۱۳۸۳/۸/۳٠
چه‌ندڕۆژی پێش چووینه سه‌ردانی نووستنگه‌ی كچانه‌ی خوێندكارانی سه‌وڵاوا و له‌گه‌ڵ ئاوات چه‌ند وێنه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ گرتن:
جه‌ژنی ” ره‌مه‌زان ” ی موباره‌ك، له هه‌موو موسوڵمانان پیرۆز بێت…
به وته‌ی شاره‌داری ناحییه‌ی 1ی ناوچه‌ی12 ی تاران، زۆربه‌ی نزیك به هه‌مووی ئه‌و منداڵانه‌ی به جلی “نارنجی”یه‌وه خه‌ریكی كار و باری شۆردنه‌وه‌ی شار و لابردنی ئهشغاڵن، كوردن و له كوردستانه‌وه هاتوون!
” شێخی ” به ئاماژه به‌م حه‌قیقه‌ته كه ته‌مه‌نی ئه‌م منداڵانه خوارتر له 15 ساڵه، وتی: ئه‌وان بۆ سێ نۆره‌ی كار كردن له شه‌و و رۆژێكدا، مانگانه 100 هه‌زار تمه‌ن پاره وه‌رئه‌گرن!
ئه‌م هه‌واڵه پێویستی به هیچ ” ته‌حلیل ” ێك نییه!!! خۆتان بزانن لێره چ خه‌به‌ره!!!
۱۳۸۳/۸/۱٥
ئه‌م داستانه باشترین رێگه‌یه بۆ خه‌واندنی ئه‌و زارۆكانهی كه ته‌نیا به گێڕاندنه‌وه‌ی چیرۆك خه‌ویان لێئه‌كه‌وێت! جا چ باشتره چیرۆكه‌كه كورتهداستانێكی كوردی بێت!!!
خه‌وێكی كوردی!
كه‌روێشكێك له مهزرایێكدا كیسه‌ڵێك ئه‌بینێ و بۆی ئه‌گێڕێته‌وه:
ئیمشه‌و خهومدی و له خه‌وه‌كه‌مدا رێوییهكم دی كه ئه‌یوت ئیمشه‌و له خه‌ویدا گورگێكی دیوه كه چه‌ند شه‌وه خه‌و به كهروێشكێكهوه ئه‌بینێ كه ئه‌و كهروێشكهش شه‌وی پێشوو خه‌وی دیوه پهپوولهیێك ملی وشترێكی خوراندووه و له‌و وشتره كه هه‌موو شه‌وێ خه‌و به پهمهدانهوه ئه‌بینێ! پرسیویه‌تی:
ئه‌رێ ئه‌م كورده به كوێ گه‌یین؟! كه‌ركووك شاری برایه‌تی!!! چی پێهات؟!!!
۱۳۸۳/۸/۱٢
نووستنگه‌ی شه‌و و رۆژی خوێندنگه‌ی كچانه‌ی سه‌وڵاوا و …
دوێشه‌و له گه‌ڵ ئاوات كه مودیری خوێندنگه‌ی ناوه‌ندی كچانه‌ی سه‌وڵاوایه چووینه سه‌ردانی ئه‌و كچه خوێندكارانه‌ی كه له نووستنگه‌ی شه‌و و رۆژی خوێندنگه‌دا ئه‌ژین!
ئه‌م كچانه كه ژماره‌یان 65 كه‌سه به هۆی نه‌بوونی خوێندنگه له دێهاته‌كانه‌وه هاتوونه‌ته ئێره كه 44 كه‌سیان وانه‌ی پێشزانكۆیی ( ئاخر كلاسێ كه پێش چوون بۆ زانكۆ ئه‌بێ تێپه‌ڕ بێت ) ئه‌گوزه‌رێنن و 21 كه‌سیان خوێندكاری پۆله‌كانی خوارترن!
ئه‌م نووستنگهیه له 6 ژوور پێكهاتووه كه هه‌ر كامه‌یان 7 له 5 مه‌تر پانتاییانه و له هه‌ر كامه‌یاندا 10 تا 12 كه‌س ژیان ئه‌به‌نه سه‌ر! به دیتنی وه‌زعی ناله‌باری ئه‌م شوێنه نه‌فره‌ت لێكراوه له بێویژدانی كاربه‌ده‌ستانی ئیداره‌ی په‌روه‌رده و فێركردنی سه‌وڵاوا رشانه‌وه‌م هات! بۆ هه‌موو ئه‌م 65 كه‌سه ته‌نیا شێرێكی ئاو بۆ شۆردنه‌وه‌ی كاسه و كهوچكیان ته‌رخان كراوه كه له كاتی نان خواردنی هه‌ر ژهمهیاندا ئه‌بێ له سه‌فدا راوه‌ستن تا نۆره‌یان بێت و ئه‌مه چه‌ند كاتژمێر ئه‌خایه‌نێت! كاتێ ئه‌مڕۆ به‌یانی له‌گه‌ڵ ئاواتدا چووینه دیتنی كاربه‌ده‌ستان بۆ وه‌رگرتنی یارمه‌تی بۆ درووستكردنی چه‌ند شێری ئاویتر، تا یه‌كێكیان رازی ئه‌بوو، چواریان په‌شیمان ئه‌بوونه‌وه و ئه‌مه به هۆی فه‌سادی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری كارمهندانێكه كه له كێبه‌ركێی را و ڕووتدا هۆشیارن دوا نه‌كه‌ون!
شه‌و زۆر خوێندكاری ساڵانی پێشووی خۆمم دی و چه‌ند وێنه‌یه‌كمان پێكه‌وه گرت كه رۆژانی داهاتوو بڵاوی ئه‌كه‌مه‌وه…
سۆما، ژاڵه، نازه‌نین، فه‌رزانه، سوممه‌یه و … كه‌سانێ بوون كه هه‌موو به ده‌ستی ئه‌وزاعی ناله‌باره‌وه هه‌ناسه‌یان ههڵئهكێشا! بڕیار وایه دڵتهنگییهكانیان له قاڵب نووسراوه‌دا لێره‌دا بڵاو بكه‌نه‌وه! بزانم ئه‌م كاره ئه‌كه‌ن یا نه!!!
بۆ ئاگاداربوون له بار و دۆخی گشتی كۆمه‌ڵگایێك پێویست ناكات كه به شێوه‌یه‌كی فه‌ننی باس له هه‌موو شتێ بكرێت و هێنده نووسراوه‌كه درێژ بێته‌وه كه خوێنه‌ر یا بینه‌ر تاقه‌تی تاق بێت!
زۆر رووداوی سه‌یر هه‌ن كه له رواڵه‌تدا پێكهنیندارن و له هه‌مانكاتدا پڕناوهرۆكن! و ئه‌توانن به جوانی و له ئه‌و په‌ڕی ” ئیجاز “دا زۆر شتمان بۆ ده‌رخه‌ن:
“مه‌ریوان” له چه‌ند ساڵی رابردوودا به هۆی سنووری بوون و ره‌واجی ساختهچیگهری زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندی نه‌وڕه‌سی پێگه‌یاندووه كه رواڵه‌تی شاریان وه‌كوو چینێكی تازه‌پێگه‌یشتوو و هێشتا برسی ! ( له باری فه‌رهه‌نگییه‌وه ) و هه‌روه‌ها ” تازه بوورژوا “! ته‌واو گۆڕاوه و فاسڵه‌ی چینایه‌تییان گه‌یاندووه‌ته ئه‌و په‌ڕی خۆی و لێره‌دا به ناو ” فیرعهونییان”! مه‌شهوور بوون! یه‌کێ له‌م كه‌سانه به هۆی پیشه‌ی ساڵانی رابردووی به … نه‌جاڕ مه‌شهووره! چه‌ند شه‌و له‌مه‌وبه‌ر له ماڵ دۆستێكی مامۆستا دانیشتبووین. منداڵه‌که‌ی كاك سامان كه 5-4 ساڵیه‌تی پاش بیستنی باسی ئێمه له سه‌ر وه‌زعی ناله‌باری مه‌ریوانه‌وه، رووی كرده باوكی و وتی:
ئه‌رێ بابه! ئه‌گه‌ر تۆش رۆژێ ده‌وڵه‌مه‌ند بیت، به جێی مامۆستا سامان پێت ئه‌ڵێن: سامانه نه‌جاڕ!!!
ئه‌وین وای ئه‌زانی له‌قه‌ب و سیفه‌تی نه‌جاڕ ته‌نیا به ده‌وڵه‌مه‌ندانی قه‌به‌وه ئه‌چه‌سپێ!!!