۱۳۸۳/٥/۳٠
كورد ته‌نیا له كتێبدا قاره‌مانه!
شه‌ره‌ف لێره تۆراوه!!!
شوێن: به‌رده‌م بازاری “شه‌یتان”، شه‌قامی ئه‌سڵی شاری مه‌ریوان، ته‌نیشت پاساژی شاره‌وانی
كات: پێنجشه‌ممه، كاتژمێر 6.27 خولهك (ئێواره)
كوڕێكی ته‌مه‌ن 16-15 ساڵ به رواڵه‌تێكی تاشراو و تازه پێگهشتووهوه له كه‌نار چه‌رخێكی ده‌ستی راوه‌ستابوو و كراسێكی بێقۆلی له به‌ر كردبوو كه وێنه‌ی گۆرانیبێژێكی فارسی هه‌ڵاتووی پێوه‌بوو و شێعرێكی به نه‌سته‌علیق له سه‌ر نووسرابوو! كه كه‌سێك له پاڵیه‌وه ره‌د ئه‌بوو به ده‌نگێكی زوڵال وای ئه‌چرپاند به گوێیدا:
ئابجۆ، ویسكی، ژنی كرێ، ئافره‌ت به كرێ…!!!
تف و له‌عنه‌ت له چینێ كه وای لێهاتووه شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی ژنانی له پێناو هیچدا هه‌ڕاج ئه‌كا! “عیلله‌ت” هه‌ر چی بێ ناتوانێ ئه‌م كاره دزێوه ته‌وجیه كات! له سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا ( لانیكه‌م رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه خه‌به‌رم لێیه و پێیدا گه‌ڕاوم) ئه‌م داستانه هه‌ر رۆژ زۆر جار چه‌ند باره ئه‌بێته‌وه و كوردیش پێی داخه ئه‌گه‌ر پێیان بڵێی ئێمه هیچمان نه‌بووه و نییه و نابێ! لێره هه‌موو ساتێ شاهیدی خۆفرۆشی و برافرۆشی ” رۆڵه‌كانی میدیا و كهیخوسره”وین! و فه‌ساد و خۆفرۆشی وا په‌ره‌ی سه‌ندووه كه راستبوونهوهمان زۆر سه‌خته! كاتێ میلله‌تێ ئه‌بینێ سه‌رۆك و گه‌وره‌كانی وا خۆ ئه‌فرۆشن، دوور نییه ئه‌مانیش هه‌ر وا كه‌ن!!!
۱۳۸۳/٥/٢۳
“سێ‌ئاشان”
پاش 10 رۆژ گه‌ڕان به كوردستاندا، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئاوات دوێشه‌و گه‌ڕاینه‌وه مه‌ریوان! له‌م ماوه‌دا زۆر شتمان دی و زۆرێ وێنه‌م هه‌ڵگرتووه كه له‌م رۆژانه‌دا بڵاوی ئه‌كه‌مه‌وه!
له مه‌هاباددا چه‌ند شه‌و دانیشتین و هه‌موو شوێنه‌كانی گه‌ڕاین!
“سێ‌ئاشان” هه‌ر چه‌ند پفی لێكرا! و چراكه‌ی كوژایه‌وه به‌ڵام “سێ‌ئاشان”ی هه‌قه‌تی! هه‌ر به‌رده‌وامه و تا حه‌ز كه‌ن پێیدا گه‌ڕاین و “ناسری سینا”مان كه‌وته یاد له منداڵی‌دا!
ئه‌م وێنانه بۆ بیر هێنانی “سێ‌ئاشان”ه‌كه‌ی كاك ناسره:
( هه‌موو ئه‌م وێنانه كاتژمێر 10 تا 10.5ی پێنجشه‌ممه 22/5/1383 گیراون و سێ‌ئاشان له هه‌موو سووچهكانهوه نیشان ئه‌ده‌ن!)
۱۳۸۳/٥/۱٤
ره‌فتارناسی داگیركراو!
له په‌یوه‌ندییه‌كانی داگیركراو و داگیركه‌ردا، دوو شێوه ره‌فتار به‌رچاوه:
یه‌كه‌م ئه‌و هه‌ڵس و كهوتانهیه كه داگیركراو به دڵخواز و بێئه‌وه‌ی ناچار له ئه‌نجامدانی بێت، ده‌ر هه‌ق به داگیركه‌ر ئه‌یكات و دووهه‌م ئه‌و ره‌فتارانه‌یه كه داگیركراو له ناچاری و له ئاكامی زۆر و فشاری داگیركه‌ردا ئه‌نجامی ئه‌دات!
له حاڵه‌تی دووهه‌مدا، له به‌ر ناچاری داگیركراو له ئه‌نجامدانی فه‌رمانه‌كانی داگیركه‌ر، ئه‌بینین كه ئیعتراز و ناڕازیبوون هه‌میشه له كاره‌كانی داگیركراودا به‌رچاوه و كۆیله هه‌موو ساتێ له هه‌وڵدایه كه رزگار بێت! ئه‌م بابه‌ته بۆ حاڵه‌تی یه‌كه‌م نووسراوه!
به‌م پێشه‌كییه‌وه با بزانین ره‌فتای داگیركراو و داگیركه‌ر چۆن به یه‌كه‌وه گرێ ئه‌درێن!:
پاش داگیركردن( كه باسی ئه‌م وتاره نییه!) زۆرینه‌ی ره‌فتاره‌كانی داگیركه‌ر، داگیركراو خۆی نیشانی ئه‌دات به‌م مانایه كه “كنش” (action) ه‌كانی داگیركراوه كه “واكنش” (reaction) ه‌كانی داگیركه‌ر به‌رهه‌م دێنێ! بۆ نموونه:
كاتێ بندهستێ، خۆخوازانه فه‌رهه‌نگی داگیركه‌ر قه‌بووڵ ئه‌كات، وه‌ختێ به زمانی داگیركه‌ر ئه‌دوێ و مووسیقی باڵاده‌ست گوێ لێئه‌گرێ، زه‌مانێ بێ ئه‌وه‌ی مه‌جبوور بێت له شیوازه رهفتارییهكانی ئاغا كۆپی ئه‌گرێ و ناشییانه له ژیانی خۆیدا به كاری ئه‌بات، ساتێ شیعر و ئه‌ده‌بی داگیركه‌ر ئه‌بێته ویردی زمانی و … ئاساییه كه داگیركه‌ر هه‌ر رۆژ زۆرتر له رۆژی پێشوو، هه‌ست به به‌رزتر بوون ئه‌كات و پتر بنده‌ست ئه‌چه‌وسێنێته‌وه! باربه‌ر، ئه‌ندازه‌ی بار ده‌ستنیشان ئه‌كات! عه‌جه‌م ئه‌ڵێن: ( خلایق هر چه لایق!)!
۱۳۸۳/٥/۸
“مووجیقی” یان “مووسیقی”!
1- ساڵی خوێندنی 82-81 و له هونه‌رستانی كوڕانه‌ی سه‌وڵاوا، هونه‌رم ئه‌وته‌وه و خوێندكاره‌كانم (سازسازی) یان ئه‌خوێند! كلاسێكی 18 نه‌فه‌ره كه 16 كه‌سیان خه‌ڵكی ئاوایییهكی هه‌ورامان بوون ( ژیوار، دێیه‌كه له هه‌وراماندا و له بنار كۆساڵان و ههوارێكیان ناوی “ههمرۆدۆڵ” ه و ئه‌ڕوانێ به سه‌وڵاوادا ) و هه‌ر 16یان نازناویان ” ئهداك ” بوو و خزم بوون! له سه‌ره‌تای ساڵدا پێم راگه‌یاندن كه ئه‌مساڵ Solfege ئه‌خوێنین و واز له شێوه‌ی فێربوونی سینه به سینه‌ی (Tradition orale ) مووسیقی دێنین و وشه‌یه‌كی خۆسازكردووم پێ له‌به‌ر كردن: “مووجیقی” نه،! مووسیقی!
2- مووجیقیم وا بۆ مانا كردنه‌وه كه ئه‌وه‌یه وا هه‌مووان، ئه‌وانه‌ی وا له مووسیقی ره‌سه‌ن بێخهبهرن، حه‌زی پێئهكهن و زۆرینه‌ی بیسه‌ران و لایه‌نگرانی مووزیك پێكدێنن و ته‌نها جیقهیه كه ئهیبیسن و به‌س!
3- ئێستا له هه‌موو شوێنێكدا، “مووجیقی” وا په‌ره‌ی سه‌ندووه و به قانوونی “له ئاكامی تیكراردا، شته ناشیرینهكانیش ئاسایی ئه‌بنه‌وه!” هونه‌ری ره‌سه‌ن جێی خۆی داوه به ناڕه‌سه‌نه‌كان و وا بچێته پێشێ له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئاسه‌واری كوردیبوون به هیچكام له هونه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا خۆی نانوێنێ!
4- هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك به ئه‌ندازه‌ی لیاقه‌تی ئه‌گات به شته‌كان! حه‌تمه‌ن ئێمه‌ش هه‌ر ئه‌ونه‌مان باره! كاتێ به‌م جۆره ناشیرینه به پێشوازی فه‌رهه‌نگی چه‌وسێنه‌ردا ههڕائهكهین و له خۆمان غافڵ ئه‌بین، هه‌قمانه بتوێینه‌وه…
نه‌فره‌ت له دیكتاتۆری كوردی!
“تاڵهبانیسم”ی كوردستانی! “مامه” و دار و ده‌سته‌ی!
خاتوو “كافیه جه‌وانڕوودی” خانمێكی مه‌ریوانییه كه زمانی فه‌ره‌نسه‌ی له تاران خوێندووه و شاره‌زاییه‌كی باشیشی به سه‌ر زمانی كوردیدا هه‌یه…
چه‌ند ساڵ پێش ئێستا كتێبێكی ” لۆ كلێزیۆ” نووسه‌ری ناوداری فه‌ره‌نسی گێڕایه‌وه سه‌ر زمانی كوردی و له تاران چاپ بوو ( به ناوی “سه‌حرا”)… سێ ساڵ پێش ئێستاش كتێبێكیتری به ناوی “مۆندو و چیرۆكهكانیتر” وه‌رگێڕایه‌وه و ده‌زگای چاپ و په‌خشی “سه‌رده‌م”ی سه‌ر به تاڵه‌بانی پاش دووساڵ ماتڵكردن چه‌ند حه‌وته‌ی پێش له چاپیدا و دوێشه‌و له مه‌ریوان گه‌یی به ده‌ستمان:
1- “كافیه جه‌وانڕوودی” جیا له‌وه‌ی كه كچی پوورمه و هه‌ڤاڵێكی خۆشه‌ویست، به هۆی ئیرتباتی بنه‌ماڵه‌وه و نهجابهتێكی خاسسه‌وه، رێزێكی تایبه‌تی له‌لام هه‌یه و بۆیه له ئاماده‌كردنی بهرههكانیدا هه‌میشه به ئیفتخاره‌وه هه‌وڵم داوه تا بتوانم و له ئه‌ندازی توانامدا كۆمه‌كی كه‌م جا كه وابوو رووبه‌رگی كتیێبهكانیم بۆ ئاماده‌كردووه و سهفحهئارایی و كاری هونه‌ری كتێبه‌كانیم ئه‌نجام داوه!
2- كاتێ ئاخر به‌رهه‌می كافیه بۆ “سه‌رده‌م” نێردرا پیتچنی و سهفحهئارایی و رووبهرگهكهمان به چاپكراوی بۆ ناردن و له ناسنامه‌ی كتێبه‌كه‌دا ناوی خۆمم لێنووسی! كه‌چی ئێستا كه كتێبه‌كه ده‌رهاتووه له ئه‌وپه‌ڕی شه‌رمه‌زاریدا، ناوی “قادر میرخان” یان وه‌كوو ئاماده‌كاری رووبه‌رگ لێداوه و سێناوی تریش وه‌كوو ئه‌ركی هونه‌ری! و مونتاژی كۆمپوتێتری خۆیان له ناسنامه‌دا نه‌خشاندووه!
3- “مامه” و دار و ده‌سته‌ی، به پێی ریساله‌تی هه‌میشه‌ییان لهئهنواعی دزیدا مامۆستان و ئه‌مه نموونه‌یه‌كی پڕله شوورهییتری! ئه‌گه‌ر وائه‌زانن كه‌سێ قه‌بووڵیانی نه‌بێ ئه‌شێ بێده‌نگی كه‌ن گهوجایهتییان گه‌یاندووه به ئاخری و غه‌ڵه‌ت حاڵی بوون!!!