌یگێڕایه‌وه كه ساڵێ خوێندكارێكی پۆلی دووی سه‌ره‌تایی كه وه‌زعی ده‌رسی خراپ بوو، بۆ ته‌مێ و ناچار كردنی به خوێندن، نێردرایه پۆلی ئه‌ووه‌ڵ كه ساڵی پێشوو ته‌واوی كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی گوایه ئه‌و سه‌وادی نییه له كلاسی سه‌رتردا دانیشێ! پاش سێ‌ڕۆژ كه مۆڵه‌تی ته‌مێ ته‌واو ئه‌بێ ئه‌ڕۆن منداڵه‌كه بێننه‌وه كلاسی خۆی كه‌چی هه‌ر چی ئه‌كه‌ن قه‌بووڵی ناكات! مناڵه‌كه كه ئه‌بینێ هه‌موو ده‌رسه‌كانی ساڵی پێش به باشی ئه‌زانێ و ره‌حه‌ته، به زۆریش حازر نابێت بچێته‌وه كلاسی دووهه‌م!!! خولاسه به تكا و لاڵه‌ی دایك و باوك و مامۆستا ئاخری پاش دوو رۆژ رازی ئه‌بێت!!! به‌ڵام به دوو مه‌رج:
1- تا ئاخری ساڵ هیچ مامۆستایه‌ك پرسیاری ده‌رسی لێنه‌كات!
2- مێزێ كه ئێستا له سه‌ری دائه‌نیشی بگۆڕن بۆی چون مێزی پێشوو جیڕه‌ی هاتووه!
- – - – - -
له كوردستان به داخه‌وه زۆرێ له كچه‌كان به تایبه‌ت له دێهاته‌كاندا له ته‌مه‌نی 12-10 ساڵه‌دا ئه‌ده‌ن به شوو! له‌م پێوه‌ندییه‌دا ” جه‌میله ” ئه‌م رووداوه‌ی گێڕایه‌وه:
ساڵێ له دێیه‌كی ناوچه‌ی ” ژاوه‌رۆ ” ی مه‌ریوان مودیری خوێندنگه بووم! كچێكی خوێندكارمان بوو كه زۆر ئه‌ندامێكی بچووك و وردی بوو به‌ڵام چون روومه‌تی جوان بوو له دێ‌دا پێیان ئه‌وت: ” دۆلار” !! یانێ وه‌كوو پاره‌یه‌كی پڕڕهونهق وایه و مشته‌ری زۆره!!! رۆژێ كه نه‌هاته مه‌دره‌سه و پرسیارم كرد به شوێنی‌دا زانیم كه بردوویانه بۆ ” سه‌وڵاوا ” كه ماره و سه‌بتی كه‌ن!!! ئاخر ” دۆلار” یان دابوو به شوو! ئه‌یانگێڕایه‌وه كه كاتێ ویستبوویان له ” ده‌فته‌ری سه‌بت ” دا ماره‌ی كه‌ن به مامۆستاكه‌ی وتبوو:
مامۆستا تكایه زووتر كاره‌كه‌مان ته‌واو كه‌ن! ئاخر ئێواره ته‌له‌فیزیۆن كارتۆنێكی خۆشی هه‌یه، با فریا كه‌وم ته‌ماشای كه‌م!!!
نازانم ئه‌بێ بگرین یا پێكه‌نین به خۆمان؟!!!
۱۳۸٤/٢/٢٢
اندر مزاياي اصلاح طلبي و رفاه ناشي از اصلاحات!
قافيه ي ” نان ” و ” جان “!
مكان: همدان – روبروي ترمينال ميني بوس ها
زمان: دوشنبه – 19/2/84 ساعت 11 و 16 دقيقه
در كنار تاكسي هاي زهوار دررفته و بغل فروشندههاي دوره‌گرد و همراه دو نفر كه يكي مرد مسنی است با موهاي سپيد و ديگري جوان و سرحال حلقهاي تماشاچي از فرط بيكاري دور هم جمع شدهاند و نظارهگر پهلوان بازي جوانكند! پهلواني كه از محل نمايش پاره كردن زنجير و سپس پهن نمودن تكه پارچهاي مندرس و درخواست كمك از تماشاچيان ارتزاق می‌كند! چنين است وضع ملت و چنان است گفتار برادران اصلاح طلب منورالفكر كه تنها در فكر گفتمان و اراجيف ” فسلفي!!! ” اند! باز هم بگوييد كه اصلاحات سياسي مقدم است بر همه چيز!
۱۳۸٤/٢/٢۱
یاگێو شابازان كۆركۆره وازان!
ئیسلاحتهڵهبی كوردی!
له سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر جهریانێكدا بێگومان تاقمێ خۆیان ئهكێشنه سه‌ره‌وه به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و جه‌ریان بێ به ده‌سه‌ڵات!
له ناوخۆیشدا هێندێ به هۆی خۆهه‌ڵپه‌ساردن به‌م جهریاناتهوه ئه‌بنه شۆڕه‌سوار و ده‌ور ئه‌گێڕن! له رووداوی ” 2ی خورداد” ی 76 یشدا هه‌ر وای لێهات! ده‌سته‌یه‌ك به مهدرهكێكی ئاوه‌كی زانكۆوه و له به‌ر نه‌بوونی ره‌قیب ناویان زڕا و خۆیشان باوه‌ڕیان كرد كه شتێكن! ئێستا ئه‌م تاقمه له كوردستاندا بوونه‌ته ئاڵاهه‌ڵگری ئیسلاحتهڵهبی و نوێنه‌ری ئیسلاحتهڵهبانی تاراننشین و وائه‌زانن راسته!!!
ره‌ییسی ستادی هه‌ڵبژاردنی ” موعین” له كوردستاندا، پێرێ له بڵاڤۆكێكی چهواشهگوستهردا، نووسیبووی كه ئێمه مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه بۆچوونی خۆمان ده‌ربڕین و كه‌س بۆی نییه و ئه‌خلاق قه‌بووڵی ناكات كه به‌ره‌نگارمان بێت! وهههه له ده‌رك و فه‌همی ئیسلاحته‌ڵه‌بان له دیموكراسی!
هه‌شت ساڵ هات و چوو و پێكه‌نین و خه‌ڵك به گێژ زانین و گاڵته به شوعووری جهماوهركردن كه‌م نه‌بوو ئێستا هێشتا به ته‌مای داهاتوویشن!
ئیسلاحتهڵهبییهك كه تێكه‌ڵ بێ به بۆگه‌نی رێكه‌وتنێكی پێكهنیندارهوه له گه‌ڵ دار و ده‌سته‌ی ئیسلاحتهڵهبانی تاران نشین، ئاخۆ چ نوسخه‌یه‌كی چه‌واشه بووبێت له‌م ئیستلاحه پێكهنینداره!
ملهوڕانێ كه وا ئه‌زانن نوێنه‌ری خه‌ڵكن و خۆ به نوسخهپێچی شاره‌زای كورد ئه‌زانن، پێویسته ئاگادار بن كه له دوورترین دێهاته‌كانی ئێره‌دا، پیره‌ژن و پیرهپیاوانیش به‌وان پێكه‌نینیان دێت و به ” منداڵانی مه‌یدانی سیاسه‌ت”یان ئه‌ژمێرن! بڕوا ناكه‌ن بڕۆن ببینن و بپرسن… ( ئه‌و كاره‌ی كه خۆم كردوومه و به‌م ئاكامه گه‌یشتووم )!
************************
ئه‌و نووسراوه‌ی سه‌ره‌وه، مه‌سه‌لێكی هه‌ورامییه كه ماناكه‌ی نزیكه له‌م قسه كه له چۆڵاییدا كونهبوویش ئه‌بێته گۆرانیبێژ!
۱۳۸٤/٢/۱٩
له ” سیروان “ی ئه‌م حه‌وته‌دا نووسراوه‌یه‌کم نووسیوه که ده‌قه‌که‌ی ئه‌مه‌یه:
پرورش سياسي!
گذر زمان و تجارب اندوخته ی انسان گاهی سبب دگرگونی در معانی بعضی از واقعیات شده و واژگان مربوطه هم مفاهیمی خارج از مفهوم اصلی یافته و به شدت تحریف می شوند! “سیاست” از جمله ی این واژگان است!
دانش آموزان از همان ابتدای آموزش در كتب ادبیات فارسی و از زبان اساتید سخن “سیاست كردن”! را معادل از بین بردن مخالفان در بدترین شكل ممكن یافته و مرتب از زبان نزدیكان خود و خصوصاً پدرانشان از ورود به این مقوله من‌ع می شوند و “زبان سرخ” هم كه “سرسبز” را بر باد می دهد علت سرخی اش لابد ورود به دنیای ممنوعه ی سیاست است!
در معنای عام به هرگونه راهبرد و روش و مشی برای اداره یا به‌كرد هر امری از امور- چه شخصی چه اجتماعی- “سیاست” گفته می شود، چنانكه از سیاست اقتصادی، نظامی، مالی، آموزشی و جزء آنها سخن می گوییم. (دانش نامه ی سیاسی- داریوش آشوری) در جامعه شناسی آموزش و پرورش هم یكی از اساسی ترین كاركردهای اجتماعی آن، پرورش سیاسی و نقش آموزش و پرورش در نظم سیاسی عنوان شده است!
پرورش سیاسی فراگردی است كه از راه آن افراد جامعه نگرش ها و احساسات مربوط به نظام سیاسی و نقش خود را در آن كسب می كنند. در دهه های اخیر مفهوم پرورش سیاسی (سیاسی كردن) جایگزین مفهوم شهروندی شده است. (جامعه شناسی آموزش و پرورش – دكتر علی علاقه بند).
با این اوصاف آنچه كه در ارتباط با سیاست و پرورش سیاسی در آموزش و پرورش مطرح است مغایر با قواعد و مبانی اصولی آن می باشد:
1- شأن معلم و نظام آموزش و پرورش فراتر از آن است كه مدرسه به بنگاه سیاسی و مكانی برای تبلیغ گروه های سیاسی تبدیل شود. متأسفانه مدارس به علت تركیب سنی و وجود آرای نهفته بسیار در خود همیشه مورد نظر سیاسیون بوده و آنها بدون توجه به مفهوم و هدف پرورش سیاسی در مدارس كه شكل گیری نگرش ها و احساسات مربوط به نظام سیاسی و نقش “خود” می باشد (و نه تبلیغ برای فرد یا گروه خاصی)، به “یارگیری” در بین معلمان پرداخته و از آنها به عنوان تریبونی برای عرضه ی خواسته های خود در مدارس و در بین دانش آموزان استفاده می كنند! متأسفانه معلمین هم به دلایل بسیار از جمله نبود امنیت شغلی، عدم حمایت از سوی افراد با نفوذ و احساس نیاز به پشتیبانی!، ناتوانی در تحلیل مسایل و استناد به القائات افراد وگروه های سیاسی و … از رسالت اصلی خود كه آگاه نمودن شاگردان و تشریح وضعیت موجود و آموزش مبانی تشخیص اصل از بدل است، غافل شده و به تبلیغ برای شخص یا جریان خاصی اقدام می نمایند! بدیهی است كه همگان مختارند براساس نگرش خود تصمیم گیری نموده و عمل نمایند اما لازم است كه د‌رك كنیم ” آموزش ماهی گیری” ملاك پرورش سیاسی است نه “عرضه ی ماهی آماده ی طبخ”.
2- معلم زمانی می تواند به پرورش سیاسی دانش آموزان بپردازد كه خود در عرصه ی پرورش سیاسی با موانعی روبرو نباشد! بازهم متأسفانه رسم شده است كه سیاست را در این‌جا “سیا“ست قرائت نموده و آن را با براندازی مترادف بخوانند! خود به كرات شاهد بوده ام كه هرگاه در بین همكاران بحثی پیش آمده است كه رنگ و بوی سیاسی داشته است، همه خود را به كوچه ی مشهور “علی چپ” زده! و فرد را از ادامه ی آن باز می دارند! ولی به محض اینكه كشور در آستانه ی برگزاری انتخابات قرار گرفته است، این موانع به شكلی كاملاً عجیب كم رنگ شده و همه را به مشاركت در امری كاملاً سیاسی فرا می خوانند!! و فردای انتخابات هم كه انگار نه بادی در كار بوده و نه بارانی! سیاست گزاران محترم خلاصه باید تكلیف خود را روشن كنند كه فعالیت های – مثلاً صنفی – معلمان در دید آنها امری سیاسی (در مفهوم دلخواه خودشان!) است یا نه! و این مسئله تنها در آستانه ی انتخابات مشروع است یا خیر؟! و لازم است به این قناعت برسند كه سیاسی بودن معلم نه به معنای عامیانه ی آن بلكه مشاركت در به‌كرد امور كشور است!
و حكایت همچنان باقی است!
۱۳۸٤/٢/۱٦
باران و ناوشار!
كات: پێنجشه‌ممه، 15ی گوڵانی 84 – كاتژمێر 23 / 18 خولهك
شوێن: ترمیناڵی پێشووی مه‌ریوان
به بارینی باران بڕوانن شایه‌د ئێوه رێگه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی ئێمه له باراناوای ناو شاری بێبه‌رنامه!
۱۳۸٤/٢/۱٤
كوردیش ” ئیسلاح ته‌ڵه‌ب”ی هه‌یه!!!
” هه‌ڵبژاردن”، ” هه‌له” یا ” هه‌ڵه “!
پێكهنیندارترین ئیستلاحێ له‌م ساڵانه‌دا بیستوومه و تێرتێر پێی پێكه‌نیوم، ” ئیسلاح ته‌ڵه‌ب”ی كوردی بووه! له گه‌ل رێز و ئیحترام بۆ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه كه له‌م ریزه‌دا تێكۆشانیان هه‌یه ( ئه‌مانه نابنه هۆی به‌رگری له پێكه‌نینی من! ) كه‌وتوومه‌ته بیر قسه‌ی دۆستێ كه وای ئه‌وت:
برا بچووكه‌كه‌م قینی كردبوو و دایكم هه‌وڵی ئه‌دا ئاشتی كاته‌وه! له سه‌ر سفره‌دا ئه‌وه‌ڵ نانی بۆ ئه‌و دانا! پاش ماوه‌یه‌ك كه هه‌ر نه‌هاته سه‌ر سفره، ئاخری پێی وت:
- ئه‌رێ به قوربان نانه‌كه‌ت ناخۆی؟!
- نه‌وه‌ڵڵا، خۆ من ناخۆم به‌ڵام ئه‌وه‌ت بۆ هه‌ر كه‌سێ تێكردووه زۆر كه‌مه!!!
له بیریشمه كاتێ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بوو له‌م دوایییانه‌دا، نوێنه‌رانی ئه‌و كاته‌ی كورد هاواریان به‌رز بووبوه‌وه كه نابێ كه‌س به‌شداری بكات و كه‌سیش به‌شدار نه‌بوو! وابزانم ئه‌وان ئێستا وائه‌زانن له به‌ر قسه‌كه‌ی ئه‌وان بووه كه ئه‌و رێژه كه‌مه به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی حه‌وته‌میان كرد!
هه‌ی كه چه‌ن فه‌قیرن! ئه‌م كورده نیشانی داوه كه حیسسی هێنده قه‌وییه له كاتی خۆیدا هه‌مووان تووشی سه‌رسووڕمان ئه‌كات! ئیسلاح ته‌ڵه‌بی هه‌قه‌تی خه‌ڵكی ئاسایین كه به ده‌نگه‌كانیان هه‌میشه قسه‌یان كردووه!
ئێستاش ” ئیسلاح ته‌ڵه‌ب”انی كورد!!! ( ئه‌و، نوسخه فارسییه‌كه‌ی هه‌موو گاڵته بوو ئیسته كوردییه‌كه‌ی!) هاواریان به‌رز بووه كه : كاكه خۆ ئێمه به شه‌رته‌وه به‌شداری ئه‌كه‌ین به‌ڵام به‌م پێ‌و چوونه بێ به‌شه‌كه‌مان زۆر كه‌مه!!! ( ئه‌و سێ ملیۆن ده‌نگه كهزایییه كوانێ وه‌زنه‌كه‌ی؟ جا خۆ وابێ ئه‌بوایه 20 له سه‌دی وه‌زیره‌كانی كاكه حه‌مه‌ی خاته‌می كورد بوونایهت!)…
با فریای كاره‌كانم كه‌وم، ئه‌مانه هه‌موو بێكارین!!!
۱۳۸٤/٢/۱٠
هه‌وارنشینی!
” هه‌وار ” و ” هه‌وارنشینی “مان زۆر بیستووه! شایه‌د تا ئێستا كه‌مترمان شه‌وێكمان له ههوارێكا رۆژ كردبێته‌وه! ” هه‌وار ” به پێچه‌وانه‌ی فۆرمی جوانی وشه‌كه‌ی، به راستی سه‌خت و دشوار له “هه‌وارنشینان”ی ئه‌گرێ!
” ههمرۆدۆڵ ” هه‌واری خه‌ڵكی ئاوایی ” ژیوار “ه له ناوچه‌ی ” هه‌ورامان “ی ” مه‌ریوان “! ئه‌م هه‌وارانه له كێوی ” كۆساڵان ” هه‌ڵكه‌وتوون كه ئه‌ڕوانێ به سه‌ر شاری ” سه‌وڵاوا”دا!
دوێنی هه‌ینی، چووینه كۆساڵان و له ته‌بێعه‌تی جوانی وێنه‌ی زۆرم گرت كه ئه‌مانه چه‌ند دانه‌یه‌كن له‌وانه:
۱۳۸٤/٢/۸
یه‌كه‌م:
به داخه‌وه هه‌ڤاڵێكی مامۆستامان دوێنێ فه‌وتی كرد! مامۆستا ” ئازاد عه‌بدوڵڵاهی ” كه زمانی ئینگلیزی له خوێندنگه‌كانی سه‌وڵاوادا ئه‌وته‌وه دوێنی له نه‌خۆشخانه‌ی شاری ” كرماشان ” به هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه و له ته‌مه‌نی لاوی‌دا كۆچی دوایی كرد! كاك ئازاد ته‌نیا مامۆستایه‌ك بوو كه ساڵی 81 و له كاتی قه‌ده‌غه‌بوونی كۆبوونه‌وه بۆ یادمانی هه‌ڵه‌بجه له كوردستاندا ئازایانه هێشتی بڕۆینه خوێندنگه‌ی “ده‌گاگا ” كه خۆی مودیری بوو و كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له‌وێدا به‌ڕێوه به‌ین! یادی كاك ئازاد زیندوو بێت!
دووهه‌م:
دوێبهیانی كاتژمێر چوار و نیوی به‌یانی به شه‌كاندنه‌وه‌ی زه‌وی خه‌به‌رم بوو و زانیمان كه بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به قووه‌ت مه‌ریوانی له‌رزاندووه! پاشلهرزهیهیشی هه‌ر لێكهوتهوه بۆیه خه‌ڵك، ئه‌وانه‌ی خه‌به‌ریان بووبووه‌وه تا رۆشنبوونی هه‌وا نه‌یانوێرا بڕۆنه ماڵه‌وه و له ده‌ره‌وه رۆژیان كرده‌وه! خۆشبه‌ختانه چون بوومه‌له‌رزه‌كه كه‌مخایه‌ن بوو له سه‌وڵاوا و مه‌ریوان زیانی لێنه‌كه‌وته‌وه! له هه‌واڵه‌كانی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنیشدا وه‌كوو هیچێ نه‌بووبێ باسی لێنه‌كرا!!!
ژنه‌كه‌م ئه‌كوژم، یانێ هه‌م!!!
شێوازه‌كانی كوردایه‌تی!
دوێنێ كاتێ هه‌واڵه‌كه‌م له هه‌ڤاڵێكم ( كه كارمه‌ندی ئیداره‌ی ” بیهداری ” سه‌وڵاوایه ) بیست، قیزم له به‌شه‌رییه‌ت شێواوۆ! قسه‌یه‌كی تیكراری كه ساڵه‌هایه ئه‌یبیسم و ته‌واو بوونی نییه!
پێره‌شه‌و له ” ژریژه ” بووكێكی تازه تاوانی ژن بوون له كۆمه‌ڵگای سیخناخ له بۆگه‌نی ” پیاو ئازایی ” ئه‌بژێرێ و مۆری ریسوایی ئه‌دا له ناوچاوانی وڵاتی پڕ له ره‌شایی…
” ژریژه ” دێهاتێكی ناوچه‌ی ” سه‌وڵاوا ” ی ” مه‌ریوان” ه! پێره‌شه‌و كاتێ بووك و زاوا پێ ئه‌نێنه دێوی پیاوه‌تی نواندنی رۆڵه‌ی قاره‌مانی گه‌ل! زاوا له تاو ترس له بێ‌ئابڕوویی ” یاو نه‌بوون ” و بۆ ئازایه‌تی نواندن له به‌ر چاو ” پێخه‌سوو” دا، وه له به‌ر جه‌هل و نائاگایی له شێوازی ئیرتباتی ژن و شوو، بووكی دڵ پڕ له ئاره‌زوو سهللاخی ئه‌كات و پیاوه‌تی خۆی به په‌له و ئازا نیشان ئه‌دات! ئاكامی رووداوه‌كه ئه‌مه‌یه:
دۆستهكهمان ئه‌یگێڕاوه كه كاتێ به‌یانی ئه‌ووه‌ڵ وه‌خت چوومه ژووری ده‌رمانگای شار، ته‌ختێكم دی كه پڕ له خوێنه و وام زانی كه‌سێ لێره‌دا فه‌وتی كردووه! به‌ڵام هاوكاره‌كانم پێیان وتم كه ئه‌مه ئاكامی یه‌كه‌م شه‌وی ژیانی كچێكه كه ئه‌بێ بههرهكهشی هه‌تاهه‌تایی لێبكرێ و چون لێره برینه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌كرا، ناچار كاتژمێر 2 ی نیوه‌شه‌و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌ریوان كراوه!
من له ئیدامه‌ی كاره‌كه بێخهبهرم به‌ڵام له نموونه‌ی ئه‌م رووداوه زۆرم لێبیستووه! ئێمه لێره ئه‌بێ بازێ شت به ” عه‌یب و شووره‌یی” بزانین و له فێر كردنی دروستی به منداڵه‌كانمان خۆ بپارێزین. چون ئاخری خۆیان به تاقیكردنه‌وه فێری ئه‌بن! قوربانییه‌كی كه زۆر گرینگ نییه:
” ژنێكه ” و به‌س!!!