۱۳۸۳/۱۱/٢۳
به‌فر و سه‌رمای مه‌ریوان و سههۆڵبهستنی زرێبار!
چه‌ندڕۆژه به‌فرێكی قورس له سه‌ر زه‌ویدا ماوه‌ته‌وه و سه‌رمایه‌كی وه‌حشه‌تناكی سازاندووه به جۆرێ كه “زرێبار” به ته‌واوی یه‌خی به‌ستووه و بووه به یه‌كپارچه سه‌هۆڵ! وه‌ها كه خه‌ڵكی گونده‌كانی ده‌ور و به‌ری زرێبار له سه‌ریدا هات و چووی ناو شار ئه‌كه‌ن!
سه‌عاتێ پێش ئێستا ( نووسینی ئه‌م دێڕانه ) چه‌ند وێنه‌م له زرێبار و ناوشاری مه‌ریوان گرت كه ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م:
به داخه‌وه به هۆی گرفته‌كان نه‌متوانی له یادمانی چوارچرا و پێشه‌وادا شتێ بنووسم به‌ڵام ئێستا هه‌ر ئه‌توانم بڵێم كه : مه‌كته‌بی پێشه‌وا فێرگه‌ی كوردایه‌تی و ئینسانییه‌ته و نه‌بوونی وه‌ها رێبه‌ریک له ئێستادا پتر له هه‌ر كاتێك ده‌ر ئه‌كه‌وێت…
دووهه‌م:
هه‌ڵبژاردن له ئێراقدا به هه‌موو قیڕه و هاواری ده‌سته‌كانه‌وه له سه‌عات 7 ی به‌یانی ئه‌مڕۆوه ده‌ستی پێكردووه. چه‌ند تێبینییه‌كم له‌م باره‌وه هه‌یه:
1- باس له دیموكراسی به‌م جۆره كه له ئارادایه شتێكی پێكه‌نین‌دار و گه‌مه‌یه! دیموكراسی نه به زۆر دائه‌سه‌پێ به سه‌ر كه‌س یا كه‌سانێكدا و نه ئه‌یشكرێت به زۆر له كه‌سێكی بسێنی! دیموكراسی ئه‌ندێشه‌یه‌كه كه ئه‌بێ فێری بیت و به كاری به‌یت! گومانی تێدا نییه كه هه‌ڵبژاردنی ئازادانه باشترین و دروستترین شێوه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ته به‌ڵام له شوێنێكدا كه دیموكراسی سه‌قامگیر بووبێت و خه‌ڵكه‌كه‌ی ئه‌ندێشه‌ی دیموكراتیكیان بێت! له ئێراقێكدا كه هێشتا به ئه‌ندازه‌ی قامككهكانی ده‌ست، ئینسانی دیموكراتی تێدا نییه باس له دیموكراسی به‌م شێوه‌یه هه‌ڵه‌یه! پێویسته له پێشدا دیموكراسی مانا بكرێته‌وه بۆیان تا له كۆتاییدا وای لێ نه‌یێ كه له مه‌جلیس و په‌رله‌مانی داهاتوودا كه‌مینه‌ی ده‌نگی كورد به زۆرینه‌ی ده‌نگی عه‌ره‌ب له ناو چێ! و ئه‌مه‌ش به ناو دیموكراسی به سه‌رماندا داسه‌پێنن و بڕیاری ” ئه‌كسه‌رییه‌ت ” مان بێننه‌وه یاد!
2- ساڵانی 70 جارێكیان ئاغه‌ی ” ره‌فسه‌نجانی ” سه‌رۆككۆماری وه‌ختی ئێران هاته كوردستان و گه‌لی كورد به هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی پێشوازییان لێ‌كرد!!! له شاری ” دیوانده‌ره ” دۆستێك ئه‌یگێڕایه‌وه كه لۆتی سه‌رشه‌قام له گه‌ڵ ئورگهكهدا كه ئهیكوتا وای ئه‌خوێند: له‌ره‌له‌ره‌ی مه‌مكانی به‌خێر بێ ره‌فسه‌نجانی! ئێستاش له كوردساتدا دووان له‌مانه‌یان هێناوه و دووقۆڵی ئه‌خوێنن. یه‌كێكیان ئه‌ڵێ: په‌رله‌مانه په‌رله‌مان … و خه‌ڵكی هانئهدا بڕۆن ده‌نگبده‌ن ئه‌وی دیكه‌ش بۆی ئه‌سێنێته‌وه: له‌یلا جوانه جێی بۆ راخه‌ن…!!! چه‌نده كاره‌كانمان له یه‌ك ئه‌چن!
3- ئه‌گه‌ر كه‌سێ ئیدیعا كات كه 10 مه‌تر ئه‌په‌ڕێ به‌ڵام 9.99 مه‌تر باز بدات هه‌موو گاڵتهێ پێئهكهن، چون راده‌ی ئینتیزاری خه‌ڵكی بردۆته سه‌ر و نه‌یتوانیوه چاوه‌ڕوانییه‌كان به جێبێنێ به‌ڵام كه‌سێ كه بێ هیچ ئیدیعایه‌ك باز بدات و 2 مه‌تریش بپه‌ڕێ كه‌س هیچی پێناڵێت و لۆمه‌ی ناكه‌ن! ئێستا حیزبه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كوردیان چاوه‌ڕوان كردووه به جۆرێ كه هه‌مووان بڕوایان كردووه هه‌ڵبژاردن گه‌یشتنه به هه‌موو مافه‌كانمان له حاڵێكدا ئه‌مه خه‌ونێكی ئاڵۆزه كه به ته‌ما بیت له ئێراقدا ( ئێراقێك كه بوونی بۆ خۆی نا مه‌شرووعه! ) عه‌ره‌ب له شێعه و كومونیست و سوننی، كورد به‌شدار كات له ده‌سه‌ڵاتدا به جۆری كه هه‌قی خۆیه‌تی! عه‌ره‌ب هه‌ر چی بێت و هه‌ر جۆر بیر كاته‌وه له كاتی به‌ربه‌ره‌كانێ له گه‌ڵ كوردا هه‌موو عه‌ره‌بن!
4- ماوه‌یه‌كی درێژه میدیاكانی یه‌كێتێ و پارتی په‌یتا په‌یتا په‌یامی خه‌ڵك ئه‌خه‌نه سه‌ر كه گوایه هه‌ر كوردێ له هه‌ڵبژاردندا دهنگنهدا كورد نییه و پێویسته هه‌موو كوردێكی به‌شه‌ره‌ف ده‌نگ بدات! مانای كورد و شه‌ره‌ف چۆن چه‌واشه بووه!
5- له خوێنی شه‌هیدان مایه‌دانان بۆ كارێ كه به دڵ خۆمانه خیانه‌تێكی گه‌وره‌یه! سبه‌ی بێتوو كارێكی وا كه هیچ مه‌علووم نییه چۆنی لێدێ خراپ ده‌ربێت وه‌ڵامی شه‌هیدانمان حه‌تمه‌ن مامجه‌لال و كاك مه‌سعوود ئه‌یده‌نه‌وه!
6- وه زۆر شتی تر كه بمێنێ بۆ دوایی!