۱۳۸٤/۱/٢8
“عه‌به‌ی خا مینا”
له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانی به‌ناو “ئیسلاحته‌ڵه‌بان”ی كورد!
1- هه‌میشه كاتێ ئهكهومه بیری مناڵی خۆم، چه‌ن بیره‌وه‌رییه‌ك پڕڕهنگترن له‌وانیتر: له ساڵی 1363 و كاتێك خوێندكاری سه‌ره‌تایی بووم به هۆی ئاواره‌یی شه‌ڕی ئێران و ئێراق هه‌ر چه‌ند مانگ جارێ ناچار ئه‌بووین شوێنی دانیشتنمان بگوێزینه‌وه. له‌م ساڵه‌دا نیشته‌جێی ” چاوگ ” بووین! ” چاوگ ” ئاواییه‌كی نزیك شاری ” مه‌ریوان “ه. پاییزێكی سارد، ده‌مه‌و ئێوارایهك دێروهخت و ئه‌و كاته‌ی خه‌ڵك له ماڵدا دانیشتبوون مانگ گیرا! “عه‌به‌ی خا مینا” به تهپڵێكهوه په‌ڕیبووه ده‌ر و خه‌ریك تهپڵكوتان بوو كه مانگ به‌ربێ!!! پاش ماوه‌یه‌ک كه بینی كه‌سێ هاوڕێیی ناكات تووڕه بوو و ته‌پڵی دانا و وتی: ئه‌ره‌وه‌ڵڵا! چاوگی له ماڵ دانیشن و من مانگیان بۆ به‌ر به‌م؟! به‌م جۆره شێخعهبدوڵڵا تۆرا و وازی له تهپڵكوتان هێنا و چووه ماڵه‌وه! ئه‌و وای ئه‌زانی به ده‌نگی تهپڵهكهی ئه‌وه كه مانگ به‌ر ئه‌بێ! كه‌چی دوای ئه‌وه‌ش مانگ هه‌ر به‌ر بوو!!!
2- ئێستاش ” حه‌مه‌ڕه‌زای خاته‌می ” برا چكۆلهلهی كاكه حه‌مه‌ی خاته‌می سه‌رۆككۆمار و سه‌رتۆپی “حیزبی موشاریكهت ” په‌یتا په‌یتا چه‌ند كوردێك به ناو رێفۆرمخواز كۆ ئه‌كاته‌وه و باس له هه‌ڵبژاردن ئه‌كه‌ن و ئه‌مانه به نوێنه‌ری كورد دائه‌نێ و هه‌ی هووووو! له هه‌مانكاتدا ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر ” موعین ” پاڵێوراوی ئه‌وان بۆ سه‌رۆك كۆماری ره‌ددی سه‌لاحییه‌ت بكرێ له هه‌ڵبژردندا به‌شداری ناكه‌ن!!! نازانم بۆچی كاتێ به نه‌فعی خۆیان بێت برا كورده‌كانیان بیر ئه‌كه‌وێته! ئه‌وانه‌ش كه به رێفۆرمخوازی كورد ناسراون و له میدیاكاندا به گه‌رمه باسی خیتابهكهیان ئه‌كه‌ن كه بۆ كوردیان نووسیوه! زۆرینه‌یان سه‌وادی ماناكردنه‌وه‌ی ریفۆرمیان نییه و هیچبڕوایهكیشیان به ئیراده‌ی كۆمه‌ڵ نییه! هیچ نه‌بێ چه‌ند نوخبهیهكیان له نزیكه‌وه ئه‌ناسم و ئه‌زانم چی‌یان پێیه! به‌ڵام كوردینه له شتێ ئه‌ترسم! ئاخۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه بتۆرێن و وه‌كوو “عه‌به‌ی خا مینا” بكه‌ن، كورد په‌كی ناكه‌وێ؟؟؟
۱۳۸٤/۱/٢٥
پیرۆز بێ دووهه‌مین ساڵڕۆژی شه‌هید بوونی خوێندكارانی ” بۆڕییه‌ر “
25ی خاكه‌لێوه، رۆژی ره‌شی خوێندنگه!
2 ساڵ پێش ئێستا و له رۆژی 25 ی خاكه‌لێوه‌ی 82 دا، دوو خوێندكاری ئاوایی ” بۆڕییه‌ر ” له ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی مه‌ریواندا، بۆ گه‌ڕان ئه‌ڕۆنه كێوی ” كاڵیسهر ” له پشت ئاوایی‌دا و كاتژمێر 2.30 ده‌قیقه به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی چێندراو له كۆنه پایه‌گایه‌كی ده‌ورانی شه‌ڕدا مه‌زڵوومانه شه‌هید ئه‌بن.
موحه‌مه‌د دیاكۆ قادری و به‌رزان ره‌حیمی به‌مجۆره بوون به قوربانی خشوونه‌ت و زبری و بۆیه مامۆستایان و دۆستانی هه‌وڵیان دا به گرتنی كۆڕێك یادیان به‌رز راگرن!
ئه‌مڕۆ، 25 ی خاكه‌لێوه‌ی 84، له خوێندنگه‌ی ئاوایی بۆڕییهردا كاتژمێر 2.30 ده‌قیقه كۆ بووینه‌وه و له یادمانی ئه‌و كاره‌ساته‌دا قسه‌مان كرد و دواتر چووینه سه‌ر گڵكۆیان و په‌یمانمان له گه‌ڵیانا تازه كردووه رێگاكه‌یان كه خوێندن و فێر بوون له پێناو ئاوه‌دانی نیشتماندا بوو، درێژه بده‌ین!
شایانی وتنه مامۆستا و پیاوه ئایینییه‌كانی دێ، كۆبوونه‌وه و یادمانی ئه‌و دوو شه‌هیده‌یان به دژی شه‌رع زانیبوو و خه‌ڵكیان هان دا بوو كه به‌شداری ئه‌م كۆڕه نه‌بن و تا ئه‌ندازه‌یه‌كیش سه‌ركه‌وتوو بوون! قسه‌كانی منیش له‌م كۆڕه‌دا مه‌حكووم كردنی ئه‌م بۆچوونه بوو و ناچار بووم له ئیعتباری كوڕهمهلابوون و ناسراوبوونیان كه‌ڵك وه‌ر بگرم و به‌شدار بووان له تۆمه‌تی بێئیمانی نه‌جات بده‌م!!!
شایانی باسه پێشتریش و به‌ر له 14 ساڵ پێش ئێستا خوێندكارێكی تری بۆڕییهری له هه‌مان شوێندا و به ته‌قینه‌وه‌ی مین شه‌هید بووه!
رووداوی سه‌یر و سه‌مه‌ری ترمان له رێگه‌دا بۆ پێش هات كه دواتر ئه‌یگێڕمه‌وه!
وێنه‌كان ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌كه گیراون:
( 25/1/1384 ) كاتژمێر 30/2 تا 5ی دوانیوه‌ڕۆ
۱۳۸٤/۱/۱٩
“مامه” بۆ تۆ غوڵامه!!!
به هه‌ق ئه‌و دوو …!!!
كاتێ باس له پۆست و جێگه‌یه‌ك له ده‌سه‌ڵاتدا بۆ كورد ئه‌كرێ ، ئازا گه‌لی كوردی دورر له سه‌واد! سه‌ودای ده‌سه‌ڵات ئه‌كه‌وێته سه‌ریان و وا ئه‌زانن هه‌ر كه‌س به كوردی بپه‌یڤێ و باوكی له كوردستاندا ژییابێ، كورده و له ئه‌ندێشه‌ی رزگاری ئه‌واندایه!
له بیرمان نه‌چێ له توركییهی ژێر سێبه‌ری حوكمی دیكتاتۆرییه‌تی به ناو دیموكراتدا كه‌سانێ كه به ناو كورد بوون و به ناوه‌رۆك …كورد! هه‌میشه ده‌وریان بووه و تا سه‌ره‌كیترین پۆسته‌كانیش چوون! له ئێراقی سهددامزهدهیشدا كوردان هه‌ر بوون! جا ئێستا ئه‌م پرسیاره دێته ئاراوه كه كورد كێیه؟ و ئایا ئه‌بێ هه‌ر كه‌سێ به كوردی قسه بكات به كوردی بزانین!؟
۱۳۸٤/۱/۱٤
كورد و ئیمكانات!
ئه‌وه‌ی وه‌كوو بینه‌ر ساڵه‌های ساڵه و هه‌موو رۆژێ ئه‌یبینم ئه‌م راستییه‌یه كه هه‌ر چی وه‌زعی مه‌عیشه‌تی كورد باشتر بووه و ئیمكاناتی زۆرتر كه‌وتووه‌ته ده‌ستی، باری ئینسانی قه‌زیه‌كه خراپتر بووه!
” مه‌ریوان ” به هۆی سه‌رسنوور بوونیه‌وه خراپتر له هه‌رشوێنێ شاهیدی ژێر پێ نانی ئینساییهت بووه بۆ نان! لێره تازه‌پێگه‌یشتووی وای له چینی سه‌رمایه‌دار كردووه كه كه‌مترین ئه‌رزش بۆ ژیانی ئینسانه‌كان دانانێن و به هۆی گیرفانی ماسی‌و له پاره‌ی نامهشرووعهوه و له به‌ر ئه‌وه‌ی له قانوون‌دا گیانی ئینسانه‌كان به ” دیه ” و پووڵ قابلی سه‌ندنه! خۆیان به خاوه‌نی گیان و كه‌رامه‌تی هاونهوعهكانیان ئه‌زانن!
یه‌كه‌م نیشانه‌ی تازه‌پێگه‌یشتووانی ئێره ماڵی سێ-چوار ته‌به‌قه و به ژماره‌ی خێزانه‌كانیان ئوتۆمۆبیلی تازه‌یه! شه‌قامه‌كانی شاری مه‌ریوان هیچكامه‌یان له 7-6 مه‌تر پانتر نین به‌ڵام بڕواننه شێوه‌ی پارككردن و راوه‌ستانی گه‌لی كورد لێره‌دا! له په‌راوێزدا پێویسته بڵێم قانوونگێڕانیش ( كارگێڕانی ئیداره‌ی ” راهنمایی و رانندگی ” ) هیچ هه‌وڵێ ناده‌ن بۆ باشكردنی ئه‌وزاع و به‌رگری له قانوونشكێنی! ئاخر هه‌ر كه‌سێ نرخێكی هه‌یه و لێره هه‌مووان قابلی سهندنن!
زۆرێ له شۆفێری ماشینه مۆدیل سه‌ره‌كانی ئێره گهواهینامهیان نییه و ته‌مه‌نیان له 16/15 ساڵدایه و كاتێ پێیان ئه‌ڵێی : كاكه‌گیان هێواش لێی خوڕه! وه‌ڵام ئه‌ده‌نه‌وه: ئه‌تكوژم و خوێنه‌كه‌ت ئه‌ده‌م!!!
ئه‌م وێنانه رۆژی 12ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ ( 138۴ ) گیراون و له مابه‌ینی چوارڕای “شه‌بڕه‌نگ” و چوارڕای “ئه‌سڵی” شاردا بینراون!…
۱۳۸٤/۱/٩
له یادی 10 ی خاكه‌لێوه‌دا، رۆژێ كه ” چوارچرا ” بوو به پڕئیفتخارترین میوانداری كورد! كاتێ كه پێشه‌وا و یارانی له باوه‌ش گرت!
شه‌هید نه‌مره، وه‌ك پێشه‌وا !
شه‌هید نه‌مره
نه‌ك ” وه‌كوو به‌فر، وه‌كوو شاخ
وه‌كوو دره‌خت
وه‌كوو به‌هار و گوڵه‌باخ”!
به‌فر ئه‌توێته‌وه و هه‌ره‌س دێنێ
شاخ فه‌تح ئه‌بێ
ئه‌وی تریش باسی مه‌كه‌ن، مه‌زهه‌ری بێبهقایییه!
شه‌هید “پێشه‌وا”یه!
له‌و رۆژه‌وه كه پێشه‌وا
له باوه‌شی ” چوارچرا”دا
نه‌مری بۆ كورد مانا كرده‌وه!
له ده‌ورانێكدا ده‌ور، ده‌وری گه‌وره ئازادیخوازانی گه‌لانی بنده‌ستی جیهان بوو كه سه‌رپه‌رستی میلله‌ته‌كه‌یان بكه‌ن بۆ ده‌سه‌ڵات به سه‌ر مافی چاره‌ی خۆ نووسیندا و له گه‌رماوگه‌رمی سیاسهتداری گه‌وره سیاسهتڤاناندا كوردیش به شانازییه‌وه رێبه‌رێك سه‌ركرده‌ی جه‌ریانی ئازادیخوازی بوو كه بیر و ئه‌ندێشه‌ی پێشڕه‌و و ره‌وشتی پاك و نه‌فسی به‌رزی هه‌تا هه‌تایه وانه‌ی ئینسانییه‌ت و كوردایه‌تییه بۆ نه‌وه‌كانی و پێویسته هه‌موو سیاسه‌تمه‌دارانی كورد به مه‌شق و ته‌مرینی ئه‌و ره‌وشته، فێر بن كه چۆن سیاسی بن بێ ئه‌وه‌ی سیاسه‌ت بكرێن!
كاتێ باسی پێشه‌وا له ئارادایه، هیچم بۆ ناوترێ و ته‌نیا شتێ هه‌میشه وتوومه ئه‌وه بووه كه خوا شه‌ره‌فی شاگردی پێشه‌وا به خۆم و هه‌موو خوێندكاره‌كانم ببه‌خشێ!
كابارهچی دوێنێ، شۆڕشگێڕی ئه‌مڕۆ!
به هاتنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی تازه‌ی كوردی، كورد دیسان بیانووی ده‌ست كه‌وتووه كه هه‌ڵپه‌ڕكێ و ئاهه‌نگ رێبخات و به تریاكی گێژ بێت و له هه‌وڵدان بۆ داڕشتنی بناغه‌یه‌كی پته‌و بۆ دوانه‌كه‌وتنی زیاتر غافڵ بێت!
بهدمهستییهك كه پاش هه‌ڵبژاردنی ئه‌مدواییانه‌ی ئێراق به‌رۆكی كوردی كهمتهجروبهی گرتووه بووه‌ته هۆی ئه‌وه ئه‌وانی دیكه‌ش له پارچه‌كانیتر به هۆی ته‌بلیغاتی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری میدیاكانی ده‌سه‌ڵاتی كوردی بكه‌ونه هه‌ڵپه‌ڕكێ و له‌م ناوه‌دا هه‌مووان ده‌وری كوردایه‌تی بگێڕن و به باڵای كوردستان و تێكۆشهرانیدا هه‌ڵبه‌ست بێژن!
له ئیستانبوول كاتێ ” برایم تاتلیسێس “ی كۆنه بهدكارهی كاسه‌لێسی توركهكانم دی كه به پێشمه‌رگه‌دا! هه‌ڵئه‌چنێ و كوردی هه‌ڵئه‌ڕێژێ! زیاتر له هه‌ر كات هه‌ستم به مه‌زڵوومییه‌تی كورد كرد!
له‌مه پێكهنیندارتر ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه بوون كه بۆ دیتنی ده‌ست و پێیان ئه‌شكاند به‌ڵكوو ده‌ستێكی له گه‌ڵ بده‌نه‌وه! كێیه نه‌زانێ له گه‌رماوگه‌رمی شه‌ڕی هێزی داگیركه‌ری توركییه و ئه‌و كاته‌ی گه‌ریلاكانی كورد به كه‌مترین و كۆنترین چه‌كه‌وه به گژ داگیركه‌ردا چووبوون (جیا له هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان و نهقدهكانی) كه‌س له‌مانه‌ی ئێستا هاتوونه‌ته سه‌ر سفره‌ی ئاماده‌وه، خۆیان به كورد نه‌ئه‌زانی و كوردییهتی خۆیان ئینكار ئه‌كرد و به جێی گه‌له‌كه‌ی خۆیان باوه‌شیان به كچه توركهكانا كردبوو!
هه‌ڵپه‌ڕكێ ئه‌م میراته كۆنه كه شانازی پێوه ئه‌كه‌ین، به جێی كاركه‌ردی راسته‌قینه ئێستا بووه‌ته كۆسپێ له به‌ر ده‌م ئه‌قڵانییه‌تی كوردیدا ! و بووه‌ته مهتهرێزێك بۆ خۆ حه‌شاردانی كۆنه رووسپییهكانی مه‌مله‌که‌تی ئێمه و ئاڕایش كردنی شته دزێوه‌كان و وای لێ هاتووه هه‌ست به‌مه كه‌م كه كوردایه‌تی له‌م چه‌شنه چه‌واشه‌یه یه‌كه‌م مه‌به‌ستی داهێنای مهوقیعییهتێكه بۆ هه‌ڵپه‌ڕكێی گه‌لی كورد به ئیشتیهای خۆیان!
تۆ بڵێی كورده له هه‌ڵپه‌ڕكێ تێر بێ!
به داخه‌وه به هۆی ئیرادێكهوه نووسراوه‌ی پێشوو پاك بووه‌ته‌وه! داوای لێبوردن له‌و دۆستانه ئه‌كه‌م كه كۆمێنتیان داناوه…