۱۳۸۳/٦/٢٩
(1) ی ره‌زبه‌ر خوێندنگه‌كان ئه‌كرێنه‌وه!
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌وته له خوێندنگه‌كاندا ساڵی تازه‌ی خوێندن ده‌ست پێئه‌كا و مامۆستایان و خوێندكاران هه‌وڵ و تێكۆشان بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن نوێ ئه‌كه‌نه‌وه …
له یه‌كه‌م ساڵه‌كانی مامۆستایه‌تیدا و له ئهووهڵڕۆژی كرانه‌وه‌ی خوێندنگه‌كاندا، له به‌رده‌م خوێندنگه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی كچانه‌ی ناوچه‌ی سه‌وڵاوادا تێئهپهڕیم كه له ناكاو گوێم له ده‌سته‌یه‌ك كچۆڵه‌ی پۆلی ئه‌ووه‌ڵ بوو كه هاوڕێ له گه‌ڵ مامۆستاكه‌یاندا كه خانمێكی خۆمانه بوو! له حه‌وشی خوێندنگه‌دا ده‌ستیان گرتبوو و شێعرێكی فارسییان ئه‌خوێند كه هیچ پێوه‌ندییه‌كی به‌و رۆژانه و به‌و شوێنه‌وه نه‌بوو! هێواشێ چوومه پێشه‌وه و له مامۆستاكهیانم پرسی كه ئایا ناتوانێ چه‌ند شێعری كوردی‌یان پێ له‌به‌ر كات و له وه‌ها ده‌رفه‌تێكدا به كۆ بیخوێننه‌وه! وه‌ڵامی مامۆستا ” نه ” بوو! بۆ چه‌ند رۆژ هه‌ستی شێعر نووسین بۆ منداڵان كه‌وته سه‌رم و ئه‌مانه نموونه‌ی ئه‌و شتانه‌یه كه بۆ منداڵانی ئه‌و خوێندنگهمه نووسی و له كاتی خۆیدا له كۆڤاری ” سیروان “دا بڵاو بووه‌ته‌وه:
مناڵێكی زیره‌كم قه‌ڵه‌م ئه‌كه‌م به چه‌كم
خه‌بات ئه‌كه‌م یه‌كجاری دژی نه‌خوێنده‌واری
بۆ نه‌مانی هه‌ژاری بۆ به‌رزی كوردهواری
شێرانه دێمه مه‌یدان رزگار ئه‌که‌م نیشتمان
له جه‌هل و له نه‌زانی دوژمنی ئاوه‌دانی!
***
مناڵێكی ئاشتیخوازم ئاشتییه شێعر و ئاوازم
كۆتری ویستم حه‌ز ئه‌كا هه‌ڵفڕێ له ئاسمانێكا
هه‌موو ئاشتی و ئازادی بێ گشتی دڵخۆشی و شادی بێ
دوور بێ له زیندان و كوشتن له ئازار و له خوێنڕشتن
هه‌موو منداڵانی جیهان هاوار ئه‌كه‌ن به یه‌ك زمان:
(به‌س بێ ئیتر مرۆ كوژی ئاشتی و برایه‌تی، بژی)
وه چه‌ند شێعریتر …
۱۳۸۳/٦/٢۱
هه‌وڵی كچێكی كورد بۆ درێژه‌دان به خوێندن
نامه‌یه‌ك له “ژاوه‌رۆ”وه!
” بهزیستی ” ئیدارهیێكه تێئهكۆشی بۆ یارمه‌تیدانی كه‌مئه‌ندامان و ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی به هه‌ر هۆوه نانهێنهریان له ده‌ست داوه و بێسهرپهرهستن… له سه‌وڵاوا دۆستێكی تێكۆشه‌ر و هه‌ڤاڵێكی زه‌حمه‌تكێش به ناوی كاك ” حه‌بیبوڵڵا ” كارمه‌ندی ئه‌و ئیداره‌یه و كاك حه‌بیب چه‌ند ساڵه هه‌وڵێكی پیرۆز ئه‌دا بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی ژییان و گوزه‌رانی بنه‌ماڵه بێده‌سه‌ڵاته‌كانی ناوچه و له‌م ماوه‌دا توانیویه‌تی سه‌دان بنه‌ماڵه كه زۆربه‌یان ژنێك سهرپهرهستییان ئه‌كا، بخاته ژێر چاودێری و كۆمه‌كیان كات…
————————————————————–
كات: هاوینی 1382 – سه‌وڵاوا
له ئیداره‌ی ” بهزیستی ” شاری “سه‌وڵاوا” دانیشتووین… ژنێك به شوێن كاك “حه‌بیب”دا ئه‌گه‌ڕێ و ئاخری په‌یدای ئه‌كات…
نامه‌یه‌ك ئه‌دا به ده‌ستیه‌وه و چه‌ندجار ئه‌ڵێ كه ئه‌م نامه‌یه نابێ باوكی نووسه‌ره‌كه‌ی لێی ئاگادار بێ و ئه‌ڕوات…
ئه‌ڕوانینه نامه‌كه… كچێكی 12 ساڵه‌ی ” ژاوه‌رۆ “یی په‌نای هێناوه‌ته بیهزیستی و داوای له كاك حه‌بیب كردووه باوكی رازی كات كه درێژه به خوێندن بدات… ئه‌مه ده‌قی نامه‌كه كه زۆر جوان و رێك و پێك نووسراوه و شایه‌دی زیره‌كی و تێگه‌یشتوویی نووسه‌ره‌كه‌یه‌تی:
ئیمشه‌و پاش ساڵێ به سه‌ر ئه‌و رووداوه‌دا له ماڵ حه‌بیب دانیشتووین… هه‌واڵی كچۆڵه‌كه‌ی پاری لێئهپرسم. به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌ڵێ باوكیم رازی كرد كه ئه‌و كچه درێژه به خوێندن بدات و ئێستا خوێندكاره… ئینسان به دیتنی ئه‌م رووداوانه مات ئه‌مێنێ كه چی كات؟!
۱۳۸۳/٦/۱٦
دیسانه‌وه كاره‌سات!
دوێنێ ( يه‌كشه‌ممه )، ” په‌روانه ” خوێندكاری زیره‌ك و به‌هره‌داری خوێندگه، كچۆڵه‌ی 12 ساڵه‌ی ژیر و كه‌سێ كه ئه‌بوایه تا ساڵه‌های ساڵی داهاتوو بووكهباغه له ده‌ست و قه‌ڵه‌م له مشت هات و چووی خوێندنگه‌ی كردبایه، ” په‌روانه “یه‌ك كه باوكی مامۆستایه، درا به شوو! و جه‌نابی شوویشی هه‌ر مامۆستایه و 17 ساڵ له خۆی گه‌وره‌تره!
كاتێ له خوێندنگه‌دا، “ئاوات” لێی پرسیبوو: باشه بۆچی كاری وات كردووه؟! ته‌نیا به فرمێسكێكی پڕ مه‌عنا وه‌ڵامی دابووه‌وه و كاتێ گه‌ڕابووه‌وه ماڵه‌وه و دڵپڕی درێژهدابوو، باوكی هاته به‌ر ماڵ و “ئاوات”ی له ناڕه‌حه‌تی “په‌روانه” دا به به‌رپرس زانی!
جه‌هل و له‌خۆڕازی بوون وه‌ها داوێنی گرتووین، ئه‌ڵێی له ئهووهڵهههوه پێكه‌وه برا بووین و هه‌ین و ئه‌بین!!!
۱۳۸۳/٦/۱۳
مکان: مدرسهی دخترانهی “سرو‌آباد“
زمان: 12 شهریور 1383 – ساعت 10،43 دقیقه
همراه ” ئاوات ” در دفتر آموزشگاهی که مدیریت آن را به عهده دارد نشستهام! پدری همراه دخترش وارد می‌شود. پوشهای در دست و تنی نحیف و صورتی اُستخانی همراه نجابتی عجیب پرشکوه! می گوید: از ” بندۆڵ ” آمدهام! روستایی که به گمانم در هیچ جای عالم محرومتر از آن و مظلومتر از ساکنانش یافت مینشود!
- خانم، ” كه‌ژاڵ ” را برای ثبت‌نام آوردهام…
- ” یا خوا به خێر بێن! “، در خدمتیم! امیدوارم ” كه‌ژاڵ ” را بهترین شاگرد امسالم ببینم!
- ولی خانم، خانوادهی ما بیبضاعتترین خانوادهی ” بندۆڵ ” است! توانایی پرداخت هزینهی شهریهی خوابگاهش را فعلاً ندارم! ( دانش‌آموزان روستایی در خوابگاه شبانهروزی ساکنند. شهریهی سالیانه‌ی هر دانش‌آموز 20 هزار تومانی است که با آن می‌شود 4 کیلوگرم گوشت گوسفندی بدون استخوان ابتیاع نمود)
- پدرم، همین اندازه که در این شرایط و با این وضعیت حاضر شدهاید دخترتان را از از خاندن محروم نکنید لایق بهترین درودها و نابترین ستایش‌ها هستید! ” كه‌ژاڵ ” تا هر زمان که بخاهد بدون پرداخت شهریه می‌تواند ادامه‌ی تحصیل بدهد…!!!
و چنین بود که پدر ” كه‌ژاڵ ” خوشحال از اینکه دخترش را بدون پرداخت شهریه پذیرش نمودهاند از دفتر مدرسه بیرون رفت…
- – - – - – - – - – - – - – - – - – -
” درخشان ” دختر 13-12 ساله‌ی دانش‌آموز اندکیبعد همراه پدرش وارد دفتر شد!
- خانم مدیر! چه مدارکی برای ثبت‌نام لازم است؟!
- … و 20 هزار تومان هزینهی خوابگاه!
- هههه، چه خبر است؟! من میخواهم نانخوری را از سر خودم کمکنم آن‌وقت شما درخواست هزینه می‌کنید!؟ نه! خداحافظ!
…
و ” ئاوات ” از بیم ترکتحصیل دانشآموزش، دواندوان خود را به آنهایی که اینک به حیاط آموزشگاه رسیدهاند می‌رساند…
- آقا، لزومی ندارد شهریه را بپردازید! ( هر چند این مبلغ درصدی از هزینهی سالیانه‌ی آنها را هم شامل نمی‌شود…)
و اینگونه است که کار در محیطی که فقر مادی اولین مشخصهی آناست، همه را دچار افسردگی شدیدی نمودهاست که آدمی را ناچار به انجام هر عملی می‌نماید شاید اندکی از وضعیت موجود و رکود وحشتناک فعلی کاستهشود!
( قابل توجه آنهايی که شعارهای چندشآور مثلاً سياسيشان فضا را آکنده از بوی نامطبوع عدم تعهد نموده و باز هم مثلاً ما را به راه راست! هدايت و امر مینمايند! … )
كێ دیسانه‌وه ئه‌بێ به ئاغا؟!
كورد و ده‌سه‌ڵات…
به درێژایی مێژوو بۆ كورد ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و شوێنانه‌ی لێی ئه‌ژی له سه‌باتی سیاسی بێبههرهیه بۆیه هه‌موو ساتێ هه‌وڵی داوه به خۆهه‌ڵپه‌ساردن به ده‌سه‌ڵاتدا داهاتووی خۆی به جۆرێ دابین بكات كه ئه‌گه‌ر حكوومه‌تێكی تازه هاته سه‌ر ده‌ور، دیسانه‌وه بتوانێ له چینهخوارووهكانی ده‌سه‌ڵاتدا وه‌كوو كرێكار! ده‌ور بگێڕێ!
له هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستاندا، خێڵ و عه‌شیره‌ت و بنه‌ماڵه‌ی وا بوون و هه‌ن كه حكوومه‌تی ناوه‌ندی هه‌میشه به پاڵپشتییانه‌وه توانیویه‌تی خۆی به سه‌ر ئهوزاعدا داسه‌پێنێ و هه‌ر ئه‌م تاقمه پاش رووخانی حكوومه‌ته‌كانی یه‌ك له دوای یه‌ك و بۆ سبه‌ی هاتنه سه‌ركاری حكوومه‌تی تازه، دیسانه‌وه به‌یعه‌تیان نوێ كردۆته‌وه و ئه‌وه‌ی بۆیان گرینگ بووه كلك گرێدان بووه به ده‌سه‌ڵاتدا و له‌م به‌ینه‌دا هیچیان به لاوه شووره‌یی نه‌بووه!
ئێستاش سوور ئاشكرایه له دواڕۆژی كوردستاندا هه‌ر ئه‌وانه‌ی ئێستا كورد گوته‌نی “خۆیان حه‌سێبن!” ئه‌بنه خاوه‌نی ده‌سكه‌وته‌كان و له حه‌قێقه‌تدا ئه‌وزاع نه‌ك ته‌نیا باشتر نابێ به‌ڵكوو خراپتر له پێشوو ئه‌بێ به گۆڕه‌پانی ئازایه‌تی نواندنی تاقمی چه‌واشه‌گه‌ری حیرفه‌یی و ده‌سته‌ی تینووی ده‌سه‌ڵات كه تازهپێداگهیشتوویشن و له وه‌ها رۆژێكدا مه‌گه‌ر ته‌نیا هه‌ر خوا فریامان بكه‌وێ!!!
كه وابوو و بڕیار بێ داهاتووش وه‌كوو ئه‌مڕۆ وابێ و بنده‌ست و ژووردهست، ئاغه و دیل و ده‌ره‌جه‌به‌ندی و چینایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رده‌وام بێ و كۆنه “سه‌ر به ئاخوڕهكان” ! دیسانه‌وه ده‌وریان بێ، راوه‌ستانی زه‌مان و دووری له هه‌ر چه‌شنه گۆڕانكارییه‌ك باشترین حاڵه‌تی مومكینه!