۱۳۸۳/٩/۱٩
1- ” روئیا ” كچۆڵه‌ی خوێندكاری خوێندنگه‌ی ناوه‌ندی كچانه‌ی ” سه‌وڵاوا “مان دوێشه‌و دی! ” روئیا ” هه‌ر له ئهووهڵڕۆژی ژیانیه‌وه تا ئێستا تووشی نه‌خۆشییه‌كی سه‌خت و دژواره كه وابزانم ناوی نه‌خۆشییه‌كه “سكۆلیۆز؟ ” بێت! ( له كوردیدا كه‌سێ كه ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی بێت پێی ئه‌ڵێن پشتی كووڕه )…
ئێستا بڕیاره ” روئیا ” بچێته ” تاران ” بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێت. هه‌رچه‌ند بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستكورتن و توانایی ماڵی‌یان نییه به‌ڵام بڕیاریان داوه به هه‌ر جۆرێ بووبێ به‌یانی بیبه‌ن بۆ تاران و …
ئاواته‌خوازین به سڵامه‌تی بگه‌ڕێته‌وه كلاسی ده‌رس.
============================
2- هاوینی ئه‌مساڵ، فه‌رمانداری شاری سه‌وڵاوا مزگینی به خه‌ڵكی هه‌ژاری ناوچه دا كه پۆستی هێزی ئینیزامی كه پێشتر له 10 كیلۆمه‌تری سه‌وڵاو به مه‌به‌ستی به‌رگری له هاتنی باری قاچاخ دانرابوو بگوێزێته‌وه سه‌وڵاو و له‌مه به دوا، خه‌ڵك پیشه‌ی كۆڵبه‌رییان بۆ ساز ببێت!!! فه‌رمانداری عهوامخڵهتێن و خه‌ڵكی قازانجپه‌ره‌ستی برسی پێشوازی زۆریان له‌م نیعمه‌ته!!! كرد! ئێستا خوێندكارانی سه‌وڵاوا ده‌رس و مه‌دره‌سه‌یان وێڵ كردووه و كه‌وتوونه‌ته كۆڵبهرییهك كه به جێیی كارخانه و كارگه بۆمانیان داناوه! به‌دبه‌ختی تا راده‌یه‌كه كه ته‌فره‌قه و راپۆرتدانی برا له برا، په‌ره‌ی سه‌ندووه و ئاشكرایه كه كێ له‌م به‌ینه‌دا بهرهندیه! دواتر له‌م باره‌وه به درێژی ئه‌نووسم!
۱۳۸۳/٩/۱۳
” پێشه‌وا ” كاتێ له زیندانی ئێران ئه‌بێ و چاوه‌ڕوانی ده‌رچوونی حوكم بۆ تاوانی نه‌كراوه ئه‌مێنێ، خه‌به‌ر ئه‌زانێ كه ئه‌رته‌شی شاهه‌نشاهی ناردوویه به شوێن بنه‌ماڵه‌كه‌یدا… هه‌واڵ ئه‌نێرێ بۆ بنه‌ماڵه‌ی و ئه‌ڵێ: كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه كه هه‌نگاو بنێته ئه‌مدیوی ژووری ده‌وڵه‌تییه‌وه! من بمرم هه‌زاران جار له‌وه‌ی باشتره كه بنه‌ماڵه‌م له كه‌سانێ بپاڕنه‌وه كه خۆیان تاوانبارن! به‌رتیل و پاره‌دان سه‌رشۆڕی هه‌میشه‌یی وه دوودایه! ( بیره‌وه‌رییه‌كانی “مونیره”خانمی كچی پێشه‌وا )
ئه‌مڕۆ به‌یانی كوڕێكی لاو به ناڕه‌حه‌تییه‌وه هاته ناو ماشینێ كه منیشی له ناو دانیشتبووم و له سه‌وڵاواوه به‌ره‌و مه‌ریوان ئه‌چووین! وتی: بۆ به‌ده‌ست هێنانی تیكه‌یه‌ك نان، گیانم خستۆته مه‌ترسییه‌وه و بارێكی “برنج”م له سنووره‌وه هێناوه كه لێره به قاچاخی ئه‌زانن! به‌ڵام سه‌ربازه‌كان گرتوومیان و ئه‌مڕۆ دادگاییم بوو! بۆ ئه‌وه‌ی باره‌كه‌م بده‌نه‌وه دایكێكی پیریشم هه‌یه له‌گه‌ڵ خۆم بردم! شایه‌د دڵی قازی به‌ڕه‌حم هات و جه‌ریمه‌ی نه‌كردم! به‌ڵام نه‌ك هه‌ر وای لێنه‌هات به‌ڵكوو دایكیشمیان تێرجوێن كرد و كردیانه ده‌ره‌وه….
جا كاتێ ئێمه غیره‌تمان له وجوودماندا كوشت و بۆ بارێكی زه‌وتكراو دایكمان كرده ناوجیكهری به‌ینی خۆمان و جهندرمهیێكی تاوانبار و بێحه‌یا، ئاوامان لێدێ كه لێمان هاتووه!!!
ئازادی ” عه‌ره‌بی”!!!
پێم خۆش نه‌بوو له‌سه‌ر مه‌رگی ” عه‌ره‌فات ” شتێ بڵێم! به‌ڵام له‌م چه‌ند رۆژه‌دا له بڵاڤۆكه‌كانی كوردستانی ئه‌مدیو، رووناكبیران!!! و كه‌سایه‌تییه‌كانی كورد بانگی واوه‌یلا و ئهیڕۆیان سه‌رداوه و ناوبراویان به سه‌رقافڵه‌ی ئازادیخوازی ناساندووه! و شیوه‌نی كوردیان بۆ سه‌رداوه! منیش كه بۆچوونێكی جیاوازم بوو ناچار له نووسینی بووم!
باس له سه‌ر هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك دوو ” بوعد “ی هه‌یه:
یه‌كه‌م ئه‌مه كه ئه‌و كه‌سه له باری ئینسانییه‌وه خاوه‌ن مافێكی دیاریكراوه و له‌م روانگه‌وه هه‌موو ئینسانه‌كان مافی ژییانێكی ئازادیان هه‌یه و هه‌موو گیانێك رێز و حورمه‌تی هه‌یه! دووهه‌میش ئه‌و كرده‌وانه‌یه كه ئیمكانی هه‌یه كاریگه‌رییان پاش مردنی ئه‌و كه‌سه‌ش هه‌ر به‌رچاو بێت جا بۆیه كاتێ له‌م بوعده‌وه باس له سه‌ر كه‌سێ ئه‌كرێت، ناچار ئه‌بین كهمییهكانیش له‌به‌رچاو بگرین!
جوان له بیرمه ئه‌و ده‌مه‌ی ” سه‌ددام “ی جه‌نایه‌تكار و ئانتیكوردی دژیمرۆڤ، كووهیتی داگیر كردبوو چۆن ” عه‌ره‌فات “ی عهرهبپهرهست! له باوه‌شی گرت و ده‌ستی گووشی! له كاتێكدا ئه‌یزانی ” سه‌ددام ” ناسراوترین جانه‌وه‌ری دژ به ئازادی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه كه هه‌ر كه‌س نزیكی كه‌وێ ئه‌بێ له جنسی خۆی بێت!
تۆ بڵێی ” عه‌ره‌فات ” خه‌به‌ری له ژینۆسایدی كورده‌كان له ئێراق نه‌بووبێ؟! تۆ بڵێی چریكه‌كانی “ساف” له سه‌ركوتی ئازادیخوازان له هیچ شوێنێكدا شه‌ریك نه‌بووبن؟! یانێ سازمانی ” فه‌تح ” ئه‌توانێ خۆی به جه‌ریانێكی ئه‌سیلی ئازادیخواز پێناسه بكات؟! تۆ بڵێی هه‌ڵه‌بجه‌ی له بیر نه‌مابێ؟؟؟!
” ئازادی ” بێپه‌ناترین وشه و كهیفییهته كه هه‌ر كه‌س بۆ خۆی مانای ئه‌كاته‌وه و بۆ مه‌شرووعییه‌ت دان به كاره‌كانی، خۆی به ” ئازادیخواز ” له قه‌ڵه‌م ئه‌دات! نازانم ئه‌م ئازادییه‌ی عه‌ره‌ب بڕوایان پێیه چۆن دێوێكه!؟ مه‌گه‌ر ئه‌كرێت هاوكات هه‌م پۆزیسیۆن بیت و هه‌میش ئۆپۆزیسیۆن!!!؟؟؟ مه‌گه‌ر ئه‌بێت هاوزه‌مان خۆت ئیدیعای ئازادیخوازیت بێت و داگیركه‌ری دژ به ئینسان و ئازادی له باوه‌ش بگریت؟! هه‌موو ساتێ دڵخۆشی سه‌ره‌كیم ( كه هه‌موو كارهناشیرینهكانی كوردی پێ له‌بیر ئه‌به‌مه‌وه) ئه‌مه بووه كه له رێی ئازادی‌دا ئازادیمان نه‌داوه به شوو و ده‌ستمان نه‌داوه‌ته تیرۆر له‌و چه‌شنه‌ی چریكه‌كانی عه‌ره‌فات كردوویانه! گومانی تێدا نییه كه سه‌هیونیزم گه‌لی فه‌له‌ستینی چه‌وساندۆته‌وه و وه‌كوو داگیركه‌رێك ئه‌یناسم به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانا نییه كه خه‌ڵكی ئاسایی له‌م ناوه‌دا و به ناوی ئازادییه‌وه قوربانی بكرێن!
به‌هه‌ر جۆرێ بێت ئێستا هیچ له مردنی عه‌ره‌فات دڵته‌نگ نیم! ئیمانم هه‌یه و بڕوام وایه كه ئازادیخواز ئه‌بێ هه‌موو ئه‌خلاقی ئازادیخوازی بناسێ و ره‌عایه‌تی بكات! و له گه‌ڵ هه‌موو ئازادیخوازانی جیهاندا خۆ به هاوه‌به‌ش بزانێ و هاوده‌ردیان بێت! عه‌ره‌ب ناتوانێ له بیری وه‌حشه‌تناكی رهگهزپهرهستیدا بێته ده‌ر و هه‌موو ساتێ عه‌ره‌ب ئه‌مێنێته‌وه! ئێستا چ عه‌ره‌فات بێت چ سه‌ددام حوسه‌ین!!!