۱۳۸۳/۱٠/٢٢
به داخه‌وه ماوه‌ی چه‌ند حه‌وته‌یه به هۆی سووتانی کامپیۆتێرهکهم نه‌متوانیوه بنووسم… ئیشه‌ڵڵا به‌م زووانه کارم جۆر بێ و گه‌ڕێمه‌وه…
۱۳۸۳/۱٠/٤
له كاتێكه‌وه مرۆڤ خۆی ناسیوه تا ئێستا، هه‌ر ده‌م بۆ شكاندنی هه‌ستی ترس و هه‌راسی خۆی له‌و شتانه‌ی كه نه‌یناسیون و له به‌رانبه‌ریاندا جه‌هلی بووه كه‌وتۆته ” ئیلاهه “سازی و هه‌ر ناوچه‌و و شارستانییهتێ ئیلاهه تایبهتییكانی خۆی بووه. “ئێران”، “یوونان”، ” میسر ” و ” مزۆپۆتامییا ” به‌رچاوترین و ناسراوترین ئیلاههكانیان بووه.
هه‌رچه‌ند ئه‌و ئیلاهانه هاوكات له‌گه‌ڵ پێشوه‌چوونی راده‌ی زانستی به‌شه‌ر تیاچوون و له رواڵه‌تدا نه‌ماون به‌ڵام هێشتا ئێمه زۆر ئیلاههمان هه‌یه كه ته‌نیا ناویان گۆڕیوه! به تایبه‌ت كورد كه میراتی پێشینییانی به باشی پاراستووه! هێشتا له‌و خواچانه! بێبه‌هره نییه! ئینسانه‌كان تا كاتێ ئیلاههكان له وجوودیاندا نه‌كوژن و تا نه‌مانی هه‌موو ئیلاههكان ناتوانن به خۆشبه‌ختی بگه‌ن و ئه‌گه‌ریش به ناو، به ئازادی بگه‌ن ئه‌و ئازادییه ناتوانی حه‌قێقی بێت!
- – - – - – - – - – - – - – - – - – - – - – -
به هۆی دووری چهندڕۆژهم له كوردستان له زۆرێ له هه‌واڵه‌كان بێخهبهر بووم! به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌یانی له me.tv ه‌وه بیستم كه ئیمزاكان كۆ بوونه‌ته‌وه له ملیۆن و چهندسهدههزاریش تێپه‌ڕ بوون! و دراوه به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و داوای ریفراندۆم كراوه بۆ كوردستان! خوایه شوكرت! ئه‌گه‌ر كورد ئه‌م هه‌موو نابیغه‌یه نه‌بوایه ئاخۆ ئێسته ئێمه چیمان پێهاتبوو؟! داماوی كورد له‌وه‌دایه كه شاعیره‌كانی سیاسه‌تڤانن و سیاسییه‌كانی شاعیر! ( هه‌ر كه‌س پێوه‌ندی ئه‌م دوو ده‌سته‌یه دۆزییه‌وه، تكایه منیش فێر كات! ) 0.
كاتێ زلهێزه‌كان ئه‌بینن كه له موڵكێكدا چه‌ند قێخا ده‌ور ئه‌گێڕن، زه‌مانێ ئه‌بینن تفهنگچییانی گرووپێك، شۆڕشگێڕانی بهشێكیتر پیستر و خوێڕییانهتر له دوژمنان له ناو ئه‌به‌ن، وه‌ختێ هه‌موو دونیا ئه‌زانێ كه چاوساق و سه‌رۆكه‌كانی ئێمه ( “سه‌ددام”ه چكۆله‌كان!!!) هێشتا به بلووغی سیاسی نه‌گه‌یشتوون ( جا ئه‌مانه گهورهیانن ئاخۆ چكۆلهكانیان چی بن؟؟؟!!!) و ئهلف بای سیاسه‌ت نازانن چۆن بڕوا به به‌شخوراوی ئێمه ئه‌كه‌ن!؟ ئه‌وه هات و به‌یانی مافی چاره‌ی خۆنووسینیان دا به كورد! جا خۆ ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌نگاوه له رێگه‌ی دشواری ئازادی‌دا! ناگاته ئێواره سه‌دان خاوه‌نی لێ په‌یدا ئه‌بێت و ئه‌بێته شه‌ڕی مهغلووبه و مافه دراوه‌كه خۆی ئه‌مێنته‌وه و ساحێبهكهی نادۆزرێته‌وه! ته‌نیا چاره‌ی ئێمه‌ی كورد گه‌یشتن به ئاستی ” خۆئاگایی” یه و ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌نگاوه كه هێشتا ماویه‌تی پێی بگه‌ین! تا كاتێ به‌م ئاسته له زانیاری كۆمه‌ڵگایی نه‌گه‌یشتووین باشتر وایه واز له قیڕه و هاوار بێنین و سواڵی ئازادی نه‌كه‌ین و بێڵین كۆمه‌ڵگا به بلووغ بگات!
( هه‌ر كه‌سێكیش هێشتا كوردایه‌تی ئه‌كات!!! مافی خۆیه‌تی تووڕه بێت! )
1- هه‌شت، نۆ رۆژی رابردوو بۆ گه‌ڕانێك چوومه ” ئیسفه‌هان ” و ” شیراز ” دوو گه‌وره‌شاری ئێران… وێنه و به‌سه‌رهاته‌كان له‌م رۆژانه‌دا بڵاو ئه‌كه‌مه‌وه.
2- به داخه‌وه ” روئیا ” خوێندكارێ كه له نووسراوه‌ی پێشوودا باسم كرد، له وه‌زعێكی خراپدایه. پاش ئه‌وه‌ی له ” تاران ” سێ‌جار چووه‌ته ژێر تێخی پزیشكه جهڕڕاحهكان، ئێستا ته‌نیا ئێسقانه‌كانی ماوه و بار و دۆخی ساخڵه‌می به ته‌واوی خراپه… هیوادارم به زوویی بێته سه‌ر حاڵ و بگه‌ڕێته‌وه خوێندنگه…