۱۳۸۳/۱٢/٢٩
به جێی نه‌ورۆزانه!
ساڵه‌هایه ده‌لاقه‌ی ژووره‌كه‌مان
له یه‌كه‌م رۆژی به‌هاردا
بۆ هاتنی بۆنی به‌هار ئاوه‌ڵایه
هه‌زاران ساڵیشه وا ئه‌زانین
نه‌ورۆز یانێ:
به سه‌ر ئاگردا بازبازێن!
( فیز كردن به‌وه‌ی كه ” كاوه” ” زوححاكی ” به‌زاندووه!!!
ئیفتخار به‌مه كه نه‌ورۆز میراتی باپیرانمانه!!!)
كه‌ی كاتی ئه‌وه‌ی دێ
ئێمه‌ی كوردیش وه‌ك ئه‌وانیتر
له‌گه‌ڵ روانین بۆ رابردوو
چاوێكیشمان له داهاتوو بێت!
*******************************************
ئه‌وه‌ته‌ی له بیرم دێ، هه‌موو ساڵێ وه‌كوو شتێك كه له به‌ر كرابێ بێ ئه‌وه‌ی ماناكه‌ی بزانین، هه‌مووان له ئاخر رۆژی ساڵدا پیرۆزبایی ” نه‌ورۆز ” له یه‌ك ئه‌كه‌ین و ئاوات ئه‌خوازین كه ساڵی نوێ ساڵی به دی هاتنی ئامانجه‌كان و هیواكانمان بێت!
ئاشکرایه كاتێ بۆ ساڵه‌های ساڵ زانیمان كه ئاواته‌كانمان نه‌هاتوونه‌ته دی، ئه‌بێ له شێوه‌ی گه‌یشتن به‌م ئاواتانه دووباره بڕوانینه‌وه و لێیان به گومان بكه‌وین! ساڵ نوێ ئه‌بێته‌وه بێئه‌وه‌ی له به‌رنامه‌كانی كورددا بچووكترین گۆڕانكارییه‌ك حاسڵ بێت! به‌م پێیه پیرۆزبایی نه‌ورۆز له‌م چه‌شنه شتێكی پێكهنینداره!
” نه‌ورۆز ” یانێ رۆژی نوێ و رۆژێ كه ئه‌بێ سه‌ره‌تا و ده‌سپێكی به‌رنامه‌یه‌كی نوێ بێت له ژییاندا بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌ی دیاریمان كردووه! به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه كورد وه‌كوو هه‌موو كارهكانیتری بێ بیر كردنه‌وه قسه ئه‌كات! ئاگرێ ئه‌كاته‌وه و به بازبازێن به سه‌ریدا ئه‌په‌ڕێ و وا ئه‌زانێ به‌م كاره تیكرارییه كه پێشینه‌یه‌كی به قه‌د مێژووی هه‌یه شۆڕشگێڕی كردووه!!! هه‌ر چه‌ند ئه‌م كاره فۆرمییه كاتێ ناوهرۆكدار بكرێ ئهرزشمهنده!
نه‌ورۆزی راسته‌قینه رۆژێكه كه بۆچوونه كۆنه و بێحاسڵهكان بخرێنه دووره‌وه و ژیرانه و مه‌نتیقی و به له به‌رچاو گرتنی راستییه‌كان گه‌ڵاڵه‌یه‌کی تازه داڕێژین و شێوازێكی نوێ تاقی بكه‌ینه‌وه و …
ئاواته‌خوازم ئه‌مساڵمان له پار باشتر بێت و بیره كۆنه‌كانمان، ئه‌و به‌شانه‌یان بێكهڵكییان ئیسبات بووه تازه بكرێنه‌وه و خوای گه‌وره‌یش ئه‌قڵ و ئه‌ندێشه‌ی باش بدات به گه‌وره‌كانمان و ده‌رگه‌ی خڵهتاندنمان لێ دابخرێت!
۱۳۸۳/۱٢/٢۸
یه‌كێ له خوێندكاره پڕبه‌هره و زیرهكهكانم ” مه‌عسوومه “یه! كچێكی پڕ جم و جووڵ و ئازا كه ئاخر ساڵی خوێندنی له ته‌واوبووندایه و ساڵی داهاتوو پله‌ی “پێشزانكۆیی” تێپه‌ڕ ئه‌كات! داواكارییه‌كه‌ی بۆ خۆی تایپ كردووه:
در ايران هر ساله ” جشنوارهي خوارزمي ” برگزار مي‌شود. جشنوارهاي علمی كه پراهميتترين از نوع خود است! امسال ما هم قرارمان بر اين شده است كه تحقيقي را در مورد ” DNA و كروموزومها” به انجام رسانده و خود را در اين جشنواره بيازماييم! دسترسي به منابع دست اول و موضوعات تازه در اين باب متأسفانه در اين‌جا امكانپذير نيست! تقاضامنديم چنانچه در اين مورد مطلب خاصي را سراغ داريد ما را در جريان بگذاريد.
با سپاس – معصومه محمدي ويس – سوم تجربی
۱۳۸۳/۱٢/٢۱
دیسان هه‌ڵه‌بجه و ئاخی بێپایان!
ئه‌ڵێن “سیاسه‌ت” بێباوك و دایكه!
به‌ڵام وا نییه!
داماوی ئێمه له‌وه دایه
بێباوك و دایكه‌كان سیاسه‌تمان ئه‌كه‌ن!
——————————–
هه‌ڵه‌بجه خنكێندرا، خوێنی كورد دیسان رژا
ئه‌مه له هه‌ر كوێیهكیتردا بووایه
بۆ حه‌وت پشتیان به‌س بوو!!!
به‌ڵام له‌م كوردستانه
حه‌وت ساڵیشی نه‌خایاند!
سه‌رۆكه‌كان ده‌ستی “قاره‌مانی قادسییه”یان لسته‌وه و
ئێستا ئه‌ڵێن:
وه‌ی كه زاڵم بوو و بۆگه‌ن!!!
ئه‌و چوو به‌ڵام ئه‌مان
هێشتاش كوێخامانن!
——————————-
دڵنیام
له‌مه زۆرترمان هه‌ق نییه!
” خلایق هرچه لایق “!!!
- – - – - -
له رۆژێكه‌وه هه‌ڵه‌بجه شه‌هید كراوه تا ئێستا هه‌موو ساڵێ چه‌ندرۆژی پێش ساڵیادی روودانی كاره‌ساته‌كه، كورد هه‌موو ئه‌كه‌ونه هاوار و قیڕه و باس له هیرۆشیمای كوردستان ئه‌كه‌ن و ماشه‌ڵڵا هه‌موو له مه‌یدانی به‌لاغه‌تدا ئه‌سپی قسه تاو ئه‌ده‌ن و له‌م غارغارێنهدا په‌یامی ئه‌سڵی هه‌ڵه‌بجه‌یان له بیر ئه‌چێ! قسه و باس له سه‌ر شه‌هیدانی كوردستان هه‌میشه چه‌ند وشه‌ی تیكراری و ئیحساسی بووه: ئه‌مه كه قاره‌مانانه ژیاوه و پاڵه‌وانانه مردووه و رێگای پڕشانازی درێژه‌ی هه‌یه! گومانی تێدا نییه گیانبازی له رێگای نیشتماندا ئه‌ركی هه‌موو ئینسانه‌كانه به شه‌رتێ كه بزانن چی ئه‌كه‌ن؟ چیان ئه‌وێ؟ و بۆ كێ خۆ به‌خت ئه‌كه‌ن؟ به‌ڵام له‌م ناوه‌دا تا راده‌ی قوربانییان كه‌متر بێت و نه‌ته‌وه‌كان كه‌متر نرخی گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان به خوێندان و گیانله‌ده‌ستدان بده‌ن، باشتره، چون ئینسانه‌كان به نرخترین سه‌رمایه‌ی گهلهكانن و پاراستنی گیانیان تا كاتێ ئیمكانی بێت و ناچاری له ئارادا نه‌بێت ژیرانه‌تره له ته‌شوێق بۆ خۆبه‌كوشتدان!
شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه نه‌ڵێین هه‌موویان، لانی كه‌م زۆرینه‌یان نه‌چوونه‌ته پێشوازی مه‌رگه‌وه به‌ڵكوو مه‌رگ یه‌خه‌ی گرتوون و له نیعمه‌تی ژییان بێبه‌ری كردوون! ئه‌وان تاوانی كوردبوون و بێپشتیوانی خۆیان داوه و به داخه‌وه ئێستاش بوونه‌ته پردێ بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی حیزبه‌كان له دیواری له‌رزۆكی سیاسه‌تی كوردانه!!! و جه‌مع و ئاكامی ئه‌و هه‌موو ئه‌نفال و ته‌عریب و كیمیایی و تیرۆر و تۆقاندن و رهشبهختییه و نه‌تیجه‌ی ئه‌و هه‌موو شه‌هیده بووه به‌م وه‌زعه كه ئێستا ئه‌یبینین!
له ژێر سێبه‌ری سه‌ربازانی رۆژئاوایی‌دا، ده‌می پان و مێشكی رزیوی كۆنه به‌عسییانی ئێستاش ده‌سه‌ڵاتدار له جووڵه كه‌وتووه و وائه‌زانین ئه‌وان به‌م خێراییه فێری دیموكراسی بوون و ئازا ژیر كراون!!! وه‌زنی كوردمان پیاوانه به هه‌مووان نیشان دا! ئافه‌رین هه‌ی باره‌كه‌ڵڵا بۆ گه‌لی نه‌به‌زی كورد! سه‌رۆككۆماری ” ئێراق ” گه‌ییوه به مامهیهك كه ته‌ئسیری باوه‌شی دوژمنانمان گه‌ڕی كردووه به‌ڵام هێشتا له ده‌می نه‌خستووه! له ژێر سێبه‌ری ئاڵای سێئهستارهی ره‌ش و سپی و سووری ئێراقدا هه‌ر با یادی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه بكه‌ینه‌وه!
دۆڕاو به روونی دیاره كه كێیه!!! وه‌ی كه دۆڕاندن چ سه‌خته!!!
حه‌یف و ئه‌فسووس بۆ ئه‌و هه‌موو گیانه ئازیزانه كه جه‌للادانه كوژران و جه‌للادانه میراتداریان بۆ په‌یدا بووه!
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ سه‌رجه‌میان و سڵاو و ته‌عزیم بۆ بنه‌ماڵه‌كانیان….
۱۳۸۳/۱٢/۱۸
نامه‌یه‌ك له سه‌وڵاواوه!
ژن له رۆژی جیهانیدا و ژن له كوردستان!
به چه‌ند هۆوه و به درێژایی ساڵێكه هیچ نووسراوه‌یه‌كی خوێندكاره‌كانم بڵاو نه‌كردۆته‌وه! ئه‌مساڵ له دوو ده‌بیرستانی كچانه‌ی ” سه‌وڵاوا ” دا ( ” حیجاب ” و ” سوممه‌یه ” ) چه‌ند كلاسێكم هه‌یه كه مناڵه‌كان تێیدا كامپیۆتێر ئه‌خوێنن! ئه‌م خوێندكارانه هه‌موویان ئاخر ساڵی دواناوه‌ندین و ئه‌مساڵ دیپلۆم ئه‌گرن… كچه‌كان له نووستنگهیهكی شه‌و و رۆژی ژیان ئه‌به‌نه سه‌ر و له بنه‌ماڵه‌كانیان دوورن و ئه‌مه یه‌كه‌م هۆی داڕێژانی شێوازێكی نوێیه له ئه‌ندێشه‌یاندا و زوو له بۆشاییه‌كانی كۆمه‌ڵگا پڕ له شڵهژاوییهكهیان ئاگادار ئه‌بن!
دوێنێ یه‌کێ له كچه‌كان كه خوێندكارێكی خه‌ڵكی دێی ” بارام‌ئاوا “ی سه‌ر به سه‌وڵاوایه، كاغه‌زێكی دا به ده‌ستمه‌وه كه شتێكی تێدا نووسیبوو هه‌رچه‌ند ئیرادی نووسینی تێدایه به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی له بۆچوون و وه‌زعی ژییانی كچێكی خوێندكاری دانیشتووی ناو وڵات ئاگادار بن و هه‌رچه‌ندیش به فارسی نووسراوه وه‌ك خۆی ئه‌ینووسمه‌وه، ئه‌مه وه‌زعی كچێكه له به‌شێكی كوردستاندا كه خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌موویان خۆیان به ژیر و ئه‌ندێشمه‌ند دائه‌نێن!!!:
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
من يك دختر دانش آموز سال سوم دبيرستان هستم! ساكن روستايي كاملاً بي به‌ره از امكانات و مردماني دور از آزادانديشي و … در يك خانوادهي هفت نفره با وضعيت مالي حدوداً متوسط. اينك براي ادامه‌ي تحصيل و به اميد آينده‌اي بهتر به شهر سرو‌آباد آمدهام اما با وضع موجود گويا پندارم خيالي بيش نبوده است! در حال اتمام تحصيل در دبيرستان هستم اما سواد خود را بيشتر از حد ابتدايي نمي‌دانم! در شهري كه من زندگي مي‌كنم انبوهي از قوانين عجيب و فرهنگي وحشتناك حاكمند! خوابگاهي كه در آن زندگي مي كنم به هيچ وجه مكاني براي مطالعه ندارد و در اتاق شانزده نفرهي 24 متري ما هم امكان توليد علم!!! كه اصلاً وجود ندارد! مدرسهاي هم كه در آن تحصيل مي‌كنم از كادر دفتري تا دبيران آن اكثراً بجز يكي دو نفر گويي توليدي دماغ فيلند! كلاس 23 نفرهي ما هم تابع قوانين بدوي است به نحوي كه انگار 23 گوسفند را اين‌جا جا دادهاند و دبيران معزز انتظار دارند همگي با خفه خون گرفتن فقط سر ميزهاي رنگ و رو رفته نشسته و تنها فرمايشاتشان را تأييد نماييم! اينست دمكراسي موهوم و خندهداري كه هنگام روزهايي چون 8 مارس!!! از آن داد سخن ميرانند! در اين روز است معلماني كه كوچكترين اعتقادي به كلمه ي ( حق ) و رعايت آن خصوصاً در مورد ما! ندارند همگي منورالفكر شده و به مدت چند ساعت اداي روشنفكرها را درميآورند! اين وضع روشنفكران! جامعه‌ي ماست! سالهاست روشهاي تدريس نوين ابداع شدهاند اما در اين جا هنوز از متدهاي ابتدايي تدريس و شيوه‌هاي امتحان بدوي استفاده مي‌كنند! در اين جا هرگز كسي كاري به وضعيت روحي و رواني ما ندارد و چنيني چيزي اصلاً براي كسي اهميتي ندارد! خانم دبيري داريم كه كسي جرأت پرسش از او را ندارد چون همگي از جواب او پيشاپيش آگاهيم: گردنت خورد كه ياد نگرفتي! خانمي كه داد و هوار فيمينيستياش گوش فلك را كر كرده است! در اين مكان نفرين شده كسي اعتقادي به ( انتقاد ) ندارد و منتقد را بيادب و بيتربيت و … خطاب مي‌كنند! مدتهاست در اين فكرم چه گناهي كردهايم كه بايد اين گونه تاوانش را بپردازيم؟ چه زماني صداي سكوت پر از فريادمان را خواهند شنيد؟! ….
….
تابلۆی رۆژێ ژیان له كوردستانی ئه‌مڕۆدا!
رۆژ پێنجشه‌ممه 6/12/83 ، كاتژمێر 6.32 خولهك
له خه‌و هه‌ڵساوم و به‌ره‌و كولێرهپهزی شار وه‌ڕێ كه‌وتووم. ئه‌مڕۆ ئیمتحانی ” كارشناسی ارشد ” م هه‌یه و ئه‌بێ بڕۆم بۆ شاری ” سنه “. ماتڵ ئه‌بم تا نۆبه‌م كه‌وێ و كولێرهیێک بگرم! كه‌سێ زوو دێت و خۆی ئه‌كات به ژووره‌كه‌دا! نۆبه‌بڕی ئه‌كات چون ئاشنای ئاغه‌ی شاتره! ئێمه‌ش هه‌ر ئه‌توانین بڕوانین پێیدا! ئاخ كورده!!!
كات ژمێر 7.38 خولهك، ئه‌ڕۆمه سێڕای ” سه‌وڵاوا ” و ماتڵ هاتنی ماشینه‌كانی سنه ئه‌مێنم! پاش 36 خولهك كاتژمێر 8.14 خولهك سوار مینیباسێ ئه‌بم. مسافری كه‌می پێیه و زۆرتر باره‌كه‌ی قاچاخه! دواتر زانیم منیشی بۆ شاردنه‌وه‌ی باره‌كانی له چاو ژاندارهكان سوار كردووه! 3 كیلۆمه‌تر ئه‌ولاتر ئه‌گه‌ین به بنكه‌ی پشكنین! مهئموورێ دێته سه‌ر و ئه‌زانێ به باره‌كه! ئه‌وه‌ی له جوێن ئه‌یزانێ ئه‌یدات به كابرای شۆفیر! پاش پاڕانه‌وه‌یه‌كی ناپیاوانه و ترسنۆكانه و دوور له شه‌ئنی به‌شه‌ر له لایه‌ن كاكی شۆفیری كه‌وا و پانتۆڵ له به‌ر و دوای 43 خولهك و به شێوه‌یه‌كی ناشیرین به‌رمان ئه‌ده‌ن! و رێ ئه‌كه‌وین! باری ماشینه‌که 20 كارتۆن شه‌ربه‌تی ” رانی ” یه كه قۆخ و ئاناناس و پرته‌قاڵه! هه‌ر كارتۆن 24 دانه‌یه و سه‌رجه‌م خێره‌كه‌ی 24000 تمه‌نه! مریشك كیلۆی 1600 تمه‌ن!!! كوا غیره‌تی كورد!
كاتژمێر 8.57 خولهك دیسان به‌ره‌و سنه! 10.12 خولهك له سنه‌م! ئه‌ڕۆمه ناو شار و له ” مه‌یدانی ئیقبال ” رائهوستم بۆ چوون به‌ره‌و ” به‌هاران “. پاش ماوه‌یه‌ك راوه‌ستان ئاخری ماشینێك رایئهگرێ! من و دوو كچ له پشته‌وه سوار ئه‌بین و كوڕێكی گه‌نج له پێشه‌وه! هه‌موو رێگه‌كه 10 خوله‌كه! له یه‌كه‌م هه‌نگاودا كچێكیان جگه‌ره‌یه‌ك دائه‌گرسێنێ! بڕوای سه‌خته! له ناو ماشیندا ئه‌ویش له شاردا بۆ ماوه‌ی چه‌ند خولهك! هیچێ ناڵێم ( یانێ ناتوانم هیچ بڵێم! ). ئه‌وی تریان مۆبایله‌كه به فیزه‌وه ده‌ردێنێ و ژماره‌یك ئه‌گرێ! ( لێره پڕئیفتخارترین كار مۆبایل كڕین و فیز كردنه پێیه‌وه! ). به ده‌نگی به‌رز له گه‌ڵ كورێك قه‌رار دائه‌نێ! هێواشێ ده‌س ئه‌به‌مه ناو گیرفانم و مۆبایله‌كه‌م ئهكوژێنمهوه! ئاخ گه‌لی كورد!
دوانیوه‌ڕۆ كاتژمێر 2 به‌ره‌و زانكۆی كوردستان رێئهكهوم. ئێره ته‌نیا مه‌ڵبه‌ندی ئه‌زموونی ” كارشناسی ارشد ” پارێزگای كوردستانه و هه‌مووان هاتوون كه بۆ درێژه به خوێندن له ئاستی ” فوق لیسانس ” دا بكه‌ونه كێبه‌ركێ! سه‌عات 3 ئیمتحان دست پێئه‌كا! چپهكان و قسه ناوگوێچكهكان تا بێ زۆرتر ئه‌بن! هه‌مووان ئاواته‌خوازن هه‌لێ دست بدا تا له رووی ده‌ستی یه‌كه‌و وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بده‌نه‌وه! ئاخ كورده!
درێژه‌كه‌ی باس ناكه‌م ! ئه‌م دیمه‌نانه هه‌موو رۆژی دووپات و چه‌ندپات ئه‌بنه‌وه! به‌ڕاستی ژیان به سه‌ختی ئه‌چه‌رخێ! رهوانێكی پۆڵایین ئه‌م فه‌رهه‌نگه دوور كه‌وته له ئه‌سڵه ته‌حه‌ممول ئه‌كات…!